Telegram Web Link
🍂🍂

دەزانی بۆ بە دایم غەرقی شینم؟
لە زێدی خۆم غەریبێکی خەمینم

سکاڵا قەت لە دژ ناکەم کە چی کرد
کە دووڕەنگی لە یارانم دەبینم



#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
دەترسم ڕەنج خەساری ڕێی ئەوین بم
خەمۆکی خۆشەویستی پڕ حەزین بم

کە دونیام چوو لە دەس ئەم نازەنینە
لە دونیای دی بەری و بێبەش لە دین بم


#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
‏بیری مناڵیم کردوە

هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

بە دەنگی بەسۆزی
عەزیز فەتحی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
دیاری بەنرخی مام وسووی خۆشەویست




🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
کێوی دووری

هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمه
#خاتوو_ئاڵا




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
گریان


له ڕێی جێژوانەکەی جاران هەموو ئێوارە گریاوم
کەسێ ناگا بە هاوارم پڕی ئەم شاره گریاوم

فتیلەی عومری من کز بوو وەکوو مۆمی لەبەر بایە
بە یادی عومری ڕابردوو منی بێچاره گریاوم

تەلی تاری تەمەن ئاوازی سۆزی بێنەوایی بوو
بە قوڵپەی پڕ کوڵی گریان لەگەڵ ئەم تاره گریاوم

دەپرسن بۆچی کارت بۆتە شین و ماتەم و گریان
بەهانەم خۆشەویستی بوو لەبەر ئەم کارە گریاوم

بەهانەم پێ نەما تاکوو دەمێ دەس هەڵگرم نەگریم
لە سۆنگەی دڵپڕی خۆما لە سۆی ئەم یارە گریاوم

له بۆ دیدار چنارێ بوو بە تەنیا دوور لە ئاوایی
منی #تینوو هەموو ڕۆژێ لەبن ئەم داره گریاوم

لە دەم ئاسۆی بە تەم گیراو کە شەو دادێ دڵم کەیلە
لە گەڵ کۆچی گزینگی تاو منی ئاوارە گریاوم



#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گریان


هۆنراوە و خوێندنەوە

#تینوو_کۆکەیی





🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
وەفای سەگ


بە چەشنی سەگ ئەگەر ئینسان وەفاداری دەزانی
دەگەی ڕۆژێ بە ڕەمزی پڕ له جۆشی کامەرانی

ئەگەر چاکەی لە چاو دابایە ئینسان تا هەتایە
نەبوو ڕەنجش نەبوو مەینەت نەبوو نامێهرەبانی



#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
دەکەم زاری لەبەر دەرکت خودایە
دەبەم کڕنۆش هەتا ڕۆژی سەڵایە

لە چاوی پیس بە دووربێ نازەنینم
که جوانی ئەو لە گەڵ عالەم جودایە

#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
مامۆستا حەسەن کاکەیی
تینوو کۆکەیی
حوسێن فەرهەنگ


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#بێژەر_نەسیم_حاجی_حەسەنی
#شاعێر_تینوو_کۆکەیی
#ئەیووب_ئەحمەدی
ــــــــــــــــــــــــــ
پێشکەشتان بێت خۆشەویستان
تکایە بینێرن بۆ هاورێکانتان🌺🍃
.
بەدڵتان بوو؟👇
@danginasim




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
بەداخەوە
بابەتێک که باسی دووبەرکی و ناتەبایی و بەربەرەکانەی بۆ گەلەکەمان تێدابێ زوو بەرەوپیری دەچین و بۆ بڵاو کردنەوەی ملی خۆشمانی بۆ دەشکێنین
بەڵام تەوەرێک کە باسی یەکگرتوویی و یەکدەنگی و یەکڕەنگی بێت چاوی خۆمانی لێ دەقووچێنین کە هەر نەیبینین
چ زوو بەرەو پیلانی نەیار غار دەدەین
چ بێ مێشکانە بیر لە حاڵی خۆمان دەکەینەوە

🍂🍂
چ نەسڵێکی قوڕبەسەرە
قەومی ڕەشبینی کڵۆڵ
لەم دەڤەرە

پێش بە بارانی خوداش دەگرێ
هەتا گوڵ بوەرێ

🍂🍂

داری دەستی دوژمنی داگیرکەری بەدخوو نەبین
خاک فرۆشی ڕووڕەشی بێ باوەڕی دووڕوو نەبین

یەکگرین و یەک سەدا بین پشتی یەکتر بەرنەدەین
تا بە سەربەرزی بژین و ڕووڕەشی مێژوو نەبین




#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
لە دڵۆپی گەش و ڕوونی نمی بارانە دەچی
لە نەقێمی سەری ئەنگوشتەری شاهانە دەچی

تۆ دنەی پڕکوڵی هەڵبەستی منی چۆنی بڵێم
لە حەقیقەت کە نەگونجاوی له ئەفسانە دەچی


#تینوو_کۆکەیی




🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

بە پینووسی زێڕینی مامۆستا مستەفا ئاسوور




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر ڕۆژێک
ناونیشانی منت ون کرد

جێ پێ و شوێنی
ئازار بگرەو وەرە بۆ لام
لە هەر کوێ بم
ئەو لە گەڵ من ئاشنایە
پێ دەزانێ
بە شوێنی من
شارەزایە

ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو کۆکەیی)
#بێژەر_نەسیم_حاجی_حەسەنی
ـــــــــــــ
@danginasim



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
نەسیمی بەیان



لە دڵۆپی گەش و ڕوونی نمی بارانە دەچی
لە نەقێمی سەری ئەنگوشتەری شاهانە دەچی

تۆ دنەی پڕکوڵی هەڵبەستی منی چۆنی بڵێم
لە حەقیقەت کە نەگونجاوی له ئەفسانە دەچی

لە هەچی جوانە سەری سەروەری جوانانی گوڵم
لە گوڵی گوڵشەن و گوڵزار و له ڕیحانە دەچی

لە شنەی فێنکی بەهاری وەتەنم ڕا دەشنێی
لە نەسیمی کەلی کوێستانی بەیانانه دەچی


لە گەرووی سەوزی غەزەل نێوی ئەتۆ دێ کە دەڵێ
گوڵەکەم هێندە زەریفی کە لە پەروانە دەچی

لەشی تینوو لە گوڵی ڕووتە کەمێ هێزی هەیە
بە کوڵی هەستەوە دێی لەو دڵە پڕ ژانە دەچی

داخەکەم ڕۆژی نەهاتم لەبەرە و دووری لە تۆ
سوور دەزانم کە لە دەستی منی دێوانە دەچی



#تینوو_کۆکەیی




🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
پیرۆزبێ ۸ ی مارس

ژن و ژیان

کێ دەڵێ ژن
چاو له دەست و
و زەعیفەیە و ناتەوانە؟
ئەم وتەیە
وتەی گەمژ و لێنەزانە

ژن لە ژینا پاڵەوانە
ژن ڕێبازی بەرخۆدانە
زانکۆی مرۆڤی لێزانە
ژن قەڵایه
پشتیوانە

سووتە دڵی چاو کراوه
هێمای ڕوونی ئاشقانە
ژن نامووسی ناپیاو نیە
ژن شەڕەفی نیشتمانه
کۆڵەکەی بەرزی ئاسمانە
زایەڵەی سەوزی هەرمانه
پێشەنگی ژیری کاروانە
دایکی ڕۆڵەی قارەمانە
ژن مەڵحەمه
ژن هەتوانە
ژن گەوهەری دوڕدانەیە
سەنگەرێک بۆ لێقەومانە
سووڕەی ئەوینی یەزدانە
بۆ نەمامی سەوزی ئاوات باخەوانە
ئەندازیاری زانا وبەهێزی ژیانە


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هۆنراوه
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمه
کاک ئومێد لال



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شاجوان

ئاواز و مێلودی
مامۆستا محێدینی ڕەزایی

هۆنراوه
#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
بە پێنووسی زێڕینی مامۆستا قادر مەعڕوفی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/28 19:31:15
Back to Top
HTML Embed Code: