Telegram Web Link
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

لەم ڕۆژمێرەی ئێستەدا
سەعات لە ڕۆژ
هەفتە لە مانگ
مانگیش لە ساڵ وەڕس بووە!
ڕەنگم لە دەنگم بێزارە و
دەنگم لە بۆنم بێزارە
هەر لەم کۆڵانەی ئێمەدا
دەرگا لە چوارچێوەی خۆی و
شوشە لە پەنجەرەی خۆی و
سیلەی کۆڵان لە کۆڵان و
کۆڵان لە دیوار بێزارە!

🖊#شێرکۆ_بێکەس

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

❄️#زسـتـان

بە چاوت ساقی ئەم زستانە دەڕوا
چلەی زستان وەکوو ئەفسانە دەڕوا

لە پێکی چاوەکەت مەست و خومارم
خەمیشم وەک شەوی مەستانە دەڕوا

چەلێکی تێر نەبوو چاوم لە جێژوان
نەدا هات: زووکە ئەم کاروانە دەڕوا

بە عومری دانەنێم شەرتە ژیانم
هەتا یەخسیری لەم کوێستانە دەڕوا

لە سایەی یەکیەتی خەڵکی وڵاتم
لە خاک و زێدی من بێگانە دەڕوا

ئەگەر ئازادی بێتە ئەم وڵاتە
بە هەنگاوی ئەوەی تاوانە دەڕوا

مەخابن زۆر قەڵەم بێدەنگە و مەنگن
ئەوەی سەربەستە لەم نێوانە دەڕوا

ئەوەندە ئێرە پڕ ڕەنگ و ڕیایە
یەقین "ئازاد" لە خاکی بانە دەڕوا!

🖊#ک_د_ئازاد

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

📖#تـرس

دۆستەکانم
لە سەفەری تارانەوە
ترسیان لە گەڵ خۆ هێنابوو!

بۆ ڕێزگرتن
نۆرەیان دامەزراندبوو
هەر شەو ماڵێک!

پاش حەوتوویەک کە نۆرەم هات
شەو لە گەڵما نانی خوارد و
بۆ خەو لە تەنیشتم ڕاکشا!

لای نیوەشەو
کە هەستام هەر بە خەبەر بوو
دەیویست ماڵ وحاڵ و ئاسوودەییم
لێ بدزێت و
بیخاتە ناو جانتای شانی!

لێی ڕاپەڕیم
چاوم بڕیە ناو چاوانی
توند توند بە سەرم دا قیژاند
ترس ترسا!

هەر ئەو شەوە
وەک نەیاران
بارگە و بنەی پێچایەوە و
گەڕایەوە بەرەو تاران!

🖊#ک_د_ئازاد

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
‌ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

☑️@ShpolDarya

📖#ڕازی_خاڵ

ماڵی بابانت نەوێران،
ئەم هەموو نازەت لە چی
هەر هەوای کۆنت نواند و،
ئەم هەوا تازەت لە چی

کۆتی عەشقت وا لە ئەوک و پێی دڵە،کەنگێ دەچێت
ئەوکە بەندی نازی تۆیە،
ئەم هەموو بازەت لە چی

تۆ نەچیروانی دڵان و
ئەو مەلەش ژێر دەستی تۆ
بێ پەڕ و باڵ و پەنایە،
ئەم هەموو پازەت لە چی

خاڵی لێو و نێو چەنە و گۆنا،
بەزۆری دادەنێی
ئەی ئیلاهەی ڕەمز و ڕازان،
ئەم هەموو ڕازەت لە چی

بازی شازی شانی شاهان،
دڵ بەتێخی چنگی تۆ
ناخی بێژراوە بە چاوت،
ئەم هەموو گازەت لە چی

گوارەی بانگی تۆ لە گوێ
تفڵی دڵە ئەی نازەنین
گوێ قوڵاغی سرتەچاوێ،
ئەم هەموو گازەت لەچی

کانی دڵ چۆڕاوگەیەک بوو،
لێیت بڕی ئاوی ئەوین
بەستە ئیتر لابە بینت،
ئەم هەموو وازەت لە چی

جا کە ڕازی بووم بە قاتڵ
بوونی تۆ ئەی هیندی من
قەستی جەرگم بۆ دەکەیت و،
زوڵمی ناوازەت لە چی

نازەنین ناوبانگی نازت،
کایەناتی گرتووە
بەس کەوە پێش چاو و زاران،
بانگ و ئاوازەت لە چی

تاری هەر ئەندامێکی تۆ ساتێ،
سازێک ساز ئەکات
یەک هەوای زارت بەشی دڵ،
ئەم هەموو سازەت لە چی

بەژنی ڕێک و نەی قەوارەت،
شان لە شان سەوڵان دەدات
پەل لە ئەستێران کوتان و،
ئەم قەدە شازەت لە چی

گیری گیژاو و ڕەهێڵەی تیر و تانەی،
گێژە دڵ
تۆ کە نیت ڕێبواری ڕێی "مەم"،
ڕێی ئەم هەورازەت لە چی

🖊#م_کۆنەپۆشی

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📺ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

🎞#وێنەی_مێژوویی

کۆنترین جل و بەرگی ئافرەتان
لە دونیادا ناوی [ تەرخان ]ـه و
درێژی ئەو بەرگە تاکو ئەژنۆیە و
بە وتەی زانایانی مێژووناس
ئەم بەرگە هی 5500 ساڵ
پێش ئێستایە...
[ تەرخان ] لەناو گۆرێک لە
میسر دۆزراوەتەوە...

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

☑️@ShpolDarya

📖‌‍#هۆنراوە

وەرە یارم وەرە ئەی تازەیارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم

وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم

وەرە خاسەکەوی ڕام و کەویی من
وەرە ئیلھامەکەی نیوەشەوی من

وەرە ئۆخژنی سینەی پڕ گڕی من
وەرە پیرۆزەکەی بەرزەفڕی من

وەرە ئاونگی سەر پەلکی گوڵی سوور
وەرە ئاورینگی گەرم و مەشخەڵی نوور

وەرە ئەی ڕێژنەبارانی بەھاری
وەرە شێعری تەڕی پڕ وردەکاری

وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەرە ئەی شاگوڵی مێرگی ئەوینم

وەرە کاروانکوژەی کاتی بەیانیم
وەرە بیرەوەری و ئاواتی جوانیم

وەرە ئەی بوت ھەتاکوو بتپەرستم
وەرە مەمکۆڵەکەت بگرم لە مستم

وەرە ئەی خەج وەرە ئەی خاتووزینم
وەرە با بەژن و باڵاکەت ببینم

وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم
وەرە با بسکەکەت لادا ھەناسەم

وەرە با ھەڵمژم ئەم لێوە گەرمە
وەرە با ھەڵگوشم ئەم ڕانە نەرمە

وەرە جوانێ، وەرە نازت بکێشم
وەرە وەک دەستەگوڵ داتنێم لە پێشم

وەرە با بەس بکەم ئەو باوە باوە
وەرە با بێن بکەم ئەو بسکە خاوە

وەرە با دەس لە باڵاکەت وەرێنم
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم

وەرە سوور بە لەسەر وادەو بەڵێنی
وەرە کورد بەو مەکە پەیمان شکێنی

وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ
وەرە با ھەست بکەم گەرمی لەشی تۆ

وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی

🖊#مامۆستا_هێمن

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
‌ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

☑️@ShpolDarya

ئەم پەخشانە شیعرە
پێشکەشە بە "فەرهاد"ی کۆڵبەر
هیوام وایە، ئەمشەو توانی بێت
یانەی کلاسیکۆی ئەمجاری تمشا کردبێ


الکلاسیکۆی "نێ" و "نان"

چوارچێوەی سەوزی تۆپی پێ،
ئەمشەو لە مادرید سپیە و کەس نازانێ کەی بەفر بە تاو باریوە و
یەخەی سەوزی کرد بە سەهۆڵ !
کەس نازانێ چۆن ئەبارێ...

مسی،
تۆپی بەردەکەوێ و
دوان بۆ سیان بەجێ دێڵێ و
کەس بەرەی پێ ناگیرێ و
بەرەو شاری گوڵ وەڕێ کەوتوە و
لە ناکاودا لە بەردەمیا،
"فەرهاد"ی نێ ئەبینێت و
بە بێ ئەوەی بزانێ بۆ
ئەو دەگریێ و ئاو دێتە خوار لە چاوانی...،
چۆک دائەدا و بۆ چواردە تەمەنی برسی و
بۆ چواردە نانی ناو بەفر و
بۆ مشتێکی سەرما بردوو
بێدەنگ ئەبێ.
دێتە پێشێ و فەرهاد ئەبێ بە پەپوولە و لەسەر شانی دائەنیشێ و
بەرە و گوڵی ئەمجارەی مرۆڤایەتی و
بەرەو گوڵی ئازادی و یەکسانی، هێمای تۆپی دائەمەزرێ......
گووووووڵ، گووووووووووڵ
، چ گوڵێ؟!
گوڵی نان و گوڵی ئاشتی..،
گوڵی یەکسانی و بزەی لێو...،
گوڵی یەخەی سینەی سپی یار و
گوڵی ماچی ئێواران و
گوڵی باخی ئاوایی "نێ".

جارناجارێ بۆ دڵپریش،
گوڵی خەم و
گوڵی ڕق و
گوڵی مشتی سەرما بردوویش یەخەی ئەگرێ و لە مادرید و دێتەوە دێ.

"فەرهاد" ئێستاکە پەپوولەیەو لەسەر شانی "مسی" بۆ خۆی،
گوڵ لێ ئەداو و بۆ بەیانی پێدەکەنێ.

لەوێ،
گەر تۆ گوڵیش بە ماچی لێوی یار تۆمار بکەی..،
داوەر هیچ غەدرت ناگرێ و
لە ئاگری بەیانیانی دوای کۆتایی ناترسێنێ و تۆماری ڕاستیت بۆ دەکا..
لێرەش وا دیارە خاوەن تۆپ..،
لە ئەخلاقی مرۆڤانە
هیچ تێ ناگاو،
گوڵی نان و
گوڵی کۆڵبەر، تۆمار ناکات...
ئەو گوڵانەی کە مسی"نێ"، دای لە یەخەی کچی بەیان،
ئەو بە ئەژماری ناهێنێ و
چواردە گوڵی ئاشتی دۆڕا و..
هەزاران فێڵی تاریکی و هەزاران چەقۆی شەوەزەنگ،
خۆیان کرد بە براوەی.،
یاری کلاسیکۆی ،"نێ" و "نان".!

کوڕێکی گەنج،
بە هەڵەودامان خەریکە بۆ یانەی نان..،
گیان دەرباز کات!!

مسی،
خۆی ماوە و دەروازە،
پەپوولەی سەر شانی ئەفرێو
بێجگە لە خەمی گوڵی ئەمجارە..،

ئەو خەمی نان و خەمی "نێ"ش،
بەرامبەری ڕاوەستاون.
چ گوڵی کات،
چ گوڵ نەبێ...،
ئەو دەمێنێ و
بەفر و
نان و
ئێوارانی تاریکی "نێ".

🖊#بەها_فەیزی

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

تۆ یەک ڕۆژ نیت هەموو ساڵیت
تۆ یەك وشه و یەك کتێب و
یەك دڵۆپ و یەك نیگار و
یەك تابلۆ نیت...

گەر دەقیقەیەك دیار نەبی
سەعات دڵی ئەوەستێت و
ماڵ کوێر ئەبێ و شەقام ئەگری و
باڵندەکان ڕەش ئەپۆشن و
شیعریش بۆخۆی هەڵئەوەرێ

تۆ بەتەنها
بای بارانی هەشتی مارس نیت
ئەی قڵپەی شەوانی هاوین و
پرچی شەوانی پاییز و
کلووی بەفری خۆشەویستی
گەر تۆ نەبی ئەبێ کێ بێ

" ژن، ژن، ژن، ژن " " تۆ ژیانی "

🖊#شێركۆ_بێکەس

☑️@ShpolDarya
‌‌ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

☑️@ShpolDarya

#شەفەق_لە_زەردەپەڕدا

بە مناڵی
شێتی کچە هاوسێیەک بووم
ئەگەر ڕۆژێک نەمدیبایە،
کفرم دەکرد ، وام دەزانی
عەرشی ئاسمان بێ خودایە.
ئەگەر ڕۆژێک ناوی منی نەهێنایە
وام دەزانی چیدی کێشکە
چینە ناکەن لە پەساران،
پەڕەسێلکە ناسریوێنن،
خۆڕ هەڵنایێ لە جێی جاران

بە مناڵی
شێتی کچەهاوسێیەک بووم...
هەرجارێکی وەڕس دەبووین،
سەری خۆمان هەڵدەگرت و
لە شوێنێک، چەپەک و پەنا،
خانوویەکمان چێ دەکرد،
ماڵیژگەیەکمان دادەنا:
هەرزاڵەیەک بۆ پێخەف و
کەندوولەیەک بۆ ئازووخە و
گۆزەڵەیەک بۆ سەر کانیاو.
هەر جارێکیش برسی دەبووین،
داردەستێکم زین دەکرد و دەچوومە ڕاو!
تا من لەوسەر دەهاتمەوە،
قوڕ دەکرایە زمانەگا و
دەبرژێنرا لە بەر هەتاو!☀️

بۆ ئەو کچە دراوسێیە
سەرتاسەری دنیا گەڕام
لە وێستگەی شەمەندەفەران،
لە فڕگەکانی هەندەران،
لە مەیخانە و پەرستگەکان،
لە هەموو دەریا و بەندەران...
چاوم گێرا ، بێهوودە بوو!
نەمدیتەوە و نەمدیتەوە...
زۆر جار دەهات لە بیری کەم،
کەچی لە پڕ دەیترووسکاند
ژیلەمۆی بن خۆڵەکەوە...

هەر ئەو شەوەی بۆ یەکەم جار
ستێرێکی چاونمایی قوتبی باکوور
بۆمان بووە قیبلەنمای یەکەم دیدار،
بە چرکەیەک مەودا سووتا،
دیوار ڕمان ، سەرتاپامان بوو بە نیگا،
موو بە موومان بوو بە زمان،
دیتت چ زوو
هەر دوو باڵت لە من ئاڵاند؟
دیتت چ زوو سەری سپیم
سنگی تۆی کرد بە نیشتمان؟
هەر ئەو ساتە، هەر ئەو شەوە
گرفەی هات و گڕی هەڵسا
ژیلەمۆی بن خۆڵەکەوە...
هەر ئەو ساتە، هەر ئەو شەوە،
تێگەیشتم
جووداییی من و هاوسێکەم
درۆیە، مۆتەیە، خەوە
ڕوو هەمان ڕوو،
دەنگ هەمان دەنگ،
بۆنت هەمان بۆنی ئەوە...

🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

" بە ناوی یەزدانی تەوانا "

ئەی گوڵی ڕەنگین سڵامت وەنە
لە دوری تۆیە شادیم لێ ونە
هەنگاوەکانم بەر دیوانی زوان
دروشم دەدەن زاڵم زاڵمان
بە ڕاسی ئیتر هێزمان نەماوە
ناڵەی دڵ واچە بە ئا لەولاوە
بەڵام زوبانم زۆر بێ تەوانە
ناتوانێ بڵێ سوتام بۆت گیانە
بەس پێنوسەکەم زۆر وەفادارە
خەم وە دەر ئەنێ لە ئەم دڵدارە
پەوکای سەر بەرماڵ کاغەزنە مدرۆ
ڕو وە قیبلەکێش عیبادەت کەرۆ
قیبلەی پێنوسم عیشقێ تۆن گیانە
هەرچەن زۆر کەما ئی کڕنۆشانە
وە عیشقت قەڵەم ئیمانش ئارڐەن
گەر لادۆ جە تۆ وە حەق موڕتەددەن
گەر یەزادنی پاک مەیلش جە سەر بۆ
نمازو هانەی عەشقت کەدەر بۆ
تەمامی ونی قەڵەم ژیارت
بجیۆنە ڕاگەی وەری ڕوخسارت

🖊#ژیـار

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

چاوەکەم!
چاوی ڕەشی تۆ
ئافەتی گیانی منە
گیانەکەم!
برژانگی تیژت
نووکە ڕمبی دوژمنە

شیری دەستی شێری ئاڵایە
برۆ ڕاکشاوەکەت
جەرگی لاوێکی ھەژاری کوردی
ورد پێ بنجنە

دیدەکەی بەخوماری تۆ
تورکانە بەدمەستی دەکا
بۆیە مەیلی وا بە کێشە و
فیتنە و خوێن ڕشتنە

بەژنەکەت سێدارەیە،
کەزیەت تەنافە زووبە دەی
بیخە ئەستۆی من کە کوردم،
کورد بەشی خنکاندنە

زامی جەرگی من بە فەرموودەی
گراوی سواری کورد
مەڵھەمی ھەر ژەنگی گوارە و
ئارەقی بەرگەردنە

ئارەزوومە ھیچ نەبێ
جارێکی ماچکەم زاری تۆ
ئارەزووی من چووکە،
ئەمما تا بفەرمووی شیرنە

🖊#مامۆستا_هێمن

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

ویستم ڕاتمووسم،قاوت نەیهێشتم
فریشتەی شەوی،چاوت نەیهێشتم

بتگرمە ئامێز تا ترۆپکی حەز
لەشی بەتین و تاوت نەیهێشم

وەک نوێژی قەزا بە جێت بێنمەوە
برۆی گەڕاوی،لاوت نەیهێشتم

سێحری تێڕامان خوداتە پێشکەش
هاتم ڕامێنم،هاوت نەیهێشتم

لێوان ئامادەی سوجدە بۆ گۆنات
سەرپۆشێ قژی خاوت نەیهێشم

لەگەل شەو هاتم بێستانت ڕنم
سیخوڕی زوڵف و داوت نەیهێشتم

🖊#م_کۆنەپۆشی

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

📖#هۆنراوە

بێ حەیایی باوە ئەمڕۆ
قوڕ بەسەردا کا حەیا
کەندەڵان سەربەرز وشادە،
خۆی بشارێتۆ چیا

گوڵ ئەگەر عەقڵی ببێ قەت
سەر لە خاک ناکاتە دەر
چونکە ڕۆژی دڕک و داڵە و
گەرمی بازاڕی گیا

با لە هەورا سەرنگوون بن
مانگ یا ڕۆژی جوان
شەمشەمە کوێرە ئەڵێ:
من نامەوێ شوعلەی "زیا"

ئەی فەلەک ڕاستۆ نەبی بۆ
ڕێکوپێکی دەورەکەت!
گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و
دز ئەبێتە ئەولیا

نێرە گاجووتێ ئەبەیتە
ڕیزی لوقمانی حەکیم
فەیلەسووفێکیش ئەخەیتە
ژێر چەپۆکی عەشقیا

تۆ بە مێروولەی زەعیف
ئیشی سلێمانی ئەکەی
خاتەمی مۆری نگینت
کردە دەست دێوی "هەیا"

🖊#مامۆستا_قانع

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
Forwarded from ˣᵒˡˡᵃᵐᵉˢʰ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ

ئازادییان كرد بە كورسی و
لەسەر كورسیش تفەنگ دانیشت!
بۆ تەرازوی داد پەروەریش
" تا" یەكیان پڕ كرد لە خشڵ و
" تا" یەكەی تر "كا"ی وڵاتی
خەمیان تێكرد!
هەر بەو جۆرە
كەركووكیشیان كرد بە پەڕۆ و
بەو پەڕۆیەش بۆ سەروەریی
نەخشەی درۆ
پێڵاوی پێی برا گەورەی
ئەم عێراقەیان پێ سڕی!

🖊#شێرکۆ_بێکه‌س

☑️@ShpolDarya

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
2024/09/28 21:35:13
Back to Top
HTML Embed Code: