Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
با بنووسم

📃هۆنراوەی مامۆستا "قانع"ی نەمر


🎤خوێندنەوە عادڵ عەزیز



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئاخه‌رین سه‌نگه‌رمی
ئازادی
له‌ پشت چاوه‌ڕوانیمه‌وه‌

به‌ گولله‌ی نیگات
سینگم نیشانه

من تا خوێن
تا هه‌ناسه‌
تا تارمایی نیگام
تا ئاه‌
تا ڕوونی و ڕووناكی ڕۆحم

لێڵ ده‌بم
له‌ سێحری گولله‌ت
كه‌ داگیری ترسمه‌
له‌م جه‌نگه‌دا./.

به‌هارتار


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
انشا
موضوع: فوتبال

بیش از دو ماه است که جز قوڕبەسەری و دامای و خەفەت خبر دیگری نداشتەایم خبرهایی آنقدر تاڵ که به شەق هم از آن طنز درست نمیشد اگرچە زندگیمان سالهاست نسخه کامل جەحانم پرومکس است ولی طی این دوماه خیلی چیزها برایمان درکەوت از علی دایی گرفته تا مهران رجبی که قرار است به جای مرحومه حمیده خیرآبادی هم بازی کند، وقایع این مدت گویی نوار ویدئو است و روی دور تند نگاه میکنیم وامیدواریم هرچه زودتر به آخرش برسیم چون بسیار حالمان قۆڕ است، مەواخیزتان باشم این مدت نیوەی سەرم سپی بوو اما انگلیس سەگی سەگباب امروز حال و روزم را عوض کرد.
اگرچه از همان عنفوان کودکی دایکم مرا از دۆعا و نزای خەڵک میترسانید اما من وقعی به آن نمی‌نهادم، امروز وقتی از همان بیسمیلای فوتبال لووت بیرانوند را پڕیان کرد له گوو به این مهم ایمان آوردم که یا خوا دوژمنەکانیشم دۆعا و نزای خەڵک پشت سرشان نباشد.
من هیچ وقت علاقەایی به فوتبال نداشتەام چون اعتقاد دارم ملتی که نان برای خوردن ندارد باید فوتبال بنێته قن سەگ ولی امروز پس از مشاهده باختی کە هیچ از ارزش‌های روباه پیر کم نکرد به آن علاقه پیدا کردم.
اصولا کشورهای استعمارگر فوتبالشان هم خوب است "حالا انگلیس یک روباه پیر است و تکلیفش معلوم وی ما از ایتالیا با وجود پائولو مالدینی بوفون و باجو انتظار نداشتیم استعمارگر باشد".
امروز انگلیس دو کەڕەت سێ به سێ هەر سێ تەڵاق تیم ایران را داد وچنان گوویی دەرخواد آنان داد که هەتا ماون له بیریان نەچێت.
دیدارهای بعدی هم با کشور ولز و آمریکای جهانخوار خواهد بود کشور ولز فقط میدانیم وڵاتی خشپیلانه و چکۆله در اروپا است و اطلاع بیشتری از آن نداریم و آمریکای جهانخوار هم از مدتی پیش که دختر کوچک ترامپ ازدواج کرد دیگر دلیلی برای پیگیری وقایع آن به ذهنمان نمیرسد.
اما این جام جهانی بسیار حائز اهمیت است چون در کشور قطر برگزار میشود قطر کشور بسیار کوچکی است و حتی شعاع و قُطر قَطر از فاصله قامیشەڵە تا گەورە قەڵا کمتر است و اگر پیاو تۆزێک به حونج بتڕێ صدایش در کویت و بحرین شنیده می‌شود، حال ببینید وضع ما چقدر قۆڕ است که همین ورده کشور حاضر نشد هواپیماهایش را ایران پارک کند چون اعتقاد داشت مناڵە ورتکه با بزمار خەتی تێ ئەخەن، حتی حاضر نشده پخش فوتبال را به تلویزیون بفروشد و گفته :" ئێوه نان نیه بیخۆن ئەمەتان بۆچیه، مەیمون خۆی لە خۆیا ناشرین بوو ئاوڵەش بگرێت" که البته سخن بسیار بجایی است.

عەتا سەرزل

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"باوەڕی خەست"


سەد شوکر میللەت بە جارێ بۆ خەبات هەستانەوە
تاکوو مافی خۆ وەدەس خەن بێ پشوو و وەستانەوە

لاوی تێکۆشەر ئــەوندە شێتــی ســەربەستی گــەلـــــــە
تاوێ ناوەستێ بــە هــیــــــوای نازی چاو مەستانەوە

خۆی دەکاتە قۆچ و قوربانی وڵات و میــــللەتــی
تا بپـــــارێزێ وڵاتی، لـــەو مـــرۆ پـــــەستانـــەوە

قرچ و هۆڕی دەنگی گوللــە و گــرم و هۆڕی تۆپ و تانــک
بــوو بە سەمفــۆنیــا و ڕژایە شیــعر و هەڵبەستانەوە

خۆم فیدای بازووی بەهێــز و بیـری پێشمەرگەی نەبەز
دیارە ڕێبازی بـــەنرخە لای هــــــەموو کەستانــــەوە

ئەو نەیارەی ڕووبەڕووتان کەوتە لوورە و نووزەنووز
بەو پەلامارەی کە بردتان، وەک گەماڵ بەستــانەوە

ڕاز و هێـــزی نادیـــارە، لاوی کوردی کردە شـــــێر
هەڵـــــقوڵاوە لەو دەروونە و باوەڕی خەستانەوە

بۆیە "ژاکاو"یـش ئەنێرێ سەد سڵاو و ئافـــەرین
چوونکە پیرۆزن لە لایـــەن چــــینی بێدەستانەوە

حاجی ئەحمەد بەهرامی(ژاکاو)

٩٣/٩/٩




https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
🎼نابەزم


🎤عەلی عابدی

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan


#مامۆستا_قانع
شیوەنی_نیشتمان



هەوری بەختی کوردستانە ، شیوەن و گریان ئەکا
ناڵەناڵی کوردەکانە جەرگ ودڵ بریان ئەکا

دەنگی قیژ و هۆری خەڵقە دێت لە ژێر چەرخی زەمان
ئاهی مێرد کوژرای کوردە عالەمێ وێران ئەکا

دووکەڵی قرچەی دەروونی بێ جل و بەرگ و ژیان
بوو بە هەور و وا بەسەر کێوانەوە، سەیوان ئەکا

هێندە جاری بوو لە چاوی کوردستان فرمێسکی خەم
بێ تماشا کەن !هەزاران تانجەڕۆ و سیروان ئەکا

بۆ حەڵاڵە ماڵی کورد و بۆچی فەرزە کوشتنی؟
دەک خەجاڵەت بێ درۆزن !چۆن وەها پیلان ئەکا

کەس نەڵێ لافاوی ئاوە، ئاوی سووری (شیوە سوور)
خوێنی ئاڵی بەندی جەرگە، شیوەنی بابان ئەکا

قانعی فیکری بە جارێ سەرف ئەکا بۆ هۆزەکەی
نەک وەکوو یارۆ خەیاڵی سەرفی چاو قلیان ئەکا

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
کچ بە تاڵێ زولفەوە تانگ و تۆپی بەزاندووە
لەشکری شارە وا بە دەست کیژی کوردۆ ماندووە

بێ خایەیە گوێ بگرێ لێی تیرباری هێناوە بۆی
ئەم بە سینگی ئاوەڵا دەنگی تەقەی شکاندووە

ڕۆژی قاسپە و بانگی کەوە،تەماشا چۆن باڕی مێ
لە  مەیدانی   قومپزی دا  زەڕکەوی   ڕەواندووە

لاو بە جانتایە کتێب و بابۆڵەیە نانەوە
هێزی سەرتاپا تەیاری دژمنی تاراندووە

دەک حەڵاڵت بێ عەزیزم شیری پاکی نیشتمان
وا بارانی شادمانیت لەچاومان باراندووە

ئاسۆ ڕوونە و لێم عەیانە ،هەر بە تاڵی زوڵفەکەت
بیری کۆنی مێشکی مردووی زاڵمت تاساندووە

فاتێح تینوو -پاییزی ١٤٠١



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
کناچێ پاییزی


ئی پاییزە
شەکەتەنا پێسە
هەناسەی لچ دریاو نیشتمانی
ڕۆێو کە تۆ لوای
زەرد زەرد هۆرگێڵانیەو
جە وێم
گڵوەم زامەنە بڕیەم
تا هاوار نەژنەوۆ
هیچ پەنایێو

پاییزم واتەن
گەڵا نەدٚۆ دەسوو وای
سەروو ئی کووچەیەو
کناچێو هەنە
بە هەست
حەماسە موانۆوە
بە هەناسە گیانی تازە
ئادٚە
کە پەنجەش بە مووسیقی ئاشنان
بە ئاواز
خەباتی  لاونۆوە

ئەحسەن ڕەشیدی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
بووکی ئازادی

‍ ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە
ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە

زۆر دەمێکە چاوەڕوانی زڕزڕەی زنجیر ئەکەم
سەیری ئەم زنجیرەکەن وەک زێوەری شاهانەیە

بووکی ئازادیم ئەوێ خوێنم خەنەس بۆ دەست‌و پێی
حەڵقە حەڵقەی پێوەنم بۆ پڵپڵە و لەرزانەیە

گەرچی دوژمن وا ئەزانێ من بەدیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابي خانەیە

بیری ئازادیم لە زیندانا فراوانتر ئەبێ
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە

گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییە
تۆپ و شەستیر و کەلەبچە لام وەکو ئەفسانەیە

چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ ڕزگار بکا
میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە

چەکی شۆرشگێری من نووسین و بیرو باوەڕە
ڕاپەڕینە، هەڵمەتە پڕ نەعرەتەی کوردانەیە

گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیە

قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم
سەد هەزار نەحلەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە


         مامۆستا_قانع


#وریا_غەفووری
#بەندکراوانی_سیاسی

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
🎼...


🎤عەلی عابدی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
دوژمنینە دڵنیابن، کورد بەمە ناتوێتەوە!!
ڕەوڕەوەی بەڵکوو بەرەو پێش، مل ئەنێ و  ناکشێتەوە

قوڕ بەسەرتان! ئێوە خاوەن تۆپ و تەییارەی شەڕن
میللەتی من! خاوەنی (تەئریخ و بیر و باوەڕن!!)


گەرچی نووکی نێزەتان سوورە بەخوێنی لاوی من
با لەناو یادا بمێنێ، تاوەکوو ڕیسوا ئەبن



گەل بە هێزی دەست و بازو و فیکری خۆی ڕزگار ئەبێ
هەرچی بڕوای کرد بە خەڵکی، کاری ناهەموار ئەبێ


#قانع

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
انشا

موضوع: روز دانشجو
بر همگان واضح و مبرهن است کە قشر پرحاشیه دانشجو از اقشار بسیار قن به گێچەڵ اجتماع هستند که کارایی خاصی نه برای خود و نه برای اجتماع ندارند.
در ممالک مترقی دانشجو به دەردی خۆی داکەوتوە و مشغول درس خواندن است و برای سەگەڕاوهای سیاسی در بیرون دانشگاه فعالیت میکند اما در این کاول شده که هیچ چیز سرجای خود نیست نباید انتظار داشت دانشجو هم وەزع بشر داشتە باشد، لات و بەڕەڵا و دز و مواد فروش در خیابان است، معلم و استاد و روشنفکر در زندان، بی‌سواد و گەوج و لەوج صاحب مقام و منصب و دکترا و فوق لیسانس بیکار یا در بهترین حالت کۆڵبەڕ و کارگر و مسافرکش؛ سهمیە‌ایی و پارتی دار در حال تولید علم( ئەی تڕ حێو) و دانشجو هم باید برای آیندەایی که نخواهد داشت یا از این کاول شده برود یا شروع کند به شەڕە سەگ.
در این میان مسئولین ما را گەوج دانسته و مدام میگویند ببینید در کشورهای جهان اول چەنێک دانشجویانشان ڕێک و پێک و ماقوڵ هستند شما چرا واز ناهێنن و بە دەردی خۆتان داناکەون باید به آنها گفت ئەو چوار پەلتانه بە قەبری مردووکانم تا ڕۆژی خۆی، آنها همه چیزشان سر جای خودش است نه فقط دانشجو و شما که این حرف را میزنی به پەڕە پەڕەی قورعان خودت هم میدانی که در جای خودت نیستی.
مهمترین هدف برای دانشگاه رفتن در همه ادوار حەزلێکەری بودە است و اولویت دوم خوش گذرانی و دوری از نصیحت‌های باوکمان سپس مجددا حەزلێکەری و در اولویت‌های نهم به بعد درس خواندن جای میگیرد.
مگر آن روزی که لووتم به بەردەکەی ئەڵحەد بخورد یادم برود کە ما دانشجویان فریاد میزدیم:" رٲی من کو؟" و خەڵک میگفتند: "ئەوە دانشجو بۆ قن ڕووت کردن هار بوون" و امروز از فراز روزها و سالها تازە فهمیدەاند که دانشجو چندان هم گەوج نیست.
عەتا سەرزل در طول حیات دانشجویی خود افتخارات ذیل را کسب نموده است:
سردبیری سه نشریه و سپس توقیف آنها
سرمربیگری تیم‌ والیبال " ده دقیقه به پنج" و تیم فوتسال "بوقلمون‌های وحشی"
احضار به کمیته‌های انضباطی به مقدار لازم
فارغ التحصیلی با معدل سیزده چون اعتقاد راسخ دارم که گول بوون و قۆڕ بوون و بێ حەیا و حیسمەت بوون از فارغ التحصیلی بە معدل بالای پانزده آبرومندانه‌تر است.


عەتا سەرزل


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
بۆ ملی مەردی و نەبەردی سستە پێی سێدارەتان
تف دەکاتۆ "ئەسری وستایی" لە ئەو ئەفکارەتان

چۆن گیۆتینی کلیسای نایە گڵ دەستی ئەدەب
وایش دەهاڕێ بێگومانم چەرخ‌بەچرخی هارەتان

ئای ئەی مەستانی پەیکی خوێنی نۆگوڵ تێدەگەن !
دەستی چاوبەستی بڕیویێتی لە شەیتان مارەتان؟!

ئێوە خێڵی "فێڵی دەرکەوتوو"ن و چیدی دەم مەدەن !
بەرگی شڕتان کەی دەدروێتۆ دەزووی مەککارەتان

بۆ حەیای دارتێلی کۆڵان و شەقامتان بردووە !
ئەی هەزار نەعلەت لە پێگە و گونبەد و مەننارەتان

دوور لە چاوی ناحەزی هزری ڕزیوتان ،ڕوو دەدا
ڕۆنەسانسێکی بەهەیبەت دێ و دەکا بێچارەتان

تا پەڕەی پرتووکی کۆنتان حوکمی مورتەدبوون دەدا !
شەرتە بۆ دۆزەخ دەڕۆم و ناگەڕێم لەو بارەتان !

خەونەشاری خۆم بە وەستایی ئەدەب بونیات دەنێم
زایەڵەم ! وێران دەکەم کۆی کەون و وێرانشارەتان

#مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە)
22ی سەرماوەزی 1401


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
تەنافێکم لە شوورەیی بۆ هەڵواسن زەحمەت نەبێ!
پڕ لە ژەنەراڵی پاییز
هەنسکی ئەو زیندانیەی
هەموو شەوێک چوارپایەکان
لە خەونەکانیدا ئەترازێن و
تاریک و ڕوون
هەرچی درگای زیندان ئەکرێتەوە،
بە کوردی
هاوکات لەعنەت و
دۆعایەک پڕ لە یاو و سەبووری
لەسەر بەرماڵەکە ڕا ئەخات!

فەرشید ڕۆستەمی

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەگەر دولبەر بلاوێنێ هەموو دەرد و بەڵا خۆشە

ناملاوێنێ خاڵۆ.....

#سوهەیب_عەلی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/09/29 23:18:23
Back to Top
HTML Embed Code: