Telegram Web Link
ئەگەر مردن به دەس خۆم با دەمردم
لە داخی جەزرەبەی دونیا دەمردم

کە نابینم عیلاجێ تا بگەم پێی
لە ژێر پێڵاوەکەی ئەودا دەمردم


#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
باوەشی دڵ
Auoobahmaditinoo
باوەشی دڵ



بۆ باوەشی گەرمی دڵم دوو دڵ مەبە و خێرا وەرە
با پێت نەزانن ناحەزان بێدەنگ وەرە و تەنیا وەرە

دوو خۆر لە ڕۆژدا دەرکەوێ سووتمانی بێ ئامان دەبێ
گەر هاتی بۆ سەردانی من ئێوارە خۆرئاوا وەرە


ڕوونی دەکا دەرک و دەرم هیلالی ماهی ڕوومەتت
با پێنەزانن نازەنین چارشێو لە سەرکە و جا وەرە

چەند سەختە دەردی غوربەت و لێک دابڕان و دوودڵی
با ژانی غوربەت نەمگرێ پێش کاتی ماڵاوا وەرە


چەند ساڵە چاوەنواڕتم دیدەم وە دیدەی تۆ کەوێ
با ئینتزارت نەمکوژێ نازدارەکەم تۆخودا وەرە

سەردانی تینووی بێکەست وەک نوێژی فەڕزت واجبه
با خۆم بە قوربانت بکەم ئارام و بێ پەروا وەرە


چاوت له بەرپێت بێ گوڵم شێعرم له بەر پێت کەوتووە
مایەو هەوێنی شێعری تەڕ وەک قافیه و سەروا وەرە


#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
VID-20220319-WA0003.mp4
14.5 MB
‏خۆشەویستیم پێیە بۆت

هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

بە دەنگی بەسۆزی
کاک حوسێن فەرهەنگ


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from اتچ بات
کێوی دووری

هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمە
کاک ئومێد لال




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
دەبا نوورێ ببین بۆ ڕێی ئومیدێک
لە ڕێبازی وەتەن دا وەک موریدێک

لە سەنگەر فێربە ڕازی خۆنەویستن
کە سینگی کردە لەمپەر بۆ شەهیدێک


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from اتچ بات
"کورده‌واری"
شێعر : ئەیووب ئەحمەدی تینوو
خوێندنەوە و چێکردن: دەریا ئازەرپوور



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خودای هەژارەکان

هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

بە دەنگی بە سۆزی
کاک محەممەدی نادری


https://www.tg-me.com/joinchat-RO_O_ekAn1zL7Pcm

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
,


خودای جوانی
ئەی ئایەتی مێهرەبانی
هۆ حەدیسی ئاسمانی
پێش ئەوەی گەر تۆ بناسم
نەمدەزانی بۆچی دەژیم
بە کام هیواوە من ماوم

کە تۆم ناسی
هیوام ناسی
مانای خۆشەویستیم زانی
ئامانجەکانم وەدی هات
لێوڕێژ بووم لە کەمەرانی
بوومە میراتگری جوانی
تۆ هەمان مانای ژیانی


#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM


"سه‌ربه‌خۆیی"
شێعر: ئه‌یووب ئه‌حمه‌دی تینوو ـ کۆکه‌یی
خوێندنه‌وه‌ و چێکردن:دەریا ئازەرپوور


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
ئاخرین هەینی


لە شاخ و بەرد و دیوارم دەترسن
لە چۆم ئاو و ڕووبارم دەترسن

وەکوو جەردەن دەبەن خاکم بە تاڵان
له ژینگە و ژین و ژیوارم دەترسن


لە پێنووسم بە لێشاو گڕ دەپڕژێ
له بیر و هزر و ئەفکارم دەترسن

دەسووتێنن پەڕەی مێژووم بە ناحەق
لە لێنووس و لە خودکارم دەترسن

کوڕی کوردی کرێکارێکی ماندووم
لە گورزی هەست و کردارم دەترسن


کەر و کەمتیار و کەرکەس ڕێگرن لێم
له گەنجی ژیر و هوشیارم دەترسن

زەرووی تینوون کە تامەزرۆن بەخوێنم
لە ئاکار و لە بڕیارم دەترسن

#تینوو_کۆکەیی

داوێنی تەرەغە



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
17خاکەلێوە هاوکاتە لە گەڵ کۆچی دوای مامۆستا ژاکا و ڕووحی شاد و یادی هەرمان


📌 شینی شاعیری ناکام مامۆستا ناسر ئاغابرا(ژاکاو)
📌هۆنراوەی: ئەییووب ئەحمەدی(تینوو)
📌خوێندنەوە و تۆمار کردن: دکتور مێهری پاکزاد
📌گۆرانی بێژ: مامۆستا ئەحمەد لاوە
📌 تەنزیمی ئاهەنگ: خالد ئاغابرا
🌺🌺🌺🌺کۆچی سوورت پیرۆز بێ کاک ناسر گیان شاعیری کانی و عەشق



🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@AuoobAhmadiTinoo
چلۆنت لابڕێژم من کوڵی دڵ؟
دڵت بەردە و لەشت لۆکە و دمت گوڵ

دڵی بەرد بۆ مەلی دڵ بێته لانک
چلۆن کێڵگەی مورادم دێتە حاسڵ؟


#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from ~
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"ئامانج"
شێعر: ئه‌یووب ئه‌حمه‌دی تینوو
خوێندنه‌وه‌ و چێکردن:دەریا ئازەرپوور

https://www.tg-me.com/auoobahmaditinoo
بە سەربازی وڵاتی چاوەکانت بم
کە شەڕخوازن

وڵاتێکە
شەڕ و جوانی و
حەز و تاسەی
هەمووی تێدان
چ پڕ ڕازن


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
بەختەوەر بووم
لە پەنا خاڵی ڕەشت
ئێستاکە

لێوێکیتر
له سەر ئەم خاڵەیە و
من ڕەشپۆشم


#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
🍃🍃

دمت کانیاوی هەنگوین و گەزۆیە
جەماڵت مەعدەنی شەئن و شکۆیە

شکۆی جوانی و جەماڵت بێنەزیرە
کەماڵت نیشتمانی سەربەخۆیه


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
کڕنۆش



لە ڕێبازی ئەوینی نیشتمانم دا نەگۆڕاوم
هەژاری ماڵی دونیاییم بەڵام هەرگیز نەدۆڕاوم

ئەوەی ڕووگەی ئەوین و ئاشقیم بوو نیشتمانم بوو
بە دڵ قوربانی خاکێکم که ڕێزی ها لە سەرچاوم

ئەوەی خاکی فرۆشت ڕووزەردی دەرکی عالەمی خوا بێ
لە داخی خۆفرۆشی بوو کە قرچا جەرگی سووتاوم

لە پێناوی وتەن دا گەر سەر و ماڵ و دڵم دانێم
هەتا گیان و نەفەس مابێ ئەمن هەر سەر له پێناوم

ئەگەر دایکی وەتەن چاوی بە ئەسرینی گەشی تەڕبێ
منیش ڕەشپۆشی ئەم حاڵەم منیش بەم ئیشە شێواوم

خودا تینوو وتەی زار و دڵی هەر نێوی مەوتەن بوو
دەبەم کڕنۆش له بەر ناوی دەنووسم بۆی هەتا ماوم



#تینوو_کۆکەیی





🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
سەیری بزەی
درۆی لێوم مەکه
لەبەرچاوە

لە ناو سینەم
تەرمی هەزار
ئاواتی نێژراوم
حەشار داوە


#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/29 05:25:31
Back to Top
HTML Embed Code: