Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣 ئەوڕۆ سێشەمبە

❄️ ۳۰ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۳۰ی بەهمەنی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۱۸ی فێورییەی ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ۱۹ی شەعبانی ۱۴۴۶ی مانگی


🔻من هاتووم بۆ ئەوەی ئەم ئاگرە گەورەیەی نیشتمان تێم بەربێ.  #شێرکۆ_بێکەس


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
فەتاح سەبزەواری

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
خۆشم دەوێی
وە ئەوە گشت
سەروەت و سامانی
منی شێتە
چونکێ
لە هەر هەناسەیەکم‌دا
ناوت دێنمە سەر زار
لە هەر خەوێکم دا
هەر لە گەڵ تۆ
دەکەم دیدار

ئەوینی تۆ
ئاورێکی وای
لە دڵم بەرداوە
کە بە هیچ بارانێ
نەکوژاوە
تۆ هەموو نهێنی و
سڕەکانی منی
وە من
لە دنیای بێ‌کۆتایی تۆ
گشت ژیانم لێ ون بۆ
 
ئەو ساتەی دووری لێم
ڕۆژگار
بۆم ڕاوەستاوە
ئەو ساتەی نزیکی
دنیام
بە ئەوینت
ڕەنگی گۆڕاوە

خۆشم دەوێی
نەک بە خاتری ئەوەی
لە لام ماوی
بەڵکوو
بە یادی ئەوەوە
لە دڵم دا
زیندووی و جێگیر کراوی...

#ابولفضل_وکیلی

#وە_نادرمستەفازادە

ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

دوستَت دارم 
و این همه دارایی من، 
دیوانه است... 
چرا که در هر نَفَس، 
نامت را به زبان می‌آورم، 
و در هر خواب، 
چهره‌ات را می‌بینم. 

عشق تو، 
چنان آتشی در دل من افروخته، 
که هیچ بارانی نمی‌تواند خاموشش کند. 
تو، 
تمامی رازهای منی، 
و من، 
در دنیای بی‌نهایت تو گم شده‌ام. 

هر لحظه‌ای که دوری، 
زمان برایم متوقف می‌شود، 
و هر لحظه‌ای که نزدیک می‌شوی، 
دنیا به رنگ عشق درمی‌آید. 

دوستَت دارم، 
نه تنها به خاطر آنچه که هستی، 
بلکه به خاطر آنچه که در من زنده می‌کنی...

#ابولفضل_وکیلی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
ڕۆژێک هەر وا بۆ بێ تاقەتی چوومە بەر هەیوانەکەی مزگەوت کە لە پاییزاندا تاوێکی سەرمابردوو تێی دەکا و تینەکەی دەڵێی سۆبەی داری بێ‌ئاوردوویە بە حاڵ گەرمی هەیە دیتم ئەوە سۆفی حەسەن و مام محەممەد خۆیان وەبەر تاوەکە داوە و سۆفی حەسەن دەڵێ:ئای محەممەد گیان تۆ  لە بیرتە ساڵانی زوو نە ئەو جەهاد و مەهادە بوو و نە کەسیش کار پێیان بوو بە خودای چەندین ساڵ وەرزێریمان کرد نەمانزانی دەرکی دایرەی وەرزێری لە کام لاوە دەکرێتەوە و سەم و کودیشمان هەر چەندی بویستبایە لە قەپانەکەی قاسم ئاغا بە کەیفی دڵی خۆمان دەمانبردەوە و لە پاییزێوە تا هاوینێ،ئەو حاجی حەمەحسێنە خودای لێ خۆش بێ، پێی‌دەداین هەر باسی پووڵیشی نەدەکرد و هاوینێ لە بنە خۆیان و چەتەکە بڕێکمان گەنم بۆ دەبرد،باوەڕت بێ تەلیسێک کود دەکیلۆی گەنم نەدەبڕی، بەڵام بە داخەوە هەر ئەو جیهادی وەرزێرییە پەیدا بوو، بەرەکەت لە ئاسمان و زەوی و لە هەموو شت هەڵگیرا کیلۆی کود گەیشتە دوو هێندی گەنم و تازە بەو حاڵەشەوە دەستیان بە سەر داگرتۆ و ساڵێ جارێک یان دوو جار ئەویش نەک بۆ تەواوی مەزراکەت،ئەوە میرزا بنووسێک لەوێیە و ئەگەر دەچی جارێ چایەکی لە پێشە و پاشان دەست بە گووشییەکەوە و چاویلکەکەێ دەخاتە تۆقی سەری و بە لالوتێک تەماشات دەکا و دەڵێ مامە بۆ هاتووی؟؟؟
وەڵا میرزا گیان هاتووم بۆ کوودی!!
کارتەکەم لێ وەردەگرێ و چاوێک لە تەلەویزیونەکەی بەر دەمی دەکا و شتێکت
بۆ دەنووسێ و  بە ئیشتیای دڵی خۆی، پاشان دەبێ لەیسانێک بگری و بڕۆی بۆ دەرکی دووکانی کاکی کودفرۆش ئەویش لەوێ چاو لە تەلەویزیوونەکەی خۆی دەکا،جا خۆی و خودای خۆی، دەڵێ مام سۆفی شەش تات بۆ نووسراوە،هەر چەند دەڵێم کوڕە جا چۆن شتی وادەبێ شەش تا؟؟!! میرزا گیان بڵێی ئەو تەلەویزیونەی تۆ لە گەڵ تەلەویزیۆنی میرزاکە ڕاست بێ و ئانتێلەکە خراپی پێشان نەدا، دەڵێ نا نا دڵنیا بە چەندی لەوێ بۆت نووسراوە هەر ئەوەندەیە جا وەر شەش تایان لە لەیسان میرزا ڕەحمانی هاوێ و وەروە بەرەو دێ،ئەگەر باوڕم پێ دەکەی هەر دەتکوت دوو مەڕت لە هۆڵێکی دووسەت سەری‌دا بەڕەڵا کردۆ هەر تێی‌دا دیار نەبوون و کاتێ سەری خۆم  خوێندەوە و بەکرێ ماشێن و هاتوو چۆوە خۆ زۆر لە کودی دووکانەکانی قەپان پتر تەواو ببوو و بۆ هەر هێکتارێک ڕەنگە دەکیلۆی وەبەر کەوێ،ئەویش بە حاڵە حاڵ،جا لەوش سەیرتر پەیدا بوونی شیرکەت تەعاونی ئاژەڵدارانە وەڵاهی دەڵێم لە داخی ئەوانە ئەو دوو سێ سەرە مانگا و مەڕە گوو بە کلکەش سەر بڕم وەکوو قەدیم لە کووپەڵەیەکی شین‌دا بیانکەمە قاورمەو ئەو زستانەیان پێ‌ڕابوێرین، هەر لە خۆوە ئەوانەمان لە سەر خۆمان زیاد کردۆ و کردوومانەتە کەڵەگا و کەیخوودا ساڵێ دوو جاران کەپەک دەدەن و ئەویش بۆ ئەوەی بیبڕن سەت بیانووت پێ‌دەگرن ئەرێ بیمەت کردوون کوڕە کاکە بیمەی چی بۆ خۆم و بە دوومانگای قۆتڕەوە کە لە برسان هەر زرتەی چاویان دێ، بیمە چی؟
خۆ هەژدە تەگەرم نیە یا واکێسنەت کردوون بابە گیان واکێسنەی چی ئەوە تازە ملیونێکم بۆ چاککردنیان داوە کابرای دوکتور لێیان بچێتە ژوورێ،بە خودای زەندەقیان دەچێ و بەریش داوێن...
شیر کە لە ئاو زۆر هەرزانترە گوێلکیشیان دەچێ،ئەو جار کۆسە چوو بۆ ڕیش سمێڵیشی لە سەر دانا.
جا لە هەمووان سەیر ئەوەیه دووای شەش مانگان و جێ بە جێ کردنی ئەو هەموو بڕوو بیانوویە ئاغای شیرکەتی ئاژەڵداری دەڵێ وەڵا لە دایرەی جەهادی وەرزێری مانگای بیست کیلۆیان کەپەک بۆ داناوە کوڕە مام محەممەدگیان ئاخر هەر بۆیە دنیا خرا بۆ
ئەرێ میرزای سەر کورسی جەهادی
وەرزێری دەزانی مانگا بە بیست کیلۆ دوو ڕۆژان بەڕێ ناچێ کەس نیە پێی بڵێ
کاکەگیان بۆ خۆت وەرە دوو ڕۆژ مانگایەک بە بیست کیلۆ کەپەک بە خێو کە و هەڵیگرە بۆ خۆت،نازانم ئەرێ دایرەی وەرزێری تۆ کاری وەرزێرەکانت زۆر بە ڕێک و پێکی جێ بە جێ کردۆ، و نۆبەی کاری ئاژەڵدارییە وەڵاهی نەمزانی ئەوانە بە زەوی و زاران ڕادەگەن، یا کاری مەڕ و مانگایان دەکەن، بە خودای لە شاری عاڕەبانەیەک پەیدا کەی و دەست بکەی بە بابۆڵە هێلکە فرۆشتن،زۆر بە قازانجترە.
جا بۆ لات وایە دەردی ئێمە هەر یەک و
دووانە؟لە بیرت ماوە چەوەندەرمان دەچاند و کاتێ هەڵماندەقەندەوە دووکەس
بە پێمەڕە گڵیان لە ترێلەکە دەکرد و دووکەسیش چەوەندەریان تێ‌داویشت و هێشتا تراختۆنەکە نەدەهاتەوە ماڵێ پووڵەکەیان پێ دەداین،ئێستا لێرە وەک شووتنەوە دەیشۆینەوە و دەینێرینە کارخانە و دوای شەش مانگ پووڵەکەمان وەک سواڵکەر کەم کەمە دەدەنێ بە خودای بۆ خۆم ئاگام لێ
نیە ئەوە ساڵ تەواو بوو کوڕەکان هەر
دەڵێن پووڵیان نەداوە، ئیتر نازانم
ڕاست دەکەن یان درۆ؟
مام محەممەد گەرووی پاک کردەوە و
مژیەکی تووندی لە جگەرەکەی دا و دووکەڵ بە هەر دوو کەپۆی دا هاتە دەرێ، هێندە بێ دەنگ ڕاوەستابوو هەر باوێشکی دهاتێ کوتی:وەڵا حەسەن، خۆ ڕاست دەکەن هی ئێمەش هەر دەڵێن نەدراوە بڵێی هەموویان هەر درۆ بکەن؟؟


نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴تصاویری از عملیات دستگیری قاتلین دانشجوی دانشگاه تهران

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🕊️ لەدایک بووی
کۆماری چاوەکانی تۆم
نایشارمەوە چەندە شەیدای
نیشتمانێکی سەربەخۆم




☀️ڕۆژبـاش کـوردستان
🗓 ئەمـڕۆ چوارشـەمـمـە


❄️ ۱ی ڕەشەمەی  ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۱ی ئیسفەندی ۱۴۰۳ی هەتاوی
❄️ ۱۹ی فێورییەی ۲۰۲۵ی زایینی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
قسەکردن و ئاخاوتن بە #زمانی ــ دایکی توانایی فێربوونی مناڵان زۆرتر دەکا: بێبەری کردنی منداڵەکانمان لە فێربوونی زمانی دایکی‌ گرفتێکی چکۆڵە نێ، بەڵکوو کۆسپێکی گەورەیە؛

کارناسی کێشەکانی تایبەت بە فێربوون و ڕەفتاری پەروەردە‌ و فێرکردنی ئێستێسنایی پارێزگای ئیلام ئاشکرای کرد و گوتی:
ئەو منداڵانەی کە بە زمانی دایکی گۆچ نەکراون واتا بە زمانێکی‌تر دەستیان بە قسەکردن کردووە لە قۆناغی ئامادەیی و سەرەتایی‌دا سەبارەت‌ بە فێربوون ڕووبەرووی کێشەگەلی زۆر دەبنەوە.
هەروەها زارا مرادپوور گوتی:
زمانی دایکی منداڵ ئەو زمانەیە کە دایک لە کاتی دووگیانی‌دا قسەی پێدەکا چونکە لە کاتی دووگیانی‌دا منداڵ نزیکایەتی و تێکەڵی لەگەڵ دەنگی دایکی هەیە و بڕگە و پیتەکانی ئەو زمانە زۆرتر وەردەگرێ کەوابوو ئەگەر پاش لە دایکبوونی منداڵ، حەول بدەی بە زمانێکی دیکە لەگەڵی بدوێی ئەوە منداڵەکەت لە سادە فێربوون بێبەش کردووە.

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
بە سرنج دان بەوەی کە
بە تفەنگەکانتان هەڕەشەمان
لێ دەکەن،بڕیاری ئێمە ئەوەیە
کە لە ژیانی ناخۆش
زیاتر لە مردن بترسێین...

برتولت برشت

وە ـ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
مەجلسی ٣
م زیرەک وە م ئەحمەد شەمال
ئەمان ئەمان....

مامۆستا حەسەن زیرەک و ئەحمەد شەماڵ



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
کابرایەک ژنەکەی سەگ گرتی و کۆچی دوایی کرد
زۆر خەمبار و بێ‌تاقەت بوو بۆ ژنەکەی .

کوڕەکانی زۆریان لێ‌کرد ژن بێنێت بە تەنیا نەمێنێتەوە
ئەویش ڕازی بوو ژن بێنێتەوە 
کوڕەکانی کچێکی جوانیان بۆ هێنا .

ئیتر کابرا زۆر کەیف خۆش و دڵخۆش بوو ،
پاش سێ مانگ کوڕەکانی بانگ کردوو پێی وتن
بڕۆن پێنج مەڕ 🐑 بێنن بیکەن بەخێر .

یەکەمیان بدەنە ماڵە هەژارەکان
دووەمیان بدەنە هاوسێکان
سێیەمیان بۆ خۆتان بیخۆن
چوارەمیان بۆ خۆم و بووکەخان دانێنن
کوره‌کان وه‌تیان ئەدی پێنجەم بەرخ بدەینە کێ
وتی کوڕم بیدەنە ئەو سەگەی کە دایکتانی گرت😅😅😂😂
☀️
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
له‌داوێنی_ئاربه‌با_ـ_ژمارە_٥۷‌‌.pdf
4.9 MB
گۆڤاری ژمارە ٥۷:
لە داوێنی ئاربەبا

ڕەشەمەی ۲۷۲٤
(۱٤۰۳ی هەتاوی)

سەرنووسەر: 
#ک_د_ئازاد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
لە ئەسپ کە بکەوی
دیلی سەرکۆنەی زەوی دەبی!!
ئەوە یاسای ئینسانەکانە
بە دەوری ئاورێک دا سەما دەکەی
کە تۆ تێی‌دا دەسووتێی!
ڕۆژگارێکی زۆر ناخۆشە
ڕاست ئەو کاتەی
لە ئاور دا دەبێ زوغاڵ
هەموویان بە بیانووی
ئاو هێنانەوە دەڕۆن
نامێننەوە لە لات
هەر یەک دۆست و هاواڵ

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئێمە شایی دەکەین
لە تاڵترین
کاتی ژیانمان
هەڵدەپەڕین
بە سەما و هەڵپەڕکێ و
قاقا و پێکەنین
دوژمنمان بە چۆک دادێنین


نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🦚 زمانی من ناسنامەی منە 🦚



☀️ڕۆژبـاش کـوردستان
🗓 ئەمـڕۆ پێنجشـەمـمـە


❄️ ۲ی ڕەشەمەی  ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۲ی ئێسفەندی ۱۴۰۳ی هەتاوی
❄️ ۲۰ی فێورییەی ۲۰۲۵ی زایینی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
زمانە زامنی مان و نەمانت
فەرامۆشی نەکەی ڕۆڵە زمانت

زمانی هەرهەموو دنیا بزانی
زمانی خۆت نەزانی هەر نەزانی*

زمانی خۆت زمانی پاکی شیری
کەرەستەی دەربڕینی بیری ژیری

زمانی خۆت زمانی دایک و منداڵ
زمانی پاک و بێگەردی گروگاڵ

زمانی هەست و سۆزی لاېەلاېە
یەکەم دەنگی زوڵاڵی داېە داېە

زمانی گیان، زمانی گیانی‌گیانی
زمانی جوانترین ڕۆژانی جوانی

زمانی ڕیشەداری کۆنی دەوران
زمانی هەرهەمیشە ماوی نەمران

بناخەی باوەڕ و بڕوابەخۆبوون
بە دەنگی خۆوە پێناسەی مرۆبوون

زمانی خۆشەویستیی خاک و زێدت
کلیلی کردنەوەی دەرکەی ئومێدت

زمانی دڵ زمانی مێهرەبانی
زمانی گوڵ زمانی ئاو و کانی

زمانی هەور و گرمە و نەرمەباران
بەرامەی پرچی سەوزی نەوبەهاران

زمانی چاوی ڕوون و بیری ڕۆشن
زمانی پەنجەرە و بەرکاز و ڕۆچن

زمانی پڕ لە عەشق و خۆشەویستی
لەئاستی نیشتمانا خۆنەویستی

بەڵێ ڕۆڵەی زمانشیرین و جوانم
ورەم هیوام هەناسەم هێزی گیانم

زمانت خشتە بۆ دانانەوەی خۆت
زمانت کە چەپەر بۆ مانەوەی خۆت

زمانت کە زمانی دڵ کەسی من
کەسی دواڕۆژی من فریاڕەسی من

زمانی هەرهەموو دنیا بزانی
زمانی دڵ نەزانی هەر نەزانی

ڕامان غەفووری
ڕەشەمەی ١٣٩٢

* ئاماژەیە بە وتەیەکی یۆنسکۆ
بە بۆنەی ۲ ڕەشەمە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

بۆ چوونی کەسایەتییە ناسراوەکانی دنیا
لە بابەت زمانی دایکی...

گاندی

کەسێک کە زمانی دایکی خۆی نەزانێ، لە مێژووی گەلی خۆی تێناگا، ئەو کەسەش کە لە مێژووی گەلی خۆی تێنەگا داهاتوویەکی نابێ.

ماندیلا

ئەگەر لەگەڵ کەسێدا بەو زمانەی کە فێری بووە بدوێی قسەکانت دەچێتە مێشکیەوە، بەڵام ئەگەر بە زمانی دایکی بیدوێنی قسەکەت لە ناخی دڵیدا جێگیر دەبێت.

جماڵەدینی ئەسەدئابادی

هەر نەتەوەیەک زمانی خۆی لەبیر بکات، لەڕاستیدا مێژووی بزر و شکۆ و کەرامەتی تێکشکاوە و بۆ هەتاهەتایه
لە بەندی کۆیلایەتی و ئەسارەتدا دمێنێتەوە.


یونسکۆ

کەسێ نەتوانێ بەزمانی دایکی خۆی بخوێنێ و بنووسێت ئەو کەسە بە نەخوێندەوار ئەژمار دەکرێ.

هایدگەر

زمانی هەر نەتەوەیەک لەناو بچێ، هەبوونی ئەو نەتەوەیش لە ڕووپەڕی جەهان دەسڕدرێتەوە.

پڕۆفسۆر جینۆ ئاڵفڕێد

کەسێکی کە زمانی زگماکی فێری مناڵانی خۆی نەکات، نەتەنیا خەیانەتی لە باب و باپیرانی خۆی کردووه، بەڵکوو خەیانەتی لە هەموو مرۆڤایەتیش کردووە چوونکە ئەو دەبێتە هۆکاری لەناچوونی بەشێک
لە فەرهەنگ و نەریتی گەلەکەی.

بۆچوونی کۆمەڵناسان

زمانی دایکی لەگەڵ شیری دایک ئاوێتەی گیان دەبێ و بە مەرگیش لە لەش دەرئەچێ، سپاندنی زمانێکی دیکە بە مناڵێکی ساوا کە تازە فێری قسەکردن دەبێ، بە جەنایەتێکی گەورەیە.


♻️هاوبەشی بکەن
‎  ‎     
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
سڵاو و ڕێز هاوڕێیان سەرلەبەیانی هەموو لایێکتان باش هیوای ساغ و سڵامەتی بۆ خۆتان و ئازیزانتان.     ڕۆژی دووهەمی مانگی ڕەشەممە واتە ڕۆژی زمانی دایکی لە هەموو لایێکتان پیرۆز بێت، هیوادارم هەموومان بە هەموو هێز و توانامانەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بتوانین بۆ گەشە و پەری زیاتر و گرینگی پێدان بە هەموو بابەتەکانی زمانمان چالاکی زیاتر و هەنگاوی باشتری بۆ هەڵێنین.
هەر پیرۆز بێت ڕۆژی دووی ڕەشەممە.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🌷بەرز و پیرۆز بێت، ڕۆژی جیهانی زمانی دایک لە هەموو تاکێکی دڵسۆزی نیشتمان، مامۆستایان و فێرخوازانی زمانی کوردیی🌷

سپاس و پێزانین، بۆ هەمووی ئەو ئازیزانەی کە شەووڕۆژ، لە هەوڵ و تێکۆشاندان بۆ فێرکردن و فێربوون و گەشەپێدان و جێگیربوونی زمانی کوردی.

بەڕێزان؛
وەرن با هەموومان پێکەوە، لە هەرشوێنێک دەرفەتمان بۆ هەڵکەوت، چ لەناو کۆمەڵگا و چ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بۆ پەرەپێدانی زمانەکەمان، قوتابخانەیەک پێک بێنین کە هیچ بەربەستێک و بەرهەڵستکارێک نەتوانێ ڕێگریمان لێ بکات.
لێرەدا جێی خۆیەتی کە سپاسی هەموو ئەو مامۆستا و فێرخوازانەی کە، لە ناو کۆڕ و کاناڵی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و فێرگەکانی زمانی کوردی چالاکی دەکەن بکەم، کە زۆرینەی کات و ژیانی خۆیان، بۆ خزمەت کردن بە زمان و فەرهەنگی نەتەوەکەیان تەرخان کردووە.

با هەموو هەوڵێک وەگەڕخەین بۆئەوەی کە زمانی کوردی خاوێن بکەیتەوە و ئەو وشە ناکوردییانە کە بەداخەوە لەلایەن فەرهەنگی دەرەکییەوە هاتوونەتە نێو زمانەکەمانەوە، فڕێ بدەین و وشەگەلێکی کوردی کە بەرانبەریان هەیە، جێگیر بکەین.

با هەوڵ بدەین، خوێندن و نووسینی زمانی کوردی فێری منداڵەکانمان بکەین.

تکا و داواکاڕیم لە دایکانی بەڕێز هەیە، کە لە دوان بە وشەگەلی زمانی دەرکی و بێگانە لەگەڵ منداڵەکانیان خۆ بپارێزن و بەهێمای پێشکەوتوویی نەزانن، ئەوە نەک پێشکەوتوویی نییە بەڵکوو، بەدبەختی و بە قوڕداچوونێکی زۆر گەورەیە کە دەبێتە هۆکاری لە ناوچوون و سڕینەوەی شوناس و ڕەگەزی نەتەوایەتییمان.

وەرن با هەموومان دەست لە ناودەست و بە یەکگرتووییەوە، بۆ بەرەوپێش بردن و زیندوو ڕاگرتنی زمان و کولتوورەکەمان، هەوڵ بدەین و لە دووبەرەکی خۆمان بپارێزین، وەرن با هەڵەکانی یەکتر (بێ ئەوەی ببێتە هۆکارێک بۆ شکاندنەوەی یەکتری) ڕاست کەینەوە تا بیکەینە پردێک بۆ لێکبەستنەوە و کۆکردنەوەمان لە دەوری یەکتر.
پێکەوە بوونمان بەهێزترمان دەکات کە ئەوکاتە، هیچ هێزێک و بەربەستێک، ناتوانێ ڕێگریمان لێ بکات و توانای بەرگری نامێنێت.

زمان کۆڵەکە و بناغەی هەر نەتەوەیەکە و هۆی مانەوەی هەر میللەتێک زمان و فەرهەنگەکەیەتی.
"گەر زمانی هەموو دونیا بزانی، زمانی خۆت نەزانی، هەر نەزانی...!"

بە هیوای ئەوەی، ڕۆژێک دابێت کە هەر فێرخوازێک ببێتە مامۆستایەک....

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە هەمووتان پیرۆز بێ.

ئەسعەد زولفەقاری (دڵخوێن)


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2025/03/15 06:32:01
Back to Top
HTML Embed Code: