Telegram Web Link
بەڵێنییان دابوو
فرمێسکەکان
بە پێکەنینە،خەماوێکانم
گەر نەخوێنم
سەمانەکەم
بە بێ‌هەناسەی تۆ
بەڵام
هەر سات بە سات
وەهای
غونچە دەرکرد و زیندوو بۆوە
بیرەوەری
پێکەنینەکانت
گەر ئیتر گەڵاڕێزان نەما
لە باوەڕی
داری شێعرم‌دا

#شیرین_سدیقی

#وە_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2

ــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

و قول داده بودند
اشکها
به خنده های افسرده ام
که نخوانم
که نرقصم
بی دم و بازدم تو
اما دم به دم
چنان شکوفه داد و احیا شد
یاد لبخندهای تو در من
که دیگر، خزان نیست
در باور درخت شعرم

#شیرین_صدیقی
۱۴۰۳/۳/۳

@shereshiiirin
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فیلمی زارا یەکەم فیلمی بێدەنگی کوردەکانی ئەرمەنستانە کە نزیک سەد ساڵ لەوەپێش واتا لە ساڵی۱۹۲٦ بەدەستی بەیگ‌نازاریان درووست کراوە

شتێک کە لە فیلمەکەدا دیار و بەرچاوە بوونی فەرهەنگ‌گەلی دەوڵەمەندی کوردەکانە.
یەکەم بوونی جلی کوردی چنراو لە پەشم و خوری وشتر نیشانی دەدا کە مێژینەی جلی کوردی کۆنتر و بەرلە سەردەمی سەنعەت و پێشەسازی قوماش و پارچەیە.
دووهەم بوونی کڵاوی لمەدی و سەرپێچە کە لەدەوری دەهاڵێنن.
سێهەم ئاڵایەک کە لەپشت پیاوەکەوە با دەیشەکێنێ گوڵوەنییە.
چوارەم نەریتی پرچ بڕینە کە ژنان پاش مەرگی هاوسەرانیان بۆ لەخۆبوردن و قوربانی کردنی جوانی خۆیان لە پێناو دڵبەر و هاوسەردا پرچی خۆیان دەبڕن و لەسەر گڵکۆکەیانی دادەنێن....

شتێک کە ئەمڕۆکە هێندێ قەوم و تیرەی زاگڕۆس وادەزانن ئەم دابونەریتانە بەس فەرهەنگی ئەوان و سەر بەوانە و هەر کەسێ پرچ دەبڕێ یان شین‌وڕۆڕۆ دەکا ئیتر لەوانە.بەڵام ئەم فیلمە لە خولەکێک‌دا چەند فەرهەنگی کوردی نواندووە و خستوویەتە بەر دیدەی بینەران.

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲ی‌جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
گرینگیدان بە زمانی دایک !

#مامۆستاـ‌هه‌ژار

نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ پارێزگاری زمانه‌که‌ی خۆی بێ، وه‌کوو دیلێکه‌ که‌ کلیلی زیندانه‌که‌ی له‌ گیرفاندا بێ.
هه‌ر کات هه‌لومه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خسا، ده‌توانێ خۆی ڕزگار بکا.
به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ گرنگیی نه‌دا به‌ زمانی خۆی وه‌کوو دیلێکه‌ که‌ کلیلی زیندانه‌که‌ی له‌ ده‌ست دوژمنه‌که‌یدا بێ.
بۆیه‌ چۆک داده‌دا و وردەورده‌ له‌نێو زمان و فه‌رهه‌نگی باڵاده‌ستدا ده‌توێته‌وه‌.

#یۆنسکۆ
هەر کەس نەزانێ بە زمانی دایکیی خۆی بخوێنێ و بنووسێ، نەخوێندەوارە

#کۆمەڵناسان
زمانی دایکی هاوکات لەگەڵ شیری دایک ئەڕژێتە گیانی مرۆڤ و بە مردن لە گیانی ئەچێتە دەر، سەپاندنی زمانێکی‌ تر بەسەر منداڵێک‌دا کە تازە زمان ئەگرێ، ژینۆسایدە

#هایدگر
ئەگەر زمانی گەلێک بفەوتێ، ئەو گەلە لە بازنەی ژیان ئەسڕدرێتەوە

#میلان_کۆندرا
یەکەم هەنگاو بۆ لەناوبردنی نەتەوەیەک، سڕینەوەی بیرەوەرییەکەیەتی، دەبێ کتێبەکانی، کەلتوورەکەی و زمانەکەی لەناو ببەی. دەبێ کەسانێک هەڵنەی کە کتێبی تازەی بۆ بنووسێ، کەلتوورێکی ساختەی دەرخوارد بدا، مێژوو و زمانێکی تازەی بۆ بدۆزێتەوە. لە ماوەیەکی کورت پاش ئەوەدا، ئەو گەلە خۆی لەبیر دەچێتەوە. جیهانی دەوروبەر بەخێرایی هەموو شتێک لەبیر دەباتەوە

#گاندی
کەسێک کە زمان و ئەدەبی خۆی نەخوێندبێ، مێژووی خۆی نازانێ و ئەوەی کە مێژووی خۆی نەزانێ داهاتووی نابێ

#نێلسۆن_ماندێلا
ئەگەر بە زمانێک کە کەسێک دەیزانێ قسەی لەگەڵ بکەی، قسەکەت دەچێتە ناو مێشکی. ئەگەر بە زمانی دایکیی خۆی قسەی لەگەڵ بکەی، قسەکە دەچێتە ناو دڵی

#حسابی
نە کەسکم و نە سوورم، زمانی دایکیم فێر ببم بەسە

#فەڕانسەوییەکان
کەسێک کە زمانی دایکیی خۆی نەزانێ و فێر نەبووبێ، کەسێکی هەردییە

#سەید_جەماڵەددین_ئەسەدئابادی
گەلێک کە زمانی خۆی لەبیر بباتەوە، مێژووی خۆی لێ‌ ون‌ بووە و گەورەییی خۆی لەدەست‌ داوە و بۆ هەتاهەتایە لە بەند و دیلی‌دا دەمێنێتەوە

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆشەممە
5/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/5هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
#پەندی_پێشینیان

گوێ بگرە پەندی یەک لە یەک چاتر
تیکەیەک کەم‌تر، برایەک زیاتر

دوو شت پەسەندن بە قەولی مەلا
یەکیان تیکەی خۆش، دوو: ڕێی لابەلا

لە بیرت نەچێ ئەم پەندە جوانە
قەت تیر مەهاوێ بە بێ نیشانە

جاشی کوڵکن و گوێرەکەی ورگن
پەسەندن لە گەڵ منداڵی لیکن

تۆ باوکی سەگی من مەکە بەدناو
با باوکی بەگی تۆ نەکەم بەراو

قڕە و شەڕ هەمووی لە سەر حەق نییە
قەدیمی دەڵێن جواب هەر شەق نییە

جێی باوەڕ نییە گەلێ قسە و باس
جوابی دوو درۆی زۆرترە لە ڕاس

هەستی ناسین و تێبینیت خاسە
جوان لە ناو بەر و بێشکە بناسە

جوانووی ئەسپەکەت بەردە نێو ڕەوە
خووی چاکانی گرت، جێی هومێد ئەوە

کەڵەکبازی واهەن لە دێ و شارا
وەختە هەڵگێڕن جۆ بە دیوارا

#مەلا_غەفوور_دەبباغی

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ڕۆڵە من بۆ تۆ نامێنم تا سەر
ھەرچی من ئەیڵێم بیخەرە دەفتەر

کە گوێی لێ بگری بۆ تۆ بەکارە
بە کاریش نەیە ھەر یادگارە

دەورەی خوێندنی عیلم و فنوونە
نەخوێندەواری جاھیل زەبوونە

ئەگەر خاوەندی ئەقڵ و کەماڵی
بچۆرە مەکتەب ھەتا بیست ساڵی

بۆ ئەوە نەچی ببی بە مەئموور
بە ڕەنجی شانی خۆت ئەبی ڕووسوور

سنعەتێکی وا کە بە فەن بکرێ
کەڵکی شەرەفی شاریشت بگرێ

قەولی ڕەسووڵی ئاخر زەمانە
وەتەن خۆشویستن شەرتی ئیمانە

#موفتی_پێنجوێنی

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Track 3
Unknown Artist
تاهیر تۆفیق

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
.
خۆشەویستم
کە شەو داهات
دڵت لە سەر دڵم دانێ
گاهەیە خەومان لێ‌کەوێ
بە تاریکی دا تێ‌پەڕین...!

#پابلو_نرود💙

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎
من هەر ئەوەم کە دەمبینی
دوکان نیم کە دیکۆڕی جوان
دانێم و خۆم بڕازێنمەوە بۆت.
ئێمە ئەگەر ڕۆاڵەتمان بە جوانی
زۆر کەس نیە،شاد و خۆشحاڵین
کە لە ناخەوە لە زۆر کەس
جوانترین!!!
ڕوو ڕاست خراپ بە!!!
بەڵام بەدرۆ ڕۆاڵەتی باشان
دەرمەهێنە!!!

#وە_نادرمستەفازادە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش

ئەمڕۆدووشەممە
7/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/7هەتاو
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەور و زەمان سەیر گۆڕاوە، نە
دۆستتدەناسی و نە دوژمن،
هەر کەسێک بە ڕادەی
قازانجی خۆی ئینسانە...
جێگەی سەر سوڕمانە،
هەر چەندیش کە باش
بین،ئینسانەکان تەنیا
ئەو کاتەیان لە بیر
دەمێنێ کە خراپەیەکمان بۆ!!
سەیرە مەگەر نا؟؟؟!!!

دارێ کەوتوو کە شانازی دەکرد بەخۆی
هەر لە داخی تەور دەیکرد ئاە و ناڵە
کوتم کێ بوو ڕیشەی دەرهێنای لە زەوی
کوتی ئەو کەسەی لە نسێم خەوت خاڵە

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەیلا فەریقی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بۆ تۆ دەنووسم ...
کە خۆشەویستتر لە گیانمی...
وە پێویستتر لە هەناسە
خۆشەویستی دووروڵات،
کە دەستم پێت ڕاناگا
دەمهەوێ ماچت کەم،
عەزیزی دڵم...
بۆ تۆ دەنووسم
کە ویستم...
بتگرمە باوەش
بەڵام
دەستەکانم کورت بوو....
بۆ تۆ دەنووسم
کە ماچ‌کردنت
ئاواتم بوو...
.بۆ تۆ دەنووسم...
کە بۆ خۆت یەک دنیایی...
بۆت دەنووسم، بۆ هەموو ئەو ڕۆژانەی کە
بڕیارە نەبم و نەمێنم لە سەر زەوی، با کە
بزانی و بزانن، کە شێتانە خۆشم دەویستی
زۆر زۆریش...


#ستایش_قاسمی

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆسێشەممە
8/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/8هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سەنگ و سووک مەکە.
چۆرتکە مەهاوێ.
ڕێگەی خەڵکی‌تر بەکەڵکی تۆ نایە.
ڕێگای دیتران گومڕات دەکا،
هەڵتدەخەڵەتێنێ؛
تۆ دەبێ ڕێگای خۆت بگرێ‌بەر و تەواوی بکەی .

ـــ کارڵ گۆستاو یۆنگ
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
٦ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
▫️«ئیستالین» ڕێبەری دیکتاتۆڕ و سەرەڕۆی شووڕەوی پێشوو،
هەر جارێ کە نەیار و بەر
هەڵستکارەکانی دەکوشت
یا زندانی دەکردن،دەستووری دەدا
ڕۆاڵەتی کابرا لە تەواوی وێنەکانی
تەنیشت ئەو بسڕدرێتەوە!!!
ئەو وێنەیە کە دەیبینن،ئەوەندە دەستکاری
کراوە،تاکوو تەنیا ئیستالین بۆ خۆی لە
وێنەکەدا ماوە،زۆر دڵخۆش بە یارمەتی دیتاتۆڕەکان بۆ سەرکەوتن مەبن...!!

#وە_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کتوپڕێک
هاتووینە سەر دنیا
لە دوورەوە
تا ڕوانیمانە،چاوی ژیان
مردن هات و
لێمان بوو بە میوان...

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Audio
چیرۆکی ڕێوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🌱5ی3🌱

لەم ڕۆژە دا هاتمە دونیا بۆ مەینەت و کوێرەوەری
قەتم نەدی ڕۆژێکی خۆش جیا لە ڕەنج و دەر بەدەری

دەفتەری ژینم هەڵو دەن پڕە لە ناسۆر و کەسەر
خەمی خۆم و، خەمی ئێوە و، خەمی وڵاتی ها لەسەر

جەلال # بێ خەو
5/3/403 داوێنی شاخی (ڕۆش)

🌱🌱🌱🌱

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/11/15 09:40:16
Back to Top
HTML Embed Code: