Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
له‌سه‌ر ژیانی ئیستاوژیانی جاران بینە‌ربن ؟
کام لە ئە مانە بە کار دینی
Anonymous Poll
21%
بە ساقە
43%
بە قوربان
30%
حە یاتم
6%
خۆا قە زا
چیرۆکی

#کاتێ_هاوسەرگیریمان_کردوامدەزانی_مرۆڤەبەڵام_لەڕاستیائەوئاژەڵێکی_دڕندەبوو


بەشی یەکەم

من تاقانە بووم ژیانێکی خۆشم هەبوو لەگەڵ دایک و باوکم کوڕێکم بینی خۆشم ویست یەکترمان ناسی دوو ساڵ پەیوەندیمان هەبوو بڕیار وابوو بێتــە خوازبێنیـم بـەڵام لــەبەر ئەوەی هـەژار بوو هەمیشە هەر ئەی وت تەنها هەنـدێ کاتی ترم بدەرێ من هیێشتا پارەی ئەوەم نیـە پێــکـەوە بژین منیش زۆر چاوەڕێیم کرد بوو بە سێ ساڵ پـەیوەندی نێوانمان ڕۆژێک لە دەرەوە نانمان ئـەخوارد پێیم وت ئیتر بێزابووم لەوەی پێیم بڵێی تەنها هەندێ کاتم بدەرێ ئەوە سێ ساڵە چاوەڕێی تۆم تەواو یان ئەمشەو دێیت یان تەواو پەیوەندیمان ئەویش زۆر پاڕایاوە لێیم وتی تـەنها دوو مانگی تر منیش بـەجێیم هێشت وتم پەیوەندیمان تەواو خوات لەگـەڵ هەستم کرد زۆر دڵتەنگ بوو خەریک بوو بشگریەت ڕۆشتمەوە ماڵ منیش زۆر دڵتـەنگ بووم سێ مانگ تێ پەڕیی ئیتر نە ئەوم بیر ما نە هاوسەرگیری خۆم هەتا شــەوێیک لـەدەرگا درا کوڕێک بوو خۆیی تەنها باوکم ڕۆیشت بەخێرهاتنی کرد کاتێ دانیشت دوای چەندەقەیەک دایکم بانگی کردم وتی وەرە دانیشە دانیشتم سەلامی لێ کردم وتی هاتووم بۆ خوازبێنی کچەکەتان باوکم وتی چ کارەیت سەیارەت هەیە خانووت هەیە ئیتر بەو قسانەیا زانیم دایک و باوکم خۆیان بانگیان کردووە وتی دکتۆرم سەیارە و خانووشم هەیە سەروەتێکی زۆریشم هەیە ئیتر پارە بەرچاوی باوکمی گرتبوو وتی باشە هەندێ کاتمان بەرێ تا بیرێکی لێ بکەینەوە دوای کە ڕۆیشت یەکسەر ڕویان کردە من دایک و باوکم وتیان ئەڵێی چی تۆ ڕازیت بەقسەکردن و هەڵسو کەوتی زۆر میهرەبان دیارە کچم زۆر کوڕێکی باشە ...بەڵام من هەر ڕازی نەبــووم وتـم نامەوێ یەکسەر بڕیار بدەم ئیسەش زووە بۆ هاوسەرگیری من ئەمە داهاتووی من و مناڵەکانمە نامەوێ ژیانم بفەوت بۆ ئێیوە پەلەتانە باوکم یەکسەر توڕە بوو وتی تەواو ئەبێ ڕازی بیت قسەی زیادەش مەکە ئەتەوێ هەر چاوەڕێی کوڕی هەژاری بێ مێشک بیت بڵێ کاتی زیاترم ئەوێ ناتووانم ژیان پێیک بێنم منیش چوومە ژورەکەم زۆر گریام نەم ئەزانی چی بکەم ...�

نەم ئەزانی چی بکـەم زۆر دڵتەنگ بووم بـەیانی هەڵسام لـەخـەو وتـم بە دایکم نامەوێ جارێک هاوسەرگیری بکەم وتی باوکت شێت ئەبێ وا بڵێی ئەو کوڕەش عەیبی چیە تۆ جارێ دوو جار بیـبـینـە دوو جار قسەی لەگـەڵ بکـە ژمارە تەلەفۆنەکەی پێ دام دایکم تـەلەفۆنم بۆ کرد زۆر بە سەوتێکی میهرەبانانە قسەی ئەکرد وتی خۆم دێیم بە شوێنتا خۆم گۆڕیی و چاوەڕێی بووم هات کاتێ ویستم سواری سەیارەکە بم دابەزی دەرگای سەیارەکەی بۆ کردمەوە وتی ئیتر تۆ شاژنی منی منیش زۆر دڵخۆش بووم ئاوا ڕێزی ئەگرتم هیچم نەووت ڕۆیشتین لە شوێنێک وەستاین نان بخۆین لەکاتی نان خواردنەکە هەر ئەی وت خۆشترین ژیانت بۆ دابین ئەکەم قەت نایەڵم دڵتەنگ بیت ئاواتەکانت یەنمە دی هەر وەک شاژن ئەژیت منیش وتم من هیچ شتێکم ناوێ تەنـها

@chyrok

خۆشەویستی نەبێ ڕێزیشم بگرە ئەو دوانە هەموو شتێکە بۆ من من بە پارە دڵ خۆش نابم شەرتی من تەنـها ئەوە بوو ڕێزم بگرێ و خۆشی بوێیم مـانگێ تێ پەڕیـی هاوسەرگیریمان کرد زۆۆۆۆۆۆر دڵخۆش بووم هەمو لایەک دڵخۆش بوون تەنانەت ئاگام لێ بوو هاوڕێکانم ئیرەیان پێ ئەبردم کە پیاوێکی ئاوا بووە مێردی من بـەرەو کۆتایی هاوسەرگریەکە ئەچووین ئیتر ئەوە بوو بڕۆین خوداحافیزیان لێ بکەین سواری سەیارە بووین و خوداحافیریان لێ کردین و ڕۆشتین گەشتینە ماڵ تۆزێ شلەژابووم وتم با قسەیە بـکەم وتـم ئازیزەکەم وا هاتینە هێلانە ئاڵتـونیەکەمان ئێیرە قەفەسی ژیانی من و تۆیە سەیرێکی کردم و ناوچاوانی گرژ بوون بەدەنگی بەرز وتی مەبەسـتت چیــە ئەڵێی قەفەس تۆ مێشک هەیە وتم باشە چیم وتووە هاواری کرد بەسەرما تۆ وا ئەزانی من حەیوانم قەفەس و هێلانەو دیارە تۆ حەیوانی بەدەستە چەپەڵەکانی زلەیەکی لێدام منیش زۆر گریام تا بەیانی گریام ناخۆشترین شەو بوو قەت باوەڕم نەئەکرد ڕۆژێیک بێی توڕە بێیت لێیم....
چیرۆکی

‎کاتێ_هاوسەرگیریمان_کرد_وامدەزانی_مرۆڤەبەڵام_لەڕاستیائەوئاژەڵێکی_دڕندەبوو



‎بەشی دووەم

‎بەیانی هەڵسام تەنانەت فرمێسکی چاووم هێشتا وشک نەبووبویەوە نان و چایەکم ئامادە کرد ئەویش هەڵسا خۆیی گۆڕیی بۆ دەوام ئـەچوو وتم شتێک بخۆ ئینجا بڕۆ هیچی نەخوارد و ڕۆیشت من بەس لەبەر ئەو هەڵسام لەخـەو زۆر دڵتەنگی کردم دوبارە نزیکەی مانگێ تێ پەڕیی ڕۆژێک دایکم هات بۆ سەردانـم لەگەڵ کچێک بوو نەم ئەناسی نەم پرسیش کێیە وتم لەوانەیە هاوڕێی بێ بەخێرهاتنم کردن کەوتینـە قسە دایکم وتی کچم لە هیچت کەم نیە لەگەڵ مێردەکەت دڵخۆشیت من ڕێیک بە ڕاستی پێیم وت نەخێر دایکە هیچ دڵخۆش نیم ئەو یەکەم شەوی هاوسەرگیریمان لێی دام مێشکی لەدەست داوە هەموو ڕۆژێکیش قسەی ناخۆش ئەڵێ قەت

@chyrok
زەردەخەنەیەکم نەدیوە لەدەم و چاوی دایکیشم وتی کچی خۆم ڕاستیەکەی من مێیردەکەت تەلەفۆنی بۆ کردم ئەم بەیانیە وتی کچەکەت ماوەیەکە ڕووم ناداتێ وابزانم توشی نەخۆشی نەفسی بووە یان ئەیەوێت لەمن جیابێتەوە بڕوا بۆ لایی خۆشەویستە کۆنەکەی درۆم بۆ هەڵەبەستێ ئەم کچەش هێناومە لەگەڵ خۆم دکتۆری نەفسیە من خۆشم ئەوێی کچم تەنها لەبەر خۆتە حەز ئەکەم تۆزێ ڕاویێژ بکەن پێکەوە .. لەم قسانەیا بوو منیش دڵم پڕبوو حەزم ئەکرد تێر هاوار کەم تێر بگریم باوەڕم نەئەکرد دایکم وا باوەڕی بە من نەبێ توڕە بووم وتم یاعنی باوەڕ بەمن ناکەیی ویستی قسە بکات دکتۆرەکە هاوارم کرد بەسەریانا توڕە بووم و کردمنە دەر بۆ خۆم تێر گریام زۆر خەفەتم خوارد ئێیوارە داهات چاوەڕێ بووم مێیردەکەم بگەڕێتەوە بەڵام وەک و حەیوان ئەهاتە پێش چاووم هاتەوە دانیشت هەناسەیەکی هەڵمژی پێکەنی ها دایکت بۆچی هاتبوو بۆ ئێیرە وتم باشە چۆن درۆیەکی وا ئەکەیت بۆ وات وتووە بەدایکم وتی لەبەر ئەوەی تۆ پێی نەڵێی چی ڕوئەدات لەنێوان من و تۆ بێدەنگ بوو هەڵسا بۆم بەتوڕەیەوە قژی ڕاکێشام وتی نەڵێی هیچت پێ وتووە یەک کەلیمەت پێ وتبێ دەربارەی من و تۆ ڕێیک ئەتکوژم منیش لەترسا هەزار سوێنی درۆم خوارد تا وازی لێ هێنام ئەو شەوەشم هەر بە گریان و ئێش و ئازار بەڕێ کردوو سەرم خستە سەر سەرین .......

چاوەریی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

کاتێ_هاوسەرگیریمان_کرد_وامدەزانی_مرۆڤەبەڵام_لەڕاستیائەوئاژەڵێکی_دڕندەبوو



بەشی کـــــــۆتـــــــایی

بەیانی هەڵسام لەخەو زۆر مانوو بووم سەعات یانزەو نیو بوو هەڵسام چێشت دروست کرد و هاتەوە ڕۆیشت دەس و دەم و چاوی شۆرد هات کەوچکێک لە چێشتـەکەی خـوارد دەستی کرد بە هات و هاوار ئەو چێشتە بۆ ئەووەنە سوێرە ئـەتەوێ بم کوژیت وتم بەو تۆزە خوێ نامریت . بۆ تۆ دکتۆری تا بزانی بەوە ئەمرم نامرم چێشتەکەی ڕژاند بە ماڵەکانا وتی هەسە شتێکی ترم بۆ حازر که ماڵەکانم سڕی و بەچاوی پڕ فرمێسکەوە چەقۆیەکم هێنا شتم لەت ئەکرد فرمێسکی چاوم ئەوە زۆر بوو پڕ بە چاووم فرمێسک ئەهاتە خوار چاومی تەڵغ کرد دەسی خۆم بڕی بانگم کرد وتم لەزگەیەکەم بۆ بهێنە دەسی خۆم بڕیی هات سەیرێکی کرد وتی وەم زانی چێشتەکەت حازر کرد هاتە لام توند ئەو پەنجەمی گرت کە بڕیم هەرچی هاوارم کرد وتم ئێشەکات دەسم بەردە ئەو هەر پێ ئەکەنی پێیم وتم ئیتر بێزابووم لێیت بێزابووم لە هەموو شتێکت ڕێیک چەقۆکە لای دەسم بوو هەڵم گرت تا هێزم تیا بوو چەقاندم بە ڕێکی دڵیا دەرم هێنایەوە کردم بە سکیا بە سنگی هەتا کەوتـە عەرز ماڵەکان پڕ بوون لە خوێن دانیشتم هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی بەدەم گریانەوە تەلەفۆنم کرد بۆ پۆلیس وتم وەرن مێردەکەی خۆم کوشتوە هەتا ئەمبوڵانسیان هێنا گیانی دەرچوو بەڵام قەت پەشیمان نەبووم لەوەی کردم دەستگیریان کردم بردمیان بۆ سجن دوای ماوەیەک بردمیان بۆ دادگا لەوێ هەموو شتێکم بۆ باس کرد که چەنێ سجنی ئەکردم و لێی ئەدام و عەزابی ئەدام پێیم ووتن،ئەو دەقەکەی چەقۆکم کرد بە دڵیا هێشتا دەسە بڕاوەکەمی بەرنەدابوو منیش دیفاعم لەخۆم کرد بەرگەی ئەو ئازارەم نەگرت وتیان ئەبێ دکتۆر جەستەت ببینێ بزانین شوێنی لێدانی پێیوە دیارە من بێ خەم بووم چونکە هەموو گیانم شوێن لێدانی ئەو بوو دوای ماوەیەک منیان هێناوە بۆ دادگا وتیان کەمام دیفاعت لە خۆت کردووە و ئەو زۆر خراپ بووە لەگەڵت ئەوا بڕیاری ئازادکردنی تۆمان دا ئینجا ئەوەمان بۆ دەرکەوتوە مێردەکەت نەخۆشی دەروونی هەبووە کە جۆرە نەخۆشیەکە چێژ لە ئازاردانی بەرام بەر وەرەگرێ (سادیسم) دایک و باوکیشت ئەوەیان زانیوە بەڵام بەرام بەر ئەوەی هیچ لای تۆ نەڵێین پارەی داوە بە دایک و،باوکت مێردەکەت هیچ سکاڵات،هەیە لەدایک و باوکت دڵم پڕ بوو وتی نە خێیر هیج سکاڵام نیە منیش زۆر دڵخۆش بووم کە ئازاد کرام گەڕامەوە لەماڵی هاوڕێیەکم ئەژیام دوای ساڵێک ئەو کوڕەم بینی کە زوو خۆشەویستم بوو وتی ئیسە من ئامادەم ژیان پێیک بێنم هەتا ئیسەش خۆشم ئەوێی بیر لەوەش ناکەمەوە کە ڕووی داوە منیش ڕازی بووم داوای لێ بووردنم لێ کردو هاوسەرگیریمان کرد ئیسە زۆر دڵخۆشین پێکـەوە زۆریشم خۆشەوێ .. .........هەر سەبرم گرت ئەم ووت بەشکم ڕۆژێیک بێیت چاک بێیت بەڵام ئەو تەنانەت چێژی ئەبینی لە ئازاردانی من وەک و ئاژەڵێک سەیری ئـەکردم بە سەعات لە حەمام سجنی ئەکردم قسەی ناشرینی پێ وتم زۆریش لێی ئەدام تاکە هیوایەک مابوو باوکم بوو هەر چاوەڕێیم ئەکرد شەوێک سەرێکم لێ بدات لەگەڵ دایکم هەموو شتێکیان پێ بڵێیم هەتا ئەو شەوە هات دڵم ئیسراحەتی کرد یەکسەر دوای چەند دەقەیەک دانیشتن یەکسەر پێم ووت وتم باوکە ئیتر تەحەمولی ئەم ژیانە ناکەم هەموو ڕۆژێک لێیم ئەدات قسەی ناشرینم پێ ئەڵێ باوکم هەر هەستیشی نەجوڵا وەم زانی توڕە ئەبێت لێی ئەدات،کەچی هەر هیچ لەسەر خۆ وتی

@chyrok
ڕاسەکات کوڕم شتی وات کردوە یەکسەر سوێنی درۆی ئەخوارد وای لە خۆی کرد تەنانەت منیش باوەڕم نەئەکرد ئەوبێ وتی بەخوا درۆ ئەکات هەر ئەیەوێ جیابێتـەوە لێیم ئەو ئەو کوڕەی کە خۆشی ئەویست پێشتر ئەوەی خۆتان باستان کرد بۆم ئەیەوێ بڕوات بۆ لایی ئەو منیش دەسم کرد بەگریان هەر چی وتم بەخوا درۆ ئەکات بەخوا شتی وانیە باوەڕیان پێ نەکردم باوەڕیان بەو کرد بەڵام دایک و باوکم ئەیان زانی من قەت درۆ ناکەم نەم ئەزانی بۆچی باوەڕم پێ ناکەن ئیتر لەبەر دەم ئەوان خۆی کرد بەفریشتە ئەی وت پێیم ئازیزەکەم کە قەت لە ژیانیا پێی نەوتبووم ئەی وت ئازیزەکەم ئەڵێی چی بڕۆین بۆ سینەما ئەمشەو هەموومان پێکەوە منیش تفێکم تێ کرد ویستم پەلاماری بدەم بەڵام باوکم گرتمی تازە هەرچیم بکردایەت ئەو دوای ئەوان ڕێک ئەی کوشتم باوکم بردمیە ژوری نوستنەکە بەزۆر وتی ئەزانی ئەو ڕاستی کرد توشی نەخۆشی دەروونی بویت ئەمشەو ئیسراحەت بکە بەیانی ئەتبەم بۆلای دکتۆر منیش لەتاو خەفەت و گریان هەناسەم بۆ نەئەدرا نەشم ئەتوانی هیج بڵێیم چونکە باوەڕیان نەئەکرد زۆر گریام باوکم و دایکم چوونەوە یەکسەر هات بۆم وەک و لەئاژەڵ بدەیت لەمنی ئەدا ئەو شەوەشم بە عەزاب بەڕێ کرد بۆ شەوێک دڵخۆش نەبووم لە ژیانم لەگەڵی ....


کۆتایی

وە‌ک ڕێزێک له‌ماندو بونمان
لای‌ خۆتان ڤانە کانمان لۆزیاد بکه‌ن لینکی کناڵ بنێرێن بۆ هاوڕێکانتان 🤗
- چیرۆکی ئاسیای خێزانی فیرعەون !
ئاسیای ژنی فیرعەون لە مەزنترین کۆشک دا ئەژیا بە سەدان خزمەتکارو کۆیلە لە بەردەستیا بوون ژیانێکی خۆش و ڕەفاهیەت و پڕ نازونیعمەت ئەژیا بەڵام خودا پەرست و خوداناس بوو ئەم ژیان و ڕەفاهیەتە نەیکردە زاڵم و گومڕاو کافر وەک مێردە زاڵم و گومڕاو تاغووتەکەی کە فیرعەون بوو  ، فیرعەون خۆی بە خوداو پیرۆز دەزانی و دەیووت دەبێ خەڵکی من بپەرستن و فەرمانی خودایەتی خۆی دەرکردوو دەیووت : من خودای گەورەی ئێوەم
فیرعەون ئەوەی لە بیرچوو کە ئەو لە تەنها سپێرم و نوتفەیەکەوە دروست بووە ، ئەم تاغووتە سەرەڕای ئەو هەموو پارەو ماڵ و هێزو سەربازو کۆیلەو خزمەتکارە نزیکترین کەسی کە ژنەکەی بوو تەحەددای دەکردوو بەرامبەری دەوەستایەوە کە ئەویش ئاسیای کچی مەزاحم بوو ، لە سەرەتادا ئیمان بوونی بە خودا ئەشاردەوە ، بەڵام دواتر بە ئاشکرا ئیمانی بە خودا دەهێناو عیبادەت و خوداپەرستی خۆی بە ئاشکرا ئەکرد ئەمەش فیرعەونی توڕە  دەکردوو هەوڵی سزادان و پاشەگەزکردنەوەی دەدا
ئاسیا یەکێکە لەو 4 ژنەی سەیدو گەورەی ژنانی دونیایە
کاتێک فیرعەون ماشیتەی خزمەتکاری کچەکەی  ، خۆی و منداڵەکانی خستە ناو ڕۆن زەیتی قرچاو تەنها لە بەرئەوەی بە فیرعەونی ووت : خودای من و تۆش اللە یە
ئاسیا  ناڕەزایەتی و نیگەرانی دەربڕی لە مێردەکەی کە فیرعەونی زاڵم بوو لە بەرامبەر کوشتنی ماشیتەو منداڵەکانی و پێ ی ووت : تۆ زۆر زاڵم و ستەمکاری
فیرعەون ووتی : تۆش هەمان بیروباوەڕو ڕێگای ئەووت گرتۆتە بەر
دواتر فیرعەون ناردی بە شوێن دایکی ئاسیاداو ووتی : کچەکەت خودایەکی تر ئەپەرستێ لە جیاتی من
هەرچەندە دایکی ئاسیا ویستی کچەکەی پەشیمان بکاتەوەو ووتی : واز بێنە
بەڵام ئاسیا سوور بوو لە سەر خودا پەرستی و یەکتاپەرستی
دواتر فیرعەون قەومەکەی بانگ کردوو ووتی : ئاسیا کەسێکی چۆنە
قەومەکەی کەوتنە وەسف و پیاهەڵدانی بەڵام فیرعەون ووتی : خودایەکی تر ئەپەرستێ لە جیاتی من
قەومەکەی ووتیان بیکوژە
فیرعەون فەرمانی کرد بە سەربازەکانی بیبەن لە بیابانێکدا  هەرچوارپەلی بە دارێکدا ببەستنوەو لە بەر ئەو خۆرە گەرمە بە بێ نان و ئاو جێ بهێڵن
سێ ڕۆژ لە سەر یەک فیرعەون ئەچوو بۆ لای و پێ ی ئەووت پاشگەزو پەشیمان ببێتەوە
بەڵام ئاسیا سوور بوو لە سەر خوداپەرستی و باوەڕ بوون بە خوودا دوای چوار ڕۆژ فیرعەون فەرمانی کرد بەردێکی گەوره بەرز بکەنەوەو لە ڕاسەری ڕایبگرن ئەگەر پەشیمان بووەوە باشە ئەگەر هەر بەردەوام بوو لە سەر خودا پەرستی ئەوا بەردەکەی پیاکێشن و بیکوژن
ئاسیا ووتی :
{ رَبِّ ابْنِ لِي عِندَكَ بَيْتاً فِي الْجَنَّةِ وَنَجِّنِي مِن فِرْعَوْنَ وَعَمَلِهِ وَنَجِّنِي مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ }.
خودای گەورە بەهەشتی پیشان داو لە خۆشیدا کەوتە پێکەنین لەو کاتەدا فیرعەون ئامادەبوو
فیرعەون بە یاوەرو دەوروبەرەکەی ووت : ئێوە سەرتان سوڕنامێنێ لە شێتی ئەم ژنە ئێمە سزاو ئازاری ئەدەین ئەو پێ ئەکەنێ
خودا ڕۆحی برد بەرەو بەهەشت ، فیرعەون بڕیاریدا بەردەکەی پیا بکێشن بەڵام جەستەیەکی بێ ڕۆح و بێ هەست بۆ ئەوەی هەست بە ئازارو ناڕەحەتی نەکا .
چیرۆکی

هەڵهاتویەک لە قەدەر



بەشی یەکەم

من ئــاکام
لەقەدەری خۆم ڕام کردوە ئەگەر بزانم لە ڕاکردن لەو قەدەرەی خەڵکی باسی ئەکەن تا قوڵای دۆزەخیش چوومە ئەوا بەردەوام ئەبم لە ڕاکردنــ نامەوێ مەحکومی ئەم شتە بم من موسوڵمانم زۆر پابەندی دینەکەمم بەڵام ڕقم لەوە ئەبێتەوە کە خەڵک چیان بوێت بەسەرت ئەهێنن و بۆتی ئەنەخشێننە سەر ناوی قەدەر.....

من تەمەنم 11 ساڵان بوو لەوکاتەی بڕیارم دا دژی قەدەر بوەستمەوە
خێزانەکەم لایەنی مادی و مەعنەوی زۆر باش بوو وە خؽزانێکی گەورە بووین 4 خوشکم هەبوو وە 2 براشم هەبوو هەمووان لەخۆم گەورەتر بوون و لە ماڵی خۆیان بوون تەنها خوشکێکم لای من و دایکم باوکم مابوو ناوی نازە بوو
باوکم کارگەی شیرنی هەبوو دوو براکەشم هەر زوو چبونەوە سەر هەمان کار
بیرمە پۆلی 5 سەرەتای بووم کاتێک کارتم وەر گرتەوەو لە دوو وانە دەر نە چبووم
چونکە مناڵی بچکۆلەی ماڵ بووم ڕاستی کەس قسەیەکی ناخۆشی نەکرد تەنها برا گەورەکەم نەبێت ئەمیر کە پؽی ناخۆش بوو و سەرزەنشتی کردم
بەڵام باوکم وتی قەینا قەدەری ئەویش هەر ئیشکردنە لە کارگەکەی خۆمان
نازانم بۆ بەڵام ئەو قسەیەی باوکم کردی ئاگرێکی لە ناخی من هەڵگیرساند و بڕیارم یا خۆم نەیەمە دەستی قەدەر و هەوڵم یا و دەرچووم و ساڵەکانی تری خوێندنم هەر لەسەر ئەو قسەیەوە تا پۆلی 11 ئامادەی لە بەشی عیلمی بووم هەر وەک قوتابیەکی ئاسای قۆناغەکانم بڕی بوو زۆر زیرەک نەبووم هەندؽ کات وەرزی یەکەمیش ساقیت دەبووم
بەڵام وەرزی دووەم باش دەبووم
سەرەتای قۆناغی 11 بوو هێشتا دنیا گەرم بوو ڕۆژێک لە حەوشی قوتابخانە پۆلی ئێمەو 12 یاریمان بوو یاریمان ئەکرد دەرسی دوەم هەتا دەرسی چوارەم یاریمان بوو هەموومان خوسابووین لە ناو ئارەق
چوینەوە پۆل و تەنها کوڕەکان بووین و یەکؽکمان نارد تا ئاومان بۆ بێنێت من کراسەکەمم داکەندبوو بەدڵی خۆم بەناو پۆلەکە ئەسوڕامەوەو پۆزم لێ ئەیا چونکە بە گۆڵێکی من بردنەوەمان دەست کەوت و کوڕەکانی کە هەموو دانیشتبوون
لە پڕ دەرگا کرایەوە و کوڕەکان هەموویان دەستیان کرد بە هاتو هاوار من ئاگادار نەبووم کێ بوو چوونکە خێراا دەرگاکە داخرایەوە
کوڕەکان پێکەنین سامان وتی کاکە ئەو جلانەت لەبەر بکە ئەو کچە داماوە تەریق بووەوە
کە وای وت وشک بووم
ئاکام:کچی چی؟ مەگەر پێیانمان نەوتبوو نەیەن ئؽمە پشو ئەیەین؟؟
سامان:چوزانم بابە کچی پۆلی خۆمان نەبوو هەر نەشم ئەناسی کێ بوو
عەلی: بەس جوانیش بوو ها هههههــ
سامان:بەکویا فریای ئەوە کەوتی هەتیو هههههــ

من زۆر شەرمم کرد نەم ئەزانی کێیە لە جێی خۆم دانیشتم و جەرەسی ژورەوە لؽدراو کچەکان و جەماعەت هاتنەوە پۆل و مامۆستای زیندەزانی هات پێش دەرسەکە
وتی :جەماعەت هاوڕێیەکی تازەمان بۆ هاتوە با بەخێر هاتنی بکەین ئەوجا دەست بە دەرسەکە ئەکەین

پۆل بێدەنگ بوو کچێک لە پێشی پێشەوە چووەلای مامۆستاو وەستا
+سڵاو من ناوم زەینەبە
هەر ئەوەنەی وت و چاوی بڕیە من و سور هەڵگەڕا
سامان خؽرا وتی کوڕم ئەوە ئەوە بوو کە هاتە ژورەوە و پەراسوەکانتی بینی پاڵەوان ههههــــ
من تەریق بوومەوە سەرم داخست و ئەو بەردەوامی یا بە قسەکانی
+لە لادؽیەکەوە هاتوم
هەمووان بەخێرهاتنیان کرد و دەرسمان خوؽند دوای دەرسی شەشەم چوینەوە ماڵەوە
ڕۆشتمەوەو هیلاک و برسی دەستم کردە ملی دایکم و ماچم کرد و لای ئەویش دەستم کرد بە مەتح کردنی خۆم و باسی یاریەکەم بۆ ئەکرد هەموویم بۆ گێڕایەوە گەیشتمە ئەو کاتەی کە زەینەب دەرگاکەی کردەوە بێدەنگ بووم لە پڕ زۆر پێکەنیم ئەوەنە زۆر دایکم بۆ گاڵتە دوو زلەی پێکێشام وتی چیە شێت بووی ڕۆڵە وتم نا دایکە ئەگەر ئەزانی چی بووە ئەم قەدوو قیافە سیسو لاتەم دەر خستبوو لە پڕ کچێک هاتە ناو پۆل داماو لە ترسا ڕای کرد هههههـــ
ئیتر دایکم وەک هەموو دایکێک دەستی کرد بە وەسفو سەنای من جا حەدی چییە مەگەر کوڕ هەیە لە تۆ جوانترو ئاقڵتر و کەشخەتر بەخوا دڵنیام ئەشقت بووە
نانم خوارد و چوومە ژورەکەم و خەوتم هەتا 8 ئێوارە دواتر هەستام و دەرسم خوێند و چومە خەت تا سەعات 2 دیسان خەوتمەوە
بەیانی چوم بۆ مەکتەب یەکەم کەس بووم دوای من سامان هات دواتر زەینەب هــات سامان وتی ئەها ئەوە ئەوی تۆش هات
زۆر پێم سەیر بوو بۆچی بوو بە هی من؟؟
زۆر سەیریم کرد زۆۆۆر جوان و سەلار بوو بەڵام هەستی پێ کردم و ڕۆشت لە پۆل
سامان وتی هێواش کاکە بە چاو کچەکەت خوارد ههههـــ
ڕاستی ئەکرد واللە زۆرم سەرنج یا
دواتر وتم نابێت ئەبێت قسەی لەگەڵ بکەم هەم بۆ ئەوەی بەو شێوەیە منی بینی هەم بۆ ئەوەش کە زۆر سەیرم کرد
ڕاستی ئەمویست قسەی لەگەڵ بکەم هەرچۆنێک بووە

بەشی دووەم

لەبەر دەرگای پۆل وەستابوو منیش چوم سڵاوم لێ کرد زۆر داوای لێبوردنم کرد هیچی نەوت لە کۆتاییا وتی پێویست ناکا سازش بۆ من بهێنیتەوە نە ئەمناسی نە ئەتناسم
زۆر پێم ناخۆش بوو زۆریش توڕە بووم لەو قسە ساردانە
بەراستی من لەگەل هەر کچێک قسەم کردبێت زۆر ڕووی خۆش بووە لەگەڵم بەڵام زەینەب زۆر بؽزارکەر بوو بەلامەوە
ڕۆژان ڕۆشتو هات هیچ قسەم لەگەڵ نەکرد ئیمتیحانی نیوەی ساڵ ڕۆژێک زەینەب زۆر بۆ ئیمتیحان دواکەوت ئیمتیحانەکەی فەوتا
منیش کە زانیم زۆرم پؽ ناخۆش بوو لێیم پرسی وتی باوکم نەخۆش بووە ناچار بووم درەنگ بکەوم
زۆر لە دڵم گران بوو بە باوکم وت واستەی بۆ کرد لە ئیمتیحانی کۆمپیتەر ئیمتیحانی بیرکاریشی کردەوە
زۆر پێی خۆش بوو زۆر سوپاسی کردم
ئیتر دوو ئیمتیحانمان مابوو دواتر پشوی نیوەی ساڵ
ئەو دوو ڕۆژە هەموو ڕۆژێک قسەمان ئەکرد زۆر بەدڵم بوو
دواتر دوای پشو ڕۆشتینەوە مەکتەب و وەک جاران بەڵام من و زەینەب زۆر لێک نزیک بوینەوە
ئەو ساڵەی مەکتەب تەواو بوو
هاوین ئاگام لە زەینەب نەبوو ئەو مۆبایلو شتی نەبوو
ئیتر هاوین باوکم داوای کرد کە ئیتر نەچمەوە خوؽندن خۆ قەدەرم وایە هەر یەمەوە لای ئیشەکەی ئەوان
دیسان ململانێی من و باوکم دەستی پێ کرد
من ڕازی نەبووم بەوە ئەویش بڕیاری یا هەتا ئیش نەکەم نەهێڵێت لەو ماڵە بژیم
مانگێک لای خوشکو براکانم مامەوە خوشکە بچوکەکەم کە ئەوکات مارە بڕاوی خاڵۆزایەکی خۆمان بوو هەواڵی دایکم و باوکمی پێ ئەیام
دوای مانگێک لە داخی ئەوان بڕیارم یا بچمە دەرەوەی وڵات
تەنها بۆ ئەوەی بە قەدەری خۆم ڕازی نەبم
هەموو خوشکو براکانم یارمەتیان یام بەڵام بە نا بە دڵی
لەڕێگەی قاچاخەوە ئێمە 50 نەفەر بووین بەیەک کاروان ئەڕۆیشتین
3 مناڵمان لەگەڵ بوو کە تەمەنیان خوار 10 ساڵان ئەبوو
دوانیان هی ژن و پیاوێک بوون یەکیشیان تەنها ژنێکی لەگەڵ بوو
تا تورکیا ئاسای بوو قورسێکی وا نەبوو دواتر لەڕێی ئاوەوە ویستمان بڕۆین من نیازم وابوو بچمە ئەڵمانیا بەڵام وڵات بە وڵات بڕۆم
لە تورکیاوە زۆر چاوەڕێی بەلەممان کرد زۆر درەنگ هات
دوای چەند ڕۆژێک گەیشتینە دارستانێک وتیان ئیتر لێرەوە تورکیا بە تەواوی تەواو ئەبێت
ئێوارە بوو بەناو دارستانەکە ئەڕۆشتین ئەو ژنەی کە مناڵێکی پێ بوو کەوت و مناڵەکەی لەدەست کەوت نەیتوانی بڕوا
قاچاخ چیەکان بە دار لؽیان ئەیا ئەیان وت هەستە درەنگە
منیش هیچێکی وام پێ نەبوو تەنها جانتایەک بوو پارەی تیا بوو
ڕۆشتم و مناڵەکەم هەڵگرتو ژنەکە خەڵکی ڕانیە بوو بوو پێم وت خۆی بە شانمەوە بگرێت و هەستێت
زۆر ئەترسا زانیم دوو دڵە وتم خوشکە درەنگە
بەمە دڵی ئارام بووەوەو قۆلمی گرتو ڕۆشتین تا سەعات 8 شەو بەڕێوە بووین تۆزە تۆزە خەریک بوو ئاوەدانیمان ئەبینی
قاچاخ چیەکان وتیان بخەون و نان بخۆن سبەی سەعات 5 ڕێ ئەکەوین

دانیشتین و هەریەکەو کەمێک بسکیت و شتمان لابوو خواردمان دواتر شەو مناڵەکە لەسەر قاچی من خەوی لێ کەوت
دایکی هات بیبات بە ترسەوە بەڵام ڕەتم کردەوەو وتم با بەخەبەر نەیەت
خانمەکە دوو دڵ بوو زۆر بە نامۆی سەیری کردم
منیش لە نیگاکانی باش تێگەیشتم وتم مەترسە من خوشکەکانم لە تەمەنی تۆن تۆش وەک ئەوانی بۆ من
سیقەی نەکرد بەڵام دیار بوو پؽویستی بەوە بوو سیقە بەیەکێک بکات لەم گەشتە دورو درێژە
دانیشت مەترێک لە من دوور و دەستی گرت بە دەموو چاویەوە
پرسیم چی بووە؟ کوا باوکی ئەم مناڵە؟
هیچی نەوت....
دیسان پرسیم بۆ نەتەنیای؟؟
وتی تەنیام.... هەموو دونیا کەسی منی تیا نییە تەنیام
زۆر پێداگریم کرد کە باسی بکات و باسی کرد
+من ناوم سەما یە 20 ساڵم
من مناڵ بووم زۆۆر مناڵ دڵم بە دنیا خۆش بوو 11 ساڵان بووم لە خوێندن بووم زۆر زیرەک بووم لە پۆلی 5 بووم
دایکم مرد دوو خوشکم هەبوو لە خۆم بچوکتر سێ براش یەکیان لە خۆم بچوکتر و دوانیان گەورەتر
کە دایکم مرد من دەرچبووم بە یەکەم بۆ پۆلی 6 سەرەتای دایکم سەڕەتانی هەبوو سەڕەتانێک ئەوی کوشت و بۆ من گوازرایەوە
من هەتا نیوەی ساڵی پۆلی 6م خوێند واتە 12 ساڵم تەواو کردبوو باوکم منی یا بە شوو بە پیاوێکی 30 ساڵانی دەوڵەمەند و ئەویش خوشکە 20 ساڵانەکەی خۆی یا بە باوکە 40 ساڵەکەی من وەک کاڵا هەردووکمانیان فرۆشت
خوشکو برا بچوکەکەنم کە بۆنی دایکمیان نابوو بە منەوە هۆن هۆن بەدواما ئەگریان
سەرەتا بە برا گەورەکانم وت کە نامەوێ شوو بکەم ئەمەوێ خوشکو براکانم گەورە بکەم
دوای ئەوەی زۆریان لێیام و دەموو لوتیان شکاندم پێشیان وتم ئێمە کەسێکمان داناوە ببێ ژنی باوکم و دایکی ئەوان تۆ چیت تا پشتت پێ ببەستین و دواتر ئەبیتە جێی باسی خەڵکیش

بڕوا بکە کە دایک مرد ماڵ هەزار باوکی تیا بێت فلسێک ناهێنێت سوێنت بۆ ئەخۆم باوکەکان تەنها خەیاڵیان لای هؽنانی ئافرەتێکی ترە دوای دایکەکان
خۆزگە ئەو ئافرەتانەش ئەبوون بە دایک بۆ مناڵەکانیان خۆزگە
من نەم ئەوێرا لای باوکم قسە بکەم وامزانی براکانم لێم تێ ئەگەن ئاخر ئەوانیش کچیان هەبوو بیریان لەوە نە ئەکردەوە بیریان لەوە نە ئەکردەوە ؟؟ یان هەمان کارەسات بەسەر کچەکانی خۆشیان ئەهێنن
نازانم پیاوان بۆ وان بۆ دڵیان وایە
من هەڵەم؟ ئایا خراپم کاتێک ناوی پیاوان بە گشتی وا ئەبەم؟ ئاخر من 12 ساڵ بووم هێشتا مناڵ بووم لە هەموو ڕویەکەوە مناڵــــــ بــەڵام ئەوان منیان ناردە ئەو لادێیەو منیان فرۆشت و دواتریشــــ......

سەما چی بەسەر دێت؟؟؟
بە چ شؽوەیەک کاریگەری لە ئاکام ئەکات؟؟

ئەی ئاکام بۆ کوێ ئەچێت؟؟

چاوەڕێی بەشی سێیەم و چوارەم بن
چیرۆکی

هــەڵهــاتویەک لــە قەدەر


بەشی سێیەم

سەما درێژەی بە چیرۆکەکەی داو وتی
دواتریش دواتریش وەک ئەوەی من لە خۆشی ئەم زەماوەندە هەلەکە سەمام بێت منیان ڕازاندەوە و بە ئۆتۆمبێلی جوان و گران منیان نارد ناردمیان بۆ ئەو جێیەی دایکمم لێی ون کرد
دایـــکم .....
سوێندت لەسەر شتێک بۆ دەخۆم بەڵام با نهێنی بێت
من کە شوم کرد وەک دەست درێژی دەست درێژیم کرایە سەر
سوێند بەخوا هێندە مناڵ بووم شەوان لەژێر جێگەکەمەوە خەیاڵم ئەکرد
لە خەیاڵما دایکم ئەهاتە لام وەک جاران ماچی ئەکردم وەک سەرەتای نەخۆشیەکەی دەستمی ئەگوشی و ئەی وت من ئەم کچە زیرەکو ئاقڵەم هەبێت سەڕەتانێک کە ناتوانێ بم کوژێت
خەیاڵم ئەکرد و پڕ بە دەنگم هاوارم ئەکرد دایکە من ئازار ئەکێشم
دایکە منیش سەڕەتانم توش بووە سەڕەتان لە قەدەرم هەیە دایکە قەدەرم وەک سەڕەتان ناشرینە
ئەزانی من وەک چی بووم
هەرگیز لە خەوتدا هاوارت کردوەو کەس گوێی لێت نەبێت؟؟
من ڕۆژانە بە چاو هاوارم بۆ هەزار هەزار کەس ئەکرد ئەم وت یارمەتیم بەن لەدەست ئەم دڕندانە نەجاتم بەن من خەونم هەیە هێشتا بەتەواوی فێر نەبووم قژی بووکەڵەکانم ببەستم
هێشتا نازانم ئاشق بوونی یەک لایەنەش چۆنە
من نازانم هێشتا نازانم جیاوازی ژن و کچ چییە
یارمەتیم بەن .......
ڕۆژانە سەیری هەموانم ئەکرد بە چاوە کزۆڵەکانم و بە قژە چرچەکەم و بە پێستە ڕەش داگیرساوەکەم هاوارم ئەکرد
ئەی کەس گوێی لێم ئەبوو؟؟؟
نـــا کــەس هیچ کەس
_دەستی گرت بە دەموو چاویەوەو زۆۆۆر بە کوڵ ئەگریا شانەکانی وەک دەریا شەپۆلیان ئەیا بەڵام وەک تاشە بەردێکی بەردەم دەریا بەو لاشە لاوازەوە هێندە بەهێز بوو بڕیاری دابوو نەجوڵێت ئەو شەپۆلانە نەی ڕوخێنن
دەستی کردەوە بە باس کردن
+کەس گوێی لێم نە ئەبوو
تەنها شەوان کە بە زۆر هاوسەرەکەم حەزە گڵاوەکانی خۆی بە من خاڵی ئەکردەوەو من مناڵ بووم و لێی ئەیام ئەوکاتە هەندێک جار خەسوم دڵی دا ئەچڵەکا و کچەکەی خۆی بیر ئەهاتەوەو بەوی ئەشوبهاندمو ئەهات بە هانامەوەو ئەیبردم لای خۆی ئەیخەواندم
ئەویش چۆن خەوێکــــ هەتا کفت ئەبوو سەر زەنشتی ئەکردم و ئەی وت ڕسوامان ئەکەی

ڕۆژ و شەو دووعام ئەکرد مێردەکەم بمرێت یان ئەموت نەیەتەوە ماڵ
هەر هاتباوە من ئەبووم بە عەبدی و بەم دەستو بەو دەست ئیشی سەیری پێ ئەکردم هەندێک جار سەیارەکانیشی بە من ئەشۆردچەندین جار ئافرەتی تری لەگەڵ بووە بەڵام من خۆشم نە ئەویست و بەلامەوە گرنگ نەبوو بەڵام لای ئەو سۆزانیانە منی ئەشکاندەوە لێی ئەیام
ڕۆژانە بە قایشە ڕەنگاو ڕەنگەکانی برینی ڕەنگاو ڕەنگی لەسەر جەستەم ئەنەخشاند سێ ساڵ ئەمە حاڵم بوو سێ ساڵی ڕێک
شەوێک دایکم هاتە خەونم
لە خەوما دەستی لەسەر سکم داناو ناوچاومی ماچ کرد و ڕۆشت زۆۆۆۆر بانگم کرد دایکە دایە بۆ کوێ دایکە وەرە سەیرکە قژە جوانەکەی کە تۆ ڕۆژانە بۆمت شانە ئەکرد چۆن دەسکەنە کراوە
دایکە وەرە بزانە ئەو دەستانەی تۆ دڵت نە ئەهات توند بیگریت ئێستە چەن جار شکاوە
هاوارم ئەکرد دایـــکە تخوا یەک جار باوەشم بکە تخوا من لە بۆنی مێخەک بەندەکەت تێر نەبووم
من لە گەرمی باوەشت مڕ نەبووم و سەرمای ژیان وا ڕەقم ئەکاتەوە
دایکە باوەشم مەکە تەنها لایەکم بۆ بکەوە ئەمەوێت دەموو چاوت ببینم ئاخر خەریکە دەموو چاوە جوانەکەت لەم بیرە ئاڵۆزەم ئەڕوات سەیرێکم بکە
لە کۆتاییا لای لێ کردمەوەو فرمێسکێکی کەوتە خوار لە چاوی و بۆ من بوو بە دەریاو چوم لەناو دەریاکە تێر باوەشم کرد بە فرمێسکەکانی دایکماو تێر بۆنی چاوەکانیم کرد خۆم لەناو ئازارەکانیدا شت ماچی ڕومەتەکانیم ئەکرد کە فرمێسکەکانی سوتاندبوونی
بەیانی بەخەبەر هاتم سوکناییەک بە دڵمدا هاتبوو وەک ئەوەی بەڕاستی دایکم لە باوەش گرتبێت وەک ئەوەی بەڕاستی ماچیم کردبێت
ئەوکات تەمەنم گەیشتبوە 15 ساڵ 15 ساڵانەیەکی 115 ساڵە
دوای هەفتەیەک هؽڵنجم دەهات و نانم بۆ نە ئەخورا و خەسوم گومانی کردوو منی بردە عەیادەیەک و فەحسی بۆم کرد و دوو گیان بووم
ئؽوارەکەی بوو بە ئاهەنگ و خۆشی
دوای سێ ساڵ خوشکو برا بچوکەکانممم بینی
ئەی خوایە کە خەسووم ئەو هەواڵەی پێدام ئەژنۆکانم دەلەرزی دڵم وەک دڵی چۆلەکەیەکی نیوە سەر بڕاو دڵە کوتەی گرتبوو خەریک بوو لە سینەم دەهاتە دەر خەریک بوو لە خۆشیان دەبوورامەوە دەستەکانم دەلەرزین پێم عەرزی نەدەگرت
ئێوارە گەشتن بەدەمیانەوە چووم باوکم و باوەژنەکەم یەکەم کەس بوون دیتمن باوکم ویستی سەرم ماچ بکات ڕۆشتم لەلای و بەخێر هاتنی باوەژنەکەمم کرد هیچ نەبوو ئەو ژیانی لە من خۆشتر بوو خراپیش نەبوو لەگەڵ خوشکو براکانم
سەیران و سەروین چەن گەورە بوون ئێستە 12ساڵن ئەوان دوانە بوون
چەن جوان ببون ئەی خوایە ئەو هەستە چی بوو ئەم ویست هێندە بە سنگمەوە بیان نوسێنم تا نوقمی دڵمیان بکەم زۆۆۆر بیرم ئەکردن ئاخر کەس نرخی ئازیزان نازانێت دوورە دەستەکان نەبێت
دوو برا گەورەکەشم هاتن و ژن و مناڵیان لەگەل نەبوو بەساردی سڵاوم لێیان کرد و چاوم بۆ عومەر ورد دەکردەوە
کە جێم هێشت 11 ساڵان بوو ئێستە ئەبێت چۆن بێت
بانگیان کردم دادە
ئەو موچوڕکە عەجیبە چی بوو گیانی منی لەرزاند
لام کردەوە کوڕێک لە خۆم بەرزتر عومەر
ئەوە عومەر بوو 14 ساڵ بوو گەورە بوو زۆۆۆر لە هەموویان زیاتر
ئەوم بینی گریان سەراپای گیانمی تەزاند
لە باوەشیا زۆۆۆر گریام
لە کۆتاییا باوەشێکی پارێزراو
سەیری ئاسمانم کرد لە دڵی خۆما وتم دایکە ئەمە دەریاکەمە کە بۆنی تۆی لێ یەت
دوو ڕۆژ لام بوون دڵخۆش بووم زۆۆۆر دڵخۆش
دواتر ڕۆشتنەوە عومەر بەڵێنی دا زوو زوو بێتە لام و سەیران و سەروینیش بێنێتسکم بوو بە 5 مانگ ماڵی خەسوم باش بوون مێردەکەشم زیاتر نازی هەڵ ئەگرتم و ئیشی کەمتر پێ ئەکردم
ڕۆژێک سەیارەکەیم پاک کردەوە شتی زۆر ناشرینم لەناو سەیارەکەی بینی و منیش ڕێک بردم بۆ خەسووم
ئەویش زۆر لێی توڕە بوو شەڕیان کرد خەسوم چووە ماڵی باوکم واتە لای کچەکەی
کە خەسووم ڕۆشت مێردەکەم هات بۆم وتی تۆ بوویت هـــا
تۆ دایکمت گەرم کرد
بۆ یەکەم جار وەک کچێکی پێگەیشتوو و هاوسەردار دەمەقاڵەم لەگەڵ کرد و زۆر قسەم کرد و داخی دڵم هەڵڕشت و بەدەم قسەوە ئەڕۆشتم لە پڕ لە دواوە قۆلمی گرت وتی وست قسە نەکەی زۆڵی کچی زۆڵ تۆ چیت من حسابت بۆ بکەم ئەگەر لەبەر خوشکەکەم نە ئەبوو منیش وتم ئێ؟
تەواوی بکە دەی فەرموو ئێستە تەڵاقم بە با خوشکەکەشت وەک من دەرد بچێژێت
توڕە بوو پاڵی پێوە نام لە 4 قادرمەوە کەوتمە خوارەوە
بورامەوە بردبوومی بۆ نەخۆشخانە وتبووی قاچی خزاوە
دواتر باش بوو مناڵەکەم هیچی لێ نەهاتبوو بەڵام مەترسی بۆ توش بوو
خەسوم کە زانیبوی لەگەڵ عومەر هاتنەوەو خەسوم ئەیزانی چی بووە شکی کردبوو عومەریش ڕقی لە خالیدی مێردم بوو زۆۆۆر دواتر هەتا مناڵەکەم بوو عومەر لە ماڵ ئێمە بوو مناڵم بوو مێردەکەم خراپتر بوو بەڵام عومەر ببو بە دەریام هەموو شتم بۆی باس ئەکرد بە تەلەفۆن ئەو هێشتا مناڵ بوو بۆیە نەی ئەتوانی هیچ بکات

ئێمە لە کێشەی خۆمانا بووین برا گەورەکەم بەبێ ئاگاداری باوکم کەوتبوە ناو گۆماوی قومار و شەوێک بەبیانوی بازاڕی سەیرانی خوشکم ئەباو لە قەرز ئەیاتە قومارچی
دواتر وتبوی لەبەردەم دەرگا دام ناوە دیارە بەڕەڵای وا لەگەڵ کوڕ ڕای کردوە
باوکمی هان یابوو کە بەدوایا نەگەڕێ تا کەس نەزانێت حەیایان نەچێت
ڕۆژان هاتو چوو مناڵەکەی من بوو بە 2 ساڵ و کوڕەکەم ناوی (دموع)ە من زۆر حەزم لە زمانی عەرەبیە چونکە دایکیشم بینی لە خەوم و فرمێسکەکەی بووە دەریام بەو ناوە ناوم نا کە واتە فرمێسک
مؽردەکەم بە ڕوداوی هاتو چۆ لەجێگە کەوت و خەسوم لە خەفەتی ئەو لەماوەی سێ مانگ توشی جەڵدە بوو کۆچی دوای کرد...
مێردەکەم هیچ باوکایەتی بۆ دموع نە ئەکرد دموع هیچ خۆشی نە ئەویست من و عومەر دایمە بەیەکەوە بووین دوای ئەوەی من بووم بە 19 ساڵ عومەریش 18 ساڵ بو ئەو لەڕێگەی سەیرانەوە لە فب نامەی بۆ هاتبوو ئاگادار کرابووەوە کە لە ئەڵمانیایە و ڕای کردوە بەڵام زۆر خراپە حاڵی
دواتر منیش پلانم دانا کە عومەر هەندێک ماڵو موڵکی مێردەکەمم بۆ بفرۆشێت کە بەناوی خەسووم بوو ئەویش بەناوی دموع ی کردبوو ئەوکات دموع 5 ساڵ بوو منیش کردمە سەر ناوی خۆم و فرۆشتمن و ئێستە وا ئەچینە لای سەیران و دوات ساڵێکی کە عومەری براشمان لەگەڵ سەروین بەتەمان بێنەلامان و نیازمان وایە باوکم و هەموو سامانەکەی کۆتای پێ بهێنین و مؽردەکەمم بەجێ هێشت
من خراپ نیم بڕوا بکە من خراپ نیم بەڵام خراپ ژیاوم نەمتوانی زیاتر خۆم قوربانی بکەم و کوڕەکەشم زیندانی باوکێکی زەلیلو بێ ڕوحم بکەم...

_زۆۆۆر کاریگەر بووم بە چیرۆکی سەماو بڕیارم یا یارمەتی بەم تا ئەگەینە ئەڵمانیا و هەمان کات دڵم بۆ دایکم زۆۆۆر تەنگ بوو بیری باوکمم ئەکرد کە چەن باوکێکی باش بووە بۆمان

خۆر هەڵهات لە پڕ قاچاخ چییەکە هاواری کرد خێراکەن ئەگەر ناتانەوێ بگیرێین یەڵا دەی.......

بەشی چوارەم

دواتر بەڕێ کەوتین و هەرچۆن بێت من و سەما و دموع و چەند کەسێکی کە لەو کاروانە گەشتینە ئەڵمانیا و لەوێ وەک پەنابەر چوینە کەمپ سەرەتا تا سەیرانی خوشکی سەمامان دۆزیەوە بە زۆر بارو دۆخ تێپەڕین ئەو ژیانی لەئێمە باشتر نەبوو توشی بازرگانی بە مادەی هۆشبەر و جەستەشیەوە ببو شوێنێکی ئەویست هانای بۆ ببات تەمەنی مناڵ بوو بەس خراپ تێوەی گەلابوو من وەک خۆم هیچ نەم ئەویست تێکەڵاوی ببم تەنانەت لە نزیکیشی دا نە ئەنیشتم ڕاستە ئەو توشی زۆر بارو دۆخی ناخۆش ببوو چونکە دوای ئەوەی براکەی فرۆشتبووی چەندین جاریکە کڕین و فرۆشتنی پێوە کرابوو لە چەند لایەکەوە دەستەکانیشی بڕی بوو بەڵام قەدەرر ئیتر نەمردبوو بەناجاری ئاوا ژیا بوو بەڵام لای من هەر هێڵی سوور بوو خۆمم لێ دور دەخستەوە
بەڵام سەما تەواو جیاواز بوو مهیرەبانی و ئاقڵ و بە ڕەوشت بوو هەقەنەت ژیان تاقەتی خۆشیوو حەزی بە نەهێشتبوو زۆر سارد بوو لەسەر حەزو ئارەزووی دونیا چەندین هەفتەیەک تێپەڕی شتێک بوو لە برسا نە ئەمردین ئیش نەبوو بیکەین ئەو ئەڵمانیایەیمن بیرم لێ ئەکردەوە ئەمە نەبوو من ئینگلیزیەکەم کەمێک باش بوو بەڵام بەکەڵکی هیج نە ئەهات شەهادەم نەبوو کەس ئیشی بە ئێمە نە ئەیا چونکە نەیان ئەزانی کێین و کێ نین پاکردنەوەشیان پێ نە دەکردین زۆرۆۆر بێزار بووم ڕاستە پارەم لابوو بەڵام ناچار بووم دەست پێوە بگرم چونکە بەتەما بووم هەتا هەتایە لەوێ بم بەڵام سەما بەدوای ماڵدا ئەگەڕا ئەو بەتەما بوو پارەی باشی بۆ بێت لەوێ هەندێک پەنابەری کوردمان بینی ئیشی جیاکردنەوەی زبڵەکانیان ئەکرد شوشەیان لە خواردن و پلاستیک لە ئاسن و ئاوا جیا کردنەوە بوو سەما ماڵ دۆزیەوەو چون و منیشان لای خۆیان دانا منیش لەگەڵ ئەو کوردانە دەستم بە ئیش کرد بەڵام بە پارەیەکی زۆر کەم بەڵام ڕازی بووم دواتر دوو هەفتە لەوێ ئیشم کرد زۆۆۆر تێک چبووم زەعیف ببووم زۆر لاواز ببووم دەروونم باش نەبوو لەناو ئەو خۆڵو پیسیە تەواو ماندوو ببوومو هیلاک و پیس بووم بیرکردنی ماڵەوەو دایکم و باوکیشم بوەستی دڵمی عەجەب خەمبار کردبوو ڕۆژێک بورامەوەو کوڕەکان منیان بردبووە نەخۆش خانە و فەحس کرابووم دەرکەوتبوو شێرپەنجەم هەیە بەڵام لە سەرەتایەتی و ئەگەری چاک بوونەوەم هەیە ئەگەر نەشتەرگەری بکەم کە ئەو هەواڵەم بیست بە برا گەورەکەم وت ئەویشت خێرا بە دایکم و باوکمی وتبوو وتیان نەشتەرگەری ڕێک بخەو ئیمەش یەین دوای هەفتەیەک سەرەم هات و باوکم و دایکم و خوشکەکم و براکانم گەیشتنە لام من پێش نەشتەرگەری سەمام لا ببو من لە نەشتەرگەری بووم کە دایکم و ئەوان هاتبوون دایکم و باوکم سەمایان ڕسوا کردبوو کە گوایە منی هەڵ خەڵەتاندوەو بەهۆی ئەوەوە من هاتومەتە ئەڵمانیاو ئەو منی بەم دەردە بردوە زۆر خراپیان پێی کردبوو دوای نەشتەرگەری حاڵم خراپتر بوو دەستکاری خانەکان کرابوون و بنەبڕ نەببون بۆیە حاڵم تێک چبوو ئاگام بەحاڵ لە خۆم بوو دایکم و باوکم و براکانم هە زوو ویستبوویان دیسان نەشتەرگەری بکەم بەڵام نەمهێشتبوو داوام کردبوو بچمەوە کوردستان بەقسەی منیان کرد و هاتینەوە ڕازی نەبوونم بەو قەدەرەی کە پێویستە بمرم منی دیسان لەسەر پێ وەستان و بڕیارم یا بچەجگم لەڕێگەی سروشتیەوە ئەجەنگام و بە دەرزی کیمیائیش چارەسەر ئەکرام سەرەتا زۆر بێ هیوا بوون دکتۆرەکان بەڵام من هەر دەرزیەک و هەر ئازارێک زیاتر خۆم ئومێدەوار ئەکرد هەموو ئەو شەوانەی کە لەبەر ئازاری شێرپەنجە نەم ئەتوانی بنوم پلانم بۆ داهاتوم دا ئەنا من ساڵێک بەم نەخۆشیەوە دەردە دار بووم و ساڵێک لە خوێندنم فەوتا بەڵام دواتر وردە وردە تاڵەکانی قژم ڕوانەوەو ئومێدم لە دڵی دایکە نەخۆشەکەم گەشانەوە ئەزانن کاتێک کەسێک توشی سەرەتان ئەبێت زۆر ئازار ئەکێشێت دەردەکەی زۆر گرانە بە نوسینو بە باسکردن دیاری نایا بەڵام کاتێک سەیری کەسێکی ئەکەیت کە نزیکی ئەو توش بووەیە یەکسەر ئازارو ئاهەکان ئەبینیت ئەبینیت ئەمە نەخۆش نییە ئاوا ڕوخاوە ئاخۆ نەخۆشەکە چۆن بێت بۆ زانینی دەردی نەخۆشێک چاوی ئازیزێکی بدوێنە فرمێسکی نزیکێکی بسڕە بزانە ئەو فرمێسکە چۆن وەک میسک دەستت دەگرێو بۆنی خەم و ئازاری دەست بەر نادات ئەوکات لە ئازاری نەخۆشێک تێدەگەن دایکی منیش تاڵێک لە قژی بە ڕەشی نەمابوو بەو یەک ساڵە یەک سەدە پیر ببو باوکم پشتی هێند چەما بووەوە دەت گوت ساڵەهایە حەمباڵی کیسە ئارد نۆکە دواتر من باشتر بووم وردە وردە کاتی خوێندن هاتبووەو دیسانەوە چوەمەوە خوێندن بەڵام لە هەفتەیەک ٤ ڕۆژ دەوامم ئەکرد لەبەر دەرمان و هیلاک نەبوون کە چومەوە مەکتەب زەینەبم نە ئەبینی هەندێک هاوڕێم مابوو کە مابوونەوە ئەو ساڵە لەلام بوون ئاگاداری حاڵیشم نەبوون بەڵام باسی زەینەبیان ئەکرد کە چەن مەعەقەد ببو ئەو ئێستە لە زانکۆ بوو بڕوام وابوو منی لەبیر کردوەو ڕەنگە بەم نزیکانەش زەماوەند بکات ببوە ئەندازیار کەباشتر بوومو هەواڵی سەمام پرسی براکەم باسی کرد کە دایکم و باوکم چیان پێ کردوە زۆر لەدڵی گران بوو من پەیوندیم بە سەیران کرد لەڕێگەی ئینتەر نێت و داوای لێبوردنمان لە سەما کرد و بەڵێنم پێدا لەگەڵ عومەری برای چاومان بەیەک بکەوێت بەڵام پاش تەواوی بوونی ئەو ساڵەی خوێندن بۆ پۆلی ۱۲ ئەمخوێندن لەبەر ئەوەی تەنها بیرم لای وانەو دەرمانەکەنم بوو زۆر باش بووم بە پزیشکی ڤێتەنەری وەرگیرام لە زانکۆیەکی هەولێر سەرەتای دەست کردنم بە دەوام چومە ڕانیە و ناونیشانی عومەرم لا بوو دۆزیمەوەو بوینە هاوڕێ ئەویش خەریک بوو دەچووە لای خوشکەکانی و ناونیشانی ئەوانم پێداو لە ڕێگەو ژیانی ئەوێ ئاگاداری کردەوە ........

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

هەڵهاتویەک لە قەدەر


بەشی کۆتایی

دواتر من لە زانکۆ بەردەوام بوومو حەفلەی یەکناسینمان کرد شتێکی سەیرم بینی
زەینەب""
دوو دڵ بووم ئەمە زەینەبە ؟؟
بۆ ئەوەنە جوان بووە؟ بەراستی گۆرابوو ببوە کچێکی شارنشینی ناوازە
لە پڕ وتم ئای قەدەر دیسان یەکمان بینی
قەدەر'' ئەو وشەیە دڵی خۆمیشی داخورپاند
نازانم بۆ ئەوەنە ڕقم لەوەیە نازانم بەدەست خۆم نییە ئەمەوێ قەدەرم بگۆرم ئەمەوێ بزانم ئایا ئەگۆڕێت یان ئەوەی منیش هەر قەدەرە نازانم سەرم لەم بازنە داخراوە دەرناچێت

هەستام و ئاهەنگەکەم جؽهێشت دواتر لە زانکۆ زەینەبم ئەبینی دوای ماوەیەک ئەو هات بۆلام و سڵاوی کرد من وەک ئەوە مامەڵەم ئەکرد کە نای ناسم
ئەو وتی من زەینەبم ئەزانم نامناسیتەوە بەڵام من ئەوم
زۆر پێم خۆش بوو وەک ئەوەی نەم ناسیبێتەوە دیسانەوە قسەم لەگەڵ کرد نەم ئەتوانی دورکەومەوە لێی چی بکەم خۆشەویستی بوو

ڕۆژهات و ڕۆژ چوو من و زەینەب زۆر نزیک بووین و پەیوەندیمان دانا عومەریش چووە ئەڵمانیاو قسەمان ئەکرد زۆر جار
من لەناوی سەما نوسیبووم دایکی دموع💙
ڕۆژێک لەگەڵ زەینەب چوینە نان خواردن من هاوڕێیەکمم بینی لە دەرەوەی ڕێستۆرانتەکە و چوومەلای
مۆبایلەکەم لە ژورێ جێ هێشتبوو
ئیتر سەما تەلەفۆنی بۆ من کردبوو تا قسە لەگەڵ دموع بکەم
زەینەب بینی بووی ئاگری لێ ئەباری جوابی یابوەوە کچ قسەی کردبوو ڕێک بەپەناما ڕۆشت
چومە ژور بینیم و یەکسەر تێگەیشتم بەدوایا ڕۆشتم بەڵام سودی نەبوو
لەزانکۆ هەرچی هەوڵم ئەیا قسەی لەگەڵ بکەم نەی ئەهێشت هاوڕێکانیشی تێگەیاندبوو کە من خیانەتم لؽ کردوەو ئەوانیش ئەهاتنە نێوانمان
پشوی هاوین هات و ڕۆژێک لە پڕ چومە بەردەن زەینەب و پێش ئەوەی بڕوا وتم دوو هەفتەی کە یەمە داوات
زەینەب شۆک بوو بەڵام هیچی نەووت
دەستم کرد بە قسەکردن و هەموو شتم بۆی کردوو هەر لەویا تەلەفۆنم بۆ سەما کردو لەگەڵ دموعیش قسەمان کرد
دواتر لەگەڵ زەینەب گەڕاینەوە بۆلای یەک و نیازم بوو هەفتەیەک دوو هەفتەی کە بچمە داوای
ڕۆشتینەوە ماڵەوە من بە زەینەبم وتبو کە ئەبێت لەگەڵ دایکم و باوکم بژین
ئەو ڕازی بوو چونکە تازە نازەی خوشکم گواسترابوەوە بۆ کوڕە خاڵەکەم ئەبوایە وا بێت
چومەوە ماڵو دوو ڕۆژ دواتر نازەم بانگ کردە ماڵی خۆمان و هەموو شتم بۆ باس کرد بەڵام ئەو کاردانەوەیەی نەبوو کە من ئەمویست
دڵ خۆش دیار نەبوو بۆ براکەی بەڵام وتی یارمەتیت ئەیەم
تێنەگەیشتم یارمەتی بۆ؟؟؟
دواتر بە دایکم و باوکمم وت دایکم هەر زوو هاواری کردوو وتی شتی وا نییە من ئەژەی کچی خاڵتم بۆ داناوی لە مناڵیەوە هەر ئەو قەدەری تۆیەو من کچە لادێیم ناوێ ببێ بە بوکم
من شۆک ببوم ئەمە دایکی من نەبوو دایکی من ئەم جۆرە ئافرەتە نەبوو باسی قەدەرێکی پێشتر بکات هەمووکات ئەی وت بیدە دەستی خوا
بۆ زەینەب چیەتی؟ بۆ لادێ چیەتی؟؟ مەگەر من و ئەژە قەت بە چاوێکی جیاواز سەیری یەکمان کردبوو؟؟
کە دایکم وا هەڵچو پێکەنین گرتمیو چومە ژوری خۆم
یەکسەر قسەم لەگەڵ ئەژە کرد وتی براکەم وتویەتی ئەبێت شو بە تۆ بکەم لەبەر ئەوەی پورم نازەی یاوە بە من تۆشی بۆ ئاکام داناوە ئەگەر نا من کەسێکی کەم خۆش ئەوێت
زۆر بێزار بووم بەڵام ویستم بەڕووخێم
خۆم کۆکردەوەو چومە لای برا گەورەکەم و هەموو شتم بۆی باس کرد و وتم کە نامەوێت ئەو هیچی وای نەووت و وتی تەنها دایکم و باوکم بڕیار ئەیەن خۆشت ئازادی بە قسەیان ئەکەی یان نا بڕوا ناکەم زۆریت لێ بکەن
ڕۆژی دواتر من چومە لای باوکم و پێم وت وتی دایکت سوێندی خواردوە ئەژە نەهێنیت حاشات لێ ئەکا
هێشتا بە گاڵتەم ئەزانی.
چومەوە ماڵو لەگەڵ دایکم قسەم کرد بوو بە دەمە قاڵەمان و دایکم ڕێک وتی بەو خوایە ئەو کچە لادێیە بێنیت شیری منت پێ حەرام بێت
کوااا ئەو دایکەی من ئاشقی بوومو هەمو شتی بۆ ئەکردم کوا بەسۆزترین و میهرەبانترین دایک
کوا
جلەکانم کۆ کردەوە و ڕۆشتم ئاگاشم لە زەینەب نەبوو ئاخر چۆن دایکم وا لێ بکەم من چی بکەم
براکەم وتی کە بچمە دەرەوەی وڵات و نە بە زەینەبم وت نە بە دایکمو باوکم ڕۆشتم بۆ لای سەماو عومەر دوای ساڵێک ئەژە شوی کرد دوای دوو کە ساڵ لەوێ بووم دوو ساڵ بە دوو سەدە ڕۆشت ئاخر من خراپ ئەشقی زەینەب ببوم خراپ خوم پێوە گرتبوو شەو ڕۆژم ئەوم لە خەیاڵ بوو شەو ڕۆژم بیرم لێی ئەکردەوە دڵم زۆۆۆر شکابوو بەرگەی هیچم نە ئەگرت ببومە کۆپیەک لە سەما هیچ حەزو ئارەزویەکم نەمابوو خۆشەویستیم بۆ کەس نەبوو تەنیایم خۆشەویست من ئیتر دڵم توانای نەمابوو کە دڵ توانای نەما ئیتر جەستەش ماندوو ئەکەوێت و شتێک نامێنێت بۆی بژیت دواتر دیسان شێرپەنجە بەرۆکمی گرت بەڵام بڕیارم یا چارەسەر وەرنەگرم دایکم لە خەفەتی چەن ساڵەو لە تەمەن و بەهۆی ئەو هەواڵەش توشی جەڵدە بوو کۆچی دوای کرد ئێستەش وا لێرەم لە تەعەزیەی ئەومو باوکم ئەبینم دوای دایکم چۆن لەگەڵ هەر فرمێسکێک عومرێک خەم ئەبارێنێت و لەگەڵ هەر نیگایەک بوخچەیەک گلەی بۆ زەمەن هەڵ ئەڕژێت خوشکەکانم ئەبینم چۆن خۆیان ئەڕنن و چۆن بە چن خۆڵی سەر
گۆڕەکەی لە سەرو پرچیان ئەدەن و براکانن ئەبینم چۆن دەستیان بە ڕوویانەوە گرتوەو شانەکانیان لە دەلەرزێت و نیشانی فرمێسکەکانیان دەردەخات
منیش لەسەر عەرەبانەیەک دانیشتووم و هیچ توانای هاوارێک ناڵەیەکم نییە بۆ دایکم جار جار فرمێسکێک ئەڕژم و ئاهێک دەردەکێشم و چاو بەناو ئەو عەشاماتە دەگێڕم و دەبینم
ئەهـــ ئەوەتا
ئەوە فریشتەی مەرگی دڵی من دیار کەوت
ئەوە هەناسەی کۆتایم گەیشت
ئەمە پەرییەکە لەسەر زەوی
زەینەبم بینی لە ئاپۆڕای ئەو خەڵکە بۆ چەند ساڵ ئەشقی خۆم و خۆی دەی ناڵاند زەینەبم دەبینی بە کوڵ دەگریا
زەیبەبم دەبینی و هەناسە گەرمەکانی لەگەڵ ئەو کەشە ساردە عەجەب هەڵمی دەکرد دەت گوت ئاگر لە ناخی گیرساوە
زەینەب دەبینم و نازانم بۆ دایکم ئەگری یان بۆ خۆی

زەینەب دەبینم و دڵم سست تر ئەبێت و چاو دا ئەخەم تا ڕۆژانی زووم وەبیرەوە بێ و چاوەکانم هێندە ماندوون درەنگ دەتوانم بەرزەوەیان بکەم

زەینەب دەبینم و ئارەزوومە بایەک هەڵکاو لەچکە ڕەشەکەی بۆ من بهێنێت
زەینەب ئەبینم و ئەمەوێت پرچی بەر ڕووم بکەوێت و بۆنێکی پرچە ئاوریشمەکەی بکەم

زەینەب ئەبینم و ................
وا تاساوە و سەیرم دەکا

ئەی خودا با من ون بم....
نامهەوێ بەم شکڵە بچمە بەرچاوی مەعشوقەکەم
ئەی خودا کارێک بکە من ون بممممم....

زەینەب دەبینم و گریان وەک تەقینەوەی بورکانێک لە گەرووی دەپرژێو فرمێسکەکانی وەک ژێر شەپۆلی ئۆقیانووسەکان لێزمە دەکەنە سەر کەناری ڕوومەتی و چاوەکانی هەزار حەکایەتی دووروو درێژی بێ منی دەگێڕنەوە

زەینەب دەبینم و دەمرم
هەناسەکانم وشک بوون هاتنیان مەحاڵە
فریشتەی مەرگ بۆ هێندە جوان بوو ؟؟
زەینەبم بینی و دڵم هەزار پارچە بوو زەینەب دڵی منی لە چاوەکانیا هەڵگرتبوو
زەینەبم بینی و بۆلای دایکم چووم.......!!

کــۆتای
۞اللهمَّ ارزُقني تَوبَةً نَصوحةً قَبلَ المَوت۞
خودایە تەوبەیە و گەرانەوەیەکی ڕاستگۆیانەم پێ ببەخشە پێش مردنم.
💜
2024/09/28 15:33:27
Back to Top
HTML Embed Code: