Telegram Web Link
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

#سۆرانی

بهێڵە سۆژدەم بخەمە داوێنت
بەهەشت لە ئامێزی تۆ ناترازێت

--------------------------------------------------------------

#هەورامی

بازە با سوژدەیم وزوو دامانت
بەهەشت باوشەو تۆنە مەترازیۆ

🖊#شارۆ

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

مەکە کارێ کە هەر دۆعای شەڕت کەم
بکە کارێ بتناسم باوەڕت کەم

بەڵێن وابوو بە تەنیا من ڕەزا بی
ئەمە کەی کارە کردت بێقەزابی

لە پاڵت خۆش نەبوو، ئاوا دەرم کەی
گرفتاری غەم و دەردیسەریم کەی

دڵی من خۆ بە تەنیا تۆ گرۆ بوو
تەواوی قەولەکانت بۆ درۆ بوو؟

حەیاتم کورتە بۆ نۆماڵی تازە
مەحاڵە بەش بکەم بۆ ساڵی تازە

لەگەڵ تۆ من حەیاتم چوو بە ساڵا
بەڵێن وابوو کە پێکەو بین لە ماڵا

لە گەڵ خۆت زوڵمی بێ ئەندازەت هێنا
منت دەر کرد و یاری تازەت هێنا

🖊#مامۆستا_عەباس_کەمەندی

📚@ShpolDarya
@ShpolDarya
@ShpolDarya
@ShpolDarya


[ دیاریی ئەم جارە بۆ "ن"ی خۆشەویست ]

لەسەر رێگەی گەڕانەوەم
چی بێ دیاری سەردانەوەم؟!
بۆ ئەمجارە بۆ نەورۆزی ئەم بەهارە
چی پەسەندی یادگارە؟! چی بۆ بەرم؟
بۆ ئەو یارە زۆر نازدارە؟!
پاش گەیشتن چی بێ
دیاریی پێشکەش کردن؟
چی بێ گوڵی دڵ و دەستم بۆ
تاقانەی خۆشەۆیستم؟!

کوڕ و کچی جووت دەزگیران دەستیان
لە ناو دەستی یەکا گوڵی خۆشەویستیی
ژیان ئەکەن بە بەرۆکی یەکا...
سەرچاوەی دڵ بەختیارن بۆ ئاواتی
بەیەک گەیشتن دڵ خۆمارن ئاوی
باخی گیان ئەدێرن...
ئەم بۆ بووکیی، ئەو زاوایی
دیاری یەکتر هەڵ ئەبژێرن...

لە شەقامی رازاوەدا چاوی دوو دڵ،
سەرنج ئەدا ورد ئەگەڕێ
تا دیاریی یار هەڵ بژێرێ...
کۆگا جوانە هۆڵی خاوێن،
فراوانە بابەتی ئەتەگێتی تازە
جێگەی نازە بەشی زۆری بۆ کچانە
بۆ کوڕی دوور لە دڵخوازە
بۆ دڵداری وەک من غەریب
بانگکەرێکی دەم بەڕازە...

ئەم کۆگایە
جێی سەر پەڕی لەبەر چاوە
ناوی "بووکی" لە خۆی ناوە
بابزانم دیاریی بووکی ئێسک سووکی
منی تیایە ئەم کۆگایە؟
لە بۆفییەی شووشە بەنگا لەناو
تاقی رەنگاو رەنگا
لە رووی جامخانەی قەشەنگا
دیاریی جوانە و خۆ دەرئەخەن
بە تایبەتی بانگم ئەکەن!

ئەو ملوانکەیە پێم ئەڵێ:
بۆ گەردنی گەلێ جوانم زۆر دەمێکە،
من پەسەندی دەست و دڵی دڵدارانم
ئەم سەفەرە بۆ یارەکەت
من هەڵگرە من نییانم!
من قەدری گەردنی بەرزی چاک ئەزانم...

ئەو موستیلەیەش بانگ ئەکا
وەرە بۆلام بۆ تۆ تەنها منم مەرام
بۆ پەنجەی جوان و ناسکی یارانی تر
هەر من لوام لە پێش چاوی جوانی ئەبم
هاودەمێکی گیانی ئەبم تۆ
دڵدارێکی هەژاری نرخم هەرزانە،
بمکڕە.من هەڵ گرە؟

ئەو گوڵ ئەستێرەی سەرسنگە لە
دوورەوە چاو دائەگرێ ئەڵێ:
چیت کرد کات درەنگە خاوەنەکەم
هەڵم ئەگرێ دەستم بەرێ...
لە من جوانتر ئەبێ کێ بێ؟
بەس بگەڕێ بۆ شوێنێکم،
جێ نزرگەی گشت دڵدارە ناونیشانم،
شوێن و جێگەی لەوانی‌تر،
زۆرتر دیارە...

دڵ پێی وتن:
گرانە لام پەسەند کردن ئێوە شایەن
بە یارم نین بە دڵخوازی، نازدارم نین
ئەبێ چی بێ لە دنیادا بۆ
جوانی ئەو بێتە کڕین...
کام شت نرخی زۆر گرانە
بۆ خۆشەۆیستیم هەرزانە...

لەسەر رێگەی، گەڕانەوەم جانتا،
ئامادەی سەفەرم چی بێ دیاریی،
سەردانەوەم؟ چی بۆ بەرم؟
بۆ ئەمجارە چی پەسەندی یادگارە؟

بۆ ئەمجارە:
ئەم هەڵبەستە پێشکەش بێ
بەو خۆشەویستە!..

🖊#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس

@ShpolDarya
@ShpolDarya
@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

📖#براکوژی

خۆ بەهاری نەوەتویەک،
تا گەورەکان نەهاتنەوە،
زیڕە و قیژەشمان چڕین بوو.
تا گەورەکان نەهاتنەوە،
هەڵدێرانیشمان فڕین بوو...

🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

📖#فەخری_دۆڵاش

دڵی شەیدا بە دۆڵاشا گوزەر کە
تاوە تاوە لە هەورازی نەزەر کە

بەهاری دڵبەر و کانیاو و دۆڵی
بەچاوی ژینەوە سەیری سەمەر کە

گوڵان هات سا بەرەو دەشت و نساری
بە بۆنی ڕێیەوە، تەرکی کەسەر کە

وەنەوشەی چاو گەشی داوێن و دۆڵی
بە پێشکەش پێشی پشتێنی کەمەر کە

نگینی پەنجەوانەی ڕۆحی شەیدات
بە ئاوازی مەلانی پڕ گەوەر کە

بە هاژەی قەڵبەزەی بەفراوی کێوان
تەماشای هەڵگلان بەرد و کەمەر کە

لەکاتی لێزمە بارانی بە تاوی
چەتر بۆچی، حەشارت وەرکەوەر کە

باخی ڕیزوان، جۆگەلەی مەی، با بەلاش؛
لە بەر دۆڵاش، لە هەر دوو لا حەزەر کە

کە سێبەر دای لە دۆڵی دۆڵە ئاشی
بە "ئەی وەتەن" سەری نووستوو خەوەر کە

"بە بێ هۆ قانعی، "قانع" بە دۆڵاش
نە بوو قەت،بیری وا لە سەر بەدەر کە

کە نێوی کەیلی فەخری ئەو دەبیسی
قەبای فەخری بە شانازی لە بەر کە

"زایەڵە"؛ئەو قەبایەت گەر بەویستە
دێڕ بە دێڕ، شێعری دیوانی لە بەر کە"

🖊#مادێح_کۆنەپۆشی(زایەڵە)

🔸🔸🔸

کەمەر = ناوقەد
کەمەر = خڕە بەرد
گەوەر = گەوهەر
وەرکەوەر = بەردی گەورە کە ژێری چۆڵە

🔸🔸🔸

📚@ShpolDarya
@ShpolDarya

[ پیاوکوژ و شەهیدێک ]

ئەی گەمژە!
من لە پێناوی هەموو جوانییەکاندا مردم،
تۆ لە پێناوی هیچدا

من لەوسەری هەموو چێژەکانەوە هاتمەوە،
تۆ لەوسەری هەموو پووچییەکانەوە...

هەموو وێنەکانت بە دیوارەکانەوە،
بەرامبەر بۆنی گوڵێک نین...
کە دۆڕاندت هەموو ئەم ستایشە،
بەرامبەر پەپوولەیەک نییە...
کە چیدی نایبینیت

هەزار فریشتە، ئەم زامەت بۆ ڕابژێنێت،
بەرامبەر نیگای کچێک نییە...
کە ئیدی لە دەستتچوو

هەزار باغ، برینت بۆ مەرهەمبکەن،
بەرتەقای گوناهی ماچێک نییە...
کە ئیدی تامی ناکەیت...

بگەیتە سەد بەهەشت، هێندەی گەیشتن نییە
بە چڵی هەنجیرێکی بەرز...
کە ئیدی نایگەیتێ...

بچیتە ناو سەد ڕووبار، وەکوو مەلەکردن نییە
لە گۆمێکی پڕ ماسیدا...
کە ئیدی ناچیتە ناوی...

بەیانی تف لە زامەکانت بکە و وەرەوە
تف لەم شوێن خەنجەری دوژمنە بکە و
وەرەوە بە بچووکی [وەک مرۆڤێک]
لە نێوان خەندەی کالیبتۆسەکاندا بمرە...
جوانترە کە دواجار بولبولەکان خۆیان دەمرن،
تۆ بۆ لە پێناویاندا دەمریت؟

هێندە کاڵفام مەبە ئەی دۆست،
وابزانیت مردنی تۆ گوڵزار دەڕازێنێتەوە...

سەیرکە و ببینە ئەی دۆست،
دوای مردنی تۆ، ژیان هەروەکوو خۆیەتی...

سەیرکە و بگری ئەی دۆست،
دوای گەڕانەوەشت، مردن هەروەکوو خۆیەتی...

🖊#مامۆستا_بەختیار_عەلی

@ShpolDarya
@ShpolDarya
@ShpolDarya


[ دەمکوژێنیتەوە بۆئەوەی دابگیرسێم ]

ئەمە چ سەردەمێکە وا
هیچ کەس؛ فوو لە پشکۆ ناکات
بۆئەوەی بگەشێتەوە؟!
تۆ شایەد بە و ببینە چۆن ....
هەموو فوویان لەپەنگری دڵم دەکرد
بەو نیازەی بکوژێتەوە !

ڕەژوو ببینە چەند مۆن و تاریکە
ئاگر ببینە چەند گەشە ؛ چەند خۆشە
لە هەردووکیاندا ژیاوم !
ئەوەی دەستی بۆ بردبم ڕەش بووە !
ئەوەی نزیک بووبێتەوە لێم ؛ سووتاوە !
ئەی خەیاڵی هەمیشەیی و ڕۆح لەلام
من لە ئەزەلەوە
هەر درەختێکی تەنیام !
بە مەبەستی کوژانەوەشم بێت؛ وەرە...
فوویەکم لێبکە ؛
وەکو چۆن فوو؛ لە پەپوولەی پایز دەکرێت
هەروەک چۆن مۆمی تەمەن و لەدایکبوون ؛
بە گۆرانییەکی شادەوە
خامۆش دەکرێت!

فووم لێبکە وەک ناردنی فاتیحا
بۆ گیانی پاکی شەهیدێک ؛
لە لێوی دایکییەوە.
وەک فووکردن
لە دڵی چایەکی گەرم
یان لە پەنجەی سوتاوی مناڵێک ؛فووبکە
لە خۆڵی نیشتووی سەر ڕەفەی
ڕابردووم و دواتر ئێستام.
دەمەوێت پێببم و
پێیەکانم بنێمە ناو زەمەنێکی جیاوازەوە ؛
بمکوژێنەرەوە بۆ ئەوەی دابگیرسێم!!!

تەپ و گڕ ببینە و بزانە
هیچ کەس فوو لە چاوی ناکات
بەنیازی ڕوون بوونەوە؛
هیچ کەس ئاگرێک پێناکات
لەپێناوی ئاگر خۆیدا !
خۆم ئەزانم ؛کەنازانم
ئەوکاتانەی؛
ڕێگەم لێدەگریت بۆئەوەی ڕێگەکەم واڵا بێت!
خۆشت دەوێم؛هەتا نەبم بە خەڵووز
‌یان نەبم بە
گۆچانی دەستی داربڕێک؛
لەناو گڕی تەنوورێکدا؛ هەڵمدەگریتەوە و دەمکەیت
بە سەرەبزووت!

ئەی خەیاڵی هەمیشەیی و ڕۆح لەلام
هیچ کەس فوو لە پشکۆ ناکات
بۆئەوەی بگەشێتەوە
بەڵام لەوەی تۆ دڵنیام؛
دەمکوژێنیتەوە بۆ ئەوەی دابگیرسێم.

ئەگەر منیش لێرە نەمام
بەسکڵ بڵێ نازنەکات!
ئەو بە گوڕی؛ لەناوبردنی وا گەرمە
بە هەوڵی خەفەکردنی؛ زیندووە
بە حوکمی ئەڤین زیندانە !
بە پەرەنگ بڵێ عومرێکە؛ چاوم لێیە
بە شەرمی ڕوومەتی خەمە
سوور هەڵگەڕاوەکانیەوە جوانە!!!

🖊#مامۆستا_کەژاڵ_ئەحمەد
📍#سلێمانی_2020

🔸🔸🔸

* سکڵ و پەنگر و پشکۆ و پەڕەنگ
هەمان مانایان هەیە.

* تەپ و گڕ لە کاتی داگیرساندنی
تەنووری ناندا دروست دەبێت.

* سەرەبزوت ئەو دارەیە کە
بەشێکی داگیرساوەو بووە بە پشکۆ
سەرەکەی تری ئاگری نە گەشتۆتێ و
بۆ تێکدانی پشکۆ داگیرساوەکان
بەکار دەهێنرێت.

🔸🔸🔸

@ShpolDarya
@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

من لە تەنیایی گەلێ تەنیاترم لەم شارەدا
ماڵی خەم هەر ئاوەدان بێ ژاوە ژاوم بۆچیە

بۆ فەرامۆشی بەرەو مەیخانە ڕاکێشم مەکەن
مەست و کەیلی ساغەری عەشقم شەراوم بۆچیە

🖊#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

دەروێشم و بە زاری دڵ
زکرت دەکەم،
ئەی برژانگت "زەرک"ی دڵم،
چاوەکانت هۆی جەزبەی من،

چش،
با بە گەمژە باسم کەن؛
گشت عاقڵە بێحاڵە کان،
با تێنەگەن لە حالی من!!!
کاتێ مەستم،

شێخی دڵم؛
با ناوم بەن،بە "دێوانە"،
جا
چ دەربەستەم...!

🖊#مادێح_کۆنەپۆشی [زایەڵە]

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

کەسێ هاوکاری زۆرداران بووە پیشەی
دەسی زۆردار بە بیور دای لە ڕیشەی

کە تاژی ڕاوی پێ نەکراو شەکەت بوو
لە لای ڕاوکەر لە ژێر داردا سەقەت بوو

کەوێک هاوخوێنی خۆی بێنێتە سەر داو
نەدوورە خێوی، خۆی لێنێ بە شۆرباو

🖊#مامۆستا_هەژار

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

گەلێکم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین رابوارد، ئاخۆ
مەرگ مەودا دەدا دیسان ببینم سەردەمێکی تر!

پەپوولەی خۆشەویستی من لە شۆێنێ ناگرێ ئارام
دەنیشێ و باڵی دەبزێوێ لەسەر سینە و مەمێکی تر

🖊#مامۆستا_هێمن

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

لە قاپی نامەرد مەکە "دەقولباب"
بێ گۆشت بە، نەوەک منەتی قەساب

لە پردی نامەرد مەپەڕەرەوە
جەردە ڕووتت کا، با لەم بەرەوە

ئەمڕۆ پێویستە تۆ بە دۆست دەرچی
کە باران نەما "کەپەنەک" بۆچی؟

"بەخیل" خۆی نایخوا و هەوڵیشی زۆره
ماڵی خۆنەخۆر، بۆ چەکمەبۆرە

🖊#مامۆستا_پیرەمێرد

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

📖#مەرگی_ئەوین

بۆ نەگریێم بۆ نەکەم گریان و شین
دڵ لە کوڵدایە و دەروونی من خەمین

ئاسمان تاریکە ئاسۆ پڕ لە کین
وا ئەوین ئەمرێ ئەوین ئەمرێ ئەوین

کە تۆ هاتی لەگەڵتا پێکەنین هات
کە ڕۆیشتی هەناسەی سارد و هەیهات

هەمووی هەر هاتوچوونە کاری دنیا
بە تەنیا هەر خەمە هەردێ ئەگەر هات

خۆش ئەو یارەی شەریکی کات و دەم بێ
لە شەوگاری درێژا نووری شەم بێ

دژی ڕۆژگاری چەوت و تووش و ناخۆش
بۆ خاتوو زینی دڵ ئەو کاکە مەم بێ

🖊#ژیلا_حسەینی

📚@ShpolDarya
@ShpolDarya

📖#درەنگ_نییە

خۆشەویستم!
کە ژوورەکەم جێدەهێڵیت
تیشکی خۆر لە ژوورەکەما
بوخچەی خۆی دەپێچێتەوە،
میلی سەعات خولی لە یاد دەچێتەوە.
کە ژوورەکەم جێدەهێڵی و لە لام دەڕۆی،
هەر چوار دەورم، وەک دارەمەیت،
هەستی سڕم دەگرێتە خۆی...
لە پەنجەرە و دەرگاکەوە
بۆ قوڕگم دێ دەستی زریان...
کتێبخانەی بچکۆلانەم، دیوارەکان،
هەموو یەک یەک دێنە گریان،
لەگەڵ مندا دێنە گریان...

خۆشەویستم!
دنیا ساردە... ئاو شەختەیە
دڵی تەنیام هەڵپەیەتی
بۆ لێوێکی گەرم، گەرم،
گەرم وەکوو پشکۆی پەتی...
چ ڕوو دەدا با ڕوو بدا!
دڵنیا بە، جێم مەهێڵە.
باوەشی من، بەهەشتێکە،
دەتپارێزێ لە ڕەهێڵە...

جێم مەهێڵە... درەنگ نییە...
با نیگای چاو دڵنیابێ،
ئێستا... خۆرت بۆ ڕادەگرم،
ناهێڵم وا زوو ئاوا بێ!

🖊#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو

@ShpolDarya
@ShpolDarya

📖#باوکی_شەهیدم
🗒#بەشی_یەکەم

بابە! تاسەی، بینینەوە، بۆ تۆ پەرۆش بوو
ئارامی دڵ، لەناو یادا، ون‌و خامۆش بوو

چاوەڕوانیی، زیاتر خەمی، تۆی بۆ ئەهێنام
بزەی خۆشیی، لێم تۆرابوو، نەئەهاتە لام

پەپوولەی خەم، لەسەر پەڕەی، دڵی ژاکاوم
قەتیس مابوو، وەک فرمێسکی، بێ‌دەنگی چاوم

لەو رۆژەوە، کە تۆ چەکت، کردبۆوە شانت
چەکی تۆڵه‌ی، رێی سەربەرزیی، بۆ نیشتمانت

لەو رۆژەوە، ئیتر منیش، بڕام لەگەشە
ئەو گەشەیەی، کە باوکێتیی، وا لەباوەشە!

بەڵام بابە، ئەمزانی بۆچ، وێڵی کێوانی
لەبەر چییە؟ کە ئاوارەی، خۆشیی ژیانی!

ئێستەش بیرمە، ئەو شەوانەی، کە دائەنیشتین
هەتا درەنگ، وەنەوز چاوی، بەخەو ئەگرتین!

پێت ئەوتین: من خوڵقاوم بۆ نیشتمانم
شانازییە لەو رێ‌یەدا بەختیی کەم گیانم

ئیستەش بیرمە کە رووی دەمت لەدایکم کرد
کە پێت ئەووت: من مناڵم گۆش ئەکەم بۆ کورد!

هەر ئەوساکە، من ئەمزانی، کەوا نیشتمان
لەناو گیانتا، لەناو بیرتا، ئەژی تا نەمان

بابە کاتێ، ڕۆشتیت ماڵ ئاواییت کرد لێمان
هەرگیز یادی، ئا ئەو شەوە، ناچێ لەبیرمان

هەمومان بووین، وردیلەکان، بەسەرنجی چاو
ڕووی پرسیاری، بێ قسەیان، لەدڵا جێماوە

نە ئەفامین، کە تۆی باوکیان، لەسەر ڕۆشتنی
بۆ ئەو شوێنەی، کە ئامادەی، خۆ تیا کووشتنی.

ئێستەش بیرمە، دەستت هێنا، بەسەر سەرمانا
بەتاسەوە، ماچی دواییت، کرد لەگەڵمانا

ئینجا وتت: کۆرپەلەکان، رۆڵه‌کانی من
گەرچی پەستم، جێتان دێڵم، بەڵام وا دوژمن

هاتۆتە سەر، جێ نزرگەی، نیشتمانەکەم
بێ شەرمییە، بۆی نەجەنگم، لەترسا راکەم!

🖊#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس

@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

دوێنێ شەوێ لە
کۆڵانێکی باراناوی شاشێعرێکم
لەدووت دەگەڕام
له پشت هەموو جامخانەیەکەوە
لە کەناری شەقامی بێدەربەست
لە سەر کورسی کافتریایەکی شۆخ
لە ناو خولیای پەرت و وێڵ
تەنانەت لە مابەینی
نامەکانی "مارکێس" بۆ "جۆلیتا"
تۆ هەر نەبووی...
دەسا بگەڕێوە گیانا
بەر لەوەی شار لە بێدەنگی بتۆقێ...

🖊#پێشەوا_ڕەهبەری

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

ڕۆڵە! لافی فەیلەسووفی لێ نەدەی هەرگیز بەدەم
نۆکەری هەرگیز نەکەی، بۆ حاکمی ڕۆم و عەجەم

چی لە دڵتایە مەترسە بیخە سەر نووکی قەڵەم
گوێ نەدەی ڕۆڵە، بە جەور و ئێش و ئازار وستەم

ڕاپەڕەو بانگێ بدە، بۆ خزمەتی کوردی زمان
بەرخی نێر بۆ سەر بڕینە، نەک لە بۆ دۆشین و ڕان

🖊#مامۆستا_قانع

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

جاران په‌ناگه‌ی شه‌وانم
ئامێزی ئاوه‌ڵای ژن بوو
گه‌رمی و نه‌رمی ئه‌و ئامێزه‌
مایه‌ی حه‌سانه‌وه‌ی من بوو

ده‌ردی ژیان، ره‌نجی خه‌بات
ماندو بونی رۆژی ناخۆش
به‌ شه‌و له‌ ئامێزی ئه‌ودا
هه‌موم ده‌کردن فه‌رامۆش

نیگای چاوی، بزه‌ی لێوی
برینی ده‌کردم ساڕێژ
برینی ئه‌و دڵه‌ی، دوژمن
به‌ تیر ده‌یکرد دابێژ _ دابێژ

نازی، تۆرانی، زیزبونی
لاوانه‌وه‌ی، ئاشت بونه‌وه‌ی
هه‌مو له‌جێی خۆی شیرین بون
زۆر سه‌خته‌ له‌ بیر چونه‌وه‌ی

به‌ڵێ سه‌خته‌، یه‌کجار سه‌خته‌
دووری له‌ ژن، نا مرادی
به‌ڵام له‌ ژن خۆشه‌ویستتر
له‌ لای من، ئه‌ تۆی ئازادی!

🖊#مامۆستا_هێمن

📚@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

بۆ بیرەوەری ڕۆژێک لە ڕۆژان
کاکە ئەم وێنەم با لات بمێنێ
منی هەژار و دەربەدەری و وێڵ
هەر ڕۆژ لە جێیک، هەردەم لە شوێنێ

کێ زانی لە کوێ شرت و گوم دەبم
چوزانم گەردوون چەم بە سەر دێنێ
من ئاوا دەبم لە پەردەی خاکا
نە دۆست نە ئاوال نە خەمڕەوێنێ

وێنەی هەژاریم ببێ بۆ دواڕۆژ
ئەو لە جیاتی من کوردان بدوێنێ
زۆڵە ئەو کەسەی لە ڕێی ئازادی
ئەگەر پێویست بوو خوێ بۆ نەمرێنێ

🖊#مامۆستا_هەژار
📸[مامۆستا هەژار و مامۆستا رەبیعی]

📚@ShpolDarya
2024/09/28 13:29:23
Back to Top
HTML Embed Code: