Telegram Web Link
تکایه وشه کان به زمانی دایکی به کار بێنن زمان کۆڵەکەی هەرمیللەتێکه

وظيفه        👈   ئه‌رک   
عجله          👈   پەلە
نتيجه         👈   ئاکام - ئه‌نجام
ندرت          👈   دەگمەن
دقت           👈   وردبینی
ابتدا            👈   سەرەتا 
شخصيت    👈   کەسایەتی
ملت            👈   نەتەوە
مخصوص   👈   تایبەت
فرصت        👈   دەرفەت - هەل
اصيل          👈    ڕەسەن
خاطره        👈    بیرەوەری
وسيع          👈    بەربڵاو
مشترک       👈    هاوبەش
اساسي       👈    سەرەکی- بنەڕەتی
منظره         👈    دیمەن- بەرژەوەند
عمر             👈    تەمەن
آرام             👈    ئارام -هێدی- هێور
ابزار            👈    ئامێر- ئامراز
حداقل        👈    لانی‌کەم

زمان کۆڵەکەی هەر میللەتێکە
💐👇
رهبر👈ڕێبەر
رئیس جمهور👈سەرۆک کۆمار
نخست وزیر👈سەرۆک وەزیر
وزارت کشور👈وەزارەتی ناوخۆ
وزارت فرهنگ و ارشاد👈 وەزارەتی ڕۆشنبیری
معاون👈یاریدەدەر
جانشین👈بریکار
وزارت راە و ترابری👈وەزارتی رێگا و بان و گواستنەوە
وزارت نیرو👈وەزارەتی وزە
ادارە 👈بەڕێوەبەرایەتی،فەرمانگه
مدیر👈بەڕێوبەر
آب و فاضلاب👈ئاو و ئاوەڕۆ
سد👈بەنداو
تامین اجتماعی👈مسۆگەری کۆمەڵایەتی
تعاون👈هەرەوەزی
کتابخانە👈پەرتووکخانە
سازمان👈رێکخراو
مسکن👈خانووبەرە
ثبت احوال👈کەسێتی و ناسنامە
فرهنگسرا👈هۆڵی رۆشنبیری
بهداشت👈تەندروستی
درمانگا👈بنکەی تەندروستی
بیمارستان👈نەخۆشخانە
اداره ثبت👈بەڕێوبەرایەتی تاپۆ
💐👇

قوه قضائیه👈هێزی دادوەری
قوە مقننە👈هێزی یاسادانان
قوە مجریە👈هێزی بەڕیوبەر
دادگستری👈دادگا
قاضی👈دادوەر
عادل👈دادپەروەر
عدالت👈دادپەروەری
جلسە👈کۆبوونەوە
قوانین راهنمایی و رانندگی👈یاسای هاتوچۆ
سند👈بەڵگە
کشاورزی👈کشت‌وکاڵ
سازمان ملل متحد👈رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
💐👇

ارز👈دراو
اطلاعات👈زانیاری
جاسوس👈سیخوڕ
جبهە👈بەرە
تانک👈دەبابه
کارمەند👈فەرمانبەر
معلم👈مامۆستا
مدرسە👈خوێندنگا، قوتابخانە
دانشگاە👈زانکۆ
دانشجو👈خوێندکار،قوتابی زانکۆ
دانش آموز👈قوتابی
مختلط👈تێکەڵاو
کلاس👈پۆل
امتحان👈تاقیکاری،تاقیکردنەوە
مهندس👈ئەندازیار
تماس👈پێوەندی
شهرداری👈شارەوانی
استانداری👈پارێزگار
مدنی👈سڤیل
آتش نشانی👈ئاگرکوژێنەوە
اورژانس👈فریاکەوتن
آزماشگاه👈تاقیگە
🌹👇

سر👈سەر
پشت سر👈فریشک
پیشانی👈تەوێڵ
موی سر👈قژ، پرچ بۆ ژنان
گردن👈مل
ابرو👈برۆ
مژە👈برژانگ
چشم👈چاو
گونە👈کوڵم، گۆنا
بینی👈لووت، کەپۆ
لب👈لێو، لچ
لثه👈پووک
دندان👈ددان،دان
زبان👈زار، زمان
گلو👈قورگ
گوش👈 گوێ
🌹👇

سروشت👈طبیعت
دیمەن👈منظرە
ژینگە👈محیط زیست
ژیوار،نسک👈زیست
گەشە پێدان، پەرەسەندن👈توسعه
ڕووبار 👈رودخانه
تاڤگه 👈آبشار
شەپۆل 👈موج
گڵۆپ 👈حباب
لافاو 👈سیل
هەرەس 👈بهمن
گەردەلول 👈گردباد
هەسێڵ 👈 استخر
لووتکه 👈 قله
ئەشکەوت👈 غار
شەق 👈شکاف
دارستان 👈 جنگل
سەوزەڵانکێ 👈 سبزه زار
گوڵزار 👈 گلستان.
چڵ 👈شاخه
ئاژەڵ 👈حیوان
باڵندە،پەلەوەر 👈پرنده
رۆژئاوا 👈غروب،غرب
رۆژهەڵات👈 طلوع،شرق
خۆرەتاو 👈 آفتاب
خۆرەزێڕینه، هەسینەوزەڕینه👈 رنگین کمان
بەرە بەیان 👈 سپیده دم، بامداد
هاوین 👈تابستان
زستان 👈زمستان
گەڵاڕێزان 👈 برگریزان
کڕێوه 👈 سرما
🌹👇

بانگهێشت 👈 صدا زدن، دعوت کردن
چاوەڕوانی 👈 انتظار
تامەزرۆ 👈مشتاق
نامۆ 👈 نامعلوم، عجیب
دلۆڤان 👈 مهربان
هاوبیر 👈 هم فکر
رۆشنبیر 👈روشن فکر
گەشبین 👈خوش بین
هاوڕێ👈 دوست
هاوڕێباز 👈هم هدف
ئامانج 👈 هدف
ئاوات 👈 آرزو
دڵدار 👈 عاشق
جێژوان 👈 میعادگاه عاشقان
شێوه 👈 روش،شباهت
🌹👇

تووندوتیژی 👈خشونت
خۆپیشاندان 👈 تظاهرات
رێپێوان 👈 راهپیمایی
یەکینه 👈یگان،واحد
راپەڕین👈انقلاب
سەرهەڵدان 👈فوران
بزووتنەوه 👈 جنبش
بەرخۆدان 👈 مقاومت
شۆڕش 👈 شورش
خەبات 👈 تلاش،جهاد
هێرش 👈 حمله
حەشارگه 👈 پناه گاه
پارێزەر 👈 مدافع،پاسدار،وکیل
نەتەوه، گەل 👈 ملت
خۆڕاگر 👈 مقاوم
بانگەواز 👈 فراخوان
ریز 👈 ردیف
رێز👈 احترام
کۆماری 👈جمهوری
وڵات 👈 کشور
نیشتمان 👈 وطن
راوێژکار 👈 مشاور
ئەندام 👈 عضو
لایەنگر 👈 طرفدار
پارت 👈 حزب
کۆڵەکه 👈 ستون
کاریگەری 👈تاثیر
وزە 👈 انرژی
هێز👈نیرو
لەز 👈شتاب
ڕەهەند 👈بُعد
مووچه👈حقوق

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
🌱🌱🌱🌱

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کانی
🌱🌱🌱🌱

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Forwarded from شعرشیرین
کتاب:#خاطرات_وینچستر منتشر شد
نویسنده:#شیرین_صدیقی
انتشارات:#زهره_علوی_تهران
قیمت:۱۲۰۰۰۰تومان
این کتاب شامل،۲۰۹ کوتاه سروده و شعر بلند نو و آوانگارد در ۱۴۸ صفحه در قطع رقعی می باشد

شرایط تهیه کتاب:
یک جلد+هزینه ارسال۱۵۵۰۰۰تومان
به شماره کارت
6037 9972 7729 2976
شیرین صدیقی،بانک ملی

لطفا تصویر فیش و آدرس کامل به همراه کدپستی و شماره تماستان را به
                            آیدی زیر👇👇

@shirinsed1354
ارسال بفرمایید.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش و ژیانتان لێوڕێژی شادی
ئەمڕۆچوارشەممە

9/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/9هەتاوی

🔺بینەری بن ئەوەیە نموونەی وەفاداری

پیری و هەزار جوانی❤️

👇
‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
چەند باوەڕی هەڵە سەبارەت بە کوردی‌نووسین؛

1. دەڵێن: «کوردبوون بە کوردی‌نووسین نییە.»

ئەی بە چییە؟ دەبێ بتبەنە تاقیگە، نموونەت لێ هەڵگرنەوە بزانن لە چ ڕەگەزێکی؟ یا هەموو جارێ ناسنامەکەت دەربێنی بڵێی ئەوەتا کوردم؟ وەڵڵا خۆ کوردبوون بە وتن و نووسینی «با افتخار کوردم» و «kurd & proud»یش نییە! بە دروشم و قسەی زلیش نییە.

2. دەڵێن: «تا تەواو فێر نەبم، کوردی نانووسم.»

تا نەنووسی چۆن فێر دەبی؟ ئەمە لە خۆیدا پارادۆکسە، هیچ شتێک تا ڕانەیەی فێری نابی و ڕاهاتنی نووسینیش، بە نووسینە! هێندە هەڵە بنووسە تا فێری دروست دەبی! بەڵام بە مەرجێک وردەوردە و ڕۆژلەگەڵ‌ڕۆژ باشتر بی. ئیدی هەرکەس وتی وا مەنووسە، بڵێ پێوەندیی به تۆوە نییە و سەرت بە کاری خۆتەوە بێ!

3. دەڵێن: «ئەوەنییە کوردی دەنووسم، کێشەی چییە تەختەکلیلەکە کوردی نییە؟»

هەرکات ئینگلیزییەکتان دیت بە تەختەکلیل و ئەلفوبێی کوردی، ئینگلیزیی نووسی و ئەگەر فارسێکتان دیت بە ئەلفوبێ و تەختەکلیلی چینی، فارسیی نووسی، ئێوەش فەرموون کوردی بە تەختەکلیلی فارسی یا ئینگلیزی بنووسن! ئەمە زۆر زۆر ناحەز و نادروستە و لە کەسی ژیر و ئاگا ناوەشێتەوە!

4. دەڵێن: «تەختەکلیلی کوردیم نییە.»

ئێستا بۆ هەموو پلەتفۆرم و ئۆ.ئێسێک تەختەکلیلی کوردی هەیە. ئەپڵ بە فەرمی دایناوە، گووگڵیش بە فەرمی لە تەختەکلیلی خۆیدا جێگیری کردووە، مایکرۆسافتیش لە سەر ویندۆوز دایناوە. تەختەکلیل نە بە پووڵە، نە لە کێوی قافە، نە ئەژدیها پاسەوانیی لێ دەکا! تا کاتێک دووچەرخەت نەبێ، فێری لێخوڕین نابی؛ چۆن دەتەوێ بێ تەختەکلیل، فێری کوردی‌نووسین بی؟!

5. دەڵێن: «کوردیمان نەخوێندووە و فێر نەکراوین.»

باوەڕ بفەرموون ئەوانەش کە دەینووسن و دەیزانن، بە سەریاندا نازڵ نەبووە، بە کوردییان نەخوێندووە یا شەوێ لە خەودا پێیان ئیلهام نەکراوە! هەموو وەک تۆن. هەموو بۆخۆیان فێر بوون! تۆش فێر به!

6. دەڵێن: «هاوڕێی غەیری‌کوردم هەیە.»

ئەگەر بەمە بێ، هەموو کەسێک لێرە هاوڕێیەک، ئاشنایەک، هاوکلاسییەکی غەیری‌کوردی هەر هەیە. دەی کەواتە با فاتحایەکی تێکڕایی بۆ زمانی کوردی بخوێنین؛ چون هیچ‌کەس نابێ کوردی بنووسێ و هەمووان ئەم پاساوەیان هەیە!
نەخێر، بەپێچەوانەوە بۆ تۆ فەڕزتریشە؛ چون تۆی دەبێ نیشان بدەی خاوەن زمان و فەرهەنگ و مێژووی خۆتی! بۆ هەمیشە تۆ دەچییە سەر خواستی ئەوانی دیکە؟ بۆ زمانی خۆت بۆ ئەوانی دیکە دەفەوتێنی؟ ئەوان ئامادەن ئەم کارە بکەن؟ ئەوان دەیکەن؟ لێت قەبووڵ دەکەن بڵێی بە زمانی ئێمە بنووسن؟

7. دەڵێن: «پێداگری لە سەر زمان، تەعەسوبە.»

ئاخۆ تەعەسوبە داوات لێ بکەن وەک هەر مرۆڤێک بە زمانێک بنووسی که هی خۆتە و مێژوویەکە لەگەڵتە و زمانی دایک و باوکتە، زمانێکە پێی گەورە بوویی و ئاوێتەی ڕۆح و گیانت بووە؟ واتە هەموو دنیا موتەعەسیبن کە هەموو بە زمانی خۆیان دەنووسن و تەنیا تۆ ڕووناکبیری کە زمانەکەت فڕێ دەدەی؟!
#پێنووس

وەرم گرتووە  لە کاناڵی تریفەی مانگەشەو

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
#پەندی_پێشینیان

کابرایەکیان برد بۆ پای سێدارە
کەبانووی بەزمی پێ گرت بێ چارە

وتی کیسەیەک خەنەم پێویستە
بنێرە بەڵکوو بۆم بێ هەر ئیستە

زۆر ناپەسەندە کەسێ بێ نان بێ
قسە تڕن و ساحیب زمان بێ

ناحەقم نییە بیکەم بە گاڵە
کچۆڵەی کاڵ و پیاوی چل ساڵە؟!

ماوەی تەمەنی کورتە زوڵم و جەور
مانگ بۆ هەمیشە ناچێتە بن هەور

پیاو بڕێ ساز بوو لە پووڵ و ماڵا
زوو ژنی تازەی دێ بە خەیاڵا

باڵندەی زیرەک خۆی نادا لە داو
بەڵام زیرەکی دەیخاتە نێو داو

باڵندە کاتێ وا بە حەواوە
نادرێ لە سیخ، تیخیش مەساوە

کێ وەختی خۆی هات، مۆڵەتی نەدا
نەشادەناسێ، مردن، نە گەدا

بینێرە بۆمان ئەی کارسازی کار
مەرگ بۆ من و هەرمێ بۆ بیمار

تۆ خوا مەشکێنن دڵی مردوودار
مردن جارێکە و شیوەنیش یەک جار

#مەلا_غەفوور_دەبباغی

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Track 3
Unknown Artist
تاهیر تۆفیق ئازیزم



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
#تکایە_وشەکان_بە_کوردی_بە_کار_بێنن

#واتای_وشە
باش.چاک.خاس = خوب
بەباشی.بەچاکی.بەخاسی = بەخوبی
تووڕە = عصبانی
ژیر = عاقل
ژیرانە = عاقلانە
پەلە = عجلە
هەموو، گشت = همە، عموم
شت = چیز، شی
گەن، خەراپ = بد
جوان = زیبا
بەتوندی = بە شدت
پیاوانە = مردانە
کامیان = کدامیک
بەڵام = اما، ولی
گەر، ئەگەر، ئەر = اگر
لەگەڵ، هاوڕێ = باهم، همراە
بەداخەوە = متاسفانە
چۆن = چطور
بۆ = برای
لە، لەلایەن = از، از طرف
لەرێگای = از طریق

شمال= باکوور
جنوب= باشوور
شرق= ڕۆژهەڵات ، خۆرهەڵات
غرب= ڕۆژاوا ، خۆراوا
شمال غربی= ڕۆژاوای باکووری
شمال شرقی = ڕۆژهەڵاتی باکووری
جنوب غربی = باشووری ڕۆژاوایی
جنوب شرقی = باشووری ڕۆژهەڵاتی
قطب = پۆڵ ، جەمسەر

#وەرزەکانی_ساڵ
بەهار🍀
هاوین🌺
پایز🍂
زستان❄️

فصل سال=وەرز ، کژ ، هەڤرونگ
ماه = مانگ
سال = ساڵ
سال کبیسە = ساڵی پڕ
روز = ڕۆژ ، ڕۆ
هفته = حەوتە ، حەوتوو

#مانگەکانی_ساڵ
1⃣ فروردین=خاکەلێوە ، ئاخەلێوە ، نەورۆز
2⃣ اردیبهشت=گوڵان ، بانەمەڕ ، جوەدرەو
3⃣ خرداد=جۆزەردان ، جۆزەرد ، جۆدرەو ، کۆکەن
4⃣ تیر=پووشپەڕ
5⃣ مرداد=گەلاوێژ
6⃣ شهریور=خەرمانان ، مشتاخان ، شاریوەر
7⃣ مهر=ڕەزبەر ، کەوچەرین ، میوەگەنان
8⃣ آبان=خەزەڵوەر ، گەڵاڕێزان ، وەزتەکنان ، سەرپەڵە ، وەران
9⃣ آذر=سەرماوەز ، سیخوار ، ساران ، هۆسار ، خۆسار ، گاقۆڕ ، گاڤۆر
0⃣1⃣ دی=بەفرانبار ،بەفرەنبار
1⃣1⃣ بهمن=ڕێبەندان
2⃣1⃣ اسفند=ڕەشەمە

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
لە سەر کورسی سەیرانگاکە دانیشتبوو
دەیڕوانێ جل و بەرگی دڕاوی منداڵەکەی و بیری دەکردەوە لە جیاوازی ئەو لە گەڵ منداڵانی هاوتەمەنی.
هەر وا نوقمی دنیای بیر و خەیاڵات ببوو
گەر ماشینێکی،باش و گران بایەخ لە بەر دەرگای سەیرانگاکە ڕاوەستا و پیاوێک بە جل و بەرگی شیک و جوانەوە لێی هاتە خوارێ و بە ڕێزەوە دەرگای بۆ خێزانەکەی کردەوە کە وا کوڕێکی لە باوەش دابوو،بەداخەوە لێی دەڕوانین و لە قووڵایی دڵەوە ئاخێکی هەڵکێشا...
ئەوان منداڵەکەیان لە سەر جۆلانەکە
دانا.
خودایا، چی دەدیت!؟
کوڕە ئیفلیج و دواکەوتووی زەینی بوو.
بە دیتنی ئەو ڕۆاڵەتە کەوتە شوێن
منداڵەکەی خۆی،ئەوی دیتەوە کە بە
شادی لە خلیسکێنەکان سەر دەکەوت،
چاوی نا سەر یەک و لە ناخی دەروونەوە
شوکری خودای بە جێ‌هێنا، کەوا گەورەترین سامان،واتە منداڵی ساغی پێ‌بەخشیوە...

وەرگێڕان ـــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆهەینی
11/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/11هەتاوی

ویدئۆ ـ ماری عاشقە و ماشقە دەوروبەری ئاوایی سولە سەقز
وێنەگر ـ قانعی ڕووحی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئەگەر سەرم دانەواندبایە لە زۆر
دەرکەوە دەچوومە ژوورێ،
بەڵام من ڕاست ڕاوەستانم
هەڵبژارد...

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ڕەنگە
شەویان لە ڕووی چاوی تۆوە
خوڵقاندبێ
هەر ئاوا ڕەش
وا بێ‌دەنگ و درێژ....

#احمددریس

وە ــ نادرمستەفازادە


به نظر می رسد
شب را از روی چشمان تو خلق کرده اند
سیاه
ساکت
و طولانی....

#احمددریس


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🔷مەرگی ئینسان ئەو کاتەیە کە، نە شەوێ بیانوویەکی هەیە بۆ خەوتن
وە نە بەیانی هۆیەکی بۆ وەخەبەر هاتن


🔶ئەگەر بەلاقی شکاو ناکرێ هەڵێی بە رۆحی ڕەنجاویش ناکرێ ژیان بکەی. کەوابوو مەپرسن بۆچی لە قووژبنێ دادەنیشم زەق دەڕوانمە دیوار.


🔷نە بە هەڵکشان لەخۆتان دەرچن..
وە نە بە داکشان سەرسام بن!!
وریا بن کە هەڵکشان لەنزمترین خاڵ دەست پێدەکا و هاتنە خوارەوە ڕێک لە چڵەپۆپە و بەرزترین شوێن...
هەر ڕابوونێ ، ڕۆنیشتنێکی هەیە
و هەر هەورازێ، نشێوێ!!

وانەی هەوەڵی ژیان هەر ئەوەیە...

وە:کامیل ئاغابەیگ پوور
۹ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
تەنافی پساو دەتوانی گرێ دەیەوە
بەڵام دایمە شوێنی گرێکەی دەمێنێتەوە
وریا بین هەودای خۆشەویستی نێوان
ئینسانەکان نەپسێ، تاکوو پێویستی به
گرێ دانەوە نەبێ...

#وە_نادرمستەفازادە

   ریسمانی که پاره شود را
    می توان گره زد
       ولی همیشه
یک گره باقی می ماند

        مواظب باشیم
رشته محبت بین ما انسانها
   پاره نشود تانیازی به
  گره زدن نداشته باشد
🌿💫

ﺑﺮﺍﯾﻪﺗﯽ ئێمە چۆﻧﻪ؟


پرﺳﯿﻢ ﻟﻪ ﭘﯿﺮێکی ﻫﻪﮊﺍﺭ
ﻟﻪ ﭘﯿﺮێکی ﻧﻪﺧﻮێندﻩﻭﺍﺭ

ﭘﺮﺳﯿﻢ ﺋﻪﮔﻪﺭ ئێمە ﮐﻮﺭﺩﯾﻦ
ﺧﻪڵکی ﺑﻨﺎﺭﯼ ﻫﻪڵگوﺭﺩﯾﻦ

چۆﻧﻪ ﻋﻪﺭﻩﺏ پێمان ﺩﻩڵێن
پێماﻥ ﺩﻩﺩﻩﻥ ﻭﺍﺩﻩ ﻭ ﺑﻪڵێن؟

ﺩﻩڵێن ئێمە ﻭﻩﮐﻮﻭ ﺑﺮﺍﯾﻦ
ﻭﻩﮎ ﺗﺎﺭﯾﮑﯽ ،ﻭﻩﮐﻮﻭ ﭼﺮﺍﯾﻦ

ﺗﻮﺭﮎ ﻭ ﻓﺎﺭﺳﯿﺶ ﻭﺍ دەبێژﻥ
ﺋﻪﺷﮑﯽ ﺗﯿﻤﺴﺎﺣﯽ ﺩﻩڕێژﻥ

ﺯۆر ﻻﻡ ﺳﻪﯾﺮﻩ ﻟﻪﻡ ﺟﯿﻬﺎﻧﻪ
ﮐﻪ ﺩﺍﯾﮑﯽ ﻣﻦ ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻧﻪ

ﻓﺎﺭﺱ ﺑﺮﺍﯼ ﺧﻮێنی ﻣﻦ بێ
ﺋﺎﻏﺎﯼ ﻣﻮڵک ﻭ ﺷﻮێنی ﻣﻦ بێ؟

ﺑﺮﺍﯼ ﺗﻮﺭﮎ ﻟﻪ ﻣﺎڵی ﻣﻦ
بشکێنێ ﺩﻩﺳﺖ ﻭ ﺑﺎڵی ﻣﻦ

ﻋﻪﺭﻩﺏ چۆﻧﻪ ﺑﺮﺍﯼ ﻣﻨﻪ؟
ﺧﺎﻭﻩﻥ ﻧﻪﻭﺗﯽ ﭼﺮﺍﯼ ﻣﻨﻪ؟

ﭘﯿﺮﯼ ﮐﻪﻭﺍ ﭘﺎتۆڵ ﻟﻪﺑﻪﺭ
ﺷﻪﺩﻩﯼ ڕﻩﺷﯽ ﺧﻪﺕ ﺧﻪﺕ ﻟﻪﺳﻪﺭ

ﺋﺎﻭﺍ ﻭڵاﻣﯽ ﺩﺍﻣﻪﻭﻩ
ﻟﻪ خۆﺷﯿﺎﻧﺎ ﺑﻮﻭﮊﺍﻣﻪﻭﻩ

ﮐﻮﺗﯽ ﮐﻪمێ ﻭﺭﺩ بڕﻭﺍﻧﻪ
ﺋﻪﻭ ﻣﻪﺳﻪله ﺯۆﺭ ئاﺳﺎﻧﻪ

ﮐﻪسێک ﺑﺮﺍﯼ ﺧﻮێنی تۆﯾﻪ
ﺷﻪﺭﯾﮑﯽ ﮔﺸﺖ ﺷﻮێنی تۆﯾﻪ

ﮐﻪ ﯾﺎ ﻟﻪ ﺩﺍﯾﮏ ﺑﺮﺍﺗﻪ
ﻭﻩ ﯾﺎ ﻟﻪ ﺑﺎﺑﺖ ﻣﯿﺮﺍﺗﻪ

ﭼﻮﻥ ﺩﺍﯾﮑﯽ ئێمه ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻧﻪ
ﺩﺍﯾﮑﯽ ﻭﺍﻥ ﮔﺸﺘﯽ ﺟﻮﺩﺍﻧﻪ

ﺋﻪﮔﻪﺭ ﻟﻪﺳﻪﺭ ﻗﺴﻪ ﺳﻮﻭﺭ ﺑﻦ
بڵێنﺑﺮﺍﯾﻦ، ﻧﺎبێ ﺩﻭﻭﺭ ﺑﻦ

ﺗﻪﻧﯿﺎ ﺩﻩبێ شکێک ﻣﺎبێ
ﺑﺎﺑﯽ ﻣﻪ، ﺩﺍﯾﮑﯿﺎﻧﯽ گابێ

"ﺧﺎڵە ﻗﺎﺯﯼ"


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
منداڵەکان
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
زوو گەورە دەبن
زۆر زوو
چوونکێ
دەبێ پیاو بن بۆ ژیان
باڵغ بن بۆ ئەوینداری
نەترس بن کاتی شەڕەکان

#احمددریس

#وە_نادرمستەفازادە

ـــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

بچه‌‌ ها‌ در خاورمیانه زود بزرگ‌ می شوند
زود
چون برای زندگی باید مرد باشند
برای عاشقی بالغ
و برای جنگ نترس

#احمددریس
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
یەکەم ڕۆژی حەوتوو و هەموو ڕۆژانی
ژیانتان لێو ڕێژی شادی و خۆشی بێ
جوانترین شت لەو بەیانەدا ئەوەیە
کەجارێکی تر دەتوانین،لەگەڵ ئێوە
بەڕێزان بدوێین...
بەیانیتان باش
ئەمڕۆشەممە
12/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/12هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بنزار و بەچکەزار و کوتەزار و... لە زانستی زمانناسیدا هەڵەیە. لە زمانی کوردیدا هاوتای ئەم چەمکانەی خوارەوە بەپێی پێناسەکەی لەبەر چاو بگرین:

✅️شێوەزار یان لەهجە (accent)
ئەگەر جیاوازیی دوو جۆرەزمان تەنیا لە ئاستی تایبەتمەندییە بێژەییەکاندا بێت، بە هەر یەکە لەم جۆرەزمانانە دەڵێین «شێوەزار». بە وتەیەکی دیکە، جیاوازییەکانی نێوان ئەم دوو جۆرەزمانە تەنیا لە ئاستی دەنگی‌ـ‌واچی‌دایە. وەک یول دەڵێت، وشەی شێوەزار لایەنە بێژەییەکان دەگرێتەوە کە دیاری دەکات ئاخێوەر لە باری جوگرافیایی و کۆمەڵایەتییەوە،  سەر بە چ ناوچەیەکە.

✅️زار یان زاراوە (dialect)
لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا زیاتر وشەی «زاراوە» بەکار دەهێنن و لە باشووردا لە وشەی «زار» کەڵک وەردەگرن. بەڵام بۆ ئەوەی وشەی زاراوە لەگەڵ وشەی (terms)دا کە ئەم وشەش بە واتای زاراوەیە، تێکەڵ نەکرێت و فرەمانایی ساز نەکات، هەر وشەی «زار» بەکار دەهێنین. لە پێناسەی زاردا دەڵێن: شێوەیەک لە زمانە کە کۆمەڵێک سیمای تایبەتی ڕێزمانی، وشەیی و بێژەیی لەگەڵە.ئەمڕۆ هیچ پێوەرێکی قبووڵ‌کراوی جیهانی بۆ جیاکردنەوەی زمانێک لە زارێک لە ئارادا نییە.

✅️زاری تاکەکەسی (idiolect)
زمان‌ناسان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە هیچ دوو ئاخێوەرێک ڕێک وەک یەک  قسە ناکەن. هەر ئاخێوەرێک لەگەڵ ئاخێوەرانی دیکە لە باری تێبینییە ڕێزمانییەکان، واتای وشەکان و پێکهاتە واتاییەکانەوە جیاوازە. بە وتەیەکی دیکە، تەنانەت دوو ئاخێوەری زمانێکی تایبەت، ڕێک بە یەک شێواز، زمان بەکار ناهێنن بەڵکوو هەر یەک لەو ئاخێوەرانە، مودێلە زمانییە تایبەتەکانی خۆیانیان هەیە و هەر ئاخێوەرێک خاوەنی جۆرەزمانێکی تایبەتی خۆیەتی کە وەک «زاری تاکەکەسی»  دەناسرێت.

✅️شێوەزمان (register)
ئەگەر ئاخێوەرێک لەگەڵ هاوکارەکانی سەبارەت بە کار و پیشەی خۆی قسە بکات، زمانی بەکارهێنراو لەگەڵ ئەو زمانەی کە بۆ نموونە لە ماڵەوە لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەی بەکاری دەهێنێ، بە ئەگەرێکی زۆرەوە تا ڕادەیەک جیاواز دەبێت. جۆرەزمانەکان کە بەم شرۆڤەوە لەگەڵ تایبەتمەندییەکان، پسپۆڕایەتییەکان یان بابەتە تایبەتەکان پێوەندییان هەیە، بە «شێوەزمان» ناوی لێ دەبەن. بۆ نموونە شێوەزمانی یاسا تایبەتی یاسایە و لەگەڵ شێوەزمانی پزیشکی جیاوازیی هەیە.

✅️شێواز (style)
ڕەنگە زۆر جار بیستبێتتان کە بە کەسێک دەڵێن «بە زمانی فەرمی قسە دەکات» یان «ئاخاوتنی قورسە» کە دەکرێ ڕستەی لەم چەشنە لە ڕێگای زمان‌ناسیی کۆمەڵایەتییەوە شی‌ و تاوتوێ بکرێن. دەکرێ بڵێین کە ئەگەر بە جۆرەزمانێکی تایبەت لە پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتیی تایبەتدا قسە بکەین و ئەم ئاخاوتنەی ئێمە لەگەڵ پێکهاتەی فەرمی یان نافەرمی و خۆمانەدا یەک بگرێتەوە، شێوازی ئاخاوتنی ئێمەش گۆڕانکاری بەسەردا دێت. بۆ نموونە لە ئاقارێکی فێرکاری و پەروەردەدا لەگەڵ مامۆستای زانکۆ بە شێوەی فەرمی قسە دەکەین و لەگەڵ منداڵێک یان هاوڕێیانی خۆمان بە شێوازێکی خۆمانەتر دەدوێین. دەکرێ بڵێین کە شێوازی ئاخاوتن بە پێی ئاستی خوێندەواری، جۆری پیشە و کار و چینی کۆمەڵایەتی دەگۆڕدرێت و بەکارهێنانی شێوازی ئاخاوتن دەگەڕێتەوە سەر بەستێن و باری دەوروبەر.

✅️جۆرەزمان (variety)
بە پێی ئەوەی کە سنوورێکی تایبەت و یەکلاکەرەوە لە نێوان زمان و زار و شێوەزاردا نییە  زمان‌ناسان وشەی «جۆرەزمان» بەکار دەهێنن. وشەی جۆرەزمان بە شێوەی گشتی و بەربڵاوتر بەکار دەهێنرێ. بە ڕای ترادگیڵ ئەگەر بمانەوێ زۆر سوور و وردبین بین وشەی جۆرەزمان وەک وشەیەکی بێ‌لایەن و لانەگر بۆ هەموو جۆرە شێوازێکی زمانی (زار، شێوەزار، جۆرەزمانی کۆمەڵایەتی ، شێوازی ئاخاوتن و شێوەزمان) بەکار دەهێنن. لە ڕەوتی بەکارهێنانی جۆرەزماندا چیدی باری هەستیارانەی ئەرێنی یان نەرێنی لە ئارادا نییە و ئەم دەستەواژەیە دەتوانێ ببێتە هۆی کەم‌کردنەوە و دابەزینی هەستیاری و ئەو تێڕوانینانەی کە سەبارەت بەو پرسە دێنە ئاراوە کە چ شتێک زمانە و چ شتێک زار.

◾️لە ڕوانگەی زمان‌ناسیی مێژوویی و زمان‌ناسیی کۆمەڵایەتیدا، زارناسی  وەک یەکێک لە لقەکانی هەژمار دەکرێت و بە ڕوانگەیەکی کۆنەوە زمان بەرانبەر بە زار ، زار بەرانبەر بە شێوەزار  دەردەکەوێت و لەم پێوەندییەدا پێکهێنەکانی دیکە وەک جۆرەزمان ، زاری تاکەکەسی ، شێواز و شێوەزمان تاوتوێ دەکات.

تێگەیشتنی_هەڵە_زمان
دوکتۆر_عادڵ_محەمەدی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دڵ تەنگی هیچ شتێ نابم
نە دۆینێم دەڕوا
نە سبەینێم
دەێتە ڕێ
نە حاڵیشم دەچێتە پێش
نەهیچ شتێ
ڕوو دەدا لە ژیانم
ئەی بریا بەرد بایەم
لە ئینسان بوون پەشیمانم

محمود درویش
ترجمه :#احمددریس

کوردی:#نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
2024/11/15 07:49:28
Back to Top
HTML Embed Code: