Telegram Web Link
04.pdf
8.3 MB
یەکبوونی عەشق و دەردەکانی مەعشووق...

#وتارێ_لەسەر_تاکە_بەیتێکی_شێعری_مەحوی


سوهەیب عەلی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
🎼بەڵێنی نوێ

🎤 لەتیف کەریمی

#گۆرانی

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
آیین افتتاحیە نمایشگاە اولین جشنوارە ملی خوشنویسی جوانان زیر بیست سال زرێبار
دوشنبە ۱٤شهریور
ساعت ٦ عصر
بلوار ورودی دریاچە زرێبار


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"هەوێی شەو"

بە حاڵێ دەشکێ دڵ و تۆش خۆت له بەرد داوە مەکە
کەی ڕەوا بوو چیم بە تۆ دا چیت بە من داوە مەکە

چاوەکانت ئەی هەوێی شەو کەی وەها دڵڕەق بوون
تا تەشەر چوو بوو گلارەی ئەو هەموو چاوە مەکە

شار بەکام دڵ چۆڵ بکەم کاتێ بە هەر لایەک دەچم
دار و دیواری به ڕەنگی ئەو دەمەت ماوە مەکە

زۆر شەوان ڕۆحم دەچێت و خۆم لە جێیەک فڕ ئەدا
هێندە ئێوارەم بەیادت پەڕەی لاداوە مەکە

چەن بە کوڵ ئاوڕم له دڵ داوە لە ئاوێنا کە دیم
گەورەتر بووم بەموو دیارە بە موو ماوە مەکە

دڵپڕی ئەم دەردە ئاخۆ چەن خەزانی تر ئەچێ
تا لە شادی خەیاڵمدا شیوەنت ناوە مەکە

چاوەکانت فێر بکە شەرمن بپشکێنێت نیگام
بە حاڵێ دەشکێ دڵ و تۆش خۆت لە بەرد داوە مەکە



ئیسماییل ڕەمەزانی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
گەشتی وێنەگری
بۆ ناوچەی کۆماسی
ڕێکەوت: هەینی ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کاتژمێر: ٧/٣٠ تا ١٦
بۆ بەشداری کردن پەیوەندیی بکە بە: ٠٨٧٣٤۵٤٧۵١٩ و ٠٩٣٣١٨٤٣۵٠۵


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
بەغێڵ نیم؛
ئیرەیی بە بڕێ‌ شت ئەبەم!

بە "خاولییە"کەت ،
کاتێ لە ئامێزت ئەگرێ و
تەڕیی جەستەت،
پڕ بە سییەکانی هەڵئەمژێ !

بە " شانە"کەت،
بێ دوودڵی ،
بین دەنێ بە لوولی هەناسەی قژتەوە!

بەو "ئەسانس"ەی،
بەر لە وەی ئاوێنەکان بەیانی‌باشێک بلکێنن بە باڵای ڕۆژدا ،
دەنووسێن لە باڵای خۆشەویستیت.

بە قوفڵی درگاکان
کە دیواری نێوانمانە.

بە گمەی کۆترەکان،
کە سینگ ئەنێن بە چپەی ترێی لێو کەڵکەکەتانەوە!

بە " با "،
کە بێ ئیزنی من
پەنجە خاتە سەر یەخەت و
بڕوانێ لە قۆپچەی سەر کراست!

بە "جانتا"کەت ،
بە پێنووس و تێنووس و کورسییەکان!

بەو شتانەی
تۆ بیری لێ ناکەیتەوە و،
من باش ئەزانم
تۆیان لێ دابڕیوم!
.
بەغێڵ نیم؛
ئیرەیی بە بڕێ شت ئەبەم!


حەمیدە بینەندە (هۆنە)


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
خاڵێ شک ئەبەم مانگێ پەنای داوە لە ڕوویا  
تاوێ شەبەقەو تاوێ لەژێرچەپکەیە موویا

کاتێ کە دەری خستبوو، بیناییمی سووتاند
کوێرانەبوو هەنگاوم هەتا دەنگی بەدوویا

ماڵی منە ڕۆژ پەلکە لە سەر شانی ئەبەستێ
سایەی چەنەی ئەکشێتۆ بەسەر گردی گەروویا

کەوکوژ لە حەشاری دڵەوە تیشکی سەرنجم
خۆی داوە بەدەم نەرمە شەپۆلی ئارەزوویا

ئاوا کە مەجازی هەموو تامێکی ئەچێژم
ئاخۆ بە حەقیقی سەرخەوم بێ لە تەموویا

یا دەستم لە سەر شانی بەناز بێژێ مەکەو لا
ئارام بگەڕێ پەنجە بە دوای سینگی پەموویا

ئاوکاتەیە مەرگ گەورەترین بێ دەسەڵاتە
رازاوە نەبێ دنیام لەسەر قەبری خەسوویا

ئەژماری دەیان ماچی شەوی جەژنم لەلایە
ئێستاکە دەسم خاڵی لەناو باخی هەڵوویا

قاتڵ لەسەر ئەم عەرزە نەبوو وەک من بەهەشتی
من خەم ئەکوژم تۆ بە شکۆ نایی  بەڕوویا

شکۆ


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"نەما"

ئەو دەمانەی زولفی شەومان دائەهانی بێ نەما
ئەم هەناسە باوەشینی جەرگی سووتوی  لێ نەما

وردەتیشکی لێ دەچۆڕا کوڵمە هەستبزوێنەکەت
ئەو دەمەی سا، دای ئەپۆشی پینەکانی ڕێ نەما

پەلکە پەلکەت وا لەبیرم دام بە دەم چوارینەوە
شانەپرسی تاڵی یاخی ناونیشانی جێ نەما

پێکەنین بوو، ڕاوەخەم بوو، تاکوو تۆ لەم ژوورە  بووی
بێ بزانە شوێنەواری خەو لە چاوی کێ نەما

گوێ لە ڕۆحی خاڵی بگرە چۆنە دەنگ ئەداتەوە
چۆن  ئەڵێی لەو کووچەدا کوا جێگەپێی یادێ نەما

گەر بە وردی چاوبکەی لەم لاپەڕەی من تێدەگەی
هەڵوەرین چەند ئاشکرایه لەو بەهاری وێنەما

هەرچی سەیری کافەکانی شار دەکەم تۆم لێ ونە
هیچ شەقامێ تامی ڕێگەی ئێمە دووانی پێ نەما

کامیل داوەری

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🔴 بەیانییەی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان سەبارەت بە گیان لەدەسدانی خاتوو شلێر ڕەسووڵی و حیماسەی پڕشکۆی خەڵکی مەریوان لە 17ی خەرمانانی ٢٧٢٢

🔷 "بێگومان ئەگەر خاتوو شلێر ڕەسووڵی، متمانەی تەواوی بە یاساکانی دەسەڵات و فەرهەنگی پیاوسالاریی کۆمەڵگەکەی بۆ بەرگریکردن لە شەرافەت و کەرامەتی خۆی ببوایە لە بەرامبەر ئەو پیاوەی کە دەیەویست بەشێوازێ وەحشیانە دەستدرێژی بکاتە سەری، قەت ناچار نەدەبوو وەها گیانی خۆی بخاتە مەترسییەوه و کەسەی جەنایەتکارەش نەیدەوێرا قەرەی جەنایەتێکی وەها بکەوێ."

🔷 مەرگی خاتوو شلێر، ژنه کوردی قوربانیی  توندوتیژی و جەنایەت، بۆ بنەماڵەی، کەسوکار و سەرجەم ژنان و پیاوانی ئازادیخواز دڵهەژێن و تراژیک بوو. جەنایەتی ناخهەژێنی لەم شێوەیە بۆ کۆمەڵگەکەمان جێی باوەڕ نییە.

🔷 وەک ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان وێڕای ئەوەی لە ناخی دڵەوە خۆمان بە هاوخەمی بنەماڵەی شلێر ڕەسووڵی و سەرجەم ژنان و پیاوانی شەرافەتمەندی ئەم کۆمەڵگەیە دەزانین، سپاسی بەشداریی پڕشکۆی سەرجەم خەڵکی مەریوان، ژنانی شۆڕشگێڕ و مافخواز و ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگەی مەدەنیی مەریوان دەکەین بۆ بەرگریکردن لە مافی ژنانی قوربانی و دەبڕینی ناڕەزایەتی و ئیدانەکردنی ئەم جەنایەتە قیزەوەنە.
بەشداریکردنی ئێوەی ژنان و پیاوانی مافخواز و ئازادیخواز لە ١٧ی خەرماناندا، حیماسەیەکی دیکەی هەتاهەتایی لە مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازانەی کوردستان و مەریواندا تۆمار کرد.

🔷 گومان لەوەدا نییە کە شلێر ڕەسووڵی وەک هەزاران ژنی دیکەی ستەملێکراوی ئەم کۆمەڵگەیە، پێش ئەوەی لەلایەنی پیاوێکی جەنایەتکار و نەخۆشەوە بکرێتە قوربانی، قوربانیی دەستی یاسا و  فەرهەنگی پیاوسالاریی کۆمەڵگەن، تۆقێنەرتر لەم کارەساتە، یەکگرتنەوەی نالەباری هاڵاواردنی جنسیی، نابەرامبەری چینایەتی و نادادپەروەرییە لەم کۆمەڵگەیەدا. بۆیە وا دەخوازێ کە سەرجەم ژنان و پیاوانی دادخواز، وێڕای هاودەنگی و هاوڕێیەتی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیکراو و سەرجەم قوربانیان، ڕەخنە و بەرپرسیارەتیی سەرەکیی بەرەوڕووی لاوازییەکانی یاساکانی دەسەڵات لە بەرگرینەکردن و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و کۆمەڵگەی پیاوسالاریی بکەنەوە.

🔷 بۆ سەرجەم خەڵکی مەریوان ڕوون و ئاشکرایە کە ساڵانێکی زۆرە پەرەپێدانی بە #لاتپەروەری و بوونی ئاشکرا و بێ ترس و کۆی بڕێ لاتولووت و چەقۆکێش و ڕێگر، کراوەتە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیی مەترسیدار بۆ سەر ژیان و گیانی خەڵکانی ئەم شارە. بێگومان ئەو کەسانە لە بن سێبەری ئەمنیی و بەهۆی گرێدراوییان بە هەندێ شوێن و لایەنەوە، بوێرانە دەسدرێژیی دەکەنە سەر دارستان و ژینگە و سەرچاوە سرووشتییەکانیان و بەگشتیی ژیانی خەڵکانی ئەم شارە، وەک چۆن لەم ئەمساڵدا، کۆمەڵێکیان بەشێوازێ هۆڤیانە دەسدرێژییان کردە سەر کۆبوونەوەی یاسایی و هێمنانەی ئەو مامۆستایانەی بۆ بەرگریکردن لە مافی خۆیان و قوتابیانیان هاتبوونە سەر شەقام.
مەخابن ئەمڕۆکەش زۆربەی ئەو لە ژێر سێبەری یاسای لاواز و بەکەڵکنەهاتوو، درێژە بە تاوانەکانیان دەدەن و تاونەتاوێ لە خەڵکی شۆڕشگێڕی مەریوان دەکەنە قوربانیی ئامانجە گڵاوەکانیان.

🔷  بێگومان حیماسەی بەشداریکردنی هەزاران کەسیی خەڵکی مەریوان لە ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢(١٤٠١)دا، هاوکات لەگەڵ دەربڕینی داشداریکردن لە خاتوو شلێر ڕەسووڵی و ژنانی قوربانیی دەسدرێژی و سەرجەم قوربانییانی دیکە لە مەریوان و کوردستان، بەگشتیی هەڵگری پەیامێکی جیدییە بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی دەسەڵات کە چیتر لە هەمبەر پشتگوێخستنی ئەرکی سەرەکیی خۆیان واتە بەرگریکردن لە مافە ڕەوا و ڕێگەپێدراوەکانی شارۆمەنداندا، هیچ شێوازە کەمکارییەکیان لێ قەبووڵ ناکرێت و بە هەموو شێوازێ ڕووبەڕوویان دەبینەوە و هەر وەها ئەم بەشدارییە پڕشکۆ و مێژووییە، هۆشدارێکی جیدییە بۆ سەر دیاردەی لاتپەروەری و پاراستنی ژمارەیەکی کەم لە بەرانبەر نەبوونی ئەمنییەتی شارۆمەندانەوە.
بەم پێیە ئەرکی مێژوویی سەرجەم خەڵکەکەمان، ڕێکخراوە مافخواز و ئازادیخوازەکان دەخوازێ کە لە هەمبەر بوونی هاڵاواردن و نائەمنیی بۆ سەر ژنان و سەرجەم شارۆمەنداندا کەڵک لە سەرجەم ئیمکان و تواناکانی هەڵسوکەوتە مەدەنییەکان وەرگرن.


#نا_بۆ_هەڵاواردان_دژی_ژنان
#نا_بۆ_کوشتنی_ژنان
#نا_بۆ_لات_و_خوتخوێڕیی_پەروەری



_ ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان
_ناوەندی زانستی _فەرهەنگی ڕۆنان
_ئەنجومەنی سەوزی چیا
_ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین
_ئەنجومەنی فەرهەنگی _ ئەدەبیی ڕۆجیار
_ئەنجومەنی  بەرگریی مادە هۆشبەرەکان (ژیانەوه)
_ناوەندی سڵامەتی ژین
_ئەنجومەنی  شانۆی  مەریوان



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔷کۆڵانی بێدەنگی
هەناسەیەکم لە ڕۆحی دیمەنێکا بەرز، لەوئەپەڕی نائومێدی
من پێش ئەوەی حەزەکانم لە باوەش نێم، زوڵفی سەربەستی ئاڵایە هیوامەوە و گیانی بڕی لە چرکەیێ ئاسوودەیی.
من سەرەتای ژنییەتی دووراوە بە کراسمدا و
حەر لە ماڵی میراتەوە بەشم کەوتە کۆڵانی بێدەنگی.
من سەراپا شوورەیی بووم لەهەڵبڕینی نیگایەک
لە دەربڕینی دەنگی بەند
لە هاوار
لە میرات
لە خوێندن
لە جوانی.
من کراسێکی بەشەرمی نیشتمانم لەبەری شاخ
لەبەری شار
لەبەری هاواری تینوو
بەرز بەرز دەکرێمە درووشمی شەهید بوونی قیژەیەک.
من هاواری ئەو گوڵانەم لە چنگی شمشێری دڕک
کە ئاڵاوەتە پێنووس و ملی زمان و گیانمەوە.
برینێ سەدان ساڵە ئەمخواتەوە لە ناخمدا
ئازارێ ئەمڵێتەوە لەتەنیایی و
خنکانێ ئەمتلێنێتەوە له تاسە و
شەرەفێ لە لەویژدانێکی دڕندە.
من کپ کراوی لاپەڕەی ئاوارەییم، زۆۆۆر دەمێکە حەزەکانم بەفرمێسکی ناحەقییەکان شۆردووە و
بەحەگاڵێکی بەندکراو کفن و
لە گۆڕستانی هەناوم نوێژی نائومێدی.
من شەهیدم یا قوربانی؟
ژنم یا ژنێ لە ڕوانگەی مێژووەوە؟
یا ویژدانێ لە هزری ڕۆحێکی مەردانەوە؟
یا نیشتمانم لە بەرزایی چاوەڕوانی؟

شێعر و خوێندنەوە: "ماتەم"

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🛑ئاگاداری

🟢ناوەندی زانستی-فەرهەنگیی ڕۆنان بەڕێوە ئەبات

خەسارناسیی مێژوونووسی کوردی

بەڕێوەبەر : دکتۆر ئیسماییل مەحموودی

کات: چوارشەممە 23ی 6ی 2722

کاتژمێر : 16:30

شوێن: مەریوان- فەرهەنگ ئیرشاد- تالاری مامۆستا قانع

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
04 (1).pdf
7.3 MB
دارگوێزێکی نوورانی
بابەتێ لەسەر ئیسلامی خۆماڵی و کوردانەی "مەلا عەبدولکەریم مودەڕڕیس"

📝هەفتەنامەی سیروان

🖊 سوهەیب عەلی

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
بەر لە شەهیدبوونم قوربانیم و
بەر لەوەی ژن بم
مافم
لەکچێتیمدا
خوراوە..
تەنانەت
لە باوەڕتانا کوژراوم
بەر لەوەی لە دایک بم .
لە ماڵتانا
لە ژووری پیاوسالاریی و
دیوەخان و
لەگەڕەکی
چۆڵی دڵتانا
بە تاشینی هەیکەلێکی
یاسا و شەرعێکی پیاوانە و
بێ بەشداریم...
لە دوورەوە حوکمتان دام و
دەرکرام ...
پڕ پڕم لە دروشمتان
تەرمەکەم بەرسەر شانتانە
قورسایی چەنێک ئەبوو
ئەو ژوورە پیاوانە دڕەندەیە
دەلاقەی تێدا نەبوایەت؟؟؟!!!
مەمکوژن بەر لەوەی بە ئاسایی بمرم و
ناوم مەنێن شەهید
زۆربەتان
بە ڕەگەز و
ئایین و
باوەڕ و
پەروەردە و
یاساتان
ڕۆژانە ژیانم
ئاوسی کارەسات ئەکەن.
تەنانەت لە کاتی
منداڵ‌بوونمدا
بەر لە پرسینی حاڵی خۆم 
لێم ئەپرسن کوڕە یان کچ؟
هەر لەوێوە
ئەبمە تاوانبار ...
پرسیارێک ناخم
ئەهەژێنێت و
ڕۆحم ئەکوژێت
بەر لە شەهید بوونی
ڕۆژانەی جەستەم .
جیاوازیەک لە ڕەگەزەوە
دەس پێ دەکا و
مێیینە‌بوونم
ئەبێتە تاوانێکی قورس و
هەوێنی بەردەباران.
لە هەڵبژاردنی ناوم و
تا کڵفەتی و
تا زایفە و
تا ڕوانینی حیزانەتان و
مەتەڵکی سەر شەقام و
سووکایەتی و دەسدرێژی و
بەخێوکردنی حەوت برا و
بەزۆر بەشوودان لە منداڵی و
گریانی شەوانە لە ژوورێکی تەنیا و
خواردنی بەش لە ماڵی باوک و دەسەڵات
چرکە بە چرکە دەمکوژن.
بە یاساتان
نیوەی پیاوم و
لە ناو جێگەی شەوانەتان
هەموو کەستان...
ئەو کاتەی
بەناوێکی شەرعییەوە
بانگتاندا بە گوێچکەمدا و
داخوڕان بەسەرمدا
بە نامووس بم
کردمتان بەدوو بەشەوە
بەشێک بۆ ماڵە باوک و
ئەو بەشەکەم بۆ ماڵی شوو .
ڕۆژانە دووگیانی دروشمەکانتانم و
شەوانە دووگیانی کردەوەتان ...
بهێڵن خۆم بم خۆم
نەک ناموستان
بهێڵن مرۆڤ بوونم
هەست پێ بکەم و
بە هەستی خۆم
هەڵبژێرم
بەر لەوەی هەڵمبژێرن.
بۆ ئەترسن
خۆشەویستیم
لێ بچۆڕێ
بۆ ناهێڵن وەک خۆم بژیم
دەستان لە بینەقاقەمدا لابەن
بەر لە کارەسات
بەر لە مردنم
مەمکوژن بە پیاوبوونتان و
یاساتان و
باوەڕتان
ئیتر
ژن‌بوونم پێشکەشتان!!


سیروان موسەنێفی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
زوڵفت

مادێح کۆنەپۆشی (زایەڵە)

بێژەر : سارا ئەڵاوەیسی

تۆمار و مونتاژ : شیلان مالکی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
برووسکەی ڕق

نابەدڵ تاسـەی نیگات خـۆی دادەرۆ.!
جا بـــڕۆ پـــەردەم لـەســـەردا دادەرۆ

تـۆ کە لێـوڕێژی وەفا بووی پێـم بڵـێ
بـۆ بـرووسـکەی ڕق ئەدا چاو و بـرۆ؟

ڕەنگـی پێگەیشتــن ڕژایـه ڕوومـەتت
کەی ڕەوایـە چـێتــــە ژێــر بـاری درۆ

ئەی گلێنــەی نیشتمانــی چــاوەکـــەم
دوا نیگاهت مەرگی هێنا بـــــۆ چـــرۆ

وشکەژانێکـی وەهـــات بـــەردایـە ڕێ
ئاسمان ڕووخا زەوی کەوتــە ســــەرۆ

کاولی گریانــە هەستـــم بـــێ وەفــــا
ڕەنجەڕۆیـــی ئـەم ژیانەم پـــێ بــەرۆ

تۆ کە زیکری یا ئەوین ناکەیتە بـــــەر!
یـــادەکانت لـــەم دڵەمـــدا پێچـــــەرۆ

هەڵوەرینت هاتە پێش چاوم کەچـــی
ئەو خەیاڵەی کوا خەمت بگرێتە خــۆ؟

             پەرۆش مەریوان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/09/29 23:27:43
Back to Top
HTML Embed Code: