Telegram Web Link
تازەماسی تاسەباری دەستی تینووت ڕێی نییە بۆ دەریای سینەم..


#سوارە_ئیلخانیزادە
گەر بەخەنجەر پارە پارەم کەن
لەسەر ڕێ دام بنێن
دەست لەتۆ ھەڵناگرم ھەر تۆم لەخەڵکی چاتری..



#کوردی
مەسئەلەی شامی فیراقم لێ مەپرسن تو خودا
مەنجەنیقێ بوو لە دنیادا کە بۆ من داخرا

حاڵی عاشق نیک و بەد تابیع بە مەیلی دلبەرە
تەپڵی بەد ناوی لە عالەمدا بە ئێمە لێ درا

سەد کەڕەت گەر دەرکراوم لازمە هەر بێمەوە
تا دەسووتێ هەر دەبێ پەروانە بێتە بەر چرا!


#حەمدی
ئەوەندەی کوردستان تەنیام...

#دیوار
ئەی ئەوانەی قەت لە بیرم ناچنەوە.
ئـــێستا بمبینن ئـەرێ دەمـناسنەوە؟
‌‌

#هێمن
#دیوار
ناڵێم سەنەمی کوفرە
ئەما قیبلەیی قەلبی...



#زێوەر
گەر کفر نەبوایە ئەموت:
ئەیپەرستم میسلی ڕەب
..


#حەمدی
لەحزەیێک و لەمحەیێک چاوم بە چاوی ناکەوێ...

#نالی
نەچێتە سەر تەریقەی حەزرەتی پەروانه، دڵ چ بکا؟

#مەحوی
بە دەردی خۆمەوە گەر گۆشەیەک دەگرم بە بێ دەنگی
بە لاما دێ بە خەشم و ڕق دەڵێ: خۆ نەقشی دیوارە

#مەحوی
دنیا بچووکە
یەک ئەبینینەوە..


#دیوار
من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم
هەر ئەڕۆم و هەر ئەڕۆم و هەر جێماوم..



#جەلال_مەلەکشا
تەک و تەنیام و عەزیزانم کوان
بۆنی گۆڕخانەیی لێ دێ جێژۆان..

نامەوێ پاشی نەمان بۆم بگری
ئێستە ماچم دەیە ئەی کیژی جوان..


#هێمن
کێ دەڵێ
ئەمنیش وەلی دێوانە نیم؟


#هێمن
خۆشم دەوێ ئەوەندەی بەو سەردە رۆژگارەش
بازاڕی خۆشەویستی بەو ئاگرەم گەرم بێ

#هونەر
دڵ ئەمانەت بوو لە لات
ئێستا کەوا حاشا دەکەی..

ئەی موسوڵمانینە
وەرنە سەیری ئەم بێ مروەتە..


#کوردی
وەعدەیی وەسڵم دەداتێ
دەچمە لای نایێتە لام!

گەر دەچم زویرم دەکا
ناچم ئەگەر بیرم دەکا..


#ئەدەب
خۆ دڵم رۆژوی ئەوينی گرت
لەبۆ جەژنی ويساڵ..
كەوتە حاڵی ئەلويداع و نەتشكان
ڕۆژوی فيراق..

ئەو دڵەی ڕۆژێ بە يادی
نازەنينێ لـێی دەدا..
ئيستە خاڵيیە لە شادی تێی نييه
غەيری مەراق..


#نەسیم
تۆ جوانی وەک جگەرەی دوای فتار (دوای ڕوژوو شکاندن).


#دیوار
2024/09/22 06:21:57
Back to Top
HTML Embed Code: