Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان بە جوانی گوڵانی بەهاری
ژیانێکی پڕ لە خۆشی و کامەرانیتان
بۆ لە خودای گەورە دەخۆازین.

ئەمڕۆیەکشەممە
14/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/14هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🍂


دڵم شەپۆلێکـە تووڕە
دڵم زەریایەکی  زریاناوییە
نێوان ڕق و قین و ئاژاوە و کارەساتەکان
یەک لە دوای یەک
دڵم هەورێکی باراناوییە
لەو دونیای خێرایدا
کوێ شوێنی کۆتاییە
بۆچی هاوئاهەنگی نییە؟
بۆ دڵم حەپس لە سنگمدا؟
لەو دونیا ئاڵۆزەدا
هێشتا  جێیەکی ئارخایەن هەیە
بەگومانم شوێنێک هەیە
کە بۆنی خۆشەویستی لە هەوادا دەکاتە ڕۆح
خولیای ژیان بێ وەستان و بەردەوامە

#کەژاڵ_شێرزاد



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
من ئێستاش منداڵیم
زۆر خۆش دەوێ
ئێستاش
پێم خۆشە
قەرە قەرێ و
خۆ شاردنەوەکێ
کایە کردن
لە ناو گڵ و خۆڵ
بەڵام
شەڕ ئاخ شەڕ
پێ‌داگرە
کە هەمووان
زوو ببنە پیاو
بچنە گۆڕەپان


#احمددریس

#وە_نادرمستەفازادە


من هنوز کودکی ام را
بسیار دوست دارم
هنوز
دوست دارم خاک بازی را
قائم باشک بازی را
و
اما جنگ اصرار داشت
همه مرد باشند....

#احمددریس


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کە مەجنون کەوتە خەڵوەتخانەی خاک
ندایەک هات لە قوببەی بارەگای پاک

وتی: ئەی شێتە دیاری کردەوەت کوا؟
سەرێکی هەڵبڕی ڕووی کردە لای خوا

وتی تۆ خۆت ئەزانی شۆڕی لەیلا
سەری وا گێژ و وێژ کردم لە مەیلا

نە بیری ڕووی جیهانم بوو نە مەحشەر
خەیاڵم عەشقی لەیلا بوو سەراسەر

لەلای خوا خۆش بوو ئەم جوابە ڕەوانە
بووە ئەستێرە بۆ ئەم ئاسمانە

چ خۆشە شۆڕشی ئەو عەشقە پاکە
بەڵێ عەشقێک کە پاک بێ دیارە چاکە


پیرەمێرد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
شادی و خۆشحاڵی دایکێک کاتێ
یەکەمین پێکەنینی کۆرپەکەی
دەبینێ وەکوو شادی و خۆشحاڵی
خودا وایە کە ئەو کاتەی لە سەر
ئاسمانەوە،گوناهکارێک دەبینێ وا
پەشیمان بۆتەوە و بە ڕاستی داوای بەخشینی لێ‌دەکا...

#فئودور_داستایفسکی
   در لیست صد اثر برتر


#وە_نادرمستەزادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆدووشەممە
14/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/14هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بە سەگێکیان کوت:بۆچی ئێوەیان بە پیس و گڵاو ناو بردووە؟؟؟
سەگ بزەی هاتێ و لە وەڵام‌دا کوتی:
لەو کاتەوە، کە پێی دزانی شارمان گرت
ئێمەیان بە پیس و گڵاو ناو برد!!!

عبید زاکانی

#وە_نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لە ناو دڵی هەر دیمەنێ ، لەناو گوڵی هەر چیمەنێ تۆ دەبینم
ئەزانی بۆ تۆ ئەبینم
ئاخر لەناو گلێنەی چاومدای
بەچاوی تۆوە ئەبینم
گوڵی بەهار
خۆری هاوین
جوانی خەزان
بەفری زستان
هەموو وێنای بوونی تۆن
لە تیشکی خۆری زێڕین
لە ترۆپکەی مانگی زێوین
تۆ ئەبینم
تۆ کە وەک مانگ جوانی
وەک خۆر گەرمی
چەشنی ڕزگاری شیرینی
تۆ نیشتمانی خۆشەویست
وەک ئازادی دوورەدەستی ...


هێمای ئەوین


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کام بەرد، دەڵێی
مەحموود دەرویش
لەو وڵاتە
گەربەردیش بی
دەستت
لێ هەڵناگرن
بە زەبری تەشوێ و قەڵەم
دەتکەن بە ئینسان
بە ئینسانێک
کە وا دەبینێ و دەبیستێ
بەڵام
ناتوانێ هیچ شتێک
بێنێتە سەر زمان
تەنیا
دەبێ دەرد بچێژێ
وەکوو
زۆربەی ئینسانەکان

#احمددریس

#وە_نادرمستەفازادە

ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

کدام سنگ ؟
محمود درویش
توی این کشور
سنگ هم باشی
دست از سرت بر نخواهند داشت
به زور تیشه و قلم
از تو آدمی خواهند ساخت
آدمی که می بیند
می شنود
اما نمی تواند به زبان آورد
فقط باید درد بکشد
مثل بقیه آدم ها


#احمددریس


کورت
هەر وەکوو چاو ترووکانی تۆ

کوتاه
مثل پلک زدن های تو
( اشعار و ترجمه های #احمددریس )
https://www.tg-me.com/ahmadderis0239
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆچوارشەممە

16/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/16هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کرێکاری ماندوو قەرەپووڵێکی
لە گیرفانی کراسی کۆنەکەی دەرهێنا
کە بیکاتە خێر،بەڵام کاتێ ڕەستەێ
سەر سەندووقەکەی دیت
کە نووسرابوو، خێر تەمەن درێژ دەکا،
دەستی ڕاگرت و
پەشیمان بۆوە !!!


وە ـــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئێوە تەنیا کاتێ پێویستیتان بە دەسەڵات وهێزە کە مەبەستی جێ بە جێ کردنی کارێکی خراپ و زیاندەرتان هەبێ،
جگە لەوە ئەوین بۆ جێ بە جێ کردنی
هەموو کارێک سەر و زیاد و بەسە…


👤 چارلی چاپلین

وە ــ نادرمستەفازادە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
حەمەی نەرگز

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شوان پرور


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🔳 ٢٢ خاڵی گرنگ لەسەر خوێندنەوە و کتێب خوێندنەوە

✍️: #سەلاحەدین_ئەحمەد


🔻خوێندنەوە شێواز و مەرجی گرنگ و تایبەتی خۆی ھەیە و بۆ ئەوەی کەڵک و چێژی لێ وەرگرین و خوێندنەوەکانمان بەرھەمدار بن، پێویستە ڕەچاوی ئەم پێوەرانە بکەین کە بریتین لە:

١- گرنگترین پێوەر ئەوەیە کە تۆ بە ئامانجەوە بخوێنیتەوە، نەک دەست بکەی بە خوێندنەوە و نەزانی ئامانجت چییە.

٢- پێش دەستپێکردنی خوێندنەوە، چاوێکی خێرای پیدا بخێشنە و بەر لەوەش پێڕستەکەی بەجوانی بخوێنەوە.

٣- پێش خوێندنەوە خۆت ئارام بکەوە و ھەموو ئەو شاتەنەی دەروونت وەک؛ دڵکەڕاکێ، لاوازی، خەفەتباری، بێزاری و هەر شتێکی تر کە سەرقاڵت دەکات و بەتایبەت مێشکت تێک دەدات، وەلای بنێ.

٤- خشتەیەک دانە بۆ خوێندنەوە.

۵- تێکەڵی کتێبەکە ببە و بڕۆ ناوی ئەو دەقەی ئەیخوێنیتەوە.

٦- کتێبێک چەند جارێک بخوێنەوە نەک چەند کتێبێک بخوێنیتەوە، چونکە هەنووکە مێشک و دەروون ئەوەندە سەرقاڵە کە زانیارییەکان بەئاسانی لە مێشکدا ناچەسپێن و جێگیر نابن.

٧- مەبەستت تەواوکردنی کتێبێکی دیاریکراو و هەڵدانەوەی لاپەڕەکان و سەیرکردنی وێنەکانی ناو کتێبەکە نەبێت، ئەگەر بۆ ئەوەیە، کاتی خۆت لە شتێکی تر تەرخان بکە و خۆت مەنە سەر کارەوە.

٨- شتە گرنگەکان لای خۆت تۆمار بکە، یان لای خۆت دەفتەرێک دانە و ژمارەی لاپەڕەی ئەو شوێنانەی کە گرنگن بنووسە.

٩- ئەگەر بگونجێت، شتە گرینگەکان لەسەر کتێبەکەت بە شێوازێک دیاری بکە.

١٠- ھەوڵ بدە پرسیار لە کتێبەکە بکەیت و ڕەخنەی بەجێی لێ بگریت.

١١- ئەو شتانە بخوێنەوە کە حەزت لێیانە و خولیاتن.

١٢- کاتێک لە خوێندنەوەی کتێبێک تەواو بوویت، لە خۆت بپرسە بزانە چی لێی فێر بوویت و چەندت لەبیر ماوە لەوەی کە خوێندووتەوە.

١٣- ڕێگەیەکی زۆر باش ئەوەیە دوای تەواوکردنی خوێندوە، بچیتەوە سەر پێڕستی کتێبەکە و بابەت بابەت چاوی لێ بکەیت و کەمێک لەبەر خۆتەوە قسە بکەی لەسەر ھەر یەکێک لە بابەتەکان.

١٤- بەو مەبەستە بخوێنەوە کە بەیانی لەسەر ئەو شتەی ئەیخوێنیتەوە قسە دەکەیت و کەسێک داوات لێ دەکات کە لەسەر ئەو بابەتە بۆی بدوێی.

١۵- نوسراو تا نوسراو و کتێب تا کتێب دەگوڕدرێت. کتێبی وا ھەیە مەرج نییە ھەمووی بخوێنیتەوە، چونکە ڕەنگە ھەمووی پەیوەندییان بەیەکەوە نەبێت، بۆیە لەو کاتانەدا دەتوانی ئەو بابەتانەی لێ ھەڵبژێری کە بەداوایاندا دەگەڕێی و گەرەکتە بیانزانی.

١٦- زۆر جار شتەکان دووپاتن یان بە تۆزێک دەستکارییەوە خراونەتە ڕوو، لەو کاتەدا دەتوانیت یان نەیخوێنیتەوە یان تەنیا شتە نوێ و تازەکان بخوێنیتەوە.

١٧- ھەندێک بابەت دوای خوێندنەوە و تێگەیشتن پێویستی بە لەبەرکردن و پاشەکەوتکردنە، بەتایبەت ئەوانەی داتا و زانیاریی وردیان تێدایە. لەو کاتەدا دەبێت ھەوڵ بدرێت لەبەر بکرێن و پاشەکەوت بکرێن.

١٨- ھەندێک بابەتی زانستی ھەیە بەتەنیا بۆ خوێندنەوە نابن، بەڵکوو پێویستیان بە ڕاڤەکردن و شیکردنەوەیە؛ بۆیە دەبێت یارمەتی لە مامۆستایەک یان شارەزایەکی ئەو بوارە وەرگیردرێت.

١٩- لیستێکت ھەبێت بۆ تۆمارکردنی ئەو شتانەی کە خوێندووتنەوە، دواتر حەفتە حەفتە یان مانگ مانگ یان ساڵ ساڵ پێیاندا بچۆرەوە و چاویان پێدا بخشێنەوە، بەتایبەت شتە گرنگەکان.

٢٠- شتێکی زۆر گرنگ، پوختکردنەوەی کتێب و نووسراوەیە؛ هەوڵ بدە بتوانیت دوای تەواوکردنی کتێبەکە پوختەیەکی زۆر کورتی لێ ھەڵبێنجی و لات بمێنێتەوە.

٢١- خوێندنەوە دەبێت ببێت بە خوو و هەورەها دەبێت وەک خۆراکی ئاوەز و ڕۆح سەیر بکرێت، دەبێت ببێت بە یەکێک لە بایەخە گرینگەکانی ژیانمان.

٢٢- خۆپابەندکردن و خۆپەیوەستکردن بە خوێندنەوە لە بەرنامەماندا هەبێت. بۆ نموونە بێژین؛ ڕۆژێک یان مانگێک یان ساڵێک دەبێت ئەوەندە کتێب یان هەر شتێکی تری خوێندنەوە بخوێنینەوە.


🤝 لێرەین ↙️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
انشا
موضوع: ارزهای دیجیتال
بەو خوایه که شەو و ڕۆژی به دەسته ما تا روزی که زنده هستیم نباید تاقه ڕۆژێک همچون ئۆمەتی محەمەو باشیم و در مورد کار و کاسبی این ناباری و قۆڕیات بسیار فزون‌تر است، اگر  چه ما هیچ گاه کاسبی ڕێک و پێکی نداشتەایم و کۆڵبەری و وڵاغاری و زبالەگردی و قاچاق فرۆشی هیچ کدامشان تووڕێک ارزش ندارد و لیکن گاهی بعضی مشاغل همچون قارچک هەڵئەتۆقێ که اکثرا گوو بێته ناوی و بعضی‌ از آنها هم برای عدەایی معدود خوب است، یادتان می‌آید شرکت‌های هرمی بود و پنبه ریز و گولد کویست و صدها نمونه دەستبڕ دیگر، یادتان می‌آید داخل چرخ خیاطی دنبال الماس می‌گشتیم، یادتان می‌آید بورس عده زیادی را ڕۆژڕەش کرد، یادتان می‌آید پارەکە پیکان قیمتش پانصد میلیون شد، اصولا ما هر کاسبی که رنگ کاسبی بشر نداشتە باشد را خوب می‌پذیریم.
الان هم خەڵک یک کاسبی دیگر پیدا کرده‌اند که لاپاقن دراز می‌کشی و نەقیزه موبایلت را میدهی بە امید اینکه همچون بیت کوین روزی باڵ بگڕێت بۆ عاسمان و همه ما میلیادر شویم، عرض میکنم که شیڕەی دێت
مدتی است که در فضای مزاجی ( خوا تەوبه مجازی) سکەایی طلایی رنگ همچون نیولیره و یک سموره گوپ قەوی و خوێن شیرین هویدا شده که باید مدام نەقیزەاش بدهی و تلگرام بسیار در این خصوص فعال است، بۆ نەگبەتی همه هم به آن فێر شدەاند، ساڵان یک عدد نەنک داشتم که هنوز نمرده بود و الان هم نمرده است و قرار نیست هیچ گاه بمیرد دوێکه نازانم کدام خوانەناس با گوشی ساده او که فقط جهت تماس با منداڵهایش به او دادەاند تلگرام نصب کرده که بدون شک برای زیرمجموعه شدن در این قۆڕیات است و هر چارەکەسەعاتێک فرد جدیدی در تلگرام پیامش می‌آید که او به تلگرام پیوست چند نفر از آنها در ذیل نام برده می‌شوند
حەسەنە ڕەش عارەق فرۆش ترمینال به تلگرام پیوست
انور مکانیک به تلگرام پیوست
حاجی عەلیه سووخۆر صاحب دوکان سابق باوکم به تلگرام پیوست
حسەینی حەمەی مەلاشەریفی شیپانەجۆ به تلگرام پیوست
مرحوم باوەگەورەم یاڕەبی خوا عەفووی کات به تلگرام پیوست
و عدە فراوان دیگری که در این مقال نمی‌گنجد.
گاهی برای من سوال می‌شود که آیا ممالک مترقی هم به این دردها مبتلا هستند یا فقط بخت و ناوچاو ما است، بسیاری از داماوی‌های خود را از چەرخی چەواشەی چەپگەرد میدانیم اما در واقع چرخ نیست بلکە تێڵا و کوڵەداری است که به ما فرو رفتە است و ما را مجبور می‌کند به هر مندال‌بازار و شانسی و قرعه کشی و لاتاری دلخوش کنیم که بەشکم خوا درگایەکی ڕەحمەت را به رویمان باز کند و از این فلاکت نجات یابیم.
اما بیشتر اینها فقط سەرقاڵ شدن است و از این مانگا شیری عاید ما نمی‌شود به قول فارس‌ها "گاو ما شیر نمیده اما ماشاالله به شاشش"


👇👇عەتا سەرزل👇👇


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
سڵاوێک بە جوانی سروشتی نیشتمان
پێشکێش بە ئێوە دۆستان،بەیانیتان باش

ئەمڕۆپێنجشەممە
17/جۆزەردانی/2723کوردی
1403/3/17هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە بابەت هاتنە ناو تێلگڕامی بە کۆمەڵی ئەو ڕۆژانەی خەڵک

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
عیشق کردمی بێ خان و مان،
بێ مڵک و ماڵی عیشقم ئەز

تاقەت نەما لاڵ بوو زبان،
قامەت هیلالی عیشقم ئەز

عیشق کردمی بێ پا وو سەر،
بێ مڵک و ماڵی عیشقم ئەز

لاڵ بوو زبان، بیستم خەبەر،
قامەت چو داڵی عیشقم ئەز

عیشق حاڵان تەغییر دەکا،
شێت و نەزانان ژیر دەکا

تفڵی دوو ساڵە پیر دەکا،
عاشقی جەماڵی عیشقم ئەز

عیشق حاڵان تەحویل دەکا،
جوانان بە پیر تەبدیل دەکا

گەردنکەشان بە دیل دەکا،
دەرحاڵ قەتتاڵی عیشقم ئەز

عیشقی لەتیفی مەهوەشان،
مەیلی پەری بۆ دڵکەشان

بێهۆش دەکا ساحێب هۆشان،
مەجنوون میسالی عیشقم ئەز

عیشقی لەتیفی دڵبەران،
مەیلی نیهالی عەڕعەڕان

بێهۆش دەکا سەوداسەران،
مەحرووق باڵی عیشقم ئەز

عیشق ناگەهان لێم بوو دوچار،
ساتێ کە دیم قەوس و عوزار

سەنعان سیفەت بێ ئیختیار،
تەقوا بەتاڵی عیشقم ئەز

عیشق عالمان مەجهوول دەکا،
نالایقان مەقبووڵ دەکا

ئەفگار دڵان مەقتووڵ دەکا،
دەر دڵ خەیاڵی عیشقم ئەز

عیشق دەردان شیفا دەدا،
عیسا نەفەس سەفا دەدا

عەزمی ڕەمیم ئیحیا دەکا،
مورشیدی حاڵی عیشقم ئەز

عیشقە شیفای دەردی عەزیم،
دەرمانە بۆ قەلبی سەلیم

ئیحیا دەکا عەزمی ڕەمیم،
سەودای جەماڵی عیشقم ئەز

عیشق کوورێکە با قیاس،
خالیس دەکا سەنگی دەساس

نابێ لە من کەی ئیلتیماس،
کۆکۆی زوخاڵی عیشقم ئەز

عیشق کوورەی لاتەحمەدە،
ئاسن و پۆڵا و جەلمەدە

قاڵیان دەکا و لێکیان دەدا،
مەستی ویساڵی عیشقم ئەز

عیشقی لەتیفی بێنەزیر،
وای کرد لەو ئەحمەدی فەقیر

لۆمەم بۆ هات وەک تیر و شیر،
ساحیب قەباڵی عیشقم ئەز

عیشقی لەتیفی نامدار،
وای کرد لە من کۆری هەژار

ڕووم نیە لەنێو ئەغیار و یار،
پیری جەماڵی عیشقم ئەز

#ئەحمەدی_کۆر


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تریفە ئەمیری


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/11/15 09:40:16
Back to Top
HTML Embed Code: