Telegram Web Link
Audio
📘

📚شێعـــــر:
#پ_ڕ_سایدا

🎧بەدەنگی:
#سایدا_قادری
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەنـــــــووسم
بۆ ئـــــاو و بــــــاران
ئەمدا لە بەردە باران

دەنــــــــووسم
بۆ دار و چیـــــــا
ئێمزایی سێدارەم بۆ ئەدا

دەنــــــــووسم
بۆ عەشق و ئەوین
حۆکمی شەرع
وبەندی ئەوین

هــــــاوارم کرد
ئەی بۆ چی بنووسم؟
ئاماژەی دا
سپاسنامەی بۆبنووسم.

بەڵام من
هەر ئەنووسم بۆ غەمی نان
دایکی هەژار
باوکی نەدار
کۆڕی کوڵ لە بار
کچی لێو بە بار
دار و بەرد و
شاخ و دۆڵی غەم بار

با بمدا لە دار
یاکوو سێ دار
بەردە بارانم کات
و بمنێتە خاک.

بەڵام
هەرگیز
سپاسی ناکەم
زاڵمی نـــاپـــاک.

@Henaristani_Bedengi
📘

#کۆبانی

بە کاتی کۆبانی
سکاڵای "بێکەس"م
هێنایە خوار !
دوو مانگ
خوێندم بە هاوار !
لە دوای هەر نوێژێ
لە خۆرەتاو و لە نزار
بەڵام، لە خەونیش نەهاتە گوێم
وڵام و هەواڵ!
بەکاتی ڕیفراندۆم
لەنێو شەقامی تەنیایی
گەورە پیاوێکم بینی
بە گومانم، فریشتەی خودا بوو !
وڵامی نامەکەی هێنابوو!
ڕۆێشتە سەر سندووقی چارەنووس
کورتە نامەکەی نیا سەر دڵی
وڵاتی چاوەڕوان
"باس مەکە لە نیشتمان!"

***

ئێستا لە هێرشی
دوژمنانی بۆگەن
بۆ سەر ڕۆژئاوای دەگمەن
قەڵەمم گرتە دەست
بنووسم...
ئەرێ ئەی بێ هاوتا !
بۆ کوردی بێکەست
هێناوە عەرزا؟
بۆ مەرگ و دابڕان!
ئەنفال و دەربەدەری لە
مەڵبەندی پڕ قەیران؟!


***

ناکاو،
قەڵەم دەفتەری دڕی !
پرسیاری بڕی!
لە شەوچرای پیت و وشە
لە دەلاقەی خەیاڵ فڕی
نێو ئاسمانی هیوا
بوو بە چەک و
خۆی خستە سەر شانی
کچ و ژنی "ڕۆژئاوا"


پ . ڕ (#سایدا)


@Henaristani_Bedengi
ساڵیادی
کۆچی هەتایی مامۆستا جەلال مەلەکشا




https://www.tg-me.com/Henaristani_Bedengi
Audio
نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ
نەچم، شەرت بێ، هەتا ئەم خوارە بێ تۆ

دەروونم خاڵییە، وەک نەی دەناڵێ
هەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆ!

بیناییم کوێرە، هەڵنایێ بە ڕووی کەس
موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ

هەموو ئەعزایی ناڵینم دەناڵێ
سەراپام میسلی مۆسیقارە بێ تۆ

قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکەت
شەرابم عەینی ژەهری مارە بێ تۆ

لەکن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من
لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ

لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ

هەتا تۆم ئاشنا بووی، ئاشنام بوون
ئەمێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆ

هەموو ڕۆژێ لەتاو هیجرانی ئەمساڵ
تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ

لە حەسرەت سەروی قەددت چاوی نالی
دوو جۆگە، بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تۆ

شێعر: #نالی
خوێندنەوە: #باست_حەمە_غەریب



https://www.tg-me.com/Henaristani_Bedengi
Forwarded from اتچ بات
نەنە سانیە


  لە مناڵیما هەر وەخت دایە گەورەم ، نەنەی باوکم، بهاتایەت بۆ ماڵمان. من هەر چی چتمە تەحتێڵ ئەکرد و دەسم لە ئەو بەرنادا. نە دەرسم ئەخوێند و نە جواو دایکم ئەداوەو
دایکم ئەرکی فرە بوو و هەمیشە مێماندار بوو، من لەو وەختگەلە کارم ناکرد بۆی و ئەویش بە حورمەت نەنەو هیچی ناوت، خولاسە بێ خەیاڵ هەر چی چتە ئەوام.
نەنەم  ژنێک پڕ لە حەکایەت و وشەگەل ئەردەڵانی بوو لە زەمان خوەیا سالار ژنی سنە بوو و  سوجای بە زەریفی  خوەی درووس ئەکرد. ئیسە کە فکر ئەکەمەو ئەزانم مناڵی و هار و هاجی من و براکەم 
چەنێ سەرقاڵی دایکمی فرەتر کردوێت و نەنەیش ئاسی بووێت.
عادەتم بوو هەر شەو تا حەکایەتێکی بۆم نەوتای نەمە هێشت بخەفێت کارم بوو بە ڕوانین لە ڕەفتار و سەکەنات ئەو  گوێچکە دانن بە قسە کانی.
بەینێک بوو هەرچی شەوە یەک حەکایەتی بۆم  ئەوت. هەر چی ئەم وت: ئەمە خۆ وتگتە و ئەزانم . چتێک ترم بۆ بێژە. جواوی ئەمە بوو" نە ڕۆڵە گیان کەی ئەمەمە وتگە. دیارە خاس گوێچکە نایت" و دوارە هەر ئەو حەکایەتییە ئەوتەو و منیش خاس کوێچکەم ئەداو ماتڵ چتێک تازە بووم  وەلێ هەر ئەوە بوو.
تا شەوێک داوای حەکایەتم لێ نەکرد و خەفتم. حەوسەڵەم نەو گوێچکە بەم بە چتگەل تکراری.
چەن شەو تریش هەر وا نە ئەو چتێکی ئەوت نە من!
تا ڕۆژێک قاوی کرد لێم و وتی: " چەس شەوگەل وەک جاران داوای حکایەتم لێ ناکەی و سبحگەلیش بێ سڵام و سەڵوات تیت و ئەچی"
تواشایم کرد و وتم:  نەنە! حەز ناکەم چتێک وا ژنەفتگمە دوارە بژنەفم. خۆ حەکایەت فرە ئەزانی بۆچە هەر ئەو دانەمە بۆ ئەیژی!؟
پاڵی دا بە پشتییکەو و ئیسکانە چاییەکەی نیا بەر دەمی و وتی: " خاس، فرە خاس؛ وا دیارە هێشتا خاس گوێچکەت نەداگە؛ بێرەو با دوارە بێژمەو بۆت."
  من وتم: دوارە؟
وتی: " ئەرێ دوارە تا تۆ نەچیتەو سەر کار و بار خوەت هەر ئەم حەکایەتتە بۆ ئەیژم." تازە دوو قەرانیەکەم دا کەفت . وتم: نەنە!
وتی: چەس درۆ ئەکەم، هەر بە دەورخوەتا ئەخولیتەو، نە مەشق و نە کار و ...!
ئیتر هیچم نەوت بە ئەسپای هەڵسام و چوومە سەر کیف مەدرسەو  کتێو و دەفتەرم دەرهاورد. زانیم  ڕاس ئەکا ئەو هەر وەخت تێ بۆ ماڵمان من  دەسم لە کار و دەرس بەر ئام و بێ خەیاڵ خوەم ئەوم.
ئەیسە هەر وەخت فکر ئەکەمەو بە ڕەفتارەکانی تازە ئەزانم بێ ئەوەی بزانێ ڕەوانشناسی  چەس؟ چەنێ عاقڵ و تێ گەی بوو چەنێ چتی ئەزانی و لە وەخت خوەیا بە کاری ئەبرد،
هەزاران داخ کە ئێمە  لە ئەوان ناچین. کتێوەکان مەدرەسە هیچیان فێرمان نەکرد لە  ڕەفتاری درووسیش دوورمانیان کردەو، ئەونە سەرقاڵی چەرخی چەپ بووین ڕاسیمان لە بیر چوو
ئەویش ڕاسی و درووسی گەورەڪانمان کە هەر کامیان میللەتێ بوون و
کەس  ناتوانێ جێگەیان بگرێتەو...

ئەیسە کە خریکی نووسینی ئەم بیرەوەرییمە و دڵم تەنگی ئەو ڕۆژگەلەسە خوەیشم سەرزەنش ئەکەم
بۆچە دەرفەت کەم تێرم بۆ بوونم لە  لای دایک و باوکم و ...؟

نە ئەرکی دایکم هەس و نە مێمانی ئەو  نە سەرقاڵی ڕۆژەکانی ئەو ، وەلێ چۆن سەرەنجم نەدا، چۆن سات و کاتەکانی بەش ئەکات و بە گشت لایەک ئەگەی؟ بۆیە کەمم هاورگە و ماگمەسەو




پ.ڕ.سایدا


https://www.tg-me.com/Henaristani_Bedengi
لە بەر تریفەی نیگایەکی سوێردا
پڕ بووم لە کراسی دایکم و
بە شەرمەوە باڵام کرد
نە تۆبەی تاریکی و
        نە دوعای  بێعاری!
نەیانتوانی
لەعنەتی ترسم لێ
                  دوور بکەنەوە...



پ.ڕ.سایدا



@Henaristani_Bedengi
هانی - ڕۆحی هەتاو
ملوانکەی شین
چەند دەترسم
لەم شارە ترسەنۆکەدا
کە هەنگاوەکانمان دەشمێرن و
سێبەرمان دەسڕێنەوە
بوومەڵێڵی چاوت ون کەم
چەند دەترسم
ئەرخەوانی  دڵم
سێدارە بدرێت
بۆ تەرمی فەرامۆشی
لە زیندانی ترسدا....


پ.ڕ.سایدا


@Henaristani_Bedengi
هاتن و نەهاتن....


#مەحوی:

دڵم دەرهات و تۆ هەر دەرنەهاتی
نەهاتی، هەر نەهاتی، هەر نەهاتی



#نالی:

گوتت: نالی! ئەتۆ بمرە ئەمن دێم
خودا کەی بێ، خودا کەی بێ، خودا کەی!



#کوردی:

لە پاش چەند وەعدە قەت جارێ نەهاتی
ئەمیش بۆ من نەهاتی بوو، نە هاتی



#حاجی_قادری_کۆیی:

هەموو عومرم لە ڕێی هات و نەهاتی
بەسەرچوو ئەی ئەجەل! هەر تۆ نەهاتی



#سابیری:

سەد نەهاتی هات و سەد هەیهات، هاتی تۆ نەهات
ئاخ لە جەور و زوڵمی یار و تالیعی غەددارەکەت



#وەفایی:

ھەر چاوەنواڕم کە کوتت دێم و نەھاتی
یاڕەب مەدەدێ! سالیکی ڕێی ھات و نەھاتم



#مەحوی:

ئەو نەھاتن: دەردە، داغی ئەو نەھاتن: دەردەھا
کەس بە دەردی من نەچێ، وەک من نەبێ تووشی نەھات



#عەبدوڵڵا_زێوەر:

نەھاتیمە کە وەعدت دا نەھاتی
سپی بوو، کوێر بوو چاوی ئینتیزاری



#ئەخۆل:

ھەر دوو چاوم کوێر بوو ھێند گریام لە ھیجرت بێ ڕەحم
ھەر نەھاتی وەختە بمرم جان فیدای جانت ئەکەم



#ناری:

بۆ وەفاتم، گەر وەفایێ کا بە ھاتن، یەک نەفەس
لازمە دەستەودۆعا بم، تا ئەبەد من بۆ وەفات



#هێمن:

شەوێکی چاوەنواڕت بووم، نەھاتی گیانەکەم، ویستت
منی دڵ ناسکی شاعیر بگێڕم ماتەمێکی تر



#مەولەوی:

نەهات و نەهات دڵ ماتەن ئیمشەو
ئەڵبەت شنۆی شەو بەراتەن ئیمشەو



#مەحوی:

وتی: قەت وا مەیە، من واوە ھەر دێم
نەھات ئەو وا قەت و من واوە ھەر چووم



#حەمدی:

تا نەھاتی نەھاتم بوو کە ھاتی کەوتمە ھات
جا بڵێم حەقمە بە ڕێگەی ئێوە ڕێی ھات و نەھات

ڕۆژی ئێمە ھەر لە ڕێگەی ئێوەدا ئاوا دەبێ
ھەر لە ڕێگەی ئێوەدا ئاوا دەبێ ڕۆژێ ھەڵات



#وەفایی:

کوتت: دێم و نەھاتیە سەر گرفتاری سەری زولفت
لەگەڵ بەختی سیا چ بکەم؟ دیارە خۆ نەھاتی من!



#ناری:

موحتاجی نیگاه و نەزەری میهری کەسێکم
ھەمزمان و نیکتەزان و میهرەبانم بۆ نەھات؟



#کوردی:

دڵ دەسووتێ چین بە چین دەشکێتە سەر یەک وەک فەنەر
خاوەنی ڕووی ئاتەشین و زولفی چین چینم نەھات



#ناسر_حیسامی:

بە ئەسپایی تەمەن ڕۆیی، نەهاتی

بەهاری عەهدی خۆشبۆیی نەهاتی

وتم هەر هێندە بتبینم کە بێژم:

"گرانە دەردی بێ تۆیی"، نەهاتی!



#ناسێح_ڕەحیمی:

بە یادی تۆ تەمەن ڕۆیی، نەهاتی
شەمیش گریا گەشەی شۆیی، نەهاتی

بزانی یا نەزانی خۆشەویستم
[ گرانە دەردی بێ تۆیی ، نەهاتی ]



#ناری:

گیان بە ئیستیقبالی بۆ سەر لێوەکەم ھات و نەھات
بوو بە شیوەن شادمانی، ڕۆحی من ڕۆژی مەمات



#وەفایی:

ھەر چاوەڕوانی قەدەمی تۆم و ئەگەر دێی
زوو بێ نەفەسی ئاخرە، ڕۆحم بەفیدات بێ



•┈┈•🍁📚•┈┈•
@goli_narges
•┈┈•🍁📚•┈┈•
شعیب کریمی - هوالو مرگیم
@ey_elahe_naz
چاوەکانت کۆک ئەکا سازی خەمم
لێ ئەدا پەنجە لە چەنگی ماتەمم
دا وەرە ساتێ لە خەمخانەم بژی
با بزانی چەند گەشە گۆڵپەی شەمم



.ڕ.سایدا

@Henaristani_Bedengi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
@Henaristani_Bedengi




سەمیرای عەزیزم، یەک دنیا سپاس
بۆ هەست وخەڵاتی جوانت
تو خودا ئەی هەستی شێعرم، تاڵ مەبە و داوا مەکە
مانگی حوسنت هاتە دەفتەر،  دەرفەتم ساوا مەکە 

من لە داوی تاوی عەشق ومەشقی بێ عیرفانەکەت
حوکمی شەرعم هابە دەستەو، زاڵ مەبەو حاشا مەکە

گەر لەبەر دەرگای وشە و خامە و کتێبی باسی تۆ
کینی قازی لەت لەتم کا، بمکوژێ تۆ لا مەکە

ژین بەتاڵ وحاڵ تاڵ و دڵ مەکۆی زامانی کۆن
لێم دیارە دەردی کاری ،مەرگی من ئاوا مەکە

مەجلیسی فتنەی ڕەقیب و بەزم و تانەی  هەر دەمت
من دەکا مەنسووری دەوران، حاڵی دڵ مانا مەکە

ڕێ بەرەو تەنیایی ئەمبات و ڕیازەت بێ وچان
سۆفیە هەستی دەروونم، عاشقان ڕیسوا مەکە

گەر لەئەم ڕێگا  نەماموو  سەخڵەتی ژینم بڕی
چۆن لەعەینی ناوی ماوم، نرخی قاف سەودا مەکە




.ڕ.سایدا



@Henaristani_Bedengi
حسن زیرک/مەقام واران...(كانال شهر سنندج) حەسەن زیرەک مەقام ۆاران…
كانال شهر سنندج Sharsna@
هیواڪانم
سەر هەڵنادەن لە هێچ وەرزێڪ و
ئاوارەی نێو ڕۆژ ژمێرەڪانم
لەمەو بەدوا
خەو بە دڕێژترین
جاددەی جیهانەوە دەبینم
کە هەڵواسراوە بە هەنگاوەڪانم...


📎.ڕ.سایدا


@Henaristani_Bedengi
Audio
🔆 سەربازی ون


#تاھیر_خەلیلی
#عەبدۆڵا_پەشێو

کە وەفدێ
دەچێتە شوێنێ
بۆ سەر گۆڕی
سەربازی ون
تاجەگوڵینەیەک دێنێ
ئەگەر سبەی
وەفدێک بێتە وڵاتی من
لێم بپرسێ  
کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟
دەڵێم: گەورەم!
لە کەناری هەر جۆگەیێ
لە سەر سەکۆی هەر مزگەوتێ
لە بەر دەرگەی
هەر ماڵێ
هەر گڵێسەیێ
هەر ئەشکەوتێ
لەسەر گابەردی هەر شاخێ
لەسەر درەختی هەر باخێ
لەم وڵاتە
لە سەر هەر بستە زەمینێ
لەژێر هەر گەزە ئاسمانێ
مەترسە کەمێک سەر داخە و
تاجەگوڵینەکەت دانێ.


@Henaristani_Bedengi
2024/09/23 02:28:00
Back to Top
HTML Embed Code: