Telegram Web Link
چیـرۆکـی

هاوڕێی خراپ بەرەو دۆزەخ منی برد



بەشـی یەکەم

من کچێکم پر لە تاوان گوناهــ جاران کچێکی پاک بووم بەڵام ژیان زۆر خراپ پیسی کردم
سەرەتای تەمەنی لاوی بووم دڵم بە دونیا زۆر خۆش بوو وام ئەزانی دڵخۆشترینم جوانیەکەم رادە بەدەر بوو بۆیە لەخۆبای بووم ئەمەش وای کرد توشی هەڵە بم زۆر جار دایکم پیی ئەوتم ئاخیرت خێر بێ کچم ئەوەنە بەخۆت ئەنازی منیش پشت گوێم ئەخست و پێ ئەکەنیم لە مکتەبیش لەگەڵ جۆرە کچانێک بووم کە لە خانەوادە دەولەمەند و دیارەکان بوون هەڵسان و دانیشتنمان سەرەتا نیگەرانی ئەکردم چونکە هاورێیەتی کوریان ئەکرد دڵتەنگ ئەبووم راستە لوت بەرز بووم بەلام واتای ئەوە نەبوو هێندە نەفس نزم بم و روو بدەمە کور کچەکان زۆر جار ئەیان وت رابوێرە دونیا ئەوە ناهێنێ بەخوا تۆ قەیرە ئەبی ئەم قسانە مێشکیان تێک ئەدام شەوێکیان زۆر بیرم ئەکردەوە و ئەم وت ئەوان لەگەڵ کور هاتوو چۆ ئەکەن و دڵخۆشن خۆ هیچ نابێ چی ئەبێ گەر منیش خۆشەویستی خۆمم هەبێ هێندە ساویلکە بووم وام ئەزانی خۆشەویستی هەموو شتێکە بەڵام ئیتر گەنج بووم خوێن گەرم بووم مرۆڤ لە تەمەنی لاوی وای لێ دێ و دڵی بۆ رەگەزی بەرامبەر ئەچێ هەر چۆنێک بوو خەوتم تا چەند رۆژ میشکم ئاڵۆز بوو بوو ئەم قسانە و لەگەڵ نەفس و ویژدانی خۆمدا بەشەر ئەهاتم ...
دوای چەند هەفتە رۆژێکیان لەگەڵ کچەکان چووین بۆ کافێیەک لە راستیدا بە دڵم نەبوو زۆر لە دیسکۆ و نادی ئەچوو شوێنەکە ئارام نەبووم ئەمزانی شتێک چاوەرێم ئەکا نەگبەتیەک ئەمدۆزێتەوە لەم شوێنە پیسە سارا وتی بۆ وا رەنگت زەرد بووە کچم ئەڵێ منداڵی یەکەم جارە هاتووی بۆ شوێنێک کچەکانی تریش لەم لاوە دایان لە قاقا و منیش لەگەڵیان پێکەنیم نەمزانی کۆتا پێکەنینم ئەبێ لە ژیانمدا و ئیتر بەرەو دڵتەنگی و گوناهـ و تاوان و گریان و رۆژە خراپەکانی ژیانم ئەرۆم خۆزگە ئەمرۆژە ئەمردم و نە ئەکەوتمە ئەم گێژاوە ....
چەند کورێک هاتن هاورێ کچەکان بوون و دەستیان کرد بە قسە و گالتە و سەر و شێوەیانم بە دڵ نەبوو ئەمزانی کەسانی خراپن هەوڵمدا هەڵسم بەڵام بێ سود بوو کورێکی تیا بوو چاوی لەسەرم لا نەدە برد بەڵێ ئەم کورە وەک شەیتان بووو ئیبلیس بووو ...
داوای خواردن و شتیان کرد و من وتم هیچم بۆ ناخورێ بەڵام بە زۆر شەربەتێکیان بۆ هێنام هەر ئەم کورە چوو وەری گرت و بۆ جەماعاتی هێنا من چوزانم کە دەرمان تێ ئەکاتە ناوی و ئاڵودەم ئەکات سەرم گێژی ئەخوارد و بەس باش بوو چووینە ماڵەوە و خەوم لیکەوت و ئەڵێ چەند ساڵە نەخەوتووم و خۆزگە لەم خەوەش هەلنەدەستام بەیانیەکەی سەرم ئێشا و بە زۆر چوومە دەوام و چاوم هەڵنەدەهات دوبارە ئەم کورەم بینی لای کچەکان و بە زۆر خۆم نەجات دا بەڵام وازی نەهێنا و چاوی لەسەرم بوو و منیش خۆم لە گێلی دابوو زۆر خەواڵوو بووم.....

چاوەڕێی بەشی دووەم بن
چیرۆکـی

هاوڕێی خراپ بەرەو دۆزەخ منی برد



بەشی دووەم

بۆ ماوەیەک ئەم سەر ئێشەیە بەری نەئەدام خۆشم نەم ئەزانی چی بوو دوبارە کچەکان وتیان ئەرۆینە دەرەوە وتم ناتوانم زۆر نەخۆشم وتیان جەوێک بگۆرە باش ئەبی پێدا گریان کرد منیش رازی بووم دوبارە ئەم شوێنە نەفرەتیە وەک دۆزەخ وابوو ئیتر هەمووی ئاژەڵێک بوون هەر کچێک لەگەڵ ئیبلیسێک قێزم لێیان ئەکردەوە دوبارە ئەم ژەهرەم داوا کرد و هەمان کور بۆی هێنام دەرمانەکەی تێکرد بووهەستم ئەکرد باشتر ئەبم وەک بڵێ بەم شەربەتە راهات بووم و جەستەم پێوەی فێر بووە نازانم ئەبێ ئەمە چی بێ بەڵام هەستم ئەکرد کۆنترۆلی خۆم لە دەست داوە بەپێی ئەقڵم جولە ناکەم و هەستم بە دڵخۆشیەکی زۆر ئەکرد چونکە مەست بوو بووم هەر رۆژێک دانایەکم لەم شەربەتە ئەخواردووە و ئەمجارە خۆم داوام ئەکرد برۆم بۆ ئەم شوێنە ئەم کورە ئاژەڵە زانی کۆنترۆلی خۆی کردووم لێم نزیک ئەبۆوە زۆر جار کە ئەهات بۆ مەکتەب دانایەک قوتوی پێ بوو لەم ژەهرە منیش دلم بۆی ئەچوو رۆژێک وتی فەرموو وەرم گرت بێ ئەوەی رەتی کەمەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک بوو زۆر خراپ بووم چونکە ئەم شتەم نەخوارد بۆوە بە دوای ئەم کورە ئەگەرام چونکە وەک جاران شەربەتی ئەم کافێیە تاسیری نەبوو هەستم ئەکرد تامی گۆراوە ,,,
کورەکەم دۆزیەوە وتی ئەزانم چیت ئەوێ فەرموو بیگرە وتی بە مەرجێک هەموو رۆژ ئەتدەمێ ئەبێ لەگەڵم بێیتە دەرەوە زلەیەکم لێ دا وتی ههههه باشە برۆ بەڵام تۆ بووی بە کۆیلەی من ,,, راست ئەکا من بوومە کۆیلەی ئەم ژەهرە جەستەم راهاتووە لەسەری خودایە چۆن کەوتمە ئەم گێژاوە یارمەتیم بە قێز لە خۆم ئەکەمەوە بێ ئەم خواردنەوەیە نەم ئەتوانی رۆژێک بەرێ بکەم و لەرزم ئەگرت و ژێر چاوم شین ئەبۆوە دایکم ئەی وت ئەتبەمە دکتۆر باش ئەبی نەیئەزانی کچەکەی ئاڵودە بووە ئاخر چۆن پێی بڵێم ؟
تا وام لێهات زۆر خراپ بم چوم بۆ لای ئەم کورە بە قاچەکانی خۆم داوام لێ کرد و رازی بووم خۆزگە ئەمردم و ئەمرۆژە ئەچوومە ژێر گلەوە بەڵام ئەم ئاژەڵە دەستی لێ نەدابام کچێنی منی برد ئەم پەردەی شەرف و ناموسی کچە نەک تەنها خۆی ئەمجارە هاورێیە سەگەکانیشی وەک ئێسکێک وابووم چەند سەگێک بملێــستەوە رقم لە خۆم ئەبۆوە نەفرەت لە هاورێی خراپ ئەکەم گەر من بە قسەی دایکم ببکردبا هەرگیز وام لێ نەدەهات ئاخر توخوا پێم بڵێن چ کەسێک وەک دایکە کێ وەک دایک هاورێی کچەکەیەتی باشی ئەوی دەوێ تا توشی هەڵە نەبی نازانی ئامۆژگاریەکانی دایک واتای چیە کە هەموو رۆژێ قسەت بۆ ئەکات و لێی بێزار ئەبی ..
بەڵام دوای چی ؟ دوای چی پەشیمانی ؟
من وێران بووم کچێکم چەند ئاژەڵێک لە دەورمن ئەملێسنەوە و پیس بوومە ...
بە چ رووێک بچمە بەردەم دایکم کەچی دوای ئەم هەموو شتە هەر ئاڵودەی ئەم دەرمانەم ئەم ژەهرەم

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیـرۆکی

هاوڕێی خراپ بەرەو دۆزەخ منیبرد


بەشی کۆتایی

دوای چەند مانگێک بە ئاگا هاتمەوە نەمزانی لە کوێ کەوتووم دەنگە دەنگ لە دەوروبەرم ئەهات و کەسانێک لێم نزیک بوون هێندە ئازاریان دا بووم تا حەزی خۆیان تێر کرد بوو ئینجا منیان لە بەردەم سەیدەلیەک فرێ دابوو و هاتووم بۆ نەخۆشخانە چەند مانگ بێ هۆش کەوت بووم چاوەکانم کردەوە دایکم بینی و ئەگریا هاواری ئەکرد کچە فریشتەکەی من چۆن وات لێهات و خۆت وێران کرد مەگەر من چیم پێ وتی ؟ نا دایە فریشتە نەمام ئێستا زۆر پیسم کچێکی پاک نیم ....
دوای ئەوەی بەهۆش خۆم هاتمەوە توشی شۆک بوو بووم قسەم بۆ نە ئەکرا قێزم لە ژیان ئەکردەوه و دڵۆپ دڵۆپ فرمێسکی پەشیمانیم ئەباراند ئەم هاورێیانەی کە منیان وێران کرد ئەبێ ئێستا چۆن بن گەر من ببینن ئاورم لێ ئەدەنەوە یان هەڵدێن و نامناسن وەک جاران ئەبمەوەکچێکی پاک ئەتوانم شوو بکەم و کچێکم هەبێ ئەبێ خوا لێم خۆشبێ ؟؟؟ هەزاران پسیار منیان ئەسوتاند لە ناخەوە ؟؟
دکتۆرەکان لە گەڵ دایکم قسەیان ئەکرد ئەیان وت ئەگەری هەیە چاک بێ ئەم مادەیە لە جەستەی نەمێنێ و چارەسەر بکرێ و ئاڵودەی نەمێنێ ...
نەم ئەزانی دڵخۆش بم یان نا بەڵام سوپاسی خوام کرد دوای ماوەیەکی زۆر خودام بیرهاتەوە من چۆن دابراوم لەم زادە گەورەیە خێزان و دۆستەکانم بە چاوێکی خراپ سەیریان ئەکردم بەڵام دایکم بۆ ساتێکیش بێ پشتی بەر نەداوم خوێندنی ئەم ساڵم رۆۆی بۆ سالی دواتر قوتابخانەکەم گواستەوە و مالیشمان باری کرد چووینە گەرەکێکی عەشایری سەیری ئەم خەڵکەم ئەکرد چەندە ئاسودەن و دڵخۆشن ئەم کچانەی لە تەمەن مندان وەک خوشک وان گرینگی بە پارە و جوانی نادان ئەم ژیان بوو ژیانێکی سادە و جوان دەستم کرد بە خوێندن بەڵام گرێیەک لە دڵما بوو من کچێنی خۆم لە دەست داوە چۆن ئەتوانم ئاسودە بم هەمیشە لە خوا ئەپارامەوە لێم خۆشبێ ئەترسام ئەم خەڵکە سادەیە و دل پاکانە چیرۆکی من ببیستن راکەن لێم ....
خوێندنم تەواو کرد ئەم ساڵ بەڵام دڵخۆش نەبووم خۆزگە ژیانم وانەبا و توشی هەڵە نەبام ئێستاش فرمێسکی پەشیمانی ئەرێژم کاتێک لە توب وەرگیرام رۆژێک بۆ تاقیکردنەوەی عەمەلی چووین بۆ نەخۆشخانەیەک و سارە هاورێ کۆنەکەم بینی بێ هۆش کەوت بوو بەزەیم بە حاڵی دەهاتەوە زانیم ئەویش هەڵەی بەرامبەر کراوە و لە لایان پیاوەکەی لێی دراوە ئاخ سارە چۆن ژیانی خۆم و خۆت وێران کرد ...
ئامۆژگاریم بۆ کچان ئەوەیە توخوا ئاگاداری خۆتان بن هەڵ مەخەڵەتێن بە جوانی و پارە بەخوا هەمووی کاتیە هەموو شتێک بە حەلالی خۆشە خۆشەویستی لەم سەردەمە درۆیە و هیچ نیە گەر کورێک تۆی بووێ قبول ناکا ئازارت پێ بگا هەر ناشتوانێ دەستیشت لێ با ,,,, ئاگادار بن کێ ئەکەن بە هاورێیت هاورێیەک باش بێت دەستت ئەگرێ بەرەو بەهەشتت ئەبا رێگا نادا توشی هەڵە بی باورکەن ئەم شتانە هەمووی بۆ ماوەیەکە کە حەزتان تێر بوو بێزار ئەبن لە هەموو شتێک ....

کۆتایی
خوشڪەڪانم دێنەوە بۆ ماڵی ئێمە براژنەکانیشم ئەچنەوە ماڵی باوکیان نازانم ئەمە جەژنە یان دیل بەدیل😐🤪😳😂😂
ڕۆژێ کوڕی بەباوکی وت باوکەژنم بۆبێنە😁😁😁😁
بانەوەکانت زووببینێت🤪🤪باوکیشی وتی دەلاچۆ
هەتیومن نامەوێت تۆببینم🙉🙉
ئینجا نەوەکانت🤣🤣🤣
کچ: دایە گیــان
دایــک : بەڵی کچە جوانەکەم
کچ :ئەکرێ شــتێ بپرســم !
دایــک : بــۆ نا ، فەرموو ئەزیزم
کــچ : دایە گەر مــن گەورە بــم ، وەکو تۆ باش نابم ؟!
دایک : واتا چــۆن 😐
کــچ : ئاخ تۆ زۆر باشــۍ ، هێــندە مــیهرەبانی ، تورە نابی ،ماندوو ئەبی ، ئـی من وەکــو تــۆم پی ناکرێ گەورە بـم

دایــک : کچەجوانەکەم ، دڵــنیام لە من زۆر باشترئەبێ ، کاتی ئەبی بە دایــک هەمو شتی ئەگۆری
هیــچ کاتــ ماندو نابێ
هیچ کات هەست بە ئازارناکەی
هیچ کات هەست بە بیزارناکەی

تەنیا کاتـێ هەستی پی ئەکەی ، بزانی منداڵەکەت بەو شیوەیە دەرنەچوە کە تــۆ خزمەتت کردوە ، هیچ کات مەبە هــۆکاریک بۆ ئەوەی دایک و باوکت دڵگران بکەی ئەزیزی دڵم

کچ: باشە دایــە گیانم ، تا تۆ مابی ، من قسەکانت ئەخەمە سەر سەرم 😊
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەمو کات ببە بە هاوریەکی نزیکی کچەکەت با لە تۆوە شت فێربیت ، هەڵە و دروستی ژیان لە تۆوە فێربی ......
چيرۆكى

سوتاندنى دايكى شەيتان


بەشی یەکەم

چيرۆكەكە لە باكوري وڵاتي [ يابان ] دەست پێدەكات ، لە شاري { نانۆوە } لە لادێيەك كە زۆر ھەژاربوون ، ئاينەكەيان ئايني ' شةيتان پةرستي ' بوو كةم كةس هةبوو ئةواني بينيبئ ، لة لادئيةكةدا ژنێكى بەتەمەن ھەبوو ، بەناوى ، شيھوا ،بەتەنيا لە ماڵەكەيدا ئەژيا ، بەڵام كەم كەس ھەبوو بيبينێ ، ڕۆژێك دوو منداڵ كە تەمەنيان لە نزيكى ١٧ ساڵان دەبوو بە ناوەكانى
( سيۆن ) و ( جەيسى ) كە ھەردووكيان لەو لادێيەدا ئەژيان ، بڕيارياندا بچن بۆ ماڵي ژنە پيرەكە ، چاودێرى ماڵەكەيان كرد و زانيان كە لە ھەفتەيەكدا تەنيا لە ڕۆژى چوارشەممە بۆ ماوەى كاژمێرێك ئەچێتە دەرەوە ، كە ئەميش لە ٢ى شەو بۆ ٣ى شەوە ، پيلانيان دانا كە بە شێوەي نھێنى بچن ، كاژمێرێ بوو بە ٢ى شەو و چونە ژورەوە ، بەڵام شتێكى زۆر سەيريان بينى كە ماڵەكە ڕێژەيەكى زۆر مۆمى تێدايە و نزيكى ' پێنج ' كتێبى زۆر كۆنيشى لە لاى مۆمەكان بوو ، بەڵام ' سيۆن ' بە ' جەيسى ' وت ( با بڕۆين ' ئێرە زۆر ترسناكە و ڕەنگە شەيتانى لێبێ ) ' جەيسيى ' پێكەنى وتى ( ئەو ژنە پيرە ھەر نازانێ شەيتان چيە ، ئيدى چۆن كتێبى شەيتانى دەبێ ) ، جەيسى مۆمێكى ھەڵگرت و كەمێك كتێبێكى سوتاند و لەوێدا كەمێ ئاگر ببۆوە و ' جەيسى 'دانەيەك لە كتێبەكاني برد و ھەڵاتن ، ھەر چەند ھەوڵياندا دەرگاكە بكەنەوە بەڵام نەدەبۆوە ،ل بايەكى نزم ھات و ئاگرەكە كوژايەوە و دەرگاكەش بە خێرايى بۆوە . بە ھێواشى چونە بەر دەرگا بەڵام زۆر ترسان كاتێك گوێيان لێ بوو كە كاتێك ھاتنە دەرەوە و دەرگاكە قفڵ بۆوە ، لە پەنجەرەكە سەيريان كرد بينيان مۆمەكان گشتى داگيرساون و ژنە پيرەكەش لەلاى كتێبە سوتاوەكە دانيشتبوو وە دەگريا ، زۆر ترسان و ڕايانكرد بۆ ماڵەوە ، ئەو شەوە ھەردوكيان چونە لاى يەكتر خەوتن و بەيانيەكەى زوو خەبەريان بۆوە ، ' سيۆن ' وتى ( ئەگەر ژنە پيرەكە شەيتان بێت چيبكەين ..! ) ' جەيسىيش ' وتى ( نا . گەمژە ژنێكى پير چ كارى بە شەيتان ھەيە ، ڕەنگە لە ترسان ئێمە شەو ئەومان ھاتبێتە پێش چاو ) ' وە 'جەيسى ' گوتى ( سيۆن ، لەبارەى كتێبەكەوە ھيچ بە كەس مەڵێ ، تەنانەت دايكيشت ، وە شەويش وەرە ، با كتێبەكە بخوێنينەوە و بزانين چيە )، بوو بە شەو كاژێر ٢ زياتر بوو , كتێبەكەيات كردەوە بينيان كە خوێن لە نێو كتێبەكەدا ھەيە ، جەيسي وتي ( ڕەنگە خوێنى ژنە پيرەكە بێت ) بەڵام سەيريان كرد ، كە دەست و خەتى نوسينەكە وەك ئەوە وايە كە تازە نوسرابێتەوە , زۆر لايان سەير بوو , سيۆن گوتى ( من ئەزانم , ئەمە دەست و خەتى شەيتانەكانە , ) جەيسى وتى باشە بيخوێنەوە..! ئەمە نوسراوەكەبوو [ سلاوى شەيتانى گەورەتان لێ بێ ، ئێمە كۆمەڵە شەيتانێك بووين كە لە لاى دايكە , شيھوا , ئەژيان و ھاتنە دەرەوەمان قەدەغە بوو ، وە كەسيش نەدەبا بێتە ژوورەوە ، ئەمانە ھيچ نيە كە كردوتانە ، ئێوە كتێبى دايكى شەيتانتان سوتاند ، كە باسى لە دروستكەرەكەمان دەكرد و بە خوێنى دايكى گەورەمان نوسرابۆوە و دايكى گەورەمان لە ناو كتێبەكەدا سوتا ،بۆيە ئێمە لە ئێستادا تا ئەوكاتەى تۆڵەئەكەينەوە لەگەڵتان ئەبين و ئەبێ يەكێكتان بمرن ، بەڵام تا دايكە شيھوا نەمرێت ناتوانين بێينە لاي ئێوە و تۆڵە بكەينەوە ] سيۆن كتێبەكەى بەخێرايى داخست و بە جەيسي وت ( من وتم شەيتانن بەلام باوڕت نەكرد ، ئێستا چي بكەين ، جەيسى وتي ( مەترسە , ڕەنگە دەربارز بونيشي تێدا نوسرابێ ) كتێبەكەيان كردەوە بەڵام بينيان ھيچ نوسينێكى تێدا نماوە تەنيا نوسرابوو
{ ھيچ دەربازبونێك نيە ، تەنيا مەرگى يەكێكتات نەبێ } ئيدى بەخێرايى ئەو كتێبەيانيش سوتاند..!

چاوەڕێی بەشی کۆتای بن
چيرۆكى

سوتاندنى دايكى شەيتان


بەشی کۆتایی

دوو مانگ تێپەڕى ھيچ ڕووى نەدابوو ، ئەوانيش بيريان چوبۆوە ، ڕۆژێك ھەواڵ لە لادێكە بڵاو بۆوە كە ( شيھوا ) واتا ژنە پيرەكە مردوە ، سيۆن بيرى كەوتەوە كە نوسرابوو ( ھيچ ناكەين تا دايكمان نەمرێ ) ئينجا زانى كە ڕوداوەكان دەست پێدەكات ، ئەو شەوە ' سيۆن ' چوو بۆ ماڵى 'جەيسى ' بەيانيەكەى لەگەڵ ھاوارى خوشكي جەيسى خەبەريان بۆوە ' ڕاينكردە لاى خوشكەكەى كە لە ژوورى دايك و باوكى بوو ، بينيان كە دايك و باوكى 'ل جەيسى ' خنكێدراون و جێي دەست لەسەر مليان جێماوە ، ئەو ڕۆژە زۆر ترسناك بوو ، لەبەر ئەوەى كە جەيسى خزمى سيۆن بوو وە تەنيا ئەو و خوشكەكەى بوون و چونە ماڵى ئەوان ژيان ، دواي يەك ھەفتە ، ھيچ شتێك ڕووي نەدا
'سيۆن و جەيسي ' وايانزاني شتەكان تەواو بووە
بێ ئاگابوون لەوەي تا يەكێكيان نەمرێت ڕووداوەكان كۆتايي نايەت و شەيتانەكان وازيان لێ ناھێنن ''
سيۆن كە لەيەكەم جارەوە نيەتي ئەوەي نەبوو كە كتێبي ' ژنە پيرەكە بسوتێنێ ' بۆيە شەيتانەكان ھيچيان لە خێزانەكەي ئەو نەدەكرد ' ماڵيان گواستەوە بۆ للدێيەكي تر سەر بە شاري (ھيمي)
لة ئێوارەيەكدا خوشكى " جەيسي ' كە ناوى
( نيدا ) بوو ، كە لە قوتابخانە دەھاتەوە ، ون بوو ، بۆماوەي ٥ ڕۆژ لەبەر دەرگا دۆزرايەوە بە ستوێندراوي ، جەيسي زاني ئينجا كاتي ئەوەيە كە ئەو بمرێ ، بۆيە لەنێو ئەو بيركرنەوە ئاڵۆزانەدا شێت بوو ، برا بۆ نەخۆشخانەى دەرووني ، سيۆن زۆر بێ تاقەت بوو . زۆر ئەترسا كە خێزانەكەي ئەو و خۆي وايات بەسەر بێ ، خەبەريان پێ گەشت كە جەيسي بە تەواوي شێت بووە و ھيچ كەسێك ناناسێتەوە ، سيۆنيش ويستي بچێتە لاي بەڵكو باشتربێ ؛ كە چوو بۆ لاي جەيسى ، جەيسي تەنيا يەك ڕستەي پێ وت وتي [ ھيچ خەمێكت نەبێ ، من شەيتانەكانم والىێكردوە و كە من مردم ھيچ نامێنێ ] ئيدي جەيسيش گياني لەدەست دا ، بارودۆخەكە ھێمن بۆوە و چەند ساڵێك تێپەڕي ، بەلام سيۆنيش بێ بەش نەبوو لەو كارانەي كە لەكەل جەيسي كردبويان ، بۆيە لە سالي سێپتێمبەري ساڵي ١٩٨١ تەرمەكەي ئەو بە مردوي لەنێو مالەكەيدا دۆزرايەوە و نوسينئكيش لةسةر جةستةي بة بچوكي نوسرابوو كة نوسرابوو
[ كارةكةمان تةواوكرد ]

کۆتایی
گفتو گۆی قوتابی و مامۆستا
قوتابی:مامۆستاپرسیارێم هەیە؟
مامۆستا:بەڵێ.
قوتابی:چۆن دەتوانیت فیلێک بخەیتەناوسەلاجەیەک.
مامۆستا:نازانم.
قوتابی:زۆر ئاسانەمامۆستا، تەنهادەرگاکەدەکەیتەوە و فیلەکەدەخەیتەناو سەلاجەکە.
پرسیارێکی ترم هەیە؟
مامۆستا:باشەبڵێ.
قوتابی:چۆن سەگێک دەخەیتەناو سەلاجەکەوە؟!
مامۆستا:ئاسانە،تەنها دەرگاکە دەکەیتەوە و سەگەکە دەخەیتە ناوی.
قوتابی:نەخێرمامۆستا،دەبێ دەرگاکەبکەیتەوە و یەکەمجارفیلەکەدەربهێنی، ئینجا سەگەکە بخەیتە ناوی
مامۆستا:باشە تۆ ڕاست دەکەییت.
قوتابی:باشە پرسیارێکی ترم هەیە؟
ئەگەر ڕۆژێک لەدایک بونی شێر بوو و هەموو گیانداران بچن بۆ ئەوێ ئاهەنگ بگێڕن ، جگەلە یەک گیاندار ، مامۆستا ئەوە چ گیاندارێکە کە ناچێت؟
مامۆستا: بێگومان شێرەکەیە، لەبەر ئەوەی شێر دڕندەیە و هەموویان دەخوات .
قوتابی : نەخێر مامۆستا، سەگەکەیە، لەبەر ئەوەی ئەو لەناو سەلاجەکە جێ ماوە.
مامۆستا: گاڵتەم پێ دەکەیت ؟
قوتابی : نەخێر مامۆستا ، بەڵام کۆتا پرسیارم هەیە؟
مامۆستا:فەرموو ...
قوتابی: ئەگەر بتەوێ لەڕوبارێکی پڕ تیمساح بپەڕیتەوە ، ئەوا چی دەکەی؟
مامۆستا : ناتوانی هیچ بکەی ، پێویستت بە کەشتیەکە تاوەکو لە تیمساحەکان دەربازت بێت.
قوتابی : نەخێر مامۆستا ، تیمساحەکان چونەتە ئاهەنگی لەدایک بونی شێرەکە و بە مەلەوانی زۆر بە ئاسانی دەتوانیت بپەڕێیتەوە !😂
بە باوکم ئەڵێم ژنم لۆبینا ئەڵێت کوڕم بۆ چیتە
یستایش نەمزانی چی پێ بڵێم😒💔

ئەرێ بليم بۆ چيمه! 🤔😑
کچینە لەمەودوا خۆتان بۆ کوشتنی سیسرک ئامادەکەن 🦗
خۆم : دانەیەکم کوشت😂
پیاوێک پێش ئەوەی بە مامۆســـتا دابمەزرێ دایکــی کـــۆچی دوایی کرد، دایکێک کە بەهۆی کاری دروومانی و شـەونخونی یەوە توانی پارەی خوێندنی بۆدابین بکات ونەیدەهێشـت ئەو کار بکات تا ســەرکەوتو بێت.
ئەمیش سـەرکەوتوو بوو دواتر دامەزرا.
لەبەرئەوەی نیەتی وابوو زۆرینەی مووچــەکەی بداتە دایکــی بەرامبەر ئەو هەموو چاکەیەی بۆ ئەو ئەنجــامی دا بوو بەڵـام ویستی خوا وا بوو دایکی کــۆچی کرد...دڵتەنگ بوو زۆریــش گریا ئەو بڕیاری دا کە ئەو بــڕەی دەیویســـت بیــداتە دایــکی بیکاتە خێر و چاکە  بۆ پاداشـتی دایکی، ئەو ســوێندی خوارد کە لە ماوەی ســی ساڵدا هیچ سوجدەیەکی نەبردووە دوعای خێر بۆ دایــکی نەکردبێت!!!
ئاوی دەکردە خێــر وبیری لێــدەدا
لە چەند مزگەوتێک بــەڕادی ئاوی دانا تا نوێژخوێنان سوودی لێ ببینن ..

ڕۆژێکیان بۆ مزگەوت دەچوو ، کاتێ کۆمەڵێ پیاوی بــینی کە خەریکــن بەڕادێکی نوێ بۆ مزگەوت دەبــەن ..زۆر خـــەمــی خوارد کــە بۆچی ئەو مـــزگەوتی لادێــکەی خـــۆیانی لەبـــیر کردووە..لە کاتێکدا بۆ چەندین مزگەوتی تری کــڕیوە.!!

ئەو،لەم بیرکردنەوەیەدا بوو کاتێ ئیمامی مــزگەوتە هـاتە لای ووتی: دەســتخۆش باوکی محمد، خودا جەزای خێرت باتەوە بۆ ئەم بەڕادە!!
بەســـەرسوڕمانەوە ووتی: بەڵام من ئەم بەڕادەم نەکـڕیوە ؟؟
ئیمام ووتی : با ئەمە لە تۆوەوەیە، کوڕەکــەت هێنای و ووتی: ئەمــە بۆ باوکــمە!!
ئەو ووتی: ســـەرم ســـووڕما ئاخـر کوڕەکـــەم تـــەنها دوازدە ســـاڵانێک دەبوو، چوومــە ماڵەوە لێم پرسـی: بۆچی ئەمـەت کردووە و پارەکەت لە کوێ بوو؟
ووتی: باوکە گیان من دەغیلەکەم شـــکاندو ئەوپـــارەیەی کـە تێیدا بوو کردمە خێری نەبڕاوە بۆ تۆ،!! چونــکە من دەبینم تۆ ئەوە بۆ دایکــی خۆت دەکەیت!!

وەرگێڕان( ئاوارە )

زۆر ڕاســـتە مامەڵەکـردنت لەگەڵ دایک و باوکتدا وەک قەرز وایە هەر لەم دنیاییە دەیبینیتەوە.
ئاگاداری دایک و باوکتان بن، ڕۆڵەکانیشـــتان بۆ ئێوە وادەبـن.
بەسەرهاتی مانگاکەی بەنی ئیسرائیل چییە کە سوڕەتێکی بەناوەوە هاتووە.

هەر یەك لە ئێمە ئەزانین کە سوورەتێك هەیە لە قورئانا ناوی (البقرة)یە واتە (مانگا، مانگاکە) و گەورەترین سوورەتی قورئانە، بەڵام ئایا ئەزانی بەسەرهاتی ئەو مانگایە چییە؟!

لە نێو بەنی ئیسرائیل و لە سەردەمی پێغەمبەر موسا، علیە و علی نبینا الصلاة و السلام، پیاوێکی بەتەمەنی دەوڵەمەند هەبوو، کە سەروەت و سامانێکی زۆری هەبوو و مناڵی نەبوو و لە خزم و کەسی نزیکیش تەنها کوڕێکی برازای هەبوو کە ئەویش کوڕێکی لاسار و ڕەوشت ناشرین وبێ کار و زۆر دەست کوورت بوو.
دەققە و سەعات و ڕۆژی ئەژمارد تاوەکو مامی بمرێ و ببێتە میراتگری سەروەت و سامانەکەی، بەڵام ساڵ هات و ساڵ ڕۆشت و مامی نە ئەمرد و تەندرووستیشی زۆر باش بوو گەرچی زۆر بە تەمەنیش بوو.
برازاکەی تەحەمولی نەما، شەیتانیش کە زانی کوڕەکە تەحەمولی نەما، چووە بنکڵیشەی و وەسوەسەی بۆ کرد کە مامی بکوژێ.

کوڕە بێ ئەوەی ترسی خوای لە دڵا بێت و بێ ئەوەی بیر لە عاقیبەتی کارەکەی بکاتەوە و بێ ئەوەی بڵێ ئەوە مامە، شەو ئەچێتە سەر ماڵەکەی و ئەیاتە بەر چەقۆ و پاشان لاشەکەی هەڵئەگرێ و ئەیباتە قەراغ دێیەك فڕێی ئەیات کە لەو دێیە هۆزێکی لێ بوو لەگەڵ هۆزەکەی مامی دوژمنایەتیان هەبوو، بۆیە کوڕە بە فورسەتی زانی و هۆزەکەی تاوانبارکرد بە کووشتنی مامی و شین و شەپۆڕی گریانی درۆیینەی بۆ مامی ئەکرد و داوای سزای بکەرانی ئەکرد و چووە لای پێغەمبەر موسا و پێغەمبەر موساش هۆزەکەی بانگ کرد و هۆزەکە نکوڵیان لە کووشتنەکە کرد و داوایان لە پێغەمبەر موسا کرد کە داوا لە خوا بکات پێیان بڵێ بکوژەکە کێیە.

پێغەمبەر موسا داوای لە خوا کرد و پاشان موسا بە هۆزەکەی ووت "خوا داوا ئەکات مانگایەك سەربڕن" بەڵام هۆزەکە گاڵتەیان بە موسا کرد و ووتیان "گاڵتەمان پێ ئەکەیت؟! ئێمە ئەڵێن بزانە بکوژەکە کێیە و تۆش ئەڵێی مانگا سەربڕن".
پاشان کەوتنە  پرسیاری زۆر لەسەر مانگاکە و هەر کاتێ وەڵامێکیان لە موسا وەرئەگرت لەسەر مانگاکە دیسانەوە پرسیاری تریان ئەکرد و ئەیانووت "بە خوا بڵێ شێواز و ڕەنگ و تەمەن و ...هتد چۆن بێت"

خوای گەورەش هەموو جارێ کە پرسیاریان ئەکرد زیاتر وەصف و مەرجەکانی مانگاکەی لەسەر قوورس ئەکردن، چونکە گەر هەر سەرەتا بەقسەی خوایان بکردایە و هەر مانگایەکیان سەربڕیایە ئیشەکەیان جێبەجێ ئەبوو، بەڵام مادام کەوتنه عنادی و دەمەدەمێ لەگەڵ موسا، بۆیە خوا وەصف و مەرجانێکی دانا کە مانگای وا نەبوو لە نێو بەنی ئیسرائیل، مانگایەك نە پیر بێت و نە مناڵ و ڕەنگی زەردێکی گەش بێت حەز بە سەیرکردنی بکەیت و ماندوو نەکرابێ و ئیشی پێ نەکرابێ و هیچ عەیب و کەموکوڕی نەبێ.

هۆزەکە زۆر گەڕان و دوای گەڕانێکی زۆر لە دێیەکی تر دۆزیانەوە، خاوەنی مانگاکە کوڕێکی هەرزەکار بوو، بەڵام ڕازی نەئەبوو مانگاکە بفرۆشێ، ئیتر هۆزەکە پارەیەکی چاکیان پێشکەش هەرزەکارەکە کرد، بەڵام هەر ڕازی نەبوو، هەرزەکارەکە ووتی "دە هێندەی کێشی مانگاکە ئاڵتوونم ئەوێ"

هۆزەکە گەڕانەوه لای پێغەمبەر موسا و موساش پێی ووتن "بەهەر نرخێکە ئەبێ بیکڕن"

دواتر دە هێندەی کێشی مانگاکە ئاڵتوونیان یا بە  هەرزەکارەکە و مانگاکەیان لێ کڕی و بردیانە لای موسا و گۆڕی پیاوه کوژراوەکەیان هەڵایەوە و مانگاکەیان سەربڕی و پاشان خوا فەرمانی بە موسا کرد کە بە بەشێکی مانگاکە لە مردووەکە بەن، ئیتر کە قاچی یان کلکی مانگاکەیان کێشا بە مردووەکەیا زیندووبۆوە و ووتی "برازاکەم کووشتمی" و پاشان مردەوە.

بەسەرهاتی ئەو مانگایە لە ئایەتەکانی 67-73 لە سوورەتی البقرة ئاماژەی پێدراوە.

و الله اعلم

گەر لە قورئان یان لە فەرموودەی صەحیح ئەمرێك یان نەهییەك، حەڵاڵێك یان حەرامێك هاتبوو، بڵێ "سمعت و اطعت" واتە: گوێم لێ بوو و گوێڕایەڵیش بووم، وەکو بەنی ئیسرائیل مەکەوەرە موناقەشە و موجادەلە و لە سەد مامۆستا بپرسی و سەیری پەنجا ڤیدیۆ بکەی تاوەکو هۆکاری ئەمر و نەهی و حەڵاڵ و حەرامەکە بزانی، چونکە خوا لێپرسینەوەی لەگەڵ ناکرێ و تۆ لێپرسینەوەت لەگەڵ ئەکرێ، مەڵێ "سمعت و عصيت" واتە: گوێم لێبوو و پێشێڵم کرد.

خوا ئەفەرمێ "لَا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ" الٲنبياء 23
واتە: لێپرسینەوە لە خوا ناکرێ و خوا لێپرسینەوە لە ئێمە ئەکات.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
فیلمی کوردی
میراتگری سێ برا
چیروکی.. سارا ..
چیروکی زور کەریگەر 😔بەشی یەکەم
Arus Tanya

من ناوم سارا یا تەمەنم 23 ساڵە. من خاوەنی یەک برام کە لە خۆم گەورەترە وە دایک و باوکیشم. دایک و باوکم خەڵکی شاری هەڵەبجەن کاتی کیمیا بارانی هەڵەبجە دایک و باوکم هەموو خێزانی خۆیان لە دەستداوە جگە لە یەک برای باوکم، واتا یەک مامم هەیە، دایک و باوکم ئامۆزای یەکترن دوای ئەو ڕوداوە نەگەڕاونەتەوە بۆ شاری هەڵەبجە بەڵکو هاتونەتە یەکێ لە شارەکان.. ، ئێمە ژیانێکی زۆر خۆشمان هەبوو دایک و باوکم خوێنەوارن، دایکم پەرستاری خوێندببو لە خەستەخانەی منداڵبوون کاردەکات باوکیشم مامۆستای کیمیا بوو براکەشم لە بەشی ئەندازیاری وەرگیرابوو، منیش وەک هەموو کەسێ چیرۆکێکی خۆم هەیە چیرۆکی من دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی 20 ساڵی کاتێک لە پەیمانگا تەواو بوم لە خۆێندن، بەردەوام لەماڵەوە بوم بەڕاستی زۆر هەستم بە بێزاری بێتاقەتی دەکرد چونکە ئێمە زۆر تەنها بوین نە خزمان هەبوو سەردانی کەین نە خوشک و برایەکی زۆرم هەبوو بەس یەک مامم هەبوو ئەوانیش مناڵیان نەبوو، بۆیە دایمە خۆم لە ماڵەوە بە تەنیا بووم دایکم دەوامی دەکرد باوکیشم دەوامی دەکرد زۆربەی کات خۆم بەتەنیا لە ماڵەوە بووم، ڕۆژێکیان لە Facebook ئەدێکم بۆ هات سەیرم کرد کوڕێکە منیشم وەرم گرت بۆ ئەوەی بزانم کێیە، کە کەوتینە قسە وتی کە یەکێکم لە هاوپۆلەکانی منداڵیت، منیش کە ناسیمەوە کەوتینە قسە داوای هاوڕێیەتی لێکردم منیش قبووڵم کرد کە بەیەکەوە قسە بکەین، هەرچەندە باوکم بەردەوام ئامۆژگاری دەکردم کە بە کوڕان هەڵنە خەڵەتێم بەس منی گەمژە گوێم لێ نەگرت، بەردەوام قسەمان دەکرد لەگەڵ ئەو کوڕەدا. ناوی ئاریان بوو تەمەنی هەر وەک خۆم بوو وە زۆر جوان بوو . ئاریان بەقسە باق و بریقەکانی منی بەتەوای شێتی خۆی کردبوو ئەگەر ڕۆژێک قسەمان نەکردایە ئەوا زۆر هەستم بە بێتاقەتی بێزاری دەکرد. ڕۆژێکیان داوای کرد کە بەیەکەوە بچینە دەرەوە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە یەک ببینین بۆیە منیش ڕازی بووم بەیەکەوە ڕۆشتین بۆ کتێبخانەیەک دانیشتین یەک دنیا بەیەکەوە قسەمان کرد پاشان ڕۆشتمەوە بۆ ماڵەوە. شەوەکەی نامەی بۆ ناردم کە تێیدا داوای خۆشەویستی لێکردم وتی ئەگەر ڕازی بیت من سێ مانگی تر دێم بۆ داوات منیش کە پێم وت بیری لێ دەکەمەوە. دوای ماوەیەک ڕازی بووم بۆیە بەردەوام قسەمان دەکرد زۆر دڵخۆش بووین بەیەکەوە وردە کات تێ پەڕ دەبوو پێم وت کە کەی دێیتە داوام وتی ڕۆژی پێنجشەممە دێم..

به شی..دووە م

ڕۆژی پێنجشەممە هات و هات بۆ داوام کە هات وەک شێوە ئێمە یەکتریمان بە دڵ بوو پاشان باوکم پێی وتن کە جوابتان لێدەگێڕمەوە، کاتێک باوکم پرسیاری کرد کە بە دڵمە یان نا باوکم زانی بەدڵمە باوکم وتی پرسیاریان بۆ دەکەم کەوتە پرسیار کردن لێیان بەس بەداخەوە. کە باوکم پرسیاری لە هەرکەسێ کرد بوو بە خراپە باسی ئەو ماڵە یان کردبوو وەلە هەمووی خراپتر ئەوەی کە ژنی هەبوو لە ژنەکەی جیابۆتەوە ، ئیتر باوکم کە هاتەوە جوابی لێ گێڕانەوە کە ڕازی نییە. بەڕاستی زۆر ناخۆش بوو چونکە بەڕاستی ئەوم خۆشدەویست بۆیە نامەم بۆ نارد یەک دنیا قسەم پێ وت بەس ئەو دوبارە بە قسەکانی منی هەڵخەڵەتاند وتی هەموو ئەو قسانە درۆیە ڕاستە ژنم هەبووە بەس ئێمە نەگونجاوین بۆیە جیابونەتەوە نەک من خیانەتم لەو کردبێت ئاخر خۆ بە باوکمیان وا وتبوو وتی کە دوبارە دێمەوە باوکت ڕازی دەکەم بۆیە دوبارە بەردەوام بوین لەقسە، من بەڕۆژ دایکم لەماڵ نەبوو بۆیە ڕۆژێکیان وتی حەزدەکەم بوبینم منیش تۆزێ دودڵ بووم بەڵام وتی کە زۆر بیرت دەکەم و حەزدەکەم بوبینم ڕاستیەکەی منیش زۆر بیرم دەکرد دڵم دەیوت ئەو قسانەی بەو وتراوە هەموی درۆیە چونکە ئەم کوڕە لە کەسی خراپ ناچێ ، بۆیە ڕازی بووم پێم کە دوانیوەڕۆ کەس لە ماڵەوە نییە ئەو کاتە وەرە بەس بە وریای وەرە با کەس نەو بینێ هەرچەندە ئێمە لە کۆڵانانەیە بوین کە کەس حەقی بەسەر کەسەوە نە بوو بەس هەر وتم ئاگادار بە کەس نەو بینێ من دەرگای حەوشە دەکەمەوە خۆت وەرە ژورەوە منیش کامێراکان کوژاندەوە بۆ ئەوەی دەرنەکەوێت. پاشان کە هاتە ژوورەوە کەوتینە قسە کردن بەس ئەو قسەیە ڕاستە کەدەڵێ دووکەس نامەحرەم پێ کەوە بن سێیەم یان شەیتانە ڕێک ئێمەش وامان لێهات کەوتینە باوەش کردنی یەک دەستی لێدەدا هەستی هەردوکمان وا جوڵا کە کەکارێکمان کرد کە خودا پێی ناخۆش بوو پاشان ئازارێکی زۆر زۆرم بۆ دروستبوو پاشان کە بە خۆمم زانی سەیرم کرد هەموو گیانم بوو بە خوێن، پاشان هەڵسامەوە. دەستم کردە گریان وتم بۆچی وات کرد خۆمن ئەگەر باوکم ڕازی نەبێ هاوسەرگیری لەگەڵ بکەم ئیت بۆ کەسی تریش نابم پاشان وتی خەمت نەبێ هەر هێم بۆ داوات بەس وا هەستم کرد بە ئەنقەست وای کرد. ئیتر ئەو ڕۆی پاشان کە هاتمەوە ژور دەترسام لەوەی تووشی ڕوداوێک بم نەوێرن بە کەسیش بڵێم پاشان چوم خۆم شۆرد بەس زۆر دەترسام کە ئەو کارەم کرد شەرمم لە خۆم دەکرد کە بۆچی وام کرد خیانەتم کرد.

به شی.. سیهە م
لەو متمانەی پێم یان هەبوو، ماوەیەکی زۆر تێپەڕی ئەو کوڕە دەنگی نەبوو نامەم بۆ ناردبوو هیچ جوابێکی نەبوو ئەو کاتە زانیم کە منی هەڵ خەڵەتاندووە، هەستم دەکرد کە دوگیان ڕێک زیڕەم کردبوو دەمزانی کە بەتەوای ئابڕوم دەچێ ڕێک واش بوو دوگیان بووم زۆر دەترسام ، پاشان بەرەبەرە سکم گەورە دەبوو ئەو کوڕەش هیچ دەنگی نەبوو دایکیشم گومانی لێکرد بووم چونکە قەڵو ببوبم قەبارەی سکم زۆر گەورە ببو چونکە من زۆر ڕقم لە قەڵەوی بوو، ڕۆژێکیان دایک پرسیاری لێکردم کەوا چیتە بۆ ئەونە بێتاقەتی بۆ ئەوەندە قەڵەو بووی، منیش هەموو شتێکم بۆ دایکم گێڕایەوە دایکم ئاگر لە چاوی دەباری بۆ یەکەم جار لە ژیانما یەک دنیای لێدام وەکو منداڵێک دەگریا دەی وت بۆچی ئابڕوت بردین ئاخر تۆ لە چیت کەم بوو، منیش هەر دەگریام ئەویش هەر دەگریا، پاشان خۆی کۆکردەوە بردمی بۆ لای دکتۆرێک بۆ ئەوەی لە باری ببەم بەس دکتۆرەکە وتی کە تازە سکی گەورە بووە ئەگەر لە باریببەین ئەوا خۆشی دەمرێ، چوون بۆلای دوو دکتۆری تریش هەر وایان پێ وت دایکم زۆر لەوە دەترسا کە ئەگەر باوکم بزانێ بمکوژێ یان براکەم شتێکم لێ بکات، دوو سێ ڕۆژی پێ چوو
چیروکی... سارا ... بەهۆی زۆری کۆمێنتەکانەوە کەهاوڕێیان داوایان کردبوو بەشەکانی تر پۆست بکەم ،

به شی. چواره م

دوای دوو ساڵ زانیم کە ئەو شەوە باوکم خۆی فیشەکی نەهێناوە خۆی دڵی نەهاتووە بمکوژێ، باوکم بەیانیەکەی چوو بو بۆ لای ئاریان بەس ئەوان بە خانەوادەی ڕۆشتبون بۆ دەرەوەی وڵات، ئیتر کە باوکم هاتە بێدەنگی لێکرد ئیتر لەمنی نەیا، براکەم پێی وت کە منداڵەکەی لەدایک بوو دەبەین بۆ بێسەرپەرشتان لەوێ فڕێی دەدەین، ئیتر دایان نا کە من بۆم نییە ئیتر لە ژوور بێمە دەر نابێت کەس ببینێ تا ئەم چوار مانگەی ماومە تەواو دەبێ، من خۆشم زۆر شەرمم لە باوکم دەکرد ڕووی ئەوەم نەبوو ئەسڵەن سەیریش بکەم بۆیە هەر لە ژووری خۆم بووم ، دایکم خۆی لە منداڵبوون زۆر زیرەک بوو چونکە مامانی خوێندبوو چەند ساڵیش بوو لە نەخۆشخانە کاری دەکرد، بەس لەوە دەترسا کە منداڵەکە کێشەیەکی هەبێ بەسروشتی لەدایک نەبێ پێوستم بە نەشتەرگەری بێت بەس هەر نەچوین بۆ خەستەخانە، ڕۆژی منداڵ بوو نەکەم هات، ئازارێکی زۆر زۆرم هەبوو، لەتاو ئازار و لەتاو شەرم لە باوکم خەریک بوو دەمردم ئەوەندە گریا بووم کە هێزم تیا نەما بوو ، منداڵەکە لەدایک بوو ئیتر من نەجاتم بوو لەو هەموو ئازارە، دایکم منداڵەکەی کردە سەر کۆشم و وتی کە منداڵەکە کوڕە، بەڕاستی زۆر هەستم بۆی دەجوڵا کاتێک سەیری ئەو چاوە جوانانەی دەکرد، کە دەگریا ئەوەندە جوان بوو نەبێتەوە بەدەست خۆم نەبوو زۆرم خۆش دەویست چونکە لەخۆم ببو هەستی دایکایەتی بۆی هەبوو بەس چارە چییە ئێستا دەبێ لە من دووربکەوێتەوە، من بەیانی منداڵم بوو تا نیوەڕۆ کوڕەکەم لام بوو، دوانیوەڕۆ باوکم هاتە ژوورەوە و وتی نابێت ئەم منداڵە لەم ماڵە بێت وتی کە دەیبەم دەیدەم بە براکەم دەڵێم لەبەردەم مزگەوت دۆزیوەتەوە ئەگەر بەخێویان کرد دەیکەن چونکە ماڵ مامم منداڵیان نەبوو چەند ساڵ بوو بەدوای منداڵێک دەگەڕان کە بەخێوی بکەن، پاشان باوکم منداڵەکەی برد ئای چ هەستێکی ناخۆش بوو ئەو منداڵەی کە لە خوێن و گۆشتی خۆتە لە باوەشت بە زۆر دەریەکەن، ئای خودایە گیان کە باوکم منداڵەکەی برد مامیش خوا خوای ببو یەکسەر بردبوی خستبوویە سەر ناوی خۆی بی زەبت نازانم چۆن کردبوویە سەر ناوی خۆیان بەس گرنگ ئەوەیە کردیان بە کوڕی خۆیان کە باوکم هاتە گوێم لێبوو بە دایکمی وت کە لێی وەرگرتوم، خۆیان بەخێوی دەکەن، ئەمڕۆ بۆ ماڵ مامەم دڵخۆشیەکی زۆر لە ڕادەبەدەر بوو بەس بۆ من بەس گریان بوو زۆر بیری کوڕەکەم دەکرد..

به شی پینجە م..

دایکم زۆر قسەی بۆ کردم بەس من هەر دەگریام دایکم دەترسا کە تووشی نەخۆش دەرونی چونکە من تازە منداڵم ببو بۆیە باوکم نارد تا قسەم لەگەڵ بکات باوکم وتی پێم ئەو مناڵە هی تۆ نییە ئیتر توخوا کۆڵی لێبە، ئاوا لە ماڵ مامت بێت هەم تۆ دەتوانی جار جار بیبینی هەم منداڵەکەشت ژیانێکی خۆش دەژی لەوە باشترە کە بزانێ تۆ دایکی ئەویت، ژیانی ئەویش وێران بکەیت کاتێ خۆشت نازانی ئەو کەسەی باوکی منداڵەکەتە لەکوێیە بەم شێوەیە ئەو منداڵە توشی سەدمەیەک زۆر دەبێت کە بزانێ مناڵێکی ناشەرعیە، دایکیشم شەو لەلای. من خەوت چونکە دەترسا شتێک لە خۆم کەم دایکم خەوی لێکەوت منیش تا بەیانی گریام وا هەستم دەکرد کە منداڵەکەم ئارامە بەس زۆر بیرم دەکرد، کاتێ گوێم لە بانگی بەیانی بوو دڵم هەر لە خۆوە ئارامیەکی بۆ هات، دەستم بۆ لای خوا بەرزکردەوە داوای لێ خۆش بونم لێکرد بۆ ئەو تاوانە گەورەیەی من کردوومە دەستم کرد بە زیکر کردن تا بەدەم زیکرەوە خەوم لێکەوت، هەستم دەکرد دڵم ئارام بۆتەوە، دوای دوو هەفتە باوکم زانی زۆر بێتاقەتم وتی هەستە دەتبەم بۆ ماڵ مامت بەس بەو شەرتەی کارێک نەکەیت گومانت لێ بکەن، منیش ڕازی بووم بەڵێنم پێدا کە هیچ نەکەم کاتێک چومە ژورەوە منداڵەکەم لە باوەش گرت ئایچ هەستێکی خۆش بوو خودایە گیان زۆر بیرم کردبوو تێر بۆنم کرد، لە ناخی دڵەوە دەگریام بەس ناچار وا خۆم دەرخست کە هیچ نەببوو، ئامۆژنم زۆر باش بوو لەگەڵیدا زۆریان خۆشدەویست، ئێمە بۆ ئێوارە لەوێ بوین دایکم و ئامۆژنم چون بۆ بازاڕ بە منیان وت تۆ ئاگات لە منداڵەکە بێت تا هاتنەوە لە باوەشی خۆمم بوو وە شیری خۆشم پێدا چونکە وا هەستم دەکرد ئەو شیرانەی تر خراپە بۆی، ئامۆژنم یەک دنیا شتی جوانی بۆ کڕیبوو، پاشان دوبارە کاتی ئەوە هات منداڵەکەم بەجێ بێڵم کوڕەکەم ناوی ئارۆ بوو، مامەم زۆری حەز لەو ناوە بوو. هاتینەوە بۆ ماڵەوە من پارچەیەک جلی ئەوم هێنا بوو هەموو ڕۆژێک بۆنم دەکرد شێوەیە ژیانی من بەردەوام بوو مامەم و ئەوان دەهاتن بۆ ماڵ ئێمە ئێمە دەچین بۆ ئەوێ، بەس من بە تەواوی گۆڕا بووم شەوان بەردەوام خەریکی نوێژ کردن قورئان خوێندن بووم، بەردەوام لە خوا دەپاڕامەوە کە لێم خۆش بێت، لەو تاوانەی کردوومە من زۆر کەم دوو ببوم دیوارێک لە نێوان خۆم هەموو کەسدا کردبوە، بەردەوام کوڕەکەم دەبینی ئەویش منی زۆر خۆشدەویست کاتێ ماۆژنم بڕۆشتایا بۆ هەر شوێنێک لەلای من دایدەنا..

به شی.. شه شه م..
2024/09/28 13:28:03
Back to Top
HTML Embed Code: