Telegram Web Link
من ساڵهایە،
بەس لەگەڵ خۆمدا و
هەر بە تەنیا جەژن ئەکەم...

من دەمەوێ ئەمساڵ،
لەگەڵ ژینگە و دار جەژن بکەم
لەگەڵ دێهات و ناوچە و شار جەژن بکەم
لەگەڵ گوڵ و ماچ و دڵدار جەژن بکەم
لەگەڵ هەوار، لەگەڵ دیار، لەگەڵ هەژار جەژن بکەم

#ئارام_مەلەکشا
دەرچوونم بۆ نەبوو
عەشقی تۆ دەوری دام
من ئێستا لە نەخشەی تازەتا
دوورگەی تۆم..


#شێرکۆ_بێکەس
ڕوو لە نووری ڕوویی یــــــارم
حەزرەتی بێچوون ئەکەم..



#حەزرەتی_غەوس
بە لەیلا بۆ دەڵێن مەجنوون کە مرد دێوانەیێ کەمتر
لە دارولعیشقی دنیادا بڵێن فەرزانەیێ کەمتر


#حەمدی
حەیرانی دەمت بم بەمەسەل شووشەگوڵاوە
قوربانی دوو زولفت کە دەڵێی سونبولی خاوە

مەیلت ئەوە چەند ڕۆژە لەسەر وەعدە نەماوە
وەک شووشەیی ناسک دڵی بێچارە شکاوە


#ئەدیب
وەکوو یووسوف
لە زیندانی غەما حەپسی عەزیزێکم..

لەبۆ تەسکینی دڵ
گەر ڕوو لەلای کەنعان نەکەم چ بکەم..


#صافی_هیرانی
تۆ بە دڵ کانی وەفا من بێوەفا
بێوەفایی من بەقوربانی وەفات..


#ناری
سەبر دەرمانی دڵ ناکا
کە مـن پەیوەندی یارێکـم..



#دڵدار
جنوونی حەزرەتی مەجنوونە بۆتە شوهرەتی لەیلا
ئەگەر عەقڵم ببێ تەرکی مەقاماتی سەلەف ناکەم


#حەمدی
تۆ کە لۆرتی حوسنی ئەمڕۆ فەرزە من بێبەش نەکەی
موستەحەققی ڕووت و موحتاجی زەکاتم ڕۆحەکەم

من بە قووتی وەسڵی ئێوارە و سبەینێی تۆ ئەژیم
توخودا تۆش نەیبڕی مووچە و بەراتم ڕۆحەکەم

شەو ئەزانی بۆ چی هەر دەور و خولی ڕووی تۆ ئەدەم
تا بزانی من کە پەروانەی چراتم ڕۆحەکەم


#بێخود
وەک پووش و پەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من...

#بێخود
بۆچ مایلی تەنهایی؟ سەودایێکە خۆڕایی...
ئەی مەردومی بینایی، لەم کولبەیی تارەت چی!

#نالی

مەردوم: گلێنەی چاو

#واتە : ئەی گلێنەی چاوم!
ئەی مایەی بیناییم! بۆچ حەزت لێیە وێنەت لە شوێنی تەنهایی و چۆڵایی ناو چاوما بژیی، کە مادەم خۆتی لە بەرچاو نیت وەک کەلاوە و وێرانە وایە. شوێنی وا شوێنێ نییە تیا بحەسێیتەوە... کەلاوەی تاریکی چاوم بەجێ ‌بێڵە کە خۆتی لێ دیار نیت...
با بە نەمانی وێنەشت لە چاوما کوێراییم بەجارێ دابێ...
بە بێ تۆ قەت نەژیم، شادیم نەمێنێ، دیدە بێ نوور بم!

دەمێک ئارامی ڕۆحم بە، حەیاتم، عومرەکەم، چاوم!

#وەفایی
ئەجەل تۆ بمکوژە و گۆڕیش
دەبا زوو تیکە تیکەم کا..

کە بەڵکوو بم بە خاشاکی
بەری دەرگانەکەی لەیلا...


#قانع
ئەگەر گاهێ تەڵەب کا، عاشقی زار

بە پێ نا، ڕەنگە "سالم" هەر بە سەر بێ


#سالم
شەوە مانندی قەترانە بەڵام لای من چراخانە
کە یادی یاری خۆم ئەمشەو لە دڵدا بوو بە پەروانە

چ یارێک شاھی شاھانە وە یا گوڵناری بوستانە
بە بەژن و قامەت و باڵا ئەڵێی سەوڵی خەرامانە


#ئەخۆل
با ڕەفیقانم بکەن شینم کە وەقتی زارییە
قەت مەکەن تەقسیر لە گریان شیوەنم یەگجارییە

تیرەکەی ئەوڕۆژە مەحبووبەم کەلتفی کرد بەمن
گەر نەبەخشێ مەرهەمی وەسڵی برینم کاییە

حەثسی چاهی میحنەتم کافر بەحالی من نەبێ
کار و پیشەم دائیمەن گریان و شین و زارییە


#نالی
باڵ و پەڕ سووتاو
پەروانەی شەمی ڕوخسارتم..


#زاری
گیان بە ئیستیقبالی
بۆ سەر لێوەکەم ھات و نەھات..

بوو بە شیوەن
شادمانی ڕۆحی من ڕۆژی مەمات..


#زاری
2024/12/26 06:40:29
Back to Top
HTML Embed Code: