Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شێوازەکانی جلی کوردی ئێستا جوانترن یان پێشوو؟

دونیا سەباح باس لە جلی کوردی ساڵی حەفتاکان دەکات.
ببینن بزانن چۆن بووە؟

👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شادی غوڵامی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شەپۆل ئەسری


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
ئێوە تەنیا زەمانێک، پێویستان بە هێز و دەسەڵات دەبێ
کە نیازی ئەنجامدانی کار خراپتان لەسەر دابێ، کەواتە ئەوین بۆ ئەنجامدانی هەموو کارێک تەواوە بێجگەلە کاری خراپ.

#چارلی ـــ چاپلین
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۹ی ڕەشەمەی ۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
"نەفت،‌ گولله‌، دۆڵار ، داعش
خەڵک و خێرات،‌ خورما‌، خواهیش.
بێ ڕێ بێ جێ، ماندوو
داماو
ماڵ لە سەر ئاو
پرد، سەیرانگا
کارتۆن خەو
کوتەک
دەرد و ئازار
سەرما و جنێوو
لەو بێ چراییەدا
بڵێ
چی هات بە سەرمان...!؟
برسی
کۆچەر
بە بێ وڵات
بێ‌یار
هەزار گوللە
بۆ کەسێک
نانێک
بۆ هەزار!!

بە داخەوە
بە داخەوە ئەی ئازادی
بڵێ چ بۆ
چی بە سەر هات
هەر ژیانی ئادەمیزادی،!؟"

سیدعلی صالحی

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣 ئەوڕۆ چوارشەممە

🌱 ۲۲ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۲۲ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۱۲ی مارسی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۱۲ی ڕەمەزانی ۱۴۴۶ی مانگی
۲۲وسـیـاوڪام و۲۷۲۴ی هــــــەورامی

📍 سروشتی ناوچە شاخاوییەکانی
#دێرسیمی_باکووری_کوردستان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
#کەمێک ـــ تێڕامان

ئەگەر شەیتان بەڕاستی بوونی هەبێ، بۆچی بەگوێرەی باوەڕی ئێمە دەبێ لە مرۆڤ بەدفەڕتر و گونجڕتر بێ؟
دەڵێن لەبەر ئەوەیکە لە ئێمە ژیرتر و تێگەیشتووتر و وریاترە، بەڵام کەسێک کە لە ئێمە ژیرتر و تێگەیشتووتر و وریاترە چلۆن دەگونجێ شەڕەنگێزی بکات؟
شەیتانی داماو لە گۆی زەوی ناوزڕاوە.
چونکە شەیتان کەسێک نێ لەخۆمان زیاتر کە ئێمەش بەهیوای ئەوەیکە خۆمان لەلای خۆمان بێ تاوان نیشان بدەین، هەرچی ڕق و ئێرەیی و دوژمنی و بێ بەزەیی لە ناخمان دایە بەسەر شەیتانی دادێنین یان بە واتایەکی تر لە وجوودی شەیتان دا خۆلاسەی دەکەینەوە!

📕خودا و هەستی
#مۆریس ـــ مێترلینگ
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۰ی ڕەشەمەی۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شادی غوڵامی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەر دوو ساتە دنیا
ئەو ساتەی کە سەما دەکەی
ئەو ساتەش گەر پێدەکەنی
سەما نەبێ
دڵتەنگی ئینسان دەکوژێ
خوداش حەوسەلەی نامێنێ
ڕەنگە هەموو شت خراپ کا
لەتە ئاسنێکی مەست
بۆ ناوچاوی تۆ بنووسێ
دوڕگەیەکی دووریش بۆ من
بەس هەر پێبکەنە
تەنانەتی
لەگەڵ ئەو کەسانەی
زمانیان نازانی
پێبکەنە
چونکێ پێکەنین
تەنیا زمانێکە
کە وا هەموو کەس تێی دەگا...!

#الیاس_علوی

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
من ئامانجێکم هەیە و ئێوەش گوللەتان هەیە
دوعا بکەن دوای تەواو بوونی گوللەکانتان
زیندوو نەمێنم، وە ئەوەش بزانن لە پشت
ئەو دەمامکە تەنیا لەتێ ئێسک و ماسوولکە
نەشاردراوەتەوە،لە پشت ئەو دەمامکە ئامانجێک هەیە و ئامانجەکان دژی گوللەن
وە گوللە نایانبڕێ...

چگوارا
وە ــــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
مێزی خزمەت؟

بەر لەوەی باسی مێزی خزمەت (میز خدمت) لەبۆکان بکەم بیرەوەرێکی خوا لێخۆشبوو مامۆستا مەلا غەفووری دەبباغیم وەبیر هاتەوە کە دەڵێن:
مه‌لا غه‌فووری ده‌بباغی شاعیرێكی نابینا و فه‌قیر بوو؛ ڕۆژێكی دۆستێكی پێیده‌ڵێ: "مه‌لا غه‌فوور، ج ئاغا كووره‌یه‌كی خشتی ساز كردووه‌، به‌ شێعر پیرۆزبایی لێ بكه‌، خه‌ڵاتت ده‌داتێ، ئه‌منیش بۆت ده‌نووسمه‌وه‌ و بۆی بنێره‌، به‌ڵام هه‌رچی داییه‌ی له‌ گه‌ڵم به‌ش كه‌". مه‌لا غه‌فوور ده‌ڵێ: "زۆر باشه‌". شێعره‌كه‌ی ده‌نووسنه‌وه‌ و مه‌لا غه‌فوور ده‌یبا و ده‌یداتێ. ج ئاغاش ده‌ڵێ: "ئافه‌رین!". مه‌لا غه‌فوور دێته‌وه‌ و دۆسته‌كه‌ی ده‌ڵێ: "چی دایه‌ی له‌ گه‌ڵم به‌ش كه‌! " مه‌لا غه‌فوور ده‌ڵێ:
«"ئافه‌رین"ێكی دامێ، "ئاف"ه‌كه‌ی بۆ من، "ڕین"ه‌كه‌ی بۆ تۆ!».
سەبارەت بە مێزی خزمەتیش لە بۆکان هەر ڕۆژەو لە مزگەوتی جامیعەی بۆکان یان دێهاتەکان بە بیانووی خزمەت و چارەسەری گیروگڕفتی خەڵک جەڵەیەک بەرپڕس و بەناو مەسئوول چەند کووتەکاغەزێک دەنووسن فڵان ئیدارە و فیسارە ئیدارە و لەدیواری دەدەن و لە پشت مێزێک لە مزگەوتەکان دادەنیشن ئەگەر خەڵک پڕسیارێک یان گرێ کوێرەیەکیان هەبێ بۆیان چارەسەر بکەن؟
لەم تێکەولێکەیەدا هەر ئیدارەیەک نەفەرێکی هێناوە خێراخێرا وێنە دەکێشێ بەناوی عەمەلکەردی(عملکرد) ئیداری لەسەر کەناڵەکان دایدەنێنن و بۆ بەرپڕسانی سەرووتری بەڕێ دەکەن و خۆیان وەک " قارەمانێک " نیشان دەدەن لە حالێکدا هیچیان لە باڕاندا نیە.
ڕۆژێک لە مزگەوتی ئاوایی ... بووین پیرە پیاوێک بەپەلە لەمزگەوت هاتە دەرێ و دووپاتی دەکردەوە" مێزی خزمەت مێزی خزمەت " لێی چوومە پێش کووتم مامەگیان بۆچی وا تووڕەی؟
جوابی دامەوە و فەرمووی : کاکە گیان

" خزمەت" نەماوە هەر "میزەکەی" ماوە!


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
" گیانبازی "

بەرەو کوێستانی ئاواتم ئەگەر دێم
ئەگەر هەوراز و هەڵدێریش بێ هەر دێم

کوڕئازای کوردم و ناترسم هەرگیز
ئەگەرکوو دەست وپێم ببڕن، بە سەر دێم

لە هەر وەرزێ وەکوو داری هومێدم
خەزانیش بێ، چرۆ دەگرم، وەبەر دێم

ڕەقیب، نازانێ بەم عەشق و ئەوینە
بە سەر دێم، بێ تەتەر دێم، بێخەبەر دێم

برۆی شمشیر، نگای تیرە کچی کورد
لە مەیدانی ئەوین دا، بێ سپەر دێم

سیاسەت، فێڵە خۆ لەم کوردە دەکرێ
لە مەولا خۆم، لە چارەی خۆم وەگەر دێم

خەیانەت گەر چی ڕیشەی داکوتاوە
بە یەکڕیزی لە فێڵ و مەکری دەر دێم

شەوی تاریکی ئێمە، درزی برد و
گەلۆ مژدە، وەکوو خۆری سەحەر دێم

بە شێعرم هەر وەکوو باران دەبارم
لە ماکۆ تاکوو کۆ، تا ئاوییەر دێم

لە بانە تا بە هەولێر، تا مەهاباد
لە ئیلام تا شنۆ دور لە کەسەر دێم

قەڵای عەشقم، لە ڕووخان نایە هەرگیز
وەکوو ئازادی، بێ خۆف و خەتەر دێم!

ک.د.ئازاد

خوێندنەوەی: چەنگیز سیگارچی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەمڕۆ هەینی

🌱 ۲۴ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۲۴ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۱۴ی مارسی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۱۴ی ڕەمەزانی ۱۴۴۶ی مانگی
۲٤وسـیـاوڪام و۲۷۲۴ هــــــەورامی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
تاوانبارێکیان بردە لای حاکم.
حاکم کوتی:تۆ لەو سێ سزایە یەکیان
هەڵبژێرە،یا مەنێ (سێ‌کیلۆ)پیواز بخۆ
یان ئاقڵ شەڵاق دە خوا یان پووڵ دەدا؟؟!!
پیوازیان بۆ هێنا دوو پیوازی کە خوارد
تاقەتی نەهێنا و کوتی:ئێشی قامچی،لە دەم سووتانەوەی پیواز کەمترە،قامچیم لێ
دەن،ڴهێشتا دە قامچی وێ نەکەوتبوو،بیری
کردەوە،کوتی:ئینسانی ئاقڵ تاکوو پووڵی
بێ،بۆ قامچی بخوا؟؟
سەت سکەی دا و ئازاد بوو...!!!
حاکم کوتی:کار ئاخریت ئەگەر هەوەڵ جار کردبایە پێویست نەبوو هەم قامچی بخۆی
وهەم پیواز و لە ئاخری دا سکەش بدەی...
هێندێ کەس بیری ئەووەڵ دوای زەرەری
زۆر ئاخر دەکەنەوە،

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
کە بەهار بێ
ماڵەکان پڕ دەبن لە گوڵ
شەقام جمەی دێ لە ماچ و
دەشت و سارا
دەبنە ژوانگە!

کە بەهار بێ
ڕێبوارەکان دەبنە شاعیر
دێ و شارەکان
دەبنە باخچە
فەلا دەبنە گۆرانیبێژ

کە بەهار بێ
کچان تێکڕا دەبنە ئاسک
کوڕان
دەبن بە شالوور و
باخچەکان دەبن بە ژوانگە!

کە بەهار بێ
دیسان لە سەر لێوی کوێستان
دەڕوێتەوە گوڵی شادی
نیشتمانی کەونارای کورد
دەشنێتەوە بە ئازادی!

#ک_د_ئازاد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
چاوەکانت
هەر وەک دڕوو
لە نێو دڵم ڕاچوو
ئێستاش
هەر دەیانپەرەستم
تا ئەو ڕۆژەی
خودا بکا
چاوەکانت
بێنە دەستم...


#نادر_مستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
دەستپێکی ڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردەواری// هاوکات دەبێ چ شتێک لە یادمان بێت؟


هاوکات لەگەڵ دەستپێکی ڕێورەسمەکانی نەورۆزی کوردەواری پێویستە گرینگی بە چەند خاڵێک بدەین و ڕەچاویان بکەین بۆ ئەوەی وەک هەمیشە ناوبانگی ڕەسەنایەتی کلتوور و فەرهەنگی کوردستان بپارێزن.

یەکەم:
پۆشینی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردەواری بۆ نیشاندانی جوانی و کلتووری پڕ شکۆی گەلەکەمان.

دووەم:
بە پاراستنی ژینگە جیلوەی جوانی بە سرووشت ببەخشین و خۆ بپارێزن لە: فڕێدانی زبڵ و پاشماوە لە داوێنی سرووشت، بڕینی دار و نەمام، ڕاگرتنی ماشێن لە زەوی کشتوکاڵ و هێنانی تۆقتۆقە و تەقەمەنی، له یادی نەکەین پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیانە.

سێیەم:
بە ڕەچاوکردنی مافی هاوشاری بوون؛ وەک پابەند بوون بە یاساکان لە کاتی هاتوچۆدا و ڕێزگرتن لە خێزانەکان و بە هوشیاری تەواو بەشداری لە ڕێوڕەسمەکان دەکەین.

چوارەم:
هەندێک لە هاوشاریان خۆبەخشانە وەک چاوەدێر ڕێنوێنی هاووڵاتییان دەکەن، تکایە با هەموومان هاوکاریان بکەین.

بەيەکەوە هەموومان هەوڵ دەدەین شکۆی هەزاران ساڵەی نەورۆزی کوردەواری بپارێزن و ببین بە هێمایەک بۆ هەموو ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز.

کاناڵی ژیان جوانە،
@Mostafazadeh2
.
ﺷەوێک
خەونی بەهارم دی
کاتێ هەستام
سەرینەکەم
پڕ بوو لە گوڵ

شەوێک کە خەونی دەریام دی
کە بەیان هات
جێ وبانەکەم
پڕ بوو
لە مرواری و پوڵەکەی ماسی

بەڵام
ئەو کاتەی کە
خەونی ئازادیم دی
سەرنێزەکان
لە دەوری ملم دەگەڕان
وەک تەم و مژی بەڕ بەیان
لێم ببوونە داسی

لەو ڕۆژەوە ئیتر
من لە
لەنگەرگاکان
یا لە ویستگەی
شەمەندەفەڕی
چاوەڕۆانی
نابینێوە
بەڵکوو
لە کتێبخانە گشتییەکان
دەمبینی
کە وا لە سەر نەقشەی
ئووڕوپا
وەک هەتیوێ
لە پێڕەووی شەقام
خەوتووم
زارم
گەورەتر لە چۆمێک
کە وا سێڵاوی فرمێسکم
لەو قاڕڕەوە
بو قاڕڕەی تری فڕێ دام


#محمد #ﺍﻟﻤﺎﻏﻮﻁ

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🟣 «نا» بۆ کڕینی ماسیی سوور؛

🔻لە ساڵانی #ڕابردوودا بە هۆی هەژموونی فەرهەنگی بێگانە و بە تایبەت هاتنی لافاوی کاڵای چینی، کۆمەڵێک دیاردەی سەیروسەمەرە خۆیان خزاندووەتە ژیانمانەوە و تەنانەت بۆنەیەکی ڕەسەنی وەک #نەورۆزی_کوردییشیان بەخەتەر نەداوە. یەکێک لەو دیاردە پووچ و بێبنەمایانە، کڕینی #ماسیی_سوورە بۆ سەر خوانی نەورۆز!

🔻ڕەنگە کەم کەس ئاگادار بێت کە ماسیی سوور، ماسیی ڕەسەنی وڵاتی چینە و لەوێوە تەشەنەی کردووەتە ناوچەکانی تری دنیاوە؛ بەڵام لە ڕاستیدا ئەو دیاردەیە، نەک هیچ پێوەندییەکی بە فەلسەفەی بۆنەی نەورۆزەوە نییە، بەڵکوو ڕێک پێچەوانەیەتی! #نەورۆز سەرەتای ژیانەوەی سروشتە و هێمای بووژانەوە و سەوزاییە؛ بەڵام ماسیی سوور ماسییەکی بێگانە بە سروشت و فەرهەنگی ئێمەیە و شتێکی کاتییە و هەمووان دەزانن دەبێت چەند ڕۆژ دواتر بمرێت و لەناو بچێت. لەو نێوەدا چونکە ئێمەی #کورد هەمیشە لایەنگری ژیان و ژیاندنەوەین، دڵمان بۆیان دەسووتێ و ڕەنگە بیانخەینە #ڕووبار و جۆگە و گۆلەکانی ناوچەکەمانەوە و لە ڕووی نەزانینەوە بەڵایەک ئاوقای ژینگەی ئاویی وڵاتەکەمان بکەین.

🔻هەر بۆیە لێرەدا پێویستە کۆمەڵێک لە #کێشە و #مەترسییەکانی ئەو جۆرە ماسییە ئاماژە بکەین، بەڵکوو لەو عادەتە بێبنەما و قێزەونە دووری بکەین:

1⃣ ماسیی سوور توانایەکی لەڕادەبەدەری هەیە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ هەموو هەل‌ومەرجێکی ژینگەیی و بە ماسییەکی #هێرشبەری_ژینگە دەناسرێت. ئەو جۆرە ماسییە لە چڵکاو و ئاوی سوێر و تەنانەت زۆر پیسیشدا تا ڕادەیەکی زۆر توانای مانەوەی هەیە و بە خێراییەکی سەرسووڕهێنەر زاوزێ دەکات و هەموو ژینگەکە #قۆرغ دەکات.

2⃣ ئەو چەشنە ماسییە هەڵگری دەیان جۆر نەخۆشیی بەکتریایی و قارچی و مایکرۆبیی جۆراوجۆرن و ئەو نەخۆشییانە لەگەڵ خۆیان دەبەنە ناو #چۆم و #گۆل و #بەنداوەکان.

3⃣ ئەوانە #گەرا و #هێلکەی ماسییە خۆجێیی و ڕەسەنەکانی ناوچەی خۆمان دەخۆن و هەڵبەت هیچ قازانجێکی خۆراکی و شتی واشیان بۆ #کۆمەڵگە نییە.

4⃣ توانای زاوزێکردنی ئەو ماسییانە سەڵسووڕهێنەرە بە جۆرێک کە بەبێ هەبوونی ڕەگەزی #نێرەکەیان، مێیەکان بەتەنیا دەتوانن بە هەزاران #گەرا دابنێن و ژینگەی ئاوی یەکسەر #داگیر بکەن. بەوجۆرە ئەگەری هەیە ماسییە خۆجێییەکان بخەنە مەترسیی پاکتاوبوونەوە؛ مەترسییەک کە هەر ئێستاکە داوێنی ژینگەی گۆل و بەنداوەکانی پارێزگای #گیلان و #ئەردەبیلی گرتووە.

5⃣ بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئێمە بژێوی ژیانیان لە ڕێی #ماسیگرتن و #ماسیفرۆشتن دابین دەکەن و ئەو ماسییە بە ڕواڵەت بچووکانە دەتوانن وردەوردە بژێوی ژیانی ئەوان و خۆشمان ببڕن.

6⃣ گەشەکردنی ژینگە بۆ ماوەی ملیۆنان ساڵ بۆتە هۆی ئەوەی ئەو ماسییانەی ئێستاکە لە چۆم و بەنداوەکانماندا بەرهەم بێن. بە دڵنیاییەوە ڕەوتی پەرەسەندنی ژینگە زۆر عاقڵانەتر هەڵی بژاردووە کام ماسی بۆ کام #ژینگە باشە؛ کەوابوو با دەستێوەردانی نەرێنیی ئەو پەرەسەندنە نەکەین.

7⃣ ئەو ماسییە سوورانە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانیان ئەوەیە کە ئاوی ژینگەکەیان #لێڵ و #پیس دەکەن، بە جۆرێک کە تەنیا خۆیان دەتوانن تێیدا بژین و ژینگەی ژیان و زاوزێکردنی #ماسییەکانی_تر یەکسەر لەناو دەبەن.

🔻کەوابوو خۆشک و برای بەڕێز، لە هەنگاوی یەکەمدا تکایە تا ئەو جێیەی دەتوانن ئەو دیاردە #فەرهەنگییە_نامۆ و #قێزەونە با نەهێنینە ناو فەرهەنگی کوردییەوە و گەشە و درێژەی پێ نەدەین. ئەگەریش بە هەر هۆکارێک هێناتان، تکایە بە هیچ شێوەیەک مەیانخەنە #چۆم و #گۆل و #بەنداوەکانی_کوردەوارییەوە با نەبنە مەترسی بۆ سەر ژینگەی خۆمان. فەلسەفەی #نەورۆزی_کوردی، ژیان و ژیانەوەیە، نەک ئەوەی ماسییەک بێنین بۆ کوشتن و چوار ڕۆژ دواتر فڕێی بدەینە زبڵەوە. هەرچەند فڕێدانی بۆ ناو #زبڵوزاڵ زۆر باشترە لەوەی بیانخەنە چۆم و گۆلەکانەوە.

▪️هەر بژین و نەورۆزتان پیرۆز.

شۆڕش فەرامەرزی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2025/03/15 05:02:09
Back to Top
HTML Embed Code: