باکم نییە ئەم چەرخە بڕووخێ کە بەسەرما
دنیا هەموو بێ بایەخ و قەدرە لە نەزەرما
هیوای نییە هەرگیز نە بە دنیا و نە بە عوقبا
کەی عاشقی شەیدا بەتەمای سوود و زەرەر ما
تۆ ڕۆحمی بۆیە کە ئەڕۆی دەسبەجێ ئەمرم
گەر بێیتەوە ڕۆح دێتەوە دووبارە بەبەرما
دائیم لە سەری ڕێگەکەتا کەوتووم ئێستا
بەم هۆیە کە ڕەحمت بێ بنێی پێیە بەسەرما
جەرگ و دڵی خۆم کردووە بە شاباشی بەری پێت
بۆ وەی کە فیدای تۆ ببێ هەر نووری بەسەر ما
تۆی مایەیی ئیلهامی قەسیدە و غەزەلی من
بێ تۆ نە قەسیدە نە غەزەل ما نە هونەر ما
#کەمالی

من د باغێ گولفرۆشان دی ڕەسمەک غەریب
خارتەبعان گول د دەستن گولپەرستان خار بەس!
#مەلای_جزیری
لە باغی گوڵفرۆشاندا ئەوەی بینیم شتێکی غەریب و سەیر بوو، ئەو کەسانەی وەک دڕک وان دەستەگوڵیان بە دەستەوە. ئەوانەش کە گوڵپەرستن ھەر دڕکیان بە نسیب دەبێت!

هەریەکەمان بەسەدان شێوە بەخەیاڵ ژیاوین.
من بەخەیاڵ ماوەیەک دراوسێت بووم، شەوان درەنگ کە ئاوی گەڕەک دەهاتەوە، تانکی سەربانی ئێوەشم پڕ دەکرد.
ماوەیەک هاوڕێت بووم، بەناوی دەرسەوە، بەناوی جل کڕین و پیاسەوە، بەناوی قەرەباڵغییەوە لە چێشتخانەکاندا دەمبردیە شوێنی تایبەت بەخێزان.
ماوەیەک هاوسەر بووین، وردە شەڕی شیرینمان هەبوو، تۆ دەتگوت شت بۆ ماڵەوە مەکڕە نایزانی، منیش دەمگوت بۆچی قەت سابوون لەسەر مەغسەلەکەدا نیە؟
لەگەڵ یەکتردا بەخەیاڵ سەدان کەس بووین، سەدان..
ئێستا هەر یەکەمان تەنها خۆی ماوەتەوە و دەرگای داخستووە، نەک بۆ بەڕەڵانەبوونی تەنیایی، بەڵکو بۆ ئەوەی خەون نەیەتە ژوورەوە..
سەدان خۆمان، بەدەستی خۆمان ناشت.
قەینا ئازیزم، لە ژیانی ڕاستیماندا خۆ ئێمە لەگۆڕی بەکۆمەڵ ڕاهاتووین !
#تەڵعەت تاهیر