Telegram Web Link
🛑ئاگاداری

🟢ئازیزا هاگادارێ کەرمێ ساحبێ چوارشەممە 15کۆپڕوو1401 سەعات 5 سەروو گڵکۆ مامۆسا بێسارانی جە شاروو سەڵواواینە مەراسموو دەس پەنەکەردەی حەفتەی فەرهەنگی هەورامانی ملۆ ڕاوە.
حەر ئازیزێ حەز بە بەشداری کەرۆ سەعات 4 وەروو بەرەو ئێدارەو ئێرشادیەنە تەشریفش بۆ. پەی ئاما و لوای بەشدارا وەسیلەی نەقڵیە وەرچەم گیریان.
پەنەوازا وچیۆ حەر ئازیزێ تەشریف مارۆ زووتەر هاگادارما کەرۆ با کەس جیا نەمەنۆ.
بەسپاسەوە🙏

#سابیر_عەزیزی


🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🛑ئاگاداری

🟢🔰 زەمەن تێپەڕی و ئێمەی تازەلاوی نیشتمان بە هەوڵ و چالاکییەکانمان توانیمان سەفەرێ بکەین بەرەو قەراخی قوڵاییەکانی بوون و ژیان، هەوڵمان دا بە تێڕوانینێکی جیاواز و بە کەڵکوەرگرتن لە هزرێکی بیرمەندانە، ئاوڕ لە کتێب و چەمکە دەرهەست و ڕۆژەڤەکانی کۆمەڵگاکەمان بدەینەوە.
ئەوا ساڵێک تێپەڕی، ئێمە هێشتا هەناسەی تازەمان پێیە و هاوەڵی ئێوەین بۆ گەشەی زمان و بوونمان...

📣#کومیتەی_تازەلاوانی_ئەنجومەنی_فەرهەنگی_ئەدەبیی_مەریوان بەبۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کومیتەی "هەڤاڵ" ،کۆڕێک بەڕێوە دەبات.

🕰کات: چوارشەمە ۱۵ی پووشپەڕی۱۴۰۱ی هەتاوی کاتژمێر:۱۷:۰۰

🏢شوێن:ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد
هۆڵی مامۆستا قانع

هاتن بۆ هەمووانە.


🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
#ناساندنی_کتێب

📔کتێب: تەنزیلە

🙎‍♂نووسەر: #خاڵۆ_ڕەووف

📃مژار: #تەنز

🏢وەشانخانە: مادیار

🆕بەرهەمی خاڵۆ ڕەووف جەهانی


#مەریوان‌شێعر بەڕۆژترین و بەهێزترین پێگە بۆ بڵاوکردنەوە و ناساندنی شێعر و بەرهەمی نووسەرانی مەریوان و دەڤەری

🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
خەیاڵی چەور


وا بلاک بووم لە ئێکاونتی ژیانتا
چاوەکەم
هەر دەخۆم قورسی کدۆئین و لە تاوا
یاوەکەم
من پەرێشانم بەدووریت،نە بەردەستیت
ونیت
بۆچەتێ نێو بەحری چاوت،ئارەزوی بن
ئاوەکەم
وەک فرەکانسی ڕادیۆیی ئەزرینگێنمەو
گوارەکەت
من بە ڕۆحی خۆم سپاردووە نازەنینم
قاوەکەم
دێمە سەر مەوجی ئانتین و باڵ دەگرمەو،
دێمە لات
تا لە سەرمێزی کافتریا بانگی دوو چا و
قاوەکەم
چەن ڕۆمانتیک وناسک بێ ئەو دەمەی
بانگم دەکەی
گەر وەفات بۆ عەشقم مابێ و بیرت مابێ
ناوەکەم
پێت بڵێم ئەی شۆخی نازار وا لە پێتەختا
ئەژیت
من ئەڕای وەسفی جەماڵت وشەی تازە
ڕاوەکەم
بێرۆ فالۆم کە عەزیزم من خەیاڵی تۆمە
تۆ
با لە دایرکتی چاوانتا هەڵبەسم
هۆنراوەکەم
دڵم بۆ لایک و کامێنتی لێوێ ئاڵت
دەنێرم
گەر ئەدی نێو شەوانت بم وەک تەیارە
تاوەکەم
من لەڕۆحی خۆم ژنەفتم پێی وتم ئەی
قوڕ بەسەر
وا بە لای دەمتا دەچۆڕێ ڕۆن خەیاڵە
خاوەکەم.

#ئاراس_نەسری

🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
#ناساندنی_کتێب

📔کتێب: گۆرانی شینی ژنی چەڵتووکچن

🙎‍♂نووسەر: #عەتا_وەلەدی

📃مژار: #شێعر(#هایکۆی_کوردی)


🆕بەرهەمی کاک عەتا وەلەدی

🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مامۆستا #وریا کوڕی مامۆستا قانێع شاعیری گەورەی گەلەکەمان

🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەریوان‌شیعر
مامۆستا #وریا کوڕی مامۆستا قانێع شاعیری گەورەی گەلەکەمان 🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن. https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
وەسیەتی مامۆستا قانع بۆ وریا"ی کوڕی🔰

وریا سه‌د ئامان دایم وریا به
بۆ هه‌موو که‌سێ چەشنی برا به
نه‌ شێخ، نه‌ سۆفی، نه‌ مامۆستا به‌
ئارەق بڕێژە و ڕوو لە هیوا به‌

ڕۆڵه‌ هه‌رکه‌سێ نانی خه‌ڵقی خوارد
وه‌کیلی سواڵی بۆسه‌ر خه‌ڵقی نارد
بۆ ڕۆن، بۆ شه‌کر، بۆ پاره‌، بۆ ئارد
یاخوا بمێنێ به‌ هه‌ناسه‌ی سارد

چه‌ند خۆشه‌ کوڕم‌ ئاره‌ق بڕژێنی
له‌ده‌شت و ده‌را غیرەت بنوێنی
نانی سه‌پانی خۆت به‌ده‌ست بێنی
ڕیشه‌ی ته‌مبه‌ڵی له‌ بن ده‌ربێنی

چاکی و پیاوه‌تی به‌رمه‌ده‌ له‌ ده‌س
بۆ هاشەوهوشه‌ گوێ مه‌ده ‌به‌ که‌س
وه‌نیه‌ تۆ که‌و بی و ئه‌م دنیا قه‌فه‌س
بڕۆ هه‌ر لایه‌ که‌ ئاره‌زوت هه‌س

ڕۆڵه‌! پیاوێکی ته‌واو پیاو بیت
له‌ناو مێژوو دا خاوه‌نی ناو بیت
بۆگه‌ل‌ و هۆزت ده‌روون سوتاو بیت
نه‌ک وه‌کوو یارۆ شێتی دراو بیت

نه‌ به‌رتیل‌خۆر به، ‌ نه‌ دووعانوس به‌
نه‌ نۆکه‌ر ئاغا بۆ نانه‌‌خووس به‌
نه‌ شێتی کچان نه ‌شه‌یدای لوس به‌
دوژمن به‌گیانی ده‌سته‌ی جاسوس بە

رۆڵه‌ به‌دایم ڕووکه‌ره‌ خوا
هه‌رچی گا کێڵای، نابێ گا بیخوا
نیوه‌ی ده‌س‌ڕه‌نجت، هه‌ر بۆ بێ‌نه‌وا
خۆت ڕسوا مه‌که‌ بۆ کراس و که‌وا

ڕۆڵە! هەر کاتێ کەوا من مردم
لە ناو گۆڕخانە تەسلیمت کردم
مەڕوانە بۆ ئەو ڕەنجە من بردم
مەڵێ من تورکم وەکو تۆ کوردم

هێنده‌ بخوێنه‌ که‌ خوێنده‌وار بی
له‌ناو کۆمه‌ڵ‌دا‌ زرنگ و هۆشیار بی
به‌ناوی چاکه‌ تۆزێ دیار بی
چ له‌ لادێ بی یا خۆ له‌ شار بی

ڕۆڵه‌! سه‌د ده‌خیل مه‌لایی مه‌که‌
ئیشی چاوشۆڕی و ڕسوایی مه‌که‌
درۆ و ده‌له‌سه‌ی خۆڕایی مه‌که‌
خۆت به‌ مه‌حکوومی ئاوایی مه‌که‌

ڕۆڵه‌ هه‌رکه‌سێ که‌ هۆشیار نه‌بێ
بۆ گه‌ل و هۆزی خزمه‌تکار نه‌بێ
ئه‌گه‌ر برات بێ له‌ لات یار نه‌بێ
دڵت بۆ ئیشی بریندار نه‌بێ

ڕۆڵه‌ نۆکه‌ری بۆ ئاغا مه‌که‌
کڕنوش بۆ خانم بۆ کوێخا مه‌که‌
له‌ شێخ و سۆفی مه‌ڕحه‌با مه‌که‌
به‌ درۆ و چاوەڕاو نان په‌یدا مه‌که

رۆڵه‌ ته‌ماکار مه‌گره‌ به‌برا
خۆت بسوتێنه ‌و ببه‌ به ‌چرا
بۆ سوودی هۆزت ده‌س که‌ به ‌هه‌را
درۆ و ده‌له‌سه‌ی ناپیاو دەرخرا

ڕۆڵه‌ عیسایی یا خۆ مووسایی
مه‌چۆ به‌گژیا هه‌ر به‌ خۆڕایی
هه‌تا ئه‌توانی به ‌دڵنه‌وایی
بیهێنه‌ سه‌ر ڕێ، ڕێگه‌ی برایی

چون ڕۆژێ ئه‌بێ که‌ به‌ کارت بێ
بۆ باری شانت که‌ خه‌مخوارت بێ
له‌ خه‌م خواردنا ئه‌ویش یارت بێ
وه‌ک برای پشتی هه‌ر هۆشیارت بێ

ڕۆڵه‌ من داییم نامێنم بۆ تۆ
هۆشت به‌ خۆ بێ، نه‌بی ڕه‌نجه‌رۆ
به‌ هووشه‌ی زۆردار، مه‌به‌ ده‌سخه‌ڕۆ
له‌سه‌ر خوو و ڕه‌وشت پیاوانه‌ بڕۆ

ڕۆڵه‌ من زه‌مان یارمه‌تی نه‌دام
هه‌لێ هه‌ڵ‌نه‌که‌وت بگه‌م به‌ مەڕام
داییم گه‌ردن که‌چ کڕنۆشی سه‌لام
لاره‌مل به‌ر ده‌م ئاغا و مام کوێخام

#مامۆستا_قانع


🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
شێعری "#خوا_لامان_با_لە_کەر"

شێخ حەمە مارف"ی بەردەڕەشە


🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan


#دیوانی_شێخ_حەمە_مارف
کۆکردنەوە: سەیید عیرفان خالیدی

🔰ژیاننامەی "شێخ حه‌مه‌‌مارف" بە کورتی:

🟢- له‌ شه‌شه‌مین ڕۆژی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ۱۳۰٦ی کۆچیی هەتاویدا، له‌ ئاوایی "به‌رده‌ڕه‌شه"‌ی مه‌ریوان لە دایک بووە.
- کوڕی خوالێخۆشبوو مامۆستا "شێخ فه‌تاح"ی "به‌رده‌ڕه‌شه‌"یه‌. دایکی ناوی ئامینه‌ بووه‌، کچی مینه‌عه‌وڵای حاجی بووە له‌ ئاوایی "کانی‌میران"ی مەریوان.
- له‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌ردۆخییه‌ و تاقانه‌ مناڵی بنه‌ماڵه‌که‌ی بووە.
- خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ خزمه‌ت باوکیدا ده‌ست پێ ئه‌کات و بۆ درێژه‌دانی خوێندن ده‌چێته‌ خزمه‌ت زانایانی به‌ناوبانگ له‌ کانی‌سانان، نێ، بالک، ئاڵمانه‌ و پێنجوێن. له‌ پێنجوێن له‌ خزمه‌ت مه‌لا ئیسماعیل پێنجوێنی ئیجازه‌ وه‌رده‌گرێت.
- پێاوێکی زانا، ڕووناکبیر و، تێکۆشه‌رێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و خاوه‌نی هه‌ستێکی شاعیرانه‌ بووه‌... درێژە👇
مەریوان‌شیعر
‌ #دیوانی_شێخ_حەمە_مارف کۆکردنەوە: سەیید عیرفان خالیدی 🔰ژیاننامەی "شێخ حه‌مه‌‌مارف" بە کورتی: 🟢- له‌ شه‌شه‌مین ڕۆژی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ۱۳۰٦ی کۆچیی هەتاویدا، له‌ ئاوایی "به‌رده‌ڕه‌شه"‌ی مه‌ریوان لە دایک بووە. - کوڕی خوالێخۆشبوو مامۆستا "شێخ فه‌تاح"ی…
به‌ شێعر و وتار و بە کردەوە، دژ به‌ خورافات و باوه‌ڕی پووچ هەڵوێستی گرتووە.
- له‌ نووسینی ته‌نز و نوکتە و قسەی خۆشدا ده‌ستێکی باڵای هەبووه‌ و شێعره‌ نیشتمانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نزه‌کانی، به‌ڵگه‌ی روونی پێشکه‌وتنخوازیی ئه‌ون.
- دوو جار له‌ نازناوی ژاکاو که‌ڵکی وه‌رگرتووه‌.
- هەڵبەستی "دەوەن" و چەندین بەرهەمی جوانی‌تری لەم کتێبەیدا بەدی ئەکرێن
-پێنج ساڵ له‌ قوتابخانەدا وانەی وتۆتەوە.
- له‌ ۳۱ی پووشپه‌ڕی ساڵی ۱۳۷۷ی کۆچی هه‌تاویدا، ماڵاوایی له‌ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی ئە‌کا و له‌ نێو باخی خۆیان له‌ ئاوایی "به‌رده‌ڕه‌شه" بە خاک ئه‌سپێردرێ.

🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🛑ئاگاداری

🔰کۆڕێک بۆ یادکردنه‌وه‌ و په‌رده‌لادان له‌ سه‌ردیسی مامۆستا #شێخ_حه‌مه‌_مارف

▪️بەڕێوەبەر:
شۆرا و شاره‌داریی به‌رده‌ڕه‌شه‌

▪️به‌ هاوکاریی:
#ئه‌نجومه‌نی_فه‌رهه‌نگی-ئه‌ده‌بیی_مه‌ریوان
ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی مه‌ریوان

▪️شوێن:
شاری به‌رده‌ڕه‌شه، پارکی بنار‌
▪️ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوون:
ـ01/05/1401 ـ
▪️کاتژمێر: 19


🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
جێژنی قوربان لە هەموو موسڵمانان و گەلی کورد و کوردستان و ئەندامانی کاناڵ پیرۆزبایی ئەکەین
جێژنێک بێت پڕ لە خۆشی و لێبوردەیی🙏🌺



بەڕێوەبەرایەتی کاناڵ

🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
🎵ڕۆژی جەژنە چاوەکانم...

🎤#ئاگرین_دڵشاد

🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەریوان‌شیعر
Photo
🟢جێژنی کۆتایی "هفتە فرهنگی هەورامان"

⬅️مەریوان، باخپارک

یەکشەممە 19ی پووشپەڕ، کاتژمێر 18:30ی عەسر


هاتن بۆ هەمووانە



🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
⬅️زەوی هێندە چەپەڵ بووە، ئاسمان تفیشی تێ ناکا.


🟢پەیڤکاتۆر

#بەیان_ڕۆستەمی


🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
کەوتن.
کەوتنێکی وام بە دەماردا ئەگەڕێ
نەیهێشتووە؛ پەراسووی چەپینمی، بێ‌درز /
ڕێش ئەکەم بەم وشکەدارستانەی تەمەنا...

هەڵوەرینی بەهارانەم / لە عەسری کافەنشینییا
و
مل بە ئێوارە نادەم
بە ئێوارانی بێتاقەتیم
پێئەکەنن شەوگار
شەوگار نازانێ
چەن هەنگاوم لێ بەجێماوە
لەم پێیانەڕێی چاوەنۆڕییەدا
بەڵێ
هێندەی ڕێبوارێکی غەریب
لە شەقامێکی شەکەتدا
بەتاڵم لە بزە
و
پڕم لە نەگەیشتن هێمان...


منێک، بیست و دوو پەڕەی ڕەش و سپیم پێیە
بۆ دەفتەری ئەم ناتەباژینە
و
کەچی
" لە ئەلف و بێ ناگەم"...

کوێرن بە هەڵفڕینم
چی دارەتێلی ئەم گۆڕەشارەیە
و
کوێرم لە ئاسمانی خۆم...

غەریبیم لێ ئەتکێ
لەم ژوورەما
کە وا دایکوتاوە هەناسەم
و
فڕم نییە بە بۆنی
ئەو گەنمەجاڕی خۆشییەی
چاوەڕێم بوو و چاوەڕێی هەم...

منێک، سەدان هێشتا ناتۆرەمن
دەیانیان قەرزارم بە دایکم

بە دایکم و ئەو ژەمانەی "نان و چێشت"
نازانمێکی کردبووە زارەوشەی

بە دایکم و ئەو خەمانەی هەڵنەڕێژران، نەبا نوقم بین

بە دایکم و ئەو دەمانەی
ورده بەزمێکی ئەکردە هەتاو
بۆ گوڵی قاڵییەکانی ماڵەوە...

لە چ ڕیوایەتێکدا خۆم هەڵبواسم
تا سەردەم، گۆچان بە "نەبوونم" فڕێ دا؟

چەندە لەگەڵ سییەکانم بدوێم
تا هەوا ئەو قاس هەست بە هەناسە سواریم نەکا؟

بە شێنەیی
وا گێڕانەوە دامئەگرێ
و چارەم بە "ئێکانتێکی پەسوۆرد لەبیرچوو" ئەنووسرێ
بە ڕوانینم!

ڕوانینەکانم بشێوێنە
خۆ بە تۆ نەبێ
سوێندم چەواشەیە/
خوای شیعرەکان
شیعری شیعر

شایەت بن بە پیت بە پیتی "وجوود" لەم کەونە
بەو زمانەی دایکانە خۆشی ئەوێین
و پشتمان لێیەتی - تێیەتی!

لەم کەوتنانەدا
وشەم کراوە بە شکێنەری ڕۆحەئازار!
ئەو چوار پیتەی هەزار ڕەنگ
کە ڕۆحم پێیان نەبێ
نووساوە دەنگی...


#پێشەوا_پەرتەو



🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🔰زامێک و چەند ماڵئاوایی


زوانم لاڵ
ئەگەر لایەکم لە بناری ئەم ئێوارانە جێ نەمێنێ
ئەگەر ڕێگاکان نەچنەوە سەر بانە و
ئەم قەتارە لە دەرەنجامدا نەگەیێتە کۆتایی،
مەجبورم بنووسم؛
هەرچێ دیت وەچەم شی نەسەفەردا
هەرچێ دیت
شەوێک بوو
درەنگ بۆ خواحافیزی و کاتژمێرێک سەرخۆشی
ناوەخت بۆ دیتەنەوەی خۆم
لەو ئاوێنانەی بە ڕابردوومدا هەڵواسراون و
زامەکانم بۆ دووبارە ئەکەنەوە.
گوێم کە ئێستە
بۆ بیستنی ئەم گۆرانییە نادیارە کەڕ و کاسە و
پێم کە بۆ ئەم سەفەرە ناڕوا و یاس
من کە باوکم لە شەوێکی زەخمیدا جێ دێڵم،
مەجبورم بڵێم خواحافیز!
خواحافیز!
کە ماڵت لە وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوینە و
هەموو بەیانییەک
لەوانەیە بۆمبێک لە شەقامەکەتان داکەوێ
شێعرێکم لە گۆڵدانی بەر پەنجەرەکەت بۆ بەجێ هێشتووی
مزگەوتێک لە نۆستالژی و نوێژەکانم
سەرێک بۆ سەودا
لاشەیەک بۆ تەنیایی ...



#فەرشید_ڕۆستەمی


🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
🎵لەو ڕۆژەوە لەو ڕۆژەوە...

🎤#مەرزیە_فەرێقی


🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
#دوو_بە_دوو


چاوەکەم کەی بێ زەمانێ زوو بە زوو
دابنیشین بێ غەمی دڵ، دوو بە دوو

وا بە تۆ موشتاقە چاوم، هەر وەکوو
گوڵ بە ئاو و لێو بە چایی و کچ بە شوو

گەر دەپرسی چۆنە ئەحواڵم! عەزیز
دوور لە تۆ باوی نەما، وەزعی بە ڕوو

ناکوژێتۆ ئاگری دووریی بە شین
موشکیلە بکوژێتەوە، ئاور بە فوو


#مامۆستا_ناری

🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئێمە کە دەستمان لە حافزەی کڵاوێکا جێ دەمێنێ ،
چلۆن دەرک بە دابڕانی سنوور دەکەین!؟ حەقیقەتێکی بۆشە دابڕان ،
بۆ هەڵکردنەوەی باڵی فڕین و گمەی مناڵی،
دەرفەتی کۆتریمان لە ئاسمانی کام نیشتماندا بگیرسێنینەوە !

ئێمە،
گەنمجاڕەکانمان فرۆشت؛
تا چۆلەکەکان پەنا بە دانەوێڵەی دراوسێیە شواڵ پیسەکان ببەن.

ئێمە،
خیانەتمان بە باکرەیی کچە شەرمنەکان و
بێدەنگی چیمەنەکان کرد
کە پەی بە شانەی خۆشەوستی نەبەن..


#حەمیدە_بینەندە(هۆنە)


🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/09/30 13:29:47
Back to Top
HTML Embed Code: