Telegram Web Link
چیرۆکی خۆشەویستی


لە وەرزەکانی ساڵ دەچن
خۆشەویستی و دڵداریمان
چیرۆکی خۆشەویستیمان
بە نامۆیی دەڵێمەوە

لە خاکەلێوەی دڵداریت
سەر دەردێنم
دەڕوێمەوە

لە گوڵانی خۆشەویستیت
پەیتا پەیتا
چرۆ دەدەم
دەشنێمەوە

لە پووشپەڕی بێهەواڵیت
ڕەنگ زەرد ڕەنگ زەرد
هەڵدەوەرم
دەشکێمەوه

لە بەفرانباری بێ مەیلیت
قەندیل قەندیل
دەکولێمەوه

لە ڕێبەندانی دووریتا
ڕەق هەڵدێم و دەبڕێمەوە

لە ڕەشەممەی دڵتەنگی تۆ
ڕەشپۆش ڕەشپۆش
دەتوێمەوە


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چیرۆکی خۆشەویستی

هۆنراوه
#تینوو_کۆکەیی

خوێندنەوه F.p


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
بە ڕۆژ دەرک و دەر و بانت دەپێوم
بە شەو سۆبەی خەیاڵێکی پەشێوم

بە ڕۆژ کووچەی خەیاڵی تۆیە ڕێگام
بە شەو ئاوارەکەی وەیلانی کێوم



#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
هەوێنی شێعری بێ ناز و پەشێوم
دنەی هەڵبەستی پاکی سەربزێوم

کە سەرڕێژ بوو له دڵما خۆشەویستیت
وشەی خۆشمدەوێی دەڕژێ لە لێوم


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
داوێنی حەز



شەو نەبوو تا ڕۆژ بە ناڵەی بێکەسی سەودا نەکەم
سەیری ڕۆڕۆ و ناڵەناڵی ئەو دڵەی شەیدا نەکەم

ڕۆژ نەبوو چۆکی نیازم دانەدەم تا پێت بگەم
تۆ لە یەزدانی مەزن بۆ سەروەریم داوا نەکەم

زۆر پەشۆکاوی دەزانم دڵ شکاوی چەشنی خۆم
کامە هۆکار تۆ دەڕەنجێنێ بفەرموو وا نەکەم

شەرته داوێنی حەزت پڕکەم له کۆرپەی ئارەزوو
تۆ نەبی شەرتبێ لە گەڵ هیچ ئاشنایێک تا نەکەم

قامەتت ڕووگەی ئەوینە و ماڵەکەت کەعبەی نیاز
چاوەکانت بوونه مەکتەب بوونە دەرس و وانەکەم

ڕەنج خەساری دەشتی ئەشقی بێ سەرەنجامم بەڵام
شەرته گەر مەرگیش ببێ لەم ڕێیه قەت حاشا نەکەم

گەر دڵی تینوو لە لێدان کەوتوو جەستەم ڕوو بە گۆڕ
تۆزی دەرکی تۆ نەبێ خاکێ بە سەر خۆم دا نەکەم

#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
یەک تەمەن مردن



یەک تەمەن مردم ژیانێکم نەدی
بۆ مەگەر مردن بە چەن جار دێتە ڕێم؟

ڕەنگی ڕوخساری وچانێکم نەدی
داوی زنجیری مەرگ کەوتۆتە پێم

هەر هەناسەم چەشنی پشکۆی ئاگرە
وەی که گڕکانی تەمەن سووتاندمی

چەرخی گەردوون ئەم گەڕانەت ڕاگرە
ئەی خودا سۆبەی ژیان برژاندمی

زەڕنەقووتەی بێ پەڕوباڵی چیام
باڵی کردوم دەستی پێپەستی زەمان

زۆر لە مێژه من لەگەڵ خۆشی جیام
دەنگی هاوارم دەگاته ئاسمان


شاعیری وێرانە ماڵی سەردەمم
کەس بە دی ناکەم پەناهم بێ دەمێ

من هەوار و مەوتەن و زێدی خەمم
هەر دەڕۆم و هەر دەڕۆم و ناگەمێ

ئەی خودا دەردی دڵم چۆن دەربڕم
یەک تەمەن هەر گەرمه ژانم چێشتووە


چەشنی دایکی نیشتمانم دڵپڕم
نابەکار خوێنی دەمارمی مشتووە

تەڕ دەبێ هەر شەو بە ئەسرین دەفتەرم
کەوته باخم هێرشی زریانی سڕ

چۆن لە دەس ئەم گەرمەژانە دەربەرم
مۆمی ژینم کەوته بەر تۆفانی دڕ

هەر دەپێوم ڕێگە بێ ئاکامەکەم
ڕێگه دەربازێک نیە و بۆ کوێ دەچم

جا بەچی سارێژ بکەم من زامەکەم
شاعیرێکی دەس به ئەژنۆی ملکەچم


#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
هەستی شێعری من لە تاوی چاوی جوانی تۆ بزووت
حەز دەکەم بارانە بم بڕژێمە باخی ئارەزووت

با دڵۆپێ بم لە سەر گۆنەی گوڵی شەونمتەوە
یا لە پەرداخێک کرێم بکرێمە نێو ناخی گەرووت


#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
,


خودای جوانی
ئەی ئایەتی مێهرەبانی
هۆ حەدیسی ئاسمانی
پێش ئەوەی که تۆ بناسم
نەمدەزانی بۆچی دەژیم
بە کام هیواوە من ماوم

کە تۆم ناسی
هیوام ناسی
مانای خۆشەویستیم زانی
ئامانجەکانم وەدی هات
لێوڕێژ بووم لە کەمەرانی
بوومە میراتگری جوانی
تۆ هەمان مانای ژیانی

هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمە
#مەنسوور_پایا


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
نەکەی بشکێنی پەیمانت نەکەی نا
نەڕۆی دەستم بە دامانت نەکەی نا

بە گۆڕی گۆڕ غەریبانی ئەویندار
قەسەم دەمرم لە تاوانت نەکەی نا


#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
کچی نازی وڵاتی کوردەواری
تەواری ڕژد و هەوراز و بناری

لە گەڵ پۆلی فریشتان هاوتەباری
له یەزدانی مەزن ڕا یادگاری


#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
هااااااوار


گەلی یاران
گەلی دۆستان
غەریبێکم لە کوردستان
کۆیلەیێکم لەبەر دەستان

هەتا سەربەخۆییم نەبێ
هەتا گەورەی خۆییم نەبێ
هەر ئاوارەم
چ لە گەرمێن
چ لە کوێستان
چ لە بەرزی
چ لە ڕاستان
با یەکگرین و یەکببین
گیانی خۆتان
گیانی کەستان

با سروودی یەکگرتنمان
بۆ گشت جیهان
بێ به داستان

با بنبڕکەین
دەستی نەیار و پێپەستان
لە خاکی پاکی چاومەستان
لە زێدی گیان لە سەردەستان


#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
داوێنی حەز

هۆنراوه
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمه
خاتوو تەوار ڕەحمانی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍃
@AuoobAhmadiTinoo
دەردی ئینتزار


چاو لە ڕێگا و بێقەرار و لێوبەبار
وەی لە ژان و وەی له دەردی ئینتزار

دڵ بە تاسەی دیتنی ئەو دڵبەرە
چاوەڕوانم چاوەڕوانیم بوو بەکار

چاوی حەسرەت ڕوو به ڕێگا پڕ ئەسر
خۆشەویستم هەر نەهاتە سەر قەرار

ژەنگی حەسرەت دادەپۆشێ شێوەکەم
وەی کە ئۆقرەی لێ بڕیوم چاوی یار

قەولە گەر بێت و لە ئامێزی گرم
تا لە یادی کەم پەژارەی ڕۆژگار

قەولە بێت و حاڵی دڵمی پێ بڵێم
هەڵبڕێژم دەردی ئەشقم پڕ بەزار


شەرتە جێژوانی بە گوڵ پەرژین بکەم
یەک گوڵستان گوڵبژێری سەد بەهار

شەرتە گەر بێت خۆم بە قوربانی بکەم
دڵ بەجێ بێڵم لەبەر پێی یادگار

هەر نەهات بۆ دڵنەوایش بێ چەلێک
وێڵ وئاوارەم لە شوێنی سەد هەوار

کەی دەگاته ئارەزووی تینووی خەمین؟
پێش ئەوەی بمرێ بە دەردی ئینتزار



#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
کوڕی ئازا


کوڕی ئازای بەرەی جەنگم دژی بێدادی وەستاوم
وتەی هەرمانی ئامانجی وڵاتێکم نەفەوتاوم

دەسووتێنم دڵی داگیرکەری بەدخوو بەتێکۆشان
له پشکۆی سووری بەرخۆدانی ئەم ئاماجە هاڵاوم

ڕەگاژۆم خستووە و شاخی وڵاتم کرده پشتیوان
بەڕووی داوێنی کوێستانی چیای کوردم نەسووتاوم

سەری بەرزم لەژێر سێدارەکەی دوژمن نەوی ناکەم
بە پەتکی مڵهووڕی زۆرداری بێعاریش نەخنکاوم

گەلی کورد و چیا و سەنگەر لەیەک نابن هەتا ماون
لە جەرگەی سەنگەری زانست هەدانادەم نەوێستاوم

لە زانکۆی دایکی نیشتمان خەریکم فێره زانست بم
لە نەعرەی ڕاپەڕینی شۆڕشێکی سوور بە جێماوم

دەبا ژیرانه ڕابێنین مناڵانی بەرەی نوێمان
نەکا دوژمن بزانێ گەر لەڕێی ئەم کاره داماوم

دڵی تینووم ئەویندارانە مەستی نیشتمانێکە
دڵ و گیانم بە قوربانی له پێناوی ئەوا ماوم




#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

بە پێنووسی زێڕینی مامۆستا ناسوور



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمه f.p


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
قەڵەم


هۆنراوه
#تینوو_کۆکەیی

خوێندنەوە و چێ کردن
#دەریا_ئازەرپوور




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
2024/09/28 21:39:02
Back to Top
HTML Embed Code: