Telegram Web Link
خاهانت هەیە


تا خۆشەویستی بڕدەکا بێڕادە خاهانت هەیە
تا حەز بە ئەوجی خۆی دەگا بێبژاردە خاهانت هەیە

نازت دەکێشن قەوم و خوێش بێگانە هەر دەستەو نەزەر
ئەی تۆ بە نازی عالەمێ پەروەردە خاهانت هەیە

شەرمی حزوورت لا دەبەم ئەم جارە با پێتی بڵێم
پەردەی ئەدەب دەدڕم لە لات بێپەردە خاهانت هەیە

گەرچی دەزانم لایەقی نازت دەکێشن عالەمێ
لەو کبر و فەیزەت نازەنین دەس بەردە خاهانت هەیە

هەرگیز مەپرسە خۆشەویست بۆچی لە ئاستت مل کەچم
چون عەشقی پاکی تۆ گوڵم بێگەردە خاهانت هەیە

شەو تابەیانی هاودەمی پیاڵەی مەی و بادەی حەزم
خۆشت دەزانی نازەنین بەم دەردە خاهانت هەیە

ڕۆژگارەکەی زۆر پیس بووە چاوی هەوەسبازی هەیە
دەرگای نەزرە داخەن لە ڕووت زۆر سەردە خاهانت هەیە

ئەشق و هەوەس حەرف و عەمەل فەرسەخ بە فەرسەخ دوورە لێک
هوشیار ببە چاوی سەرم لەو نەردە خاهانت هەیە

تینووی ئەوینت بێ وچان هەر زیکری ناوی تۆ دەکا
ئەی تۆ لە خێڵی عاشقان سەرکردە خاهانت هەیە




#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خاهانت هەیە

هۆنراوە و دیکلەمە
ئەیوب ئەحمەدی (تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
سەفەر



سەفەری هات و نەهاتم لەبەرە دێمەوه لات
بڕی ئەم ڕێیە گەلێ پڕ خەتەره دێمەوە لات

نەچی باسی سەفەرم کەی لە پەنا نابەدڵان
سڕی ئەم کارە هەموو باسی سەرە دێمەوه لات

وەنەبێ تازە به یەگجاری بڕۆم چونکە گوڵم
فەریزەی ئایەتی ئەشقم لەسەره دێمەوە لات

بە دڵی خۆم نییە لەم شارە دەڕۆم چارە نیە
کە تەمەن باقی ببێ لەو سەفەرە دێمەوه لات

نەزەرم بوو لە پەنا خاکی دەرت تازە نەڕۆم
کە خودا عومرێ بدا بەو نەزەرە دێمەوە لات

وەنەبێ تازە دەڕۆم بیری ئەتۆ ناکەمەوە
خەمی کۆڵان و دەری تۆم لەبەره دێمەوە لات

بە پەیامێکی ئەتۆ چاوی دڵم ڕوونە کە دێ
کە نەڵێی تینوو لە من بێخەبەرە دێمەوە لات

بە سەری تۆ هەموو بۆ تۆیە وتە و شیعری تەڕم
لە دڵی تۆ وتەکەم بێ ئەسەرە دێمەوه لات



#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
کێڵگەی ئەشق

هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

دیکلەمه
#خدر_خەیات


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
پێشکەشە بە ڕوحی بابی خۆشەویستم
و ئەوکەسانەی بابیان لە دەست داوە
هیوام وایە ئەوانەی بابیان مامەوە ڕێزی بگرن


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂



ڪوڵەڪەی ماڵی ژیانم چلچرای چوارچێوەڪەم
داخەڪەم نەمتوانی دەرکی شاری بەختت لێ وەکەم

پینەڪانی دەستی ماندووت ڕۆژی سەد جار ماچ بکەم
تاجی هیوات بۆ لە سەر نێم ژەنگی پیریت لێ وەڪەم

کێوی ڕەنجت دابڕی کۆڵت نەدا بۆ بژیوی من
حاسڵی دەستڕەنجی تۆ بوو نانی خوان و شێوەڪەم

کۆرپەکەی ئاواتی خۆت کوشت تاکوو کۆرپەت پێ بگا
بۆ شەهادەت تا قیامەت ماوە بێشکە چێوەڪەم

بابە گیان ئەی پاڵووپشتی کاتی لاویی و بێکەسیم
ئەی بە قوربانی مەزارت خۆم و خیڵ و خێوەکەم

تا خەزانی دەردی کۆچی تۆ لە ماڵم نیشتووە
چاوی سوورم غەرقی خوێنە و لێوبەبارن لێوەڪەم

چۆڵ و هۆڵه ماڵی بێ بابی ,هەتیوه ڕۆڵەڪەت
شاعیرێکی دڵ شکاوم بۆته تینوو نێوەڪەم


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
قەولی داوە ئەو ئەگەر هات خۆی لە ئامێزم بخات
لەو شەڕابی لەعلی لێوی جورعەیێکم بەش بدات

هێندە گیراییم لە لێوی ئاڵی ئەودا دیوە من
زۆر دەترسم ڕایبمووسم تووشی بەد مەستیم بکات


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
ساقینامه




ساقیا بەرگەی خەمی تر ناگرم
تێکە بۆم تۆ خوا دەروون پڕ ئاگرم

تێکه با ڕادەم له دڵ ژەنگی خەفەت
تا به بەدمەستی دەگەم پێداگرم

تێکە بۆم لەم بادە تاڵەت تێکەوە
زۆر پەرێشان و حەزینه خاترم

دەمهەوێ مەستی بکەم هۆشم نەبێ
تێکە بۆم پەیتا بە پەیتا, حازرم

دەمهەوێ بێم و تلاوتل بێمەوه
ساقیا خۆشم لە بەر پیاڵەت مرم

کار له هوشیاری بەدەر چوو با بخۆم
تا نەتوانم خۆ لە سەر پێ ڕاگرم

دەمهەوێ مەست بم بەبادەی خەستەوه
تا تلەی سەر بێ لە جاران چاترم

ساقیا قەستەم به بادەو پیاڵەکەت
من کە بەدمەستم لەویش ئەولاترم

ساقیا تینووم به لێوە ئاڵەکەت
مەستی بادەی تۆم و خۆ ڕاناگرم

چون پەنام هێنایە بەر مەیخانەکەت
سەیره عالەم وا دەزانن کافرم



#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
چرپەی چرکەکان



قەولی داوە ئەو ئەگەر هات خۆی لە ئامێزم بخات
لەو شەڕابی لەعلی لێوی جورعەیێکم بەش بدات

هێندە گیراییم لە لێوی ئاڵی ئەودا دیوە من
زۆر دەترسم ڕایبمووسم تووشی بەد مەستیم بکات

بیگوشم پەنجەی لەسەر سینەی وچانێکی بدەم
سەروەری خۆیم نیشاندات و بە دڵ بمکا خەڵات

شەو درەنگانەو بە کاتی عاشقی هەر چاوەڕێم
تا لە جێژوان خۆشەویستم پێم بدا ئاوی حەیات

کاتژمێر نووستۆ لە دیواری خەمێکی ئاشنا
داخەکەم کاتی قەرارم هەر نەهات و هەر نەهات


پێی زەمان شل بۆ بەجارێ قەستی وەستانی هەیە
خێڵی بێدەنگی له سەر عەڕشی خودا خۆی ڕادەدات


گوێ لە چرپەی چرکەکانم بۆچی ڕاناکەن ئەرێ؟
چاوی #تینوو هەر له ئاسمانەو لە سووچی ڕۆژهەڵات

ئەو چرۆی باغی ئەوینە و جوانترین دیاردەی خودا
شوانەوێڵەی دەرکی ئیحسانی گوڵێکم بێ بەرات


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🧊لێم گەڕێن

هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

دیکلەمە
#خاتوو_کەژاڵ_فەرهادی

هاوڕێمان بن 👇👇👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍃🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🧊دایە

🧿پێشکەش بە دایکی ئازیزم


هۆنراوە و دیکلەمە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



هەواری هۆنراوەکانی (تینوو)👇👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
تەمەننای بەختەوەری



ئەهای نازێ,گوڵی ڕووگەش ,نەشێوێ ماڵی بابانت
نەشێوێ نازی چەن ساڵەت نەبینم مەرگی باوانت

نەبینم گەردی بێنازی بنیشێ قەت لەسەر ڕووی تۆ
نەنیشێ دەردی ڕەنگ زەردی لە سەر ڕوخساری تابانت

تەمەننام بردە بەر خواکەت لە بەردەم بارەگای پاکی
بنیشێ تەیری خۆشبەختی ومەلی ئاوات له سەرشانت

بەخاتری حەزرەتی ئەشق و ئەوین و خۆشەویستیمان
نەڕووشێ شووشەکەی هەستت نەژاکێ ڕووحی هەرمانت

سەری خۆم بێ بەها و نرخه ئەگەر بینێم له پێناوت
من وخێڵ و کەس و کار و دەر و جیران به قوربانت

چ ها ڕازی لە ناو خودا حەشار داوە ڕەشی چاوت
بە غەمزەی چاوی فەتتانت سەدان کەس بوون بە حەیرانت

تەمی غوربەت دەنیشێ لێم ئەگەر تینووت بەجێ بێڵی
نەکەی دەستم بە دامانت نەکەی بشکێنی پەیمانت

ئەگەر ڕۆیشتی و بەجێت هێشتم تەمەننام وایە ئازیزم
فریشتەی بەخت و سەرمەستی دەم و سات بێتە میوانت


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


هەواری هۆنراوەکانی تینوو 👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/30 09:40:31
Back to Top
HTML Embed Code: