Telegram Web Link
🪷
پێک

شەوانە
جامی خەیاڵم
پڕ لە شەرابی تاسە دەکەم
پەیاپەی دەینۆشم و
بۆ پێکی شێعرم
هەر باست دەکەم !

پ.ڕ (#سایدا)



@Henaristani_Bedengi
🪷

بەڵێن

بەڵێن وابوو
دەرگای دڵت، ئەی دڵ!
بۆ کەس نەکرێتەوە
تاکوو مردن لە گەڵ خۆم بی
جێژوانت بۆ من بێتەوە


بڕۆ حاشا لە بەڵێنت
لە ڕیسوایی بێ‌هەتاییت
ئاگرت لە ڕۆحم بەرداوە
بە نافەرمانی و
نافەرمانیت...



پ.ڕ (#سایدا)


@Henaristani_Bedengi
🦢

تاسه


ئەی ئەوین!
"حەزی خەم‌ڕەوێن!"
لە تەشقی هەستم
پەنجەی تاسەی تۆ
یەخەی دڵمی گرت!
بۆیە تەرمی ئاوات و
تۆماری ژینم
"هەردووکی"
بە یەکجار
گڕی گرت!!


پ . ڕ (#سایدا)

@Henaristani_Bedengi
📚

قەت

لە مێژووی
بێ‌دەسەڵاتی دایکم
تا ژینی بەسەرهاتم
نەمدیوە
پیاوێ ببێتە حاکم و
قەباڵەی "دووچاوەکی"
بسووتێنێ لە وڵاتم!!!




پ. ڕ (#سایدا)



@Henaristani_Bedengi
📚

هاوار


ئەی لێواری ئەوین و
بیری ناکۆتایی دوودڵی!!
درەختی هەستم
لە بیاوانی شێعرت بنێژە
ڕەنگە چرۆی بێ دەنگی
ببێتە هێمای هاوار
بۆ پەرلەمانی شێعرەکان!



پ . ڕ (#سایدا)



@Henaristani_Bedengi
📚

پیاو


پیاوێ لە کونگرە
مافی ژنانی ئەکڕی
ئەو کاتەی هاوسەری
جێ شەپڵاخەی
لە دوو کوڵمی ئەسڕی!



پ. ڕ (#سایدا)






@Henaristani_Bedengi
📚

"دراوسێیەڪەم"

دراوسێیەڪەم ژنە شاعیرێڪە،
بڕێ جار؛
پەنجەرەڪەی هەڵئەواسێ
بە باڵندەیڪەوەو هەڵدەفڕێ؛
بڕێ جار؛
دەستی ژوورەڪەی دەگرێ و
شار پیاسە دەڪات
مانگی نیگای
پرچی تاریڪی لا ئەبات و
لێوی شێعر ئەچنی
بۆ ڕووباری نێو ڕووناڪی

دراوسێیەڪەم ژنە شاعیریڪە،
پاییزان لە گەڵ گەڵای داران
سەما دەڪات و
دڵۆپ دڵۆپ دەبارێتە سەر شاخان
لە ڪاتی بێدەنگیدا
دەبێتە ئەرخەوان و
فەرامۆشی واژۆ دەڪات

دراوسێیەڪەم،
دمێکە بۆ دار خەیاڵی نێو حەوشەڪەی
چارەڪەی ئەدوورێی و
وشەی لە بەر دەڪات و
گۆرانی بۆ دەخوێنی...
دوێنێ، هەسارەی ئەدا لە چڵەڪانی و
ماچی دەڪەرد
پێم وابێ خەمی ئەو باڵندەی
ساڕێژ دەڪرد کە ئەو ساڵ
نەگیشتبووە سەر ساڵ و
لە شێعرێکیدا مردبوو...
پێم وابێ
ڕێگای دارستانەڪانی ئەبڕی
تا ئەمساڵ بەهار
لە درەختەڪەی ئەودا
لە دایڪ ببێ

دراوسێیەڪەم ژنە شاعیرێڪە،
ڪاتێ قەڵەم لە دەست دەگرێ
پەپوولەڪانی شار
دێنە سەر شانی و
سوور سوور
بۆ وشەیەڪ. سنوورەڪان دەپێون.
دیوارەڪان  دەڪەونە شایی  و
شان بە شان دەرگاڪان سەما دەڪەن
شەقەمەڪان سروود دەخوێنن و
چەپڵە لێ ئەدەن

درواسێیەڪەم ژنە شاعیرێڪە،
ڪاتێ دڵتەنگ دەبێ
پەلڪەی ئاوێنە ئەچنێ و
تۆزێ  نەهاتەڪان ئەسڕێتەوە و
لە فینجانی چاییەڪەیدا
نۆقم دەبێ.
لە ڪاتی پێڪەنیندا
ژیان دەبارێتە سەر ڕێگای و
جیهان دەگەشێتەوەو
درەخت و
باڵندە و
ئاسمان
پەنجەی بەهەشت بەر ئەدەن و
بە دوایا ڕێ ئەڪەوەن ..
ــــــــــــــــــــ
#پ_ڕ_سایدا


@Henaristani_Bedengi
📚

هەڵە


هەڵە مەکە
گومانی سەرەکی!
سەوزەی زستانان نیم
بەڵێنی بەهارم بدەی...
ئەو جار
لە ڕیشە دەرم بهێنی!
سەوزە درەختی هەستم!
کچی نەتەوەی کوردم!
تۆ قەت ناتوانی
لە هیچ سەدەیەک
ڕووناکیم لێ بستێنی!



پ . ڕ  (#سایدا)



@Henaristani_Bedengi
📚


سێو


ژنایەتی
لە جیهان ئەبارێ
ئەو کاتەی کە
لە بەهەشتی هەستم
سێوی سوورت
بۆ کۆ ئەکەم!



پ. ڕ (#سایدا)



@Henaristani_Bedengi
📚


قاتڵ


بەسام‌ترین "قاتڵ"ی دونیا
منی، نێو منه
وا لە مندا زیندووە!
کە بۆ هەر هەستێ
هەزار جار
منی کوشتووە!


پ . ڕ (#سایدا)










@Henaristani_Bedengi
📚


تەفسیر



بە ڕۆح هاتم
لە شووشەی دڵ بمێنم
خەتا بوو تەفسیری،
خەونی تاڵم!
لە تاجی چەرخی بێ بایەخ
نووسراوە، دەمێ هەبم و
دەمێ قەت نەمێنم!!




پ . ڕ (#سایدا)

@Henaristani_Bedengi
📚


خەمی کۆن


چاوانی تۆ
لە دەلاقەی چارەنووسم
بەجێ ماوە!
بۆیە!
هەموو چرکەی ژینم
ئێوارەیە و
خەمێکی کۆنی تێدایە!



پ . ڕ (#سایدا)





@Henaristani_Bedengi
📚

کراس


پێم‌خۆش بوو!
لە زامەکانم
قەوارە
قەوارە
کراسی ناسۆرم
لە بەرم دەکرد...
با بە بێ‌دەنگ بزانی
چەند بریندارم!


پ ڕ (#سایدا)



@Henaristani_Bedengi
📚


هێما


لە نێو ڕستەکانت!
هێمای لە من نییە؟!
بۆ هەڵوێستەکانت
هیچیان لە من ناچێ؟
ڕەنگە
لە نێو شێعرێک سپی!
منت زیندەبەچاڵ، کردبێ!




پ . ڕ (#سایدا)





@Henaristani_Bedengi
ڕابردوویەڪ بێ دەنگم...

@Henaristani_Bedengi
2024/09/23 22:21:17
Back to Top
HTML Embed Code: