Telegram Web Link
لە ناو دیواری داڕماو
تەنیا لینگە
کەوشێکی لێ بە جێ مابوو
من پێم وایە
زۆر دوور نەبوو
ئەو ڕێگایە
کە هەموو کەس لێی ترسا بوو
لە وڵاتی من
بەلینگە کەوشێکیشەوە
دەتوانی گەر بڕۆی
بەرە و مردن

#احمددریس

وە ـ نادرمستەفازادە

ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

در میان آوار
فقط لنگه کفَشی از او باقی مانده بود
به نظر می آمد مردن آنچنان راه طولانی نبود
که همه فکر می کردند
در کشورم
با یک لنگه هم قابل طی شدن است


#احمددریس


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
.
«بووکە بەبارانە»

شێعر : له‌یلا سالحی

ئاهەنگساز و ڕاهێنەر : مەسعوود یارە

دابەش کردنی موزیک : موحسین بەرقی جانی

هونەرخوازان : مارتیا -ژیار- ئارسام -هەستی - ماهان

«گروپی ژەنیار»
موحسین بەرقی جانی : تار
نیما مورادی: بەم تار
ئارش خورشیدی : کەمانچە
عادڵ قەسابی : عوود
بێهنام خدری : سەنتوور
ئەفشین قەدەمی : نەی
هێمن ئاسوور : تۆمبەک
پێژمان ئەحمەدزادە : دایرە- بەندیر- زەرب

دەنگ هەڵگر
موحسین عەلی پوریانی
ئارش خورشیدی
میکس و میسترینگ: بابەک کەدخودا

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
پیاوێک لە ژیان دڵگیر و بێزار، بڕیاری خۆ کوژی دەگرێ، بۆ ئەو کارەش خانوبەرەیەکی بیست قات هەڵدەبژێرێ لە قاتی بیستەوە خۆی فڕێ دەداتە خۆار،  لە کاتی بەرەو خۆار دەڕۆیی لە پەنجەرەوە دەڕوانیە ناو خانۆکان ' چاو دەکا لە شادی و دڵخۆشی چکۆلەی هاوسێ و جیران، دەڕوانێتە باوەشی ئەویندارانەی بەدزیەوەی دڵداران،ئەو جار لەو خاتونەی کە بە قامکە شوش و باریکەکانی کەوچکی گرتبۆ دەست و قاوەی لێک دەدا، یا ئەو پیاوە بە ساڵداچۆی کە کە خەریکی جەدوەل حەل کردن بوو بەو پەڕی هەول و تێکۆشان،دەتکوت ئەگەر ریزێکی لێ نەزانێ دەیبەن بۆ دادگا و تاوانباری دەکەن بە
زیندان!،
هەر وا دەیڕوانێ بزەی سەر لێوی منداڵێک کە بە هێمنی خەوتبۆ و بێ ئاگا لە کێشە و هەرای ژیان، تەماشای دەکردە گەردنی سپی و ناسکی کچۆڵەیەک کە  بەو پەڕی ورد بینی لاکی سەوزی دەدا لە نینۆکان وا بە سرنجەوە
ئەو کارەی دەکرد دەتکوت شتێکی چاکی بەدی هێناوە بۆ بەرەی ئینسان' دیسان دەیڕوانێ ناو چاوانی چرچ و لۆچی ئەو پیرە پیاوەی کە وا لە شاشەی تلویزیونەوە چاوی لە فوتباڵ دەکرد و  جۆرێکی دەنەڕاند  وایدەزانی ئەگەر تیمی خۆشەویستی سەرکەوێ ئەو دەگێڕنەوە سەر تەمەنی لاوان...
   هەر وا بەرەو خوارێ دەهات و شتی جۆرا و جۆری دەدی کە هیچکات نەیدیبوو لە ناو ئاسانسۆڕ یا لە سەر پلیکان،بە کورتی هەر
چی نزیکتر دەبۆوە لە زەوی،زیاتر دەیدیت
خۆشییەکانی ژیان...
دەتکوت زانیویەتی کە ڕێگایەکی هەڵەی هەڵبژارد بۆ ڕزگار بوون  لەو کاتەدا بوو پەشیمان،لە دواین سات دا هەستی بەوە کرد کە ئەوندە شیرینە  و بایەخی ئەوەی هەیە کە بمێنیەوە و زەحمەت بکێشی لە پێناوی ژیان
وا بە سەر خۆت نەهێنی کە لێت داخرێ هەموو ڕێگاکان...
بەڵام بە داخەوە تازە زۆر درەنگ ببوو !
وە لە دەستی  دەرچوو کەوتە سەر قیلە
تاو و هاتە دەر لە جەستە گیان....
کەوابێ بەر لەوەی بگەنە سەر  قیلەتاوی  شەقام لە بیرتان بێ  کە هەر ئەو دڵخۆشیە گەورە و چکۆلانەن لە ژیان دا دڵگەرمی دەدەن بە ئینسان و بۆ مانەوەی هەر چی زیاتر و بەر بەرەکانی کردن دەگەڵ دێوەزمەی ناحەز و دزێوی مەرگ و هەوڵ دان بۆ مانەوەی تەنانەت ساتێک زیاتر لە ژیان کە گرینگی تایبەتی پێ دەدا و دەبنە هەوێنی مانەوە و ماندوو نەبوون
لە کار و تێکۆشان...

وەرگێڕان
نادر مستەفازادە ـــ رەحیم خان



💢کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣 ئەوڕۆ دووشەمبە

🌱 ۲۰ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۲۰ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۱۰ی مارسی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۱۰ی ڕەمەزانی ۱۴۴۶ی مانگی
۲۰وسـیـاوڪام و۲۷۲۴ی هــــــەورامی

📍 سرووشتی
#ئیلام و دەنگی
زیرەکی_نەمر


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
جارێکم تامی ئەوین چێشتۆ
تامی قاوەی ڕەشی دەدا
لێدانی دڵمی تووند کرد
جەستەی زیندوومی شێت
هۆش و هەستمی لێکدا و
ڕۆیشت...

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
لێوەکانتم
زیاتر لە گشت
کتێبەکانم  خۆش دەوێ
بۆچی
چونکێ
بە لێوەکانی تۆوەیە
زیاتر
لەوەی بزانم دەزانم

لێوەکانتم
زیاتر
لە تەواوی گوڵەکانی
حەوشەخۆشتر دەوێ
لە بەر ئەوەی لێوەکانت
تورت و ناسکتر لە تەواوی ئەوانن


لێوەکانتم
زیاتر لە هەموو وشەکان خۆش دەوێ
بۆچی چونکێ
بە لێوی تۆوەیە
کە پێویستیم
بە هیچ وشەیەک نامێنێ


#ژاک_پره‌ور

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
#پەندی_پێشینیان

ئەو کەسەی زیرە بۆ کرمان دەبا
نەفامە، حیکمەت بۆ لوقمان دەبا

تا ئێستە هەر من دیومە دوازدە مانگ
خوا هەڵدەگرێ تۆ نەبینی یەک مانگ؟

کێ کووپەی خاڵی بدا لە هی پڕ
ئەو هەر دەمێنێ، هی ئەم دەبێ قڕ

لە گۆزەی نوێ‌دا خۆش تر دەبێ ئاو
بەڵام پەندی کۆن ناکەوێ لە باو

بە ئەهلی بەرتیل ئیشت مەسپێرە
یا سمێڵی بۆ چەور کە، فێرە

کەسێ خۆی دەکا لە خەڵکی یاخی
ئەشێ لە دووکەڵ پڕ کەن دەماخی

هەم میوانت بێ، هەم ژنت زابێ
پەراسوو شکاو، پێت هەڵخزابێ

هەم لە ناخافڵ کەسێکت بمرێ
هەم خاوەن‌قەرز بەرۆکت بگرێ

هەم چارەڕەشی لەم حاڵەدا بێ
تۆ بێژی فام و شعووری مابێ؟!

قاتڵ خۆی لەلا زۆر بێ‌خەتایه
چون سەری بڕوا قسەی بۆ نایە

پەندی پێشینیان پڕ لە مەعنایە
تا گەورە بێ سەر، ڕوو لە بەڵایە

#مەلا_غەفوور_دەبباغی

👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
ئەگەر گا لە ئەنتیکەفرۆشی بێ، دەبێ خاوەن ئەنتیکەفرۆش بەنەرمی و بەڕێزەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکا. چونکە ئەگەر گا قوشقی بێ و لەقە بهاوێ یان کلکی بادا، زیان و خەساری گەورەی لێدەکەوێتەوە.
زۆر باشە تێبگەین ڕێز و حورمەتێک کە بۆمان دادەنێن، ڕەسەنایەتی و بنەمای ئەخلاقی هەیە یان بە هۆی ئەوەیە کە لە ئەنتیکەفرۆشی لەبەرامبەر پیاوێکی ئاقڵ و ژیر ڕاوەستاوین!

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۸ی ڕەشەمەی ۲۷۲۴ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کچێکی کرماشانی لە تاقوەسانی کرماشان بە هەڵکەوت گۆرانی کراس زەردێ دەخوێنێ

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
بە کابرایەکیان کوت:تازە تو پیر بووی، تەمەنێکت زایە کردۆ،تۆبە بکە وبڕۆ بۆحەج.
کوتی:خەرجی ڕێی حەجم نیە
کوتیان:ماڵەکەت بفرۆشە و بیکە خەرجی ڕێگات.
کوتی:ئەگەر هاتمەوە بچم لە کوێ دانیشم؟
وە ئەگەریش نەگەڕامەوە و لە دەور و بەری
ماڵی کەعبە مامەوە،خودا پێم ناڵێ:ئەی
بێ ئەقڵی نەفام بۆچی ماڵی خۆت فرۆشت
و هاتووی لە ماڵی من و جل و پەڵاست بە
عەرزی داداوە؟؟!!!

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمڕۆ 10ی مارس ڕۆژی جیهانی جلوبەرگی کوردییە،پیرۆزە

امروز 10 مارس روز جهانی لباس کوردی

🌷❤️



#روانشناسی_زندگی

@Pscholo2020Dilangy
🟣 ئەوڕۆ سێشەممە

🌱 ۲۱ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۲۱ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۱۱ی مارسی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۱۱ی ڕەمەزانی ۱۴۴۶ی مانگی
۲۱و  سـیـاوڪام و  ۲۷۲۴ی هــــــەورامی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
"جۆر و جوانکارییەکانی جلی کوردی"


جلوبەرگی پیاوان

۱ـ چۆخە و ڕانک کە لە تووکی بزنی مەرەز دروست دەبێت.

۲ـ کەوا و پانتۆڵ(پاتۆڵ)

۳ـ کر، شاڵ و شەبەک

٤ـ کورتەک و شەرواڵ

٥ـ هێلەک(ئێلەک)

٦ـ کراس

۷ـ فەقێیانە (لەوەندی، ئەنگوچک)

۸ـ جلی سەربازی

۹ـ پێشمەرگانە

۱۰ـ لەشکری

ــــــــــــــــــــــــــ

#جوانکاری_پیاوان

پشتێن (پشتوێن)
کڵاش
کڵاو
مشکی
جامانە، جەمەدانی، پووشی
پووزەوانە
تەسبێح
شمشێر، خەنجەر
هێلەک
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جلیوبەرگی ژنان

۱ـ کراس

۲ـ فەقیانە

۳ـ کەوا (کەوێ، کورتەک)

٤ـ سەڵتە

٥ـ فیستان

٦ـ دەسماڵ (چەفتە)

۷ـ کۆڵوانە (چارۆکە)

۸ـ شەرواڵ (دەلینگ یا دەلینگان)

۹ـ ژێر کراس (بن کراس)

ـــــــــــــــــــــــــــــ
#جوانکاری_ژنان

سەروبەست (لاگیرە، پڵپڵ و لەرزانە)
شەدە
سەروێن
کۆفی
کڵاوی چندراو و ڕازێندراوە (تاسکڵاو)
هەوری (سرکەیی)
شیتەک
پشتوێن(پشتێن)
گوڵ یەخە (حەت حەتۆکە)
گۆبەرۆک
تاسی ژێر
گوڵنگە
دەسرۆک

سەرچاوە: ویکیپیدیا

👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
جلی کوردی

جلی کوردی، ئەو جلوبەرگەیە کە تایبەتە بە نەتەوی کورد و بەشێکی سەرەکی کولتووری کوردییە.
جلوبەرگی کوردی لە ڕووی شێوازی پۆشینەوە، لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکەی کوردستان جیاوازە. لە پەیدابوونی کولتووری جلوبەرگی کوردی، تا ئێستا هەرچەند گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە بەڵام مۆرکی نەتەوەیی خۆی پاراستووە و توانیوێتی تا ئەمڕۆ بە زیندوویی لەنێو کوردان بمێنێتەوە.

👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
هاوشارییان و خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان،

هەر وەک هەموومان ئاگادارین،
بارودۆخی گوزەران وژیان و بژیوی خەڵک بە گشتی، باش نییە.
هەژاری و نەداری تەنگی بە زۆربەی خەڵک هەڵچنیوە.
با لە بەرەبەری بەهار دا یارمەتی هاوشاری و هاووڵاتیانی دەسکورت و نیازمەندی خۆمان بدەین. با خاوەن ماڵەکان، کرێ لەسەر کرێچییەکان زیاد نەکەن تاکوو خوای نەکردە تووشی دابڕان لە ژیان نەبنەوە و نەبنە هۆکاری بە لاڕێداچوونی بنەماڵەکەیان و جیایی نەخەنە نێوان بنەماڵە هەژارەکانەوە، وا بیر بکەنەوە کە یەکێک لە بنەماڵە و کوڕ و کچی خۆتان لە بارودۆخێکی ئاوەها دا تێکەوتوون.
کرێکارێک کە بە داهاتوویەکی کەم چۆن بتوانێت پێش کرێی 100 یان 200 میلیۆنی و مانگانە 10 میلیۆن کرێ ماڵ و  بژێوی ماڵ و منداڵی دابین بکات؟!

تکایە لەم مانگە پیرۆزەدا با بڕێک بە خۆمان دا بێینەوە و بڕێک "مرۆڤ" بین و ئەگەر یارمەتیدەری هەژار و دەسکورتەکان نابین، لانیکەم خوێ نەکەینە ناو برینەکانیانەوە و تەنگەیان پێ هەڵنەچنین کە ئەگەر واتای مرۆڤ بوون بزانین و بڕێک بەلای مرۆڤایەتییەوە بڕۆین دەستگرتن و یارمەتی گەیاندن بە هەژارەکان، خێری لە ڕۆژوو گرتنی مانگی ڕەمەزان زۆر زیاترە و لە گەورەترین کارە خێرخوازییەکانە کە خودای دلۆڤان بۆی دیاریی کردوین. چون ئەگەر ئاوەها نەبین؛ شەو و ڕۆژ ۲٤ کاتژمێر نوێژ و ڕۆژوو بگرین لای خودا هیچ بایخێکی نییە، کاتێک کە جیرانەکەمان یا هاووڵاتییەکەمان هەژار و نەبوون بن.

ژیانی سەربەستی و سەربەرزانە واتا پێکەوە بوون و ئاگاداری کردن لە هاونیشتمانی و هاووڵاتی خۆمانە...

ئەسعەد زولفەقاری(دڵـ ـخوێن)

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
بۆ دۆزینەوەت
پیلووی چاوەکانم دەنێمە سەر یەک و
دەچمە خەو
بڕیارمان ئەوە بوو
تۆ هەموو شەوێ
بە دزە‌دز لە دیواری تەنیاییم
سەرکەوی و
من لە گۆشەی هەیوانی خەیاڵم
بە خاترجەمی پاڵ
بە شانی مێهرەبانیتەوە دەم
بەو چەشنە ساتەکانی
درێژی شەو تێ‌پەڕ دەکەم

#مها

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2

ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

برای پیدا كردنت
پلک هایم را روی هم می گذارم
به خواب می روم
قرارمان همین بود
تو هر شب پاورچین پاورچین از دیوار تنهاییم بگذری
و من در گوشه ايوان خیالم
با خاطري آسوده
تکیه کنم بر شانه مهربانیت
و اینگونه
از لحظات طولانی شب عبوركنيم

#مها

@MA20_ha_AVA
2025/03/15 02:44:24
Back to Top
HTML Embed Code: