Telegram Web Link
گوڵی شازی هەواری ئارەزوومی
هەناسە و شادەماری ئارەزوومی

لە هەر شارێ بژی ڕووگەی ئەوینی
تەواری بن بناری ئارەزوومی

#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
(دەق)

داوەڵ


هەمیشە ڕاستێکان ئەم جۆرە نین که بە ڕواڵەت دەیانبینین

زۆر جار دەتوانێ درووست بە پێچەوانەی ئەو شتە بێت کە لەبەر چاوی ئێمه دیارە و ئێمە بیری لێدەکەینەوه
به تایبەت له دونیای سیاست و سیاسەتوانی دا
کەسانێک هەن کە له پشت کورسی مەقام دانیشتوون بەڕای ئێمە وایە که دەسەڵاتی ڕاستەقینە لە ژێر دەستی ئەوان دایە
بەڵام کاتێک بچێ جەرگەی ژیانی ئەوانەوە
دەبینی که ئەوان داوەڵێکن کە تەنیا فەمانبەرن, کەسانیتر هەن کە لە ژێر پەردەوە دەسەڵاتداری دەکەن و یاسا دادەڕێژن کە هیچ یەک لە ئێمەمانان نە دەزانین کێن و نە دەیانناسین
ئەم یاسا نەنووسراوە دەتوانێ زلهێزانی دونیاش بگرێتەوە
یا بە جۆریتر بڵێین دەسەڵات به دەست کەسانێکە که لەژێر پەردەی ناعەداڵەتێوە
خۆیان حەشارداوە میللەتی ژێردەستی خۆیان دەچەوسێننەوە و بۆ سەرکەوتنی زیاتر و بۆ پلەوپایەی خۆیان و بۆ خزمەت بە دونیای سەرمایەداری حازرن مرۆڤایەتی و ویژدان و شەڕەف پاماڵ بکەن, ئەوەی لەم بەینەدا زۆرترین خەسارەی لێدەکەوێ چینی چەوساوەی هەژار و کرێکار و ماندوویە ئەوەی کە زۆرترین بەهرەی پێدەگا پووڵدارەکانن


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
یەک شەویش دیدەم لەبەر یاد و خەیاڵی ناخەوێ
خۆزگه دڵ یادی نەکات و داکەوێت و بسرەوێ

خۆم لە حاڵی بێخەیاڵی داوە تا یادی نەکەم
خۆم لەبیر کردۆ بەڵام تا هەم ئەوم هەر خۆشدەوێ

#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0


بابە گیان


هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی


بە دەنگی پڕ له سۆزی
#محەمەد_نادری




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
تیشکی ڕووت


کە چاوی تۆ
نیگاهی من
دەگرنەبەر
لەبەر شیشەی زەمانەوه
لە کاتی بەربەیانەوە


چ جوانی تۆ
لەبەر دڵم
ڕەبی نەبی
هەرگیز نەبی
بەچاوی دوژمنانەوە
نەمێنی قەت بەژانەوه
شەمی وجوودی پڕگڕت
نەچێتە بەر خەزانەوە

کە تیشکی ڕوونی ڕوومەتت
دەدا لە ژوورە تارەکەم
لە پەنجەرەی ژیانەوه
دەبم بە تەیری پڕ وره
بە تەشقی ئاسمانەوه

له گەڵ هەتاو سەما دەکەم
بە باڵی عاشقانەوە
دەرۆم بە هەستی شێعرەوه
چەکی وزەم بە شانەوە
بە باڵی سووکی شێعرەوه
له تاقی نیشتمانەوە


#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
ڕەبی چڕنووکی خەم نەدرێ لە ڕووتان
نەوای ناڵینی خەم نەگرێ گەرووتان

بزەی شادی لە سەر زار و نەتۆرێ
بە گرژی قەت نەبێ ئەخلاق و خووتان


تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
لە دەستی عالەمی دووڕوو دڵم پڕپڕ لە گریانە
کە جەرگم خوێنی لێ دەتکێ و لە چاوم ڕێژنە بارانە

چ سادە و ساف و ساویلکەم, بەوەی دیتم بەقام پێکرد
منی تینوو لە لام وابوو ئەوەی دوو پێیە ئینسانە


#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
دەستی قەدەر


لە وێرانەی دڵی شەیدا منی غەرقی کەسەر چبکەم
منی ئاشق بە خۆشویستن لە دڵداری بەدەر چبکەم؟

منم زادەی وڵاتێکم چرۆی هەستم لەوێ پشکووت
کە ڕووگەم نیشتمانم بێ لەنێو قەومی قەجەر چبکەم؟

گەمارۆی دڵ دەدا هەر شەو وشەی بێنازی هەڵبەستم
شکا لێم دەستی پێنووسم بەبێ شێعر و ئەسەر چبکەم؟

ملی ڕێگەی سەفەر دەگرێ بەبێ من یاری ئازیزم
له گۆشەی ژووری خەمناکی له حاڵی بێخەبەر چبکەم؟

بەبێ ئەو لێره ڕووناکی بەدی ناکەم شەوی هیجرە
بەبێ ئەو ماڵی وێرانم له لەند و دەشت و دەر چبکەم؟

دەڵێن بۆچی وەکوو جاران کەوی شێعرت غوڕەی نایه
که دڵ خەمناک و بێ هەست بێ لەگەڵ شین و چەمەر چبکەم؟

بە بارمتەی دەوێ دڵبەر دڵم دیلی ئەوینی بوو
کە دڵ وەیلانی دڵبەر بێ منی #تینووی نەزەر چبکەم؟

قەدەر کردی له دووری ئەو بناڵێنم منی شەیدا
دەپێم بێژن ئەرێ یاران لە گەڵ دەستی قەدەر چبکەم؟




#تینوو_کۆکەیی





🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شەهید

هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

بە دەنگی
#محەمەدی_نادری

ڕێکخستن:غەمگیـن



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
خۆزگەکانم نەمامی دوورە دێراون
هەڵاڵەی قاقڕستانی بەبێ ئاون

چرۆ نادن هیواکانم لە تینوویی
لە دەشتی شۆرەکاتی ژین بەجێماون


تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
ئەوەی دەشکێنێ پەیمانی ئەوینی
ڕەبی سارێژ نەبێ زام و برینی

ئەوەی دوو دڵ دەکا لێک بۆ هەمیشه
دەمێ خۆشی نەبینێ قەت لە ژینی


تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
کە نەمتوانی سەرم پێشکێشی ڕێتان کەم ببوورن
دڵی کەیلم هەوار و فەڕشی پێتان کەم ببوورن

ئەوانەی بوونه رێبواری هەتاو و ڕووحی ئامانج
لە کاتی کۆچ بەرەو خۆرا بەڕێتان کەم ببوورن


تینوو کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
شرۆڤەی باران


با شرۆڤەی نمنمەی باران بکەین
شەرحی حاڵی دڵ برینداران بکەین

گەردی سەر شووشەی دڵان بسڕینەوه
کورتە باسێکیش له خەمباران بکەین

کۆسپەکانی ڕێی ئەوین با لابەرین
شەونشینی ماڵی زاماران بکەین

گەردی سەردڵ ڕابماڵین,کورتە ژین
ئاوپڕیشکێنی دڵی یاران بکەین

تۆزتەکێن کەین تۆزی بوغزی ژوورەکان
چاری کارێ بۆ ئەوینداران بکەین

پێ لەسەر گوڵ دانەنێین و نەیڕنین
تەرکی کاری نابەجێی جاران بکەین

با بزەی شیرین بچێژن لێوەکان
پاڵوپشتی کاری دڵداران بکەین

تا دڵی تینووی ئەوین پاراو دەبێ
چاوی بارانێ لە گوڵزاران بکەین



#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
شاری هێڕت



لە ژێر دەستی سەرۆکی هیچ نەدیوان
لە ژێر یاسای پڕوپووچێ له دیوان

بە قەمچی خەم خەڵک تاساوی مەرگە
دەدەن بڕیاری سێدارەی هەتیوان

لە سەر سفرەی هەژارن میر و قازی
بە حوکمی نالەباری بوونە میوان

خەڵک وێڵی لەتی نانی ژەمێکە
ئەوان وێڵن بە دووی لەچکەی چەتیوان

بە باڕووت و تفەنگ و تۆپ و موشەک
دەدەن ماڵی نەداری بێ بژیوان

ئەوەی ساڵێک هەژار پێی ڕادەبێرێ
کەچی نابێتە نانی یەک ژەمی وان

خودا ماڵ و بشێوێنێ بە جارێ
کە ناترسن لە ئاهی ڕەنگ پەڕیوان

دز و دارۆغە هەر دوک هاومەڕامن
نەبوون ساتێ لە تاڵانێ پەژیوان

بەرە و مەرگی دەبینم حاڵی مەوتەن
بە بیرۆکە و بە مەغزی بۆگەنیوان

چەمی تینووی وەتەن خوێنینە خوێنین
کە ئەسرم گەییە تاڵاوی مەریوان


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
شاخەوان

پێشکەشە بە ڕووحی پاکی شاخەوانان و بەرزەفڕانی نیشتمان



پرسەنامەی شاخە بۆ هاوڕێی هەتاو
تۆ لە دڵمای گەرچی ناتبینم بە چاو

شاخەوانن پاسەوانی گوڵ دەکەن
گوڵ دەدێرن گوڵ دەچێنن هەر شەقاو

تا ئەوان فێربوون لە بەرزی سەربکەن
خۆنەویستی و کوڵنەدانیش بوو بەباو

کێ دەڵێ تۆ کۆڵدەدەی بۆ مردنێ
تۆ کە هێمای کۆڵنەدانی شۆڕەلاو

تۆ لە گڕکانی چیا پەروەردەبووی
هەڵقوڵاوی تۆ لە ڕووحی سەد شەتاو

بۆ ئەوانەی چاوەڕوانی مەرگی تۆن
پێی بڵێن قەت نامری بیدەن لە قاو

نامرێ هەرکەس ئەوینداری گەلە
یادی تۆ هەرمانە هەرمان بەرزەناو

با دڵی تینووم لە ژێر پێڵاوەکەت
کاتی ماندوویی لەشت بیکەم بەئاو


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
سپاس بۆ مامۆستا ئاسوور بۆ دیاری بە نرخی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
ئەرێ هۆ دیدەمەستی ئاسمانی
زوڵاڵی چەشنی ئاوی ڕوونی کانی

لە پەڕتووک و پەڕەی چاو و برۆتا
دەخوێنم من حەدیسی مێهرەبانی


تینوو کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
لەخۆتانم


لەخۆتانم
لاوی شەیدای نیشتمانم
هەڵکەوتووی مەڵبەندی کوردم
تێکۆشەری کوردستانم
پاتۆڵ لەبەر کورد زمانم
پێشکێشی ڕێبازی ئێوە
ڕووح و گیانم

گەر قازانجم نیە بۆتان
نابمە زیادی لە سەردەستان
نادەم زەرەر لە مەبەستان
مەمفرۆشن
بە بێگانە




#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/28 19:27:05
Back to Top
HTML Embed Code: