Telegram Web Link
دەڵێن حۆری لە جنسی خۆر و نوورن
لەئاکار و ڕەوشتی پیس بە دوورن

فریشتەی حوری یاکوو ئادەمیزاد؟
کە جوانی و چاکەکانت بێ سنوورن


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هۆنراوه ئەیوب ئەحمەدی (تینوو)
دیکلەمه کاک ڕامین فەرەجی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
سرشکی ناڕەوا

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃


لە ڕووی شەرمێونی گوڵدا تکەی سووری حەیا دەتکێ
تکەی ئاوەنگی بارانه لە سەر گۆنەی چیا دەتکێ

بە ڕووسووری سەری هەڵدا لە ناو گڵ دا گوڵی مێلاق
گزینگی سەوزی ئاواتە لە دەم خۆری خودا دەتکێ

شەفامان چۆن دەدا یەزدان کە ڕووزەردی پەڕەی مێژووین
کە ئارەق بۆ شەفاعەتمان لە نێو چاوی شەفا دەتکێ


کە هەڵ دەقوڵێ خەمی بێ بن لە دەم کانی وڵاتی مە
لە کۆساری کەلی خەمبار سرشکی ناڕەوا دەتکێ

چ بێزارم لە دەستی دژ پەرەستانێک کە خۆخۆرن
حەیای دوو ڕوو لە بۆ نانێک لەبەر دەرکی ڕیا دەتکێ

بەهارم وەرزی پاییزە و خەزانم کۆچی یارانە
کە خوێنی سووری هیوامان بەبێ تۆزێک بەها دەتکێ


زەمی زریان, گەڵای دارانی ئەم باغەی لەژێر پێ نا
نمەی ئەسرینی ڕووبارە له سەر تەرمی گەڵا دەتکێ

نە تاو ماڵێ دڵم دەگرێ نە سەرخۆشم بەبارانە
پڕیشکەی ئاگری جەورە لە داوێنێ جەفا دەتکێ

بە سەرگەردی وڵاتی پڕ جەغاری باببێ #تینوو
هەتا خوێنی بە ڕووسووری لە ڕێی ئەم هەردەدا دەتکێ


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هاوڕێ له گەڵ خۆشەویستانی خۆم مامۆستا ئاسۆ
مەهدی سەرمەس
کاوە داشبەندی
خدر خەیات

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
دەردی تەنیایی



چلۆن سەرڪەم لە گەڵ ژان و بڵێسەی دەردی تەنیایی
بەری خۆری ئومێدی گرت هەناسەی سەردی تەنیایی

لە دەورم ئادەمی دووپێ گەلێ زۆرن بەڵام سەد داخ
دەچڕژێ شووشەکەی هەستم بە زەبری بەردی تەنیایی


لە کاروانی سەعادەت من بەجێماوم لەمێژ ساڵە
دەبێ هەڵکەم لە خانووچکەی ڕماوی هەردی تەنیایی

کەسیرەی نائۆمێدی نیشت لە داوێنی کەلی ئاوات
لە ڕوخساری تەمەن نیشتۆ خەزانی زەردی تەنیایی


هەتا ئاژین نەبێ ئاوی ئەوینداری لە پێدەشتم
چرۆ ناکا گوڵی شێعرم لە ناو شێوەردی تەنیایی

لە کوێن یارانی دێرینم کە تینوو نازی شێواوە
بە دەسرەی مەرحەمەت بسڕن لە سەر دڵ گەردی تەنیایی


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Shawa Donya
Mohammad Mamle
مامۆستای هەمیشە زیندوو محەمەد ماملێ


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
بە چاوی حەز لە چاوی تۆ خەمێکی زۆر دەخوێنمەوە
لەتاوی تۆ هەموو شەوێ قژی هەڵبەست دەهۆنمەوە

کە ویستم خەتمی کەم گوڵم کتێبی ئەشق و دڵبەریت
بە سێحری چاوەکانی تۆ دەگەم لێیان دەمێنمەوە


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


هەواری هۆنراوەکانی تینوو👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تامەزرۆ

هۆنراوە و دیکلەمە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/30 17:31:18
Back to Top
HTML Embed Code: