Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
زمانی من ناسنامەی منە
هەر کەس زمانی دایکی خۆی
نەزانێ بێسەوادە ئەگەر دنیا
بە زانستی لە سەر قامکی دانێ

نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هاوڕێیان ۲ی ڕەشمە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستای نەمر هەژار و  ڕۆژی زمانی دایکی کاتژمێر ۱۱ی بەیانی لە سەر گۆڕی پیرۆزی مامۆستا هەژار یادێک لەو نەمرە و لە ڕۆژی زمانی دایکی دەکەین

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
(( #زمانی_دایک ))

زمانی دایک،
زمانی عه‌شق و خۆشه‌ویستی و
زمانی هێزه‌،
بۆ هه‌ر که‌س و هه‌ر وڵاتێ!

ناتوانێ بێ ڕێز سه‌یری کا
هیچ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێ!


من دڵنیام، ڕۆژی قیامه‌ت؛
خواش نامه‌ی کرده‌وه‌ی کوردان،
به‌ زمانی شیرینی کوردی ئه‌یان داتێ!


#ک_د_ئازاد

(۲ی ڕەشەمە)ڕۆژی زمانی دایکی پیرۆز بێت.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2ی ڕەشەممە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی لەهەموو گەلی کورد پیرۆز بێ جێی خۆیەتی یادێکیش بکەین لەو بەڕێزانەی کە بە گیان و ماڵی خۆیان ماندوو نەناسانە خزمەت بەزمان و ئەدەبی کوردی دەکەن کە بە هەزاران جار تووشی ئەستەنگ دەبنەوە جێگای ڕێزن!!
خوێندن و نووسین بەزمانی دایکی ئەرکی سەرشانی هەموانە

زمانی کوردی ناسنامەی گەلە

جەلال هێجانانی ٫٫بێ خەو٫٫
2ی ڕەشەممەی 1400
🔸🔸🔸🔸

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔺 #کاناڵ_فەرهەنگی_ژان 🔺


🎥بەبۆنەو ڕۆ پارێزناو
#زوانی_ئەدٚایی
🥰
🎙شێعرە و دەنگ:
#حسەین_خوورا


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥 تکایە بینەر بن

وتە بەنرخەکانی دوکتۆر "ڕەهبەر مەحموودزادە" سەبارەت بە فەلسەفەی زمانی کوردی

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣 ئەوڕۆ هەینی

🌨 ۳ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌨 ۳ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌨 ۲۱ی فێورییەی ۲۰۲۵ی زایینی
🌨 ۲۲ی شەعبانی ۱۴۴۶ی مانگی


🔻دڵم تەنگە وەکو خونچەی دەمی تۆ
سەرم گێژە لە گێژی پەرچەمــــی تۆ
دڵ و گیان و ژیانــــــــم دا بە ماچێــک
وتت پێک نایە زۆری مـــن کەمــــی تۆ
لە چەشنی ئاگرن کوڵمی گەشی تۆ
لە مار ئەسـتەمترن پرچی ڕەشـــی تۆ
بڵێم وەک چی دەچی، هەرگوڵ دەزانم
لە گوڵ ناسکترە ناســک لەشــــی تۆ
لە گوارەی پڕپەرەنگ دڵ پڕپەرەنگـــــم
چەماوی بەژن و باڵای شۆخ و شەنگم
لە سەر سینگی سپی چاوم سپی بوون
لە تاوی زەردە لیمـــۆت زەردە رەنگـــــــم
#مامۆستا_هەژار

🎙️بێژەر:شایان حاجی شەریفی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چاوەکانت 
لە بەرینی پاکی هەستم
گوڵەڕازقێکیان چاند
تا تەواوی زستان
بۆنی کراسەکەت
لەو دەوروبەرە
پیاسە بکا
ئەی بریا کە ئەوین
زمانی قسە هەبا

✍️
#مرضیه_بازرگانی_گلپر
وە ـ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
ــــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

چشمانت 
در وسعت معصومیت احساسم
رازقی کاشت
تا تمام زمستان
عطر پیراهنت
همین حوالی
پرسه بزند
«عشق را ای کاش
زبان سخن بود»

✍️
#مرضیه_بازرگانی_گلپر
📚
#خوشه_خوشه


╭─►
@Golparrrrrrrr    حریر
╰─────────────
وە جەحەندەم
هەر ئەو شەوانەیە
کە بە بێ تۆ
ڕۆژم لێ دەبێتەوە....

#یلدا_کولیوند

وە ـ نادرمستەفازادە
تۆ ڕێگایەکی هەڵەت گرتۆتەپێش
ژیان شتێکی گەورە و مەزنە.
تەنانەت ئەگەر ئەوینداریش نەبی.
ئەگەریش شۆفیری شەمەندەفەڕ بی،
تەنیا شتێکی کە شادی تێدا نیە
ئەوەیە کە خەڵکانێکی ڕێزدار و بەشەڕەف
مل‌کەچ و گوێ‌ڕایەڵی تاقمێکی دەروون‌ناپاک و دز و گەمژە بن.
بەڵام ژیانیان بۆ ئەوانە دروست نەکردووە،
ئاخری تەمەنیان تەواو دەبێ،ڕاست وەکوو
زامێکی کە ناتوانێ لە سەر لەشێکی ساغ
بمێنێتەوە و دەوام بێنێ.

#ماکسیم_گورکی
وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
وەک ئەحمەد کایا دەڵێ :

دایە ، ئەو بێشەرەفانە سەر و ڕیشی
مردووش سپی دەکەن...


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خودا بکا بارودۆخ باشتر بێ و سیاسەتوانەکان فەرامۆشی بگرن، پۆستچییەکان نامەی باش بێنن،ڕۆژنامەنووسەکان ڕووداوی پڕ لە
هەواڵی خۆش بووسن.

خودا بکا بارودۆخ باشتر بێ،گوڵ فرۆشەکانی
سەر چوارێیان بچنەوە ماڵیان، منداڵانی کار لە باوەشی گەرمی دایکیان‌دا مناڵی بکەن وە دوژمنایەتی لە هیچ کوێ نەمێنێ.

خودا بکا بار و دۆخ باشتر بێ،ساغی و سڵامەتی بۆ ڕەگە بێ‌ڕووح و گیانەکانی دنیامان بگەڕێتەوە،دارەکان بەر و بۆی باش
بدەن،دنیا پڕ بێ لە میوەی جوان بێ‌میوە
قەت نەخەون منداڵە هەژارەکان...

خودا بکا دیسان لە دەوری یەک کۆ بینەوە
باس لە بیرەوەری خۆشی ژیان بکەین دیسان نێوان خۆشییەکان چێژی باوەش بگرێ و دۆستایەتییەکان پڕبن لە چێژی خۆشەویستی بێ‌ترس بکرێ ئازیزانمان ماچ کەین و لە باوەش گرین.
بڵێی دیسان بکرێ لە لای یەک دانیشین دوو سێ ئێستیکان چای گەرم بخۆینەوە،تامەزرۆی
بۆنەکان بین دەم بە پێکەنین.
خودا بکا دیسان بە دەوری دڵەڕاوکەچکۆلەکان و دڵخۆشییەگەورەکان و بۆ ئەو ڕۆژانەی کە میچی ئاواتمان بەرز بوو بگەڕێینەوە؟

خودا بکا تەواوی سیاسەتوانەکان فەرامۆشی بگرن!!

نرگس صرافیان طوفان
وە ـ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣 ئەوڕۆ #شەمبە

🌨 ۴ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌨 ۴ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌨 ۲۲ی فێورییەی ۲۰۲۵ی زایینی
🌨 ۲۳ی شەعبانی ۱۴۴۶ی مانگی

🔻نێوی فیلم: دراوسێ

🔻ئەم چیرۆکە،باس لە ژیانی سەختی منداڵێکی #کورد لەسەر سنووری #تورکیە و #سوریە دەکات؛ چەوسانەوەی کوردان، #کۆچ، #بەعەڕەب کردنی کورد، ستەم و نادادپەروەری نیشان دەدات.

🔻لە بەشێک لەو فیلمەدا مامۆستا #عەڕەبەکە منداڵە کوردەکە تەنبێ دەکا چونکە نازانێ بە عەڕەبی قسان بکا و ناچاری دەکات بڵێ: #من_عەڕەبم!

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
لە دوو خشتەکی لێوانت
دەکرێ
وشە بە وشە
پێکەنین
بڕنی...

پەری ئەکبەر پوور

وە ــ نادرمستەفازادە

ــــ ❤️❤️❤️❤️

از دو بیتی لبانت
می‌شود
واژه‌واژه
لبخند چید

#پری_اکبرپور
#سپکو
کۆشکی_بلوورین-مامۆستا_هەژار_موکریانی-بە_دەنگی_خۆی(128k)
<unknown>
کۆشکی بلوورین...

مامۆستا #هەژار


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
یەكەمین كۆنسێرتی من و یەكەمین تەجروبەم
هەم ناخۆش بوو هەم خۆش
ناخۆشێكەی ئەوە بوو كە جلێكی كە یەک مانگ پێشتر خەریكی ئامادە كردنی بووین نەیان. هێشت لەبەری كەم و چون ئافرەت بووم نەیانهێشت دەنگی من لەسەرەوەبێ و میكڕۆفۆنەكەیان بە ئانقەست  سەوتیان كەم كردبۆوە😞
خۆشێكەی ئەوە بووبۆمن بوو تەجروبە كە خۆم هەڵسەنگێم كە چەندە دەتوانم لە كۆنسێرت ئازیزەكانم ببینم و لەگەڵیان و لەكنیان دڵخۆش بم و بتوانم لە داهاتوو كۆنسێرتی خۆم بەڕێوە ببەم☺️
ئەوەش كوورتە فیلمێك بوو كە پێم خۆشبوو ئێوەش بیبینن❤️💎

ئاگرین سەوزە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
لە سەر قەبرم بنووسن:
مۆریانەکان بە ژەهری‌مارتان بێ،
ئەو جەستەیە کە دەیخۆن پڕ لە
ئاوات و تاسەی شیرین بوو...

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
جیاوازی خۆشەویستی و ئەوین

ئەوین لە چرکەساتێک درووست دەبێ،
خۆشەویستی لە درێژایی ڕۆژگار.ئەمە بنەڕەتیترین جیاوازی نێوان ئەوین و خۆشەویستییە.
ئەوین پێوەرەکان دەڕمێنێ،خۆشەویستی بە پاڵپشتی پێوەرەکان درووست دەبێ.ئەوین کوتوپڕ و نەخوازراو بڵێسە دەگرێ،خۆشەویستی لە ئاشنابوون و ویستن سەرچاوە دەگرێ.
ئەوین یاسا و ڕێسا ناناسێ،خۆشەویستی ئەوپەڕی ڕێزلێنان لە کۆمەڵێک یاساگەلی سۆزدارییە.
ئەوین هەڵدەقوڵێ،وەک گڕکان و هەڵپە دەکات،
وەک تاڤگەیەکی گەورە،
خۆشەویستی،ڕەوانە،وەک ڕووبارێک لە بەستێنێکی کەم نشێو‌دا.
ئەوین ڕووخێنەری خۆیەتی،
خۆشەویستی،بنیات‌نانێکی گەورە.....!

دوکتور شاهینی فەرهەنگ
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2025/03/15 04:36:35
Back to Top
HTML Embed Code: