Telegram Web Link
ئەم پارچە شیعرە لە هەرە دڵخوازترین دێڕە شیعریەکانە لام:

کەمرد لەیلا،خەبەریان دا بە مەجنوون
ئیتر دنیا لە بەر چاوی نەما ڕوون

یەخەی لەت کرد بە ڕۆڕۆ و دادوهاوار
بە شیوەن ڕۆیی بۆ لای مەقبەرەی یار

لە گۆڕستان مناڵێکی بەدی کرد
بە چاوی سوورەوە پرسی بەوی کرد

گوتی: لەیلا لەناو کـام گـۆڕە مەدفوون
وتی: هێشتا لە عیشقا کاڵی مـەجنوون

لەسەر هەر گۆڕێ تۆزێ گڵ جیا کە
بەیـادی عیشـقەوە بۆنی پیوە کـە

لە هەر خاکێ کە بۆنی مەیلی لێ‌هات
وەسەر کە خاکوخۆڵ ئەو جێیە جێگات


وەرگێڕانی: #هەژار_موکریانی
من لەگەڵتم بەڵام لە دوورەوە.

#دیوار
‏من ئەوینی تۆم لە دڵدا هەر دەمێنێ
چۆن دەڵێن:
هەرچی گەنجینەی بەنرخە
هەر لە نێو وێرانەیە.


#هێدی
دەڵێی چاوی منە
هەوری بەهاری دەم بە دەم دەگری..

دەڵێی ئاهی منە
بەرقی درەخشان ئاوری هێنا..


#وەفایی
چاوەڕوانم زوڵفی لادا تا ببینم ڕوومەتی
هێندە بێ ئەقڵم لە کافر من ئومێدی دین ئەکەم..


#کەمالی
دەرمەکەی یا لێم ئەبووری نیمە غەیری تۆ پەنا
ڕێم ئەدەی یا لێم ئەدەی هەر خاکی پاتم خاکی پات


#زاری
نەمامی شەوقی تۆ ڕیشەی وەها مەحکەم لە دڵدایە..
نە خۆفی بای شەماڵی هەس نە باکێکی لە زریانه..


#زاری
خوا لە مەجنوونی پرسی سەوداسەر
عیبادەتی چیت هێنایە مەحشەر؟

وتی: هێندە عەشقی لەیلام لە لابوو
لە کوێ هۆشم لای خوای تەعالا بوو.


#پیرەمێرد
هەر نەهاتی حەسرەتی دووری لە دڵ بێنیتە دەر
خاکی بەرپێی ناسکت بێنم بە چاوا بۆ شەرەف

#سابیری
بێچارە ماوە بەندە، خوداوەندی چارەساز!

#مەحوی
دەنگم ناتگاتێ دەنا پێم دەووتی:
تەنها لەگەڵ تۆ
هێمن و ئاسودە و دڵخۆشم.



#شێرکۆ_بێکەس
لەهەر شوێنێک
ڕوانینێکی جوان هەبێت
عیشق لەوێییە.



#مەولانا
Forwarded from یاری من (jabbar ahmad)
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
خۆشەویستی لام ئەوە بوو:
شەوی جەژن
تا بەیانی.. چاو هەڵدێنم،
لەگەڵ خۆما.. دەس لە ملان
پێڵاوی تازە بنوێنم!

کە گەورە بووم،
هیچ کراس و بۆینباخ و قاتێکی نوێم
نەهێنایە ژێر جێگەوە
وەکوو پێڵاوەکەی جەژن
تا بەیانیی چاو هەڵێنم
لەگەڵ خۆما بیان نوێنم!

#شێرکۆ_بێکەس
جانا وەرە ئەم جەژنە به قوربانی سەرت بم
بۆ تیری قەزای چاوی حەسودان سوپەرت بم

#کوردی
@yari_mn
سەد شکور دووبارە جەژنە
وەختی عەیش و شادییە
بۆ بەڵاگەردانی باڵات قۆچی قوربانم وەرە



#تاهیربەگی_جاف
کە دادی یەئسی خۆمم بردە لا ئەم عارفە توند بوو
وتی: ئاخر سبەینی جەژنە خوێنی تۆ لە پی دەگرم..


#مەحوی
سەدای های هیلال هام فەردان مەیۆ
زەمزەمەی تەکبیر هام دەردان مەیۆ

یەکێ هام ڕەفێق، دۆس دڵ دۆزەن
یەکێ مەست کەیف، جەژن پیرۆزن

من نەبوون شادیم جێ بێزار بیەن
گەرد وە سەر من، کەس دیار نیەن

#مەولەوی
واتە:
دەنگی ئەوە مانگە.. ئەوە مانگەی هاوڕێیان و دەنگی اللەاکبر کردنی برادەران دێت
سەیری خەڵک ئەکەی یەکێک دڵی بە دۆستەکەیەوە بەستووە یەکێکی تریش بەخۆشی و ئاهەنگی جەژن مەست بووە.
من نەبێ شادیم لێ بێزار بووەو هیچ نایەت بەلامەوە، هەی قوڕ بەسەرم کەسم نییەو بێکەس کەوتووم.
دەرنەکەوتی بەم جەژنە بۆیە بەڕۆژوو مامەوە
جەژنی من جەژنانەی تۆ بێ بە ماڵ و بە جانەوە
توخودا ڕەحمت ببێ بەسە ئیتر بنوێنە ڕووت
ئینتیزاری مانگە حەمدی بۆیە بەم سەربانەوە


#حەمدی
ئەگەر تۆ ڕوو بە خاڵێکی لە لەیلا شۆخ و زێباتر
منیش ئاشفتەحاڵێکی لە قەیسم شێت و شەیداتر


#مەحوی
سپاس بۆ چاوەکانی تۆ کە شیعرن
شیعری هەمیشە مەست...



#فەرەیدوون_ئەرشەدی
2024/09/22 04:49:48
Back to Top
HTML Embed Code: