Telegram Web Link
🟣 مانگی ڕەمەزان و دەنگی تۆپەكه‌ی وەستا ڕەجەب

🔻نزیكه‌ی ٧٠ ساڵ بەر لە ئێستا و لە ئێوارانى مانگی #ڕەمەزانی پیرۆزدا، دانیشتووانی كۆیه‌ چاوەڕوانى بیستنى دەنگی #تۆپێک بوون کە لە قشڵەی كۆیەوە دەتەقێنرا تا #ڕۆژوەکانیان بشکێنن، ئەو تۆپەش تۆپەکەی وەستا ڕەجەب بوو.

🔻 تەقینی تۆپەکە ئاماژەیەک بوو بۆ کاتی بانگی شێوان و ئینجا خەڵکی ناوچەکە ڕۆژووەکەیان #دەشكاند.

🔻 ئەو تۆپەی كە لە قشڵەی كۆیە دانرابوو لە ساڵی ١٨١٣ی زایینی لەلایەن وەستا #ڕەجەبەوە لە سەردەمی #میرمحەممەدى میری میرنشینی سۆران دروستكرا بوو، كە ئەوكات بۆ بەهێزكردن و قەڵەمڕەوی دەسەڵاتی میرنشینەكەی و بۆ مەبەستی سەربازی سوودی لێدەبینی، بەڵام لە ساڵانی# پەنجاكانی سەدەی ڕابردوودا بەهۆى کەمیی ژمارەی #مزگەوتەکان و نەبوونى ئامێرى پێشکەوتوو، تۆپەكە تەنیا بۆ ئاگاداركرنەوەی #ڕۆژووڤانان بەکاردەهات تا ڕۆژووەكانیان بشکێنن.

🔻 تۆپەکە لەلایەن #دەسەڵاتدارانى عیراق بۆ# بەغداد ڕاگوێزراوە و ئێستا لە مۆزەخانەی شارەکە هەڵگیراوە، هەر بۆیە بۆ پاراستنی ئەو سیمبوولە #مێژووییە لە شێوەی تۆپەكەی وەستا ڕەجەب و لە هەمان شوێندا تۆپێک درووست کراوەتەوە.

کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شادی غوڵامی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
سەر چاوەی پەندی بانێکە و دوو هەوایە

ساڵانی زوو پیرێ‌ژنێک لە گەڵ کچ و کوڕ و زاوا و بووکەکەی دەژیان.
لە شەوێکی گەرمی هاوین هەموو لە سەر بانی ماڵەکە خەوتبوون لە لایەکی سەربانەکە بووک و کوڕەکەی و لە لایەکی‌ ترەوە کچ و زاواکەی
خەوتبوون.
پیرێ‌ژن دیتی کە کوڕ و بووکەکەی باوەشیان
بە یەک داکردۆ و خەوتوون،هەڵهەستاندن و
کوتی:لەو گەرمایەدا باش نیە وا بە یەکەوە
چەسپاون لێک جوێ بنەوە،ئەو گەرمایە
تووشی نەخۆشیتان دەکا!!!
ئەو جار چاوی لە کچ و زاواکەی کرد کە لە لایەکی تری سەربانەکە لێک جوێ خەوتبوون
هەرای لێ‌ کردن و کوتی: بەو سەرمایە بۆچی
وا لێک دوور خەوتوون؟؟باش نیە سەرماتان
دەبێ لێک بچنە پێش لە پەنا یەکتر بخەون
نەکا تووشی هەڵامەت بن...
بووک کە ئەوەی دی هەستا سەر پێ و کوتی:

بە قوربانت بم خودایا
بانێکە و دوو هەوایە

لایەک زستان سارد و سڕ
لایەک هاوین گەر و گوڕ


#__نادرمستەفازاە🌨🌞

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Audio
بیرەوەرێک لە: مامۆستا حەسەن زیرەک

نوسینی: سەلام ئیسماعیل سۆرخ

👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
برادەرێک کوتی: لە ورمێ دەگەڕامەوە، ماشێنی سەقز نەمابوو. ناچار سواری سەواری میاندواو بووم. لەوێ چوومە قاوەخانەیەک؛ کوڕێکی ڕانکوچۆخەلەبەری جوان‌چاک، بە جووتێ سمێڵی بادراوەوە دانیشتبوو. چووم لە ڕووبەڕووی دانیشتم؛ چایەکیان بۆ هێنام.  ئەوەندەم پێ‌خوش‌بوو غوربەتی گرتمی کە ئەو کوردەم دی. کوتم: کاکە کوردی؟ پوکێکی لە سیغارەکەی دا، چاوی لێ نەکردم، کوتی: بەلێ، منیش زۆر بەزەوقەوە کوتم: منیش کوردم؛ کوڕە پوکێکی دیکەی لە سیغارەکەی دا و زۆر بە ساردییەکەوە کوتی: دەی بە گونمەوە! چاییەکەم بەجێ‌هێشت و هاتمە دەرێ. وەی لە داخان وەی لە پێکەنین؛ ئەوجار بەخۆم دەکوت وەڵڵاهی دەستی خۆش بێ، دەڵێی کوردم لە ئەوروپا دیوە!
         😂😂

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🟣 ئەوڕۆ شەممە

🌱 ۱۸ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۱۸ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۸ی مارسی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۸ی ڕەمەزانی ۱۴۴۶ی مانگی
۱۸وسـیـاوڪام و۲۷۲۴ی هــــــەورامی

نا بۆ تەقەمەنییەکان و تەرەقە
ژیان جوانە، بۆ ساتێ خۆشی نەیسووتێنین
خەتەر(مەترسی)لە بۆسە دایە،وریای منداڵەکانمان بین...


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
هەشتی مارس !!!

تۆ ئەو کەسەی
پەنجە لە پەنجەی هەتاوی
لە ڕوانگەی ئاسمان ژیاوی
ژین دەبەخشی هەتا ماوی
مانگ لەحاندت داچەماوه
سەری لەڕێگەت داناوە

تۆ ئەو کەسەی
شاخ کڕنوشی، بۆ هێناوی
ئەوکاتەی وا روو ڕەشەکان
بەچۆک داهاتن لە شەنگاڵ
وەکوو هەوری پاییزی ڕەش
لەژێر چەخماغەی تفەنگت
هەڵدەوشان گەواڵ گەواڵ

تۆ ئەو کەسەی
لەژێر هەناسەی، گەورەیت
زانای زۆرت بار هێناوه
بە پێنوسی عیلم و زانست
سەریان لە ئاسمانێ داوه

تۆ داهێنەری، ژیانی
هێزی ئازادی و هەرمانی
شێری ژیان و نەتەوه
ڕاپەڕی و ناکەوییتەوە


جەعفەرمەعرووف(ژیار)

بەبۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن

👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
ژنان ڕەگ و کۆلکەی مرۆڤایەتین
هەڵە دەبێ
ئەگەر وا بیر بکەینەوە
بە سنووردار کردنی پنجەکان
پەلکەکان باشتر گەشە دەکەن
هەرچەند پنجەکان سنووردار کرێن
پەلکەکان شەمزاوتر
خمخمۆتەتر
گەشە نەکراوتر دەبن


فەرهەنگۆک:
خمخمۆتە: فاسید، ڕزیو

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
چیرۆکی (ئاسیف و ماریا شێت)
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
ئاسیف و ماریا خێزانێکی فقیر بوون کە لە گەڕەکی ئێمە ژیانیان دەکرد. خەڵک ئەوانیان پێ شێت بوون و وەک دوو شێت هەڵس و کەوتیان لە گەڵ دەکردن و بەردیان پێدادەدان و مەسخەرەیان دەکردن.
ژن و مێردێکی زۆر غەریب بوون و سکم پێ دەسووتان.
بە بابم دەکوت بابەگیان دەکرێ بچینە [پیسە پتی] من دەمهەوێ یارمەتی بدەم بە ئاسیف و ماریا و کۆمەکیان بکەم‌؟
باوکم لە جوابا ئەیوت بۆچی بچین ئەوان شێتن نزیکیان مەبە!
بۆمن زۆر جێی سەرنج بوو ئاخر ئەوان ئەگەر شێتیش بوون زەرەرێکیان بە ئێمە نەدەگەیاند بە پێچەوانە ئەوە ئێمەی وشیار بووین کە بە بەردان پێمان دادەدان و پێیان پێدەکەنین بەڵام من هیچ کاتێ بە چاوی شێت چاوم لێ نەدەکردن و نەمدەدیتن.
هەر جارەی کە بە دزی خواردەمەنیەکم بۆ دەبردن ماریا دەیلاواندمەوە و لە گەڵم پێدەکەنی. ئەو دوو بە ڕواڵەت شێتانە وەک سواڵکەران بوون و غەریب بەڵام یەکتریان زۆر خۆش دەویست ، شەیدای یەکتر بوون  لە هەرکوێ دیتبامن هەر پێکەوەبوون و بەبێ بەرانبەر یەکتریان دەلاواند و خۆشەویستیان بەرابەر یەکتر زۆر بوو
ژن و مێردێکی لە نەزەر خەڵکەوە شێت بەڵام بەلای منەوە لە هەموو وشیارەکان وشیارتر بوون.
ئەو دوانە ئەوەندەیان یەکتر خۆش دەویست کە لە فکری ماڵی دونیا و جێ و مەکان و ماڵو حاڵ دا نەبوون هەر لەو دونیا چکۆڵەی خۆیان دا ژیانیان دەکرد و قسەیان دەکردن و پێدەکەنین.
زستانان ئاسیف دار و ئاوردووی دەهێنا تا خۆی پێ گەرم کەنەوە و هەردووکیان لە دیوێکی بچکۆلانەی نەویلکە دا ژیانیان دەکرد. یەکێک لە وتە شیرینە ئاشقانەکانەی ئاسیف بە ماریا خۆشەویستەکەم بوو کە دەیکوت خۆشەویستەکەم جوانی بۆ بێژە نەدەکرا و ڵە بیری نەبوو و نەیدەزانی واژەکەی درووست بڵێ
ڕۆژێک خەڵکی گەڕەک لە جێگایەک کۆ ببوونەوە و بە یەکتریان دەکوت لێیدەن لەو دزەی لێیدەن ! دیتم خەڵکی گەڕەک ئاسیفیان بە تاوانی دزینی نان هەر وا کوێزرکوتی دەیانکوتا وبەلێدان شل و کۆڵەواریان کردبوو گەر چی هیچ نانێکیشی لە دەست دا نەبوو ئاسیف کە جەستەیەکی کز و لاوازی هەبوو نەیتوانی لە ڕووی ئەو زەربەت و کوتانەی خەڵک بەرگە بگرێت و تەحەمول بکات تەنیا ئەوەی بە سەری لێوان دەکوت ماریا، ماریا گیان من کارێکم کردوە و نەیتوانی دەوام بێنێ و خۆی ڕاگرێ
ئەسیف هەر ئەوڕۆژە گیانی سپارد و ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەوی دواتر دوای مردنی ئاسیف، ماریا تا ڕۆژ گریا و هاواری دەکرد و دەیکوت بۆچی ئاسیفتان لە من ستاند ئەمن ئەی خەڵکی گەڕەک ئێوەم خۆش ناوێت. شەوێ هەتا بەیانی دەنگی ناڵەی و فوغانی ماریا دەگەیشتە ماڵی ئێمە. ئەو شەوە لەبەر نووزەو گریانی بەسۆزی ماریا تا بەیانی خەوم لێ نەکەوت . دەنگی هەڵکەندنێکیش دەهات دەتکوت جێگایەک هەڵدەکەنێت ! بەڵام چ بوو؟؟
بەیانی کە ڕۆژ بۆوە بۆ لای ماڵی ماریا چووم دەمویست بڕێک دڵنەوایی بکەم بەڵام دیتم هەموو خەڵک لە دەوری کۆ بوونەوە دیتم ماریا ماڵە نەوی وبچکۆڵانەکەی ڕووخاندبوو و وێرانی کردبوو تەواوی شەو دەنگی ڕەپە ڕەپ و هەڵکەندنەکە ئەوەبوو کە ماڵەکەیانی خرا کردبوو هەر ئەو ماڵەی کە لە گەڵ ئاسیف درووستی کردبوو تا ژیانی تێدا بکەن
هەموو خەڵکەکە دەیانکوت چ دەکا ئەو ژنە شێتە؟ شێت بوو شێت تریش بوە.
هەر وا چاومان لێ دەکرد کە ماریا هەموو ماڵەکەی ڕووخاندە سەر یەک و لە ئاخیر دا کە بە ئاخیرین خشت یا ڕەنگە یەکەمین خشت گەیشت و هەڵی گرت و لە باوەشی گرت و یەک بە خۆ هاواری کرد و کوتی من و ئاسیف ئەو خشتە کە یەکەمین خشتی ماڵەکەمان بوو پێکەوە داماننا بەڵام ئێوە هەم ماڵەکەتان لێ ستاندم و هەم ئاسیفم 😭
ئیتر هیچ شتێکم بۆ نەماوەتەوە جیا لەو یادگاریە ئەو خشتە کە نیشانەی دەستی من و ئاسیفە لە سەری . ماریا خشتەکەی لە باوەش گرت و بەگریانەوە ڕۆیی و ڕۆیی و هەرگیز نەگەڕایەوە.
ئێستا بیست ساڵە کە لەو گەڕەکە هیچ کەس مناڵەکەیانی بەناوی ئاسیف یا ماریا نەکردووە

نووسراوەی فارسی

#ئــارەزوو نووری

وەرگێڕانی بە کوردی ــ

#قەلەندەر


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
شەکرە سێو🍎🍃
علی مردان
#موسیقی

شەکرە سێو...🌷

عەلی مەردان

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە مابەینی
ڕیتا و چاوەکانم
تفەنگێکە
ئەوەی کە ڕیتا دەناسێ
دادێتەوە
وە بۆ ئەوخودایەی
وا لەو چاوە
هەنگوینیانەی دایە
نوێژ دادەبەستێ

وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر باوکەکانمان لە بەر چاوی ئێمە
دایکەکانمانیان ماچ کردبایە،
ئەگەر خەڵکی قەدیم بە ژنەکانیان
نەکوتبایە دیوار یان خانوو
یان بە ناوی کوڕ بانگیان نەکردبایەن.

ئەگەر جار جار بە جێی
کۆنە و مەلافە و پاڵوێنە
کتێب و قەڵەممان لە دەست
دایکەکانمان دیتبایە.
ئەگەر فێر بایەین ژنێک کە
عەتر لە خۆی دەدا خراپ نیە
ئەگەر فێر بایەین ژنێک کە
پێدەکەنێ و پرچی بەردەداتەوە
مەبەستی لەش‌فرۆشی نیە
ئەگەر بە دەنگی پانیەی ژنێک
هەزار و یەک سەر بۆ لای دەنگەکە
نەسووڕاباوە،
ئەگەر هەر پیاوێک لە گەڵ ژنەکەی
مێهرەبان با و لقێ گوڵی پێشکێش کرد با
پێیان نەکوتبا ژن زەلیل و لە ژنەکەی دەترسێ،

ئەگەر کاتێ کچەکەمان دڵداری بوو،بە داس سەری نەبڕیبا و بە گوللە نەمانکوشتبا و پێمان بێ‌نامووسی نەبایە وەک کاتێ کوڕەکەمان ئەوینداری کچێک دەبێ پێی خۆشحاڵ باین،

وە هەزاران و هەزاران ئەگەر و بەڵامی تر
گەر نەبایەن...
ئەمڕۆ ژنانیان هەر بۆ پێوەریەکی گرێی دەروونی و سێکسی لەکۆمەڵگادا نەیاندێنا ئەژمار...

باوەڕ بکەن پێوانەکانمانیان گشت هەڵە نووسیوە،هەڵەن، هەڵە...!

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمڕۆ هەشتی مارس
ڕۆژی جەهانی خاتوونەکانە ( روز جهانی زن )  مەبارە
ک بێ

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🔳 ئاگاداریی بەڕێوەبردنی خولی فێرکاریی سەرهێڵی ڕێزمانی کوردی.

🔺وانەبێژ: سینا ڕەحیمپوور

بۆ ناونووسی و زانیاریی زۆرتر، پەیوەندی بە ئایدیی خوارەوە لە تەلەگرام بگرن:
@sinarehimpur
مێژووی ڕۆژی جیهانی ژنان واتە ٨ ی مارس هاوکاتە لەگەڵ مێژووی ڕوبەڕوبونەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی ژنان بەرامبەر نادادی و بێ مافیان لە کایە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا.

هەڵبژاردنی ٨ ی مارس وەک ڕۆژی ژنان لە جیهاندا، دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایی و ڕوبەڕوبونەوەی ژنانی کرێکاری ڕستن و چنین لە ساڵی ١٨٥٧ لە شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا.

کاری زۆر و سەخت لەگەڵ کرێی کەمی کرێکارانی ژن لە کۆتاییەکانی سەدەی هەژدەیەم و سەرەتای سەدەی بیست، وای لە ژنان کرد کە ناڕەزایی دەرببڕن لەبەرامبەر بەدەستهێنانی مافەکانیان.

لەم ڕۆژەدا کرێکارانی ڕستن و چنین لە کارگەیەکی گەورەی پۆشاکدا بەرامبەر سەختی کارەکەیان و کەمی مووچەکەیان و خراپی باری داراییان ناڕەزاییان دەربڕی، ئەم ناڕەزاییە بەشێکی زۆری ژنانی ئەم کارگەیەی گرتەوە و بەردەوامی هەبوو.

لە ٨ ی مارسی ١٩٠٨ دا دوای تێپەڕینی زیاتر لە ٥٠ ساڵ ژنانی کرێکاری کارگەی رستن و چنینی کەتان لە شاری نیۆیۆرک لەگەڵ یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە، بەهۆی پەستانی زۆری کار لەسەریان و مووچەیەکی کەم دەستیان بە دەربڕینی ناڕەزایی کرد، خاوەنی ئەم کارگەیە بە هاوکاری پاسەوانەکانی کارگەکە و بۆ ڕێگری لە ناڕەزایەتی بەشەکانی تری کارگەکە، ئەم ژنانەی لە شوێنی کارەکانیان زیندانی کرد، بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە کارگەکەدا کەوتەوە و تەنها هەندێک کرێکاری ژنی دیلکراو توانیان خۆیان ڕزگار بکەن، لەم کاتەدا ١٢٩ کرێکاری ژن لەم ئاگردا سووتان.

ڕۆژی ٨ی مارس بەمشێوەیە وەک ڕۆژێک بۆ نارەزایەتی ژنان بەرامبەر نادادییەکان لە یادەوەری خەڵکیدا مایەوە، لە ساڵانی دواتردا و لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ناڕەزایەتی ژنان وەک خۆپیشاندان و دروستکردنی فشار لەبەرامبەر مافەکانی ژناندا بەردەوام بوو.

یەکێک لە دیارترین داکۆکیکەرانی مافەکانی ژنان لە وڵاتی ئەڵمانیا کلارا زێتکین (١٨٥٧-١٩٣٣) بوو، خواستەکانی ناڕەزایەتی ژنانی لە ئەڵمانیادا لەسەر بنەمای ٨ کاتژمێر کارکردن بۆ ژنان لەڕۆژێکدا، مافی پشوو، مافی مۆڵەتی لەدایکبوونی منداڵ، یەکسانی مافی ژنان لەگەڵ پیاواندا لەیاسادا خستە ڕوو.

لە ئەوروپا دووەمین کۆنفرانسی سۆسیالیستی نێودەوڵەتی ژنان کە ١٠٠ ژن بەشدارییان تێدا کردبوو لە ١٧ وڵاتی جیهاندا، بە پێشنیاری کلارا زێتکین لە ٢٧ ی ئابی ١٩١٠ لە کۆپنهاگن رۆژی 8 ی مانگی مارس وەک ڕۆژی ژنان دەستنیشان کرا.

یەکەمین ڕۆژی جیهانی ژن لە مانگی مارسی ١٩١١ لە دانیمارک، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، نەمسا، سویسرا و ئەمریکا بەڕێوەچوو، ملیۆنان ژن لەم ڕۆژەدا بەشدارییان کرد، خواستە سەرەکییەکانی ژنان بریتی بوون لە یاسای پاراستنی کار بۆ ژنان، مافی دەنگدان و بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکاندا، یەکسانی مووچە لەگەڵ پیاواندا، ٨ کاتژمێر کارکردن لە ڕۆژێکدا، پاراستنی دایک و منداڵەکەی، زیادکردنی مووچە کەمەکان.

👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣 ئەوڕۆ یەکشەممە

🌱 ۱۹ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۱۹ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۹ی مارسی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۹ی ڕەمەزانی ۱۴۴۶ی مانگی
۱۹وسـیـاوڪام و۲۷۲۴ی هــــــەورامی

🔻له‌ گوڵ و له‌ گوڵان له‌ گوڵی گه‌نم و جۆ
نه‌ژی ئه‌و زاڵمه‌ی دایبڕیم له‌ تۆ

🔻دووریت ئارامی گیان له‌به‌ر هه‌ڵگرتووم
له‌ دوای ئه‌و کۆچه‌ت ساتێ نه‌سره‌وتووم
له‌ گوڵ و له‌ گوڵان له‌ گوڵی گه‌نم و جۆ
نه‌ژی ئه‌و زاڵمه‌ی گیان دایبڕیم له‌ تۆ

🔻به‌ وێنه‌ی مامز بیره‌ بیر ‌ئه‌خۆم
هه‌ر شه‌و له‌ لایه‌ک هه‌وارگیر ئه‌خۆم
له‌ گوڵ و له‌ گوڵان له‌ گوڵی گه‌نم و جۆ
نه‌ژی ئه‌و زاڵمه‌ی گیان دایبڕیم له‌ تۆ

🔻له‌به‌ر ئه‌و کۆچه‌ت پشتم چه‌ماوه‌
وه‌ک داری بی و بادام ته‌وژمی داوه‌



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
ئینسانەکان ئەوەندە خێرا دەگۆڕدرێن
کە تۆ دەرفەتی ئەوە ناکەی تەماشای
کاتژمێر کەی، بزانی مابەینی دۆستایەتی
و دوژمنایەتیەکان چەند خولەکە؟؟؟

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2025/03/15 05:00:11
Back to Top
HTML Embed Code: