Telegram Web Link
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

📖#بۆسه‌ی_ڕۆژگار

نیمه‌ ئاواڵێ له‌ گۆشه‌ی
بێکه‌سیدا خه‌م نه‌بێ
چاکه‌ ئه‌و لێره‌ش وه‌فای
هه‌ر ماوه‌، سایه‌ی که‌م نه‌بێ

لاپه‌ڕه‌ی ژینم هه‌موو
هه‌ڵده‌یته‌وه‌ تێیدا نییه‌
باسی فرمێسک و هه‌ناسه‌
و شیوه‌ن و ماته‌م نه‌بێ

ڕۆژگاری سپڵه‌ بۆ من
بۆسه‌یه‌کی نایه‌وه‌
نه‌مدی هه‌ر تیرێکی ده‌یهاوێ،
به‌ره‌و سینه‌م نه‌بێ

ڕه‌نجی دووری دلبه‌رم بۆ
کوشتنی من کافییه‌
گه‌ر له‌ دنیادا ئه‌من هیچ
مه‌ینه‌تێکی دیکه‌م نه‌بێ

کوا ده‌زانێ چه‌ند په‌رێشان
و په‌شێوه‌ حاڵی من؟
ئه‌و که‌سه‌ی گیرۆده‌ی
ئه‌گریجه‌ و په‌رچه‌م نه‌بێ

ڕه‌مزی دڵداری له‌ زینێ
فێر نه‌بوو یارم ده‌نا
کوا ئه‌وینداری وه‌فاداری
وه‌کوو من، مه‌م نه‌بێ؟

کیژی شاریمان له‌خۆی
وه‌رگرتووه‌ چارشێوی ڕه‌ش
داخه‌که‌م نه‌مدی له‌وێ
مانگێکی ده‌وره‌ی ته‌م نه‌بێ

شادی جارێکی به‌ میوانی
نه‌هاتۆته‌ دڵم
ڕه‌نگه‌ خه‌ڵوه‌تخانه‌ی
خه‌م شوێنی نامه‌حره‌م نه‌بێ

خۆم ده‌سووتێنم هه‌تا به‌زمی
خه‌ڵک ڕۆشن بکه‌م
کێ له‌ ڕێی خه‌ڵکا وه‌کوو
شاعیر ده‌سووتێ، شه‌م نه‌بێ

🖊#مامۆستا_هێمن

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

عاشق ئەو کەسە نییە
کە مەعشوقەکەی خۆشدەوێت،
هەموو ئادەمیزادێک دەتوانێت
یەکێکی دی خۆشبوێت،
هەموو مرۆڤێک دەشێت
بۆ ماوەیەک عاشق بێت،
هەتا ترسناکترین مرۆڤەکان
دەشێت جارێک لە جاران عاشق بووبن...
گرنگ ئەوەیە لە عەشقی یارەوە چۆن بەرەو
عەشقی نەیار دەگوازیتەوە...
گرنگ لە مەحەبەتدا ئەوەنییە
مرۆڤ چۆن دەیبەخشێت بە یەکێک،
گرنگ ئەوەیە چۆن دابەشی دەکات،
عەشق وەک جۆگەلەیەک وایە
گرنگ نییە تا بنی درەختێک ڕایکێشیت،
گرنگ ئەوەیە وەک خەتێک بەژێر
هەزاران داردا بیبەیت،
بە ناو دەیان پێچ و بەرەو هەزاران
گیای پەشموردە و ڕووە و چەندین
گوڵی سیس ڕایکێشیت،
مەرج نییە هەموو درەختێک بزانێت
چۆن ئاوی عەشق دەخواتەوە و
هەموو گوڵێک بتوانێت بە
خۆشەویستی بکرێتەوە...

🖊#بەختیار_عەلی
📖#غەزەڵنووس_و_باخەکانی_خەیاڵ

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

📖#باغی_مکاییل

پێم بڵێ باغی مکاییل چۆنی؟
هەر وەکوو پێشوو بە ڕەنگ و بۆنی!

دیمەنی سەوزە گیای دارانت
چۆنە؟ چۆن ماوی دەگەڵ یارانت!

ئێستەکەش بۆ گەپ و بەزم و ئاهەنگ
دێنە لات کیژ و کوڕی شۆخ و شەنگ؟

لاوی دڵبەندو بەدڵ دڵتەر و ساز
کیژی پشتێن‌شل و چاوباز و بەناز

دڵ و لێو چەسپی یەک و دەس لە ملن؟
دێنە باوەشت و بە سەرتا ئەتلن؟!

دیارە لێت ڕەشبەڵەکی لەش سپیان؟
دێتە گوێت ماچ و چپەی ئۆخەی و گیان؟

بۆت دەڵێ" ماملێ "ڕۆژان و شەوان؟
هەروەها زۆرە لە گۆمت مەلەوان؟

یان قوڵەی شینی توڵەی تارانی
دای گەمارۆت و نەوەک جارانی

باغی ئەوبەر، بە بەر و فێنکی دڵن؟
یان لە بێگانە دژ و دڵ بە کوڵن!

🖊#مامۆستا_هەژار

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
▪️ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

ئێوارە بوو...
دەرگای بەندیخانە شکا
هیوای چەن ساڵە هاتە دی
ئازادی هات بە پیرتەوە
باڵی کراوی نێو بەندوو
چرۆی کرچ و کاڵی هیوات
خستە بوخچەکەی شانتەوە
هێشتا خۆێن لە زامت دەتکا
لە چڕی شەوەزەنگتدا
نە لە سنوور سڵت دەکرد
نە گەلە گورگ
ناونیشانی ژیانت ویست
پشتت بە ئاسۆ گەرم بوو
هۆ براکەم نازانم نا
کام شەوپەرەست، کام دڕندە
سەربەستی ساوای تۆی خنکاند؟
دە پێم بڵێ ڕەهێڵە چۆن هیوای بردی؟
ڕەشماڵی زامت هەڵدەوە
با مێژوو نووسان بینووسن
با بیر مەندان بیکەنە وانەی نەوەی نوێ
دەبا دواڕۆژ خەیانەتی پەیتا پەیتای
بەشی باشوور لە بیر نەکەن
ئەمە یەکەم جاریان نیە
هێشتا غەدری جاری پێشوو
دەمارەکانم دەکرۆژێ
خۆت بە، بە دەم سێدارەوە
وەکوو بەڵگەێکی زیندوو
لە مێشکی ڕەشی مێژوودا بمێنەوە
لە مەحکەمەی کوردستانی یەکپارچەدا
حوکمی ڕسواییان دەرکە...

🖊#شلێر_ڕەشیدی

▪️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
▪️ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

کوڕم به‌ کوشت دا، بۆ نیشتمانم
له‌ ڕێی شه‌ڕه‌فدا دامنا ژیانم

به‌سبێ نۆکه‌ریی بۆ هاوسێیانم
واش به‌ سه‌رشۆڕیی له‌ قوون ده‌رکانم

قاره‌مانم ڕۆ، هۆی ژیانم ڕۆ
ڕۆڵه‌ی جوانم ڕۆ، نیشتمانم ڕۆ

🖊#مامۆستا_هێمن

▪️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
‌‌☑️@ShpolDarya


▪️#ساڵڕۆژی_کارەساتی_ئەنفال


وەختێ هاتم هەر لە ڕێوە
من بەزەییم فڕێدایە چاڵێکەوە و
هەتا نەمرد بەجێمنەهێشت...
هەر لە ڕێوە من فرمێسکم
لەم چاوانەم قەدەغە کرد
هەتا نەمکوشت بەجێمنەهێشت!

لەم ساتەدا
شەوەزەنگ ئەزرنگێتەوە...
مانگ دیار نییە و
هەر چاوی شۆڤڵ ئەبینێ و
هەر دەنگی شۆڤڵ ئەبیسرێ و،
وات ئێستاکە
من لەسەر گردێ وەستاوم
گرد نووزەی دێ و لە دامێندا
شەوقی تیژی شۆڤڵەکان
ڕیزە چاڵێ نیشانئەدا...
ڕیزە چاڵێ هەڵکەنراون
چاوەڕوانی پڕبوونەوەن
بە حەرف و وشەی زمانێ
کە غەریبن بە زمانم...

بە دیرۆکێ کە یاخییە لە دیرۆکم...
بەو سەر و دەست و قاچانەی
لە نەژادی مەجوسن و
لەم بەهەشتی وڵاتەدا جێگە ئەگرن!

لەسەر گردێ ڕاوەستاوم...
گرد نووزەی دێ و
لەناو دەنگی گرمژنی
حەففارەدا، پاڕانەوە و
زریکە و قیژە و هاوار و
تا هاژەهاژی زەریایشی
تیا ون ئەبێ...!


🖊#شێرکۆ_بێکەس
📖#گۆڕستانی_چراکان


☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
☑️@ShpolDarya


📖#شەونامەی_شاعیرێکی_تینوو


خۆشەویستم!
کە شەو دادێ، شەوی پاییز
کاتێ خشپەی گەڵای وەریو
پەلی هەستم دەگرێ و دەیبا
بۆ کۆتایی و دنیای ئەودیو
من بەخیلی بە کۆتاییی گەڵا دەبەم
چونکە، کە مرد
هاوڕێی هەیه دەمی زەردی بنێتە دەم!

خۆشەویستم!
کە شەو دادێ، شەوی زستان
کاتێ دەنووک لە گوێم دەدا ترپەی باران
کە خۆڵەمێش دادەپۆشێ
پۆلووەکانی ناو ئاگردان
لەسەر دیواری بەردەمم
سیمای تەڵخی دڵدارەکانم ڕیز دەکەم

چییان لێ هات؟
بۆ ڕۆیشتن؟
دەربەستی هیچیان نیم، بەڵام
بەڵام.. ئاخ.. بۆ ئەوەی یەکەم
کە ناتوانم لە بیری کەم!

خۆشەویستم!
کە شەو دادێ، شەوی بەهار
کە تاریکی وەک تاڤگەی کل
دەڕژێتە ناو گلێنەی شار
کە ئەستێرە گەڕانەوە
لە ناشتنی تەرمی ماتی زێڕکفتی خۆر
کە پەنجەیەک.. هات.. بزواندی
تەلی گیانی پڕ لە ناسۆر

بڕوا بکە خۆشەویستم!
لەو کاتەدا
بۆ خەوێکی سەر مەچەکت دەگریم.. دەگریم..
بە گیان، بە لەش، بە چاو، بە گوێ
هاوار دەکەم: برسیم.. برسیم!

خۆشەویستم!
کە شەو دادێ، شەوی هاوین
کاتێ ئاسمان
پەپوولەی خەو دەبارێنێ، خەوی شیرین
کە سروەیەک دێ و بە کپی
بە گوێی ناخما دەچرپێنێ
ڕازی شەو و چواردەورم و کوللـەی سپی

بڕوا بکە، خۆشەویستم
لێرەدا.. دڵی هەتیوم
دڵی شەوی گەش نەدیوم
وەکوو مانگی تەنیای ئاسمان
تێر دەداتە پڕمەی گریان

گریان.. بۆ چەرپای دووکەسی
بۆ سەرینێکی دووکەسی
گریان.. گریان..
بۆ چەناگە و بەرگەردنێ
بۆ ئافرەتێک، تا بەیانی
سەر بەسەر سنگمەوە بنێ
گریان.. بۆ یەک چرپەی شیرین
گریان.. بۆ یەک خورپەی شیرین!


🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
📅#کوردستان 1970/7/19


☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

📖#ڕەوەز_ورد_نابێ

ئێستاش لە ڕﻭﻭﺕ هەڵدێ ﺑﺪەﯼ ﺳﻮﻭڕ؟
نەڕﻭﻭﺧﺎﯼ ﺋﺎﺳﻤﺎﻧﯽ ﭘﯿﺮﯼ ﭘﺸﺖ ﮐﻮﻭڕ؟

کە حاڵی ﺯﺍﺭﻣﺎﻥ ﺋﺎﻭﺍ ﺩەﺑﯿﻨﻦ
کە ماڵی ﺯاڵمان ﺋﺎﻭﺍ ﺩەﺑﯿﻨﻦ

کە مەرگی ﻻﻭەﮐﺎﻧﯽ ﭼﺎﮎ ﺩەﺑﯿﻨﻦ
کە جەرگی ﮐﯿﮋەﮐﺎﻥ ﭘڕ ﭼﺎﮎ ﺩەﺑﯿﻨﻦ

کە ﮐﯚڕﯼ ﺷﯿﻦ، بەﻫﺎﺭﯼ ﺳﻮﻭﺭ ﺩەﺑﯿﻨﻦ
“ ئەﻣﯿﻦ ”ﯼ ﻧﺎئەﻣﯿﻦ مەﺋﻤﻮﻭﺭ ﺩەﺑﯿﻨﻦ

کە ﺳﯚﻣﺎﯾﯽ لە ﭼﺎﻭ ﺑﺎﻭﮐﺎﻥ ﺑڕﺍﻭە
بەﺭﯙﮐﯽ ﭘﯿﺮەﺩﺍﯾﮑﺎﻥ ﺩﺍﺩڕﺍﻭە

کە ﮐﻮﻧﺪﯼ ﺷﻮﻭﻡ لەﮔﻮﻧﺪﯼ ﮐﻮﺭﺩ ﺩەﺧﻮێنێ
کە ﻻﻭﯼ ﮐﻮﺭﺩ ﺩەگەﻭﺯێنێ ﺩە ﺧﻮێنێ

کە تەﺧﺘﯽ بەﺧﺘﯽ ﮐﻮﺭﺩ بێ خێو ﺩەﺑﯿﻨﻦ
“ ﺳﻮلەﯾﻤﺎﻥ ”ﯼ ئەﺳﯿﺮﯼ دێو ﺩەﺑﯿﻨﻦ

ﺑﻨﺎﺭﯼ لێژ ﻭ ﻧﺎهەﻣﻮﺍﺭﯼ هەڵگورد
ﺩەﺑﯿﻨﻦ ﺑﯚتە ﺩەﺷﺘﯽ کەﺭبەﻻﯼ ﮐﻮﺭﺩ

بە ﻧﺎهەﻕ ﺧوێنی تێکۆشەر ﺩەڕێژن
شەﻫﯿﺪﯼ بێ سەر ﻭ بێ ﺷﻮێن ﺩەنێژن

بەڵام ﺑﺎ تێبگا ئەو ﺩژمنەی پەست
ڕەﻭەﺯ ﻭﺭﺩ ﻧﺎﮐﺮێ هەﺭﮔﯿﺰ بە ﺩﺍﺭﺩەﺳﺖ

ﺩەبێ ﮐﻮﻧﺪ هەر بەرەﻭ وێرانە ﺑﻔڕێ
هەڵۆ لەو کێوە سەربەرﺯﺍنە نەبڕێ

🖊#مامۆستا_هێمن

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

ئەی پەرستار،ئەی فریشتەی گۆی زەوی ڕاستە ڕێگات،بۆیە هەرگیز ناکەوی

نامۆیە نووستن بەچاوت ئەی پەری
کوانێ تامەزرۆی شکانی سەرخەوی؟

دەردی مرۆڤ بە ئازارت دەزانی
بۆیە هاوڕێ لەگەل ئازاری شەوی

سوێند بە بەرگی ڕەنگی وەک ڕەنگی دڵت
بەندی دڵان، چەشنی گلارەی چەوی

باوەڕت بەرزە بە قەد باڵای ژیان
ئەو ژیانەی قەد سەری ناکات نەوی

نزمە ئاستی "زایەڵە"ی پێنووسەکان
چی شکۆیە،تۆ شکۆدارتر لەوی

🖊#م_کۆنەپۆشی [ زایەڵە ]

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
@ShpolDarya

‍" کە خۆم ناسی "

کە خۆم ناسی!
وتم دایە: ئەمن کێم و چیم؟!
خەڵکی کام شار،
کام وڵاتی سەر زەویم؟!

وتی: ڕۆڵە!
تۆ کوردی و دیل و هەژاری
نیشتمانت کوردستانە!
بەڵام ناوی نیشتمانت
لەسەر نەخشەی جوغرافیای
جیهان نییە، بێنیشانە!

وتم: دایە! باوکم کوانێ؟
بۆچی هەرگیز
دەستی حەزی نەگووشیوم؟!
بە کام تاوان من هەتیوم؟

وتی: ڕۆڵە!
ڕۆژێ کاتێ داگیرکەران
شاریان سووتاند!
تفەنگی مافی کردە شان
ڕووی کردە ئاسۆی سەربەستی
لێزمەی خوێنی گەشی لەشی
بەسەر لێوی خاکا پژاند!

وتم: دایە! ئەی براکەم؟
شەپۆلی خەم، ئاوی ماتەم
گۆمی چاوی پڕ کرد
لە ئەستێرەی فرمێسک

وتی: ڕۆڵە!
لە کازیوەی وەرزی ڕەشا
لاشەیان کردە نیشانە
سەری کاسی خەمەکانی
بردە ژێر خاک گیانی پاکی کردە
فیدای، سەربەستی ئەو کوردستانە!

وتم: دایە!
ئەی من چ بکەم؟
هەستا سەر پێ،
تفەنگێکی بڕنۆ کورتی
بزمارڕێژی دایە دەستم
وتی: ڕۆڵە!
ئەی هەی هۆی ئاوات و مەبەستم!

دەیان ساڵە لە چوار لاوە
کوردستان دیل و یەخسیرە
دەست و پێ زنجیر کراوە
ڕێبازی خوێن بگرە و بڕۆ
دۆعای گەلی چەوساوەی کورد،
لە پشتی تۆ!

سنوورەکان بشێوێنە
کوردستانم بۆ بێنەوە
با بە دەوریا بسووڕمەوە
کوردستانم بۆ بێنەوە
با دانیشم لەتە لەتە
وڵاتەکەم بدوورمەوە!

🖊#جەلال_مەلەکشا

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

📖#گورگ_و_بەرخ

گورگێ خوێناوی پەل دەشواتەوە
بەرخێک لە بەر ئەو ئاو دەخواتەوە

گورگ بانگی کرد؛ لێم شلوێ مەکە
تووڕەم لەو فیزەت زۆریم لێمەکە

وتی: گورگاغا تۆی لە سەرووی من
لێخناوی تۆێە دێتە گەرووی من

گوتی؛ دەردەکەی پێرار بەهارە
ئێستاش لە شاخت لەشم زامارە

وتی من ئەمساڵ زاوم لە مەڕێک
تۆ لە بەهانەی پێم بکەی گەڕێک

گوتی: جوێن دەدەی کۆنە دوژمنم
دیارە پێت وایە من درۆزنم

تۆ تاوانباری گۆڕت خواردنە
بەهرەت بۆ نادا ئەم خۆ بواردنە

لە چنگی گورگا بەرخ هەڵدڕا
ئاوی چەم دەیگوت لە گەڵ خوڕ خوڕا

کەی دەبڕێتەوە بیانووی زۆرداران!
کێیە وەدەنگ بێ لە سەر هەژاران

🖊#مامۆستا_هەژار

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

تازە چۆن تۆم بیر چێتەوە؟
چۆن ئەو هەموو پەڕە جوانە
لە دەفتەری ڕابردووما لێکەمەوە؟
تازە دڵم پڕە لە تۆ
چۆن تەنیایی جێ‌کەمەوە؟

خۆشەویستم! لەمە بەدوا
مەگەر قەت باران نەبارێ و
مەگەر قەت چەتر هەڵنەکەم
کە خەیاڵەکان دێنەوە مەگەر
ئیتر باسی تۆیان لەگەڵ نەکەم

هەناسەکەم!‍
شار دەفتەری وێنە نییە
وەک مناڵیم
بە لاستیکە بۆنخۆشەکەم
شۆستەکانی بسڕمەوە
بۆ ئەوەی تۆم بیر چێتەوە
بە پێنووسە دارەکەشم
کۆڵانەکانی تێک بەمەوە

من ڕاهاتووم
هەموو شەوێ تا درەنگ
هەر خەمی تۆ لێک بەمەوە
تازە چۆن تۆم بیر چێتەوە؟
چۆن دڵم کاڵ کەمەوە؟
من دڵنیام ڕێگایەکم پێ شک نایە
هەزار هێندەش ئەگەر خەیاڵ بکەمەوە

ئاخر چۆن تۆم بیر چێتەوە؟
مەگەر کەس گۆرانی نەڵێ و
مەگەر کەس شێعر نەنووسێ
مەگەر ئیتر هەتا ماوم
دەستم نەبەم بۆ پێنووسێ

🖊#ڕەنج_سەنگاوی

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

ئەگەر ئەوینت باران بێ
وا لەبەریا راوەستاوم...

ئەگەر ئەوینت ئاگر بێ
وا لەبەریا هەڵکورماوم...

ئەی ئەوینی کوردستانم
شێعرم ئەڵێ:

تا باران و ئاگر مابێ
منیش ماوم...

🖊#شێرکۆ_بێکەس

☑️@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

📖#كودەتا

پێش تۆ ناسين
مناڵێكی خۆپەرست بووم؛
وام دەزانی
ئاسماني پان دەوارێكه،
تەنيا بۆ من هەڵدراوه،
زەوی دوڕگەی دوای تۆفانه،
جگه له من،
هيچ كەسێكی تيا نەماوه...

ئەوينی تۆ له پڕ هات و
شووره و قەڵامی خاپوور كرد،
ڕەنگەكانی هەموو گۆڕی،
ياساكاني ژێر و ژوور كرد...
واي كرد دنيا بۆ تەنياييم
وەك قەفەس بێ،
فێری كردم
شەوان نيو سەرينم بەس بێ!

🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

🌹 #گوڵ 🌹

نە لووتی نەشتەرگەری دەکات و
نە بە برژانگی دەستکرد
چاوی دەڕازێنێتەوە و
نە قژی درووستکراو لەسەر دەکات و
نە قەڵەملێوی یابانی لە لێوی دەسوێ و
نە بە شرینقە خۆی گووپن دەکات و
نە بە وەرزش کەمەری خۆی
باریک باریک دەکات و نە لە هیچ
ئارایشتگایەک خۆی ڕتووش دەکات و
نە هەر ڕۆژەو جۆرە جلێک دەپۆشێت...
هەمیشە ئەو دەستەجلەی لەبەردایە کە
یەکەم ڕۆژی لەدایکبوونی لەبەری کردووە
کەچی ملیۆنەها پەپوولە عاشقی بوون و
دڵی هەزاران شاعیریشی بەدمەستکردووە

🖊#لەتیف_هەڵمەت

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
2024/09/28 21:24:19
Back to Top
HTML Embed Code: