Telegram Web Link
دیوانی_شیخ_حەمە_مارف_مەریوانیژاکاو.pdf
3.2 MB
🛑#دیوانی_شێخ_حەمە_مارف👆

کۆکردنەوە: سەیید عیرفان خالیدی

🔰ژیاننامەی "شێخ حه‌مه‌‌مارف" بە کورتی:

🟢- له‌ شه‌شه‌مین ڕۆژی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ۱۳۰٦ی کۆچیی هەتاویدا، له‌ ئاوایی "به‌رده‌ڕه‌شه"‌ی مه‌ریوان لە دایک بووە.
- کوڕی خوالێخۆشبوو مامۆستا "شێخ فه‌تاح"ی "به‌رده‌ڕه‌شه‌"یه‌. دایکی ناوی ئامینه‌ بووه‌، کچی مینه‌عه‌وڵای حاجی بووە له‌ ئاوایی "کانی‌میران"ی مەریوان.
- له‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌ردۆخییه‌ و تاقانه‌ مناڵی بنه‌ماڵه‌که‌ی بووە.
- خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ خزمه‌ت باوکیدا ده‌ست پێ ئه‌کات و بۆ درێژه‌دانی خوێندن ده‌چێته‌ خزمه‌ت زانایانی به‌ناوبانگ له‌ کانی‌سانان، نێ، بالک، ئاڵمانه‌ و پێنجوێن. له‌ پێنجوێن له‌ خزمه‌ت مه‌لا ئیسماعیل پێنجوێنی ئیجازه‌ وه‌رده‌گرێت.
- پێاوێکی زانا، ڕووناکبیر و، تێکۆشه‌رێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و خاوه‌نی هه‌ستێکی شاعیرانه‌ بووه‌... درێژە👇



🛑 #مەریوان‌شێعر کاناڵێک بۆ بڵاوکردنەوە و ناساندنی بەرهەمی نووسەران و هونەرمەندانی مەریوان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەریوان‌شیعر
دیوانی_شیخ_حەمە_مارف_مەریوانیژاکاو.pdf
🟢به‌ شێعر و وتار و بە کردەوە، دژ به‌ خورافات و باوه‌ڕی پووچ هەڵوێستی گرتووە.
- له‌ نووسینی ته‌نز و نوکتە و قسەی خۆشدا ده‌ستێکی باڵای هەبووه‌ و شێعره‌ نیشتمانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نزه‌کانی، به‌ڵگه‌ی روونی پێشکه‌وتنخوازیی ئه‌ون.
- دوو جار له‌ نازناوی ژاکاو که‌ڵکی وه‌رگرتووه‌.
- هەڵبەستی "دەوەن" و چەندین بەرهەمی جوانی‌تری لەم کتێبەیدا بەدی ئەکرێن
-پێنج ساڵ له‌ قوتابخانەدا وانەی وتۆتەوە.
- له‌ ۳۱ی پووشپه‌ڕی ساڵی ۱۳۷۷ی کۆچی هه‌تاویدا، ماڵاوایی له‌ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی ئە‌کا و له‌ نێو باخی خۆیان له‌ ئاوایی "به‌رده‌ڕه‌شه" بە خاک ئه‌سپێردرێ.

🛑 #مەریوان‌شێعر کاناڵێک بۆ بڵاوکردنەوە و ناساندنی بەرهەمی نووسەران و هونەرمەندانی مەریوان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئامای و
جاڕت دا
پیایانەتەرین وەشەویسی
دلێ کناچانەتەرین شێعرێنه

ئامای و
تاسەو پەنجات
پێچیانه لکەو پەلکەکام و

کڵەو وەشەویسیت
کێشیانه چەمام
ئیسە ...
سەرانسەروو دنیایمەنە پێویەی

من
کناچیەنا
کاوەترەو تاسەیم هێلیانەو باوەشێتەنە منیشۆوە

تۆ که دەنگت
نۆت به نۆتوو حەزەکام لاونۆوه

نیەنی و بێتاقەتتەنا...

بێتاقەتیەکێم ئا سیاوچەمانێنێ
گڵوەو عوسمانیەنە جیا مەنێنێ...



#مەهوەش_درۆستکار



🛑 #مەریوان‌شێعر کاناڵێک بۆ بڵاوکردنەوە و ناساندنی بەرهەمی نووسەران و هونەرمەندانی مەریوان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Doran
Sohayb Ali
🆕👆

گەر مرۆڤ یەکەمین خۆشەویستی گەورەی خۆی دۆڕاند، ئیدی تا مردن بوونەوەرێکی دۆڕاوە.«۱»

شێعری دۆڕان دۆمینەی ژیانێکە لە خۆشەویستیدا قەپات کرابێ و تۆ مابیتەوە و باری قورسی جووت شەشە تۆپاوەکانی هەست و نەست و یادگاری. چیدی ئەبێ هەڵیان بگری و لە نێو قەرەباڵغییەکانیشدا خۆت بیت و تەنیایی. خۆت بیت و ئەو زەخمانەی وەک تاتۆی سەرباڵت ئەبن بە نیشانەی ژیانی پێشووت بەسەر تەوێڵی ژیانی لەمەبەدواتەوە. خۆتێ بیت کە بڕیار نەبوو ئەوە بی. خۆتێ بیت دڵێشاو لە خۆت و دۆڕاو. عەتانەهایی واتەنی: ئەوانەی ژیانیان دەدۆڕێنن، لە پێشدا گەمەکانیان دۆڕاندووە، گەمەی خۆشەویسی.«۲»

۱- شاری مۆسیقارە سپییەکان، بەختیار عەلی
۲- باڵندەکانی دەم با، عەتا نەهایی

---------🌱
• شێعر و دەنگ: #سوهەیب_عەلی
• تەنزیم و ریکۆرد: ئالان عەزیزی
• دیزاین: روقەیە رەحیمی
• ئستیدۆ: کاوان موحەممەدی
@sohayb_ali
@alnazyi
@roghayeh__rahimi
@realkawan


🛑 #مەریوان‌شێعر کاناڵێک بۆ بڵاوکردنەوە و ناساندنی بەرهەمی نووسەران و هونەرمەندانی مەریوان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
#تەنز

گەواهینامە و عەینا

#ئەمین_سێفی

🛑 #مەریوان‌شێعر کاناڵێک بۆ بڵاوکردنەوە و ناساندنی بەرهەمی نووسەران و هونەرمەندانی مەریوان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئایا لە بەڕێوەبەرایەتی کاناڵ و چالاکییەکانی کاناڵ ڕازین؟
Anonymous Quiz
93%
بەڵێ، زۆر
7%
نا بە هیچ شێوەیە
مەریوان‌شیعر
ئایا لە بەڕێوەبەرایەتی کاناڵ و چالاکییەکانی کاناڵ ڕازین؟
تکایە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان لە کۆمێنت یا لە ژووری تاکەکەسی ( @Lugman_purrostame)بفەرموون

بەوپەڕی ڕێزوحورمەتەوە لە خزمەتتاناین🙏🌺


🛑ڕوونکردنەوە:

هاوڕێیانی ئازیزی مەریوان‌شێعر، لەم ماوەدا ڕووبەڕووی زۆرێک لە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان بووینەتەوە، هەروەهاش کە ئاگادارن کاناڵ کاناڵێ بۆ حەز و خولیای تاکەکەسی و ناو و ناوبانگ و یا لایەنگری لە لایەن و ngo و کۆڕوکۆبوونەوە و نووسەرێکی تایبەت دانەنراوە، بەڵکوو بۆ خزمەت بە هەموو نووسەران و شاعیران و هونەرمەندانی مەریوان و دەڤەریەتی

🟢لێرا هیچ زاراوەیەک لە سۆرانی و هەوارمییەوە بگرە تا....هتد جیاوازی نییە و تا ئێستاش زۆرێک لە بەرهەمەکانی ئەم ژوورە بە شێوەی بە دواداچوونی خۆمان پەیا کراوە و دانراوە، وەک ڕێز و سپاس و دەرکەوتنێ بۆ نووسەر .

ئامانجی سەرەکی کاناڵ کۆکردنەوە و لەبەردەستدابوونی بەرهەمی هەموو نووسەران و هونەرمەندانی مەریوانە لە یەک ژووردا، کە ببێتە کاناڵێ گشتی بۆ شاری هونەر و هۆنەرپەروەری مەریوان


🔴تێبینی:

هەندێ جار بابەتی لاواز دائەنێین و خۆمان ویرایشی هەڵەی ڕێنووس و ڕێزمانەکەی ئەکەین

ئەم هەڵوێستی ئێمە نابێتە هۆی نزمبوونەوەی ئاستی بەرزی کاناڵەکە یا دەس نەکەوتنی بەرهەم، بەڵکو بە شێوەیەک هاندانێکە بۆ ئەوەی بەردەنگ هەوڵی زیاتر بدات بۆ خوێندنەوە و نووسینی بەکەڵک،

هەموو نووسەران و شاعیران بە بێ جیاوازی ڕێز و حورمەتی تایبەتیان هەیە لە لامان

لێرەوە سپاسی ئەو دۆستانە ئەکەین کە بەرهەم و بابەتیان بۆ ناردووین و دوای لێبوردنیش لەو کەسانە ئەکەین کە دێر وەڵامیان داربێتەوە و یا بە شێوەیەک لە قسەکانمان عاجزبووبێتن،


هیوادارم یارمەتیدەرمان بن لە بڵاوکردنەوەی پۆستەکاندا و بە ناردنی بەرهەم و بابەتەکانتان کاناڵ بڕازێنینەوە

🛑زۆر دڵخۆش ئەبین کە ڕەخنەکانتان لە کۆمێنت بنووسن
با ئەندامانیش ئاگاداری ڕخنەکان بن
مەریوان‌شیعر pinned «ئایا لە بەڕێوەبەرایەتی کاناڵ و چالاکییەکانی کاناڵ ڕازین؟»
مەریوان‌شیعر
ئایا لە بەڕێوەبەرایەتی کاناڵ و چالاکییەکانی کاناڵ ڕازین؟
بە کرتەیەک وەڵامی پرسیارەکە بدەنەوە🙏

بۆ درێژەدان و باشتر بەڕێوەبردنی کاناڵ پێویستمان بە وەڵامەکانتانە

کرتە=کلیک
زرێبار یان زرێوار.pdf
347.6 KB
"زرێبار" شوێنناوە بۆ دەریاچەیەکی بچووک لە دەشتی مەریوان و خەڵکی دەشتی مەریوان و شار و دێهاتەکانی لە مێژە بەو دیاردەیان وتووە "زرێبار" و لە کتێب و سەرچاوەکانیشدا بەو دیاردەیە هەر "زرێبار" وتراوە. بۆیە بە پشت بەستن بەم دوو بەڵگە بۆ ناوی ئەم دەریاچە پێویستە وشەی "زرێبار" بەکار ببرێت و ئەگەر بڕیاریش بێت شیکردنەوە، شرۆڤە یان توێژینەوەیەکی زمانەوانیش لەسەر ناوی ئەو دەریاچەیە بکرێت پێویستە وشەی "زرێبار" بخرێتە ژێر تیشکی توێژینەوە نەک "زرێوار".


#ئەنوەر_ڕەوشەن



🛑 #مەریوان‌شێعر کاناڵێک بۆ بڵاوکردنەوە و ناساندنی بەرهەمی نووسەران و هونەرمەندانی مەریوان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
(تۆبەم کرد)


تۆبەم کرد ئیتر نەکەم سەیر چاوت
وەک مەلی نەزان نەکەومە داوت

منێکی سەرشێت کەی تۆبەم ڕەواس
دڵم یەکێکەو سەرم سەد سەوداس

منێ شاعێری سەر سامێ ئەوین
دڵم بێجگە عێشق جێی تیا نابێ قین

سەد تۆبە ئەکەم لەو تۆبەی کردم
تۆ ڕێبوار دڵ بی من لە بۆت پردم


#خەسرەو_خەیات


🛑 #مەریوان‌شێعر کاناڵێک بۆ بڵاوکردنەوە و ناساندنی بەرهەمی نووسەران و هونەرمەندانی مەریوان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
‌ئەیکە سەختە ژن ئەتۆرێ دەردی ئامانی نییە
شا لە شایی دائەڕووخێ، سەرکە سامانی نییە

ناکەسێکی خۆگرە مەیلی بەڕوودا نایەنێ
شەو ئەخنکێنێ کەسێ کە دەس بە دامانی نییە

نەرمە نازی چاو خەواڵووی پرت وبۆڵەی حەز گەلی
پرچی پەخشانی سەرینی ئەیکە ئیمانی نییە

خەو ئەشێوێ دەم ئەلەرزێ دەس بەم و دەس بانەدم
دوودڵی ئاوایە تا ژن ئیزنی بارانی نییە

رۆژ ئەکاتە چەشتەی ئامێزی بە ساقەی خەم دەبێ
شەو کە دادێ ماتەمە لەنجەی خەرامانی نیە

ئەی بەزاتی خوا گەلێ ئەم زامە سەختەی چەشتووە
خۆندنی بێهوودەیە پیاو، ژن بووارانی نییە

سەروەت و ماڵ و میزانە ژن ئەگەر میزانی بێ
پیاو ئەگەر لاوانەوەی بێ دەردی تۆرانی نییە


#ڕەحیم_جەوانڕوودی #شکۆ


🛑 #مەریوان‌شێعر کاناڵێک بۆ بڵاوکردنەوە و ناساندنی بەرهەمی نووسەران و هونەرمەندانی مەریوان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
کۆڵبەرنامە…

🔰چیرۆکی ژێر هەرەس

🟢پێشکەشە بە ڕۆحی هەموو کۆڵبەرانی گیانبەختکردووی ڕێگای نان و ژیان


قەتارێک تارمایی، بەڕیز لە دڵی شەوەزەنگدا ملی ڕێگایان گرتووە و هەر جمەیان دێ. خرمەی بەستەڵەک و بەفری ژێر پێیان خەویان لە چاوی چیا زڕاندووە و کۆکە و هەناسەبڕکێ تێکەڵی لوورەی جارجارەی سەرلووتکەی چیا دەبێت و ترس هەتا مۆخی ئێسقان دەزریکێنێ…
“ڕێبوار” جامانەکەی لە سەرو ملی پێچاوە و هەردوو دەستی لە شریتی کۆڵەکەی توند کردووە. پەیتا پەیتا سەر هەڵ ئەبڕێ و ئارەقی نێوچاوانی بە قۆڵی پاڵتاوەکەی ئەسڕێ و دەڕوانێتە ناوقەدی شاخ و ئەمجارەیان ئەژنۆکانی زۆر بێهێز دەنوێنن.
ڕەشەبایەکی قایم هەڵدەپێچێتە ناو بناری کوێستان و دەیکا بە بۆران و لە ناو دەوەنەکاندا وەک جەردە پەلاماری قەتاری کۆڵبەرەکان ئەدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە سەردانی مانگنامەی چیا ژمارە 17 یان ماڵپەڕی چیا
بکەن👈
http://chya.ir/?p=120044


#ئەمجەد_حەیدەری


🛑 #مەریوان‌شێعر کاناڵێک بۆ بڵاوکردنەوە و ناساندنی بەرهەمی نووسەران و هونەرمەندانی مەریوان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
#ناساندنی_کتێب

📕#ڕشتەی_کوردەواری
(مەلای مەزبوورە)

مژار: تەنز

کۆکردنەوە و نووسینی: #عوسمان_سەمەدی



🛑 #مەریوان‌شێعر کاناڵێک بۆ بڵاوکردنەوە و ناساندنی بەرهەمی نووسەران و هونەرمەندانی مەریوان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🔰یادەکانت


گوڵ بە ئەنقەست ماچ ئەنووسێ لەو بەری گۆنامەوە
شەو لەناکاو یادەکان دێن، خوێ بە شوێن پێی زامەوە
هەر کە هەستی هەڵفڕین دێ، دەمگرێ بێتاقەتی
واقی وڕ ماوم لە تاوی بێ وەڵامی نامەوە
دەستەو ئەژنۆ تا بەیانی ئاسمانێ زۆم ئەکەم
ورد ئەبێ شارۆی بکەم بۆت بێ بە دەم سەودامەوە
بێوەفاییت پێنەکەوت و پێ به پێ مەیلم لە دووت
سێبەرێکە و وێڵ ئەبێ تا ئەو وپەڕی مەودامەوە
چاوی شێدارم هەتاکەی شین بکا دەستەونەزەر
نام له نێوان هەست و مەنتق داوەرێمە کامەوە؟
یادەکانت دانەساکاو بست بە بستی میچەکەم
شەو ئەپێون، بێ وچانێ ، قەند بەسەردی چامەوە
دەنگی خرمەی ئێسکەکانم جوان ئەبیستم تۆ کە نیت
بەرکوڵی مردن ئەچۆڕێ ڕیز بە بەژنی خامەوە
پەیکەرێکی بێ وەنەوزی جاڕزم لەم دەنگەشە
ئەی غەزەڵ بەیتت نەشێوێ، هێندە دێی بە لامەوە

#کامیل_داوەری



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
🥀ڕۆشنە لە لام زۆر باش ئەزانم
ڕێبواری ڕێگای دێی خامۆشانم
ئاخۆ لە دوای خۆم ببێ و ڕێکەوێ
کەسانێ بڵێن داخی داخانم🥀

ئەمڕۆ ۳۱ی پووشپەڕی ۱۴۰۱ هەتاوی ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیر و ڕووناکبیری مەریوانی مامۆستا شێخ حەمەمارف مەریوانی

📻ئەم بەرنامە ڕادیۆییە ژیاننامە و چالاکی و بەرهەمەکانی لەخۆ دەگرێت.

نووسین و خوێندنەوە:#عیرفان_خالدی

📼تۆمارکردن و ئامادەکردنی دەنگ: پێشەوا خالدی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🔰پێشانگای خۆشنووسی
بەرهەمەکانی #فاتێح_ئەرژەنگی
#فاتێح_تینوو

کات: 6ی ئێوارە

ڕێوڕەسمی کرانەوە: دووشەممە ۳ی گەلاوێژی 2722ی کوردی

شوێن: گوندی نێ- ماڵی دهیاری- مۆزەخانە


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
شێعر: وردەواڵە

شاعیر: #مامۆستا_ناری

🟢تێبینی: ئەم شێعرەی بۆ مامۆستا قانع نووسیوە کە خەریکی وردەواڵە فرۆشتن بووە

خوێندنەوە: ئەیووب حەقبین

تۆمارکردن: کاوان موحەممەدی



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/09/30 13:30:59
Back to Top
HTML Embed Code: