دەخیلت بم نەخلی یا روتابی
وەھا شیرین و سینە نەرم و دڵ رەق؟
#نالی
(نالییی) یارەکەی دەیچوێنێت بە خورما، وەک خورما شیرین و سینە نەرمە و دڵیشی وەکو ناوکی خورما ڕەقە
نەخیل:دار خورما،ڕوطاب:خورمای شلی تازە
واتە:لەڕێی خوادا پێم بڵێ تۆ چیت: دار خورمای ، وا دڵت کە ناوکی خورماکەیە ئەوەندە ڕەقە، یا خورمای شلی تازەی، وا تامت شیرین و سنگت کە گۆشتەکەیەتی ئەوەندە نەرمە؟!...
چەند جوانی ھێناوەتەوە دڵ کە گۆشتە ڕەق بێ، کەچی سینە کە ئێسقانە نەرم بێ!
.
.
دیوانی نالی :لاپەڕە ٢٥٢
لێکۆڵینەوەو لێکدانەوەی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس و فاتیح عەبدولکەریم

بابم لە خەستەخانەیە، جلێکی شینم لەبەر دەکەن، شین وەکو ئاسمانی ئەو بەرەبەیانیانەی دایکمی تێدا خۆشدەویست..
تا نەزانێ ھەمووی خەریکی کاری خۆیانن، دەڵێم لەبەر دەرگا ھەموو خزمەکان وەستاون..
ناوی ھاوڕێیەکی دێنێ کە دەمێکە مردووە کلێنسێکی تەڕی بەچاودا دەھێنم و دەڵێم بەڵێ ئەویش دوێنێ ئێوارە بە شازدە کاکڵە گوێز و شازدە دەنکە مێوژ وەک داشی دامە ھاتبوو.
تێمەگەیاندووە مرۆڤ ھێندە تەنیا نیەو
لەوەتەی نەخۆش کەوتووە ترافیکەکان کەمێک درەنگتر سەوز دەبن..
ھەموو ئەو ژنانە ھاتوون وەختی خۆی لاوک و حەیرانی لەبەر خۆیەوە بۆ گوتوون..
ئای حاجی ئەم دنیایە زۆر لەوە بێ وەفاترە وێنات کردووە، وەکو رێزێک بۆ ھێمنیی ھەناسەدانی، پێیناڵێم ئێستا ھەموومان مەمنوونی منداڵێکین لەبەردەم تەلەفزێۆنەکەدا بێعاری بکا و ھەواڵی بەپەلەی ژمارەی قوربانیەکانمان لێ بشارێتەوە
#تەڵعەت_تاھیر

Forwarded from یاری من (jabbar ahmad)
هیچ پێم ناخۆش نیە.
حەزدەكەیت،
نیگاكانت بدە بە پەنجەرەیەك و
جوانیەكەشت بدە بە ئاوێنەیەك.
بەس دڵت بدە بە من!.
#نەبەز_گۆران
حەزدەكەیت،
نیگاكانت بدە بە پەنجەرەیەك و
جوانیەكەشت بدە بە ئاوێنەیەك.
بەس دڵت بدە بە من!.
#نەبەز_گۆران
لەگەڵ سووتە دڵانم چۆن نەناڵم
لە تەک بێ حاصڵانم چۆن نەناڵم
ئەناڵن بولبولانی نــاو چڵ و گــوڵ
کە من دوور لە گوڵانم چۆن نەناڵم؟!
#بابا_تاهیر
لە تەک بێ حاصڵانم چۆن نەناڵم
ئەناڵن بولبولانی نــاو چڵ و گــوڵ
کە من دوور لە گوڵانم چۆن نەناڵم؟!
#بابا_تاهیر