Telegram Web Link
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

#ئاو وتی:
مه‌گه‌ر من که‌م شه‌ڕم له‌سه‌ر
تۆ کردووه‌ ئه‌ی سێوی بێ وه‌فا!
وا ئیسته‌ خه‌ریکی به‌قسه‌ی
" #با "یه‌کی بێگانه‌
هه‌ر هه‌موو ڕابوردووم له‌ بیرکه‌ی!

#مه‌ل وتی:
مه‌گه‌ر من له‌به‌ر تۆ ئاسمانم ته‌ی نه‌کرد؟
که‌م فڕیم به‌شوێنتا ئه‌ی جووتی بێ وه‌فا!
وا ئیسته‌ خه‌ریکی به‌قسه‌ی
" #باخێکی " دووزمان
هه‌ر هه‌موو ڕابوردووم له‌ یادکه‌ی!

#خه‌م وتی:
مه‌گه‌ر من له‌به‌ر تۆ شاعیری بێ وه‌فا
هه‌زار جار نه‌سووتام بۆت نه‌بووم به‌
هه‌ور و هه‌زار جار به‌سه‌رتا نه‌گریام
وا ئیسته‌ خه‌ریکی به‌قسه‌ی
یه‌ک " #بزه‌ "ی درۆزن،
یه‌ک نه‌شئه‌ی ته‌مه‌ن کورت
یه‌ک ماچی سه‌ره‌ڕۆی به‌هارێ
هه‌ر هه‌موو ته‌نیایی و نامۆییم
له‌ یادکه‌ی ئه‌ی وشه‌ی بێ وه‌فا!

🖊#شێرکۆ_بێکه‌س

📚@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_6S9EuCEEEKQ
@ShpolDarya


📖#نـابـەهـار

من بەهارم نابەهارە،
پاییزا لام لێکەوە
نائومێدی وەرزی ژینم،
لای خەزانم جێکەوە

سووچی مەیخانەی
"خەیام" و "هێمن"م پیشان بدە
تا بە کوێری چاوی بلبل،
لێو بە لێوی پێکەوە

پاک بە سەرخۆشی،
بەپێی"ناڵەی جودایی"پێی دەڵێین؛
"ساقیا وا بادەوە وابادەوە"،
دەی تێکەوە

تیشکی ئاڵتوونی سەرنجمان،
تێکەڵاوی ڕەنگی مەی
دەی وەرە ئاڵان لە زەرد و جام
لە ڵێوان لێکەوە

سەر بە سەرخۆشی
لە دونیای کۆنە کاول! هەڵگرین
ڕوو لە شاری خەونەکان! و،
سەر پەرێشان پێکەوە

تادەگەینە ئەو
دیارەی نادیاری "مەولەوی"
جا دەڵێن هاوڕێ"خەیام"،
چوارینەکانت نوێکەوە

🖊نووسەر: #مادێح_کۆنەپۆشی[ زایەڵە ]
🎙بێژەر: #ڕێـگـا


@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_6S9EuCEEEKQ
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

دەرگای شێران کرایەوە
دار و بەرد دەنگی دایەوە

گوێ لە زڕەی زنجیر بگرن
پاڵەوان ناترسن بمرن

بۆ مەرگ دێن بە ئازایی
دەڵێی دەڕۆنە سەرشایی

مەردانە هەنگاو هەڵدێنن
بەدکار بە توندی دەدوێنن

ڕوو گرژن بەرانبەر دوژمن
دەم بە بزەن بەرەو مردن

وا پێشەوای کوردان، قازی*
پێشەوایە بۆ گیانبازی

گوڕەی، ماتی شەو دەشکێنێ
دڵی زۆردار دەلەرزێنێ

🖊#مامۆستا_هەژار

* قازی | پێشەوای شەهید قازی محەممەد *

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

🔹نموونەیەک لە پەندەکانی پیرەمێرد🔹

وتیان بە ڕێوی شاهیدت کێیە؟
وتی کلکی خۆم، باوەڕم پێیە
🔸
حەز دەکەی دوور بی لە گێرەوکێشە
بەقەد بەڕەی خۆت پێ ڕابکێشە
🔸
لە شار و لادێ ئەم نەقڵە باوە
گیای شین بە جێگای سەختەوە ماوە
🔸
شەڕنەکەر پیشەی زوودانیشتنە
بەردی زل بەڵگەی نەهاویشتنە
🔸
مەشهوورە بزن بۆ تاقەشەوێ
جێگای خۆش دەکا لە کوێ وەرکەوێ
🔸
شێخ ئەڵێ ئاگام لە عەرش و قورشە
کێت دیوە بە دۆی خۆی بڵێ ترشە
🔸
وا دامەنیشە تەمەڵ و بەتاڵ
تا نەگری، مەمک نادەن بە مناڵ
🔸
خۆت لێ نەگۆڕێ گەر بوویتە گەورە
مەشهوورە دنیا بە پێچودەورە
🔸
کێ باسی خەڵکی کرد بەلاتەوە
بۆ ئەوان قسەی تۆش ئەباتەوە

🖊#مامۆستا_پیرەمێرد

📚@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_6S9EuCEEEKQ
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

دڵ فریبی دڵبەری دڵدار، ھەی!
فیتنەگەر، ھەی! ڕەند ھەی عەییار ھەی!

بوویە یاری غەیر و من بێگانە مام
بێوەفا، ھەی! ھەی جەفاکردار، ھەی!

خۆ موسوڵمانم، بە ناحەق خوێنی من
بۆ دەڕێژی، کافری خوونخوار، ھەی!

چا نیە، ڕەفتاری وا بەد بەس بکە
دەرحەقی من، شۆخی بەدرەفتار، ھەی!

تۆ دڵت دێوانە کردم، ئێستەکەش
نانوێنی ڕوو، پەری ڕوخسار ھەی!

قەت لە تیری ئاھی مەزڵوومانی عیشق
تۆ نەترسی، زاڵمی غەددار ھەی!

غەیری بەد نەیدی لە تۆ مەحوی ئەتۆش
ھەر بەدت ڕێ بێ، بەدی بەدکار ھەی!

🖊#مامۆستا_مەحوی

📚@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_6S9EuCEEEKQ
@ShpolDarya


تۆ به‌ڵێنیم پێ بده‌
تا من به‌ره‌و ژوان ببمه‌وه‌
بمده‌یه‌ ماچێکی ته‌ڕ
له‌و لێوه‌ با جوان ببمه‌وه‌

ده‌ستی له‌رزۆکم هه‌تا
تێیدایه‌ هێزی به‌ی گوشین
لێم گه‌ڕێ تاوێ له‌ باخی
سینه‌ میوان ببمه‌وه‌

من گوڵی سه‌ر گۆڕی
ئاواتی له‌مێژینه‌م به‌ڵام
ڕێژنێکم لێبدا پێم
وایه‌ بۆ ڕوان ببمه‌وه‌

🖊#مامۆستا_هێمن
🎙#محەممەد_ماملێ


@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_6S9EuCEEEKQ
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

فیکری سەرکەوتن بەبێ شک،
ئەی ڕەفیقان غیرەتە

فەوز و ئیقباڵ و تەعالی
هەر بە سایەی هیممەتە

قەومی کورد ئەمڕۆکە دائیم
وا لە حاڵی حەسرەتە

باعیسی فیتنە و فەساد
و دوو دڵی ناو میللەتە

قەومی کورد، شێرانی میللەت،
فیکری وەحشەت لابدەن

وەختی تێکۆشینە ئەمڕۆ،
ڕۆژی عیلم و سەنعەتە

میللەتی بێ عیلم و سەنعەت
باوەڕت بێ دائیما

وا لە ژێر پێی ئەجنەبیدا
ناوی هەر بێ قیمەتە

سەیری کە و تێ فیکرە نەختێ،
چی بەسەرهات قەومی کورد

سووک و بێ ناو و نیشانە
و ژینی دەرد و زیللەتە

گەر بە دڵ بێت و هەوڵ دەین
بۆ تەرەققی قەومی کورد

نائیلی جێگە و حوقووقی
خۆی ئەبێ ئەم میللەتە

هەوڵ و تێکۆشین بە تەنها
هەر بەدەم کەڵکی نییە

گرمە گرمی هەوری بێ باران
نیشانەی زەیقەتە

🖊#فایەق_بێکەس

📚@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_6S9EuCEEEKQ
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

خەت و خاڵت لە شێعرم نابێ قەت کاڵ
خەیاڵم هەر بەرەو تۆی گرتبێ باڵ

لە زەینمدا تکەی بیرت دەبزوێ
لە چاوم سەردەکا و گیانم دەکا قاڵ

لە چاوم دێ سروشکی دوورە تۆیی
دڵم ئەمما لە خۆی گرتووی وەکوو ماڵ

لە مندا خوێنی ئەخوێنی ڕەگا و ڕەگ
بەیت بەیتی ئەوینم وەک گوڕووگاڵ

ئەنووسم من کشانی خەت بە خەتتان
مەترسیدارە گەرچی باسی ئەمساڵ

گومانم دێتە سەر بۆ شێعر ئەبەم دەست
گومانت پێ دەبەن هەرزە و کوڕ و کاڵ

دەمەکشێ نەک خەیاڵم ڕانەگا پێت
خەیاڵپەڕ بی بەسەرما خەم دەکەی زاڵ

🖊#سۆران_حوسێنی

📚@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_6S9EuCEEEKQ
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

دە کوردە! گیانەکەم بەزم و سەفا بەس
سەفای پڕ زەحمەتی باری جەفا بەس

بە دینم بت پەرەستی عارە بۆ دین
دەسا پەرسینی ئاوی کانی با بەس

بزانە چۆن ئەچیتە ڕێزی هاوماڵ
بەبێ قازانج! ئیتر حاو و حەوا بەس

برای کوردم! کە خۆت ناونا منەوەر
بزانە بوغزی شەرعی مستەفا بەس

مەکەن هەرگیز خەیاڵی ژێردەستی خەڵک
دەسا کۆشش لە هەر کاری فەنا بەس

دە داوای حەقی خۆت کە و هیچ مەترسە
لە دڵ دوژمن ئیتر شەرم و حەیا بەس

تەجەموع باعیسی تەشکیلە بۆ تۆ!
لەگەڵ هاوماڵەکەت،حەرب و وەغا بەس

ئەگەر هات ئەجنەبی لوتفت لەگەڵ کات
بە پارە ئەتکڕێ، عەقڵی هەبا بەس

ئەگەر قانع ئەتۆش مەردی لە مەیدان
بەسە، هەجوی هەموو قەوم و برا بەس

🖊#مامۆستا_قانع

📚@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_6S9EuCEEEKQ
📚@ShpolDarya

چل ساڵە من،
تەرمی خۆمم لە کۆڵ ناوە
دەیگێڕم و ئەشک ئەڕێژم
ڕێگەی دووری تەمەن ئەبڕم
بستێ خاکم دەست ناکەوێ،
ئەم جەستە پڕ لە ئازارەی تیدا بنێژم...

🖊#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا

📚@ShpolDarya
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📹@ShpolDarya


📖 بەشێك له قەسیدەی [ #عەشق ]

📚 دیوانی [ تا ماتەمی گوڵ🥀تا خوێنی فریشته ]

🖊#مامۆستا_بەختیار_عەلی

📹@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

📖#سەربازی_ون

کە وەفدێ دەچێتە شوێنێ،
بۆ سەر گۆڕی سەربازی ون،
تاجەگوڵینەیەک دێنێ...

ئەگەر سبەی
وەفدێک بێتە وڵاتی من،
لێم بپرسێ:
کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟

دەڵێم: گەورەم!
لە کەناری هەر جۆگەیێ،
لەسەر سەکۆی هەر مزگەوتێ،
لە بەر دەرگەی هەر ماڵێ،
هەر کڵێسەیێ، هەر ئەشکەوتێ،
لەسەر گابەردی هەر شاخێ،
لەسەر درەختی هەر باخێ،

لەم وڵاتە:
لەسەر هەر بستە زەمینێ،
لەژێر هەر گەزە ئاسمانێ،
مەترسە! کەمێک سەر داخە و
تاجەگوڵینەکەت دانێ!

🖊#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو

📚@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_6S9EuCEEEKQ
📚@ShpolDarya


📖#هۆنراوەکانم


هۆنراوەکانم پەپوولەن
بەشوێن وشەی دڵا ئەفڕن
گەرا، لە ناو گیانا ئەخەن
لە دەروونا، وچان ئەگرن
🦋
ئاوێنەی پرشنگی ئاسۆن
گزنگی دەمەو بەیانن.
شەونمی سەر پێڵوی چرۆن
شنەی هەواری کۆێستانن
🦋
چاویان شینە وەکو ساماڵ
وەک ئەستێرە ئەجریوێنن.
دڵیان پاکە وەکوو مناڵ
بۆ تەنیایی، خەم ڕەوێنن.
🦋
مانگە شەوی ناو خەیاڵن
بریسکەی بەفری سەر لووتکەن.
نێرگزی نەورۆزی ساڵن
وردو درشت، دڵخۆش ئەکەن
🦋
زەردەی ئێوارەی بەهارن.
کزەی شەماڵی هاوینن.
وردە شەپۆلی روبارن.
تریفەی سەر گۆمی شینن.
🦋
پشکۆی ئاگری زستانن
هێشوی سەرلقی ناو رەزن.
هاژەی چەمی دارستانن
پەلکە زێڕینەی پاییزن
🦋
هاودەمی جوانی پەرستن.
کامی گیانی خۆشەویستین.
تەزووی حەزی هۆش‌و هەست.
لەلانەی ئاواتا ئەژین.
🦋
هەڵبەستەکانم باوەڕن
نائومێدی‌و خەم ئەنێژن
رێی تاریکیی ژیان ئەبڕن
بۆ ئازادی، خۆین ئەڕێژن.
🦋
مەشخەڵی دەست جەنگاوەرن
بەڵێنی رێی کۆڵنەدانن
لوولەی تفەنگی سەنگەرن
سرودی دەم شەهیدانن.
🦋
ناڵه‌ی دەرونی هەژارن
کسپەی دایکی سک سووتاون
بازووی کوردی کرێکارن
هۆرەی دوای جووتی جوتیارن.
🦋
گەلێ جاریش، پەستن، ئەگرین
هۆن هۆن فرمێسک هەڵئه‌ڕێژن
گوڵی گەشاوە پێش وەرین
بەدەستی خەفەت، ئەنێژن
🦋
یان بڵێسەو کڵپەو گڕی
گیانی خۆ بەختکەرانن
هۆنراوەکانم، هۆگری
چاو و دەمی کچی جوانن
🦋
قژی زەردو کوڵمی گەشن
تامی ماچ‌و چرپەی رازن
لێوی قووت‌و نیگای رەشن
خۆزگەی یارو لەنجەی نازن
🦋
هەڵبەستەکانم، سنووریان
نییەو سەربەست یەن‌و ئەچن
هەموو دونیا، هەموو ژیان
لە باوەشی خۆیان ئەگرن.


🖊#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس


📚@ShpolDarya
‌‌@ShpolDarya


📖#مارمێلکە_نیم

چیای کورد بۆ دیاری نابێ‌ شاوی
دەمت دەشکێنێ گەر بەردم بجاوی

نە خورمایە و نە وشترخانە کێوم
وڵاتم کوردستانە‌ و کوردە نێوم

ئەگەر نامناسی بڕوانە لە مێژوو
بزانە‌ و فێربە کورد چۆنە ‌و چلۆن بوو

بەری تۆش ‌ڕۆژێ ‌بانیپاڵی ئاشۆر
چیای‌ کوردانی‌ بۆ ڕێوی‌ ئەکرد مۆر

لە ‌پێش‌ تۆ گەزنەفۆن ‌ڕووی ‌کرد‌ە خاکم
وەکوو‌ داڵاش‌ دەسووڕا بۆ کەلاکم

گەلێک‌، تەیموور و چەنگیز و هەلاکۆ
لە دەشتم تێ‌پەڕین‌ وەک‌ وشتری ‌تۆ

گەلێک ‌پێخواس ‌و بێ‌دەرپێ ‌و ڕەشوڕووت
بە‌نانم سەردەمێکی چاوی پشکووت

بەڵام من کوردم و کوردیش ئەمێنم
لە زۆردار یەک بە سەد تۆڵەم دەسێنم

لە کۆن و نوێ و درەنگ‌ و زووت بپرسە
دەزانی خەنجەری من زۆر بە ترسە

کە‌ من نەمگرتبا پێشی سەلیبی
لە نەنکت ‌پرسە‌ دەبوا‌ ئێستە‌ چی ‌بی

لە گۆڕستانی بێگانان بنۆڕی
کە لا من ‌‌بیری‌ پووچی ‌خۆت ‌ئەگۆڕی

لە بیرت ‌دەرچوو بەردی قارەمانم
لە خوێنا سوورە دەشتی بازیانم

لە بەرزانا دەزانی چت ‌بەسەر‌ هات
لە هەورازم‌ دەتۆپێ ‌هەرچی‌ کەر‌ هات

ببینە هەڵمەتی پێشمەرگە‌کانم
حەسار و شوورە پۆڵای نیشتمانم

سەراپا مەرگی‌ سووری ‌لێ‌ دەبارێ
دەبۆم ڕاوەستە‌ تۆ چت ‌دیوە جارێ

ئەبێ ‌تێرکەم ‌لە گۆشتت ‌گورگ ‌و ڕێوی
بە بەرمیل خوێنی سەربازت بپێوی

لە ترسان قووڵەمشکت ‌پێ دەکەم تەنگ
بە پیوی تۆ لە‌تێخم لا دەبەم ژەنگ

زگێکی ماڵی کوردی تێوە چووبێ
دەبێ ‌بۆ نووکی ‌نێزەم‌ ڕووبە‌ڕوو بێ

سەرێ ‌وەک تۆ کە فێری‌ گوی لەقان بێ
لە مەیدانا دەبێ‌ گۆی بەرشەقان بێ

ئەبێ ئەوزارە کێوی ‌من دەبەخشێ
بە خوێنی ‌ئاڵ ‌و دانی کەل ‌بنەخشێ

ئەبێ ئەومێشکە پیسەت تێگە‌ێینم
کە خورما نیم، پڵنگی لەش بە‌خوێنم

ئەمن مارمێلکە نیم، حەزیای کەژ و کۆم
خەیاڵت خاوە من کەی ‌خواردنی تۆم

"سەفین"قووت ناچێ ‌بۆ پێخواسی ئاغات
لە بەغدا نەبووە قاز‌ی کەر بە ئاوات

🖊#مامۆستا_هەژار
#دیوانی_هەژار_بۆ_کوردستان

🔸🔸🔸

عیسا شاوی [ ئەفسەرێکی عەرەب ]
بە موشیر عەبدولسە‌لام عارف دەڵێ؛
چیای سەفینت پێشکەش دەکەم بە دیاری
#مامۆستا_هەژار
لە وڵامدا ئەم شێعرە دەنووسێ...

🔸🔸🔸

@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_6S9EuCEEEKQ
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە
کە سادق بێ تولووعی ئافتابە

دڵ و دین هەرچی بوو قوربانی تۆ بوو
هەتاکەی ئیدی ئەم ناز و عیتابە؟

بڵا بەو رۆژە نیلۆفەر بسووتێ
بە مەرگی من سەری زولفت وەلابە

لە عەکسی عاریزت فرمێسکی چاوم
گوڵاوی رووتە هەم خوونابی نابە

وەرە بنوێنە خۆت، بمکووژە قوربان
بە دینێک کوشتنی عاشق سەوابە

وەرە بنواڕە بەزمی عالەمی دڵ
چ خۆش دەورێکە هۆشیاریی خەرابە

ئەگەرچی ناڵەیە هەر شەوق و زەوقە
ئەگەرچی گریەیە عەینی سەوابە

بە ناڵینی دڵی سووتاوی عاشق
هەموو هەر نەغمەیی چەنگ و روبابە

بە چاو و گەردەن و روخساری ساقی
هەموو هەر شاهید و شەمع و شەرابە

کوتم با ‌قیمەتی وەسڵت بە دڵ بێ
بە ماچێکش لە زاری خۆت رەزابە

کەچی فەرمووی: دڵت نەشکێ وەفایی
ئەوە سەودایە، زەڕڕێکیش حیسابە

🖊#مامۆستا_وەفایی

📚@ShpolDarya
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📹 ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

🎙خاتوونێکی دەنگ خۆش

🏘 مـەهـابـاد

📍مەزاری مامۆستا محەمەد ماملێ

📹@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

📖#مانگ_و_من

شەوانە پێش، میوانداری خەو
ئەچمە ژێر، شەوقی مانگەشەو

مانگی سپی پۆش ئەوتا لەو بانە
ئەویش بەتەنیا وەک من وەیلانە

بۆی گێڕامەوە شەوی ڕابردوو
لە ئەوینداری و عیشقی بابردوو

گێڕایەوە بۆم لە خاتوو هەتاو
کیژی دڵڕەقی بێ هەست و هەناو

کە جێهێشتووە و ڕۆیی بە تەنیا
نەماوە هەستێک لەناو دەروونیا

ئێستا بە تەنیا مانگی بەستزمان
نوقم بووە لە ناو بۆشایی ئاسمان

زەویش دڵداری خاتوو هەتاوە
هەر بۆیە ئەویش وەها سووتاوە

زەوی ماستاوچی بە فیز و نازی
دێت بۆ دیداری یاری چاوبازی

ئەکەن دڵداری لە لای کەشکۆڵان
ناوی نەماوە مانگی بەستزمان


🖊#خۆڵەمێش [ کاوان بانە ]


📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

ڕۆلەی کوردم فێری هەوراز و لێژم

تا زۆر بڕۆم، زیاتر ئارەق بڕێژم

کورت تر دەبێ ڕێگای دوور و درێژم

دەڕۆم بەرەو ئاسۆ، بەرەو ئاسۆی ڕوون

دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگار بوون

من پەروەردەی بن سێبەری ئەشکەوتم

گەلێک جاران لە چاڵاوی ڕەش کەوتم

هاتمە دەرێ، هەدام نەدا، نەسرەوتم

دەڕۆم بەرەو ئاسۆ، بەرەو ئاسۆی ڕوون

دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگار بوون

🖊#مامۆستا_هێمن

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

[ جێ پەنجەی ئەشق ]

لەو ڕۆژەوە پێت ناوەتە نێو هەست و خەیاڵم
هەر بۆنی غەزەل دەتکێ لە چوار گۆشەیی ماڵم

پەرداخی پڕی شەهدی گوڵت داوەتە دەستم
مەستانە لە ئاسمانی ئەوین بازە دوو باڵم

جێ پەنجەیی ئەشق دیارە لە ناولاپەڕی ژینم
کوا کورتە؟ تەمەندارەترین ئاشقی ساڵم

بۆنی گوڵە دەتکێ لە نەفەسگاهی هەناسەم
لەو کاتەوە بەندی نەفەسی خۆشی شەماڵم

لێو ڕێژە لە بۆنی نەفەست هەردەمە ڕێگا
چاوی لە بەری پێتەقەسەم، چاوی کەماڵم

جێژوانە شێعر،یار و شەراب و شەوی یەڵدا
تێکرایی دەکەن نۆژ و دوعا تۆبی حەلاڵم

شاخ ئاشقی بەژنی گوڵە دەتزانی کە ڕۆژێ
چۆپی دەگرن دێنە سەما گشت کوڕ و کاڵم

دەسنۆێژێ دەشۆم من لە تکەی شەونەمی چاوێ
بەڕماڵی شێعر ڕاخە لەسەر هەستی جەماڵم

من بۆنی مەمی خۆم لە دەمی سروەوە ناسی
ئەو کاتە گوڵێ زین نەفەسی کەوتەوە چاڵم

[سونبول] لە گوڵان دوور مەکەوە جوانی ببینە
کێوی کەرەم و ڕووحی وەفا و هەستی زووڵاڵم

🖊#خاتوو_سونبول

📚@ShpolDarya
2024/09/28 11:25:29
Back to Top
HTML Embed Code: