Telegram Web Link
6 بۆیە زۆر خوی بە منەوە گرتبوو،من تەنانەت شێوازی جل و بەرگیشم گۆڕی کردم بە عەبای درێژ بەردەوام لەوە دەترسام کە خودا لەسر ئەو تاوانەی کردم لە گەڵ ئاریان دا لێم خۆش نەبێت، بۆیە بەردەوام بێزار و بێتاقەتم لە ژیان دەترسم دەترسم بچمە جەهەنەم وە بڕیارم دابوو تەواوی قورئانی پیرۆز بە واتاوە لەبەرکەم ،دوای نزیکەی ساڵێک باوکم هێشتا لە من بێتاقەت بوو چووم بۆلای لێی پاڕامەوە کە لێم خۆش بێت کەوتمە سەر قاچەکانی تا لێم خۆش بێت، بەرزی کردمەوە وتی تۆ کارێکی زۆر ناشرینت کرد خەریک بوو ئابڕوم ببەیت، تۆ لە هیچ شتێک کەم نەبوو پێویستیت بەوە نەبوو کە قسە لەگەڵ کەس بکەیت بەس قەینا لە ناخی دڵمەوە گەردنت ئازاد دەکەم لەبەر ئەوەی منداڵی خۆمی ئەگەر بشمەوەێ ناتوانم لێو توڕە بم، باوەشێکی پیا کردم دەستم کرد بە گریان، زۆر هەستێکی خۆش بوو کە لێم خۆشبوو. وە بەرەبەرە کوڕەکەم فێری قسە دەبوو زۆر جوان بوو بە مام و مامۆژنمی دەوت دایە و بابە بە منیشی دەوت ساری زۆر شیرین بوو کە قسەی دەکرد، ئەی خوایە گیان ئەو ئازارە بەسەر کەس نەهێنی کە منداڵەکەت لە بەرچاو خۆتا بە کەسێکی تر بڵێ دایە، من بەس خۆم دەخواردەوە ئەوە کە بەتەنیاش
چیروکی. .. سارا ..

به شی. حە وتە م..

پێویستی بە نەشتەرگەری گەورە هەیە بۆ لابردنی گرێکان و پاشان پارچەیەکی برد بۆ فەحس بەڵام دکتۆرەکە بە باوکمی وتبوو مەگەر قەدەری خوا ئینا شێرپەنجەیەتی، وە من دوای نەشتەرگەریەکە ئازارێکی زۆر زۆرم هەبوو بۆیە هەندێک شت یان کرد بۆ ئەوەی ئازارەکە بشکێ، دوای ئەوەی فەحسەکە دەرچوو دەرکەوت شێرپەنجە گرتوە بە دەرەجەسێ، من خۆم بە باوکم وت هەر شتێکم لێم نەشارێتەوە بۆیە ڕاستیەکەی پێ وتم بەس پێی نەوتم بە چ دەرەجەیەکە باوکم زۆر بێتاقەت بوو بەس من خۆم بەتەواوی پشتم بە خوا بەستبوو وا هەستم دەکرد خودا ئەو ئازارەی لەم نەخۆشییە توشم دەکات دەیکاتە کەفارەتی تاوانەکانم، وە بەردەوام سوپاسی خودام دەکرد، پاشان عیلاجی کیمیای بۆ بەکارهێنام بەڵام من هیچ سودێکم لێ نەبینی بەردەوام بێ هێزتر و بێهێز تر دەبوو لە نەخۆشخانە لە ژووری چاودێری چڕ دایان نام دکتۆرەکان بە تەواوی بێ ئومێدیان کردووم بۆ ژیان زۆر بێ هێز و ماندووم لە تاو ئازار شوێن بەخۆم ناگرم،ئێستاش داوام لە باوکم کردووە کە کوڕەکەم بۆ بێنێ بیبینم با بۆ دواین جار لە باوەشی بگرم چونکە وا هەست دەکەم ئیتر نایبینمەوە . وە زۆر بیری دەکەم ئەوە بۆ هەفتەیەک دەبێ نەم بینیوە نازانم پێی ڕادەگەم بیبینم یان نا...

به شی.. هه شتە م

سڵا من دایکی سارام چیرۆکی کچەکەم تەواو دەکەم ئەمڕۆ سارا دە مانگە گیانی سپاردووە دوای دە مانگ بەسەر مردنی کچەکەم چووم جلەکانی کۆبکەمەوە بیدەمە کەسێکی هەژار چونکە خۆی وەسیەتی کرد بوو کە هەموو شتەکانی بدە بە کەسێکی هەژار. کاتێک موبایلەکەیم بینی بەدەست خۆم نەبوو هەتا هێزم تیا بوو گریام بەسەریا، ئەو موبایلە ژیانی کچەکەمی وێران کرد نەی توانی شوو بکات و ماڵێ بۆ خۆی بنیات بنێ لەبەر ئەم موبایلە توشی نەخۆشی بوو هەر لەخەفەت ئەم موبایلە، موبایلەکەم کردەوە سەیرم کرد پڕە لە ڕەسمی کوڕەکەی باوکیشی هاتە ژورەوە و لەگەڵ منا یەک دنیا بەسەر ڕەسمەکانی کاتی مەحەد کچەکەم گریا پاشان سەیری نۆتی موبایلەکەیم کرد ئەم چیرۆکە تەواو نەکراوەی کچەکەم بینی دوای خوێندنەوەی هەموو چیرۆکەکەی یەک هەفتە من و باوکی بەس گریاین وا هەستمان دەکرد زۆر خراپ بووین لەگەڵیا زۆر ئازارمان دا، بەس بڕیارم دا چیرۆکەکەی بۆ تەواو بکەم،... دوای ئەوەی باوکی چوو ئارۆی بۆ بێنێ سارا حاڵی زۆر خراپ بوو دکتۆرەکان بەتەواوی ئیزنیان دابوو باوکی هاتەوە و ئارۆی. بۆ هێنا خستیە باوەشی و بە باوکی وت دەمەوێت تۆ مامەم بەریتە دەرەوە و خۆم بەتەنیا لەگەڵ کوڕەکەم بم پاشان باوک و مامی چوونە دەرەوە و من مامەوە چونکە ئەسڵەن هێزی تیا نەبوو، کوڕەکەی کردە باوەشی و تێر تێر بۆنی کرد پاشان دوو سێ ماچی کرد و وتی بە دڵێکی پڕ لە گریانەوە دایکە توخوا ئاگات کوڕەکەم بێت ئەگەر ماڵ مامەشم مناڵیان بوو لەگەڵ کوڕەکەم خراپ بوون تۆ مەهێڵە لە بەرئەوە وای وت چونکە ئامۆژنی منداڵی دەبوو، وتی توخوا دایکە تۆ ڕقت لە کوڕەکەی من نەبێ، پاشان بەیەکەوە دەگریاین پاشان وتی دایە توخوا زۆر ئازارم دایت گەردنم ئازاد کە پاشان باوک و براکەشی بانگ کرد هەمان قسەشی بەوان وت، براکەی هەر بەسەریەوە دەگریا باوکیشی لەو خراپتر بوو، ئەو ڕۆژە سارا حاڵی خراپتر بوو ئیتر نە توانای قسەی ما نە جوڵە ئەو ڕۆژە پئنج شەممە بوو بۆ ڕۆژی دواتر واتە ڕۆژی جومعە کچەکەم هیچ لەوە نەدەچوو کە لە سەرە مەرگدا بێت زۆر جوان بوو بەس لە جوڵە کەوتبوو نانیشی پێ نەدەخورا کۆتایدا نەیدەتوانی هیچ بڵێ بەس پەنجەی بەرز کردەوەو شایەت و مانی هێنا پاشان بۆ هەتا هەتایە گیانی دەرچوو، ئای خودایە گیان ئازاری جەرگ سوتان چەند سەختە.... دوای دوو مانگ لە مردنی سارا....
چیروکی ٠٠٠ سارا

کوتایییییی

شەوێکیان ئارۆ لەپڕێکدا گەشکە لێیدا دوای مانەوەی ڕۆژێک لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا ساراکەم ئەوە ئارۆی کوڕیشت هات بۆ لات زۆر ماندوم خودایە دوو لە ئازیزەکانم لە دوو مانگدا لێ سەندم ،ئومێدێک بەو منداڵە هەبوو چونکە بۆنی کچەکەمی لێدەهات تەرمەکەی ئارۆش هەر لەپەنای سارادا نێژرا، دڵنیام ئێستا سارا زۆر ئارامە چونکە کوڕەکەی لەم ژیانە نەما، توشی ئازار و ناڕەحەتی بێت. دڵنیام خۆت ئەم ئاواتە و خواست کچە شیرینەکەم کە منداڵەکەت بگەڕێتەوە بۆلای خۆت وە ئێستا ڕۆحت زۆر ئاسوودەیە چونکە کوڕەکەت بەردەوام لەگەڵ خۆتدایە چونکە کە لەژیاندا بوویت نەمان هێشت بە ئاسوودەیی لە باوەشی خۆتی بگریت. کوڕەکەم چوار مانگ دوای مردنی سارا منداڵێکی کچی بوو ناوی نا سارا، کوڕەکەم زۆر بێتاقەت بوو دوای مەرگی خوشکەکەی دەی وت خەتای من بوە کە ئارۆ مان لێسەندوە ئەبێ ئەو ڕۆژە چ عەزێتێکمان دابێت چ خەفەتێکمان کردبێ بە دڵیا کە منداڵەکەیمان بەزۆر لە باوەش کردەوە بردمانە دەرەوە ،دەبوایە بمان وتایە دۆزیومانەتەوە لەلای خەڵک نەک لێی بسێنین خۆ ئەو تازە هەڵەکەی کردبوو، ئای خودایە گیان زۆر بیری کچەکەم دەکەم بیری پێنج ساڵ پێش ئێستا دەکەم پێش ئەوەی ئەم ڕوداوانە ڕوبدات....... خوایەگیان لەو کچە تاقەنەیەم خۆشبە خوایە گیان منداڵەکەی بۆ بکە بە هۆکارێک بۆ چوونە ناو بەهەشت ............کۆتای
هیوادارم ئەم چیرۆکە ببێتە دەرزێک بۆئێمەی کوڕان و
بۆ ئێوەی کچان،، خودای گەورە هەموان بپارێزێت
ببوورن ئەگەر هەر کەمو کوڕییەکی هەبوو لەنوسینەکاندا

کۆتایی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گەورەیەك توسیە ئەكا:
كەمتر بترسە،زۆرترئومیدواربە
كەمتر بناڵێ،زۆرتر هەناسە بكێشە
كەمتر تەنەفوورت بێ،زۆرتر عەشق بوەرزە
ئاوا شتەچاكەكانی دونیا
ئەی تۆئەبن👌
اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد🤍
@chyrok
خەلیفەی ((عَلی))كوڕی((ابوطالب))رضِىَ اللهُ عنَهُ


ئەم زاتە موقەددەسەناوی"عَلى"و كونیەی"آبُوتُراب"وه لەقەبی"آسَدُالله"يه;باوكی ناوی"عَبْدُالْمَناف"ه مەشهوورەبە"آبُوطالب", دایكی ناوی"فاطمة"يه.لە پاش وەفاتی حەزرەتی عوسمان,ئەسحابەی كیڕام بەیعەتیان پێ كرد.ئەم زاتە لەگەڵ ئەمە كە شەخسێكی عالم و عالی هیممەت و شەجیع و بەغیرەت و سەخاوەت بووە,وەئەمەل ئەكرا.وەكوو ئاساری گەورەی بوو لە حەیاتی حەزرەتﷺ,لە زەمانی خەلافەتی خۆیا,نەتائیجی حەسەنەو ئەعماڵی بە قیمەتی ببێ.بەڵام "مَعَ لْاٌَسف". غەوغای داخڵی.مەیدانی نەدا,وە لە دواییدا بە دەستی ئینسانێكی شەقاوەت كردار لە تایفەی"بەنی موراد"شەهید كرا,لە وەختی سوبح لە شاری"كوفە"دا لە ساڵی چلی هیجری,لە عومری شەست و سێ ساڵیداو لە كووفەدا دفن كرا.موددەتی خەلافەتی چوارساڵ و نۆ مانگ بوو.رضِىَ اللهُ عنَهُ
لە پاش وەفاتی حەزرەتی عەلی,ئەهلی حیلل و عەقد,بەیعەتیان كرد بە حەزرەتی حەسەنی كوڕی و شەش مانگ خەلافەتی كرد.فەقەت لە نەتیجەدا,بۆ خاتری ئیسڵاحی عالەمی ئیسلامی,تەنازولی كرد لە خەلافەت و تەسلیمی كرد بە حەزرەتی"موعاویە"رضِىَ اللهُ عنَهُ.بەم پێنج شەخسە,موددەی خەلافەت گەیشت بە"سی"ساڵ,وەكوو حەزرەتﷺ.بەیانی فەرموو بوو.
ڕۆژی هه‌ینیتان مبارک
به‌سه‌رتانا بڕژێت خێروبه‌ره‌که‌تی هه‌ینی😊❤️
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
باوکێک هاتنەوەکەی بۆ مناڵەکانی ئەکاتە سوپڕایز
کاردانەوەو دڵخۆشی مناڵەکانی ببینن 😌 خوایە گیان هیچ مناڵێک لەنازی باوک بێبەش مەکە
چیڕۆکی بێویژدانی بەرامبەر دایکێک...
چیڕۆکێک دڵ دەکا بەئاو

بەشی یەکەم

وەک هەموو ڕۆژ لە ڕۆژانی ئاسایی بۆنوێژی بەیانی هەڵسام و نوێژەکەم کرد نەمتوانی دووبارە بخەومەوە دەستم کرد بەخوێندنی قورئانی پیڕۆز نم نم باران دەباری و کەشێکی تۆزێک ساردی هەبووو دایکم هەڵساو نانی بەیانی بۆم حازر کرد و هاتە ژوورەکەم وتی : کاوان کوڕم بەخەبەری
کاوان: بەلێ دایە جیان هەستاوم
دایکی کاوان: بەهیوای ئەوەی خەوێکی خۆشت کردبی دەهەلسە بڕۆ هەندێک نانی گەرم بێنە خەریکە چایەکەش دەکوڵێ بادرەنگ نەکەوی بۆ سەرکارت
کاوان : باشە دایەگیان ئێستا دەچم
هەڵسام و خۆم گۆری و بەرێ کەوتم بۆ نانەواکەی سەرووی کۆڵانی خۆمان نانم کڕی و و دواتر چومەوە ماڵەوە نانم خوارد و بەرێ کەوتم بۆ سەر کارم
ئەها باسەرەتا خۆم بناسێنم من کاوان تەمەنم 28ساڵە و تاقانەی دایک و باوکمم و خاوەنی دووخوشکم کە هەردوکیان سپاس بۆخوا چونەتە سەر ژیانی خۆیان باوکم خاوەن سامانێکی زۆر بووو بەڵام من نەم دەوویست بەپارەی باوکم ژیانم بەڕێوەببەم دوای خوێندنی زانکۆم دەستم دایە ئیشی خۆم کە کارکردنم بوو لەچەند بوارێک چەندین کارم تاقی کردەوە کە دوساڵ لە پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل کارم کرد دواتر وازم هێنا کاری زۆرم کرد تالەکۆتیادا دەستم بەکارێک کرد کە بەڕاستی ئەوکارەم حەز لێبوو ئەویش لەپێشانگایەکی کتێب بوو ڕاستی قوتابیەکی زیرەک نەبووم بۆیە دەرجەکەم تەنها بەشی بەشێکی نزمی کرد . بەڵام هەمووکات شوکری خوای گەورەم دەکرد چونکە وای بەباش بۆزانیوم هەمووکات ویستومە ژیانێکی سادە بژیم و دووربم لەپارەی باوکم هەرچەندە باوکم کەسێکی زور لەخواترس و کەسێکی ناودارو بەڕێز بووو و هەمووکات لەهەمووشتێک پاڵپشتی منی دەکرد و لەهیچ زۆری لێم نەدەکرد تەنها کاتێک پارەکانی ئەوم ڕەت دەرکردەوە زۆر لێم پەست دەبوو بەڵام نەمدەتوانی شتێک خۆم بەدەستی نەهێنم خەرجی بکەم. زۆر کەس ڕۆژانە پرسیاریان لێم دەکرد بۆچی زەواج ناکەی کورێکێ وابەڕێزو جوان بەخۆم نەبێ کەسێکی جوان و کەشخە بووم زۆر کەس داوای دەکرد کچەکەی ئەوبخوازم بەڵام من هێشتان پارەی تەواوم نەبوو بۆ ئەو پڕۆسەیە و دەم ویست خۆم بەئارەقەی نێوچاوانم ژیانی هاوسەریم پیک بێنم.
ژیانی من ڕۆژانە ئاسایی بوو هاوڕێی زۆر کەمم هەبوو لەمااڵەو بۆ سەرکار لەکار بۆماڵەوە. ڕوژێک دووبارە وەک ڕۆژانی ئاسایی لەخەو هەڵسام خۆمم گۆری و نانم خوارد و چومە سەرکار. چونکە هەموو کەسەکانی ناو کتێبخانەکه یەکمان دەناسی بەڕێوبەر هات و وتی هەموتان کۆبببنەوە و دەمەوێ قسەتان لەگەڵ بکەم. بەڕێوەری ئێمە کەسێکی زۆر باش و بەڕێز بوو پیاوێکێ بەتەمەن بوو بەڵام زۆر کەسێکی گورج و گوڵ بووو.
هات و هەموان کۆکردەوە و وتی کەسێکی نوێ لێرە دەست بەکارێک دەکا.
بەڕێوبەر: سڵاو هاوڕێیان ئەمڕۆ کەسێکی نوێ لێرە دەست بەکار دەکا برازای خۆمە ئاالا وەرە کچم .
کەناوی ئالای هێنا کچێک هاتە پێشەوە کچێکی باڵاپوش و جواننن بەڕاستی بێوێنە بووو چونکە هەستم بەتاوان دەکرد و سەیر کردنی ئافرەتی نامەحروم تاوانە بەزۆر چاوم لەسەری هەڵگرت بەزۆر وام لەخۆمکرد چونکە جوانیەکەی بەڕاستی بێوینە بووو زیاتر ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشا باڵاپۆشیەکەی بووو.
ئالا بەدەنگێکی هێواشەوە وتی سڵاو هاوڕێیان من ئالام تەمەنم 26ساڵە لێرە نوێم هێوادارم بتوانین هاوکارییەکتر بین .
زۆر کچێکی بەڕێزو و ڕووخۆش بوو هەموو بەجارێک خۆشیان ویست. ئیدی دەستمان کردەوە بەکارکردن بەڕێوەبەرەکەمان ئەوی بەمن ڕاسپارد کە کتێبخانەکەی پێنیشان بەم و فێری کارەکەی بکەم چونکە من هەرچەند زۆریش نەبوو دەستم بەکار کرد بەڵام لەکەڵ بەڕێوەرەکە وەک هاوڕێمان لێهاتبووو.
کاوان: هەموو شوێنەکانم پێشان دایت ئالا خان هەڕپرسیارێکت هەبوو لێمی بکە و هەرشتێکت ویست داوای بکە
ئالا: زۆر مەمنون کاک کاوان ببورە ئەزیەتم دایت
کاوان: نانا ئەوقسەیە مەکە لەخزمەتم ئا بائەوەشت پێ بلێم 12بۆ یەک و نیو پشوە بۆ نان خوارد ئیسارحەت و تا 4ئێواران دەوام تەواو دەبێ
ئالا: باشە زۆر سپاس دووبارە بۆهەمووشتێک
ئیدی دەستمان کرد بەکارکردن زۆر نەبرد ئالا لەئیشەکان ڕاهات و زۆر بەباشی ئیشەکانی دەکرد.
هەفتەیەک تێپەڕی سەرەنجی ئەوەم دەدا ئالا لەکاتی پشوەکانی دا هەستم دەکرد زۆر دڵتەنگە و سەیری وێنەیەک دەکااا و هەندێک جار ماچیان دەکا و ملپێچێکی لهدەستە بۆنی دەکا زۆرجار فرمێسکم لەچاوی دەبینی بەڵام من زۆر ئاسودە نەبووم زۆر سەیرم نەدەکرد. من نەم دەوویست پرسیاری لێبکەم چونکە وانزیک نەبووم لێی و نەشمدەویست،پرسیاری ژیانی تایبەتی خۆی لێبکەم.بۆیە ویستم لە بەڕێوبەر بپرسم برازکەی بۆچی وایە.... چونکە بەڕاستی لەدڵم بوبویە کەسەر
@chyrok
ئەوئێوارەیە بەڕێوبەر زو چویەوە و نەمتوانی پرسیاری لێبکەم چومەوە بەڵام هەر بیرم لەئالا دەکردەوە ئەو خەمە گەورەیە چیە وای لەئالا،کردەوە لەسەر سفرەکە خەیاڵم ڕۆیی دایک و باوکم وتیان چیتە کوڕم وتم هیچ نیە برسیم نیە ئێوە عافیەتان بێ لەسەر سفرەکە هەڵسام
چومە ژوورەکەم و دانیشتم و خەیاڵم دەکرد لەپڕ دایکم لەدەرکای دا.
دایکی کاوان:کوڕم بێمە ژووری
کاوان: ئای دایە ئەو چ قسەکە وەرە
دایکی کاوان: کوڕم چتە لۆوای قەت ئەتوو نی لەسەر سفرەی هەلسی و نان نەخۆی چ خەمەکت هەیە گیانی دایە
کاوان: لێی گەرێ دایە باباسی نەکەم
دایکی کاوان: جا پێتوایە لێت گەرێم باسی نەکەی
کاوان: هههههه؟نەواللە خاتووننی نازدار لێم ناگەرێێ
@chyrok
دایکی کاوان: هههه دەباسی بکە دەی
کاوان: نازانم لەکوێوە دەست پێبکەم دایە
ئیدی هەمو شتێکم بۆ باس کرد
دایکی کاوان وتی: بزانە ئەوکچە داماوە چ خەمێکی لەدڵ هەڵگرتوە
کاوان: نازانم دایە زۆر حەز دەکەم بزانم
دایکی کاوان: باشە بۆ لەسەرداری بەڕێوەبرت ناپرسی
کاوان: ها سەردار واللە ڕاست دەکەێ بەیانی بچم لێی دەپرسم ئیدی دایکم ڕۆیشت و دووبارە بە قاپێکی پڕ خواردن هاتەوە ژوورەوە وتم ئەوە چیە دایە وتی جا پێتوایە خەوم لێبکەوی کەتۆۆ نانت نەخواردووە ماچێکی دایکمم کردو وتم قوربانت بم ئەی باشترین داکی دونیا .. ئییدی ماچێکی کردم لەژوڕەکەم ڕۆیشت منیش بەبینی خۆمان بێ زۆرم برسی بوو ههههه قوربانت بم دایە گیان تۆچ گەو
چاوە‌ڕێی به‌شی دووبن😊🌹
2024/09/28 15:34:47
Back to Top
HTML Embed Code: