🔰 باوەشێک ڕەنگ
کاتێک خەیاڵ
هێدی هێدی
بە باوەشێک ڕەنگ و
سەمفۆنیایەک لە باران و
دەفتەرێک لە شیعری نوێوە دێتەوە و
لە دەرگای ژوورەکەم دەدا
تەمێکی سەپی
ڕەنگ دەگرێ
لە خەیاڵی جلە سەوزباوەکانی دایکم دا و
غەزەڵێک نەقش دەگرێ
بە بێ سەروا ...
کاتێک باران
ئەم لادێیە بە ماڵی خۆی دەزانێ و
تێر تێر
دەگری لە باوەش یا
ژوورەکەم
پڕ دەبێ لە بۆنی باران و
شەرابێکی نادیار و
سیگارێکی بریندار
کاتێک
باران دەبارێ و
ڕەنگ دەبارێ و
بزە دەتکێ بەسەر ئەم کۆڵانە ڕەنگینەدا
منم
ئەو منداڵە گوڵفرۆشەی
پەلکەزێڕینە دەچنێت
لەسەر پرچی ڕەشەبادا
تا گەر ڕۆژێک
هاتو گەڕایتەوە
لە پرچی تێکئاڵاوی بووکەڵەکەی بدا و
لەگەڵ
چەپکێک شیعری پەمەییدا
پێشکەشی ئاویەری باڵات بکا...
✍#ساریە_ئەرژەنگی
🛑 کاناڵی #مەریوانشێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan

Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا

هەموو ڕۆژێ
لە پێشەوە بۆ جێ پێی
تۆرانەکەت دەڕوانم
تا لە گەڕانەوە بچن
#فاتێح_تینوو

دارکونکەرە دوو ڕۆژە
دەنووکی هەڵپێچاوە
ئەڵێم وەرە بیبینم
بزانم نەشکاوە
بۆی ئەڕوانم لەسووچێ
کزی کردووە بۆ خۆی
دڵم تەپە تەپیەتی
هیچم پێناکرێ بۆی
فرمێسکێ خرتۆڵانە
لەگۆشەی چاویدایە
چاوی کە هەڵئەهێنێ
هەڵئەخلیسکێ بۆلایە
ئەڵێم چۆن پێت نەزانی
ئەو دارە نایلۆنیە
داری ئێرە تەزویرە
وەکوو دارستان نیە
سەر سووڕ ئەداو سووڕئەدا
دیارە ئێشێ دەنووکیی
سەدجار ئەبم بەقوربان
گریانوو نووکە نووکیی
✍ #فەریدە_شاکری
🛑 کاناڵی #مەریوانشێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
دەنووکی هەڵپێچاوە
ئەڵێم وەرە بیبینم
بزانم نەشکاوە
بۆی ئەڕوانم لەسووچێ
کزی کردووە بۆ خۆی
دڵم تەپە تەپیەتی
هیچم پێناکرێ بۆی
فرمێسکێ خرتۆڵانە
لەگۆشەی چاویدایە
چاوی کە هەڵئەهێنێ
هەڵئەخلیسکێ بۆلایە
ئەڵێم چۆن پێت نەزانی
ئەو دارە نایلۆنیە
داری ئێرە تەزویرە
وەکوو دارستان نیە
سەر سووڕ ئەداو سووڕئەدا
دیارە ئێشێ دەنووکیی
سەدجار ئەبم بەقوربان
گریانوو نووکە نووکیی
✍ #فەریدە_شاکری
🛑 کاناڵی #مەریوانشێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
ئەوشەوانەی هیچکەسێ
هەواڵی مانگەشەو نازانێ
من ئەگەر تەقە لە درگای ماڵتان بدەم
دایکت ئێڵێ بەسەرپێییەکەوە بێیتە بەردرگا و
لە کۆڵانەکەتانەوە
خۆت نیشانی ئاسمان بدەی ؟
#سوهەیب_عەلی

Audio
#مەقام
🎵لە دەستم دێ کاتژمێری...
🖌شێعر: مامۆستا عەبدووڵا پەشێو
🎤گۆرانی: حەمەجەزای نەمر

دەمت بێنە لەسەر دینی دەمت بم
دەبێ دینی لەپای دینی ئەمت بم
بە لێوت قۆچی قوربانم ، دەبینی ؟
بەقوربان ماچەکەی زۆروکەمت بم
✍#هەڵگورد_حەقپەرەست
🛑 کاناڵی #مەریوانشێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
دەبێ دینی لەپای دینی ئەمت بم
بە لێوت قۆچی قوربانم ، دەبینی ؟
بەقوربان ماچەکەی زۆروکەمت بم
✍#هەڵگورد_حەقپەرەست
🛑 کاناڵی #مەریوانشێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
جەژن
لە ڕێگای هات و نەهاتت ئەم جەژنەم کردووە بە دیاری
گڵۆپی ئەم شەوە هەڵکە بە کارەبای بێقەراری
شەرتی قوربانیم ئەوە بوو ، کراسی جەژنت لەبەر کەم
بەشێک کورتە تەمەن مابوو ، نەیدەمە دەس ئینتزاری
دەڵین خواردنی قوربانی ، شیفای ئیش و دڵ و گیانە
نەهاتی بۆت کەم بریانی ، بۆ ئیسباتی وەفاداری
جێژنانەم لە کەس نەگرت و نەبا نمەک گیری کەس بم
لە ڕوودامانێ دام بگرێت ، دڵ و هۆش چێت بە خەساری
حاجییەکان گەڕانەوە زاخاوی نوور ئەدرێنەوە
تاوانی ئەم دابڕانە ، چۆکی داوە بە ناچاری
باوەڕ لە مەرگێکی کپدا ، لووتی داوە لە ئەڵحەدێ
لەو چاوانەش بەدگومانم ئەشکی تیمساحیان دەباری
بە واتساپ و تلگراما جێژنە پیرۆزەم بۆ ناردی
بۆ وڵامت گوێ قوڵاخم ، چاوم چاوی خۆی داشاری
هەنێ کامەرانیت بردم پێموانییە بیدەیتەوە
قەرزی کۆنەش لەبیر ناچێ ، بیدەوە
گەرچی هەژاری
شەکەتیم خۆی داپۆشیوە بە پێخەفی شێعرەکانم
ڕۆحم پڕە لە وشەی تەڕ دەفتەر دەکەم غەزەڵ کاری
✍#نەجیبە_رەحمانی
🛑 کاناڵی #مەریوانشێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
لە ڕێگای هات و نەهاتت ئەم جەژنەم کردووە بە دیاری
گڵۆپی ئەم شەوە هەڵکە بە کارەبای بێقەراری
شەرتی قوربانیم ئەوە بوو ، کراسی جەژنت لەبەر کەم
بەشێک کورتە تەمەن مابوو ، نەیدەمە دەس ئینتزاری
دەڵین خواردنی قوربانی ، شیفای ئیش و دڵ و گیانە
نەهاتی بۆت کەم بریانی ، بۆ ئیسباتی وەفاداری
جێژنانەم لە کەس نەگرت و نەبا نمەک گیری کەس بم
لە ڕوودامانێ دام بگرێت ، دڵ و هۆش چێت بە خەساری
حاجییەکان گەڕانەوە زاخاوی نوور ئەدرێنەوە
تاوانی ئەم دابڕانە ، چۆکی داوە بە ناچاری
باوەڕ لە مەرگێکی کپدا ، لووتی داوە لە ئەڵحەدێ
لەو چاوانەش بەدگومانم ئەشکی تیمساحیان دەباری
بە واتساپ و تلگراما جێژنە پیرۆزەم بۆ ناردی
بۆ وڵامت گوێ قوڵاخم ، چاوم چاوی خۆی داشاری
هەنێ کامەرانیت بردم پێموانییە بیدەیتەوە
قەرزی کۆنەش لەبیر ناچێ ، بیدەوە
گەرچی هەژاری
شەکەتیم خۆی داپۆشیوە بە پێخەفی شێعرەکانم
ڕۆحم پڕە لە وشەی تەڕ دەفتەر دەکەم غەزەڵ کاری
✍#نەجیبە_رەحمانی
🛑 کاناڵی #مەریوانشێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
مەریوانشیعر
https://youtu.be/cM4h4qHTmbI
🛑پۆستی کاتی
ئەم ڤیدۆیە لە یوتیۆب ببینن
🟢فیلمێکی سینەمایی کوردییە بە ناوی "#پەیکەری_دڵ"
✅پشووی هەینیتان بە بینینی ئەم فیلمە بڕازێننەوە

🛑ئاگاداری
🔰ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان،
بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان بەڕێوە دەبات:
«تا زرێبـار و دێـڕێک»
یەکەمین کـۆڕەشێعـری ساڵانـــــەی
کـــــــــوردی
(سۆرانی، هەورامی، کرمانجی، کەڵهوڕی، فەیلی، لەکی، لوڕی)
🔹ڕێکەوت: پێنجشەمە
۱۴۰۱/۰۴/۳۰
🔹کاتی دەسپێکردن: ۴ی پاشنیوەڕۆ
🔹شوێن: ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان
هۆڵی مامۆستا قانـع
🛑 کاناڵی #مەریوانشێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🔰ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان،
بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان بەڕێوە دەبات:
«تا زرێبـار و دێـڕێک»
یەکەمین کـۆڕەشێعـری ساڵانـــــەی
کـــــــــوردی
(سۆرانی، هەورامی، کرمانجی، کەڵهوڕی، فەیلی، لەکی، لوڕی)
🔹ڕێکەوت: پێنجشەمە
۱۴۰۱/۰۴/۳۰
🔹کاتی دەسپێکردن: ۴ی پاشنیوەڕۆ
🔹شوێن: ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان
هۆڵی مامۆستا قانـع
🛑 کاناڵی #مەریوانشێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"پەترۆک"
هەموو جارێ
دەڵێم چیتر
لە زام نادوێم!
لێ قەتماخەی زامی پووشپەڕ،
گشت کاتوسات!
هەودای شیعرم
تەژی دەکات
لە مەرگەسات!
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
🛑 کاناڵی #مەریوانشێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
هەموو جارێ
دەڵێم چیتر
لە زام نادوێم!
لێ قەتماخەی زامی پووشپەڕ،
گشت کاتوسات!
هەودای شیعرم
تەژی دەکات
لە مەرگەسات!
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
🛑 کاناڵی #مەریوانشێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئاخرین ماچت
ئاخـریـن ماچت کراسی شیعری دڵداریی دڕان
ڕۆحی ڕووتی شاعیری تاباوەڕی خەڵکیی فڕان
حـاڵی ڕێـگـەی ئاشقـانت ڕشـتە بـڕواکـانی دڵ
ناوی مەجنونی مودێڕنت بـەم شـەقامانا زڕان
شێوەتەو هات وبەڕەنگی ئاڵی فرمێسکوئەوین
بێ ئەوەی پرسێ سنووری لاشعووری تێپەڕان
تاوەنازێکی تەماشات گەشتووەو سەیریکەچۆن
هـەورەکـانی ئـارەزووی ئـێـوارەباران هـەڵـگڕان
ئاخرین ماچت کەشێوان دێڕی دەسپێکی دوان
نیوەشەو نازانی چـۆن ئـەو دێڕەکانی هـەڵقڕان
تاهـەتا پەنجەم لەسەر پیتی نیگات وەرناگەڕێ
گەرچی هەرچەندە و دەگاتە واژەکانی دابـڕان
ئـەو ڕقـەی بـڕیاری مـاچی ئـاخری هـێنا بە تۆ
پـردی پەیوەندیی بـزەو ئێوارەکـانی لـێکـچـڕان
شێعر و خوێندنەوە: #ئەیووب_حەقبین
میکس و میسترینگ: کاوان محەممەدی

#ناساندنی_کتێب
کتێب: #خەونی_پرتەقاڵی
مژار: شێعر
کۆمەڵەشێعری چاپکراوی #عوسمان_شێرزاد

"هەواری دڵ"
بابەت: شێعر
شاعێران: ئاراس نەسری، گۆنا خەرامانی
ئێنتشارات: زایەڵە
چاپی یەکەم: ڕەشەمەی 1400
ئەم بەرهەمە، چەپکێ شێعری پاراوی هەر دوو شاعێری هاوژینی لەخۆ گرتوە و پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کراوه.
🟢 دوو نموونە لە شێعرەکان:
⬅️چیا چەند دڵتەنگه پاییز!
سەری تەمە و
تۆزی هیجران لێی نیشتوه
شیوەنی تەنیایی کانی و
بارانی چاوەکانی هەور
گۆنای هەوار دائەڕنێ
کانی و چیا و هەواری دڵ
بۆ کۆچ و دابڕانی تۆ
ڕوومەت لە هەور و
دڵ لە سەنگ!
تۆفی زریان لێی نیشتوە
#ئاراس
⬅️خۆم بۆجێژوانەکەی تۆ
به ئەشقەوه ڕازاندەوە
ده تۆش وەرە بە ئەسپایی
خۆ دەزانی
خۆت ئەزانی
کۆڵان پڕە لە شۆڤار و
لێت ناگەڕێن
بە ئاسایی...
#گۆنا
لە مەریوان. پاساژ عەداڵەت، ئینتشارات زایەڵەدا ئەم کتێبەتان دەس ئەکەوێ

وەکوو ساڵانی ڕابردوو
خەیاڵی تۆ...
له نێو مێشکمدا
هاتووچۆی دەکرد
هەنگاو به هەنگاو
یادەکانت لەگەڵما بوون...
شەقامەکانی ئەم شاره
بۆنی تۆیان لێ دەهات
منیش به دیار
بیرەوەری ئەوساتەوە،
بە کۆڵانەکانی خەیاڵدا گوزەرم دەکرد...
بەڵکوو تۆ ببینم،
که تۆم بینی
تۆ وەک جاران نەمابووی
هەنگاوەکانت ماندوو و بێ هێز بوون
نیگاکانت سەد قسەی نەکراوەیان
تێدابوو
خەنده له لێوەکانت
دوور کەوتبوونەوە...
وەک ڕێبوارێکی نەناسراو
لێم دوور کەوتیتەوه...
تەواو گۆڕابووی
منیش هەستم کرد ناتناسم
ڕێگای نادیارم گرتەبەر
وەکوو ڕێبوارێکی تەنیا
شەکەت و خەمبار
ڕۆیشتم و
دوور کەتمەوه...
#بەهارناهیدی
🛑 کاناڵی #مەریوانشێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
خەیاڵی تۆ...
له نێو مێشکمدا
هاتووچۆی دەکرد
هەنگاو به هەنگاو
یادەکانت لەگەڵما بوون...
شەقامەکانی ئەم شاره
بۆنی تۆیان لێ دەهات
منیش به دیار
بیرەوەری ئەوساتەوە،
بە کۆڵانەکانی خەیاڵدا گوزەرم دەکرد...
بەڵکوو تۆ ببینم،
که تۆم بینی
تۆ وەک جاران نەمابووی
هەنگاوەکانت ماندوو و بێ هێز بوون
نیگاکانت سەد قسەی نەکراوەیان
تێدابوو
خەنده له لێوەکانت
دوور کەوتبوونەوە...
وەک ڕێبوارێکی نەناسراو
لێم دوور کەوتیتەوه...
تەواو گۆڕابووی
منیش هەستم کرد ناتناسم
ڕێگای نادیارم گرتەبەر
وەکوو ڕێبوارێکی تەنیا
شەکەت و خەمبار
ڕۆیشتم و
دوور کەتمەوه...
#بەهارناهیدی
🛑 کاناڵی #مەریوانشێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
#ناساندنی_کتێب
شاعیر و نووسەر
#بەهار_ناهیدی
دوو کتێب بە ناوی ( #هاوڕازی_هەستەڪانم و #برووسڪەی_ئەوین)
هاوڕازی هەستەڪان لە ساڵی ۱۳۹۷
وبروسکەی ئەوین لە ساڵی۱۳۹٨ لە وەشانگەی زایەڵە بە چاپ گەیشتووە
🛑 #مەریوانشێعر کاناڵێک بۆ بڵاوکردنەوە و ناساندنی بەرهەمی نووسەران و هونەرمەندانی مەریوان

Telegram:@sonate1
بهجت یحیی(زمانه)
🎵زەمانە
🎤 #بێهجەت_یەحیا
#گۆرانی
🛑 #مەریوانشێعر کاناڵێک بۆ بڵاوکردنەوە و ناساندنی بەرهەمی نووسەران و هونەرمەندانی مەریوان
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🎤 #بێهجەت_یەحیا
#گۆرانی
🛑 #مەریوانشێعر کاناڵێک بۆ بڵاوکردنەوە و ناساندنی بەرهەمی نووسەران و هونەرمەندانی مەریوان
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"ڕۆژ"
ئەی چرۆ، تا پێکەنین ئەپژێتە پێی پەرژینەوە؛
نەخڵەتێی ماچت بکەیتە بەر هەناسەی ژینەوە
بەو هەنارانەی بەڵێنی گرتن ئەیدا لەم چڵە
بێژە لاچن ناشیرین نەتکێنە پەلکی قینەوە
ئەی چرۆ، بەم زامی دڕکانەی دراوسێمان بڵێ،
چاوی خوێن ئەڕوێ لە هەوڵێک نایەڵێ هەڵسینەوە
پەیکەری شەوگار ئەگەر تا سێبەری ئێوارە چوو،
نەشتەری ، تیشکێکی تازەی پێ ئەدوورێنینەوە
ئەی چرۆ، هێلانە لەرزۆکە و بە باخا شێعر ئەڵێ
پێی بڵێ، لەرزین ئەپێوین و وەرین ئەچنینەوە
تا گەڵا دیسان بەڵێنێکی تەنک گۆچی نەکات،
ناڕوێن ئەم پەلکە دێڕانەی بە شەو ئەگرینەوە
ئەی چرۆ، تێکەڵ بە گریانی بەیانانت مەکە
ئەم گلەیییانەی شەوانی پێ ئەنەخشێنینەوە
شیوەنێکم پێ وتی، تا هەڵوەرینت بڕ دەکات
پێکەنینێکی لە پێ دانێ هەتا دەڕوینەوە
ئەی چرۆ، بەو کلکە تەورانەی دراوسێتان بڵێ:
شەو کەمێکی تر ئەچێتە حەسرەتێکی شینەوە
#محەممەدسدیق_کەریمی