Telegram Web Link
قوربانت بم...

#دیوارنووس
بۆ لەبیرکردنت، خەڵکی تازە دەناسم و
بە خەندەیەکەوە دەڵێم: خۆشحاڵم.
بەرەو ڕوخسارەکان ڕادەکەم، ڕادەکەم و تۆ نیت،
لەپڕێکدا ئازاری ئەو چۆلەکەیەم پێدەگا
کە خۆی بە شووشەی پەنجەرەیەکدا دەکێشێ!

•تەلعەت تاھیر•
سەر و زولف و برۆ و چاو و خەت و خاڵ و لەبی لەعلت
چنان بردند صبر از دل، که تُرکان، خوانِ یغما را

•قانع•
چاوەکانی زۆر جوان بوون،
بە شێوەیەک کە پیرەمێردەکانی گەڕەک ئاواتیان ئەخواست خۆزگە درەنگتر لە دایک ئەبوون.

•ئەلیاس عەلەوی•
دنیا وایە ئیتر...
بەسەر دڵی هەر مرۆڤێکەوە تا ئەبەد شوێن پێی ئازیزێک بەجێ‌ماوە.

•ڕێکەوت نیعمەت•
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مەهێڵن ئەو کەسەی خۆشتان گەرەک لە تەنیایی خۆیا نوقم بێت :)

حەتمەن ئەو ڤیدیۆ بوێنن فرە جوانە♡
دڵم نایە ماچت بکەم
چوونکە لێوم شەڕانی و شێتە
ئەترسم وەها تێبگەی ڕقم لێتە!

•ڕەنج سەنگاوی•
نە چاو دیدەی جارانی ما
نە دڵ مەیلی ڕۆژانی زوو

•پەشێو•
وتم: گەر وشە بام؟
وتی: "بەرخۆدان"
شکا پشتم، بڕا جەرگم، لە حەسرەت وردەخاڵانی
خودایا بۆ نەما عەهد و قەرار و مەیلی جارانی...

•ئەحمەد موختار جاف•
ڕۆژێ فەرمووت: تا بمێنم ئاشنای دوو چاوی تۆم
بەو ئومێدە مامەوە و ئێستا نیگات بێگانەیە!

•خاڵە قازی•
سەرگەشته و شێواوه، وەکوو سایه له دووته
گۆیا سەری زولفت وەکوو من عاشقی ڕووته

•وەفایی•
‏لە ناخمایت
لای کەس ناوتم نەهێناوە.
‏تۆ دەرمانیت؛ ‏دەبێ لە شوێنێکی وشک و سارد و دوورە دەستدا هەڵبگیرێیت...

•‏تەلعەت تاهیر•
هەموو نامەکانو ئەکەم بە کتێبێک و لەسەری ئەنووسم "درۆی کچێک".

#دیوارنووس
بە جارێ بمکوژە، خوێنم بڕێژە
خەلاسم کە لە دەردی ئینتیزاری

•وەفایی•
پەژار
ئەگەرچی بۆ ڕەقیب وەک گوڵ دەپشکووی لەلای من نەوگوڵی بێخاری هێشتا... •سەید تاهیر هاشمی•
یارم لە ئەندەروون هات، دەستی ڕەقیب لە دەستا
غەمناک و شادمانم، ڕەحمەت عەزابی هێنا

•سالم•
پەژار
Tara Mamedova – Xewna giran
Xewneka şeva min dûr e, dûr...
من و تۆ هەرگیز بۆ یەکتر نابین
ناتوانین پێکەوە بژیین
لە ئاپارتمانێکدا بە جووتە لە پشت یەک مێزەوە، هەرگیز!
تەنانەت لە هەمان شاریشدا هەرگیز پێکەوە نابین.
میلێنا! بۆ قسە لەسەر ئایندەی هاوبەش دەکەیت کە هەرگیز نایەتە دی؟

•فرانز کافکا•
2024/11/16 10:57:24
Back to Top
HTML Embed Code: