Telegram Web Link
#چاپ وبڵاو بوونەوەی کتێب....


کتێبی "هەنارستانی بێدەنگی" له نووسینی خاتوو  "پەرەستوو ڕەحمانی" له لایەن ئینتشارات "ژیار" چاپ و بڵاو کرایەوە.   ئەم کتێبه ٧٦ شێعری سپی کوردی لە خۆ دەگرێت و  یەکەمین بەرهەمی خاتوو "پەرەستوویه" که کتێخانه‌ی کوردی ڕازاندووەتەوە و ئێستا له کتێب فرۆشی"  ئەمیر کەبیر" شەقامی  شۆهدا و کتێبخانەکانی‌تری شاری سنه  دەست دەکەوێت.


@jnanipesheng


https://www.tg-me.com/Henaristani_Bedengi
🪷

لە بەندی بەحری حوکمی تۆم دەمێکە
چ فرمیسکێ، چ تۆفان بێ کەنارێ!

لە هەر دوو خەونی تاڵی ژین دەترسم
چ جەننەت بێ، چ دۆزەخ بێ‌قەرارێ

پ.ڕ (#سایدا)







@Henaristani_Bedengi
🪷

ئەوین


لە دوو شت مەنع کراوم
یەک ئەوین و
دووهەم وڵاتم!
قەڵەم بۆ چی بنووسێ؟
کاتێ لە هەردووکی
بڕاوم؟

پ . ڕ (#سایدا)



@Henaristani_Bedengi
2024/09/23 20:24:40
Back to Top
HTML Embed Code: