Telegram Web Link
ئەگەرچی بۆ ڕەقیب وەک گوڵ دەپشکووی
لەلای من نەوگوڵی بێخاری هێشتا...

•سەید تاهیر هاشمی•
نە تۆ دێی و نە دەنگم دێ بپرسم:
منت بمرێ، ئەتۆش وەک من غەمینی؟

•شێخە ڕەسووڵ•
کەس گرنگی بە هاتنت نادات
تەنها ئیدارەی قوتابخانەکەت نەبێت...

#دیوارنووس
ڕۆیشت و عەسرێک بەیەکەوە چایەکمان نەخواردەوە!
لە وێنەیەکی کۆنی هەولێردا بینیم؛ ئەو گەڕەکەی ئێستا تیایدا دەژیت، کێڵگەی گەنم بوو. تا چاو بڕ کا گیا لە وێنەیەکی وەستاودا دەلەرییەوە! لەوانەیە ساباتی چا خواردنەوەی عەسرانی خێزانێکی جووتیار بووبێت...
کات تێپەڕی و جووتیار و سابات و گەنم، زەمەن هاڕیی و لە یادەوەریشدا بەربوونەوە.
خەمی ئەوەمە؛ دەزانم لە وێنەیەکی داهاتوودا، پاش سەد ساڵێک، کەس نازانێت کەسێک لەم خانووەتان دەژیا بە ناوی تۆوە! کەسێکی جوان و خەمبار. خەمبار وەک ئەو تاقەگوڵەی بە تەنیا ماوەتەوە لە ناو سەبەتەی گەنجێک لە ترافیکدا دەیفرۆشێت...
پاش چەند جارێک سووڕانەوەی ئەم هەسارەیە، قەڵات ئێمەش دەخاتە تۆمارە ونەکەی سەنحاریبەوە! زیندوویەتی، قۆڵی سڕبووی بە هێواشی لەژێر سەرماندا دەرهێناوە
کۆڵان ماوە و من نەماوم بێم
سەعات لە بازاڕ دەمێنێ و مەچەکت نا
ملپێچ لە دوکانەکاندا هەیە و گەردنت نا
خەڵک کولیچە و شەربەتی مێوژ دەکڕن و منیش لە گۆڕێکدا بۆ بیستنی ئایەتێک چاوەڕێی بەرەبەیانی جەژنانم.
کە بیر دەکەمەوە شانە لە پرچت بەتەمەنترە،
چەرخی هەڵواسراوی تەنیشت تەباخەکەت لە پەنجەت زۆرتر دەژی،
لە پێشبڕکێی زەمەندا گوارە لە گوێت دەباتەوە،
جانتا لە پێستت و عەینەک لە چاوت و پێڵاو لە قاچت نەمرترن،
کە دڵنیام ئەو پارچە تەنەکەیەی جەرەسی بەر دەرگاتان لە باران دەپارێزێت دەمێنێتەوە و دەنگت ون بووە،
لە خۆم و دنیا تووڕە دەبم.
تا دەرفەت هەبوو ئازیزم پێکەوە چایەکمان نەخواردەوە...

•تەلعەت تاهیر•
هەیهات! چ بێ میهر و وەفا دەرچوو نیگارم
حاڵی بە گەرم پرسش ئەکەم، ساردە جەوابم...

•گۆران•
ئەگەر ڕەنجیدە بووی قوربان لە وێرانەی دڵی تەنگم
وەرە سەر مەنزەرەی چاوم تەماشای مەوجی دەریا کە!

•وەفایی•
لە دڵی مندایە و
لە ماڵی کەسێکی‌تر.
ئای چ ئیهانەیەکە بۆ درەخت،
کە چۆلەکە لەسەر تەلی عاموود دەنیشێتەوە...

•تەلعەت تاهیر•
لە لام وابوو کە یارێکی وەفادار و وەفاجۆیە
بەسەهوا چووم و نەمزانی وەهایە ڕەسم و ئەتواری

•ئەحمەد موختار جاف•
دەمزانی ژەهرە و تامم کرد.

•شەمس تەبریزی•
تۆ وەک ناوی خۆم
هی منیت.

#دیوارنووس
ڕۆح لەسەر لێوم نەفەسگیرە، لە نێو خەوف و ڕەجا
چاوەڕێی فەرمانی تۆیە! چێتە دەر، یا بێتە ژوور؟

•وەفایی•
ئەگەر زیندوو مام و ڕۆژێک پێکەوە لە ماڵێکدا چایمان خواردەوە،
بۆت دەگێڕمەوە کە ئەو ڕۆژانە چەندە قورس و درەنگ و دوور تێپەڕین...
لە بیرمە فێری دەکردم کە ئەگەر کەسێکم خۆش ویست، ناکرێ هەموو دڵ و ڕۆحی خۆمی بدەمێ، چونکە کە ئەو نەما، منیش دەفەوتێم.

•شێرزاد حەسەن•
مومکین نییە تیماری برینم بە تەبیبان
بەو خەنجەری ئەبرۆتە کە جنراوە دڵی من

•کەماڵی•
دەپاڕێمەوە عومرم درێژ بێ، بەڵکوو درێژیی پرچت ببینم...

•پەشێو•
مەڵێ تەنیام لە کاتێک ئەزانی من بۆ تۆ ئەژیم!

#دیوارنووس
2024/09/29 04:19:49
Back to Top
HTML Embed Code: