Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چارەنووس

🍃🍃🍃🍃🍃🍃

#ئەیوب-ئەحمەدی( تینوو)

دیکلەمە#خاتوو_ئارەزوو_ئەمیری

🍂🍂🍂🍂🍂🍂

لێڵ نەبینم چاوەکانت دەردەڪەت با لێم ڪەوێ
تۆ قەڵای بەرزی ورەم بووی خۆ قەڵا قەت نانەوێ

سەوزەڪەی ناسڪ خەیاڵ سایەت لە سەرمن ڪەم نەڪەی
خۆرەتاوی ڕۆژەڪەی من مانگەڪەی جوانی شەوێ

ڪێ دڵی هات ئەو دڵەی پڕ ڕازەڪەت ئازار بدا
خێر نەبینێ قەت لە ماڵی چرڪە ساتێڪ نەسرەوێ

شەو لە تاوی تۆ قەرارو ئۆقرە نابینم لە دڵ
تا سەحەر هەر بۆت دەناڵێ بۆ دەمێکیش ناخەوێ

باوەشی گەرمی ئەوینت بۆتە ئامێزی غەریب
ساردە ئامێزی سڕی من وەختە شەختەی لێ ڪەوێ

چارەنووس غەدرێڪە بۆمن دەردەڪەی بێچارەیە
تا بە ئێستا دەرنەڪەوتۆ چارەنووس چی لێم دەوێ

ئەو شەقامەش دوور لە تۆ بۆنی غەریبی پێوەیە
ڪامە شارت ڪردە مەنزڵ تاڪە ماڵم بەرمە وێ

تا ئەبەد یادت بڵێسەی ئەو دڵەی تینووی منە
چی بڪەم ژەنگی لەبێتۆیی لە سەر دڵ ناڕەوێ


بەستەری هۆنراوکانی تینوو👇👇👇
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پێشکەشتان بێت هاوڕێیان😍
هۆنراوەی: ئەیووب ئەحمەدی (تینوو)
دیکلەمە: ‌خاتوو#ئاسۆ _سولەیمان_ نژاد
دەرهێنەر: حسەین فاتمی
@asoykhayal.



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
دڵنووس(دەق)

هیچ کات لەو مرۆڤانە نەترساوم
که له سەر بیروبڕوایان سوورن
تەنانەت گەر ئەو بیروبڕوایە هەڵەش بێت

بەڵام هەمیشە ترسم لەو کەسانە بووە
کە یەک بان و دوو هەوان
هەر جارێ لە سەر دینێکن
نان بە نرخی ڕۆژ دەخۆن و
گورگ ئاسا بە پێی وەرز
لەبەر بەرژەوەندی خۆیان
ڕەنگ دەگۆڕن
ئەوانەن ئافەتی کۆمەڵگا
هەر ئەوانەن له دوا ڕۆژ دا
دەبنە مۆرکە بۆ داری نیشتمان
دەبنە خۆرکە بۆ گەل



#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
مەترسن قەت لەوەی پەیمانی سووره
لە سەر بڕیار و ئامانجی سەبووره

چ جێی ترسە مرۆڤی وازیوازی
لە ویژدان و له یەکڕەنگی بەدووره



#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
شەوانی بێقەراری


هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمه
#خاتوو_ئارەزوو_ئەمیری





http://www.tg-me.com/arezoo_amiri_sanandaj

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
ئەی بەهانەی خۆشەویستیم تاقە یادگاری خودا
تۆ پەنای ئەشق و ئەوینی بۆ منی بێ سەرپەنا

هێندە دڵ پیسم لە ئاستت شەڕ لە گەڵ خۆریش دەکەم
حەز دەکەم چەتری سەرت بم تا هەتاو ماچت نەکا


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
هۆنراوەکانی ئەییوب ئەحمەدی (تینوو)کۆکەیی pinned «وەڪوو ئاوێنە بێگەردە دڵی ژن ئەوەی ژاڪاندی نامەردە, دڵی ژن بەڵا گەردانی ڕۆژی سەخته بۆ پیاو مەڪۆی زامی دەیان دەردە دڵی ژن #ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو) 🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂 @AuoobAhmadiTinoo»
بمدۆزەوە


پرسیوتە کێی؟
لە کوێ دەژی؟
چلۆن دەکرێ من بێمە لات؟

ناو و نیشانت پێ دەدەم
ئەگەر کرا بمدۆزەوە

منیش بە دوای خۆما وێڵم
منیش وێڵ و تەرەی خێڵم

لە نێو بیری تەسکی ئاوات
لە دەمدەمانی غوربەتێک
منیش ونم بمدۆزەوە

لە ژێڕ پەردەی دوو دڵی دا
لە دوو ڕێگەی
بوون و نەبوون
دەڵێم بڕۆم و ناکرێ
ونم لە خۆم
سەرشێواوم
ئەگەر گونجا
بمدۆزەوە

لە نێو پەڕەی تەڕی شیعر
بە لاجانگی هەڵبەستەوە
لە قوڕگی هاواری خنکاو
لە دەم لێنووسێکی سووتاو
ئەگەر کرا بمخوێنەوه

لە کووچەی چاوەڕوانیدا
لە پێلی سەرگەردانیدا
لە چۆڵەواری دووری دوور
لە ناو خەمێکی بێ سنوور
ئەگەر کرا بمدۆزەوە



#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دەربەدەری

هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمە
#خاتوو_ئارەزوو_ئەمیری




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
مەستی



تەرکی بادەم کردوە و نازێ بە چاوت مەست دەبم
خۆ به دەس خۆم نێ بە بۆنی پرچی خاوت مەست دەبم

وەک شەڕابی کۆنی چەن ساڵەی بەرامەت دەمگرێ
مەرحەبایێکم بکەی دەرجا لە تاوت مەست دەبم

گوایە مەستی کفرە ئەمما خۆشە حاڵم لێم گەڕێن
من بە عەتری پەرچەمی چەشنی گوڵاوت مەست دەبم

زۆری پێناوێ ئەگەر شێتانە مەستی مەست ببم
هەر به سۆزی دەنگی خۆشی یەک سڵاوت مەست دەبم

تازە تینوو دەرکی مەیخانەی لە ڕووی خۆی بەستووە
چون بە ماچی لێوی لەعلی پڕ لە ئاوت مەست دەبم

هەم شەڕابی هەم مەزەیی مەستانە پێکت هەڵدەدەم
هەر کە ناوی تۆ دەبیستم من بە ناوت مەست دەبم




#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
بمدۆزەوە


هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمە
#خاتوو_ئارەزوو_ئەمیری




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
مانەوە


هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی


دیکلەمه
#خاتوو_ئارەزوو_ئەمیری




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍃
@AuoobAhmadiTinoo
هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

بە قەڵەمی زێڕینی
#کاک_ناسری_ڕەحیمی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
(ڕاز و نیاز)
شاعر : ئەییووب ئەحمەدی _تینوو کۆکەی
خوێندنەوە : ئارەزوو ئەمیری

🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁
http://www.tg-me.com/arezoo_amiri_sanandaj




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
ژین و ژیوار


ئەی هەتاوی ئاسمانم خۆشەویستیم پێیە بۆت
پڕ بە ناخی ڕووح و گیانم خۆشەویستیم پێیە بۆت

گەر بە شایانی بزانی ببمه سەرگەردی قەدت
تا هەڵیدەگرێ ژیانم خۆشەویستیم پێیە بۆت

گەرچی شانی خۆشەویستیت قەت لە شانی من نەدا
تا هەڵیبگرم بە شانم خۆشەویستیم پێیە بۆت

دەرکی ماڵت ئاوەڵاکەی سۆزی میوانت دەبم
تاقەتی ڕووح و ڕەوانم خۆشەویستیم پێیە بۆت

ژین و ژیوارم دڵی تینوو لەبەرپێت کەوتووە
ئەی هەناسەی سەوزی مانم خۆشەویستیم پێیە بۆت

گەرچی هێندم خۆشدەوێی بۆم ناکرێ بێڵێم کە چەند
پڕ بە کۆشی نیشتمانم خۆشەویستیم پێیە بۆت




#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

بە قەڵەمی زێڕینی برای خۆشەوبستم
#ناسر_ڕەحیمی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
نەورۆزە هات



باری خۆی لێنا سپای سەرما,کە وا نەورۆزە هات
عەتری گوڵ پەخشان بەڕووی دونیا,کە وا نەورۆزە هات

دەس گرن بۆ هەڵپەڕین و هەلهەلە و شادی بکەن
کیژی ڕووسوور و کوڕی وریا,کە وا نەورۆزە هات

خاکەلێوە لێوی خاکی نیشتمانی ماچ دەکا
گوڵ بە خاک و گڵ دەدا هیوا,کە وا نەورۆزە هات

بای شەماڵی پڕ شەتاو دەیدا لە ئاسۆگی ئومێد
پێکەنی خونچە و, ڕنوو گریا ,کە وا نەورۆزە هات

پڕ شەتاون چۆم و ڕووباری وڵاتی وەک بەهەشت
تیشکی ڕوونی خۆر لە کەل دریا, کەوا نەورۆزە هات

وا مەلان سەرخۆشی دوا ڕۆژی ئومێد و ئارەزوون
پڕ بە دڵ هاوار دەکەن بریا ,کە وا نەورۆزە هات

دێنە لرفه و سازی کووکی سەربەخۆیی لێدەدەن
ئاوی ڕووبار و چەم و دەریا ,کە وا نەورۆزە هات


بەرگی سەوزی کردە بەر دار و دەوەن بووکی بەهار
ناحەزی جێگەی بە جوانی دا,کە وا نەورۆزە هات

خێڵی زستانی بەقین ڕایکرد که نەورۆز بێتەوە
سەخڵەتی دەستی ورەی بەردا,کە وا نەورۆزە هات

خەم مەخۆ تینوو بەهاری ڕاستەقینەش دێتە دی
تا سەهۆڵ بتوێ بە دەس گەرما, کە وا نەورۆزە هات



#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




هەواری هۆنراوەکانی(تینوو کۆکەیی) 👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
هەڵەبجە زامێکە
کە هەموو ساڵێک
له گەڵ هاتنی بەهار
تەشەنە دەکا


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/29 03:28:09
Back to Top
HTML Embed Code: