This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#هەڵەبجەی_شەهید
گهلێ گریاوه شارێ بۆ مهزارێ
دهبێ شینی چلۆن بێ، مهرگی شارێ؟
كهسێ نهیدیوه تا ئێستا بههارێ
كه باران و تهمی مردن ببارێ
بههاری چی؟ وهكوو پاییزه ئهمڕۆ
له شاری خهم ژیانیش زیزه ئهمڕۆ
بههاران کێ گهڵاڕێزانی دیوه؟
گوڵی باخی ههڵهبجه ههڵوهریوه
نه هاوارێ، نه گریانێ، نه شینێ
نه كهس مهرگی عهزیزی خۆی دهبینێ
🖊#مامۆستا_شەریف
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📖#هەڵەبجەی_شەهید
گهلێ گریاوه شارێ بۆ مهزارێ
دهبێ شینی چلۆن بێ، مهرگی شارێ؟
كهسێ نهیدیوه تا ئێستا بههارێ
كه باران و تهمی مردن ببارێ
بههاری چی؟ وهكوو پاییزه ئهمڕۆ
له شاری خهم ژیانیش زیزه ئهمڕۆ
بههاران کێ گهڵاڕێزانی دیوه؟
گوڵی باخی ههڵهبجه ههڵوهریوه
نه هاوارێ، نه گریانێ، نه شینێ
نه كهس مهرگی عهزیزی خۆی دهبینێ
🖊#مامۆستا_شەریف
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
💞#دڵدانەوه
نيگەران مەبه، كه شێعرم
بۆ كچانيتر نووسيوه
له ئادگاری هەمووياندا
تەنيا ئادگاری تۆم ديوه...
دڵم تاريكه وەك تونێل.
بنەمۆنێك داگيرسێنه!
چۆن كورد به چياوه نووساوه،
وەره، ئاوا ڕوومەتی خۆت
به سنگمەوه بنووسێنه.
من دەمەوێ
بنەوشيلەی چاوەكانت دڵنيا كەم،
دەمەوێ سوێندت بۆ بخۆم
له تۆدا كەس بەدی ناكەم!
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
💞#دڵدانەوه
نيگەران مەبه، كه شێعرم
بۆ كچانيتر نووسيوه
له ئادگاری هەمووياندا
تەنيا ئادگاری تۆم ديوه...
دڵم تاريكه وەك تونێل.
بنەمۆنێك داگيرسێنه!
چۆن كورد به چياوه نووساوه،
وەره، ئاوا ڕوومەتی خۆت
به سنگمەوه بنووسێنه.
من دەمەوێ
بنەوشيلەی چاوەكانت دڵنيا كەم،
دەمەوێ سوێندت بۆ بخۆم
له تۆدا كەس بەدی ناكەم!
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
نەورۆز ✮ حەسەن زیرەک
@ShpolDarya
🔥ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
🔥 #حەسەن_زیرەک 🔥
🔥 #نەورۆز 🔥
🔥🔥🔥
" #شەپۆلی_دەریا " پیرۆزبایی
ساڵی نوێ لە گەلی کورد و
خەڵکی کوردستان ئەکات...
🔥🔥🔥
🔥@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
🔥 #حەسەن_زیرەک 🔥
🔥 #نەورۆز 🔥
🔥🔥🔥
" #شەپۆلی_دەریا " پیرۆزبایی
ساڵی نوێ لە گەلی کورد و
خەڵکی کوردستان ئەکات...
🔥🔥🔥
🔥@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
🦋ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
هەڤاڵەکان!
وتم پیرۆز باییتان لێ بکەم
بەهار دێت و شێعرێک تازە
بهۆنمەوە بۆ کوردستان!
وتم بە جوانترین وشە
نەورۆز بکەم بە ملوانک
بۆ گەردنی بەرزی کوێستان!
زۆر هەوڵمدا
بۆتان بڵێم شێعرێکی تەڕ
هەزار وشەم ڕست کرد و
هەر نەهاتە بەر!
پەنام بردە بەر پیکاسۆ
گرینیکای بۆم ڕەسم کرد و
وتی هانێ!
وتم لۆرکا ئەی تۆ، وتی:
شێعرەکانم
لە کاستیلا بە جێ ماون
ڕێگا نادەن گورگەکانی...
وتم بە هایکۆی ژاپۆنی
ئەرکی شانم بە جێ بێنم
هیرۆشیما گڕی گرت و
وشەی هایکۆ بوو بە فرمێسک
ڕژایە نێو گۆمی خوێنم!
هەڤاڵەکان!
ڕاستە بەهار جوان و شەنگە
نەورۆز جێژنێکی تایبەتی گەلی کوردە
لێم ببوورن پیرۆز باییتان لێ ناکەم
چۆن ناوێرم بەڵام
کارتە پۆستاڵێکی هەڵەبجەتان
بۆ دەنێرم...
🖊#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا
📓#کارت_پۆستاڵ
📖#لاپەڕەی_90
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
هەڤاڵەکان!
وتم پیرۆز باییتان لێ بکەم
بەهار دێت و شێعرێک تازە
بهۆنمەوە بۆ کوردستان!
وتم بە جوانترین وشە
نەورۆز بکەم بە ملوانک
بۆ گەردنی بەرزی کوێستان!
زۆر هەوڵمدا
بۆتان بڵێم شێعرێکی تەڕ
هەزار وشەم ڕست کرد و
هەر نەهاتە بەر!
پەنام بردە بەر پیکاسۆ
گرینیکای بۆم ڕەسم کرد و
وتی هانێ!
وتم لۆرکا ئەی تۆ، وتی:
شێعرەکانم
لە کاستیلا بە جێ ماون
ڕێگا نادەن گورگەکانی...
وتم بە هایکۆی ژاپۆنی
ئەرکی شانم بە جێ بێنم
هیرۆشیما گڕی گرت و
وشەی هایکۆ بوو بە فرمێسک
ڕژایە نێو گۆمی خوێنم!
هەڤاڵەکان!
ڕاستە بەهار جوان و شەنگە
نەورۆز جێژنێکی تایبەتی گەلی کوردە
لێم ببوورن پیرۆز باییتان لێ ناکەم
چۆن ناوێرم بەڵام
کارتە پۆستاڵێکی هەڵەبجەتان
بۆ دەنێرم...
🖊#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا
📓#کارت_پۆستاڵ
📖#لاپەڕەی_90
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#بلبلا
بلبلا سەیری سرووشت کە،
موژدە یارت چاوەڕێ
سەر بە ناز و لیو بە خەندە،
یاری پارت چاوەڕێ
ساز کە ساباتی ژوانان
خاکە لێوە ئەتچڕێ
لێوەکانت باش کەوە،
بای نسارت چاوەڕێ
سەیری کۆساران کە
کەیلی قاسپە قاسپی کەو بوووە
سۆزی دەنگت تێکەڵی کە،
یاری غارت چاوەڕێ
باخەوانی جەستە چووکی
سووک ڕەزای باخی گوڵان
لێوی خونچەی لێو بنارت چاوەڕێ
دەست لە دەستی سوێسنە و
سۆزی قەد و لاپاڵ و شیو
سا سەما و بادان و لەنجەی
بێژومارت چاوەڕێ
🖊#م_کۆنەپۆشی
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📖#بلبلا
بلبلا سەیری سرووشت کە،
موژدە یارت چاوەڕێ
سەر بە ناز و لیو بە خەندە،
یاری پارت چاوەڕێ
ساز کە ساباتی ژوانان
خاکە لێوە ئەتچڕێ
لێوەکانت باش کەوە،
بای نسارت چاوەڕێ
سەیری کۆساران کە
کەیلی قاسپە قاسپی کەو بوووە
سۆزی دەنگت تێکەڵی کە،
یاری غارت چاوەڕێ
باخەوانی جەستە چووکی
سووک ڕەزای باخی گوڵان
لێوی خونچەی لێو بنارت چاوەڕێ
دەست لە دەستی سوێسنە و
سۆزی قەد و لاپاڵ و شیو
سا سەما و بادان و لەنجەی
بێژومارت چاوەڕێ
🖊#م_کۆنەپۆشی
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
☑️@ShpolDarya
" ئهی وهتهن مهفتوونی تۆم "
ئهی وهتهن مهفتوونی تۆم و
شێوهتم بیركهوتهوه
وهختی بهندیی و ئهسارهت،
پێ به تهوق و كۆتهوه
من له زیكرو فیكری تۆ
غافڵ نهبووم، وا تێنهگهی
حهپس و تێهەڵدان و زیللهت
تۆی له بیر بردۆتهوه
بهو خودایهی بێ شهریك و
لامهكان و واحیده
عهشقی تۆ نهوعێ له دڵما
ئاگری كردۆتهوه
ئاگرێكی وا ههزار ساڵ
ئاوێ بڕژێنیته سهر
قهت گڕو كڵپهو بڵێسهی
تا ئهبهد نهكوژێتهوه
باسی مهحزوونی و كهساسیی
خۆت نهكهی توخوا وهتهن
چونكه بهو باسه برین و
زامهكهم ئهكولێتهوه
ماتهمینی تا به كهی،
دهی پێكهوە سهر ههڵبڕه
موفتهخیر به، شوهرهتت وا
عالهمی گرتۆتهوه
نهگبهتی لاچوو،
سهعادهت بۆته پشتیوانی تۆ
كهوكهبی بهخت و فریشتهت
بهرزه، ئهدرهوشێتهوه
گهرچی بهینێكه زهلیل و
دیلی دهستی زاڵمی
نۆبهتی شادیته ئهمجا
ناحهزت لێك بێتهوه
لافی میللییهت به دهم لهم
عهسرهدا كهڵکی نییه
ڕۆژی ههوڵه، ههر به هیممهت
گۆی هونهر ئهبرێتهوه
بێقوسووره، چهند جهسووره
صهد شوكر ئهولادهكهت
وا له ڕێی تۆدا له خوێنا سهیری
چۆن ئهتلێتهوه
بهسیه، تهعنهم لێ مهده،
ههر ڕۆڵهكهی جارانتم
هێنده حیلمت بێ ههتاكو
دهست و پێم ئهكرێتهوه
شهرته شهرتی پیاوهتی بێ
گهر خودا دهستم بدا
دوژمنت پهت كهم وهكوو سهگ
بیخهمه ژێر پێتهوه
🖊#مامۆستا_فایەق_بێکەس
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
" ئهی وهتهن مهفتوونی تۆم "
ئهی وهتهن مهفتوونی تۆم و
شێوهتم بیركهوتهوه
وهختی بهندیی و ئهسارهت،
پێ به تهوق و كۆتهوه
من له زیكرو فیكری تۆ
غافڵ نهبووم، وا تێنهگهی
حهپس و تێهەڵدان و زیللهت
تۆی له بیر بردۆتهوه
بهو خودایهی بێ شهریك و
لامهكان و واحیده
عهشقی تۆ نهوعێ له دڵما
ئاگری كردۆتهوه
ئاگرێكی وا ههزار ساڵ
ئاوێ بڕژێنیته سهر
قهت گڕو كڵپهو بڵێسهی
تا ئهبهد نهكوژێتهوه
باسی مهحزوونی و كهساسیی
خۆت نهكهی توخوا وهتهن
چونكه بهو باسه برین و
زامهكهم ئهكولێتهوه
ماتهمینی تا به كهی،
دهی پێكهوە سهر ههڵبڕه
موفتهخیر به، شوهرهتت وا
عالهمی گرتۆتهوه
نهگبهتی لاچوو،
سهعادهت بۆته پشتیوانی تۆ
كهوكهبی بهخت و فریشتهت
بهرزه، ئهدرهوشێتهوه
گهرچی بهینێكه زهلیل و
دیلی دهستی زاڵمی
نۆبهتی شادیته ئهمجا
ناحهزت لێك بێتهوه
لافی میللییهت به دهم لهم
عهسرهدا كهڵکی نییه
ڕۆژی ههوڵه، ههر به هیممهت
گۆی هونهر ئهبرێتهوه
بێقوسووره، چهند جهسووره
صهد شوكر ئهولادهكهت
وا له ڕێی تۆدا له خوێنا سهیری
چۆن ئهتلێتهوه
بهسیه، تهعنهم لێ مهده،
ههر ڕۆڵهكهی جارانتم
هێنده حیلمت بێ ههتاكو
دهست و پێم ئهكرێتهوه
شهرته شهرتی پیاوهتی بێ
گهر خودا دهستم بدا
دوژمنت پهت كهم وهكوو سهگ
بیخهمه ژێر پێتهوه
🖊#مامۆستا_فایەق_بێکەس
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
Telegram
attach 📎
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
پێم گوتی من شێت و شەیدای چاوی ڕەنگ هەنگوینی تۆم
چاوەڕێی ئامێزی گەرم و باوەشی پڕ تینی تۆم
تک تکەی ئاونگی عەشقت تەڕ دەکـا پەلکی دڵم
بۆ پەپوولەی وێڵی عەشقت مۆمی پڕ ئەسرینی تۆم
🖊#کازیوه{س،م}
☑️@ShpolDarya
پێم گوتی من شێت و شەیدای چاوی ڕەنگ هەنگوینی تۆم
چاوەڕێی ئامێزی گەرم و باوەشی پڕ تینی تۆم
تک تکەی ئاونگی عەشقت تەڕ دەکـا پەلکی دڵم
بۆ پەپوولەی وێڵی عەشقت مۆمی پڕ ئەسرینی تۆم
🖊#کازیوه{س،م}
☑️@ShpolDarya
☑️@ShpolDarya
" لە کاتێکدا کە منداڵ بووم "
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم...
دەستی چەپم حەزی ئەکرد وەک
دەستی منداڵی پۆشتەی دراوسێمان،
سەعاتێکی تیابێ ئەویش...
وڕکم ئەگرت،
دایکم ناچار گازی ئەگرت لە مەچەکم
بە جێگەی دان سەعاتێکی بۆ ئەکردم
ئای...کە دڵخۆشی ئەکردم…!
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
واتەی کامەرانیی لای من لەوەدا بوو:
لە حەماما بەسەر پەشتەماڵی جاما
فوو بە کەفی سابووناکەم
گڵۆپێکی سەوز و سووری لێ
دروست کەم!..
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
لە زستانا، لەبەر تینی ئاگردانا
دائەنیشتم سەرنجم ئەدا لە پشکۆی،
گەشاوە و ئاڵ وام حەز ئەکرد،
منی منداڵ بچمە ناو پشکۆکانەوە...
دابنیشم...بیکەم بە ماڵ!..
کە منداڵ بووم...
زۆر ئێوارە ئەیان ناردم...
لە ماڵی پوورە مەنیجە ترشیات بکڕم
کام تام لەو تامە خۆشتر بوو
لە دوای ئاوڕ،
لە پێچی تەنگی کۆڵانا
کاتێ یەک دوو قوومی خێرام
ئەدا لە ترشیاتی ناو جام!
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
خۆشەویستی لام ئەوە بوو:
شەوی جەژن، تا بەیانیی...
چاو ھەڵدێنم لەگەڵ خۆما...
دەس لەملان پێڵاوی تازە بنوێنم!
✮✮✮
کە گەورە بووم...
دەستی چەپم زۆر سەعاتی
ڕاستەقینەی جوانی بینی
بەڵام ھیچیان وەک سەعاتی
جێگەدانی دایکم لەسەر قۆڵ و
دەستم وەھا دڵخۆشیان نەکردم...
کە گەورە بووم...
ھیچ چلچراو گڵۆپێکی ژوورەکانم
وەک گڵۆپی کەفی سابوون
پێکەنینیان…پێ نەگرتم.
کە گەورە بووم...
ھیچ گڕێکی زۆپای ئێستا
نەکردە ماڵ و تیا بژیم...
کە گەورە بووم...
ھیچ خواردنێ تامی ئەو
قومە ترشیاتەی پێ نەبەخشیم.
کە گەورە بووم...
ھیچ کراس و بۆینباخ و
قاتێکێ نوێم نەھێنایەوە
ژێر جێگەوە وەکوو پێڵاوەکەی
جەژن تا بەیانیی چاو ھەڵدێنم،
لەگەڵ خۆما بیان نوێنم...
ھیچیان ھیچیان!
🖊#شێرکۆ_بێکەس
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
" لە کاتێکدا کە منداڵ بووم "
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم...
دەستی چەپم حەزی ئەکرد وەک
دەستی منداڵی پۆشتەی دراوسێمان،
سەعاتێکی تیابێ ئەویش...
وڕکم ئەگرت،
دایکم ناچار گازی ئەگرت لە مەچەکم
بە جێگەی دان سەعاتێکی بۆ ئەکردم
ئای...کە دڵخۆشی ئەکردم…!
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
واتەی کامەرانیی لای من لەوەدا بوو:
لە حەماما بەسەر پەشتەماڵی جاما
فوو بە کەفی سابووناکەم
گڵۆپێکی سەوز و سووری لێ
دروست کەم!..
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
لە زستانا، لەبەر تینی ئاگردانا
دائەنیشتم سەرنجم ئەدا لە پشکۆی،
گەشاوە و ئاڵ وام حەز ئەکرد،
منی منداڵ بچمە ناو پشکۆکانەوە...
دابنیشم...بیکەم بە ماڵ!..
کە منداڵ بووم...
زۆر ئێوارە ئەیان ناردم...
لە ماڵی پوورە مەنیجە ترشیات بکڕم
کام تام لەو تامە خۆشتر بوو
لە دوای ئاوڕ،
لە پێچی تەنگی کۆڵانا
کاتێ یەک دوو قوومی خێرام
ئەدا لە ترشیاتی ناو جام!
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
خۆشەویستی لام ئەوە بوو:
شەوی جەژن، تا بەیانیی...
چاو ھەڵدێنم لەگەڵ خۆما...
دەس لەملان پێڵاوی تازە بنوێنم!
✮✮✮
کە گەورە بووم...
دەستی چەپم زۆر سەعاتی
ڕاستەقینەی جوانی بینی
بەڵام ھیچیان وەک سەعاتی
جێگەدانی دایکم لەسەر قۆڵ و
دەستم وەھا دڵخۆشیان نەکردم...
کە گەورە بووم...
ھیچ چلچراو گڵۆپێکی ژوورەکانم
وەک گڵۆپی کەفی سابوون
پێکەنینیان…پێ نەگرتم.
کە گەورە بووم...
ھیچ گڕێکی زۆپای ئێستا
نەکردە ماڵ و تیا بژیم...
کە گەورە بووم...
ھیچ خواردنێ تامی ئەو
قومە ترشیاتەی پێ نەبەخشیم.
کە گەورە بووم...
ھیچ کراس و بۆینباخ و
قاتێکێ نوێم نەھێنایەوە
ژێر جێگەوە وەکوو پێڵاوەکەی
جەژن تا بەیانیی چاو ھەڵدێنم،
لەگەڵ خۆما بیان نوێنم...
ھیچیان ھیچیان!
🖊#شێرکۆ_بێکەس
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
Telegram
attach 📎
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#هێور_کردنەوە
هێندە خەم مەخۆ کە پێش ناسینم
پرچی خۆت بڕی، ئەی خەمشیرینم!
من، کە تا ئێستا قەت دەربەست نەبووم
کورت بێ یان درێژ تاڵەمووی ژینم،
دەپاڕێمەوە عومرم درێژ بێ،
بەڵکوو درێژیی پرچت ببینم...
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📖#هێور_کردنەوە
هێندە خەم مەخۆ کە پێش ناسینم
پرچی خۆت بڕی، ئەی خەمشیرینم!
من، کە تا ئێستا قەت دەربەست نەبووم
کورت بێ یان درێژ تاڵەمووی ژینم،
دەپاڕێمەوە عومرم درێژ بێ،
بەڵکوو درێژیی پرچت ببینم...
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
خۆشەویستی
وەک مۆسیقا وایە،
وەک چۆن لە مۆسیقادا دواجار
مرۆڤ نازانێت دەیەوێت بڵێت چی،
لە خۆشەویستیی راستەقینەش دا
مرۆڤ نازانێت دەیەوێت بڵێت چی،
کێشەکە هەر بێ توانایی زمان و
کەم قودرەتی وشە نیە لە تەعبیرکردندا،
بەڵکو ئەوەیە کە
دواجار خۆشەویستی راستەقینە
وەک مۆسیقا ئامانجێکی نییە،
تەفسیرێکی نیە بۆ لێرەیە و چی دەوێت،
کە توانی تێبگات چی دەوێت،
لەوە دەکەوێت خۆشەویستیی بێت،
کە روخسارێکی نەگۆڕ و تەفسیرێکی کۆتایی وەرگرت ئیتر دەمرێت...
عاشقی راستەقینە
یەکێکی خۆش ناوێت لەبەر ئەوەی جوانە، ئەفسوناویە، بە رەوشتە،
بە مەکرە یان هەر سیفاتێکی بێ مانای تر،
بەڵکو لەبەر ئەوەیەی ئەوە
تەنیا رێگایە بیر لە هیچ
غایەتێک نەکاتەوە...
🖊#بەختیار_عەلی
📖#شاری_مۆسیقارە_سپیەکان
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
خۆشەویستی
وەک مۆسیقا وایە،
وەک چۆن لە مۆسیقادا دواجار
مرۆڤ نازانێت دەیەوێت بڵێت چی،
لە خۆشەویستیی راستەقینەش دا
مرۆڤ نازانێت دەیەوێت بڵێت چی،
کێشەکە هەر بێ توانایی زمان و
کەم قودرەتی وشە نیە لە تەعبیرکردندا،
بەڵکو ئەوەیە کە
دواجار خۆشەویستی راستەقینە
وەک مۆسیقا ئامانجێکی نییە،
تەفسیرێکی نیە بۆ لێرەیە و چی دەوێت،
کە توانی تێبگات چی دەوێت،
لەوە دەکەوێت خۆشەویستیی بێت،
کە روخسارێکی نەگۆڕ و تەفسیرێکی کۆتایی وەرگرت ئیتر دەمرێت...
عاشقی راستەقینە
یەکێکی خۆش ناوێت لەبەر ئەوەی جوانە، ئەفسوناویە، بە رەوشتە،
بە مەکرە یان هەر سیفاتێکی بێ مانای تر،
بەڵکو لەبەر ئەوەیەی ئەوە
تەنیا رێگایە بیر لە هیچ
غایەتێک نەکاتەوە...
🖊#بەختیار_عەلی
📖#شاری_مۆسیقارە_سپیەکان
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
☑️@ShpolDarya
📖#هەڵاڵه
دەوڵ و زۆرنایە، چەپڵەڕێزانە
بەزمی شایی و چۆپیکێشانە
بەرگی ڕەنگاوڕەنگی کیژی سەربانان
دەکێشێ نیگای، لاوی کۆڵانان
ئاهەنگی زوڕنا و بەزمی هەڵپەڕکێ
دەنگ ئەداتەوە هەتا ئەو پەڕ دێ
لە نێو کیژانە تەنیا هەڵاڵە
دڵی خەمینە و لە سووچی ماڵە
ئاخر دیاری یاری بێوەفای
دەستەی چنوورە، ماوەتە لای
یادگاریێکە، یاری پێیداوە
ئێستا بێرەنگە و بۆنی نەماوە
هەڵاڵە دەڕوا بۆ خەیاڵی دوور
ئەڕوانێ جارجار بۆ چەپکەی چنوور
ئاهەنگی زوڕنا و بەزمی هەڵپەڕکێ
دەنگی زەماوەن، تەتۆم دێتە گوێ
قەولی ئەو رۆژەی سەما و شاییە
بە منت دابوو، لە بیرت نیە
دڵم گوڵێ بوو، بۆ چیت هەڵوەراند
بۆ چی ئاوێنەی ئەوینت شکاند
کوانێ مەیلەکەی جاریجارانت
کوانێ هاتووچۆ و ئیشارەکانت
کوانێ ڕاوەستان، سەر ڕێگای کانی
کوانێ سێوی سوور، کوانێ گۆرانی
گیانی شیرینم دڵت شکاندم
دڵت شکاندم، دڵت شکاندم
جارجارێ فرمێسک لە چاوی سووردا
ئەبارێتە سەر چەپکەی چنووردا
ئاهەنگی زوڕنا و بەزمی هەڵپەڕکێ
دەنگ ئەداتەوە هەتا ئەو پەڕ دێ
هەڵاڵە هەر وا بیر ئەکاتەوە
دەفتەری ژینی پەڕ ئەداتەوە
سوێندم بە سۆزی دڵی ئەسیرم
تا ساتێ ماوم هەر وای لە بیرم
ئەو ساتە لاشە، سەرد ئەبێتەوە
چـــرای ژیـــانم ئەکوژێتەوە
ئاخرین قسەم هەر ناوی تۆیە
هەر چاوەکانم، پڕ ئاوی تۆیە
دڵم گوڵێ بوو، بۆ چیت هەڵوەراند
بۆ چی ئاوێنەی ئەوینت شکاند
تۆ دەوڵەمەند و من کیژێ نەدار
بە غەیری وەفا، چی هەیە، هەژار
خونچەی دڵی خۆم، هێنا و دام بە تۆ
بەڵام وتەی تـــۆ، هەموویان درۆ
جارجارێ فرمیسک لە چاوی سووردا
ئەبارێتە سەر چەپکەی چنووردا
دایک لە داخی کچ، بێخەبەرە
بانگی لێ دەکا لەو بەر پەنجەرە
هەڵاڵە وەرە، هەڵاڵە وەرە
کیژە جوانەکەم، تاوێ هەڵپەڕە
دایکی نەیبینێ فرمێسکی چاوی
زوڵفی شێواوی، دڵی شکاوی
ئاهەنگی زوڕنا و بەزمی هەڵپەڕکێ
دەنگ ئەداتەوە هەتا ئەو پەڕ دێ
🖊#مامۆستا_شەریف
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📖#هەڵاڵه
دەوڵ و زۆرنایە، چەپڵەڕێزانە
بەزمی شایی و چۆپیکێشانە
بەرگی ڕەنگاوڕەنگی کیژی سەربانان
دەکێشێ نیگای، لاوی کۆڵانان
ئاهەنگی زوڕنا و بەزمی هەڵپەڕکێ
دەنگ ئەداتەوە هەتا ئەو پەڕ دێ
لە نێو کیژانە تەنیا هەڵاڵە
دڵی خەمینە و لە سووچی ماڵە
ئاخر دیاری یاری بێوەفای
دەستەی چنوورە، ماوەتە لای
یادگاریێکە، یاری پێیداوە
ئێستا بێرەنگە و بۆنی نەماوە
هەڵاڵە دەڕوا بۆ خەیاڵی دوور
ئەڕوانێ جارجار بۆ چەپکەی چنوور
ئاهەنگی زوڕنا و بەزمی هەڵپەڕکێ
دەنگی زەماوەن، تەتۆم دێتە گوێ
قەولی ئەو رۆژەی سەما و شاییە
بە منت دابوو، لە بیرت نیە
دڵم گوڵێ بوو، بۆ چیت هەڵوەراند
بۆ چی ئاوێنەی ئەوینت شکاند
کوانێ مەیلەکەی جاریجارانت
کوانێ هاتووچۆ و ئیشارەکانت
کوانێ ڕاوەستان، سەر ڕێگای کانی
کوانێ سێوی سوور، کوانێ گۆرانی
گیانی شیرینم دڵت شکاندم
دڵت شکاندم، دڵت شکاندم
جارجارێ فرمێسک لە چاوی سووردا
ئەبارێتە سەر چەپکەی چنووردا
ئاهەنگی زوڕنا و بەزمی هەڵپەڕکێ
دەنگ ئەداتەوە هەتا ئەو پەڕ دێ
هەڵاڵە هەر وا بیر ئەکاتەوە
دەفتەری ژینی پەڕ ئەداتەوە
سوێندم بە سۆزی دڵی ئەسیرم
تا ساتێ ماوم هەر وای لە بیرم
ئەو ساتە لاشە، سەرد ئەبێتەوە
چـــرای ژیـــانم ئەکوژێتەوە
ئاخرین قسەم هەر ناوی تۆیە
هەر چاوەکانم، پڕ ئاوی تۆیە
دڵم گوڵێ بوو، بۆ چیت هەڵوەراند
بۆ چی ئاوێنەی ئەوینت شکاند
تۆ دەوڵەمەند و من کیژێ نەدار
بە غەیری وەفا، چی هەیە، هەژار
خونچەی دڵی خۆم، هێنا و دام بە تۆ
بەڵام وتەی تـــۆ، هەموویان درۆ
جارجارێ فرمیسک لە چاوی سووردا
ئەبارێتە سەر چەپکەی چنووردا
دایک لە داخی کچ، بێخەبەرە
بانگی لێ دەکا لەو بەر پەنجەرە
هەڵاڵە وەرە، هەڵاڵە وەرە
کیژە جوانەکەم، تاوێ هەڵپەڕە
دایکی نەیبینێ فرمێسکی چاوی
زوڵفی شێواوی، دڵی شکاوی
ئاهەنگی زوڕنا و بەزمی هەڵپەڕکێ
دەنگ ئەداتەوە هەتا ئەو پەڕ دێ
🖊#مامۆستا_شەریف
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
Telegram
attach 📎
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
یاری ئازیز ڕویی جوانت
سینەمایی وەرزەکانە
سازی یادی تۆ عەزیزم
پادشای دەرمانەکانە
کەوتە لاسایی چەمانت
مێرگی فێڵبازی بەهاران
وەک چەمی تۆ سەوز دەپۆشن
سەوزی تۆیان برد بە تاڵان
بۆ گوڵستانی لێوانت
زۆر گوڵی بێ وێنە دێنی
بولبولانی خوش سەدا
تۆ خەونی خۆشیان ئەیزڕێنی
ئەکتەرانی پایزش بۆ
شازبونی ئەلقەی خۆیان
هاتنە خزمەت هەندێ ڕەنگی
زەردی پەلکەت بەخشی پێیان
بوکی زستان با نەنازێ
بەرگی پێستی تۆی دزیوە
بەس عەجیبتر لاقەکانی
نێو قوڕی کیبرا چەقیوە
تەنها خۆری ئاسمانی
ئەم ژیارەت شاهی خوبان
هەرتۆیی تۆ بەس نەبینم
نازی چاوانت لە کێلان
🖊#ژیـار
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
یاری ئازیز ڕویی جوانت
سینەمایی وەرزەکانە
سازی یادی تۆ عەزیزم
پادشای دەرمانەکانە
کەوتە لاسایی چەمانت
مێرگی فێڵبازی بەهاران
وەک چەمی تۆ سەوز دەپۆشن
سەوزی تۆیان برد بە تاڵان
بۆ گوڵستانی لێوانت
زۆر گوڵی بێ وێنە دێنی
بولبولانی خوش سەدا
تۆ خەونی خۆشیان ئەیزڕێنی
ئەکتەرانی پایزش بۆ
شازبونی ئەلقەی خۆیان
هاتنە خزمەت هەندێ ڕەنگی
زەردی پەلکەت بەخشی پێیان
بوکی زستان با نەنازێ
بەرگی پێستی تۆی دزیوە
بەس عەجیبتر لاقەکانی
نێو قوڕی کیبرا چەقیوە
تەنها خۆری ئاسمانی
ئەم ژیارەت شاهی خوبان
هەرتۆیی تۆ بەس نەبینم
نازی چاوانت لە کێلان
🖊#ژیـار
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
▪️ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
ڕۆیی دەگەڵ چلەی بەتەم
کۆچی قەتار و پاییزان
نەیدی بەهاری نیشتمان
مەیلی بڕی لە ئازیزان
ماتە دیاری ڕۆژهەڵات
زەردە بەهاری ڕۆژهەڵات
لاڵە زمانی شێعرەکەم
بۆنی خەزانە دێ خەزان
ساز و تەڕەب کوژایەوە
سکڵی خەمان گەشایەوە
باخی وڵاتەکەم کزە و
کزرە بە کەیفی ناحەزان
وەختە لەتاوی بولبولان
گوڵ هەموو بۆ قەفەس بچن
ڕەنگی گوڵاڵە سوورەکەش
چۆتەوە سەر گەڵای ڕەزان
🖊#ناسر_ئاغابرا ( ژاکاو )
▪️▪️▪️
بە بۆنەی کۆچی دوایی
مامۆستای خۆشەویست و ڕووناکبیر
ناسر ئاغابرا ناسراوو بە [ ژاکاو ] سەرەخۆشی و ماتەمینی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێیان و
خەڵکی کوردستان ئەکەین.
▪️▪️▪️
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
ڕۆیی دەگەڵ چلەی بەتەم
کۆچی قەتار و پاییزان
نەیدی بەهاری نیشتمان
مەیلی بڕی لە ئازیزان
ماتە دیاری ڕۆژهەڵات
زەردە بەهاری ڕۆژهەڵات
لاڵە زمانی شێعرەکەم
بۆنی خەزانە دێ خەزان
ساز و تەڕەب کوژایەوە
سکڵی خەمان گەشایەوە
باخی وڵاتەکەم کزە و
کزرە بە کەیفی ناحەزان
وەختە لەتاوی بولبولان
گوڵ هەموو بۆ قەفەس بچن
ڕەنگی گوڵاڵە سوورەکەش
چۆتەوە سەر گەڵای ڕەزان
🖊#ناسر_ئاغابرا ( ژاکاو )
▪️▪️▪️
بە بۆنەی کۆچی دوایی
مامۆستای خۆشەویست و ڕووناکبیر
ناسر ئاغابرا ناسراوو بە [ ژاکاو ] سەرەخۆشی و ماتەمینی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێیان و
خەڵکی کوردستان ئەکەین.
▪️▪️▪️
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
🖱#ئاوێنە
تۆ ئهتوانى
ئهم ئاوێنهیه بشکێنى
بهڵام ناتوانی بیمرێنی...
چونکه سروشتی ئاوێنه
خۆی وههایه
بیکهی به ههزار لهتهوه
دیسانهوه
ههزار ئاوێنهی تێدایه!
🖊#شێركۆ_بێكهس
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
🖱#ئاوێنە
تۆ ئهتوانى
ئهم ئاوێنهیه بشکێنى
بهڵام ناتوانی بیمرێنی...
چونکه سروشتی ئاوێنه
خۆی وههایه
بیکهی به ههزار لهتهوه
دیسانهوه
ههزار ئاوێنهی تێدایه!
🖊#شێركۆ_بێكهس
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#دەرفەت
من زۆر لە غەریبی دەترسم
وەرە با باوەشت بکەم بە نیشتمان
بە وەرزی زریاندا ڕەت دەبم
هەتا دێم هەستمەوە
شەپۆلێ بەسەرما دەڕووخێ
ئەمخاتە گێژەنی بێ ئامان!
هەتا چاو بڕ ئەکات شەپۆل و گێژاوە
دەست کورتتر لەوەم کە
لە پاپۆڕ دانیشم
بەلەمی هیواشم شکاوە!
وەرە وەک بەندەرێ
ئامێزت بکە بە لەنگەرم
تەنیایی دەستڕێژم لێ ئەکات
من زۆر لە غەریبی دەترسم بانگم کە!
با ئەوین بکەم بە سەنگەرم
شکاوە، شکاوە.....
بەلەمی نەجاتم شکاوە
من بۆنی هەڵۆ
لە هەناسەی بای زریان دەبیستم
وادیارە بۆ کۆتر دەرفەتێ نەماوە
🖊#جەلال_مەلەکشا
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📖#دەرفەت
من زۆر لە غەریبی دەترسم
وەرە با باوەشت بکەم بە نیشتمان
بە وەرزی زریاندا ڕەت دەبم
هەتا دێم هەستمەوە
شەپۆلێ بەسەرما دەڕووخێ
ئەمخاتە گێژەنی بێ ئامان!
هەتا چاو بڕ ئەکات شەپۆل و گێژاوە
دەست کورتتر لەوەم کە
لە پاپۆڕ دانیشم
بەلەمی هیواشم شکاوە!
وەرە وەک بەندەرێ
ئامێزت بکە بە لەنگەرم
تەنیایی دەستڕێژم لێ ئەکات
من زۆر لە غەریبی دەترسم بانگم کە!
با ئەوین بکەم بە سەنگەرم
شکاوە، شکاوە.....
بەلەمی نەجاتم شکاوە
من بۆنی هەڵۆ
لە هەناسەی بای زریان دەبیستم
وادیارە بۆ کۆتر دەرفەتێ نەماوە
🖊#جەلال_مەلەکشا
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
🍎#گەر_سێوێک_بوو
گەر سێوێك بوو لەتی دەكەم:
لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ.
بزەيەک بوو لەتی دەكەم:
لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ.
خەفەتێک بوو، بەشت نادەم،
هەڵيدەمژم وەك دوا پەتۆ!
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
🍎#گەر_سێوێک_بوو
گەر سێوێك بوو لەتی دەكەم:
لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ.
بزەيەک بوو لەتی دەكەم:
لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ.
خەفەتێک بوو، بەشت نادەم،
هەڵيدەمژم وەك دوا پەتۆ!
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA