Telegram Web Link
ئاااااااااخ نیشتمان!
ئه‌ی بێوه‌ژنه‌ به‌دبه‌خته‌
چاوسه‌وزه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست!

شووت به‌ هه‌موو وه‌رزکان کرد!
شووت به‌ هه‌موو ڕه‌نگه‌کان کرد!
شووت به‌ هه‌موو ده‌نگه‌کان کرد!
شووت به‌ هه‌موو بۆنه‌کان کرد!

به‌ڵام
هه‌موو ده‌ستیان بڕییت..
به‌ڵام
هه‌موو ده‌ریانکردیت..

شیرکو بێکەس

@kiwmars
بۆ درەخت باسی کۆچم کرد
پاییزی نووسی....


#سایدا


@Henaristani_Bedengi
در شهر؛
شاعری دیدم
کە دنبال خودش می‌گشت،
چقدر برایم آشنا بود!



پ.ر.سایدا


@Henaristani_Bedengi
وشەیڪم داگرسان
دەلاقەیەڪ بوو بە پەپوولەو
لقێڪ بوو بە دارستان و
پیاوێ ماندوو لە مانەوە
هەڵفڕی بەرەو نادیار...



پ.ڕ.#سایدا



@Henaristani_Bedengi
بۆ تۆ باسی ئەو پەنجەرانەم نەکرد؟
کە بەربەیانان لە گەڵ خەیاڵی شەکەتەوە
لە شەو دەهاتنەو بۆ نائۆمیدی
بۆ تۆ باسی ئەو سنوورانەم نەکرد؟
کە هەر ڕۆژ لە سفرەوە بۆ هەزار و
لە هەزارەوە بۆ بێ سەروشوێنی دەڕۆیشتن
تا باوەش بە تەنیاییدا نەکەم و
هەناسە نەچنم بۆ سینگم
بۆتۆ، باسی ئەو گوڵەبەڕۆژانەم نەکرد؟
کە لە تابلۆی ژوورەکەمدا
پشت بە حەساری ڕێگاکان
هاوینیان دووپات دەکردەوە
بۆ مەزرای خۆشەویستی
تا گەڵا گەڵا نەوەرێم و
بزانی لە نێۆ ئەم گۆماوەدا
کە دەستم بەر نابێ لە تۆ
هەر بێکەس ماوم و ئەم ساڵانە ئەپێوم:
ئە ساڵانە کە چاوەڕوانیم
نەگەیشتە سەرشانی گەیشتن و
هیچم بۆ نەکرا
ئەم ساڵانەکە ڕێبواری بێداری بووم و
هێچ خەونێ نەهاتە چیای چاوم
تا بۆ ساتێ بتبینم
ئەم ساڵانە کە ئەرخەوانی هەستم
لە ترسی لۆمەدا، گیانی سپارد بەبێدەنگی؛
بۆ تۆ باسی چیم نەکرد؟
شەقام وکووچەو دەلاقەکان، باش دەزانن
کە سێبەرت هەر ئێوارە بە دەم باوە
بە دواما ڕێ ئەکەوێت و بەرەو نامۆیی ئەمبات
باش دەزانن کە تەرمێ لێو دووراوم
کە ئەفسانەی هەبوون بەقاچاخ دەبەم بۆ نەبوون؛
تا ئیدی هیچ ئەوینێ نەڕواتە سەر زمان و
هێچ هەستێ
خۆی هەڵنەواسێ بە لقی متمانەوە...
پ.ڕ.سایدا
@Henaristani_Bedengi
تۆ باش مەزانی جە دووری دوور بۆ
هەر سات وە حاڵێ هامدەم حوزوور بۆ

ئیسە دڵ مەشغووڵ دنیای پڕ گەردەن
هەم من جە یاد برد هەم وێش گوم کەردەن


پ.ڕ. #سایدا

@Henaristani_Bedengi
قەسەم؛
بە ئایەتی دەروون
به هەر چی وا لە ناخەوە
حەشار ئەدا خەمی
نەبوون...

پ.ڕ.#سایدا


@Henaristani_Bedengi
ڕابردوویەک بێدەنگم
سەرم هەڵوەدایە؛
دڵنیا بە ڕۆژێ
هەموو نهێنییەڪانی
ڕێگە نەدراو
هەموو هەستەڪانی
لە دڵ دەرکراو
بە ناسناوی پیاوانە
لە دەلاقەی شێعری" حەوتەنامەیەک"
بۆت دەنووسمەوە...


پ.ڕ.#سایدا

@Henaristani_Bedengi
🎀
سێبەری یادەکانی...
#سایدا
.
.
شعر: خاتوو په‌ره‌ستوو ره‌حمانی (سایدا)
@sayda.55
دکلمه: دیاری آریان
@dia.artlife
.
شەو چلەی 1402پیرۆزتان بێت.
.
.
#شعر #شعر_نوشته #شعر_خوانی #شعر_کوردی #شعرعاشقانه #یلدا #شب_یلدا #شه‌و_چله #چله #یاد #سایدا #سێبەر
https://www.instagram.com/tv/CXty6nPJctBSHAS9h1y4mjstht7bCRV8xjW_j80/?igshid=MTc4MmM1YmI2Ng==



@Henaristani_Bedengi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شێعر: .ڕ.سایدا

دیکلەمە : مامۆستا هیوا ئەسەدی




@Henaristani_Bedengi
پیامێک بۆ ئەم شێعرە👆👆👆


هەزار هەزار ئافەرین بۆ هەستی شاعیرانه و خەیاڵاوی خاتوون پەرەستوو
ئەمن #یەکەم جاره شێعرێکی پەرەستوو خانم گوێ لێ گرتووه.
به ڵام له شێوەی داڕشتن و دەربڕینی مەبەست و بەکارهێنانی وشەی  ڕەسەن و نازک خەیاڵی و  .... چاک دەزانم ئەم خۆشکه هۆنەرمەندمانه چەنده خۆی به شێعری کوردییەوه ماندوو کردووەو  چێژی وەرگرتووه، هەستی شاعیرانەی خۆی به ئەم  عاسته گەیاندووە.
دەس خۆشیان لێ دەکەم و هیوای سه ربەرزی و سەرکەوتنم بۆیان هەیه.
#سڵاوی ڕاسپاردەی ئەمن وەکو هۆگرێکی شێعری کوردی پێ بگەینن .
بەڕاسی شێعرەکەیان له عاستێکی بەرز وبه نرخ و سەرکەوتوانە دایه.
ئەمن له شێوه داڕشتنەکەدا بۆ چەن چرکه بیرم چوو بۆلای شێعری تازه ئاشنای #ئەحمەد بازگر
به ڵام لەو شێعرەی ئەحمەد بازگردا
شاعیر باسی ژیانی سەخڵەت و پڕ لە مە ترسی پێشمەرگایەتی و هەوراز نشینی؛ ئه و ڕێگا دژواره  دەکات  له کاتێکدا #پەرە ستوو خان لەم شێعرەدا له گۆڕەپانێکی گەوره و بەرینی فەلسەفییدا، باسی پیاسه و هاوڕیی و یەک گرتوویی وهاودەردی مرۆڤ  دەکات.
باسی سنووره دەسکردەی مادی و مه جازییەکان، باسی تەنیایی و جیابوونەوەی ناحەزی ئینسان دەکات  و به ڕاستی مەبەستەکەشی به جوانی ڕاگەیاندووە.

ده تۆانین بڵێن ئەم شێعره شێعرێکی
سەربەخۆیه و شاعیر زمانی خۆی دۆزیوەتەو  پێنووسێکی تایبەت بە خۆی هەیە.

"هیوام سەرکەوتنیانە"


مۆهەندس یەحیا سەعیدی


@Henaristani_Bedengi
له‌ داوێنی ئاربه‌باوە ژمارە٤۳.pdf
2.8 MB
بەفرانباری۲۷۲۳


شێعری:

"باسی هیچ مەکە"

پ.ڕ.سایدا

لاپەڕەی ۳


@Henaristani_Bedengi
باسی هیچ مەکە
نە مانەوە!
نە ڕۆیشتن!
نە جەردەی خەونەکان...؛
من، بەر لە گەیشتن
قاچم شکاو
دیلی نەهاتێکی قووڵ بووم
 کە دیو بە دیوی
دڵم دەپێوێ

باسی هیچ مەکە
ئەم دنیا سەرشێتێکی بێ‌ناوە
کە ناکەوێت و
زڵمی بە پاوە هەڵواسراوە
نە تۆ !
نە پەنجەرە!
نە  ژووری لاڵم
نەوێران دەستی هەرا
گرێ بدەن بە بێدەنگی و
من دەر بهێنن لە  پارادۆکسی خۆم
ئەم دیلستانە
کە کورسی بە کورسی
قیبلە دەگۆڕێی و
زامی پەرێشانیم دەکاتە
پەنجەمۆری ڕیسواییم
بۆ من ڕاگیر ناکرێ

باسی هیچ مەکە
من لە پاییزاندا
دەوەرێمە نێو خەیاڵ و
لە سەر گۆڕی شێعرێکی ناتەواودا
تێکەڵی مەرگ دەبم
تا سەری داهۆڵەکان دانەکەوێ و
بۆ هەمیشە
         مەزرایەکی ترسەنۆک بمێنم...


پ.ڕ.#سایدا



@Henaristani_Bedengi
هاوڕێیانی هێژا

🌹شەو چلەتان پیرۆز بێت🌹


@Henaristani_Bedengi
Forwarded from عکس نگار
▫️ خەون بە درێژترین
جاددەی جیهانەوە دەبینم
ڪە هەڵواسراوە بە هەنگاوەڪانم...

                   ٭٭٭

کتێب فرۆشییەکانی شار بە لایەک، "فەرهەنگ" بە لایەک؛ جیا لە فەزای دڵنشین و جیاوازی و بیرەوەرییەکانم وا لە وەختی کرۆنا تەک قوتابییەکانما ئەچووم، حزووری "نادیا" لەینا جیاوازە؛  هەستێکی تایبەت بە خۆی هەس، کەنیشکێکی شیرین و باسەواد.

لەم ڕۆژگەلە بە بیانووی لە دایک بوونم و دیاری بۆ خۆم سەندن لە لایەن خۆم و بنەماڵەوە، چووم بۆ ئەوێ.
ساڵهاس خۆمم فێر کرگە، قەدردانی خۆم بم و هۆشم بە دەروونی خۆمە‌وە بێت. ڕۆژە تایبەتەکانم لە یاد نەکەم و ڕێزی بگرم.
چۆن ئەزانم تەنیا کەسێ لە تەکما تێ بۆ ئەو دنیا هەر خۆمم و ئەشێ لێرە و لەوێ شەرمەندەی نەوم.

                     ٭٭٭
تا چوومە ناو، نادیا وەک هەمیشە بە ڕووخۆشییەوە هاتە پێشوازم و باوەشم پیاکرد و کەمێ تاسەم لێ شکیا.

ئەحواڵی ئاغە خەشایارم پرسی، وتی: لە شارا نییە.

وتم: پەس خوەت ئیسە ساحێو ماڵی...
چوومە بەشی کوردی کتێوخانە. بەداخەوە وەک هەمیشە کتێو کەمی بوو، دوای سەرەنجێ فرەو و هەڵگرتنی دەیان کتێو، کتێوێکم هەڵبژارد و پرسیم: نادیا گیان، کتێو تازە چەتان هەس و پێشنیارت چەس؟
وتی: بۆ کێتان گەرەک و چ کتێوێ بێت؟
وتم: بۆ خۆم گەرەکە.
وتی: مەگەر بچی بۆ لای ژیرا
کتێوەکەم سەند و دوای ماڵئاوایی چووم بۆ ژیرا...
ئەینەیش دوو قەفەس کوردی بوو، کە کتێوێکم سەند.
کتێو فرۆشی شار و سەرویش چووم بەڵام ئەو کتێوەی وا من گەرەکم بوو پەیام نەکرد.

ڕێگەی کتێو فرۆشی نالیش دوور بوو  هەوایش ڕوو بە تاریکی ئەچوو.

خیابان قەرەباڵغ بوو. بە بۆنی شەو چلەو دووکان و بازاڕ پڕ بوو...
لە تەک خوەما بیرم ئەکردەو:
بەم شلۆقییەو، هەر کاممان تەنیاین و دەروونی خۆمان ئەپێوین. هەر کەسێ بە جۆرێ جیهان بینی خوەی درووس ئەکات.
جیا لە کەلتوور و جوغرافیا و یاسا، ئێمە ئەتوانین ڕێگای درووس هەڵبژێرین.

ڕەنگە شێوازی من بۆ ژیان بە دڵی فرە کەس نەوێت و هی ئەوانیش بۆ من هەڵە بێت! بەڵام لەم دنیا بێ تاوانە، شەو و ڕۆژ بەیەکەو سەر ئەکەین و بە یەک دەبینە مرۆڤ کە واسە ناوێ یەکترین بە بۆنی ڕوانگەی خۆمانەوە، بڕەنجێنین.

                   ٭٭٭

بەر لەوەی کتێوەکان بنمە ناو کتێوخانەکە، حەساوی بۆیانم کرد و وتم: ئەم ماڵە کە هاتگن پڕیە لە وشەو شێعر و مووسیقا...

ڕەنگە بۆی چێشتخانەکە عەزیەتتان کات،
ڕەنگە بڕێ لاپەڕەتان پرشەی چێشت بگرێ،
ڕەنگە بڕێ جار تەک خۆما بتانوەم بۆ دنیای نهێنی خۆم.

ڕەنگە بڕێ جاریش لە بیرم بچن و ساڵێ زیاتر تۆزی سەر سینگتان نەسڕێمەوە...

کتێوەکانم نیا ناو کتێوخانەکەم و
چوومە خزمەت حەزرەت مەولەوی
بە خوێندن چەند شێعرێ و شەکەتی ئەو ڕۆژەم بە دەر کرد.



.ڕ.سایدا
۱ بەفرانباری ۲۷۲۳

سنە

@Henaristani_Bedengi
"من لە وانەی ژیاندا
زۆر شت لە قوتابییەکانم فێر بووم"

پ.ڕ.سایدا


ئەمڕۆ بە کاتی " هەست وشێعر"
سات و کاتێ تایبەت بە ئەدەبیات



@Henaristani_Bedengi
لە تاراوگەی ئاوێنەیەک
دووپات کراوم
بۆیە سەرهەڵنادەم
لەم چارەنووسەدا و
سەرقاڵی ئاڪامێڪی نادیارم
نە وێنەڪان
بوون بە هاوڕێم و
نە بەڵێنەڪان.
ئەم چیرۆکە
کۆتایی ژنێڪی بێقەرار نییە
کە تۆ باسی دەڪەی...



پ.ڕ.#سایدا


@Henaristani_Bedengi
‌              ئوستوورە ناسی
ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەوی کورد (سنه)
شرۆڤەکار: دوکتۆر نەجمەدین جەباری
              مامۆستای زانکۆی کوردستان

🔹کات: 09/23و2723/10/07

سپاس بۆ دوکتر جەباری و
وتارە بە نرخەکەی.




@Henaristani_Bedengi
2024/09/23 04:27:57
Back to Top
HTML Embed Code: