📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
ئێوارەیەكی قژ زەردە و
لە هەيوانە سپییەكەدا من لەو لاوە
خەريكی شيعر نوسينم و لەو لايشەوە
دايكم خەريكە جل ئەشوا...
تێكەڵ بەیەكتری ئەبين
لەلای من وشە كەف ئەكا و
لەلای ئەويش گيرفانی كراسێكيانم
شيعرێكی تازە ماچ ئەكا...
لە لای من خەمی بێوەژنی و
تەنيايیەكەی ئەمگڵۆفێ و
لە لای ئەويش لە ناو قۆڵی بلوسەوە
بارانی ڕستە دا ئەكا...
دوای ماوەیەك
كە سەيری دەستی خۆم ئەكەم بوون به
هەردوو دەستە تەڕەكانی دايكم و
وەختێ كە ئەويش تەماشای ناو
تەشت ئەكا لەناو بڵقێكی گەورەدا
سەرو سيمای من ئەبينيێ و
بۆ چركەیەك هەر تەواو دڵی خۆش ئەكا...
🖊#شێرکۆ_بێکەس
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
ئێوارەیەكی قژ زەردە و
لە هەيوانە سپییەكەدا من لەو لاوە
خەريكی شيعر نوسينم و لەو لايشەوە
دايكم خەريكە جل ئەشوا...
تێكەڵ بەیەكتری ئەبين
لەلای من وشە كەف ئەكا و
لەلای ئەويش گيرفانی كراسێكيانم
شيعرێكی تازە ماچ ئەكا...
لە لای من خەمی بێوەژنی و
تەنيايیەكەی ئەمگڵۆفێ و
لە لای ئەويش لە ناو قۆڵی بلوسەوە
بارانی ڕستە دا ئەكا...
دوای ماوەیەك
كە سەيری دەستی خۆم ئەكەم بوون به
هەردوو دەستە تەڕەكانی دايكم و
وەختێ كە ئەويش تەماشای ناو
تەشت ئەكا لەناو بڵقێكی گەورەدا
سەرو سيمای من ئەبينيێ و
بۆ چركەیەك هەر تەواو دڵی خۆش ئەكا...
🖊#شێرکۆ_بێکەس
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#شێعر
تا دێ شێعرم خۆشتر دەوێ،
چونکە شێعر وەک
شۆخێکی دوودڵ وایە هەموو ڕۆژێ
جێ و کاتی ژوان نیشان دەکەین،
بە دەگمەن دێ... یا هەر نایە!
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📖#شێعر
تا دێ شێعرم خۆشتر دەوێ،
چونکە شێعر وەک
شۆخێکی دوودڵ وایە هەموو ڕۆژێ
جێ و کاتی ژوان نیشان دەکەین،
بە دەگمەن دێ... یا هەر نایە!
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
@ShpolDarya
📖#به‌هاری_کوردستان
شه‌ماڵ هات به گاڵه گاڵ
هه‌ور بوون گه‌واڵ گه‌واڵ
پشکووت گوڵی گه‌ش و ئاڵ
بولبول که‌وته ناڵه ناڵ
.....
به له‌نگێزه و به باران
به شنه بایی به‌هاران
توانه‌وه وه‌کو جاران
که‌وی به‌فری نیساران
.....
نه‌ما مژ و سه‌رما و سۆڵ
نه سیخوار ما نه سه‌هۆڵ
تات و ڕژد و شی‌و و دۆڵ
لێی هاته ده‌ر گیا و گۆڵ
.....
ده‌شت و چیمه‌ن ڕازاوه
کێو و به‌نده‌ن نه‌خشاوه
زۆنگ و چینکه ژیاوه
گیا سه‌ری پێوه ناوه
.....
له هه‌وشین و گه‌ده و له‌ند
له کوێستانی ده سامڕه‌ند
هه‌ڵز و بیزا و گیابه‌ند
تێک چڕژا، بۆته زه‌مه‌ند
.....
کار و کووری بزن و مه‌ڕ
لرفه لرفی لۆک و نه‌ڕ
کۆڕژنی ئه‌سپی به‌دفه‌ڕ
گوێچکه‌ی پیاوی ده‌کا که‌ڕ
.....
وه‌نه‌وشه‌ی جوانی خۆشبۆ
هاته ده‌ر له لێوی جۆ
دار ده‌ری کردوه چرۆ
که‌روێشکه‌ی کرد گه‌نم و جۆ
.....
سوێسن و به‌یبوون و شللێر
ڕواون له جێگای زه‌نوێر
قه‌ڵبه‌زه‌ی به‌ست ئاوهه‌ڵدێر
شه‌پۆڵان ده‌دا ئه‌ستێر
.....
بۆنی خۆشی هه‌ڵاڵه
پیاو مه‌ست ده‌کا له نواڵه
وه‌ک شه‌هیده گوڵاڵه
له خوێناو دا شه‌ڵاڵه
.....
گرمه‌ی هه‌وری به‌هاران
دێ به‌یانان و ئێواران
خوناوه‌ی ورده‌باران
ته‌ڕ ده‌کا گه‌ڵای داران
.....
ئه‌و ترۆپک و نشیوه
ئه‌و یاڵ و خڕ و شیوه
له گوێن به‌هه‌شت خه‌مڵیوه
کێ مه‌ڵبه‌ندی وای دیوه ؟
.....
تیره‌گ و گه‌وه و لاپاڵ
پێی دادرا تارای ئاڵ
سه‌رچاوه‌ی سارد و زوڵاڵ
هه‌ڵقوڵی وه‌ک زیوی قاڵ
.....
هات له ڕه‌وه‌ز و له زه‌ردان
قاسپه‌ی که‌وی سه‌ربه‌ردان
ورته ورتی ههوێردان
دێ له ناو شیناوه‌ردان
.....
له کن کارژیله و به‌رخه‌ل
له کن بزن و مه‌ڕی شه‌ل
که بۆیان هه‌ڵکه‌وێ هه‌ل
کچ و کوڕ ده‌که‌ن هه‌مزه‌ل
.....
کیژۆڵه‌ی شۆخی جوان
چاک شۆڕه‌ژنی داوێن پاک
ڕوو هه‌ڵماڵاو و بێ باک
ده‌ڕه‌تێنن زاو و ماک
.....
فیته‌ی شوان، ئۆحه‌ی گاوان
دێ له مۆڵگه و ده‌راوان
دێته گوێ لاوکی لاوان
بالۆره‌ی به‌ڵه‌ک چاوان
.....
منداڵ له ڕژد و هه‌ڵدێر
به‌ر ده‌ده‌نه‌وه تاوێر
شوانه له‌سه‌ر به‌رده بێر
تێی توووڕاندوه له بللوێر
.....
مه‌ڕ له گۆشتا بووه سوور
خۆ هه‌ڵداوێن شه‌ک و کوور
گه‌ماڵ ده‌که‌ن چه‌ق و لوور
سهوهڕیان ده‌چێ بۆ دوور
.....
کچی له‌باری ڕه‌وه‌ند
هه‌ڵی کرد به‌له‌ک و زه‌ند
که‌زێی هۆنیه‌وه وه‌ک به‌ند
کوڕان ده‌گرێ به که‌مه‌ند
.....
له به‌ر ده‌رکی ڕه‌شماڵان
ده‌بینی چاو کهژاڵان
دڵان ده‌به‌ن به تاڵان
کاس ده‌که‌ن کوڕ و کاڵان
.....
لێو ئاڵن، ده‌م بچووکن
خوێن شیرن ، ڕه‌زا سووکن
کوڵمه‌یان وه‌ک گڵوکن
گه‌وره کچن ، نه‌و بووکن
.....
شل و مل و له‌بارن
چاو به‌کل ، گوێ به گوارن
ده‌سماڵ پووڵهکهدارن
شه‌ده و گێلگێلهدارن
.....
ناسک و نه‌رم و نۆڵن
خاوێنن ، سپی و سۆڵن
بڵباسی و توند و تۆڵن
به مژۆڵ جه‌رگان ده‌کۆڵن
.....
هه‌ڵیان ماڵیوه باسک
باسکی قه‌ڵه‌و و ناسک
که ده‌که‌ن تاسکه تاسک
ڕهوهکترن له ئاسک
.....
کیژی مهزرینگ و سهکردن
به له‌نجه و لار ڕاده‌برن
ناز ده‌که‌ن چاو داده‌گرن
کوڕگه‌ل ده‌به‌ریان ده‌مرن
.....
کابانی قۆڵ به بازن
شه‌نگه‌بێری کێل گه‌ردن
له نێو مه‌ڕ دێن و ده‌چن
وه‌ک پۆلی پۆڕان ده‌چن
.....
سوێسن و وه‌نه‌وش و هه‌مین
که‌ژێ و خه‌ندان و جه‌مین
خاسێ، که‌وێ، خاتوزین
به پۆل ده‌چنه مه‌ڕ دۆشین
.....
زێڕن و کابان و مێرێ
دانیشتوون له‌به‌ر بێرێ
ئه‌ستی ده‌کا هاوێرێ
گوڵێ به‌رخان ده‌ژمێرێ
.....
خونچه و گوڵووک و گه‌وه‌ر
شه‌م و که‌ژاڵ و دلبه‌ر
زین و مرۆت و ئه‌سمه‌ر
له تاوڵی هاتوونه ده‌ر
.....
مامز دایگرتووه شیری
ناسک ده‌کوشێ په‌نیری
ناز ده‌شێلێ هه‌ویری
کاڵێ ده‌کا نان تیری
.....
ئامان چۆته کوڵێنێ
په‌ری مه‌شکه‌ی ده‌ژێنێ
به‌سێ لۆرکی ده‌کوڵێنێ
خه‌یاڵ ئاوردووی دێنێ
.....
[ #هێمن ] له‌سه‌ره‌خۆ به
نه‌که‌ی بچی بۆ هۆبه
ده‌نا ده‌شکێنی تۆبه
ئاور ده‌گری وه‌ک سۆبه
🖊#مامۆستا_هێمن
@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📖#به‌هاری_کوردستان
شه‌ماڵ هات به گاڵه گاڵ
هه‌ور بوون گه‌واڵ گه‌واڵ
پشکووت گوڵی گه‌ش و ئاڵ
بولبول که‌وته ناڵه ناڵ
.....
به له‌نگێزه و به باران
به شنه بایی به‌هاران
توانه‌وه وه‌کو جاران
که‌وی به‌فری نیساران
.....
نه‌ما مژ و سه‌رما و سۆڵ
نه سیخوار ما نه سه‌هۆڵ
تات و ڕژد و شی‌و و دۆڵ
لێی هاته ده‌ر گیا و گۆڵ
.....
ده‌شت و چیمه‌ن ڕازاوه
کێو و به‌نده‌ن نه‌خشاوه
زۆنگ و چینکه ژیاوه
گیا سه‌ری پێوه ناوه
.....
له هه‌وشین و گه‌ده و له‌ند
له کوێستانی ده سامڕه‌ند
هه‌ڵز و بیزا و گیابه‌ند
تێک چڕژا، بۆته زه‌مه‌ند
.....
کار و کووری بزن و مه‌ڕ
لرفه لرفی لۆک و نه‌ڕ
کۆڕژنی ئه‌سپی به‌دفه‌ڕ
گوێچکه‌ی پیاوی ده‌کا که‌ڕ
.....
وه‌نه‌وشه‌ی جوانی خۆشبۆ
هاته ده‌ر له لێوی جۆ
دار ده‌ری کردوه چرۆ
که‌روێشکه‌ی کرد گه‌نم و جۆ
.....
سوێسن و به‌یبوون و شللێر
ڕواون له جێگای زه‌نوێر
قه‌ڵبه‌زه‌ی به‌ست ئاوهه‌ڵدێر
شه‌پۆڵان ده‌دا ئه‌ستێر
.....
بۆنی خۆشی هه‌ڵاڵه
پیاو مه‌ست ده‌کا له نواڵه
وه‌ک شه‌هیده گوڵاڵه
له خوێناو دا شه‌ڵاڵه
.....
گرمه‌ی هه‌وری به‌هاران
دێ به‌یانان و ئێواران
خوناوه‌ی ورده‌باران
ته‌ڕ ده‌کا گه‌ڵای داران
.....
ئه‌و ترۆپک و نشیوه
ئه‌و یاڵ و خڕ و شیوه
له گوێن به‌هه‌شت خه‌مڵیوه
کێ مه‌ڵبه‌ندی وای دیوه ؟
.....
تیره‌گ و گه‌وه و لاپاڵ
پێی دادرا تارای ئاڵ
سه‌رچاوه‌ی سارد و زوڵاڵ
هه‌ڵقوڵی وه‌ک زیوی قاڵ
.....
هات له ڕه‌وه‌ز و له زه‌ردان
قاسپه‌ی که‌وی سه‌ربه‌ردان
ورته ورتی ههوێردان
دێ له ناو شیناوه‌ردان
.....
له کن کارژیله و به‌رخه‌ل
له کن بزن و مه‌ڕی شه‌ل
که بۆیان هه‌ڵکه‌وێ هه‌ل
کچ و کوڕ ده‌که‌ن هه‌مزه‌ل
.....
کیژۆڵه‌ی شۆخی جوان
چاک شۆڕه‌ژنی داوێن پاک
ڕوو هه‌ڵماڵاو و بێ باک
ده‌ڕه‌تێنن زاو و ماک
.....
فیته‌ی شوان، ئۆحه‌ی گاوان
دێ له مۆڵگه و ده‌راوان
دێته گوێ لاوکی لاوان
بالۆره‌ی به‌ڵه‌ک چاوان
.....
منداڵ له ڕژد و هه‌ڵدێر
به‌ر ده‌ده‌نه‌وه تاوێر
شوانه له‌سه‌ر به‌رده بێر
تێی توووڕاندوه له بللوێر
.....
مه‌ڕ له گۆشتا بووه سوور
خۆ هه‌ڵداوێن شه‌ک و کوور
گه‌ماڵ ده‌که‌ن چه‌ق و لوور
سهوهڕیان ده‌چێ بۆ دوور
.....
کچی له‌باری ڕه‌وه‌ند
هه‌ڵی کرد به‌له‌ک و زه‌ند
که‌زێی هۆنیه‌وه وه‌ک به‌ند
کوڕان ده‌گرێ به که‌مه‌ند
.....
له به‌ر ده‌رکی ڕه‌شماڵان
ده‌بینی چاو کهژاڵان
دڵان ده‌به‌ن به تاڵان
کاس ده‌که‌ن کوڕ و کاڵان
.....
لێو ئاڵن، ده‌م بچووکن
خوێن شیرن ، ڕه‌زا سووکن
کوڵمه‌یان وه‌ک گڵوکن
گه‌وره کچن ، نه‌و بووکن
.....
شل و مل و له‌بارن
چاو به‌کل ، گوێ به گوارن
ده‌سماڵ پووڵهکهدارن
شه‌ده و گێلگێلهدارن
.....
ناسک و نه‌رم و نۆڵن
خاوێنن ، سپی و سۆڵن
بڵباسی و توند و تۆڵن
به مژۆڵ جه‌رگان ده‌کۆڵن
.....
هه‌ڵیان ماڵیوه باسک
باسکی قه‌ڵه‌و و ناسک
که ده‌که‌ن تاسکه تاسک
ڕهوهکترن له ئاسک
.....
کیژی مهزرینگ و سهکردن
به له‌نجه و لار ڕاده‌برن
ناز ده‌که‌ن چاو داده‌گرن
کوڕگه‌ل ده‌به‌ریان ده‌مرن
.....
کابانی قۆڵ به بازن
شه‌نگه‌بێری کێل گه‌ردن
له نێو مه‌ڕ دێن و ده‌چن
وه‌ک پۆلی پۆڕان ده‌چن
.....
سوێسن و وه‌نه‌وش و هه‌مین
که‌ژێ و خه‌ندان و جه‌مین
خاسێ، که‌وێ، خاتوزین
به پۆل ده‌چنه مه‌ڕ دۆشین
.....
زێڕن و کابان و مێرێ
دانیشتوون له‌به‌ر بێرێ
ئه‌ستی ده‌کا هاوێرێ
گوڵێ به‌رخان ده‌ژمێرێ
.....
خونچه و گوڵووک و گه‌وه‌ر
شه‌م و که‌ژاڵ و دلبه‌ر
زین و مرۆت و ئه‌سمه‌ر
له تاوڵی هاتوونه ده‌ر
.....
مامز دایگرتووه شیری
ناسک ده‌کوشێ په‌نیری
ناز ده‌شێلێ هه‌ویری
کاڵێ ده‌کا نان تیری
.....
ئامان چۆته کوڵێنێ
په‌ری مه‌شکه‌ی ده‌ژێنێ
به‌سێ لۆرکی ده‌کوڵێنێ
خه‌یاڵ ئاوردووی دێنێ
.....
[ #هێمن ] له‌سه‌ره‌خۆ به
نه‌که‌ی بچی بۆ هۆبه
ده‌نا ده‌شکێنی تۆبه
ئاور ده‌گری وه‌ک سۆبه
🖊#مامۆستا_هێمن
@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
Telegram
attach 📎
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#چاوی_ئیشارە
بە چاوی تۆ قەسەم جوانێ، ئەمن چاوی ئیشارەم نین
هەتا تۆ شک بەرم بەخوا، کە پیریش بم پەژارەم نین
هەڵت واسیوە تۆ میوەی خەیاڵم بەو بناگوێتا
کەچی هێشتا دەفەرمووی من لەزێڕی سوور گوارەم نین
بەسم بەردی جەفا پێدادە، گڕنەی شیعری نوێ مەگرە
بەسم بەردی جەفا پێدادە خۆ من تەبعی سوارەم نین
مەڵێ پیرێکی ناوەستای ئەتۆ شاگردێ مومتازی
بە چێو عاساش بڕۆم قەت مەیلی تەرکی ئەو هەنارەم نین
دەواری سینگی من کۆنەو هەواری سینگی تۆ بژوێن
مەترسێ نیمە هێزی پێ و تەماحی ئەو هەوارەم نین
خەتای دەشتی خەیاڵم بوو بەرەو شەڵماشی عشقت چووم
کەچی دیتم ئەمن هێزی مەلەی ئەو ئابشارەم نین
بە دووی سێوێکی سیحراویم لە نێو دەشتی بەهەشتا وێڵ
لەبەر عشقی حەوامەیڵی دەیان لەیلی غەوارەم نین
لە دەستوری وڵاتی سۆفیا قاچاخە سەیری باخ
شریتی ڕەوزە ئازادە، منیش خۆ ئەو نەوارەم نین
وەرە با هەر بەپەنهانی لە ئاسۆی دوور بڕوانین
کە قیبلەی خەڵکی ئێستا پووڵە ئەمنیش خۆ چ پارەم نین
🖊#مامۆستا_ئاسۆ
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📖#چاوی_ئیشارە
بە چاوی تۆ قەسەم جوانێ، ئەمن چاوی ئیشارەم نین
هەتا تۆ شک بەرم بەخوا، کە پیریش بم پەژارەم نین
هەڵت واسیوە تۆ میوەی خەیاڵم بەو بناگوێتا
کەچی هێشتا دەفەرمووی من لەزێڕی سوور گوارەم نین
بەسم بەردی جەفا پێدادە، گڕنەی شیعری نوێ مەگرە
بەسم بەردی جەفا پێدادە خۆ من تەبعی سوارەم نین
مەڵێ پیرێکی ناوەستای ئەتۆ شاگردێ مومتازی
بە چێو عاساش بڕۆم قەت مەیلی تەرکی ئەو هەنارەم نین
دەواری سینگی من کۆنەو هەواری سینگی تۆ بژوێن
مەترسێ نیمە هێزی پێ و تەماحی ئەو هەوارەم نین
خەتای دەشتی خەیاڵم بوو بەرەو شەڵماشی عشقت چووم
کەچی دیتم ئەمن هێزی مەلەی ئەو ئابشارەم نین
بە دووی سێوێکی سیحراویم لە نێو دەشتی بەهەشتا وێڵ
لەبەر عشقی حەوامەیڵی دەیان لەیلی غەوارەم نین
لە دەستوری وڵاتی سۆفیا قاچاخە سەیری باخ
شریتی ڕەوزە ئازادە، منیش خۆ ئەو نەوارەم نین
وەرە با هەر بەپەنهانی لە ئاسۆی دوور بڕوانین
کە قیبلەی خەڵکی ئێستا پووڵە ئەمنیش خۆ چ پارەم نین
🖊#مامۆستا_ئاسۆ
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#بۆ_ڪاوە_شاهۆ_نیما
ئەے ڪاوە گیان!
لە مێژ ساڵە
زوحاڪ بە سەرمانا زاڵە
بادەے جامے مارەڪانے
خوێنے لاوے کرچ و کاڵە!
ئەے شاهۆ گیان!
چیا دەبێ، لە دەروونیا
بچرێڪێنێ لوولەے تفەنگ
ئەوینداران بۆ ئازادے
لە سەر دوندے
بڵێن قام و بەستە و ئاهەنگ
ڪاوەے دلێر
بۆ ڕاپەڕین چیاے ئەوێ
بۆ حەسان و پاڵ پێوەدان
قەڵاے ئەوێ!
ئەے نیما گیان!
پەلکەے کچے هیواڪانم بهۆنەوە
وشە یاخییە بێ لانەڪان
دەستەمۆ ڪە،
وێنەے فیشەڪ
شێعرێڪ بڵێ بۆ هەژاران ببێ بە چەک
شاهۆ، ڪاوە!
من بەڵێنم بە گەل داوە
حەماسەیەڪ بخولقێنین
نیما بیڪا بە هۆنراوە!
🖊#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📖#بۆ_ڪاوە_شاهۆ_نیما
ئەے ڪاوە گیان!
لە مێژ ساڵە
زوحاڪ بە سەرمانا زاڵە
بادەے جامے مارەڪانے
خوێنے لاوے کرچ و کاڵە!
ئەے شاهۆ گیان!
چیا دەبێ، لە دەروونیا
بچرێڪێنێ لوولەے تفەنگ
ئەوینداران بۆ ئازادے
لە سەر دوندے
بڵێن قام و بەستە و ئاهەنگ
ڪاوەے دلێر
بۆ ڕاپەڕین چیاے ئەوێ
بۆ حەسان و پاڵ پێوەدان
قەڵاے ئەوێ!
ئەے نیما گیان!
پەلکەے کچے هیواڪانم بهۆنەوە
وشە یاخییە بێ لانەڪان
دەستەمۆ ڪە،
وێنەے فیشەڪ
شێعرێڪ بڵێ بۆ هەژاران ببێ بە چەک
شاهۆ، ڪاوە!
من بەڵێنم بە گەل داوە
حەماسەیەڪ بخولقێنین
نیما بیڪا بە هۆنراوە!
🖊#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
گا و وشتر و بەرانێک
تووش بوون لەڕێ بە نانێک
لە ناویان بوو بە کێشە
بۆ خواردن کێ لە پێشە؟
پێک هاتن کێ زۆر ژیاوە
خوا ئەو نانەی بەو داوە
بەران کوتی: من پیرم
لەگەڵ بەرخێک هاوشیرم
خوا ناردی بۆ ئیبراهیم
وا ئەو مرد و من ئەژیم
گاجووت وتی: قاوەقاو
لەدەمتایە شیری خاو
من زۆر چەنەی لێ نادەم
زەویم کێڵا بۆ ئادەم
وشتر سەری دانەواند
بە گازێک نانی ڕفاند
کوتی: میژوو نازانم
ئاواتە خوازی نانم
ئازان؟ مێژوو بخوێنن
پارووم لەدەم دەرێنن
🖊#مامۆستا_هەژار
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
گا و وشتر و بەرانێک
تووش بوون لەڕێ بە نانێک
لە ناویان بوو بە کێشە
بۆ خواردن کێ لە پێشە؟
پێک هاتن کێ زۆر ژیاوە
خوا ئەو نانەی بەو داوە
بەران کوتی: من پیرم
لەگەڵ بەرخێک هاوشیرم
خوا ناردی بۆ ئیبراهیم
وا ئەو مرد و من ئەژیم
گاجووت وتی: قاوەقاو
لەدەمتایە شیری خاو
من زۆر چەنەی لێ نادەم
زەویم کێڵا بۆ ئادەم
وشتر سەری دانەواند
بە گازێک نانی ڕفاند
کوتی: میژوو نازانم
ئاواتە خوازی نانم
ئازان؟ مێژوو بخوێنن
پارووم لەدەم دەرێنن
🖊#مامۆستا_هەژار
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#دوور_کەوتەوە
دوور کەوتەوە
وەک سێبەر لە لاشەی مردوو
وەک ڕۆژ لە ئێوارێکی لێل
وەک تیر لە کەوان
وەک بڵێسە لە ڕەژوو
وەک هەناسەی سەما لە ماسی
وەک گڕ لە گڕکان
دوور کەوتەوە و
ئاوڕێکی لە دڵی تەنگم نەیاوە
دوور کەوتەوە و
تەماشای چاوی رامبوو نەکردم
دوور کەوتەوە و
دەستی ماڵ ئاوایمی بە ئاسمانەوە هێشتەوە
دوور کەوتەوە ماچێکی نەکردم
جنێوێکی پێ نەیام
هەرەشەیەکی نەکرد
دوور کەوتەوە و
رۆحمی نەداوە بە خۆم
دوور کەوتەوە و بە پێی پەتی
لا دەروازەی جەهەندەم جێی هێشتم
زەمیلەی پڕ خەونمی نەیامەوە
هەڵماتی منالیمی شکاند
بارانی لێگرتمەوە
چەتری پیاسەمی پساند
دوور کەوتەوە
وەک ژیان دوور کەوتەوە
منی لە بۆشایا هێشتەوە
لە جوڵەی خستم لە گۆی خستم
دەستی ماڵ ئاوایمی بە ئاسمانەوە هێشتەوە...
🖊#بەختیار_عەلی
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📖#دوور_کەوتەوە
دوور کەوتەوە
وەک سێبەر لە لاشەی مردوو
وەک ڕۆژ لە ئێوارێکی لێل
وەک تیر لە کەوان
وەک بڵێسە لە ڕەژوو
وەک هەناسەی سەما لە ماسی
وەک گڕ لە گڕکان
دوور کەوتەوە و
ئاوڕێکی لە دڵی تەنگم نەیاوە
دوور کەوتەوە و
تەماشای چاوی رامبوو نەکردم
دوور کەوتەوە و
دەستی ماڵ ئاوایمی بە ئاسمانەوە هێشتەوە
دوور کەوتەوە ماچێکی نەکردم
جنێوێکی پێ نەیام
هەرەشەیەکی نەکرد
دوور کەوتەوە و
رۆحمی نەداوە بە خۆم
دوور کەوتەوە و بە پێی پەتی
لا دەروازەی جەهەندەم جێی هێشتم
زەمیلەی پڕ خەونمی نەیامەوە
هەڵماتی منالیمی شکاند
بارانی لێگرتمەوە
چەتری پیاسەمی پساند
دوور کەوتەوە
وەک ژیان دوور کەوتەوە
منی لە بۆشایا هێشتەوە
لە جوڵەی خستم لە گۆی خستم
دەستی ماڵ ئاوایمی بە ئاسمانەوە هێشتەوە...
🖊#بەختیار_عەلی
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
🔖@ShpolDarya
😂#ساتێک_بۆ_پێکەنین
حاجی کەریم ناوێک بوو له ئاوایییەکی نزیک بۆکان...
چووبووه لای دوکتور ئازمایشیان بۆ نووسیبوو...
که چووبووه ئازمایشگا(تاقیگە)
هەرچی تەقەلای کردبوو نەیتوانیبوو
میز بکا و حاجەتی ئازمایشەکەی
بردبووه له ماڵێ میزی تێ بکا....
کە میزی تێ کردبوو،
هەر له ئاودەست داینابوو تا بەیانی بیبا بۆ ئازمایشگا...
بووکەکەی حاجی به‌دوای حاجیدا چووبووه ئاودست و
لاقی له میزەکەی حاجی دابوو و ڕشتبووی...
جا له ڕووی هەڵنەهاتبوو بڵێ میزەکەم ڕشتووه...
بۆخۆی حاجەتەکەی وەبەرخۆی گرتبوو و پڕی کردبوو له میز
(بووکی حاجی دووگیان دەبێ)...
بەیانیی ڕۆژی دوایی، حاجی میزەکەی دەبا بۆ ئازمایشگا...
دوای دوو ڕۆژ دەچێ بۆ جوابەکەی:
🧑🏻🔬 مامه حاجی، چۆنت پێ بڵێین؟!
👴🏻 بۆ، خۆ سەرەتانم نییه؟
🧑🏻🔬 کوڕه نەوەڵڵا، لەوە خراپتره...
👴🏻 ده پێم بڵێن چمه!
🧑🏻🔬 وەڵا مامه گیان، عەیب نەبێ حامیلەی!
👴🏻 بڕۆ بێشەرم، بۆخۆشت دەزانی دەڵێی چی؟!
🧑🏻🔬 مامه گیان وای نیشان داوه، من چ بکەم؟
حاجی بهغەمباری دەگەڕێتەوه بۆ ماڵێ...
له رێگا لەبەرەخۆیەوه دەڵێ:
دایکت ... بۆ ژنت؛
سەد جارم کوت کچێ مەچووە سەرەوه،
درێژ بە، به قسەی هەر نەکردم،
ئەوەتا ئابڕووی بە هەزار ساڵم چوو،
دووگیان بووم!
ئێستا من قوڕی کوێ بە سەردا کەم؟!
😂#ساتێک_بۆ_پێکەنین
🔖@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
😂#ساتێک_بۆ_پێکەنین
حاجی کەریم ناوێک بوو له ئاوایییەکی نزیک بۆکان...
چووبووه لای دوکتور ئازمایشیان بۆ نووسیبوو...
که چووبووه ئازمایشگا(تاقیگە)
هەرچی تەقەلای کردبوو نەیتوانیبوو
میز بکا و حاجەتی ئازمایشەکەی
بردبووه له ماڵێ میزی تێ بکا....
کە میزی تێ کردبوو،
هەر له ئاودەست داینابوو تا بەیانی بیبا بۆ ئازمایشگا...
بووکەکەی حاجی به‌دوای حاجیدا چووبووه ئاودست و
لاقی له میزەکەی حاجی دابوو و ڕشتبووی...
جا له ڕووی هەڵنەهاتبوو بڵێ میزەکەم ڕشتووه...
بۆخۆی حاجەتەکەی وەبەرخۆی گرتبوو و پڕی کردبوو له میز
(بووکی حاجی دووگیان دەبێ)...
بەیانیی ڕۆژی دوایی، حاجی میزەکەی دەبا بۆ ئازمایشگا...
دوای دوو ڕۆژ دەچێ بۆ جوابەکەی:
🧑🏻🔬 مامه حاجی، چۆنت پێ بڵێین؟!
👴🏻 بۆ، خۆ سەرەتانم نییه؟
🧑🏻🔬 کوڕه نەوەڵڵا، لەوە خراپتره...
👴🏻 ده پێم بڵێن چمه!
🧑🏻🔬 وەڵا مامه گیان، عەیب نەبێ حامیلەی!
👴🏻 بڕۆ بێشەرم، بۆخۆشت دەزانی دەڵێی چی؟!
🧑🏻🔬 مامه گیان وای نیشان داوه، من چ بکەم؟
حاجی بهغەمباری دەگەڕێتەوه بۆ ماڵێ...
له رێگا لەبەرەخۆیەوه دەڵێ:
دایکت ... بۆ ژنت؛
سەد جارم کوت کچێ مەچووە سەرەوه،
درێژ بە، به قسەی هەر نەکردم،
ئەوەتا ئابڕووی بە هەزار ساڵم چوو،
دووگیان بووم!
ئێستا من قوڕی کوێ بە سەردا کەم؟!
😂#ساتێک_بۆ_پێکەنین
🔖@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
@ShpolDarya
ئه‌م نیشتمانه
باوکێکی ئێجگار گه‌وجه گه‌ر
پانتۆڵێ بۆ کوڕه‌که‌ی خۆی بکڕێ
ئه‌بێ له ڕۆژنامه‌دا بینووسێ و
له "تی ڤی"یشدا پانتۆڵه‌که نیشانبدرێ!
له ڕادێودا باسی بکرێ و
له دواییشدا بکرێ به ڕێکلام و کتێب!
گه‌ر کراسێ بۆ کچه‌که‌ی خۆیشی بکات
ئه‌بێ کراسی ژنانی ئه‌م دنیایه پێی بزانن و
باخچه‌ی گشتی به‌هه‌ردوو ده‌ست هه‌ڵیبڕێ و
له‌سه‌ر ئه‌م جاده‌ی سه‌هۆڵه‌یش هه‌ڵبواسرێ!
ئه‌م باوکه چه‌نه‌بازه‌ی من ڕۆژی ده‌یان جار پێم ئه‌ڵێ:
چه‌ترێکم بۆ شیعره‌کانت دروستکردووه بۆ ئه‌وه‌ی
له هاویندا سێبه‌ریان بۆ بکات و له زستانیشدا ته‌ڕ نه‌بن...
جاده‌یه‌کم بۆ چیرۆکه‌کانت قیرتاو کردووه بۆ ئه‌وی
ئیتر قاچیان له چاڵ و چۆڵی هه‌ڵنه‌نووتێ...
نه‌خۆشخانه‌یه‌کم بۆ وشه‌کانت کردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌گه‌ر نه‌خۆش که‌وتن به‌په‌له چاره‌سه‌ر بکرێن...
هه‌روه‌ها چه‌ندین مزگه‌وتی تازه‌یشم
بۆ دروستکردووی تا له خوا دوورنه‌که‌ویته‌وه...
گه‌وره‌ترینیان ئه‌و مزگه‌وته‌یه که لووتی چۆته ناو
هۆڵی هونه‌ره‌وه و ڕۆژی پێنج جار به‌سه‌ر
مۆسیقا و گۆرانی و شیعردا ئه‌پژمێ و
لووتیشی به په‌رده‌ی شانۆکه ئه‌سڕێ!
ئه‌ی باوکه گه‌وجه‌که‌م!
تۆ تاقه باوکی که منه‌ت به‌سه‌ر کوڕ و
به‌سه‌ر کچت و به‌سه‌ر شه‌قام و به‌سه‌ر دره‌خت و
به‌سه‌ر گردی زیندووان و شه‌هیدان و به‌سه‌ر باجچه و
به‌سه‌ر بولبول و پارکه‌کانی خۆتدا بکه‌یت!
🖊#مامۆستا_شێرکۆ_بێکه‌س
📖#ئێستا_کچێک_نیشتمانمه
@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
ئه‌م نیشتمانه
باوکێکی ئێجگار گه‌وجه گه‌ر
پانتۆڵێ بۆ کوڕه‌که‌ی خۆی بکڕێ
ئه‌بێ له ڕۆژنامه‌دا بینووسێ و
له "تی ڤی"یشدا پانتۆڵه‌که نیشانبدرێ!
له ڕادێودا باسی بکرێ و
له دواییشدا بکرێ به ڕێکلام و کتێب!
گه‌ر کراسێ بۆ کچه‌که‌ی خۆیشی بکات
ئه‌بێ کراسی ژنانی ئه‌م دنیایه پێی بزانن و
باخچه‌ی گشتی به‌هه‌ردوو ده‌ست هه‌ڵیبڕێ و
له‌سه‌ر ئه‌م جاده‌ی سه‌هۆڵه‌یش هه‌ڵبواسرێ!
ئه‌م باوکه چه‌نه‌بازه‌ی من ڕۆژی ده‌یان جار پێم ئه‌ڵێ:
چه‌ترێکم بۆ شیعره‌کانت دروستکردووه بۆ ئه‌وه‌ی
له هاویندا سێبه‌ریان بۆ بکات و له زستانیشدا ته‌ڕ نه‌بن...
جاده‌یه‌کم بۆ چیرۆکه‌کانت قیرتاو کردووه بۆ ئه‌وی
ئیتر قاچیان له چاڵ و چۆڵی هه‌ڵنه‌نووتێ...
نه‌خۆشخانه‌یه‌کم بۆ وشه‌کانت کردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌گه‌ر نه‌خۆش که‌وتن به‌په‌له چاره‌سه‌ر بکرێن...
هه‌روه‌ها چه‌ندین مزگه‌وتی تازه‌یشم
بۆ دروستکردووی تا له خوا دوورنه‌که‌ویته‌وه...
گه‌وره‌ترینیان ئه‌و مزگه‌وته‌یه که لووتی چۆته ناو
هۆڵی هونه‌ره‌وه و ڕۆژی پێنج جار به‌سه‌ر
مۆسیقا و گۆرانی و شیعردا ئه‌پژمێ و
لووتیشی به په‌رده‌ی شانۆکه ئه‌سڕێ!
ئه‌ی باوکه گه‌وجه‌که‌م!
تۆ تاقه باوکی که منه‌ت به‌سه‌ر کوڕ و
به‌سه‌ر کچت و به‌سه‌ر شه‌قام و به‌سه‌ر دره‌خت و
به‌سه‌ر گردی زیندووان و شه‌هیدان و به‌سه‌ر باجچه و
به‌سه‌ر بولبول و پارکه‌کانی خۆتدا بکه‌یت!
🖊#مامۆستا_شێرکۆ_بێکه‌س
📖#ئێستا_کچێک_نیشتمانمه
@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
Telegram
attach 📎
@ShpolDarya
📖#سێ_هۆنراوە
بەڵێنی هیچت پێ نادەم.
هەر ئەوەندەم ئاگا لێیە
کە من ئێستا خۆشم دەوێی.
ئێستا وەکوو هێمۆگلۆبین
لە ناو خوێنمدا دەگەڕێی.
خۆ دڵی من سارنج نییە،
دڵنیات کا،
کە تۆ تێیدا قەت ناگۆڕێی هەتا دەمرم.
تۆ میوە نیت،
دڵی منیش کارگە نییە،
تاکوو لەوێ لە قوتووت کەم،
هەڵتگرم!
بەڵێنی هیچت پێ نادەم.
هەر ئەوەندەم ئاگا لێیە
کە من ئێستا خۆشم دەوێی.
ئێستا وەکوو هێمۆگلۆبین
لە ناو خوێنمدا دەگەڕێی.
✮
کاتێ سەرم
دەکەم سەر شلکەی ڕانت،
ئەی شۆڕەکچ!
ئارامترم لەو کۆترەی
لەبەرپێی پەیکەری پوشکین دەخولێتەوە.
کە شلکەی ڕان سڕ دەبێت و
سەر هەڵدەگرم
تەنیاترم لەو شادێڕەی
لە شێعرێکدا شەهید دەبێ و دەکوژێتەوە!
✮
كڵافەیەکی ئاڵۆزم.
ئەشکەوتێکی ئەفسانەییم.
فەنەرێکم،
چرکەیەک بۆت دادەگیرسێم،
شەووڕۆژێک دەکوژێمەوە.
چڕم وەکوو
جەنگەڵی نیشتمانی تۆ.
پڕم وەکوو
جەنگەڵی نیشتمانی تۆ.
بۆ خشپەی پێی هەر پرسیارێک ناکرێمەوە...
گەر دەتەوێ
ڕووتوقووتم بکەیتەوە وەک خەنجەرێک...
گەر دەتەوێ
ماسیی سرکی ڕازەکانم
سەر ئاو بخەی بە نیگایێ؛
گەر دەتەوێ
سنگم شەق کەی،
بیکەیتەوە وەک دەریایێ:
بمبە نێزیک داربەڕوویێ،
بمبە نێزیک لووتکە چیایێ!
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📖#سێ_هۆنراوە
بەڵێنی هیچت پێ نادەم.
هەر ئەوەندەم ئاگا لێیە
کە من ئێستا خۆشم دەوێی.
ئێستا وەکوو هێمۆگلۆبین
لە ناو خوێنمدا دەگەڕێی.
خۆ دڵی من سارنج نییە،
دڵنیات کا،
کە تۆ تێیدا قەت ناگۆڕێی هەتا دەمرم.
تۆ میوە نیت،
دڵی منیش کارگە نییە،
تاکوو لەوێ لە قوتووت کەم،
هەڵتگرم!
بەڵێنی هیچت پێ نادەم.
هەر ئەوەندەم ئاگا لێیە
کە من ئێستا خۆشم دەوێی.
ئێستا وەکوو هێمۆگلۆبین
لە ناو خوێنمدا دەگەڕێی.
✮
کاتێ سەرم
دەکەم سەر شلکەی ڕانت،
ئەی شۆڕەکچ!
ئارامترم لەو کۆترەی
لەبەرپێی پەیکەری پوشکین دەخولێتەوە.
کە شلکەی ڕان سڕ دەبێت و
سەر هەڵدەگرم
تەنیاترم لەو شادێڕەی
لە شێعرێکدا شەهید دەبێ و دەکوژێتەوە!
✮
كڵافەیەکی ئاڵۆزم.
ئەشکەوتێکی ئەفسانەییم.
فەنەرێکم،
چرکەیەک بۆت دادەگیرسێم،
شەووڕۆژێک دەکوژێمەوە.
چڕم وەکوو
جەنگەڵی نیشتمانی تۆ.
پڕم وەکوو
جەنگەڵی نیشتمانی تۆ.
بۆ خشپەی پێی هەر پرسیارێک ناکرێمەوە...
گەر دەتەوێ
ڕووتوقووتم بکەیتەوە وەک خەنجەرێک...
گەر دەتەوێ
ماسیی سرکی ڕازەکانم
سەر ئاو بخەی بە نیگایێ؛
گەر دەتەوێ
سنگم شەق کەی،
بیکەیتەوە وەک دەریایێ:
بمبە نێزیک داربەڕوویێ،
بمبە نێزیک لووتکە چیایێ!
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
Telegram
attach 📎
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
خەت بە خەت ئەم دەفتەرەت نووسیوە تۆ
گیانی ئەم خامەت هەموو دۆشیوە تۆ
پەڕ بە پەڕ تۆماری مێژووت بۆ ئەوین
کرد و خۆت تێدا ون و گۆڕیوە تۆ
🖊#سۆران_حوسێنی
📚@ShpolDarya
خەت بە خەت ئەم دەفتەرەت نووسیوە تۆ
گیانی ئەم خامەت هەموو دۆشیوە تۆ
پەڕ بە پەڕ تۆماری مێژووت بۆ ئەوین
کرد و خۆت تێدا ون و گۆڕیوە تۆ
🖊#سۆران_حوسێنی
📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
کە مەجنون کەوتە خەڵوەتخانەیی خاک
ندایەک هات لە قوببەی بارەگای پاک
وتی ئەی شێتە دیاری کردەوەت کوا
سەرێکی هەڵبڕی ڕووی کردە لای خوا
وتی تۆ خۆت ئەزانی شۆڕی لەیلا
سەری وا گێژووێژ کردم لە مەیلا
نە بیری ڕووی جیهانم بوو نە مەحشەر
خەیاڵی عەشقی لەیلا بوو سەراسەر
لەلای خوا خۆش بوو ئەم جوابە ڕەوانە
بووە ئەستێرە بۆ ئەم ئاسمانە
چ خۆشە شۆڕشی ئەو عەشقە پاکە
بەڵێ عەشقێک کە پاک بێ دیارە چاکە
🖊#پیرەمێرد
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
کە مەجنون کەوتە خەڵوەتخانەیی خاک
ندایەک هات لە قوببەی بارەگای پاک
وتی ئەی شێتە دیاری کردەوەت کوا
سەرێکی هەڵبڕی ڕووی کردە لای خوا
وتی تۆ خۆت ئەزانی شۆڕی لەیلا
سەری وا گێژووێژ کردم لە مەیلا
نە بیری ڕووی جیهانم بوو نە مەحشەر
خەیاڵی عەشقی لەیلا بوو سەراسەر
لەلای خوا خۆش بوو ئەم جوابە ڕەوانە
بووە ئەستێرە بۆ ئەم ئاسمانە
چ خۆشە شۆڕشی ئەو عەشقە پاکە
بەڵێ عەشقێک کە پاک بێ دیارە چاکە
🖊#پیرەمێرد
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#کچی_مەهاباد
لەباری، نازەنینی، نەرم و نۆڵی، دڵتەڕی، شادی
لە چاوی بەد بە دوور بی ئەی کچی جوانی مەهابادی!
لە جـوانیـدا، لە پاکیـدا ، نیە هـەوتات و نازانـم
فریشتەی ئاسمانی یانە پەروەردەی پەریزادی؟
سەری کوڵمت گەشە هەر وەک گوڵی کوێستانی کوردستان
لەبەر بەژنت دەبێ سەر دانوێنێ خەڵفی شمشادی
دڵی سەد عاشقت کردە نیشانەی تیری موژگانت
کچی کوردی! لە تیر ئاویتنا مەعلوومە ئوستادی
بە شمشیری دوو ئەبرۆت جەرگی خەڵکی لەت دەکەی دیارە
دەزانی چەک لە کار بێنی، کچیش بی تۆرمەی مادی
لە سوێیانت وەها دێوانە بووم چاو مەستی خوێن شیرن
لە قەڕنی بیستەما ڕەنگە ڕەچاو کەم کاری فەرهادی
ئەوێستا تۆ لەوێ دیلی دەسی بێگانەی و ئەمنیش
لە دووری تۆ دەکێشم ڕەنج و دەرد و داخی بێ مرادی
زەمانە هێمنی تۆی وێڵی دەشت و چۆڵ و سەحرا کرد
فەرامۆشی مەفەرموو ، جاروبارە هەر بکە یادی
🖊#مامۆستا_هـێمن
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_6S9EuCEEEKQ
📖#کچی_مەهاباد
لەباری، نازەنینی، نەرم و نۆڵی، دڵتەڕی، شادی
لە چاوی بەد بە دوور بی ئەی کچی جوانی مەهابادی!
لە جـوانیـدا، لە پاکیـدا ، نیە هـەوتات و نازانـم
فریشتەی ئاسمانی یانە پەروەردەی پەریزادی؟
سەری کوڵمت گەشە هەر وەک گوڵی کوێستانی کوردستان
لەبەر بەژنت دەبێ سەر دانوێنێ خەڵفی شمشادی
دڵی سەد عاشقت کردە نیشانەی تیری موژگانت
کچی کوردی! لە تیر ئاویتنا مەعلوومە ئوستادی
بە شمشیری دوو ئەبرۆت جەرگی خەڵکی لەت دەکەی دیارە
دەزانی چەک لە کار بێنی، کچیش بی تۆرمەی مادی
لە سوێیانت وەها دێوانە بووم چاو مەستی خوێن شیرن
لە قەڕنی بیستەما ڕەنگە ڕەچاو کەم کاری فەرهادی
ئەوێستا تۆ لەوێ دیلی دەسی بێگانەی و ئەمنیش
لە دووری تۆ دەکێشم ڕەنج و دەرد و داخی بێ مرادی
زەمانە هێمنی تۆی وێڵی دەشت و چۆڵ و سەحرا کرد
فەرامۆشی مەفەرموو ، جاروبارە هەر بکە یادی
🖊#مامۆستا_هـێمن
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_6S9EuCEEEKQ
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
كه مردم شين و گريانت به من چی؟
كه گوڵ چوو، ئاوی بارانت به من چی؟
له سه‌ر ته‌رمی منی عاشق به قوربان
ئيتر زولفی پهرێشانت به من چی؟
له هۆده‌ی ماته‌م و غه‌مدا كه سووتاوم
سه‌فایی باغ و ههيوانت به من چی؟
كه هێلانه‌ی شه‌هێنی دڵ خرا بوو
قه‌دی سه‌روی گوڵستانت به من چی؟
به پاييز پووشی ويشكی ته‌ن كه فه‌وتا
بەهاری لێوی خه‌ندانت به من چی؟
كه مانگی به ختی من رووی نا له كهسری
تريشكهی رۆژی كوڵمانت به من چی؟
به كاسی غه‌م دڵم شێواو و كاسه
شه‌ڕابی سافی فينجانت به من چی؟
كه تووشی له شكری ده‌رد وخه‌فه‌ت بووم
دهوايی ده‌رد و ده‌رمانت به من چی؟
كه په‌يدا بوو شه‌وی تاريكی دووريت
ده سی مووسايی عيمڕانت به من چی؟
له‌شم گه‌ر كه‌وته مه‌يدانی نه‌بوونی
له‌وه‌دا باسی لوقمانت به من چی؟
كه بڕوا نووری بينايی له چاوم
جوانب ره‌نگی باغانت به من چی؟
له نێو چاڵی غه‌می تۆدا كه گيرام
جوانی ده‌شت و كێوانت به من چی؟
[ #فيدايی ] گه‌ر نه‌ما، بۆ تهعزيهی
ئه‌وده‌م و لێوی غهزهلخوانت به من چی؟
🖊#مامۆستا_فیدایی
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_6S9EuCEEEKQ
كه مردم شين و گريانت به من چی؟
كه گوڵ چوو، ئاوی بارانت به من چی؟
له سه‌ر ته‌رمی منی عاشق به قوربان
ئيتر زولفی پهرێشانت به من چی؟
له هۆده‌ی ماته‌م و غه‌مدا كه سووتاوم
سه‌فایی باغ و ههيوانت به من چی؟
كه هێلانه‌ی شه‌هێنی دڵ خرا بوو
قه‌دی سه‌روی گوڵستانت به من چی؟
به پاييز پووشی ويشكی ته‌ن كه فه‌وتا
بەهاری لێوی خه‌ندانت به من چی؟
كه مانگی به ختی من رووی نا له كهسری
تريشكهی رۆژی كوڵمانت به من چی؟
به كاسی غه‌م دڵم شێواو و كاسه
شه‌ڕابی سافی فينجانت به من چی؟
كه تووشی له شكری ده‌رد وخه‌فه‌ت بووم
دهوايی ده‌رد و ده‌رمانت به من چی؟
كه په‌يدا بوو شه‌وی تاريكی دووريت
ده سی مووسايی عيمڕانت به من چی؟
له‌شم گه‌ر كه‌وته مه‌يدانی نه‌بوونی
له‌وه‌دا باسی لوقمانت به من چی؟
كه بڕوا نووری بينايی له چاوم
جوانب ره‌نگی باغانت به من چی؟
له نێو چاڵی غه‌می تۆدا كه گيرام
جوانی ده‌شت و كێوانت به من چی؟
[ #فيدايی ] گه‌ر نه‌ما، بۆ تهعزيهی
ئه‌وده‌م و لێوی غهزهلخوانت به من چی؟
🖊#مامۆستا_فیدایی
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_6S9EuCEEEKQ
@ShpolDarya
کورده! ئه‌ی کوردی لهخۆشـی بێ به‌ش
به‌س نییه کۆیلهتـی دێوهزمەی ڕه‌ش؟
باژوێ ئه‌سپی ههوهسـی خۆی هه‌روا
بتگــرێ ، بتــگوژێ وا بێ په‌روا؟
ئه‌و (قـزل قه‌لعه) که بۆته (باستیــل)
هه‌ر ده‌بێ پــڕ بێ له یهخسیــر و دیل؟
تاکوو که‌ی نه‌شکێ که‌له‌پچه و ده‌سبه‌ند؟
زهجــر و ئازار و ئهشکهنجــه تا چه‌ند!
خوێنی لاوانی به بیــر و بــڕوا
هه‌ر ده‌بێ بــڕژێ، بهفیــڕۆ بڕوا؟
هه‌ڵوه‌رێ گه‌وهه‌ری فرمێسکی هه‌تیو
ده‌ربه‌ده‌ر بێ کوڕی ئازا و نه‌به‌زیو؟
بێوه‌ژن ته‌ڕ بێ به گــریان چاوی
کچ نه‌بینێته‌وه شۆڕه لاوی؟
وه‌ختی وه‌ی هاتووه خۆت ڕاپسکێنی
تۆڵه وهرگــریهوه، هه‌قت بستێنی
ڕاپه‌ڕه، هــاتهوه، دووباره هه‌لت
سه‌ر و ماڵت بکه قوربانی گه‌لت
کۆبهوه، ڕێک که‌وه، لێک به‌سته پشت
ڕاکه مه‌یـدانی خهبــات گورج و گشت
هاته‌وه کاتی خه‌باتی شێلگیــر
ههڵبــڕه به‌نده‌ک و کۆت و زنجیر
کوڕ به، ئازا به، نه‌به‌ز به، ڕۆڵه!
گــژهبای ڕه‌ق به، شه‌پۆلی تۆڵه
تووڕه به، سوور به‌وه لێی وه‌کو پولوو
ئاگــری ده وه‌کوو پووشهڵ و پوشوو
ئه‌و له خوێن مــژتنی تۆ تێر نابێ
تۆ ده‌بێ بۆ به‌زه‌ییت پێی دابێ؟!
له هه‌موو لایه‌که‌وه پێی داده
ڕاوی نێ، زوو له وڵاتی ڕاده
ده‌س و خه‌نجه‌ر کوتوپــڕ ڕاکه سه‌ری
وه‌ده‌ری نێ، وه‌ده‌ری نێ، وه‌ده‌ری!
هه‌ڵمه‌تی بۆ به‌ره وه‌ک شێری دڕ
له‌شکری لێ بکه، دابڕ دابڕ
کۆستەکی خەنجەری تۆ بترازێ
ئەو بە سەرنێزه کۆڵە نا نازێ
ویزه گوللەی چەکی تۆی بێتە گوێ
ناپەڕێبێ لە سنووریشت سوێ
بیتەزێنە بە پەلاماری توند
بیبەزێنە لە چیا و شار و گوند
به‌نده‌ن و ده‌شت و چڕی لێ بتەنە
نەوهکوو ده‌رچێ، پڕی لێ بتەنە!
مەپرینگێوه لە ئاگر و ئاسن
تێدهگەی چۆن بە گەلت ناناسن؟!
تاکوو شۆڕش نەکرێ توند و تیژ
تاکوو سەنگەر نەگرێ لاو و کیژ
نادرێ مافی گەلی کوردی دلێر
هەردهبێ وا لە قەفەز دابێ شێر
ئەو ڕق و قین و بەگژداچوونە
تاقە ڕێگایەکی رزگار بوونە
🖊#مامۆستا_هێمن
📖#شەپۆلی_تۆڵە
@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
کورده! ئه‌ی کوردی لهخۆشـی بێ به‌ش
به‌س نییه کۆیلهتـی دێوهزمەی ڕه‌ش؟
باژوێ ئه‌سپی ههوهسـی خۆی هه‌روا
بتگــرێ ، بتــگوژێ وا بێ په‌روا؟
ئه‌و (قـزل قه‌لعه) که بۆته (باستیــل)
هه‌ر ده‌بێ پــڕ بێ له یهخسیــر و دیل؟
تاکوو که‌ی نه‌شکێ که‌له‌پچه و ده‌سبه‌ند؟
زهجــر و ئازار و ئهشکهنجــه تا چه‌ند!
خوێنی لاوانی به بیــر و بــڕوا
هه‌ر ده‌بێ بــڕژێ، بهفیــڕۆ بڕوا؟
هه‌ڵوه‌رێ گه‌وهه‌ری فرمێسکی هه‌تیو
ده‌ربه‌ده‌ر بێ کوڕی ئازا و نه‌به‌زیو؟
بێوه‌ژن ته‌ڕ بێ به گــریان چاوی
کچ نه‌بینێته‌وه شۆڕه لاوی؟
وه‌ختی وه‌ی هاتووه خۆت ڕاپسکێنی
تۆڵه وهرگــریهوه، هه‌قت بستێنی
ڕاپه‌ڕه، هــاتهوه، دووباره هه‌لت
سه‌ر و ماڵت بکه قوربانی گه‌لت
کۆبهوه، ڕێک که‌وه، لێک به‌سته پشت
ڕاکه مه‌یـدانی خهبــات گورج و گشت
هاته‌وه کاتی خه‌باتی شێلگیــر
ههڵبــڕه به‌نده‌ک و کۆت و زنجیر
کوڕ به، ئازا به، نه‌به‌ز به، ڕۆڵه!
گــژهبای ڕه‌ق به، شه‌پۆلی تۆڵه
تووڕه به، سوور به‌وه لێی وه‌کو پولوو
ئاگــری ده وه‌کوو پووشهڵ و پوشوو
ئه‌و له خوێن مــژتنی تۆ تێر نابێ
تۆ ده‌بێ بۆ به‌زه‌ییت پێی دابێ؟!
له هه‌موو لایه‌که‌وه پێی داده
ڕاوی نێ، زوو له وڵاتی ڕاده
ده‌س و خه‌نجه‌ر کوتوپــڕ ڕاکه سه‌ری
وه‌ده‌ری نێ، وه‌ده‌ری نێ، وه‌ده‌ری!
هه‌ڵمه‌تی بۆ به‌ره وه‌ک شێری دڕ
له‌شکری لێ بکه، دابڕ دابڕ
کۆستەکی خەنجەری تۆ بترازێ
ئەو بە سەرنێزه کۆڵە نا نازێ
ویزه گوللەی چەکی تۆی بێتە گوێ
ناپەڕێبێ لە سنووریشت سوێ
بیتەزێنە بە پەلاماری توند
بیبەزێنە لە چیا و شار و گوند
به‌نده‌ن و ده‌شت و چڕی لێ بتەنە
نەوهکوو ده‌رچێ، پڕی لێ بتەنە!
مەپرینگێوه لە ئاگر و ئاسن
تێدهگەی چۆن بە گەلت ناناسن؟!
تاکوو شۆڕش نەکرێ توند و تیژ
تاکوو سەنگەر نەگرێ لاو و کیژ
نادرێ مافی گەلی کوردی دلێر
هەردهبێ وا لە قەفەز دابێ شێر
ئەو ڕق و قین و بەگژداچوونە
تاقە ڕێگایەکی رزگار بوونە
🖊#مامۆستا_هێمن
📖#شەپۆلی_تۆڵە
@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
Telegram
attach 📎
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
کاکە گیان لاوی کوردی شۆخ و شەنگ
تا کەنگێ دەبی وا بێ هەست و دەنگ
دیلی، ژیردەستی، ئەسیری، تاکەی؟
ڕووتی، نەداری، فەقیری ، تاکەی؟
لە ژێر زەنجیر و کۆتا دەناڵی
مەگەر دێوانەی، شێتی، عەوداڵی؟
تێ فکرە خەڵکی هەموو ئازادە
هەر تۆ خەمناکی هەموو کەس شادە
وەرە مەیدانێ، لە ڕێی نیشتمان
بکە قوربانی سەر و ماڵ و گیان
🖊#مامۆستا_هەژار
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_6S9EuCEEEKQ
کاکە گیان لاوی کوردی شۆخ و شەنگ
تا کەنگێ دەبی وا بێ هەست و دەنگ
دیلی، ژیردەستی، ئەسیری، تاکەی؟
ڕووتی، نەداری، فەقیری ، تاکەی؟
لە ژێر زەنجیر و کۆتا دەناڵی
مەگەر دێوانەی، شێتی، عەوداڵی؟
تێ فکرە خەڵکی هەموو ئازادە
هەر تۆ خەمناکی هەموو کەس شادە
وەرە مەیدانێ، لە ڕێی نیشتمان
بکە قوربانی سەر و ماڵ و گیان
🖊#مامۆستا_هەژار
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_6S9EuCEEEKQ
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#براکوژی
زەنگ لێ دەدەم.
کاستان دەکەم.
پڕ بە گەروو دەقیژێنم.
لە زۆنگاوان
شەپۆل دەخەمە سەر پاشوو.
هەوای مەییو دەڕووژێنم.
دڕک لە چاوتان ڕادەکەم
تا خەو لە چاوتان بتارێ.
خوێ دەکەمە ناو برینتان
هەتا بێتە سوێ بە جارێ...
لێ ناگەڕێم ... لێ ناگەڕێم
لێ ناگەڕێم ئەو زامانەش هەدا بدەن
کە ساڕێژن، یا بێئێشن...
هەستن ... مەنوون
ئێمە لە ناو پەیتوونێکین،
دوو هەسپی کوێر ڕایدەکێشن
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_6S9EuCEEEKQ
📖#براکوژی
زەنگ لێ دەدەم.
کاستان دەکەم.
پڕ بە گەروو دەقیژێنم.
لە زۆنگاوان
شەپۆل دەخەمە سەر پاشوو.
هەوای مەییو دەڕووژێنم.
دڕک لە چاوتان ڕادەکەم
تا خەو لە چاوتان بتارێ.
خوێ دەکەمە ناو برینتان
هەتا بێتە سوێ بە جارێ...
لێ ناگەڕێم ... لێ ناگەڕێم
لێ ناگەڕێم ئەو زامانەش هەدا بدەن
کە ساڕێژن، یا بێئێشن...
هەستن ... مەنوون
ئێمە لە ناو پەیتوونێکین،
دوو هەسپی کوێر ڕایدەکێشن
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_6S9EuCEEEKQ