Telegram Web Link
📚

سێبەر

لە نێو سێبەر
کەسێک بانگم دەکا
بەگومانم!
بەشێک لە خۆمە بووەتە ئاوێنە!
ناخی دڵی مردوویی!
لێم زۆر زیزە و لە قەڵای بەردینی تۆڵە
هاوار دەکا
دێوانە! دێوانە!



پ . ڕ (#سایدا)



@Henaristani_Bedengi
📚

زاڵ


ئەی چەپۆکی زاڵی نێریەتی!
ئاڵۆزە خەونی تۆم،
ئەوکاتەی بینی
کە دایەگەورەم،
چیرۆکی پیاوسالاری
ئەگێڕایەوە
بۆ مێژوو...




پ . ڕ (#سایدا)




@Henaristani_Bedengi
📚

بستێک خاک


مەنارەکان
سەرتان کەوێ!

میحرابەکان
کۆستان کەوێ!

هاوارەکان
دەنگتان کەوێ!

دایکم بۆ نوێژی مردووی
بستێ خاکی دەست ناکەوێ!
تەرمی دڵی لە کوێ بنێ؟
با پێی دوژمن لێی نەکەوێ!!!




پ . ڕ (#سایدا)






@Henaristani_Bedengi
📚

ژن


ئەی ژن!
باڵندەی متمانەت
بەرەو بڕوا نەفڕێ
داری هەستت
چرۆی زانست نەگرێ
ئەبیتە دەستەی تەوەری نەزانی و
گشت پێناست
لەت لەت ئەکرێ!


پ . ڕ (#سایدا)





@Henaristani_Bedengi
📚


شار


شار دەمێکە
پشت دەلاقەی چاوەڕوانی
ڕاوەستاوە
ڕەنگە!
بە تاسەی کەسێکە
لە تاراوگەی "دووری" بێتەوە!
خەمی دڵی
لابات و
هەرگیز نەڕواتەوە!


پ . ڕ (#سایدا)





@Henaristani_Bedengi
📚


لۆمە


جیهان و ئامێزی
گشت کۆڵانەکانی
لە پەشێوی ژنێ پڕە!
کە خەزانی تەمەن
دڵدادە بوو!
لە هەرای لۆمە،
بێ‌دەنگ!


پ . ڕ (سایدا)





@Henaristani_Bedengi
📚


#نیشتمان


ئەوەی کە
ڕۆحم ئەبات و
نایهێنێتەوە!
نە زەریای پڕ لێوارە و
نە دارستانی سەمەر!
شەپۆلی خەم و
گڕی تاسەی تۆیە،
ئەی نیشتمانی
پڕ کەسەر!


پ . ڕ (#سایدا)








@Henaristani_Bedengi
📚



بەهەشت


ئەگەر لە دڵی
ئافرەتێک،
بووی بە نیشتمان
دڵنیا بە!
کە خودا
ئیلهامی بەهەشتی پێت داوە!
چ مەڵبەندێکی
خوداییە ئەو دڵەی،
بەهەشتی تێدا
نێژراوە!


پ . ڕ (#سایدا)





@Henaristani_Bedengi
📚


چەتر


یادت لە بیرەوەریم
بوو بە پاییز و
ڕەهێڵەی بێ ئۆقرەیی!
چەترەکەت بێنە
من چۆڕاوچۆڕی تاسەم!



پ . ڕ (#سایدا)


@Henaristani_Bedengi
📚


پەرۆش



باڵای بابردووی یادم
وەکوو پاییزێ
پڕ لە زام!
کە ناخی لە گەڵا دەڕووشێنێ
پەرۆش لەم ژانە
کە ژیانی دەسووتێنێ!


پ . ڕ (#سایدا)




@Henaristani_Bedengi
.

مانەوە


چیرۆکی مانەوەم
حوکمی ئەو ساتەیە
لە دڵی تۆ
چاوم بە ڕووی خۆم کرایەوە!
هەست و بیرم
لە دایک بوون و
دەلاقەی دوودڵی لێم درایەوە!



پ . ڕ (سایدا)


@Henaristani_Bedengi
📚

مەرگی ژاکاو

شاعیرێ بە جانتای شێعر و
دڵێ پڕ خەم!
شاری بە جێهێشت
روو لە قەندیلی
سەر بە تەم!
بۆ ساڕێژی زامەکانی
باوەشی پڕ کرد لە چیا و دار و
زایەڵەی چەم!



پ . ڕ (#سایدا)

@Henaristani_Bedengi
2024/09/23 20:19:11
Back to Top
HTML Embed Code: