Telegram Web Link
Forwarded from papola
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چارەنووس

هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

بە دەنگی مامۆستایان
کاک حەسەن کاکەیی
کاک ئەمیری محەممەدنەژاد




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
قەسەم به زاتی نەسرەوتن
ئەوەند تامەزرۆی ڕزگاریم
هێنده تینووم بە ئازادی
خەونی باهۆزی
ڕاپەڕین دەبینم
کاتی خەوتن


#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
ئەگەر نووسەر نەنووسێ بۆ وڵاتێ
مەلای گوندی بە پێخواسی نەگاتێ

سەری پێنووس ئەگەر شۆڕبێ لەبەر دژ
ڕەبی بمرێ ئەوەی دەستی دەداتێ


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
تا پەنا ئامێزی دڵ دێی و له دەستم ڕا دەکەی
تیری"نا"کەت کردە خەنجەر دێی لە دڵمی ڕادەکەی

شارەزای بۆ دڵستێنی دڵشکێنی پیشەتە
پێم بڵێ تۆبیخوداکەت بێ وەفا بۆ وا دەکەی؟


#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
ئەوەی ئازارە دەیکێشم لە خۆیی
خەتای خۆمانە ئیشی ڕەنجەڕۆیی

لە سایەیی ناتەبایی دایە ئەمرۆ
نەمانبینیوه ڕەنگی سەربەخۆیی


#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
لە ڕاستەوە:
ئەمین گەردیگلانی
محەممەد سەعید نەجاڕی(ئاسۆ)
ئەییووب ئەحمەدی(تینوو کۆکەیی)

هاوینی 1399
گوندی چواردیوار


🆔 @amingardiglani
🍂🍃

بە غەیری تۆ دڵی شێتم بە کێ دەم
چلۆن نێوت لە شێعرم دا فڕێدەم

قەرار بوو تا دەمی یاسینی مەرگم
گڕی ئەشقم لە گەڵ بەختت گرێدەم


#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
لە تۆ دوورم بەڵام تا هەم لەگەڵ تۆم
لە تاوی تۆیە گەر زیزم لەگەڵ خۆم

لە زێدی بێ دڵانا دڵ بریندار
لە کۆڕی ئاشقانا دەس بە ئەژنۆم


#تینوو_کۆکەیی



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
ئاڵای ڕزگاری


بەرگەی هەزار
پیلان دەگرم
نە ڕەشەبای عەجەم دەمخا
نە زۆرداری و دیکتاتۆڕی
نە بە داری نەیار دەمرم
خۆم دەزانم
سوور دەزانم

بە پیلانی

خۆخۆرەکان
دەتوێمەوه

پێش ئەوەی
ئامانج ببینم
دەبڕێمەوە

بەڵام کە گەیشتین بە ئامانج
جاروبارێ یادم بکەن
لە بەر دەم ئاڵای ڕزگاری
هەڵبەستێکم بڵێنەوە
بەسەرهاتم بخوێنەوە



#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
لە تۆ ڕا یەک نەزەر حاڵم دەگۆڕێ
کە لێم زیزی له جەرگم خوێن دەچۆڕێ

بە یادی تۆم لە یادت هەر دەمێنم
هەتا جەستەم پەنا دەگرێ لە گۆڕێ


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
لە قاڵاو وایە دونیا پەین و پاڵە
سەرانگوێلکێکه پەرژینی تەپاڵە

ئەوەی فێربوو بە پەستی ڕایببێرێ
لە لای وی ژینی سەربەرزی مەحاڵە



#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کورتە ژین

هۆنراوە و خوێندنەوە
#تینوو_کۆکەیی





🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
ژیانت باش


ژیانت باش لە خۆشی دابی هەردەم
نەمامی باغی ژینت بێتە بەرهەم

نەچێژی تامی تاڵی دەردەداری
لە ڕوخسارت نەنیشێ گەردی ماتەم

ژیانت باش و ئاواتت بەدی بێت
وزەی شادیت لە ماڵی دا نەبێ کەم

نەگیرێ خۆری ئاواتت لە ئاسۆ
نەبی قەت دیلی دەستی مۆتەکەی خەم


بزەی شادی لە سەرلێوت نەتۆرێ
نەبینی برک و ژان و دەرد و وەرهەم

نەبینی مەرگی ئازیزانی ژیرت
نەچڕژێ شووشەکەی هەستت بە هۆی زەم

وەکوو تینوو کە چاوی گۆمی خوێنە
نەبینن چاوەکانت ئەسری پڕ نەم

ژیانت خۆش ترووسکەی ڕوونی هیوا
کە ئەشقت بۆتە ئاواتێکی ئەستەم


#تینوو_کۆکەیی





🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
هەموو شتێک
لە کاتی خۆی
به ئەندازە
تەنانەت ڕێوڕەسمی ئەدەب

بارانیش گەرچی ڕەحمەتە
کە تێپەڕی لەڕادەی خۆی
دەبێتە سێڵاوی غەزەب



#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
سپاس بۆ مامۆستا قادری مەعڕوفی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
سپاس بۆ مامۆستا قادری مەعڕوفی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
هەزار ئامان له دەستی بیری کرمۆڵ
لە دەستی دژپەرەستانی بنی زۆڵ

چلۆن و کێ دەکا خۆڵی بەسەردا ؟
مریشک گەر نەکا بۆخۆی وەسەر خۆڵ




#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
مەرحەبا ئەی نازەنین


مەرحەبا ئەی نازنینی خۆش کەلام
بارەکەڵڵا ئەی عەزیزی بامەڕام

بۆت دەنێرم من به دیاری لێرەوه
باوەشێک گوڵ تێکەڵاوی سەد سەلام

خۆشه دەردم گەر ئەتۆ بیکەی دەوا
خۆشەویستم بەرزەباڵای نەونەمام

یەک نیگا ساڕێژی سەد دەردم دەکا
دەی دەسا ڕوحمێ لەبۆ چاوت نەمام

ڕۆح دەبەخۺێ پێم هەناسەت وەک مەسیح
خۆت دەزانی من بە ئەشقت موبتەلام

لێره تینوو چاوەڕوانی مەرهەمە
کەی لە بۆ ساڕێژی جەرگم دێیە لام

دەردی من دەردی ئەوین و جوانیە
بیخە سەر دڵ دەستی نەرمت بۆ شەفام


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/28 21:37:03
Back to Top
HTML Embed Code: