Telegram Web Link
💔@ShpolDarya


#بێ_پارەیی


ئەو کچەی ئێستا پێی ئەڵێن جوانە
یەکەم پەسەندی دەستەی لاوانە

لەسووچێکا بوو کەس نەی ئەناسی
جار جار دەرئەکەوت زۆر بەکەساسی

خۆی نەیئەزانی کە نرخی چییە
وەی زانی بەشی لە ژینا نییە

دامنا لە دڵما ئەمە یارم بێ
لابەری خەمی ڕۆزگارم بێ

وتم ئەم پەرییە کەس نەی ناسیوە
زوو ڕاوی ئەکەم تا کەس نەیدیوە

بەڵام بەر لەوەی من بیخەمە داو
کەوتە بەر چاوو ناوی کەوتە ناو

ژمارەی عاشق لە حیساب دەرچوو
دەوری ھەژاری وەک من بەسەر چوو

ئێستا ئەو کەسەی دیار نەبێ منم
خۆم خۆم نابینم ئەوەندە ونم

لەشکری پارە دەوری لێداوە
بەدیناری زۆر دەوری گیراوە


🖊#مەدهۆش


💔@ShpolDarya
💛@ShpolDarya


خۆشەویستم ئەی غەزاڵە شۆخەکەم
ئەی مەسیحی ڕۆح و یار و دۆخەکەم

ئەی هەتاوی ئاسمانی ماڵەکەم
ئەی شەتاوی وەرزی گەرمی ساڵەکەم

ئەی هەناسە پڕ لە تاسەی ناخی من
ئەی گوڵی پڕ ناز و ڕازی باخی من

ئەی تریفەی مانگی شەوگاری ژیان
ئەی فریشتەی ناسک و نرم و نیان

چاوەکانت دین و ئیمانم ئەبەن
ڕاحەتی و ئاسایشی گیانم ئەبەن

چاوەکانت چاوەکانم شێت ئەکەن
سەد هەزار خۆزگە هەواڵەی ڕێت ئەکەن

چاوەکانت مەست و حەیرانم ئەکەن
وێڵ و ئاوارەی بیابانم ئەکەن

چاوەکانت دوو گڵۆڵەی ئاگرن
دەس لەسەر چاوی تەڕم هەڵناگرن


🖊#عیماد_کەریمییان


💛@ShpolDarya
@ShpolDarya


بە چاوی تۆ قەسەم لەم خاکە ناڕۆم
ئەبەد پشت ناکەمە زێد و گەلی خۆم

ئەگەر زانیت، کە یاخی و سەربزێوم
تەنافی زولفی خۆت باوێژە ئەستۆم

گلە ناکەم لە بێگانە و لە نامۆ
سکاڵای من لە خۆمە! خۆیی وەک خۆم

ئەوەی ژاری خەیانەت چۆتە ناخی
مەحاڵە پاکی کا زەریاچە و چۆم

قەل و داڵاش لە زێدی من دەتارێن
ئەگەر دیسان هەڵۆ دیار بن لە ئاسۆم

هەڵۆ ئاسا دژی لاشخۆر و داڵم
پڕە کوێستان، لە ئاساری پەڕ و پۆم

برەو دەگرێتەوە بازاڕی ئێمەش
گەلێ زیاتر لە بەغدا و ئەنقەرە و ڕۆم

هومێدی من بە ئازادی وڵاتم
وەکوو خوێن چۆتە ناو ناخی ڕەگ و پۆم!


🖊#ک_د_ئازاد


@ShpolDarya
🤍 @ShpolDarya


🤍#ئاویەر


من کێوێکی راوەستاوم لەو بەرزه
هەورە تریشقەش پشتم ناخاته لەرزە

هەرچەند بێدەنگ، راوەستاوم لەو بانه
دەروونم پڕ له ئاگر و بورکانه

کارەسات و رووداوی زۆرم دیوه
زۆر نەیاری دڕم لێ ڕاپەڕیوه

خوێنی گوڵی سووری زۆرم ڕژاوه
به سه ر یاڵ و ماهـ و زەردەما پژاوه

سینگم داڵدەی ڕۆڵەی ئازاو بوێره
لانەی تەژی نرکەی پڵینگ و شێره

سەدان کەڕەت هێرشیان بۆ هێناوم
له ڕوویاندا وەستاوم، ڕاوەستاوم

گوڵی زۆریان له داوێنم دزیوه
پای چەند ڕۆڵەم له تەپکە و داو خزیوه

هێندە ئازار و برین و ئێشم دیوه
باخی مێژوو به خوێنی من خەمڵیوه

پشتم خەما له ژێر باری تەوژما
تفەنگ نەما هەڵنەشاخێ به گژما

هەرچەند له ناو خاک و خوێنا گەوزاوم
بەڵام دیسان هەستاوم و هەر ماوم

رۆحی بەرزم چاوکەی ئاوی ژیانه
قەت نامرم خزری زیندەم میوانە


🖊#جەلال_مەلەکشا


🤍 @ShpolDarya
✌️ @ShpolDarya


📓#خاڵە_پیرۆت


خاڵە پیرۆت، خاڵە پیرۆت!
بەسە، مەگری، بۆ بەختی خۆت،

کاروانەکەمان نەبەزە،
کۆڵەکەی پشتی ڕەگەزە،

زڕەی زەنگی پێشکەوتنە،
پەیامبەری سەرکەوتنە،

قەت ناچەمێ و نەچەمیوە،
لە کۆڕی ژین زۆری دیوە،

وەکوو گوڵی وەرزی بەهار
ڕوا لەسەر زبڵی ئازار،

ڕەگی داکوتا زۆر بەتین،
هەڵچوو بەرەو ئاسمانی شین،

خاڵە، باوەڕمان شەپۆلە،
شەپۆلی پڕ قین و تۆڵە،

پەیامی ڕاستیی ژیانە
دژی فرمێسکی گریانە،

لە سەرچاوەی ئازارەوە،
لە هیوای لادێ و شارەوە،

له قوڵپی خوێنی زامەوە،
لە حیبری نووکی خامەوە

پەیتاپەیتا هەڵقوڵاوە،
لەگەڵ ژیان تێکەڵاوە.

جموجۆڵی ئەو شەپۆلە
تێر ئاو دەکا هەردی تۆڵە

هێزی زۆردار با گەورەش بێ،
جڵەوگری ئەم دەورەش بێ،

بڕوای ئێمە تێی دەئاڵێ،
بەرەو نەمان ڕایدەماڵێ!

چونکە هێزی مێژووی دوورە
شۆرشە، دژی سنوورە!


🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو


✌️ @ShpolDarya
💞 @ShpolDarya


🩷 #وامزانی


وامزانی کە من دڵم دا بە تۆ
دڵی تۆش بۆ من ئەبێ بە مەکۆ

چی بکەم دڵەی شێت تووشی تۆی کردم
بە سەودای بێ‌سوود لە ناوی بردم

تۆش تێگەیشتی دڵ وا دوشمنە
ئیتر لە لای تۆ، بوو بە گای بنە

ئەگینا ئەگەر دوشمن نەبوایە
نەت ئەهێشت بێتە ئەو بەردەرگایە

بەڵام گیانەکەم مادەی تۆ بۆشە
لە تێکەڵیدا هەر ڕاستی خۆشە

دڵی ئەڵماسی بێ گەردم ئەوێ
شتێ ساختە بێ زوو دەرئەکەوێ

توخوا حەیف نییە وەک ئەڵماس جوان بی
بە ژەنگی خوێنی عاشق پەنهان بی

دڵ بفڕێنی، بەدخووی کەی، وەک خۆت
ئەم جەور و زۆرە خێری چییە بۆت

چی دەبێ ڕۆژێک ئەگەر هی من بی
دەست نەوەشێنی و ساتێک هێمن بی


🩷 #پیرەمێرد


💞 @ShpolDarya
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
💞 @ShpolDarya


تۆ ئەوەندە لە هەستت دام،
هەتا بێدەنگ لە دەستت دام

ڕاستە من بە زاری خۆم
هاتم پێم وتی مۆمی تۆم

پێت وابوو هەتا مابم
بمسووتێنی تەواو نابم

حەزم ئەکرد جاروبارێ
بمسووتێنی بۆ شەوگارێ

لەبری خۆت بمتکێنی
تا فرمێسکی خۆت نەبارێ

بەڵام تۆ لە چراخانا
هەر بۆ سووتان منت دانا

ئیتر منیش توامەوە،
وا بێ ڕووناکی مامەوە


🩷#ڕەنج_سەنگاوی


💞 @ShpolDarya
💚☀️❤️ @ShpolDarya


دانیشتووی خاکی هیچ بێگانە نیم
دڵخۆشی خاکی بێ متمانە نیم

مێژووی گەلێکی نەمر و زیندووم
دونیاش دەزانێ کە ئەفسانە نیم

شانم هەڵگری خەمی گەلێکە
هەڵوەدای خەمی زوڵف‌و شانە نیم

چاوم لە ئاسۆی ڕوونی وڵاتە
چیتر ئەسیری ئەم شەوانە نیم

شابازی دوندی چیای ڕابوونم
هەڵوەدای بەند و داو و دانە نیم

دڵگەرمی خەڵکی وڵاتی خۆمم
قەت چاو لە دەستی هیچ بێگانە نیم

ئەوانەی گەمە بە ژینمان دەکەن
گەمژەن، گەپجاڕی ئەو کەرانە نیم

لە ئاپۆرەی شار کەیل و بێزارم
کێ دەڵێ منیش چیالانە نیم؟

هەرچەند پەروەردەی ڕێبەندانێکم
دڵخۆشی وەرزی ئەم زستانە نیم

ڕێگا دەپێوم بەرەو داهاتوو
دەربەستی دەنگۆ و تیر و تانە نیم

وانەی ئازادی لە بەهار فێر بووم
دیلی ستەمی ئەم زەمانە نیم!


💚☀️❤️ #ک_د_ئازاد


💚☀️❤️ @ShpolDarya
⭐️ @ShpolDarya


🌜#شەو


شەوێکی سارد و سامناکە
غوباری غوربەت ئەنوێنێ
لەبۆ تەرمی هەزار ئاوات،
وەنەوزی خۆزگە دەشکێنێ
🌗
دڵی تەنگم بە یادی تۆ،
چەنێ تینوو بە شێعرێکە
پەریزادی خەیاڵی من،
هەسێرەی بەختی ئەدوێنێ
🌘
خەیاڵت دێ کوا دیسان
مەلی تاسەم لە ئەستۆ کا
چ بێڕەحمانە جەورت دێ و
وەها گیانی دڵ ئەستێنێ
🌒
وەرە دیسان بپرسە لێم
بە ڕەسمی عاشقانی دڵ
مەسیحایە هەناسەی تۆ
کە تۆ ڕۆح و دڵ ئەبزوێنێ
🌓
ئەمن تەرمی دڵێکی وا
هەزار پارەم لە کۆڵ ناوە
گوڵی عەشقم بە زاری هەر
مەقام و بەستە ئەخوێنێ
🌔
سکاڵای ژیلەمۆی ناخم
بڵێی کۆتایی بێ ڕۆژێ
بزەی یادت دڵی کەیلم
لە گۆڕی دووری دەردێنێ...


🌛#ژاڵە_سەفی‌یاری


⭐️ @ShpolDarya
| دڵنیابە بە مەرگیش بێ |
@ShpolDarya
🤍@ShpolDarya


دڵنیا بە بە مەرگیش بێ
ئەم نیگارە جێ ناهێڵم
دڵم بولبولی شەیدایە و
ئەم بەهارە جێ ناهێڵم
خەمی دووریت وەکوو دۆزەخ
هەموو ناخم ئەسووتێنێ
وەکوو پاییز لە بەهارا
بە جارێ گوڵ دەوەرێنێ

زۆر ئەترسم ڕۆژانێ بێ
کە نەتبینم بە یەکجاری
لە ناخی سینەدا عەشقت
لە دڵ دەرکەم بە ناچاری
دەسا وەرە لەم غرووبە
دەرم بێنە بە یەکجاری
لە دووری تۆ گۆشەگیرم
ئەو دەمانەم لە بێزاری

ڕێگای دوورم یادی تۆیە
مەڕۆ نەبا نەتبینمەوە
تۆ بارانی بۆ پشکۆی دڵ
بڕژێرە نێو ئەوینمەوە
دە بڕوانە هەردوو دیدەم
سیا پۆشی ڕەنگی تۆیە
ڕێگام بەرەو تەنیاییە و
دڵم کەیلی دەنگی تۆیە
دڵنیا بە بە مەرگیش بێ
ئەم نیگارە جێ ناهێڵم
دڵم بولبولی شەیدایە و
ئەم بەهارە جێ ناهێڵم


🤍@ShpolDarya
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2024/09/26 04:44:35
Back to Top
HTML Embed Code: