Telegram Web Link
بەشی دووەم

سپاس بۆخوا دوای شەوێکی درێژ ڕۆژ بویەوە و خۆم گۆری و چومە دەوام
کەچووم کاک سەردار هێشتان نەهاتبووو دوای سەعاتێک هات کە چووە ژورەکەی ڕێێک بەدوای دا ڕام کردە ژوورەکەی
کاوان: سڵام کاک سەردار بێمە ژوورەوا
کاک سەردار: وەرە کاکە کاوان
کاوان: بەیانیت باش چۆنی بەڕێزم
کاک سردار: بەیانی تۆش باش کوڕم فەرموو
کاوان: واللە ئەوەی ڕاستی بێ دەمەوێ قسەت لەگەڵ بکەم
کاک سردار: بڵێ کوڕم
کاوان: ئەگەر توڕەنەبی دەمەوێ پرسیار لەسەر خاتوو ئالا بکەم بەحوکمی ئەوەی برازای بەڕێزتانە باشترین کەس بەمێشکم دابێ تۆۆو بوووی پرسیار بکەم
کاک سردار: چیبوە کاوان ئالا هەلەیەکی کردوە
کاوان: نانانا ئەسلەن تائێستا بەڕێزترین کەس بینیبێتم خاتوو ئالا بوووە
کاک سردار: ئئ دەتەوێ چی بزانی کاوان
کاوان: کاک ستردار لەوەتەی خاتووو ئالات هێناوەتە ئێرە هست دەکەم هەموو کات زۆر غەمبارە لەکاتی ڕێستی نان خواردن هیچ ناخوا تەنها سەیری وێنەیەک دەکا و دەگری ڕاست دەمەوێ بزانم بۆوایە و ئەوغەمباریەە چیە
کاک سردار: ئەها لەگەڵ ئەوتە یان دەتەوێ هۆکارێ غەمباری ئالا بزانی
کاوان: گەر بڵێم ئەم شە و بەهۆی ئەوەیکە بیر بکەمەوت نەمتوانیوە بخەوم
کاک سردار: باشە گوێ بگرە
ئیدی کاک سەردار دەستی کرد بەباس کردن و وتی.
سەردار: بایەکەمجار ئەوەت پێ بلێم ئالا برازای من نیە بەڵکو هاوسەری برازاکەمە واتە بوکی براکەم بوو
کاوان: چی یانی ئالا هاوسەرگیری کردوەە
سەردار: گوی بگرە با هەمووشتێکت بۆ باس بکەم
هیچ قسەیەکم نەکرد تەنها سەیری سەردارم کرد و بێدەنگ بووم و گوێم دەگرت
کاک سەردار: من خاوەنی برایەک بووم زۆر لەکەڵ یەک تەبا بوووین بێ یەکتری هیچمان نەدەکرد کورەکەشی بەهەمان شێوە برازکەم کورێکی زۆر باش بوو زور بەرێز بوووو زیاتر لەکەل من هاورێ بوو زیاتر لەباوکی ناوی ئاری بووو ڕۆژێک ئاری هاتە لام لێرە لەهەمان شوێنی تۆۆ دانیشتبوو قەمیسێکی سپی لەبەر بوو زۆر جوان بووو و ڕێک بووو ئاری قۆناغی چواری زانکۆ بوو قەلەق وشلەژاو بووو و هەستم دەکرد شەرمی دەکرد
ئاری: مامە کاتت هەیە تۆزێک قسە بکەین
سەردار: فەرموو کورم
ئاری: مامە شەرم دەکەم توخوا سەیرم مەکە
سەردار:هههههه کەس شەرم لەمامی خۆی دەکاا برێ کوڕم
ئاری: مامە ڕاستی دەمەوێ زەواج بکەم
سەردار: ئۆی کورەکەمان دەیەوی زەواج بکااااا
ئاری:بەڵێ مامە گیان
سەردار: ئئ باشە کچەکە کێیە بابچینە داوای هەر ئەم شەو
ئاری: جا تۆ چۆن تێگەیشتی کە کەسێکم لەدڵە
سەردار: ههههه قابیلە نەتناسم تۆ تا دڵنیا نەبی کارێک سەرناگری هەنگاوی بۆنانێی
ئاری: فیدای مامی خۆم بم نازانم چۆن بەیەکجار تۆ لێم تێدەگەی
سەردار: ههههه دەی دەی کاتی ماستاو کردن نیە دەی کچەکە کێیە
ئاری: ڕاستی لەهەمان بەشەکەی خۆمە کچێکی زۆر بەڕێزو لەخانەوەدایەکی باشە من دووساڵ عاشقی ئەو بووم بەس پێم نەوت دەمزانی خۆشەویستی ناکات و منیش خۆم حەزم نەکرد دوسێ مانگی تر تەرخەروجمانە ئیدی هێزی خۆم کۆکردەوە پێم وت ئیدی وتی منیش توم بەدڵە بەس من خۆشەویستی ناکەم دەبێ بێیتە داوام
سەردار: ئافەرین کچی زەنگین ئەوەیە بڕیاری دروست
ئاری: بەخوای مامە کچێکە تاکی نیە زۆر بەڕێزە لەهەمووی زیاتر باڵاپۆشیەکەی منی زیاتر عاشق کردوە
سەردار: کەواتە باڵاپۆشە
ئاری: بەڵێ مامە گیان وەک ئێمە خانەوادەیەکی ڕوو لەخواو دیندارن
سەردار: بەناوی اللە تابەیانی لەبەردەگاری ماڵی کچە دانیشم دەبی بیکەمە بوکی خۆم ئەوەیە کچ
ئاری: هههه یانی دەچیە داوای
سەردار: کورە خۆشت نەتەوێ بەزۆر ئەوکچە دەبێ مارە بکەی
ئاری: قربانی مامی خۆم بەس بەخوای من شەرم دەکەم و ڕووم نایێ بەباوکم بلێم
سەردار:هههه دەزانم دەزانم ئێستا دەچم بەبرام دەڵێم و سبەی شەو دەچینە داوای
ئاری: ئەوەندە زووو
سەردار: بۆتۆپەلەت نیە
ئاری: بەخوای بەمن با ئێستا چووبام
سەردار: کەواتە قسەم ناوێ سبەی شەودەچین
ئیدی ئاری لەخۆشیان هەڵساو دەستی ماچ کردم منیش هەر ئەوکاتە چومە لای برام و ڕازیم کرد ئەویش پێی باش بووو .
بۆسبەی شەو چوینە داوای ماڵێکی زۆر بەڕێز بوون ئاری زۆر کەم وەسفی کردن زۆر زیاترییان شایەن بوو باوکی وتی دووسێ ڕۆژێک بوەستن با پرسیار لەبارەتانەوەبکەین
ئێمەش وتمان حەقی خۆتانە چەند دەتانەوێ دەوەستین
بەڵام من وتم دەمەوێ بەتەنیا دوسێ قسە لەگەڵ ئەوکچە بکەم وتیان باشە
ئیدی من ، ئەوکچە بەتەنیا دانیشتین
سەردار: سڵاو کچم چۆنی وتی باشم مامەگیان تۆچۆنی وتم باشم الحمداللە وتم ناوت چیە وتی ئالا
بەڵێ کاوان ئالا هەمان ئەوئالایەی کەئێستا وادانیشتوە دەگری بەڵام ئەوکاتە وانەبوو ڕویەکی گەش و دەم بەخەندە زۆر بەڕێز بوو زۆر ئاری ناحەقی نەبوو واشێت عاشقی بوبو پێکەوە قسەی زۆرمان کرد .
ئیدی ڕۆیشتین دوای دووڕۆژ ماڵی ئالا خەبەریان داینەوە و ڕاززی بووون ماڵێکی زۆر بەڕێز بوون داوا هیچی وایان نەکرد لەزێرو پارە ووتیان ئەوەی لدەستان دێ ئەوەبکەن ئێمەش سپاس بۆخوا خوای گەورە پێی دابوین بەئاریم وت هەرچیت دەوێ بۆی بکە چونکە شەیەننن ئیدی ماڵێکی جیای بۆکڕی و خانوی جیایان کرد شتی زۆرمان بۆکرد لەڕاستی هەرچیمان بۆکردبا کەم بوووو چونکە بەڕاستی شایەن بووو.
ئیدی دوای هەفتەیەک مارەمان بری زۆریشی نەبرد ئاهەنگی گواستنەوەمان بۆکرد .
هەموو خزم و دوست سەرسامی جوانی و ڕەوشتی ئالا بوبون ئاریش ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر عاشقی ئالا دەبوو خێزانێکی بەختەوەر بووون دوای ساڵێک ئاری رۆژژێک خۆی بەژورەکەم دادا و دەگریا نەمدەزانی گریانی خۆشیە یان ناخۆشی هات وتی مامە مامە مامە بەگریانەوا قسەی بۆنەکرا وتی مامە دەبم باوک مامە دەبم بەباوک ئەوکات زانیم گریانەکەی هی خۆشیە زۆر دڵخۆش بوین بەڵێ ئالا دووگیان بووو دوای ماوەیەکّ زانیمان کچە کات زۆر درەنگ تێدەپەری زۆر تامەزرۆی منداڵ بوووین سپاس بۆخوا کاتی هات کچەکەمان لەدایک بووو هەمموان زۆر دڵخۆش بووون وەکو چاویان دەیان پاراست خێزانێکی زۆر بەختەوەر بوووین بەڵێ بەهاتنی لینای جوان بەڵێ کچەمان ناو نا لینا بەڕاستی زۆر جوانبووو ڕێک لە ئاری دەچووو ئاری زۆر کچەکەی خۆش دەویست هەندێک جار بەگالتە دەیوت لە دایکشتم زیاتر خۆشدەوێی
هەندێک جار بەگالتە دەی
بەشی سێیەم:

هەموو خزم و دوست سەرسامی جوانی و ڕەوشتی ئالا بوبون ئاریش ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر عاشقی ئالا دەبوو خێزانێکی بەختەوەر بووون دوای ساڵێک ئاری رۆژژێک خۆی بەژورەکەم دادا و دەگریا نەمدەزانی گریانی خۆشیە یان ناخۆشی هات وتی مامە مامە مامە بەگریانەوا قسەی بۆنەکرا وتی مامە دەبم باوک مامە دەبم بەباوک ئەوکات زانیم گریانەکەی هی خۆشیە زۆر دڵخۆش بوین بەڵێ ئالا دووگیان بووو دوای ماوەیەکّ زانیمان کچە کات زۆر درەنگ تێدەپەری زۆر تامەزرۆی منداڵ بوووین سپاس بۆخوا کاتی هات کچەکەمان لەدایک بووو هەمموان زۆر دڵخۆش بووون وەکو چاویان دەیان پاراست خێزانێکی زۆر بەختەوەر بوووین بەڵێ بەهاتنی لینای جوان بەڵێ کچەمان ناو نا لینا بەڕاستی زۆر جوانبووو ڕێک لە ئاری دەچووو ئاری زۆر کچەکەی خۆش دەویست هەندێک جار بەگالتە دەیوت لە دایکشتم زیاتر خۆشدەوێی ئالا تورە دەبوو هەموان زیاتر پێدەکەنین .
لینا گوڵەکەی مامەی بوبه تەمەنی سێ ساڵ زۆرمان خۆشدەویست زۆر عایار بوو و نازو مەکری زۆر بووو دایم لەلای من بوو زۆر خوی بەمنەوەگرتبووو منیش بەهەمان شێوەە هەمومان وەک گوول دهمانپاراست لەهەموو شت.
ڕۆژێک ئاری تەلەفۆنێکی بۆم کرد وتی مامە دەکرێ بێیت و ئالاو لینا ببەیتە دکتۆر لینا تۆزێک نەخۆشە من دەبێ بەکارێک بچمە لای هاورێیەکملەشارێکی ترە ئامانەتێکم بۆی هەیە.
وتی باشە من دێم بەڵام تۆش ئاکەداری خۆت بە وتی سپاس مامە بێخەم بە پشت بەخوا زوو دێمەوە.
کەچووم ئاری ڕۆیشتبووو هەستم دەکرد ئالا غەمبارە وتم چیتە گیانی مامە وتی مامە نازانم دڵم لای ئاریە وتم مەچۆۆۆ هەر چووو
منیش ووتم بۆنەچی چیبوە کچم
وتی مامە ئەم شەو خەوێکی ناخۆشم بینی زۆر دڵم لای ئاریە
ووتم پشتیوان بەخوای زوو دێتەوە وتی ان شاءاللە
ئیدی لینامان بردم بۆ دکتۆر تۆزێک قورگی ئاوسابووو هاتینەوە. منیش لەماڵیان بووم نەوەک لینا پێویستی بەشتێک بێ ئالا هات وتی مامە ئاری جوابی تەلەفۆن ناداتەوە.
وتی مەشلەژی ڕەنگە کاری هەبی لەڕاستیدا منیش دڵم توند بوو چومە دەرەوە تەلەفۆنم کرد نەوەک ئالا پشلەژی. هەرتەلەفۆنم دەکرد ئاری هەڵینەدەکرت لەناکاو ئاری هەڵیگرت بەڵام ئااااخئاری نەبووو کەسێک وتی من لە نەحۆشخانەوە قسە دەکەم ئەم مۆبایلە هی نەخۆشێکە وتم چی نەخۆشخانەی چی ئاری چی لێهاتووە وتی بەداخەوە توشی ڕووداوی هتووچۆۆ بوووەو حالی زۆرخراپە خەریک بووو ڕووحم دهرچی هاوارم کرد وتم کام نەخۆشخانە ڵەنەخۆشخانەوەی ئەوشارەی ئاری بۆی ڕۆیشت بوو ئاوڕم دایەوە بینیم ئالا لەدوامەوەیە و گوێی لەهەموو قسەکان بووو ئالا دای لەهاوارو زیرەو گریان تاهێزی هەبووو گریا منیش لەکەڵ ئەو دەستم کرد بەکریان ئالا هاواریدەکرد و ناوی ئاری دەهێنا هاواری دەکرد مامە توخوا بمبە بۆلای ئاریەکەم مامە توخوا توخوا ئاری منیش بەپلە دەستی ئالام کرت و هەڵمساند و لینامان لای دراوسێیەک دانا ئێمەش ڕۆیشتین خوایە گیان ئەوڕێگایە بۆوا دوور بووو خەریک بووو ڕووح لەگیانم بێتت دەرێ گریانی ئالاش لەولڵاوەو لاواندنەوەی زیاتر منی وێران کرد هەر لهڕێگا هەواڵم بە برام دا لەکۆتایدا گەیشتمە نەخۆشخانەکە ڕام کرد و ئالاش بەدوامدا کەچووم وای خوایەگیان چ ئازارێک تەرمی ئاریان هێنایە دەرەوە گوێم لەدکتۆرەکا بوو وتی بەڕاستی حەیف زۆر گەنج بووو هاوارم کرد ئاری نابێ ئاری ئالا بەراکردن چوە لای تەرمی ئاری ماچی دەکرد و بەگریانەوە دەیوت هەڵسە توخوا هەڵسە لێتدەپاڕێمەوە،هەڵسەەەە هەمووژیانم هەلسە دەی لینا چاوەڕێمانە هەڵسە دەی ئاری ئەزیزم توخوا هەڵسە من بێ تۆۆ ناتوانم ئەهااااا ئەی نەتدەوت بەرگەی فرمێسکت ناگرم دەهەڵسە فرمێسکم بسرە ئاری توخواا هەڵسە هاتن ئاریان برد ئالا لەهۆش خۆی چوووو منیش لەسەر ئەژنۆۆ دانیشم ئەسلەن توانای هیچم نەبووو من هاوسەرم نەبوو کورم نەبوو ئاری هەمووشتێکم بوووو کوڕم بوو هاورێم بووو خێزانم بوووو دەزانی ئەو هەمووشتێکم بوووو . برام و براژنم هاتن کەئەوانم بینی زیاتر وێران بوووم هەموونەخۆشخانەکە نەیان دەتوانی براژنم ئارام کەنەوە بەداخەوە ئاریمان لەدەستدا ڕووخاین زۆر ڕووخاین ئالا زۆر وێران بووو بەهەمومان نەماندەتوانی؟ئارامی بکەینەوە مانگێکی نەبرد براشم لەخەفەتی ئاری جەڵتە لێیداو ئەویشم لەدەست دا ماڵی ئێمە ماتەمینی بووو زۆر وێران بوووین نەماندەزانی چیبکەین براکەورەکەی ئاری هەمووشتێکی برامی گرتە دەست بەداخەوە ئەو وەک ئاری نەبوو زۆر دلڕەق و بێ بەزەییی بووو براژنیشم ڕووی بەدیار کەوت ڕاستی زۆر لەگەڵ براژنم تەبا نەبووم بەڵام واش نەبووین واببینە دوژمنی یەک برازاکەم بەهۆی ژنەکەیەوە زۆر ڕقی لەئالا بووو چونکە ژنەکەی ڕقی لەئالا دەبویەوە کەئەوەندە خۆشەویستە لەناو ئێمەدا .
برازام و براژنمی لەئالا هان دا و کردیە دوژمنی ئالا و وای کرد لەماڵەوە دەری بکەن و بیگەرێنەوە ماڵی باوکی من زۆر بەڕهەڵستیم کردن بەڵام زۆر دڵرەق بوون لەدژی من هەڵسانەوە و داوای ـئەوەیان کرد میراتیەکە دابەش بکەین منیش وتم باشە ئیدی بەشی برامیان برد و منیش بەشی خۆم برد من لەخەمی ئاری و برام ئاکام لهموڵک و سامان نەبوو . لەهەموی ناخۆشتر لینایان لە ئالا سەندەوە ئالا هەجەندی پارایەوە و وتی توخوا کچەکەمم لێ مەبەن کەچی براژنم وتی وەک ئاری ناتوانی ئاکەدری لینا بی نەوەکەم لای خۆم دەبی و ئاکەداری دەبم وەک چاوم تۆۆ ئاریت لێسەندم ڕێگە نادەم نەوەکەمم لێببەی بەڵێ براژنم مردنی ئاری خستە ئەستۆی ئالا و دەری کرد.
ئەوە دوومانگە ئالا کچەکەی نەبینیوە . چەندین جار چومەتە لا براژنم و قسەم ڵەگەڵی کردیە بەلام بێفایدەیە ، هەمووجار بەشەر دێمە دەرەوە لەماڵی برام . پارێزەرم بۆگرت و دادگایمان هەبوو بەڵام سەرنەکەوتین چونکە هەموویان شایەتیان دژی ئالا دا کەجوان کچەکەی بەخێو ناکاتتت و ئاکەداری نیە و هیج لەیەنێکی مادی نیە تاکچەکەی بەخێو بکا. ئیدی دادگایان بردەەوە بەڵام ئێمە وازمان نەهێینا دووبارە داوامانکردەو پانزە ڕۆژی دی دادگایمان هەیە بۆیە ئالا م لێرە دامەزراند وتی دەمەوی کار بکەم و ئەوبەهانیەیان نەمەنێ هەرچەندی پێم وت من لایەنی مادیت دەگرمە ئەستۆ بەڵام ڕەتی کردەوەئیدی لێرە دەستی بەکار٠٠
بەشی چوار

پاشان لەژوری کاک سەردار هاتمە دەرەوە بەدەست خۆم نەبوو فرمێسک بەچاوم داهاتە خوارەوە دڵم بۆ کاک سەردار دەسوتا لەهەمووی زیاتر بۆ ئالا خەمم خوارد لەوتەمەنە گەنجیەتیە چی بەسەر هاتوووە.
ئەوڕۆژە هیچ لەهۆش خۆمنەبوووم دایم بیرم دەکردەوە و زووز وو چاویشم لەئالا دەکرد هەستم دەکرد غەمبارە ناحەقیشی نەبووو دەزانی چ،ئازارێکە کچەکەت جەرگەکەت ڕوڵەکەت لێت دووربێ من لەدایکی خۆمەوەهەستم بە ئالا دەکرد من و خوشکەکانم گەر ڕۆژێک نەخۆش بین دایکم خەم دەخوا جا چجای لێێی دووربێت.
دەوام تەواو بوو چومەوە ماڵەوە. زۆر غەمبار بووم بەدەست خۆم نەبووو دڵم توند بووو قورئانم پێ کرد سورەتی مولک کەهەکاتێ دڵم تەنگ بێ گوێ لەقوورئان دەگرم دایکم هاتە ژووری دووبارە منی بینی دەگرم هات ودەستی بەسەرم داهێنا و وتی چیتە کوڕی جوانم ئەوفرمێسکە جانانە بۆچیە دایکمم دانیشاند سەرم خستە سەر سینکی و بۆنم کرد و گریام وتم دایە زۆرم خۆشدەوێی وتی قوربانی کوری خۆم بم چیتە توخوا باسیکە هیج پێنەگوترا خۆم خستە شوێنی لینا کاتێک لەدایکی دووربێ دەبێ چ هەستێکی هەبێت . دوای دەخولەک دایکم هیج قسەیەکی نەکرد کە پڕ بەدلی خۆم گریام وتی دەی کورم ئەوەڕێگەمدا بگری دەی بلێ چیتە دلی خۆت ئارام بکەەوە و بۆم باسکە.
ئیدی هەمووشتێکم بۆ باس کرد دایکیشم دەستی کرد بەگریان زۆر دڵی بەئالا سوتاااا زۆر دوعای بۆکرد ئیدی بەدایکمم وت توخوا بابەتەنیا بم وتی باشە کوری جوانمدایکم لەژورەکە چوە دەرەوە منیش هەر بیرم دەکردەوە ڕێگایەک بدۆزمەوە وەو ئالا بە کچەکەی شاد بکەمەوە تابەیانی نەخەوتم هیچ نەمدەەتوانی ڕێگایەک بدۆزمەوە. بەیانی داهات و چومەوەبۆ کتێبخانەکە. ڕێستی نیوەڕۆ هات و،ئالام بینی بینم دیسان دەگری چوم بۆلای .
کاوان: سڵاو خاتووئالا
ئالا:سڵاو کاک کاوان
کاوان: دەکری دانیشم
ئالا: بەڵێ فەرمووو
کاوان: باش دیار نیت خاتووئالا
ئالا: هیچی وانیە کاک کاوان سپاس ئەی تۆبۆوا دیاری باش دیار نی
کاوان: من ئەمشەو نەخەوتووم
ئالا: جا بۆچی کاک کاوان
کاوان: واللە ڕاستی لەبەر تۆ
ئالا: چی لەبەر من ئاخر بۆچی
کاوان: ودوێنی مامت ژیانی تۆی بۆباس کردم و هەمووشتێکی تۆ دەزانم
ئاڵا دووبارە دەستی کردەوە بەگریان نەی توانی فرمێسکەکانی ڕابگری
ئالا: بەڕاست کەواتە پرسیوتە
کاوان: من هەمووجار تۆم دەبینی لێرە دەگریا منیش ویستم بزانم تۆبۆوا غەمباری
ئالا: ئئ کاک کاوان ئەوەیە ژیانی من تاکە سامانی من لەدونیا ئاری و لینا بووو ئێستاش هەردوکیانم لەدەست داوە.
کاوان: ڕاستی من لەخەمی تۆنەخەوتوم هەر بیرم کردۆتەوە ڕێگایەک هەبێ و تۆو لینا بەیەک شاد بکەمەوە
ئالا: یانی دەکرێ ڕێگا چارەیک هەبێ
کاوان: بەلێ بێگومان هیچ یاسایەک دایک و کچ ناتوانی لەیەک بکا خەمت نەبێ منیش لەپشتت ڕێکەنادەم لێکتان بکەن متمانەم پێبکەو مەترسە گەر دەتەوێ پرسیاری من لە مامت بکە من کەسێکی خراپ نیم
ئالا: دەزانم کاک کاوان مامم پێشتر باسی کردووە کەکەسێکی بەڕێزیت خوا لەچاکەت کەم نەکاا
لەوقسانە دابوین کاک سەردار هاتە لامان دانیشت
وتی کچم هەمووشتێکم بۆ کاوان باس کردوە
ئالا وتی دەزانم مامەگیان خوالەچاکەی کەم نەکات ئەویشبەدوای چارەیەک دەگەرێ
کاک سەردار وتی بەڕاست کاوان
وتم بێگومان کاک سەردار من ناتوانم دەستە وەستان دابنیشم و دایک و کچێک لەیەک بکەن دڵنیابە ڕێگە نادەین
قسەی زۆرمان کرد . دوای ماوەیەک دایکم تەلەفۆنی کرد وتی هەر لەدەوامی وتم بەڵێ وتی ئالاو بەڕێوەبەرەکەشت لەوێن وتم وا لەلای مننن وتی هەردوکیان بێنە ماڵی ئیمە من و باوکت ئیشێکمان،پێیانە وتم چیە وتیئاوا باس ناکرێ تۆ بیانهێنە. وتم باشە تاقی دەکەمەوە. پێم وتن دایکم دەیەوێ بتانبینێ وتیان بۆ وتم نازانم بەخوا بەس دەبێ بێن باشە وتیان باشە دوای کاتژمێر3 چوینە ماڵی ئێمە دایکم زۆربەگەڕم و گوری پێشوازی لێکرددن بەتایبەتی ئالا وای قوربانی یەک دەقەی تۆۆبم دایە گیان قوربانی ئەودڵە باشەت بم گەوهەری من . باوکیشم لەماڵ بووو پێم سەیربوو ئەوبەوکاتەنانە لەماڵ نیە دانیشتین زۆری نەبرد لەدەرگا درا کوڕە خاڵێکی دایکم بووو هاتە ژوڕەوە دووبارە سەرم سوڕما . وتم دایە ئەوەجیەئەو کۆکردنەوەیە بۆچیە دایکم ڕووی لە کاک سەردار و ئالا کرد و وتی
ئالا کچم من هەمووشتێک دەزانم دەزانم چیت بەسەر هاتوووە لێت تێ دەگەم من گەر ڕۆژێک منداڵەکانم لێم دووربن ئەوشەوە خەو لەچاوانم ناکەوێ .
ئالا دەستی کردەوە بەگریان لەگەڵ قسەکانی دایکم وتی بگری کچم بگری دڵت ئارام بکەەوە.
با ئەو پیاوەشتان پێ بناسێنم ئەوە ئەردەلانی کورە خاڵمە و پارێزەرە زۆر زیرەکە هیچ کەیسێکی تائێستا نەدۆڕاندووە. تەلەفۆنم بۆی کرد و هەمووشتێکم تێی گەیاند ێستاش بۆیارمەتی تۆۆ لێرەیە کچم.
ئالا وتی: قوربانی سۆزت بم دایە گیان بەس هیچم پێناکرێ دەستم گیراوە ئەوان بەدرۆ و تەلەو بوحتان ڕێگەنادەن کچەکەم وەرگرمەوە. کاک ئەردەلان هاتە قسەو وتی نا زۆر ئاسانە خاتووو ئالا من چەندی کەیسی وەک کەیسەکەی تۆۆۆم بردۆتەوە. ئالا بۆساتێک دڵخۆش بوووو وتی بەڕاست .ئەردەلان وتی بەڵێ .ئێستا لەسەرتاوە هەمووشێکی دادگام بوباس بکە چیان وت و چیان کرد.
ئالاش هەمووشتێکی بۆباس کرد کەچۆن بوختانیان کردووە و چیان لێکردوە.ئەردەلان وتی بەڕاستی ئاوانە مرۆڤ نین خەمت نەبێ دونیا کاول بێ کچەکەت بۆوەردەگرمەوە. بینیم ئالا پێدەکەنی و دڵخۆشە . منیش پڕ بەدڵ دڵخۆش بوووم .بەڕاستی من هیچ کاک ئەردەلانم بە خەیاڵ دانەهاتت
دوایی ئەردەلان ووتی من لەکەڵ چەند پارەزەرێکی هاوڕێشم باسی کێشەکەت دەکەم ان شاءاللە ڕێگاچارەیەک دەدۆزمەوە بۆ ئەوە. ئالا زۆر سپاسی کردن بەتایبەتی دایکم باوەشی لەدایکم دا و دەگریا بەڕاستی منیش نەمتوانی خۆم بگرم منیش گریان تاقوڕگم هاتبووو. ئیدی دایکم وتی بەخوا ناڕۆن تانانی ئێوارەش نەخۆن کاک سەردار زۆر وتی نابێ ئەزیەتە دایکم وتی بەخواا ڕێگەنادەم بڕۆن ئیدی ئەوانیش ڕازی بوون دایکم و ئالا چونکە چێشتخانە دوای ماوەیەک سفرەکەیان حازر کرد بەڕاستی خوانێکی خۆش بووو من وتم واللە دایکە چێشتێک خۆش بووو دەستت نەڕزێ یاخوا دایکم وتی من نەبوومن نەبووم ئالای کچم ئامادەی کردونن
بەشی پێنجەم

دوای هەفتەیەک لەکاتی پشوی نیوەڕۆ بووو تەلەفۆنێک هات ئەردەلان بووو قسەیان کرد و وتی بە ئالا کەوا ڕێگایەکی دۆزیوەتەوە تا کچەکەی وەربگرێتەوە ئەویش ئەوەبوو شایێدی پەیا کردوە بەس وتی ئاوا باس ناکرێ ئیدی ئالا وتی باشە وەرە بۆ کتێێخانەکە لەوێ قسە دەکەین وتی باشە ئەرەدالان هات بەخێر هاتنمان کرد وتی ئالا ڕێگایەکم هەیە من ئەو شوبرایەت دەناسم و دەزانم کەسێکی چۆنە بۆیە لێکۆڵینەوەم لەسەری کرد شتی وام لەسەر پەیاکردووە شایەتیشمان هەیە کە قسەکانی ئەو هەمووی درۆیە . بەڕاستی دڵخۆشیم لەچاوانی ئالا بەدی دەکرد . ئیدی ئەرەدالان ڕۆیشت من و ئالاا ماینەوە ئاالا هەر دەگریا و فرمێسکی دەڕشت وتم خاتوو ئالا ئەو کریانەت لەپای چ ئاخر وتی تۆ لەهەستی من ناگەی دەزانی من لهدووری کچەکەم چیم چەشتوووە ئێستا کەدەزانم هیوایەک هەیە بۆ بەیەکگەیشتنەوەی ئەو چۆن بتوانم نەگریم وتم وایە بەڕاستی شتی ناخۆشت چەشتووە.
دوای ئەوە سپاس بۆخوواا کاتی دادگایەکە هاتتت ئالا زۆر دڵی ناخۆش بووو چونکە ئەوە کۆتا دەرفەتی ئەو بووو بۆ وەرگرتنەوەی کچەکەی کاتی دادگایەکە هات و بانگ کراین . ئەردەلان بەڵگەی باشی بەدەست هێنابووو وەزۆر لێزانانە قسەی دەکرد ئیدی بەبەڵگەو شتەکانی سەلماندی کە کەسی بەرامبەر هەمووی درۆدەکەن و قسەکانیان دوورن لەڕاستی سپاس بۆخوا بڕیار درا کچەکەی بدەنەوە بەئالااا ئالا لەخۆشیان هەڵساو سوجدەی بۆخوای گەورە برد وای چەندە سەرسامی کردم بەو هەڵسوکەوتەی تاهێزی هەبوو وتی سپاس بۆۆۆ تۆۆ خوایە،بێ ئومێدت نەکردم ئیدی هەر بڕیار درا ئەوڕۆژە کە ئالا کچەکەی بدرێتەوە ئیدی چوینەوا بۆ ماڵی دایکی ئاری لینامان بینی وای چ لینایەک بەاللەدەتوت فریشتەیە وای چ جوانیەک بوو خوایە کە ئالاو و لینا یەکیان بینی ڕایان کردە لای یەک تێر بۆنی یەکیان کرد دەگریان وای چ دیمەنێکی ناخ هەژێن بوو ئالا وتی تەواو بوو دایەگیان ئیدی هی خۆمی تەواو ڕێگەت پێنادەم ئیدی یەک خولەکیش لێم دوورکەویەوە وای چ ویژدانێکە کچێکی چوار ساڵان لەدایکی جیا بکەیەوە ئیدی هەمووشتەکان لینامان هەڵگرت و بردمان ئالا وتی بمبە بۆلای دایکت وتم چی ووتی دەمەوێ بیبینم وتم باشە چوینەوا مالی ئێمە هەردایکم دەرگای کردەوە خۆی کردە باوەشی دایکم زۆر گریاو و دەستی دایکمی ماچ دەکرد وتی قوربانی یەک دەقەی تۆۆبم دایەگیان بەهۆی تۆوە کچەکەمم هێنایەو ە دایکم بەگریانەوا وتی کاوەتە سەرکەتن لەدادگای وتی بەڵێ دایەگیان ئەها ئەوەش لینای کچمە دایکم لینای لەباوەش گرت و وت وای لەپەریەکەی خۆۆمم وای قوربانی کجە جوانەکەی خۆم بم ئیدی ئالام بردەوە ماڵی باوکی زۆر سپاسی کردم وتی بەخوااای کەورە هەمووی بەهۆی تۆووە بووو زۆر سپاسی تۆو دایکت دەکەممم بەڕاستی چاکەیەکی زۆر گەورەت لەکەڵ کردم وتم بەس بختەورەبن ئێمە هیجمان ناوێ . وتی زۆر سپاس. جومەوە ماڵەو زۆر دڵخۆش بووم دایکم وتی چیە کوڕم بەهۆی ئالاوە دڵخۆش بووی وتم ئەرێ بەخوا دایکە دوای ماوەیەک کچ و دایکیک پێک ئاشت بونەوە تۆبڵێی لەوە خۆشتر هەبێ دایکیشم پێدەکەنی.
بۆبەیانی چوینەوە دەوام بینیم لینای عەیاریش لەوێیە ڕای کردە لای من ومنیش هەڵمگرت و ماچم دەکرد گۆتم ها لینا عەیارەکەم لێرەیە پێدەکەنی وای چەندە بەنازو و جوان بوو ئیدی ئالا هات و وتی کچێ بۆ دەکەی لینام دانا وتم لێی گەرێ با بەئارەزووی خۆی بکات زۆر هارە ئالا وتی ههههه بەخوای لەوەتەی هاتووە ئەمسەرو ئەوسەریەتی زۆر هارە هههه
وتم یاخوا بمێنن وتی زۆر سپاس لەسایەی ئێوەیە ئیمە ئێستا بەیەکەوەین وتم نا ئەرکی ئێمەیە. دوای سەعاتێک بینیم دایکم هاتە کتێبخانەکە زۆرم پێ سەیر بوو وتم دایە بەخێر بێی چی دەکەی لێرە وتی هاتووم قسە لەگەڵ ئالابکەم وتم بۆۆ وتی هههه بەتۆ چی کورە
زانیم دووبارە بۆ مەسەلەی زەواجەکەیە دڵم توند بووو زۆرم پێناخۆش بوو ئالا کەدایکمی بینی بەڕاکردن هاتت وتی بەخێر بێی دایە گیان ئاوەدانت کردەەوە وتی سپاس کجم دەکرێ بەتەنیا تۆزێک قسە بکەین . وتی باشە دایە گیان چوینە ژورێکی تەنیا
ئالا: دایەگیان چی دەخۆی بۆت بێنم
دایکی کاوان: هیج ناخۆم کچم بۆقسەکردن هاتووم
ئالا: باشە دایەگیان فەرموو
دایکی کاوان: کچم ڕەنگە تۆۆ ئێستا پێت ناخۆش بێت ئەو باسە دەکەمەوە بەس ناجارم چونکە نامەوێ وا بتبینم
ئالا: فەڕموو دایە گیان
دایکی کاوان: کچم ماشاـء اللە گەنجی و جوانی گوناحە ژیانی خۆت بفەوتێنیک کچێکت هەیە پێویستی بە باوک هەیە ماڵی باوک تاماون بۆ کچ نابن من کەسێکی زۆر باش دەناسم کە باوکایەتی بۆ کچەکەت دەکات و تۆی لەدڵە
ئالا: دایە گیان قسەکانت زۆر جوانن بەس من ناتوانم لهدوای ئاری کەس بێنمە ژیانم
دایکی کاوان: کچم ئەوتازە چۆتەەوە بەر ڕەحمەت خوای گەورە گوناحە مردوو ناگەرێتەوە
ئالا: نازانم دایە گیاننن چیبکەم توخوا
دایکی کاوان: کچم تۆ جارێ بزانە کێیە دوایی گەر بەدلت نەبوو ئەوابەلێن بێ مەسەلەکە دادەخەم
ئالا: باشە دایەگیان کێیە
دایکی کاوان: کاوانی کوڕم
ئالا: چی کاوان
دایکی کاوان: بەڵێ کاوان
ئالا: کاوان منی خۆشدەوێ خۆی وتی؟
[ ] دایکی کاوان: بەڵێ تۆی خۆشدەوێ زۆر شێتانەش بەس بەمنی نەوتووە تائێستا کورێکی زۆر شەرمنە قەت باسێ ناکات بەڵام من ڕۆژێک وتم کەسێکی باشم بۆ ئالا دۆزیووەتەوە گەر ڕازی بێ دەیکەمە هاوسەری خزمێکی خۆمان زۆر پێی ناخۆش بوو غیرەێ دەکرد ئەوکاتە دلنیا بوو؟ زانیم کە تۆی خۆشدەوێی
ئالا: نازانم چی بلێم دایە گیان تۆ بێوەژنێک دەکەیتە هاوسەری کورەکەت
دایکی کاوان: ئالا گیان جارێکی تر ئەووشەیە بەکاربهێنی لێت عاجز دەبم چونکە هەر کەسێک بەو قۆناغە تێپەری ئەوا کاری خواکەورەیە بۆ ئاوانەی هاوسەرەکانیان مردووە مڕۆڤ نین ئێوە وەک ئێمە مڕۆڤن و شایەنی ژیانن تۆش جارێ گەنجی کچم کجێکی جوانت هایە پێوییستی بە سۆزی باوکە ڕاستە ڕەنکە وەک باوکی نەبێت بەڵام دەزانم کورەکەم وەک کجی خۆی لینای خۆشدەوێی
ئالا: دەکرێ بیرێکی لێبکەمەوە دایە گیان دەبێ قسە لەکەڵ دایکم و ماڵەوەش بکەم ناتوانم دهبێ لەکەڵ خۆم یەک لایی بکەمەوە کە دەتوانم ئاری لەبیر بکەم یان نادایکی کاوان: حەقی خۆتە کجم جەندی دەتەوی بیر بکەوە ههههه ئەهاسەیری کاوا
بەش شەشەم و کــــۆتــــــــــــای

ئیدی دایکم هاتەوە دەرەوەو لەگەڵ ئالا منیش وەک شێتم لێهات بوو لەدەرەوە وتم چیبوو دایکە وتی چی چیبووو وتم چیت پێ وت وتی هیجی وانەبوو
وتم دیسان بۆ مەسلەی زەواجەکە بوو وتی بەڵێ وتم وتی چی دایکم هیج قسەی نەکرد وتی بیردەکاتەوا
وتم هەرنا بڵێ بۆکێیە وتی بۆ کورێکی ناسیاومانە بەویشم وتوە ئەویش ڕازیە جاوەریی وەڵامی ئالام گەر ڕازی بی دەچینە داوای . وەتم ئم باش دایە دەستت خۆش بێ بەنادڵی خواحافیزیم لەدایکم کرد
زۆر دڵم ناحۆش بوو من پڕ بەدڵ ئالام خۆشدەویست ئێستا دەبینم دەبێتە هی کەسێکی تر دڵم خەریک ووو بێ تە دەر جومەوە ماڵەوە نانم پێ نەخورا نەشمتوانی بخەوم تەلەفۆنم بۆ کاک سەردار کرد وتم ناتوانم ئەو دوسێ ڕۆژە بێمە دەوام ببورە ئیدی وتی باشە
ڕاستی لەئالاڕام دەکرد نەمدەویست بیبینم .
ئالا: ئەلوو سڵاو دایە گیان
دایکی کاوان: سڵاو کجم
ئالا: دایە گیان کاوان بۆنەهات ئەمڕۆ
دایکی کاوان: هههههه لێی گەرێ کچم خەمی هەیە
ئالا: خەمی چی دایە
دایکی کاوان: ههههه لەوەتەی زانیوەتی تۆ ڕەنگەزەواج بکەی دڵی توندە
ئالا: هههه دایە گیان بۆووای لێدەکەی
دایکی کاوان: ههههه بۆ چاکەی ئەوە کچم
ئالا: باشە دایە دەکرێ بەیانی بتینم
دایکی کاوان: بریارت داوە
ئالا: بەڵێ دایەگیان
دایکی کاوان: باشە بەیانی دێمە لات
ئالا: باشە
بۆبەیانی دایکم چووە لای ئالا
دایکی کاوان: هەر بەڕاکردن هاتم بۆڵات چیبووە کچم بڕیارت چیبووو
ئالا: دایەگیان زۆر بیرم کردەوە قسەم لەکەڵ ماڵەوەمان و مام سەردار کرد هەمویان کاوانیان پێ باش بووو ئەوەی ئئوە لەکەڵ ئێمەتان کرد خێزانی خۆشم لەگەڵی نەکردم ئێستاش هاتووە داوای ژنێکی بێوەژن بۆ کورەکەت دەکەی ئەوەت دووبارە بۆسەلماندم کە باشترین دایکی دونیای بۆیە ڕازیم دایە گیان گەر کاوانیش ڕازی بێ ئامادەم زاواجی لەکەڵ بکەم چونکە دەزانم باشترین باوک دەبێ بۆ کچەکەم
دایکی کاوان: ئەی قوربانی بوکەکەی خۆم بم کچی تۆ بۆئەوەندە ناسک و نازداری بێگومان نابیتە بوکم دەبیتە کچی من بێگومان بە باشترین بڕیارت داوە ئیدی تۆ کچی ئێمەی دڵینیا بە کاوان هەموو ناحۆشیەکانی دونیات لەبیر دەباتەوە.
ئالا: بێگومان بە وادەبێ چونکە خاوەنی میهرەبان ترین دایکی دونیایە
دایکم ئێوارە گەیشتە ماڵەوە بینیم وکلێت و گولێ پێ بووو زۆر دڵخۆش بوو وتم ئەوەجیە دایە وتی لای ئالا دێمەوە وتم ئئ وتی ڕازی بوو دووبەیانی دەچینە داوای وتم بەڕاست وتی بەڵێ وتم پیرۆزی بێ
بەڕاکردن چومە ژوڕەکەم بەدەست خۆم نەبوو گریام دایکم بەدوام داهاتە ژووڕەوە وتی چیە بۆدەگری وتم هیج نیە وتی ناپرسی زاواکە کێیە وتم نامەوی بزانم وتی من دەومەوێ بزانی وتم باشە کێیە وتی ناوی کاوانە چاوم ئەبلق بووو وتم چی
دایکم وتی بەڵێ کورم ئالام بۆۆتۆۆ داواکرد ئەویش ڕازی بوو وتم چۆن چۆن زانیت خۆشمدەوێی دایکم وتی چۆن نازانم چۆن نازانم کوورەکم کەسێکی خۆش دەوێ هەر ئەو شەوە زانیم کە کە پێتناخۆش بوو باسێ زەواجی ئالام کرد .
باوەشم بەدایکم دا کرد و ماچم دەکرد و دەگریام چونکە بەڕاستی دڵخۆش بوووم وتم یانی ئالا ڕازی بووو شووم پێکات وتی بەڵێ وتم وای قوربانی تۆو ئالاو داروبەرد بمممم وای چ خۆشیەکە خوایەگیاننن
دایکم وتی یارەب هەروا دڵخۆش بی
ئیدی بۆدووبەیانی جوینە داوای ئالا ڕازێ بوون باوکم خانویەکی لەتەنیش ماڵی خۆمان بۆ کردین منیش پارەی باشم کۆکردبۆوەسەیارەیەکی باشم پێی کڕی ئالام گواستەوە زۆر دڵحۆش بووین وای چ خۆشیەک بوو کاتێک لینا پێمی دەوت باوکە زۆرم زۆرم خۆشدەویست ئالاش بەهەمان شێوە .لەلایەن حێزانەکەمانەو زۆر قسەو قسلۆک کرابەوەی من کەسێکی هاوسەردارم هێناوە کە مێردەکەی مردواە،ئالاش زۆر غەمبار دەبووو بەڵام هەمووجار دایکم دەیگووت باشی ئالا و ڕەوشتی ئالا بەهەموو عەشیرەتان نادەم ئیدی کەم قسە لەسەر بوکی من بکەن دایکم زۆر پشتگیری ئالا بووو زۆری خۆشدەویست ئالاش بەهەمان شێوە سپاس بۆخوا ئێستا خۆشبەخترین کەسێ دونیاین لینا کەورە بووە و خاوەنی کچ و کوڕێکی ترین بۆیەک جاریش بێ لینام لە منداڵەکانی ترم جیا نەکردەوە بەڵکوو زیاتر نازم پێی دەداو و خۆشم دەویست
لێرەوە پێت دەڵێم دایە گیان یاخوا نمونەی دایکی وەک تۆۆ زیاد بکات کە منت کردە خاوەنی خۆشبەخترین خێران و ئالاش پێ بەخشیم.

دایکی کاوان نمونەی دایکە و ئافرەتە بەڕاست ی ئێمە کۆمەڵگایەکی وامان هەیە کاتێک ئافرەتێک بێوەژن دەبێ بەچاوێکی کەم سەیری دەکەن لێرەوە فێر بنن لەدایکی کاوانەو فێربن کە ئاوانیش مڕۆڤن وەک خەڵکانی ئاسایی بۆیە ئیدی مڕۆڤ بن مڕۆڤ بن و مڕۆڤ بن

شوشە

کۆتاییی....


ببورن که چیرۆکە کان دره‌نگ
پۆست ئه‌کرێن🙏
چیرۆکــی

فریشــتەکەم


بەشـی یەکەم

لەشەوێــکی باراناوی لە دایـک بووم شەوێـکی نەهامەتـی باوکــم لە زووەوە دایـکم و منـی نەویســتووه ئـیتر هـەر بە رقـە و سەیری کردووم ئاواتـم ئەوە بــووە رۆژێک پێم بڵێ کــورم چـیت ئەوێ باشــی پێویســتت بە هیــچ نیە خـۆ منـیش ئەمویست وەک ئـەو مندالانە بــژیم لەگەڵ باوکما یاری بکەم و لە باوەشـی بگــرم ئـیتر نازانـم تاوانـی من چـی بوو ئـیتر ئەمە ژیانم بوو باوکم رۆژێک رووی خۆی نەداوەتە من لەبەر پارە و سامان و کار ئاگای لە دایکیشم نەبوو کە باوکم ئەهاتەوە خۆم لە پشت دەرگاکە ئەشاردەوە هەمیشە بە چاوی رقەوە سەیری ئەکردم ئەم وت ئەی من لە خوین و جەرگی ئەو نیم بۆ منی خۆشناوێ لە تەمەنیکی بچوک دەستم کرد بە کار کردن و لە خویندنیش زیرەک بووم هەر چەند دایکم خەمی ئەخوارد چونکە ئیشم ئەکرد بەس باوکم ئەی وت با فیربێ بۆچی باشە لە دوکانێکی دارتاشی کارم ئەکرد زۆربەی کات دەستەکانم خوێنـی لێ ئەچۆرا دار و بزمار ئەچونە ناو دەستمەوە رۆژێک باوکم نەی وت دەستەکانت بۆ وایە شەوانیش لەبەر ئازاری پشتم و دەستم خەوم لێ نەدەکەوت دایـکم ئەهات مەرهەمی بۆ لێــئەدام و زۆر جار قـسەی خۆشی بـۆ ئەکردم و دەسـتمان ئەکـرد بە پێکەنین یەکەمـی پۆلی 10 بووم زۆر زیرەک بووم لە مەکتەبێـکی نمونەی بووم بەهۆی ئەوەی باوکم ناسراوە نەیهێشت لە حکومی بم وتـی ئەتەوێ خەڵک قـسەم لەســەر بکات واتا خەمـی منی نەبوو هەر بیری لە ناوی خۆی ئەکــردەوە ....
خوێندن لە لایک و کارکردن لە لایەک ئەمە ئیشی رۆژانەی من بوو زۆر تیکەڵاو نەبووم لەگەڵ قوتابیەکان بەڵام زۆر منیان خۆشدەویست بە حوکمی ئەوەی راستگۆ و دەست پاک و ئاقڵ و زیرەک بووم خاوەن رەوشتێکی بەرز بووم میهرەبانیەکەم رادە بەردەر بوو زوو ئەچومە دڵەوە وەک رابەری پۆل هەڵبژێردرام لە وانەکان رۆز بە رۆژ باشـتر ئەبووم دایـکم ئەی وت کورم راستە خوێندن لەم ولاتە بێ قیمەت کراوە بەلام بەهۆیەوە پێ گەورەئەبی راستیشی ئەکـرد ئیستا لە مەبەستـی دایکم تێگەیشتم من بۆ خۆم ئەخوێنم کەچی مامۆستاکان و هاورێکانم بە چاوێکی بەرزەوە سـەیرم ئەکەن زۆر جار هاورێکانم ئەهاتن بۆ لام دەرسیان پێ بڵێم لە پۆلەکمدا کچێکی زیرەک هەبوو ریک و پێک و خاوەن رەوشت وەک رکابەرێک سەیری ئێمەیان ئەکـرد و بەڵام مـن وانەبووم بە چاویکی پرر ئەشق و خۆشەویستیەوە سـەیرم ئەکـرد بەراستـی دڵ رفێن بوو خاوەن رەوشتێکی جوان هەم زیرەک هەم جوان کە بەیەکەوە زۆر جار هەڵدەساین و دایان ئەناین چونکە لە یەک ئاست بووین شەرمــم ئەکــرد سەرم دا ئەگـرت و ئەسڵەن پێـم عەیب بوو لەگەڵیشـی قســە بکەم بیر بکەنەوە هەموو رۆژێک ئەمبینی و بەیەکەوە ئیشـی پۆلمان بەریوە ئەبرد ئاخــر چۆن پەیـوەستی نەبـم .....
وەک هەمیـشە ئەچومە ماڵەوە دایکم ئەی وت باران کورم هاتیەوە کە گویم لە دەنگی دایکم ئەبوو ئیتر ئاسودە ئەبووم ئەو هەموو ژیانـم بوو تاکە کەس بــوو پێــی دڵخۆشــبم زۆرم خۆشــدەویست جیگای باوکمـیشی گرتبووە بۆم وە بەراستـی دایک یەک جاره و دوباره نابێتەوە ئەو سۆز و وەفای لە دایکم بینیم لە کەسـم نەبینـی من بە هەمــوو گیانم قەرزاری دایـکمم کە باسـی دایـک ئەکەن چاو پـرر ئەبێ ئەمەوێ توند لە باوەشی کەم پیم سەیرە مرۆڤ چۆن ئەتوانێ بێ دایک بژی بەخوا سەختە قوربانوووبم دایـە گیان من چەندە قەرزاری تـۆم مەرگـم پێش مەرگـت کەوێ ....
وتەکانـی دایکم هەرگـیز لەبـیر ناکەم وەک گەوهەریک وابوو بۆ مــن چەنــدین ئامۆژگاری بەنـرخی ئەکـردم سوپاسی خوام ئەکـرد کە گوێم لە دەنگـی دایکم ئەبێ و جارێ لە لامە زۆر شەو کە بیرم لە نەبوونـی ئەکـردەوە ئەگـریام دوعام ئەکـرد قەت مـردنی دایـکم نەبیـنم بەراسـتی من بێ دایـکم ناتوانم ....

بەشـی دووەم

رۆژـگارێک رۆیشت هەسـتم ئەکـرد دایـکم کەمێ لاواز بووە رەنگی زەرد هەڵگەراوە زۆر تـرسام چـوومە لای دایـکم وتــم دایـە با برۆیـن بۆ لای دکتــۆرێک ئەوها نابـێ زۆر خراپ رەنگت گۆراوە رەنگــت زەرد بووە وتـی نا کورم هیلاکم بۆیـە ئینکاریـم کرد وتم نا ئەبێ برۆین رازی نەبــوو ئەمرۆژە هەر بیـرم لای دایـکم بوو ئاســودە نەبووم دوعام ئەکـرد دایـکم شتێکی نەبێ کە چومە ماڵەوە بیـنیم دایـکم لە جێگا کەوتووە ئارەقەیەکـی زۆری کـردووە وەک شێــم لێهات رام کــرد بۆ لای بانگـی کاک احمـد دراوسێمان کـرد لەگەڵ سۆزان خانی خێزانـی هاتن بە فریامان چووین بۆ نەخۆشــخانە و دوای فەعـس و شت کاک احمد وتی کورم خەم مەخۆ باش ئەبێ ان شاللە وتم سوپاس کاک احمد خوا پاداشتت باتەوە بە هانای ئێمە هاتی دادە سۆزانیش وتی هەر چیت ویست پێمان بڵێ بەس کوا باوکت سەرم داگرت و وتم لە ئیشە خۆ ناڵێم وەک درندە ئاگاداری ئێمە نیە چووم بۆ لای دایکم دەستەکانیم ماچ کرد وتم دایە هەڵسەوە زوو فرمێسکەکانی سـریم وتــی باشم هیندە رووخا بووم لەبەر فرمێسک ئاگاداری خـۆم نەبووم و لەو کاتە باوکـم هات و بە ساردی قسـەی کرد ویسـتم قسەی پێ بڵێم هاواری بەسەردا بکەم لەبەر دایـکم
نەمتوانی نەکا زیاتر خەم بخوا کەلوپەلەکانـمان کۆکـردەوە و چووینە ماڵەوە ئەمشـەوە لای دایکم خەوتم و ئاگاداری بووم دایـکم وەک هەموو جارێــک ئامۆژگاری ئەکـردم ئەی وت خەم مەخـۆ کورم با هیچ شتیک نەبێتە هۆی رەشبینــیت زانی کە بێـتاقەتم دەستـی کرد بە گاڵتە وەک هەمــوو جارێــک سەرەرای خەمباری و نەخۆشی ئەو کەچـی خەمـی منـی بوو ئەی دایە چەندە میهرەبانی قوربانوبم ...
بەیانـی زوو هەڵسام وتم ئەمجارە من خواردن حازر ئەکەم سفرەم جوان دانا دوای کە دایکم هات وتی کورم نانم حازر ئەکرد بۆ خۆت هیلاک کـرد وتم ئئ نابێ من حازری کەم بۆ تۆ ئەی هەر تۆ حازری ئەکەی چی ئەبێ من جارێک حازری کەم .....
تا بەر دەرگاکە هات و ماچــم کرد و رۆیـشتم بۆ دەوام رەنگم گۆرا بوو لەم کاتە مـریەم هات بۆ لام زۆر شڵەژاو بووم و شەرمــم ئەکـرد وتی باران ئەم ماوەیە ئاگاداری وانەکان نی ئەڵێ شتێک بووە وتم نا باشـم وتی واللە راست ناکەی خەریکە ئەگـری چی بووە وتم دایـکم نەخۆشە وتی پێم ناخۆشە خوا شیفای بدا ,,, خەم مەخۆ باران باش ئەبێ ههههه چەند خۆشە ئەمساڵ من یەکەم ئەبم تۆ ناخوێنـی دەستمان کـرد بە پێکەنـین وتم نا من یەکەمم وتی دەباشە بزانین چۆن ئەبێ ئەو ماوەیە زۆر نزیک بووین لە یەک واتا لە هاورێیەکـی کور زیاتر نـزیک بوو بۆم دڵخۆش بووم دوو فریشتە لە ژیانمه دایـکم و مـریەم ...

چاوەڕێی بەشی سێیەم و چوارەم بن
چیرۆکــی

فریشــتەکەم


بەشـی سێــەم

لەسـەر رانـی دایکم راکشام و وتم دایە خۆشەویستـی چیە وتـی چیە خێر ئەفەندی وتم دە دایە توخوا تەواو پسیار ناکەم وتی باش باش پاشاکەم وتی خۆشەویستی پەردەیەک بەسەر ئەقڵت دا ئەدا و دەرگا بە رووی دڵت ئەکاتەوە ئەقڵ و هۆشت ئەبا بێ گومان گەر مەبەستت رابواردن نەبێ دەستی بەسەرم دا ئەهێنا و هەنـدێک جار دەی ویست تورەم کا و باسی کچی ئەکـرد وتم دایە وانیە بەخوا وتی نا شتێک لێ ئەشاریەوە گاڵتە و یاریمان ئەکرد و ختوکەی ئەکردمەوە ئەی وت گەورە بووی ژنت ئەوێ کەی ئەو رۆژە دادێ نەوەکەم لە باوەش بـگرم سور هەڵگەرام وتم ئەیبینی دایە ان شاءللە لەسەر قاچی دایکم خەوم لێ کەوت بۆ بەیانی ئەبینم دایکم بە دانیشتنەوە پشتی بە دیوارەکە داوە خەوی لێکەوتووە سەبر سەبر فرمێسک لە چاوم هاتە خوارەوە تەواوی شەوەکە وا خەووتووە تا من بە ئاگا نێــم ئەمەوێ قاچەکانی ماچ کەم تێر بۆنی بکەم ....
ئەمـرۆ هەینـی بوو چاک بوو دەوامـم نەبوو لەگەڵ دایـکم ماڵمان پاک کـردەوە و ماڵەکەمان شوشت و خواردنمان دروست کـرد دڵمان خۆشبوو لە دەرگا باوکم هاتە ژورەوە سەیری کردین و رۆیشت دایـکم دوبارە خەندەیەکی کرد لەبەر من خۆ ئەزانم خەم ئەخۆی دایە قوربانـوبم بەس من چیم لە دەست دێ تا ماوم قەرزاری تۆم خوا بۆ منت بهێڵێ که دایکم وا ئەبینم جەرگـم ژان ئەکا ....
لە دەرگا درا دوای نیوەرۆ منیش لەچکێکی دایکمـم لەسەرم بەستی بوو خەریکـی سرینەوەی پەنجەرەکان بووم دایکم وتی کورم باران دەرگا بکەرەوە وتم باشە دایە گیان کە چووم سەیرم کرد مریەم و دایکـی بوون توشی شۆک بووم بەم سیمایەوە منی بینـی وتم فەرموون بەخێربێن مریەم پێکەنینێک گرت بووی دایکی هەر دەی وت چیە کچم وتی هیچ نیە توند زگی گرت بوو پێدەکەنی تۆزێک تورە بووم وامزانی سوکایەتیە دایکم لەم لاوە وتی وەرن بەخێبێن یاخوا دوای چاک و چۆنی دایکـی مریەم وتی کورەکەت وت بووی نەخۆشی چیتە منیش بیرم لای مریەم بوو تورەش بووم لێــی ئاوم برد بۆیان و هاتمە متبەخەکە دلم لێــی هێشا بوو لە پەنجەرەکە سەیرم کرد مریەم ئاسودە نیە بە دواما ئەگەرێ لە ژێــر چاو دوای شیرینی و ساردیم برد و دایکی وتی کۆرم لامان دانیشە وتم نا پورە رەیان من ئیشم هەیە وتی واللە ئافەرم خۆ مریەم بە قەد تۆ ئیشم بۆ ناکا سەیرێکم کرد بە مچ و مۆنی رۆیشتم هەر گوێم بۆیان راگـرت بوو تا لە ناکاو مریەم بە دیار کەوت خواردنەکانی هێناوە وتم بۆ خۆت ئەزیەت دا من ئەمهێناوە وتی نا نا تۆ هیلاکی ئاگادارم چەندە ماندووی ئەوها چۆن ئەتوانی دەربچی وتم خەمت نەبێ هەر یەکەم ئەبم وتی دە باشە کاتی دەرس نیە تۆزێک ئاگاداری خۆت بە لەم کاتە دایکی مریەم هەڵسـا و وتی خوا بارانت بۆ بهێڵێ و خوا شیفات بدا ئیتر رۆیشتن بۆ بەیانی خۆم ئەدزیەوە لە مریەم نەمدەویست بمـبینێ هەستی پێ کرد بوو هات وتی تورەی لێم وتم بۆ چیت کردووە وتی باشە ببورە پێکەنیم بەس بەخوا زۆر شیرین بووی بەم جۆرە خورپەیەک بە دڵم هات و شەرمــم کرد وتم باشە بوراوی ئیتر وا ئاشت بووینەوە ....

بەشـی چـوارەم

پۆلی12 هاتوو ئەبایە زیاتر خۆمان هیلاک کەین لەیەر دایـکیشم ئەمخوێند ئەمویست ئاواتی دڵی بەدی بهێنم هەرنا من دڵخۆشی بکەم بۆ ئەم ساڵە زۆر هیلاک بووم و یەخت و ناخۆش بوو ئیش لە لایەک خویندن لە لایەک نەمدەویست مەجبووری دەستی باوکم بم خۆم ئیش بکەم و سەربەرز بژیـم ....
لەگەڵ مـریەم یەکمان بینـی وتی واللە بیرم ئەکردی خۆ ئەم هاوینە نەدەرۆیشت بێ تۆ واتا هاورێ گیان زۆر ناخۆش بوو وتم دەباشە رێگەدە چاک و چۆنی کەین چەند ئەڵێی وتی من زۆر بڵێم توخوا مێشکی سەرت ئەبەم مادەم پێکەنین و چوینە باخچەی مەکتەبەکە و قسەمان ئەکرد وتی ئەتوانی بخوێنێ ڕۆر هیلاکی تۆ وتم راهاتووم هەر چۆنێک بێ بەردەوام ئەبین وتم باشە بەس ئەم ساڵ 12 ئەبێ زیاتر بخوێنی وتی انجا چیە وا دەکەین وتی گەر پسیارت هەبوو یان شتێکت پێویست بوو بە منی بڵێ وتم باشە مریەم ئەسڵەن ئەبێ من وابڵێم وتی نا جیاوازی چیە خۆ من زیرەکترم احم احم هههههههه ....
بە رۆژ دەوام و دوای نیوەرۆ ئیش و ئینجا شەو ئەمخوێند کاتم زۆر کەم بوو بۆ دایکم ئەم ماوە ئاگاداری نەبووم چۆنە نەمدەزانی دوبارە دایکم نەخۆشە تا رۆژێک زۆر کۆکی ئینــجا زانیم ئەمشەوە گریام زۆر خۆم بە بەخت رەش ئەزانی ئاخر من توانای ئەوەندە ئیشەم نیە ئەگریام تا فرمێسک وشک بوو لە چاوم هەنسکی گریانم دەهات بۆ بەیانی هەڵسام کە گوێم لە دەنگی دایکم بوو الحمدللە کرد و بەهۆش خۆم هاتمەوە وتم کەی وا رەشبین بووی نابێ وابی بەڵام چاوەکانم سور هەڵگەرا بوون چاوەکانم لە دایکم ئەشاردەوە زوو نانم خوارد دایکم وتی کورم بۆ وەک جاران ماچم ناکەی وا ئەرۆی بۆ دەوام زانیم دایکم چەندە بیرم ئەکات چومە دەوام لە کاتی فرسەکە لە پشت باخچەکە سەرم نیوی کرد و ئەگریام ئاگاداری خۆم نەبووم تا دەستێک بەر شانم کەوت مـریەم بوو فرمێسک لە چاوی ئەهاتە خوارەوە وتی بەرگە ناگرم وا ئەتبینم چیتە وتم هیچ تەنها برۆ توخوا
وتی ناتوانم ئاخر خۆشمـدەوێ بەرگە ناگرم نەمزانی دڵخۆش بم یان دڵتەنگ بم شۆک بووم لام دانیشت وتی بارانـم توخوا چیتە بۆ وای وتم مریەم زۆر لاوازم بچوکم شایەنی ئەو ژیانە نەبووم من ئەبایە دایکم وەک شاژن بژی منیش وەک ئەم کورانە لەگەڵ باوکم بام و کەسێک لە پشتم با قسەی دڵم هەمووی کرد و ئەگریام وتم من ناتوانم بخوێنم بەم جۆرە وازدەهێنم گرینگی بە دایکم ئەدەم ئەو نەخۆشە پێویستی پێمە وتی باران وامەڵێ لەبەر دایەت ئەبێ بخوێنی ئەو تۆی دەوێ بە شەهادەوە ئەی خۆت باسی ناکەی چەند حەز دەکا تۆ خوێندن تەواو کەی من یارمەتیت ئەدەم بەس مەگری ئیتر ....
دوای ساتێک بێ دەنگ بوون چومە دەموچاوم شۆرد وتی باشتـری وتم بەڵێ وتی باشە ئیتر خەم مەخۆ باشە زۆر ناشـرینی وا وتم خۆم ناشرینم وتی وایە ئەمەش دە بگری منیش پێکەنینم وتی نا بگری کاکە خۆ نەم وت پێبکەنە ...
مـریەم ئەو کچە بوو کە ئاشـقی بووم دوای دایوم دڵم بەو خۆشبوو لێم تێدەگەیشت فریشتەی دووەمی من بوو ...
چومە ماڵ توند دایکم لە باوەش کرد و ماچم کرد وتی خێربێ جەوت هەیە وتم ئـــم جەوم هەیە وتی چی بووە سەر زل گیان وتم مـریەم وتی ئەی ئەی بوکەکەم دۆزیەوە وتی واللە کورم شازی کچە بۆ ئێمەش گونجاوە بەس جارێ بخوێنن وتم باشە دایە گیان تاجی سەرم شاژنی ماڵم وتی دەی ماستاو دەستی پێ کرد برۆ خۆت بگرە جا نان بخۆ ...
ئەمشەوە هەر بیرم لەم قسەی ئەکردەوە وەم مەجنون بێ هۆش لە جێگا کەوت بووم حەزم لە بێ دەنگی و سەیر کردنی ئاسمان و ژماردنی ئەستێرە بووە ئەشق لەسەری دابووم لە هەموو شوێنێ ئەوم ئەبینی لە خۆمەوە پێ دەکەنیم دڵم خۆشبوو ...
چوومە دەوام بە پەرۆش بووم بیبینم بەس ئەمرۆژە نازانم ناز و مەکری کچان بوو چی بوو مریەم لە دورەوە بە<بـــڕوا شەرمەوە سەیری ئەکردم و پێ ئەکەنی خۆ هۆشم تیا نەما بوو زۆرم خۆشدەویست تەنها لە دورەوە نیگامان ئەگۆریەوە جوانترین و خۆشترین رۆژ بوو لەگەڵ مریەم ئیتر زانیم ئاشقی مریەمم ...
تاقیکردنەوەی وەرزی کۆتای دەستی پێ کرد و زۆر ئەترسام نمرەی باش نەهێنم مریەم زۆر یارمەتی ئەدام و هانی ئەدام بۆ ئەم مانگە مۆلەتم وەرگرت بوو لە وەستا ساڵح خوا لێ رازی بێ پیاوی چاک بوو وەک کورەکانی سەیری ئەکردم وتی تۆ بخوێنە دوای وەرەوە دایکم زۆر دوعای بۆ ئەکردم ئەمزانی بە دوعاکانی دایکم دەردەچم هەر خۆی دوعاکانی ئەو بەسە زۆر ئەم قسەیەم بە لاوە جوانە کە ئەڵێن دایک و باوک لە رۆڵەکەی رازی بێ خواش لێ رازی دەبێ بۆیە دایکم گرینگترین کەس بوو بە لامەوە ....
ناوی خوام هێنا ئەچومە هۆڵی تاقی کردنەوە هەندێک جار دەستم ئەلەرزا بەس لەم کاتە بیرم لە دایکم و مریەم ئەکردەوە پشتم بە خوا بەست و باشتر ئەبووم سوپاس بۆ خوا باش جوابم داوە ...
مریەم هات وتی بارانم چۆن بووی وتم واللە باش ئەی تۆ وتی ئەی بەشاقەوبـم واللە منیش باش سوپاس بۆ خوا وتم کچێ وا قسە مەکە شەرم ئەکەم وتی دە باشە ناشـرین .....

چاوەڕێی بەشی پێنجەم بن
چیرۆکی

فریشتەکەم


بەشی پێنجەم
ج
کاتی نمرە وەرگرتنەوە هات دڵم لە ۱۰۰ لێی ئەدا بەس لەبەر دایکم خەمم بوو ئەترسام نمرەم کەم بێ بەس دایکم ئەر وت هەمووی قسمەتە کورم خەم مەخۆ کە نمرەم وەرگرتەوە ۹٦م هێنا بوو چەندە دڵخۆش بووم خێرا دەستی دایکم ماچ کرد و سوجدەم بۆ خودا برد هەزار جار سوپاس بۆ تۆ خوایە ماندووبونم بەلاش نەبوو خێرا تەلەفۆنم بۆ مریەم کرد کە زانیم ئەویش دەرەجەی بەرزی هێناوە دوبارە سوجدەم برد لە خۆشا ئەگریام باوکم بۆ یەکەم جار هات بۆ لام وتی ئافەرم پاڵەوان سەرکەوتوبووی دەستەکانیم ماچ کرد بینیم باوکم تۆزێ گاریگەری لەسەر مابوو لەوانە بوو ئەویش بگریی بەڵام نەمۆیست وا بیبینم خۆم مەژغوڵ کرد.... بۆ ئەمرۆژە حەزم کرد مریەم دەعوەت بکەم بانگێشتم کرد بۆ ماڵەوە وتم وەرە لەگەڵ دایکت وتی باش ان شااللە لەگەڵ دایکم چێشتمان حازر کرد کاتێک باوک و دایکی و مریەم هاتم زۆر مشەوەش بووم کاتی نان خواردن هەر نانم بۆ نەدەخورا لە شەرما بەس مریەم سەیری ئەکردم ئارام ئەبوومەوە باوکم و باوکی باسی ئیشیان ئەکرد و دایکم و دایکشی لای یەک دانیشت بوون من و مریەم چووین بۆ باخچەکە مریەم وتی بارانم خۆشمدەوێ وتم منیش تاقانەم وتی نەموت دەردەچین ئەها سەرکەوتین وتم سوپاس بۆ خوا باسی فۆڕمی زانکۆمان ئەکرد هەر دووکمان یەک بەش پڕ کەینەوە تا؟لای یەک بین سوپاس بۆ خواش لەیەک بەش نامان هاتەوە دڵمان خۆش بوو باسی زەواجمان کرد مریەم وتی بارانم جارێ با پەلە نەکەین باشە وتم باشە دڵم خەمت نەبێ جارێ بەرای منیش زووە دوو ساڵی زانکۆ رۆی تەنها مارەم کرد زۆر بەختەوەر بووین وام ئەزانی دڵخۆشترینم بەڵام ڕۆژێک لەم خەوە هەڵسام تا دایکم نەخۆش کەوت چ نەحۆشیەک مان و نەمان نەمدەزانی هانا بۆ کێ ببەم باوکم هات وتۆزێ دڵی نەرم بوو بوو وتی باشترین دکتۆر ئەهێنم بۆی هێند گریا بووم چاوانم لە نێو گۆمی خوێن بوو دایکم رەبۆی هەبوو ئەترسام شتێکی لێ بێ تا مریەم هات بۆ لام توند لە باوەشی گرتم فرمێسکەکانی سریم وتی تەواو بەڵێن بێ باش ئەبێ تۆ خەم مەخۆ توخوا بەرگە ناگرم هێندەیتر گریام تا دکتۆرەکان ریان کرد زۆر ژوری دایکم شێت بووم هاوارم ئەکرد چی بووە بۆ جواب نادەنەوە توخوا دایکم چیتی مریەمیش نەیدەتوانی ئارامم کاتەوە تا هەواڵی مەرگی دایکم بیست ژیان لەبەر چاوم تاریک بوو توخوا دایە جێم مەێڵ بێ تۆ چی بکەم دایە بەرگەی بێ دایکی ناگرم توخوا جاری چنداڵەکەمت نەبینیووە شەهادەی کورەکەت نەبینیوە دایە هەڵسەوە کێ ئامۆژگاریم بکە کێ نانم بۆ حازر بکات هەستە دایە توخوا با ئەمه خەونێکی ناخۆشبێ سەرمامە دایە لێوەکانم ئەلەرزێ لەسەرما لە باوەشم بگرە دایە ڕزگارم بکە لەو دۆزخە دایەهەڵسە گوێت لەدەنگم نیە توخوا ئەخوێنم بەس هەڵسە بێ تۆ ناتوانم قوربانت بم ماڵەکەمان پیس بووه با خاوێنی کەینەوە ئاشق بوومە دایە تۆ؟باسی سەر رانت بخەوم خەوم لێ ناکەوێ دایە شەوێک بێ قسە کرد لەگەڵ تۆ چۆن خەوم لێ دەکەوێ بەهۆش خۆم هاتمەوە کاتێ مریەم لەسەر سەرم بوو ئەگریا هاواری دایکم ئەکرد توند لەباوەشی گرتم وتی ئارامبە توخوا باران تێدەپەرێ وتم تێپەرێ وتم تێپەر نابێ نا وازم لێبێنە دایکم لە ماڵەوە چاوەرێمە نانی حازری کردووە خەمی منیتی نەچومەتەوە ماڵ بەیەکەوەە ئەگریان باوکیشم لەم لەوە پشتی بە دیوارەکە دادا بوو سەری شۆر کرد بوو ئەگریا هەنسکی گریانم ئەهات و هیچ ئاگاداری خۆم نەبووم تا خەوم لێکەوت کاتی ناشتنی دایکم هات ئەمر تەنها دایکم نەمرد بێ دایکی چ دۆزەخێکە لەگەڵ رۆیشتنی هەر هەنگاوێک بۆ گۆرستان یادگاری دایکم بیر دەهاتەوە لەگەڵ خۆڵ کردن بەسەر تەرمەکەی خۆڵێک گریان و خەم ئەکرا بەسەر دڵ و ژیانی من ئیتر تەواو من بارانی جاران نیم روخام شکام مردم .......

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکــی

فریشــتەکەم

بەشـی کۆتایی

توخوا ئاگاداری دایکتان بن ژیانێک بێ دایک بێ دۆزەخە بەخوا هیچ کەس وەک دایکت نیە واللە دایکت لە دەست بەی ئەمری لەگەڵ سەیر کردنی هڵر شوێنێکی ماڵەکەت دایکت بیردێتەوە کەسێک نابێ بە رۆڵەکەم بانگت بکا ئیتر دایکت نانت بۆ حازر ناکا قسەت بۆ ناکا کە نەخۆش ئەکەوی دایکت نات شێلێ دەرمانت ناداتێ بە دیارتەوە دانانیشێ ماڵەکەتان گەرم نیە وەک جاران خواردنەکان وەک جاران تامیان نیە ماڵەکەشتان وەک جاران پاک و خاوێن نیە تا درەنگ دەخەوی چاوەرێی دەنگی دایکت ئەکەی بڵێ هەڵسە نیوەرۆیە بەس نا گوێت لەم دەنگە نابێ هەرگیز ئیتر تەواو درەنگە درەنگ دایکت نەما کەسێک نەما خۆشی بووێی بێ بەرامبەر منداڵ و دایکێک ئەبینی ئاگر لە دڵت بەر ئەبێ بیری ئەو رۆژانە ئەکەی کە سات بە سات لەگەڵ دایکت بووی ئەو رۆژانەی کە ئەچوویە مەکتەب بچوک بووی دەستی ئەگرتی کە هەڵە دەکەی کەس لێت خۆشنابێ وەک دایکت کە جەژن دێ ئیتر تاقەتت نابێ هەلسی سفرەیەکی سارد و سر ئەبینی جەژنێک کە لەگەڵ مردن جیاوازی نیە توخوا ئاگاداری دایکتان بن بەخوا دروست نابێتەوە ئاگاداری بن لە قسەی دەرمەچن کە پیر بوو کەوتە سەر جێ بێزار مەبن لە خزمەت کردنی توخوا دڵی مەشکێنن ....
هەفتەیەک بەسەر مردنی دایکم تێپەری لەسەر جێگا کەوت بووم و ئەکۆخیم هاواری دایکمـم ئەکرد کە دەستێک بەر سەرم کەوت ئەمووت دایە گەرایەوە دەمزانی جێمناهێڵی گوێم لە دەنگی گریان بوو چاوم بڵند نە ئەبوو تایەکی بەرزم لێ بوو هورێنەم ئەکرد لەبەر دەم خۆم تا بەهۆش خۆم هاتمەوە سەیرم کرد سۆباکە داگیرساوە گەرمە سەبر سەبر فرمێسک لە چاوم ئەهاتە خوارەوە دایکم بیر ئەهاتەوە کە چەندە خەمی منی بوو هەر ئەیوت سەرمات نەبێ کورم وەک ناوەکەم فرمیسک لە چاوم ئەباری کاتێک مریەم هات وتی هەڵسای دڵم زانیم ئەو بوو دەستی بەسەر ئەهێنام ئەو ماوەیە خزمەتی کردووم توانای قسەم نەبوو نانی بۆ هێنام وتی بیخۆ لەبەر من بە زۆریش بێ تۆزێکی دامێ بە دەستی گریام چی بکەم لەگەڵ هەر شتێک یادگاریم لەگەڵ دایکم هەبوو بیرم دەهاتەوە مریەم دەستی کرد بە گریان پر بە دڵ ئەگریا ویستمئارامی کەمەوە بەڵام خۆشم حاڵێکی باشم نەبوو وتی باران ئەمرم بەخوا بەرگە ناگرم ئەزانی چەند رۆژه چۆن ژیاوم وامەکە ژیان بەردەوامە کۆتای نایێ دایکت لێرەبا تورە ئەبوو خەمی ئەخوارد وامەکە بەرگە ناگرم رۆیشتە دەرەوە تا بەهۆش خۆم هاتمەوە جلم گۆری چوومە دەرەوە بینـیم ئەگریا نانی بۆ ناخورێ لێی نزیک بوومەوە وتم بەسە مەگری تەواو هەموو شتێک باش ئەبێ توند لە باوەشی گرتم دورم خستەوە لەخۆم وتم مریەم ئیتر کۆتای هات من ناتوانم دڵخۆشت بکەم برۆ بە لای ژیانتەوە دڵخۆشبە هاوسەرگیری لەگەڵ کورێک بکە بەختەوەرت بکا ئەگریا و هاواری ئەکرد و رۆیشت تەواو روخام خۆشی بۆ من کۆتای هات لەم ماڵە سارد و سرە بەتەنیام لەگەڵ هەر شوێنێکی یادگاریم بیردەهاتەوە باوکم هات رەش پۆش وتم بە دڵی تۆیە ئێستا کەست لا نیە خەریکی حیسابات بە منیش ئەرۆم مالەکەت بۆ خۆت پیرۆزە ماڵ و سامانت .... جلەکانم کۆکردەوە چوومە سەرگۆری دایکم ئەگـریام و قسەم بۆ ئەکرد تا شەو داهات و دەنگی سامناک و بێ دەنگی گۆرستانی داپۆشی بوو توند کێڵەکەیم لە باوەش کرد بوو و ئەلەرزیم ددانەکانم لە یەکی ئەدا ئەم وت دایە سەرمامە وەرە دامپۆشە تا خەو بردمیەوە بەیانی لە سەرما خەبەرم بۆوە تیشکی خۆڕ لەسەرمی ئەدا وەک شێت قسەم لەگەڵ خۆم ئەکرد ئەم وت دایە ئازارت نیە رەنگت زەرد بووە بۆ خۆلکە وشکە بۆستە ئێستا دێمەوە ئاو ئەهێنم بۆت ئاوم هێنا گۆرەکەم پێ ئاودا چوم لەفەیەکم هێنا نانم ئەخوارد ئاگاداری قسەکانم نەبوو وتم بەتامە دایە بەس وەک ئەم لەفەیە نیە کە تۆ دروستی ئەکەی شوێنەکەم خاوێن کردەوە دوو سێ بلۆکم هێنا لای گۆرەکەی دایکم دامنا جامتاکەم دانا وەک مالی خۆمم لێ کرد لە دورەوە هەندێک کەس دەهاتن سەیریان ئەکردم منیش ئەم وت سلام و علیکم ئەرۆیشتن رایان ئەکرد بەو سەر و ریشەمەوە بە شێتیان دانا بووم کتابەکانم دەرهێنا دەرسم لەپێش خۆم ئەوتەوە قسەشم لەگەڵ دایکم ئەکرد ئەم وت دایە دەرسەکە ئاسان بووە زۆر گران نیەئەمساڵیش دەردەچم خەمت نەبێ بە شەویش قورئانم ئەخوێند دایکم حەزی بە سورەتی الملک ئەکرد بە شەو ئەی وت بۆ ئەوەی رزگارت بێ لە عەزابی قەبر بیخوێنە تا چەند رۆژ و شەو ئەمە شوێن و ماڵم بوو ...
نوێژم ئەکرد لای دایکم ئەم وت ئەها دایە قەت نوێژەکانم درەنگ ناکەم بەس دایە بیری لای لایەکانت ئەکەم هههههه ئەی نوکتە و گالتەکانت بەس دایە پسیارێ تۆ وتت مام سەعـید وەسیەتی کرد بوو سامانەکانی بۆ کچەکەی بێ ئئ کوا خۆ ژنی نەهێنا بوو جارێ بۆت باس نەکردووم مەبەستی چی بوو ماچێکت ئەکەم و ئەخەوم دایە سبێنێ ناچمە ئیش چونە ڕۆژە خۆشەکەی من و تۆیە جمعەیە ماڵ خاوێن ئەکەینەوە دایە ....
2024/09/28 13:22:20
Back to Top
HTML Embed Code: