دەستپێکی ڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردەواری// هاوکات دەبێ چ شتێک لە یادمان بێت؟
هاوکات لەگەڵ دەستپێکی ڕێورەسمەکانی نەورۆزی کوردەواری پێویستە گرینگی بە چەند خاڵێک بدەین و ڕەچاویان بکەین بۆ ئەوەی وەک هەمیشە ناوبانگی ڕەسەنایەتی کلتوور و فەرهەنگی کوردستان بپارێزن.
یەکەم:
پۆشینی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردەواری بۆ نیشاندانی جوانی و کلتووری پڕ شکۆی گەلەکەمان.
دووەم:
بە پاراستنی ژینگە جیلوەی جوانی بە سرووشت ببەخشین و خۆ بپارێزن لە: فڕێدانی زبڵ و پاشماوە لە داوێنی سرووشت، بڕینی دار و نەمام، ڕاگرتنی ماشێن لە زەوی کشتوکاڵ و هێنانی تۆقتۆقە و تەقەمەنی، له یادی نەکەین پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیانە.
سێیەم:
بە ڕەچاوکردنی مافی هاوشاری بوون؛ وەک پابەند بوون بە یاساکان لە کاتی هاتوچۆدا و ڕێزگرتن لە خێزانەکان و بە هوشیاری تەواو بەشداری لە ڕێوڕەسمەکان دەکەین.
چوارەم:
هەندێک لە هاوشاریان خۆبەخشانە وەک چاوەدێر ڕێنوێنی هاووڵاتییان دەکەن، تکایە با هەموومان هاوکاریان بکەین.
➖ بەيەکەوە هەموومان هەوڵ دەدەین شکۆی هەزاران ساڵەی نەورۆزی کوردەواری بپارێزن و ببین بە هێمایەک بۆ هەموو ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز.
کاناڵی ژیان جوانە،
@Mostafazadeh2

.
ﺷەوێک
خەونی بەهارم دی
کاتێ هەستام
سەرینەکەم
پڕ بوو لە گوڵ
شەوێک کە خەونی دەریام دی
کە بەیان هات
جێ وبانەکەم
پڕ بوو
لە مرواری و پوڵەکەی ماسی
بەڵام
ئەو کاتەی کە
خەونی ئازادیم دی
سەرنێزەکان
لە دەوری ملم دەگەڕان
وەک تەم و مژی بەڕ بەیان
لێم ببوونە داسی
لەو ڕۆژەوە ئیتر
من لە
لەنگەرگاکان
یا لە ویستگەی
شەمەندەفەڕی
چاوەڕۆانی
نابینێوە
بەڵکوو
لە کتێبخانە گشتییەکان
دەمبینی
کە وا لە سەر نەقشەی
ئووڕوپا
وەک هەتیوێ
لە پێڕەووی شەقام
خەوتووم
زارم
گەورەتر لە چۆمێک
کە وا سێڵاوی فرمێسکم
لەو قاڕڕەوە
بو قاڕڕەی تری فڕێ دام
#محمد #ﺍﻟﻤﺎﻏﻮﻁ
وە ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

🟣 «نا» بۆ کڕینی ماسیی سوور؛
🔻لە ساڵانی #ڕابردوودا بە هۆی هەژموونی فەرهەنگی بێگانە و بە تایبەت هاتنی لافاوی کاڵای چینی، کۆمەڵێک دیاردەی سەیروسەمەرە خۆیان خزاندووەتە ژیانمانەوە و تەنانەت بۆنەیەکی ڕەسەنی وەک #نەورۆزی_کوردییشیان بەخەتەر نەداوە. یەکێک لەو دیاردە پووچ و بێبنەمایانە، کڕینی #ماسیی_سوورە بۆ سەر خوانی نەورۆز!
🔻ڕەنگە کەم کەس ئاگادار بێت کە ماسیی سوور، ماسیی ڕەسەنی وڵاتی چینە و لەوێوە تەشەنەی کردووەتە ناوچەکانی تری دنیاوە؛ بەڵام لە ڕاستیدا ئەو دیاردەیە، نەک هیچ پێوەندییەکی بە فەلسەفەی بۆنەی نەورۆزەوە نییە، بەڵکوو ڕێک پێچەوانەیەتی! #نەورۆز سەرەتای ژیانەوەی سروشتە و هێمای بووژانەوە و سەوزاییە؛ بەڵام ماسیی سوور ماسییەکی بێگانە بە سروشت و فەرهەنگی ئێمەیە و شتێکی کاتییە و هەمووان دەزانن دەبێت چەند ڕۆژ دواتر بمرێت و لەناو بچێت. لەو نێوەدا چونکە ئێمەی #کورد هەمیشە لایەنگری ژیان و ژیاندنەوەین، دڵمان بۆیان دەسووتێ و ڕەنگە بیانخەینە #ڕووبار و جۆگە و گۆلەکانی ناوچەکەمانەوە و لە ڕووی نەزانینەوە بەڵایەک ئاوقای ژینگەی ئاویی وڵاتەکەمان بکەین.
🔻هەر بۆیە لێرەدا پێویستە کۆمەڵێک لە #کێشە و #مەترسییەکانی ئەو جۆرە ماسییە ئاماژە بکەین، بەڵکوو لەو عادەتە بێبنەما و قێزەونە دووری بکەین:
1⃣ ماسیی سوور توانایەکی لەڕادەبەدەری هەیە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ هەموو هەلومەرجێکی ژینگەیی و بە ماسییەکی #هێرشبەری_ژینگە دەناسرێت. ئەو جۆرە ماسییە لە چڵکاو و ئاوی سوێر و تەنانەت زۆر پیسیشدا تا ڕادەیەکی زۆر توانای مانەوەی هەیە و بە خێراییەکی سەرسووڕهێنەر زاوزێ دەکات و هەموو ژینگەکە #قۆرغ دەکات.
2⃣ ئەو چەشنە ماسییە هەڵگری دەیان جۆر نەخۆشیی بەکتریایی و قارچی و مایکرۆبیی جۆراوجۆرن و ئەو نەخۆشییانە لەگەڵ خۆیان دەبەنە ناو #چۆم و #گۆل و #بەنداوەکان.
3⃣ ئەوانە #گەرا و #هێلکەی ماسییە خۆجێیی و ڕەسەنەکانی ناوچەی خۆمان دەخۆن و هەڵبەت هیچ قازانجێکی خۆراکی و شتی واشیان بۆ #کۆمەڵگە نییە.
4⃣ توانای زاوزێکردنی ئەو ماسییانە سەڵسووڕهێنەرە بە جۆرێک کە بەبێ هەبوونی ڕەگەزی #نێرەکەیان، مێیەکان بەتەنیا دەتوانن بە هەزاران #گەرا دابنێن و ژینگەی ئاوی یەکسەر #داگیر بکەن. بەوجۆرە ئەگەری هەیە ماسییە خۆجێییەکان بخەنە مەترسیی پاکتاوبوونەوە؛ مەترسییەک کە هەر ئێستاکە داوێنی ژینگەی گۆل و بەنداوەکانی پارێزگای #گیلان و #ئەردەبیلی گرتووە.
5⃣ بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئێمە بژێوی ژیانیان لە ڕێی #ماسیگرتن و #ماسیفرۆشتن دابین دەکەن و ئەو ماسییە بە ڕواڵەت بچووکانە دەتوانن وردەوردە بژێوی ژیانی ئەوان و خۆشمان ببڕن.
6⃣ گەشەکردنی ژینگە بۆ ماوەی ملیۆنان ساڵ بۆتە هۆی ئەوەی ئەو ماسییانەی ئێستاکە لە چۆم و بەنداوەکانماندا بەرهەم بێن. بە دڵنیاییەوە ڕەوتی پەرەسەندنی ژینگە زۆر عاقڵانەتر هەڵی بژاردووە کام ماسی بۆ کام #ژینگە باشە؛ کەوابوو با دەستێوەردانی نەرێنیی ئەو پەرەسەندنە نەکەین.
7⃣ ئەو ماسییە سوورانە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانیان ئەوەیە کە ئاوی ژینگەکەیان #لێڵ و #پیس دەکەن، بە جۆرێک کە تەنیا خۆیان دەتوانن تێیدا بژین و ژینگەی ژیان و زاوزێکردنی #ماسییەکانی_تر یەکسەر لەناو دەبەن.
🔻کەوابوو خۆشک و برای بەڕێز، لە هەنگاوی یەکەمدا تکایە تا ئەو جێیەی دەتوانن ئەو دیاردە #فەرهەنگییە_نامۆ و #قێزەونە با نەهێنینە ناو فەرهەنگی کوردییەوە و گەشە و درێژەی پێ نەدەین. ئەگەریش بە هەر هۆکارێک هێناتان، تکایە بە هیچ شێوەیەک مەیانخەنە #چۆم و #گۆل و #بەنداوەکانی_کوردەوارییەوە با نەبنە مەترسی بۆ سەر ژینگەی خۆمان. فەلسەفەی #نەورۆزی_کوردی، ژیان و ژیانەوەیە، نەک ئەوەی ماسییەک بێنین بۆ کوشتن و چوار ڕۆژ دواتر فڕێی بدەینە زبڵەوە. هەرچەند فڕێدانی بۆ ناو #زبڵوزاڵ زۆر باشترە لەوەی بیانخەنە چۆم و گۆلەکانەوە.
▪️هەر بژین و نەورۆزتان پیرۆز.
✍ شۆڕش فەرامەرزی

🗓 ئەوڕۆ شەمبە
🌱 ۲۵ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۲۵ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۱۵ی مارسی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۱۵ی ڕەمەزانی ۱۴۴۶ی مانگی
۲۵وسـیـاوڪام و۲۷۲۴ هــــــەورامی
🔻جیهان بە ڕەسەنایەتی کورد ســـەرســــامە
کورد تا ساڵانی پێشوو وایان لێ کردبوو زۆر قەدری ڕەسەنایەتی و فەرهەنگی دەوڵەمەندی خۆی نەدەگرت یا زۆر بە کەمی زانستی لەسەر هەبوو بەڵام بەم ڕێوڕەسمانەی جێژنی نەورۆز بەخۆیدا هاتەوە و دیتی کە نەتەنیا ئێران بەڵکوو جیهان سەرسامی ئەو ڕەسەنایەتی و فەرهەنگە ناوازەیەتی.
ئەو ڕێوڕەسمە جوانانە کاری فەرهەنگی ٥۰ ساڵەیان بە ۲ ساڵ کرد، جلوبەرگی کوردی کە خریک بوو لە نێو کورد کەمڕەنگ دەبووە وای لێهات دروومانکارەکان(خیاط) کاتی سەر خوراندیان نەبێت.
شانازی دەکەین کە کوردین کە جیهان کەیف دەکا بە دیتنی ئەو ڕێوڕەسمانە کە ژن و پیاو بە جلوبەرگێکی ڕەنگاوڕەنگ خەریکە ڕەسەنایەتی خۆی نیشان دەدات.
با هەموومان بە ڕێکوپێکی قەدری فەرهەنگ و ڕەسەنایەتی دەوڵەمەندی خۆمان بگرین.

پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئاژەڵان
بەراز کە لەوانی تر تێگەیشتووتر بوو، ڕۆڵی
پادشا و ڕێبەرایەتی ئاژەڵان بە دەستەوە دەگرێ، بەڵام پاش ماوەیەک لە ناو خودی
ئاژەڵان دا چەند پیلان و کۆدتا بەڕێوە
دەچێ،پاش ئەو شۆڕشەی ئاژەڵان
یاسایەکی بنەڕەتی ناسراوو
حەوت فەرمانی،مەزرا لە سەر دیوار
نووسرا:
یەکەم ــ ئەوانەی کە دوو لاقیان هەیە هەموویان دوژمنن.
دووهەم ــ ئەوانەی کە چوار لاقیان هەیە هەموویان دۆستن.
سێهەم ــ هیچ ئاژەڵێک مافی لە بەر کردنی جل و بەرگی نیە.
چۆارەم ــ هیچ ئاژەڵێک نابێ لە ڕۆژدا بخەوێ.
پێنج ــ هیچ ئاژەڵێک مافی خۆاردنەوەی ئەڵکۆڵی نیە
شەشەم ــ هیچ ئاژەڵێک مافی کوشتنی ئاژەڵێکی تری نیە.
حەوتەم ــ هەموو ئاژەڵەکان بەرانبەرن و هیچ ئاژەڵێک مافی ئەوەی نیە ئاژەڵێکی تر بەر دەست کا...
📚 قەڵای ئاژەڵان
👤 جورج اورول
وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

گەر بۆ یەک ڕۆژیش بێ وەشوێن
ئەو شتانەی کە نیتە مەکەوە وە
لەو شتانەی هەتە چێژ بەرە
وە ــ نادرمستەفازادە
برای یک روز هم که شده
دنبال چیزهایی که نداری نرو
از چیزهایی که داری لذت ببر
#چارلی_چاپلین
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
ئەو شتانەی کە نیتە مەکەوە وە
لەو شتانەی هەتە چێژ بەرە
وە ــ نادرمستەفازادە
برای یک روز هم که شده
دنبال چیزهایی که نداری نرو
از چیزهایی که داری لذت ببر
#چارلی_چاپلین
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
ئینسانەکان هەموو کات بە دەست خۆیان
بووت ساز دەکەن و دەیژەرەستن،هێندێکیان بە دار و بەرد و هێندێکیش بە بیر و باوەڕیان.
یەکەمیان زۆر گرینگ و مەترسیدار نیە،چونکێ
بە تەورێک هەموو تێک دەشکێن و لە ناو دەچن،بەڵام دووهەمیان بەڵایەکی گەورەیە
کە هیچ کۆمەڵگایەک لێی نەپارێزراۆە!
بەس بشکێنە و لە ناویان بەرە
ئەو بووت و بیر و باوەڕانەی کە دەتخەنە
ناو بەندیخانەیەکەوە بێ ئەوەی بەخۆشت
بزانی...
👤رومن_رولان

شازادە چکۆلە پرسی:
خۆشت بوێن باشترە
یان ئەوەی خۆشیان بوێی؟
ڕێوی لە وەڵام دا کوتی:
کامیان بۆ مەل گرینگترە؟
باڵی چەپ یان باڵی ڕاست؟
#آنتوان_دوسنت_اگزوپری
وە ــ نادرمستەفازادە
شازادە چکۆلە پرسی:
خۆشت بوێن باشترە
یان ئەوەی خۆشیان بوێی؟
ڕێوی لە وەڵام دا کوتی:
کامیان بۆ مەل گرینگترە؟
باڵی چەپ یان باڵی ڕاست؟
#آنتوان_دوسنت_اگزوپری
وە ــ نادرمستەفازادە
#پەلەپیتکە
سیاسەتمەدارێک دەیگێڕاوە: لە کچی یەکێ لە دۆستانم پرسی دەتەوێ ببی بەچی کاتێ کە گەورە بووی؟ کوتی دەمەوێ ببمە سەرۆک کۆمار.
دووبارە پرسیارم کرد ئەگەر بووی بە سەرۆک کۆمار یەکەم ئیشێ کە پێتخۆشە ئەنجامی بدەی چیە؟
وەڵامی داوە: یارمەتی خەڵکی برسی و بێ ماڵ و حاڵ دەدەم.
پێم کوت: زۆری ماوە تاکوو ببی بە سەرۆک کۆمار کەوابوو ناتوانی تا ئەودەم چاوەڕێ بی تا ئەو کارە ئەنجام بدەی، بەڵام دەتوانی لە بەیانییەوە بێی بۆ ماڵی من و دەست بکەی بە خاوێنکردنەوەی گژ و گیا و بژاری دەوری دارەکان و دروونەوەی چێمەنی باخچە و گەسکماڵی پارکینگەکەم. ئەودەم منیش پەنجاە دۆلارت دەدەمێ و دەتبەمە ئەو شوێنانەی کە مناڵی هەژاری لێیە ئینجا تۆ دەتوانی ئەو پووڵەیان پێ بدەی تاکوو بۆ خواردن و ماڵی نوێی خەرج بکەن.
چاوی لە چاوم بڕی و کوتی: بۆچی ئەو منداڵە هەژارانە نابەی بۆ ماڵەکەت تا ئەو کارانەت بۆ بکەن و ئەو پووڵەش بەخۆیان بدەی؟!
چاوێکم لێکرد و پێم کوت: بەخێر بێی بۆ دنیای سیاسەت....!
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۱ی ڕەشەمەی۲۷۲۴ی کوردی

ئەی لە کونهی زاتی پاکت کوێر و نابینا منم
وەی لە بازاڕی سیفاتت بێ سەر و سەودا منم
گەر خواناسی وەها بێ پێشەواکان کردیان
قوڕ بەسەر خۆم لەم زەمانە هەرزە و ڕیسوا منم
هەر کەسێ بۆ خۆی تەریقی حەقشوناسی گرتە پێش
کەس نەناس و بەش بڕاو و سەرکز و شەیدا منم
««لَيْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَىٰ» نەمگرتە گوێ
بۆیە ئێستە موستەحەققی ئاگری عوقبا منم
ئاگری هەوڵم بەجۆش و هەڵمەتی حیرسم گران
دائیما غەرقی خەیاڵی پووچ و بێ مەعنا منم
واعیزێ گەر خێری خۆی وەعزم بدا من پێی ئەڵێم
ژاوەژاوت لابە واعیز موفتی و مەللا منم
موژدە بێ ئەی قانعا ڕەحمی خوا بۆ عاسییە
جا کە وا بوو موستەحەققی ڕەحمەتی عولیا منم
#قانع

هاوشاریانی خۆشەویست،
خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان،
پێشەکی پیرۆزبایی ساڵی تازەتان لێدەکەم،
هیوادارم، ساڵی نوێ، ساڵێکی جیاواز لەساڵانی پێشوو بێت وخەم ومەینەت لە هێچ دڵێکدا نەمێنێت.
هەر وەک ئاگادارین، بارودۆخی گوزەران وژیان و بژیوی خەڵک بە گشتی و هەژارەکان بەتایبەتی، باش نییە. هەژاری و نەداری تەنگی بەزۆربەی خەڵک هەڵچنیوە، تکایە وەرن هەموومان لە کڕینی تەقەمەنی بۆ چوارشەممەسووری و نەورۆز، خۆ بپارێزین. ئەو پووڵ و پارەیەی کە بۆ کڕینی تەقەمەنی بە فیڕۆ خەرجیان دەکەین، بیاندەین بەو بنەماڵە کە دەستکورتتانەی کە ناتوانن، جل و بەرگ و خواردەمەنی بۆ ساڵی تازەیان بکڕن. منداڵەکانیان چاو بەفرمێسکن و دڵیان پڕ لەخەم و ئازارە.
وەرن هەموومان پێکەوە، شادێکانمان لە گەڵ ئەوان دابەش بکەین. ئێمە کوردین و نەتەوەی کورد، بۆ دڵپاکی و مێهرەبانی و هەروەها بۆ بەهاناچوونی لێقەوماوان و خەڵکی بێ دەرەتان هەمیشە لە پلەی یەکەم دابووە. گەروایە، باهەموو پێکەوە بە یەکدڵی و یکڕیزییەوە ئەو پووڵانەی کە دەیاندەین بە تەقەمەنی، کۆیان کەینەوە و بیاندەین بە فەقیر و هەژارەکان.
✍ئەسعەد زولفەقاری(دڵـ ـخوێن)

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەمڕۆ یەکشەممە
🌱 ۲۶ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۲۶ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۱۶ی مارسی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۱۶ی ڕەمەزانی ۱۴۴۶ی مانگی
۲٦وسـیـاوڪام و۲۷۲۴ هــــــەورامی

Trîfey Mange Šew
Naser Razzazi
تریفەی مانگەشەو...🥀🥀🥀
شێعری دیکلەمە: ڕەزا حەمە
شێعری مەقام: حەمە عەزیز
شێعری بەستە: حەمە ساڵح دیلان
بۆ هەڵەبجە
دیکلەمە، مەقام و گۆرانی، مامۆستا ناسر ڕەزازی
👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
شێعری دیکلەمە: ڕەزا حەمە
شێعری مەقام: حەمە عەزیز
شێعری بەستە: حەمە ساڵح دیلان
بۆ هەڵەبجە
دیکلەمە، مەقام و گۆرانی، مامۆستا ناسر ڕەزازی
👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
حەڵەبجە خاڵێکی ڕەشی هەتا هەتاییە بە ناو
چاوانی مێژۆوە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
چاوانی مێژۆوە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
📓لە بەشێک لە بیرەوەرییەکانی ناسرەددین شادا هاتووە
ئەمڕۆ بەیانی بە (چاویار) تێلێسکۆپێکی تازە کە لەسەفەر بەدیاری هێنابوومان لەسەر هەیوانی بارەگاوە سەرقاڵی چاوەدێری کردنی ڕەعییەت بووم، لەسەربانی ماڵێک پیاوێکم بینی کە ئاوقای خۆی بووە و قامکە شادەی دەکرد بەخۆیدا !
فەرمانم کرد ئەو بۆرەپیاوە بێنن تا بزانین چ غەڵەتێک دەکا؟
کاتێ هێنایان پرسیم قاحبەباب ئەوە چ غەڵەتێکت دەکرد؟
زمانی گیرا و بەلاڵەلاڵ کوتی: سوڵتان سڵامەت بێ؛ سەرۆکی پایەبەرز قامکی ئێمە بۆ هەموو کەسێک بەخت دێنێ و بەختی هەموو کەسێ دەکاتەوە کوتم بەڵکو بکرێ بەختی ئێمەش بڕێک بکرێتەوە سوێند بە جێققەی هومایۆنی ئەم قامکە بە هەر کونێک داچوو خاوەنەکەی دەسەڵات و سامانی بەنسیب بوو!
قاحبەباب کارێکی کرد کە خۆمان بۆ نەگیرا و لە قاقای پێکەنینماندا و فەرمانمان کرد پێنج تمەنی بدەنێ و بەڕێی بکەن
کە پووڵەی وەرگرت گەڕاوە و کوتی: سەرۆک کاتێ جەنابتان ناردتان بە شوێنم دا هێشتا کارەکە بە ئەنجام نەگەیشتبوو کەچی لەگەڵ ئەوەشدا پێنج تمەنم پێگەیشت بۆخۆتان داوەری بکەن ئەگەر کەمێک زیاترم تێڕۆکردبوایە ئێستا لەجێی ئێوە لەسەر تەختی پاشایەتی دادەنیشتم.
گوڕاندمان ئەو قاحبەبابە لابەن تاکوو تاج و تەختەکەمانی داگیر نەکردووە!
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۵ی ڕەشەمەی۲۷۲۴ی کوردی

ئاریوبەرزەن سەردای گەورەی ئێران
آریوبەرزەن سەرداری ئێرانی کاتی هێرشی ئەسکەندەر بۆ ئێران و پێش پێش ڕووخانی هەخامەنشینەکان، کەوتە شەڕ و بەربەرەکانی لە گەڵ مەقدوونییەکان. ئەسکەندەر میسر و بابول و شارەکانی ڕۆژئاوای ئێرانی داگیر کرد و ئەو ئێرانی
لە بەرانبەر خۆی دا وا بە بێدەسەڵات
دی،بەبێ ترس بەرەو پێش چوون و گرتنی
شارەکان دڕۆی...
لەو کاتە دابوو کە آریو برزن بۆ بەربەرەکانی
لە گەڵ دوژمن هەستا ئاریو لە یەکەم شەڕی
بە پێنج هەزار کەس هێزەوە لە گەڵ سەت
هەزار کەس لە هێزەکانی ئەسکەندەر بە
شەڕ هات و پاش لێدانی زەرەریەکی زۆر،
زەربەتیەکی قوورسی لە دوژمن دا و توانی
لە گەمارۆی مەقدوونییەکان دا هەڵێ.
ئەو دواتر بە سپاکەیەوە چوو بەرەو تەختی جەمشید،لەشکری ئەسکەندەر لەو زووتر گەیشتنێ و پاش سەقامگیر بوون هێرشی
کردە سەر سپای ئاریو.
لە دەربەندی پارس کە شوێنێکی کوێستانی بوو،لەشکری هەر دوو لایان بە یەکەوە کەوتنە شەڕ.
ئاریو و هاواڵانی شەڕێکی جوامێرانەیان لە
گەڵ دوژمن کرد و دیسان زەرەرەیەکی زۆریان پێگەیاندن.
بەڵام سپای ئەسکەندەر لەو ناوەدا شوانێکی خەیانەتکاری ئێرانییان پەیدا کرد،کە ڕێگای
نەهێنی کوێستانەکەی پێنیشان دان وە
مەقدوونیەکان بە کەڵک وەرگرتن لە ڕێگەی
پشتەوە هێرشیان کردە سەر ئاریو و یارانی
کە ئەو سەردارە ئازا و نیشتمان پەرەستە
ئێرانییەیان شەهید کرد.
پاشان ئەسکەندەر دەستووری کوشتنی شوانەکەی دا،چونکێ ئەو لەو باوەڕە دابوو
کەسێک گەر خەیانەت بە نیشتمانی خۆی
بکا،خەیانەت بەویش دەکا، هەر لە بەر ئەوە
لە هەر شوێنێک کەسێکی کە یارمەتی دەدان
هەر کارەکەی تەواو با دەیکوشت،دەیکوت:
ئەو کەسانە خەیانەت بە نەتەوەی خۆیان
دەکەن نابێ بمێنن و دەبێ لە ناو چن...!

Telegram
attach 📎