"بۆ وا ونی"
یادەکانی باوەشت هێزی لە ئارامیم چنی
خۆزگە دەمزانی ئەزیزم تۆیش شەوانە وەک منی؟
چاوەکانت چاوەکەم وەک من بە دژواری دەنوون؟
گیانە دەستی من سوا بێشکەی دڵی هێند ڕاژەنی
چی لە چاوانم بکەم نانوون نگابانی دەدەن
چاوەڕێی چاتێ لە تۆن ئازیزەکەم بۆ وا ونی؟
خۆزگە دەمزانی دڵت چۆن مانگری ناکات بە شەو
خۆ دڵی من دایدڕی سینەو هەموو گیانی ڕنی
قەت بووە هەوری خەیاڵت ڕوو لە ئاسمانم بنێ؟
یان کە ڕۆیشتی بە جارێ یادەکانیشت جنی
دڵ دەڵێ هەر دێ دەزانم، من دەڵێم خۆشباوەڕی
سەیر دەکەم وێنەت،دەڵێم، ئاخۆ لە فکری هاتنی؟
✍ غەزەڵ مەریوان
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan

Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا

داواکاری بۆ رێکخستنی کارێکی نوێ
"ڕستەیەک بۆ شلێر..."
ئەمانەوێت پادکەستێک لە دەنگی ئێوەیە بۆ
🔻دواهەمین ماڵاوایی لەگەڵ شلێر و هەموو شلێرەکان.
🔻دەنگی ئێوەیە بۆ کۆمەڵگا کە چیتر کارەساتی لەو چەشنەی تێدا نەقۆمێ.
🔻دەنگی ئێوەیە بۆ ئەوەی بزانین تاوانی کۆمەڵگا لەم کارەساتەدا چی بوو.
🔻دید و تێڕوانینی ئێوە لەمەڕ کارەساتی لەو چەشنە.
▪️هەر قسەیەکتان لەم بوارانەدا ئەتوانێ دەنگێ بێ بۆ ئەوەی بیبیسین.
📍تایبەت بە خانمەکان⛔️
هاوڕێیانی ئازیز لە کاتی گرتنی دەنگەکانتان دا ئەم چەن خاڵە ڕچاو بکەن:
١. لە کاتی ریکۆردی دەنگەکەتان بە ئەپلیکەیشن ریکۆردر موبایلەکەتان ریکۆرد بکەن.
٢. شوێنی ریکۆرد دەنگەکەتان با هێور و ئارام بێت.
٣. نۆیس و دەنگی دەوروبەرتان با نەبێت.
٤. تەواوی هەستی خۆتان بە جوانی دەر ببڕن.
💌 دەنگەکانتان لە ڕێگەی تلگرامەوە بنێرن بۆ ئەم ئایدیەی خوارەوە:
@Hevin93

شەرمە بێدەنگی لە بەردەم
تەسکەبیری شەوپەرەست
داڕزینە، سەدکەڕەت مەرگ،
خاوەنی پێنووس و هەست
هەر کە ساتێ دارسانێ
ئاگری گرت، کامەیە؟
ئەو درەختە بێتەرەفەی
جێگەتەوری خۆی ئەبەست..؟!
✍کامیل داوەری
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
تەسکەبیری شەوپەرەست
داڕزینە، سەدکەڕەت مەرگ،
خاوەنی پێنووس و هەست
هەر کە ساتێ دارسانێ
ئاگری گرت، کامەیە؟
ئەو درەختە بێتەرەفەی
جێگەتەوری خۆی ئەبەست..؟!
✍کامیل داوەری
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
🟢عایشەی خێزانی پێغەمبەر/ ژینا ئەمینی ....
پێش هەموو شت با ئەوە بزانین؛ هەر بابەتێکی ئایینی کە بکرێ بە بابەتێکی سیاسیی و دەسەڵات بیەوێ لە بەرژەوەندیی خۆیدا کەڵکی لێ وەربگرێ، چیدی بابەتێکی ئایینی نییە و بابەتێکی سیاسییە. بابەتێکە ئەبێ بە پێوەرەکانی سیاسەت هەڵسەنگێندرێ و وەک هەموو ئەمرێکی سیاسی دی، خوێندنەوەی بۆ بکرێ، نەک وەک بابەتێکی دینی و شەرعی. واتە چیدی هیچ زانایەکی ئایینی نابێ وەک ئایین پشتیوانی لێ بکات. چوونکە ئەوکات پشتیوانیی لە ئایینەوە نەکردووە. پشتیوانیی لە سیاسەتەوە کردووە. لە بەرژەوەندی سیاسەتدا دەنگی هەڵبڕیوە، نەک لە پێناو ئاییندا. تەبلیغی دینی نەکردووە، تەبلیغی بۆ سیاسەت کردووە. چوون ئایین ناتوانێ سیاسیی بێ و نایەوێ سیاسیی بێ. شێوازی مامەڵەی ئایین جیاوازە لەگەڵ مامەڵەی سیاسیدا. ئایین ئەیەوێ خەڵک ببات بۆ بەهەشت نەک خەڵکی بکوژێ و بیکا بە کۆیلە.
دیارە ئیسلامی سیاسیی، بابەتی حیجابی کردووە بە پرسێکی سیاسیی و چیدی حیجاب فڕی بە فقھ و ئەحکامی فقهییەوە نەماوە. بەردەسترین ئیستدلالیش بۆ ئەم بابەتە ئەوەیە کە ئەگەر حیجاب پرسێکی ئایینی بێ و سیاسی نەبێ، ئەوە پرس و بابەتی زۆر زۆر گرینگترمان لە حیجاب هەیە و ئەحکامی فقهی زۆر زۆرترمان هەیە کە لە پێشەوەی حیجابەوەن و کەچی هەر پشتگوێ خراون و باسیشی ناکرێ. بگرە باسکەرەکانیشی ئەگیرێن و مافەکانیشیان پێشێل ئەکرێ. بۆ وێنە ئەو مامۆستا ئایینییانەی کە سەربەخۆیی خۆیان پاراستووە و باس لە مافەڕەواکانی خەڵکەوە ئەکەن بۆچی بێڕێزییان پێ ئەکرێ و مافەکانییان پێشێل ئەکرێ؟. بۆچی ئیهانەت بە عایشەکان و ئەبووبەکرەکانیان ئەکرێ.؟ کەوایە دیارە هەر ئەو دەسەڵاتە خۆی بە پێغەمبەری حیجاب ئەناسێ و خۆی بە مودافعی دین ئەزانێ، بێڕێزی بە گەورەترین کەسایەتی ژن ئەکات لە دونیای ئیسلامدا کە حەزرەتی عایشەی خێزانی پێغەمبەرە. ئایا ئەمە جێگەی گومان نییە؟
بە کورتی؛ پرسی حیجاب ئەگەر بابەتێکی فقهی بێ، ئەوە دیارە واجبێکی شەرعییە وەک زۆربەی واجبە شەرعییەکانی دی. ئەبێ وەک خۆیان تەبلیغ بکرێن. ئەبێ وەک شەرێعەت پەرەیان پێ بدرێ و لە ڕاستای یەکدی دا بن. ناکرێ بە هەزاران ملیارد ئیختلاس بکرێ و بەهەزاران هیوا کوژرابێ و بە هەزاران لاو ئاوارەبن و بە هەزاران کوڕی بەرپرس لە ئەوروپا بن، کەچی گیربدرێ بە زوڵفی کیژۆڵە کوردێکی نازدار.
هەرواتر ئەبێ تێکڕای خەڵکی ئەوە بزانن کە نابێ بابەتێگەلێکی فیکری و هیزری و ئایدۆلۆژیکییانەی خۆیان بکەن بە هۆی جیاوازی و شەڕ و پێکدادانی ناو خۆیان. زۆر بەداخۆ کە لایەنەکان خەریکی یەکدی مەحکووم کردنن؛ ئەم بە بێحیجابی و دژەدین بوون، ئەو بە ئیسلامی بوون و لە ئەوچوون. لە کاتێکدا نە ئەم ئەو ئیسلامە سیاسییەیە و نە ئەویش ئەو بەدحیجاب و بێ حیجابە. نە ئەم پشتیوانی ئیسلامی سیاسییە و نە ئەویش قورئان ئەسووتێنێ. ئەم دەنگۆ دژ بەیەکانە بەداخۆ دووبارە لە بەرژەوەندی دەسەڵاتدایە. دووبارە نیشانەگرتنی هەڵەیە. ئێستە هیچ کاتێکی باش نییە بۆ دژبەیەک بوون و بەگژیەکدا چوون، کاتێ لە پێش هەموو شتدا دەسەڵاتێکی باڵا هەیە بۆ پلیشاندنەوەی هەردوولا بێ هیچ جیاوازییەک. بۆیە نابێ قسەوقسەڵۆکی هەندێ لە هەردوولا، بکەین بە بیانوو بۆ یەکدی کوتان. نابێ هیچ لایەنێ ببێ بە داردەسی باڵادەستەکە بۆ لێڵکردنی ڕۆخانە و ماسیگرتنەکانی خۆی. وەک زۆر دەمێکە ئێمە لەگەڵ ئەم هەڵە مێژوییەدا ژیاوین؛ شەڕی براکوژی. تەورێ بۆ گیانی دارستان کە دەسەکەی دار بێ. چ لەم لا بێ و چ لەو لابێ و...
✍ سوهەیب عەلی

(هەوای سەرنخوونی)
ئێوارەیە و بۆسۆی لەچک ئەهریمەنی تاساندووە
جووڵەی گەڵا خەونی لە چاو، گەماڵەکان تاراندووە
بێدەنگی خرمەی دێ لە ژێرپێی ژینەکانی شارەکا
فەریادی ژن سەربەستی لە ڕۆحی شەقام ئاڵاندووە
گەر برسیەتی ڕووکاتە ماڵ، دیواری کێ نایدرکێنێ؟
ساج برسی بێت هەر دەستبەجێ جەستەی نانی سووتاندووە
چل ئەوپەڕی لوورەی دەچێ لای پێشینان بۆ گورگی هار
ئەم چواری تێپەڕ کردووە و چوار نەرگسی ژاکاندووە
وا درزی تێبەربووە ترس، کۆڵان بە کۆڵان سەنگەرە
شێر تۆوی تۆڵەی ڕاوەڕێوی لێرەڕا داچاندووە
تا ئەو دەمەی باتۆم لە جێی دانیشتنێ بێتەوە گۆ ــ
ئێوارەساتێ ئاوەها گەل ئاگری باراندووە
من ئەم هەوا هەر وەک هەوای بای سەرنخوونی بۆی ئەچم
نەک هەر وەتەن ڤایرۆسی وا، هەر گۆی زەویش لێی ماندووە

حاڵی شێوانم ببینە و حاڵی بە لەم شێوانە
شێوەی پێشووم کە شێواوە لێم مەکە بە پێوانە
باروودۆخی حاڵی ئەمڕۆم هەمووی والە بەرچاوا
دڵ لە لایە کۆت و زنجیر جەستەم وا لەو کێوانە
دەستی ڕاستم قوڕ دەپێوێ و ئەو دەستەکەم بووەتە مشت
تف لە ژینی تاریک و ڕوون،تف ڕووی ئەم دێوانە
مێژوو لەمێژە گڵاوە،چڵکنە ڕووداوەکەی
کوا پێنووسێ بینووسێتۆ؟پاک بێتۆ لەم نێوانە
داری کرمۆڵ هەر دەکەوێ،پەل و پۆ نایگرێتەوە
مەلی ئازاد داری تازە،هەڵدەگرێ بۆ هێلانە
✍ فاتێح (تینوو)

دەفتەری دیوانی سینەم هەڵگری سۆزداری تۆن
تاوێ شین و تاوێ شایین هۆگری گوفتاری تۆن
وا نەزانی هاووڵاتی نی لەبەر دیدەی منا
دەرد و ژان و ئاە و ناڵەم هەر دەمێ کرداری تۆن
وەک خڕۆکەی ، چینەیی من چۆن لە خوێنمدا نەبی
هەر دەمەو ، دەم دەم دەمی ، گامی دەمارم یاری تۆن
هزر و بیرو هێز و توانام خۆگر و دڵداری تۆن
خەون و خولیای دوژمنی من سەر لەبەر گوڵزاری تۆن
دەی کەوابوو من بەجێمام نیشتمانی خۆر و "با"
ئەو سەرانەی چوونە سەردار سەروەر و سەرداری تۆن
✍هەڵگورد حەقپەرەست

ئهوانهی له سهبكی كلاسیكدا ئهنوسن:
.........
وشه پێکهاتوه له چهن پیتێک (دوو یان زیاتر له دوو پیت)
رسته پێکهاتوه له چهن وشهیهک
بڕگه ئهو دهنگهیه كه به یهكجار له دهم دێته دهرهوه
بڕگه كورت و درێژی ههیه
بڕگهی كورت واتا بڕگهی یهك پیتیی
بڕگهی درێژیش واتا بڕگهیهک كه له یهک پیت زیاتر بێت
بۆ نمونه وشهی ...بژار
ب برگهی كورته چونكه یهک پیته
ژار بڕگهی درێژه چونكه له یهک پیت زیاتره
ههندێ جار بڕگهی درێژ له دو پیت درێژتر ئهبێتهوه بۆ سێ و چوار بڕگه
ژار سێ پیته
وشهی كورد یهک بڕگهیه و چوار پیته به رێنوسی كوردیی
شیعری كلاسیك بۆ ئهوهی جوان بێت ئهبێ ههم وهزنی تهواو بێت ههم ئاوازی
وهزن واتا بڕگهی تهواوی ئهو نیوه دێره شیعره
ئاوازیش واتا (تۆنی شیعر) رێكی درێژیی و كورتیی ئهو بڕگانهی كه له شیعرهكهدان
واتا زیاد لهوهش كه نیوه دێرهكان بڕگهیان بهقهدهر یهكن
ئهبێ بڕگهكانیش لهڕوی درێژیی و كورتییهوه بهقهدهر یهك بن تا ئاوازێكی خۆش بكهوێته شعرهكهوه
بۆ نمونه :
گهر دهپرسی من لهبهر چی كهم دهخۆم
شعری نالییهو یانزه بڕگهیه
نهمردم من ئهگهر ئهمجاره بێ تۆ
ئهمیش ههر یانزه بڕگهیه كهچی یهک ئاوازیان نییهو سهر به دو بهحری عهروزیین
چۆن؟
گهر، ده ، پر ، سی ، من ، له ، بهر، چی ، كهم ، ده ، خۆم ،
فا ، ع ، لا ، تن ، فا ، ع ، لا ، تن ، فا ، ع ، لن ،
كهچی
نه ، مر ، دم ، من ، ئه ، گهر ، ئهم ، جا ، ره ، بێ ، تۆ ،
م ، فا ، عی، لن ، م ، فا ، عی، لن ، ف ، عو ، لن ،
كهواتا ئهم دو نیوهی نالیی ههرچهن بڕگهكانیان بهقهدهر یهكه كهچی لهسهر یهك بهحر نین و ئاوازیان جیایه
وای لێ دێ:
فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
گهر دهپرسی من لهبهر چی كهم دهخۆم
نهمردم من ئهگهر ئهمجاره بێ تۆ
ئیسته سهرهی ئهوهیه بزانین چۆن ئهم بهحره عهروزیانه دروست ئهكرێن تا شیعرهكهمان لهڕووی ئاوازیشهوه تهواو بێت
وتمان بڕگهی كورت و بڕگهی درێژمان ههیه
بڕگهی كورت واتا ئهو بڕگهی یهك پیته
بڕگهی درێژیش یان دوو پیته یان له دوو پیت زیاتره
نیشانهی بڕگهی كورت بهم شێوه دائهنێین ( ب )
بۆ بڕگهی درێژیش ( _ )دا ئهنێین
ئهبێ سهرهتا دێره شیعرهكهمان بگۆڕین بۆ رێنوسی عهرهبی چونكه مهفاعیل و فاعلات(پیتی ع كهسرهیهكی له ژێره)عهرهبیین و وا نهبێ دروست ناكرێت
بۆ نمونه:
ئهتۆ ههر حاكمی موڵكی جههانی
وای لێ دێ
أ ، تۆ ، هر ، حا ، ك ، می ، مل ، كی ، ج ، ها ، نی
كهواتا
ب ، _ ، _ ، _ ، ب ، _ ، _ ، _ ، ب ، _ ، _
كه ئهكاته ئهم بهحره له شیعر:
مفاعیلن ، مفاعیلن ، فعولن
.........
وهزنی شیعری كلاسیک یان16 بڕگهییه یان 15 ییه یان 14 ییه یان 13 ییه یان 12 ییه یان 11 ییه یان 10 ییه یان 8 ی
13 بڕگهیی زۆر زۆر كهمن له شعری كوردییدا به جۆرێك كه رهنگه به پهنجهی دهست بژمێردرێن
12 بڕگهییش ههر كهمه بهلام نهك وهك 13 بڕگهیی
8 بڕگهییشمان زۆر نییه
لهشعری كلاسیكدا 10 بڕگهییش دهگمهنهو رهنگه كهم شاعری كلاسیك ههیبێ بهتایبهت شاعیرانی سهرهتا
بهلام 16 یی و 15 یی و 14 یی و 11 یی زۆر زۆرن .
ئاوازی 16 بڕگهیی:
یان
(مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن)ه
یان
(فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن)ه
واتا لهڕووی درێژیی و كورتیی بڕگهوه بهم شێوه:
مفاعیلن
ب ، _ ، _ ، _ مفاعیلن
ب، _ ، _ ، _ مفاعیلن
ب، _ ، _ ، _ مفاعیلن
ب، _ ، _ ، _ مفاعیلن
فاعلاتن
_ ، ب ، _ ، _ فاعلاتن
_ ، ب ، _ ، _ فاعلاتن
_ ، ب ، _ ، _ فاعلاتن
_ ، ب ، _ ، _ فاعلاتن
ئهمه باوترین و زۆرترین ئاوازی دێڕی 16 بڕگهییه
ئاوازی 15 بڕگهیی:
یان
(فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن)ه
یان
(مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن فعولن)ه
فاعلاتن و مفاعیلن)هكان بهههمان شێوهی سهرهوه
فاعلن واتا ( _ ، ب، _ ) عهینهكه به كهسرهو لامهكه به زهممه
فعولن واتا ( ب ، _ ، _ ) فائهكه به فهتحهو لامهكه به زهممه
....................
ئاوازی 11 بڕگهیی:
یان
(فاعلاتن فاعلاتن فاعلن)ه
یان
(مفاعیلن مفاعیلن فعولن)ه
درێژیی و كورتیی ئهمانیش بهههمان شێوهی
ئهوانهی سهرهوه
.............
مفاعیلن = ئاوا ئهخوێنرێتهوه : مه فا ع لون واتا میمهكه فهتحهیهو لامهكهی پێش ئهخیریش زهممهیه
مَفاعِلُن
فاعلاتن = ئاوا ئهخوێنرێتهوه : فا ع لا تون واتا عهینهكه به كهسرهو تائهكهی پێش كۆتایی به زهممه
فَاعِلاتُنْ .
........

انشا
موضوع: مهاجرت
به قول بختیار علی میگوید: "ئەوەڵین سەفەرم گەڕانەوە بوو " ما نیز اولین مهاجرتی که تجربه کردیم از قامیشەڵە به شهر و سپس از شهر به قامیشەڵەی کاول شده بود مهاجرت چیز ناباری است چون تا کسی را برای حەزلێکەری پیدا میکنی باید آنجا را ترک بگویی.
اما در این کاول شده نوعی دیگر مهاجرت هست که بسیار جای تامل است ساڵان اگر خزم و کسی در خارج بود میگفتند: "ئامان له مەدرەسە له دەمت دەرنەپەڕێ ئەگینا ئەمانخەنە کونە ڕەش"
برای ما کوردها بهترین مقصد مهاجرت همانا کشورهای اسکاندیناوی و در راس آنها سوئد است میگویند از کوردستان کوێستانتر است و حتی ڕێواس و کاشمه و کنیواڵ دارد اما مشکل اصلیاش این است که نصف سال روز است و نصفش شب است و رمضانش در بهار و تابستان کە همەاش روز است قنی پیاو ئەدڕێ.
زمانی که ویدئو قاچاق بود فیلمهایی از کوردهای سوئد با نوار ویدئو میدیدم که در همه آنها جماعتی کوڕ و کچ به صورت ڕەشبەڵەک در حال هەڵپەرکێ بودند و نجمە غلامی و ناصر رزازی گۆرانی میگفتند همین نوارها را در حەفتا ماڵ نگاه میکردیم و برایمان جای تجعب بود که چرا روسری سرشان نیست و ننکمان کە آن زمان مرحوم نشده بود و هنوز هم مرحوم نشده میگفت :" ئەمانه هەر بۆ سەر و قاچ ڕووت کردن ڕۆیشتوون "
با آمدن ماهواره شبکەهای کوردی فراوانی دیدیم و زندگی کوردها در خارج که بسیار کویت بود و غالب اوقات در برنامەایی یکی از مهمانهای برنامه فینە فین میکرد و از درد غربت میگفت و از نبودن دۆخەوا و شەلەم گلایه داشت و کسانی بودند به این شبکەها زنگ میزدند که هزینه تلفنش باوکشان را بەرچاوشان میآورد.
پس از مدتی حرف از فرار مغزها شد و میگفتند هرچه باسواد است در خارج به او چک سفید میدهند.
یکی از مشکلات کوردهای اروپا این است که علاوه بر خزمهایشان حتی هاودێهاتیهایشان که با آنها روابط حسنهایی نداشتەاند انتظار دارند برایشان دعوتنامه بفرستند و حتی هزینە هواپیما را هم بدهند و خیلی اصرار کنند کە به خارج بیایند و اگر آنها نباشند خارج به ڕێوە ناچێ و به تمامی پەکیان ئەکەوێ، دلیل این نوع توقعات هنوز معلوم نیست.
اگرچه در قرآن گفته شده مهاجرت کنید و در زمین خدا بگردید اما متاسفانه در انجیل گفته نشده که به آنها ویزا بدهید به همین دلیل بیشتر مهاجرها باید قاچاقی بروند و بسیار وضع قۆڕی است و دووڕ له ئێوە پیاو ئەخەنە گوو خواردن ولی از یونان که رد شدی دیگر تمام است و میتوانی بروی با شیشه مشروب عکس بگیری و کنار ساحل از ژنهای نیوە ڕووت فیلم بگیری و تەڵاق بخوری که برنخواهی گشت.
یکی از معضلات مهاجرین دور بێ له ڕووتان مەستراو است چون ما به مەستراوهای فولکلوریک خودمان عادت داریم و هنگامی که اصوات قبیحە از ما صادر میشود اورگونومی خاص مەستەراوهای محلی سبب چند برابر شدن صدای آن میگردد که از تفریحات سالم ملتهای مشرق زمین بوده است ولی این توالت فرنگیها همچون صندلی میشینی و حاشا حازری پیاو دستش به قونش نمیرسد کە آن را بشوید.
از دیگر معضلات مهاجرین این است که به دلیل فاصله زیاد امامزادهها و مشایخ محلی همچون خەڵیفە ڕۆستەمی حەوتاش، شێخ مەحموود دۆڵاو و حتی حضرت غەوس آنجا آنتن نمیدهند ولی چون ماشینهایشان ترمز هوشمند دارد این حضرات آنجا کاربردی نخواهند داشت ولی متاسفانه برای دعا و نووشته باید به شێخ ریچارد و شەخس و مرقد ویلیامە گەورە توسل جویند.
یکبار به باوکم گفتم میخواهم به خارج بروم و درس بخوانم و او هم در قامیشەڵە نزد هاودێهاتیها باکلاس شود که وی در کمال خونسردی گفت: شیڕەی دێت عەتا سەرزل
✍ عەتا سەرزل

قەقنەسم!
ئەو چیایەم چەشنی قەقنەس وا بە مەرگ دەژیێمەوە
داربەڕووم سەد جار بسووتم سەرلەنۆ دەڕوێمەوە
ئەو شەماڵەم ژین دەهێنم بۆ گەزیزەی زیزی زەرد
هەر بەهار دێم و لە لووتکەی ئارەزوو دەشنێمەوە
گەر پەلوپۆم هەڵوەرێنن تەور و تەورداس و مشار
پڕ وزەی ژینم لە سەر ڕیشەی بەهار دەردێمەوە
گوێم دەیە پاییزی ڕووزەردی نەیار گەر بێ و گژەت
تۆبەتۆ جەرگم جنێ جا چۆن بە تۆ دەتوێمەوە
من لەگەل مێژوو ژیاوم گەرچی ڕووگەردانە لێم
بەس ئەزانێ چەن بەهێزم ،کەی بە تۆڤ ئەسڕێمەوە
هات و هووتی لەشکەری مەرگم بەزاند و ئیستە وا
چەشنی هەڵگوردی پتەوماوم بە سەر دوو پێمەوە
زایەڵەم ، شێعرم ئەوین و نیشتمان گۆچی ئەکا
ئەو چیایەم چەشنی قەقنەس بەس بە مەرگ دەژیێمەوە
✍ مادێح کۆنەپۆشی (زایەڵە)

ئێمە مەگەر چێشما کەرڎەن؟
فەقەت چن تاڵێ قژێما
وشکساڵیو هێناسانە
پەی ڤارانی و ڕۆشنایی دێنێ ڕانە
کە مەراقوو ژەنە جگەر شەهێڎەکا
چەرمەییشانە مەبڕیۆ و
سیاوی و ناسکیی هەسارە عەمر درێژەکاوە
کوچێ ئازادی و بەزمێ چەپڵێ
پەی نەمەرڎەی نەونەماما و
دەورێ سەرچۆپیی شەقامی ئینا ڕاوە.
شمە کێندێ؟ کۆگەیێندێ؟
کام گێجاو و دێوە نەحسی
پاتا نیانش سەروو ئی خاکی
کە مەرڎێما
کێلە مەڕیێ و
زەریفیما
کە شیوەن و قەبرەکێچما تەرسناتا؟
وەراوەروو چڕوچەمە چڵکاو وەر و
قیزەونەکاو شمەوە
ئیسه، تەنیا چەکوو ئێمە
شێعرێ و پەلکێ، ئارۆ تەر جە هەر ئاڵایێ
زام و شکۆو کۆساڵانی
بوەو مێخەکاو سەروو سینەو کناچەکا و
کیسە و سفرەی هاڵی و پەتیی هەرمانبەران
شمە کێندێ؟ کۆگەیێندێ؟
کام بۆگەنی و بۆبەرامەی
دەستا پەڕش کەرڎەن ونی
کە بێدەنگی و دیایما پەی دلێ چەماتا
هاوار و تەوەن شانایما پەی کەلاوەکاو مەغزیتا
نیشتەیرە و هورئێستەیوەما
یۆ گێرتەیما و نەگێرتەیما
کە گرەووای و تازیەو قوربانیەکایچما تەرسنۆتا؟
ئێمە
حورمەتوو کیسە هاڵیەکاما مەراق دێنمێ
ئارۆ ئیتر جیاتی بێهومێڎیی ڕۆڵاما
ژەنی وەڵێو گرڎیمانە کەوتێنە ڕا و بۆ بە ژینا
بۆ بە ڕاویار و سوکنایی پەی شەواما
بۆ بە ژیوای
بۆ بە ڕا و ڕەنگوو ڕۆشنایی
بۆ بە ئەڎاو نیشتمانی و
گۆشوو زل و وچکلەیمارە
لای لایێ پەی سەروەشیما و
پەڕوو باقێ بەرزەڵنگی
ڕەفێقێ و کەسێ مارۆوە پەی شانە هاڵیەکاما.
گۆشوو گاوێرە وتێندێ!
زانمێ کێندێ و کۆگەیێندێ
خاستەر جە ئەڎایە نادیارەکاتا!
نە بە تفەنگ و پەل دایوەو مێژووە درۆزنەکەیتا،
دەسی هاڵی
بێ سەرپۆش و
بە تەرس و بەرشیەیتارە کووجیەو کۆڵاناو شاریرە
بە مانیایی و دما هێناسەکاتاوە
مژناسمێتا!
✍ فەرشید ڕۆستەمی
#ژینا_ئەمینی
#ژن_ژیان_ئازادی

شەڪەت، ماندوو...
بریندار و لە خوێن گەوزاو
بەڵام سەربەرز و سەرڪەوتوو
گەیشتینە ئەم هەوارە
ڕێگایەکی دوور و درێژمان بڕیوە
هەنگاو بە هەنگاوی ڕێگا
شەتڵی گیانی شەهیدێکە
بە ئەشک و خوێن ئاو دراوە
مێژوویەکی پڕ کارەسات
هەر وەرەقی تەژی لە ئەسرین و زووخاو
بە قەڵەمی ئەویندارێکی نووسراوە
گەلۆ سووکی لێ مەڕوانن
بەها و قەدری ئەم ڪیانە
هەرزان نییە..
زۆر گرانە
دەریا، دەریا، خوێنە، گیانە!
🔸جەلال مەلەڪشا
ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیری نەحەساوەی نیشتمان "مامۆستا جەلال مەلەکشا"

ئەم ڕۆژانە هیچ شێعرێ هێندەی درووشمی "ژن ژیان ئازادی " چێژم پێ نابەخشێ
ژن ژیان ئازادی" سێ وشەیە و هەزاران چیرۆک و هیوا و مێژوویەکی دوور و درێژی لە پشتەوەیە و.....
بەرخۆدانتان باش و خوشک و برایەتیتان بەردەوام

بەسەرهاتێکی مامۆستا ناری(کاکە حەمەی بێلوو)
وسوو(یۆسف) ئاغا لای "شێخ مەحموود" بوو لە داریکەل. ددانی دێتە ژان و دەیەوێ بچێت بۆ سلێمانی ددانی بکێشێ. بە شێخ مەحموود دەڵێ نامەیەکی بۆ بنووسێ بۆ شێخ لەتیفی ددانساز.
لەو کاتەدا مەلا کاکە حەمەی بێڵوو «ناری» لای شێخ دەبێت پێی دەڵێت: "شتێکی پڕمانا بنووسە بۆ شێخ لەتیف"، نارییش بۆ نوکتە ئەم دێڕەشیعرە بە ناوی شێخ مەحموودەوە دەنووسێ بۆ شێخ لەتیف:
وسوو موحتاجی دانە، وا هاتە لاتان
کە دەستێکتان هەیە ئێوە، لە دانا
لەو کاتەدا کە نامەکە دەگاتە دەست شێخ لەتیف «حیلمی» خوشکەزای لەوێ دەبێت کە دێڕەشیعرەکەی دەخوێنێتەوە لە ماناکەی خۆیان دەگات، هەر لەوێدا حیلمی دێڕێکی دیکە دەخاتە سەر شیعرەکە و بە وسوو ئاغادا دەینێرێتەوە.
وســوو هات ددان بکا یا شێخ لەلامان
بە مەرگی تۆ قەسەم پێنج دەفعە گ... مان
شێخ مەحموود دەست دەکات بە پێکەنین و دەڵێت: "ئەمە کاری حیلمییە"
عەلائەدینی سەجادی
ڕشتەی مرواری