Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لێم گەڕێن

هۆنراوە ودیکلەمە

‌‌‌‌ئەیوب ئەحمەدی تینوو

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
چەقڵی چاو




چەقڵی چاوی یەکترین و یاری غاری دوژمنین
دژ بە یەکتر ڕادەوەستین هاوقەتاری دوژمنین

نەسڵی قابیلین و هابیلی برامان کوشتووە
دەست لە سەر سینگ چاوەرێی ئەمرێک لە زاری دوژمنین

خوێنی یەکترمان لە خاکی سووری هیوا ڕشتووە
خۆنەویستین و بە دڵ هەر تاسەباری دوژمنین

هەر نەیارێک چۆنی پێخۆش بێ بەویستی وی دەکەین
خاکی خۆ پێشکێش دەکەین و هاوتەباری دوژمنین

یەکتری پاشقول دەدەین و هەر بەرەو دوا ڕادەکەین
مافی خۆ پێخوست دەکەین و دۆست و یاری دوژمنین


میلـلەتی خۆخۆری وا مێژوو لە خۆی دا قەت نەدی
وەک نەزانێک بانگەوازێک بۆ وتاری دوژمنین

تا بەکەی تینوو بناڵێ تا گەلم یەکتر گرێ
خەنجەری تیژی بڕینی شادەماری دوژمنین

#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
لێم گەڕێن بەم حاڵە بمرم زۆر لە جاران چاترم
تێپەڕیوم من له شەیدایی و لەویش ئەولاترم

شەرتە من هەگیز له ڕێگەی خۆشەویستی لا نەدەم
گەر بە ڪفرم بۆ بنووسن جوانپەرەستی, ڪافرم


#ئەیوب_ئەحمەدی (تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بێرەوه

هۆنراوە و خوێندنەوه
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

هاوڕێمان بن 👇👇👇👇👇👇
🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
ئاسمانی بێ هەسێرە






هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

دیکلەمە
#خاتوو_کەژاڵ_فەرهادی

🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/30 19:29:17
Back to Top
HTML Embed Code: