Telegram Web Link
وەرە ئەی ڕێژنە بارانی بەهاری

#هێمن
گەر بێتە خەوم ڕۆحم ئەدەم هەر بە وەنەوزێ
سەیری چ ڕەواجێکە بە بازاڕی خەوی دا..



#حەمدی
Forwarded from یاری من (ڕەسوڵ ئامینە 🌻)
شێتیە مەجنوون
ئەگەر بێ نازی لەیلایێ بکا..


#مەحوی
Forwarded from یاری من (jabbar ahmad)
شێواوە،پەرێشانە،دڵم حەقیە کە تەنگە...

#حەمدی
Forwarded from یاری من (jabbar ahmad)
عەقڵی دا بەر شەق کە ڕووی کردە دڵم سوڵتانی عەشق
ئیختیارم پێ نەما وەک چوومە ژێر فەرمانی عەشق


#عەونی
لە دڵما هێندە جێگیری
ئەمین بە گیانــی شیرینـــم..
لە قەبریشا کە مردم
مەیلی تـۆ یەک زەڕڕە کەم ناکا..




#کەمالی
وتم بولبول به دینی خۆت گوڵت پێ جوانه یا کوڵمی؟
به بانگی ئاشکرا بولبول دووسه‌د ته‌عنه‌ی له شه‌ست په‌ڕ دا

#قانع
گەر نەبینم ئەمن ڕووی ماهی تۆ
ماتەمم خۆشتر..!



#عەتتار
چێژتم ئەمڕۆ ژەهری مار و ڕۆحی شیرینم نەهات

#کوردی

S H A D . K
یادگارییەکم نییە لەم خاکەدا بۆنی خوێنی لێنەیەت،
دەست بۆ هەر ڕۆژێکم دەبەم،
پەنجەکانم وەک لێوەکانت سووردەبن،
با بۆت بڵێم:
منێک کە بەشی خۆم شادییم نییە،
ئەی بەشی تۆ لە چی بدەم، حەبیبە؟
بڵێ لە چی؟!

#پەشێو_حەمەد_ئەمین
دوای تۆ

كۆڵێ‌ ئیش كەوتوە بەسەرما...
یەكەم دەبێت هەتاو بگەڕێنمەوە بۆ ئاسمان
دووهەم لەمانگ بپاڕێمەوە تا بگەڕێتەوە بۆ شەو
سێهەم _با_كان هانبدەم دووبارە هەڵبكەنەوە
ئینجا....
قسە بۆ گوڵەكان بكەم تا جارێكی تر بە بیریان بێتەوە رۆژگارێك جوانبوون
دوای تۆ
ئەم دونیایە
یەك دونیا ئیشی دەوێت
تا دووبارە ببێتەوە بە دونیا.

#ئیلهان_بەرك
وەک پوش و پەڵاشێکە
بەدەم باوە دڵی من ...

#بێخود
به‌و پێكه‌نینه‌شت ڕازیم
‎به‌ گازێكت
‎له‌سه‌ر سێوێك ده‌رده‌كه‌ويت


#تەڵعەت_تاهیر
لەبەر زار و نەزاری بوومە وەک پووش
دە ئەمجا رابوێرە من بە زارا..




#مەحوی
واتە: لەبەر دووری تۆ لەڕو لاواز بوم، لە لەڕو لاوازیشدا وەک پووش زەردو باریک بووم، دەی سا باجاریک بەدەمتدا بیت و ناوم بهینیت..
Forwarded from یاری من (jabbar)
خۆشم دەوێی..
ئەوەش تاکە کارە کە ڕۆژانی شەممە و هەینی،
هەفتە و مانگ و ساڵ نازانێت!

#شکوفە
تـۆ لە کوێ بی
ئەبێ مـن ڕوو لەوێ کەم..



#بابا_تاهیر
گشتى ئاماده‌يه‌ باده‌ و گوڵ و موتريب
ئه‌مما ياره‌ جێى خاڵييه..!



#حافظ
Forwarded from یاری من (jabbar)
پێم وانیە لەم غەدرە بەفریام بكەوێ كەس
ئەو دۆست بوو وەفای بۆ من نەبوو بێگانە بڵێ چی




#هێدی
ئەو کاتەی هیچ کەسێک نییە بەیانیان لە خەوت هەڵسێنێت، هیچ کەسێک نییە شەو چاوەڕێت بێت بێیتەوە، ئەو کاتەی دەتوانی هەرچی بتەوێت ئەنجامی بدەیت
تۆ ئەمە ناو دەنێیت چی، ئازادی یان تەنیایی؟

#چارلس_بوکۆوسکی
2024/10/01 04:57:43
Back to Top
HTML Embed Code: