Telegram Web Link
مینبەرنشین



واعیزی مینبەرنشین بەس باسی دینم بۆبکە
خۆ کفر نابێ چەلێ باسی ئەوینم بۆبکە

تۆ خوداکەم هەر بە قەههار و بە جەببار ناو دەبەی
دفعەیەک شەرحی خودای بێ قار و قینم بۆبکە

هێند حەدیسی قەبری تار و گۆڕی تەنگت بۆ گوتم
خۆ دڵم تۆقی دە جارێ باسی ژینم بۆبکە

وەک دەڵێی پردی سیڕات داوی دەزووی پیرێژنه
بۆ نەجات فیکری گوریسی چین به چینم بۆبکە

بەرژەوەندی نیشتمان تا کەی بە قوربانی دەکەی؟؟
باسی کوردی بەشخوراو و ماتەمینم بۆبکە

لێرە دونیا وەک جەحەندەم بۆتە تەندووری جەفا
باسی خاک و بەرژەوەندی و ڕاپەڕینم بۆبکە

خۆم لە غەفڵەت دا خەریکم ڕەنگی هیوا ون دەکەم
گەر دەوا ناکەی برینم ,بەس کەمینم بۆبکە

خەنجەری بێ باوەڕی تۆ بوو دڵی #تینووی بڕی
تابەکەی ئەمما و ئەگەر ,باسی یەقینم بۆ بکە

کەعبەکەی من نیشتمانی لەت لەت و چەن پارچەیە
باسی مێژووی پڕ لە شانازی و حەزینم بۆبکە



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
کێوی دووری

بەهاری عومری بێنازم لە کووچەی ئێوە تێپەڕکرد
تەمەن هەر چاوەڕوانی بوو هەمووم بەو شێوە تێپەڕکرد

خەمی دووریت وەکوو کێوێک له سەر شانم دەکا قورسی
چلەی زستانی بێتۆییم لە ژێر ئەو کێوه تێپەڕکرد

ئەوەی نووسیومه هەر پاکی هەوێنی ناوەکەی تۆیە
هەموو شەشخانی ئەشعارم له سەر ئەو نێوه تێپەڕکرد

جەحێڵی و عومری گەنجێتیم لە تامەزرۆیی دا سەرکرد
بەحسرەت ماچی پڕ تامی ژەمی ئەو لێوە تێپەڕکرد

هەموو عومرم بە فیڕۆچوو منی تینوو له ڕێی ئەشقت
وەکوو ڕێبواری ڕێ ونبوو بە جادە و ڕێوه تێپەڕ کرد

#تینوو_کۆکەیی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo

#شێعر_ئەدەب_هۆنراوە_هەڵبەست_هێمن_هەژار_هێدی_سوارە_مەحوی_ناڵی_کۆکەیی_ئاوات_ئاسۆ_ئەمین_تینوو_هونەر_کورد_کوردستان_کوردەواری_وەتەن_نیشتمان_وڵات_بۆکان_شاعیر
https://www.instagram.com/p/CZpAIv7oWbs/?utm_medium=share_sheet
🍂🍂

دژی خۆرن ئەوانەی شەو پەرەستن
دژی نووری حەقیقەت ڕادەوەستن

بەرەو پیلانی دوژمن ڕێ دەپێون
له بۆ فەرمانی دوژمن گوێ لەمستن

#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
بە پێنووسی زێڕینی بەڕێز ئیبڕاهیم زادە

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کێوی دووری

هۆنراوە و دیکلەمە
#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
سپاس بۆ مام وسووی خۆشەویست


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
ئامان له دەست
زمانی پیس و نابەکار
قسەی ناحەز
فیشەکێکە
که دەتوانێ
لە ئانێکدا
دڵی سەدان مرۆڤی ژیر
بکا زامار و بریندار



#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مینبەرنشین

هۆنراوە و دیکلەمە
#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
لە بەحری بێ بنی ئەشقا دڵۆپێ ئاوی بارانم
لە گێژاوی ئەوینداری وەکوو پووشێ له تۆفانم
خودا حاڵم دەزانی تۆ منی سەرگەشتە حەیرانم
دەبێ بمرم لە بەر یارێ که ماڵ و شوێنی نازانم
بڵێی ڕۆژێ بکا ڕۆحمێ عەزیزم بێته سەردانم


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
ئەسپی بەختم ڕێی هەواری نامورادی گرتەبەر
شێته هەوساری لە دەستم دا نەما بیگرنەوە

هیچ بە دەستی خۆم نەبوو بۆ کوێم دەبا ڕێی چارەنووس
با لە ماڵی ڕەنجەڕۆیی لا نەدا بیگرنەوە



تینوو کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕەنجووری هیجران


هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمە
#ئومید_لال





🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خودای چەوساوەڪان



خودا ,خودای هەژارەکان
خودای برسی و نەدارەکان
خوداوەندی چەوساوەکان
خودای جەرگ سووتاوەکان
خودای کەریم
خودای ڕەحیم
خوداوەندی عەڕشی عەزیم

گوێ له ناڵەی دەروون بگرە
چەڵێک دەستی زەبوون بگرە

گەردوونت ئاوەژوو کەوە
گیانم بگرەو زیندووم کەوه

جێگای دارا و جێگای نەدار
جێگای دەوڵەمەند و هەژار
جێگای کورد و جێگای عەجەم
جێگای عەدڵ و جێگای ستەم
ماڵی فەقیر و جێی وەزیر
حاڵی نۆکەر کاری ئەمیر

زمانی ناشوکری نەبێ
جێیان بگۆڕی چی دەبێ؟

هەژار ببێتە دەوڵەمەند
زاڵم بکرێ لە کۆت و بەند
ببێتە حاکم پیاوی ڕەند
دووڕووی زەمان بکرێ بە پەند


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
🍂🍂

لە من دوورە و له بەرچاوم نەهێنە
لە تاوانی دڵم لێوڕێژی خوێنە

دەسا شووشەی دڵم چۆن شەق نەبەستێ
هەناسەم سەرد و ناخم گڕپژێنه



#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
قۆڵی هیممەت



یەکدڵی گەر بێتە ئارا ژین بە جارێ خۆش دەبێ
خەو لە چاوی دوژمنی ناکەس بتارێ خۆش دەبێ

لێوبەباره خاک و هەردی نیشتمانم داخەکەم
وەی ئەگەر باران له زێدی مەش ببارێ خۆش دەبێ

گەر پەڵەی ڕەحمەت بدا و ژەنگی خەفەت بشواتەوە
پاییزی دەڕوا تەمەن ئەمما بەهارێ خۆش دەبێ

خۆرەتاوی گەرمی ئاوات ڕادەماڵێ بەستەڵەک
بەندەن و دۆڵ و هەوار و بەر نسارێ خۆش دەبێ

قۆڵی هیممەت هەڵدەماڵێ لێدەدا شەتڵی ئومێد
دەستی ماندووی کاکی وەرزێڕم لە کارێ خۆش دەبێ

داری ئازادی بە ئاوی یەکدڵی پاراو دەبێ
بووکی سەربەستی لە دەشت و لالەزارێ خۆش دەبێ

ئەو خەزانەش تێپەڕێ تینوو بە ئاواتی بگا
گوڵوشەی شێعری بەهارانم لە زارێ خۆش دەبێ


#تینوو_کۆکەیی







🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🍂🍃

هەر ئەوەی کە ناهێڵن
بە زمانی خۆمان لە قوتابخانە بخوێنین
دەردەخا کە دژ چەند له پەرەگرتنی زمانەکەمان دەترسێ
سەد ئەوەندەش تێدەکۆشێ بۆ لەناو بردنی بە پیلانی جۆراوجۆر
جا کە وایە با بەخۆدا بێینەوە




تینوو کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
هەزار سڵاو



ئەی تیشکی زێڕینی هەتاو
تۆ پاک و ڕوونتری لە ئاو
هەناسەی هەستی هەڵبەستم
بوونت گەرمابەخشی ژیان
بەرامەی پەرچەمت گوڵاو

لە بارەگای ئەوینەوە
هەتا ئەو جێیەی لێی دەژی
لە من بۆ تۆ
هەزار سڵاو
ئەگەر ئەمجارە بتبینم
ئەوەندە تاسەباری تۆم
بۆ دیتنی دووبارەکەت
دوو چاو کەمە
هەموو لەشم دەکەم بە چاو
بۆ ساڕێژی جەرگ و هەناو


#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Audio
دایە

هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمە
#خاتوو_ئارەزوو_ئەمیری




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
2024/09/29 05:27:29
Back to Top
HTML Embed Code: