Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🍂پاییز

🟢هۆنراوه و خوێندنەوه
ئەیوب ئەحمەدی تینوو

کلیپ خاتوو چ ئەڤین


🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Ayoob Ahmadi Tinoo
پانیاوی ئەلەست




چاو خوماری خۆش نیگاری پڕ لە هەست
هەر وتارێڪی دەنووسم تۆی مەبەست

گەر بە ڪفرم بۆ نەنووسێ خالەقم
پاش خوداکەم دەتپەرەستم دیدەمەست


من نەوای شیعر و هەوای هەستم نەبوو
چاوەکانت هەستی شێعری دامە دەست


مەستی بەخشن نەشئە هێنن دیدەکەت
تۆی شەڕابی خەست و پانیاوی ئەلەست

تا بە هانای ئەو دڵەی من تۆ دەگەی
چەندە زۆرن کەند و کۆسپ و بەرهەڵەست

تۆ گوڵی هیوای لە بەستێنی حەزم
تۆ بوتی ,تینووی ئەوینت بوتپەرەست

هەر دەڵێم ئەمڕۆ هەزار خۆزگەم به زوو
خۆزگه بەم ڕۆژەی کە لێوی تۆم دەگەست



#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from زانیاری (𝒩ℯ𝓌𝓇ℴ𝓏𝒾)
▪️▫️▪️
🔲ئەیووب ئەحمەدی ناسراو بە (تینوو)

شاعێری ناسک خەیاڵ و هەست ناسکی کورد.
╭─◥◤─╮
@zagrosane
╰─◢◣─╯
ساڵی 1978 لە گوندی (کۆکە)ـی ناوچەی موکریان لە دایک بووە و تا 5ـی سەرەتایی لە گوندی کۆکە دەخوێنێت و بۆ درێژەدان بە خوێندن، دەچێتە میراوای بۆکان و لەوێ نیشتەجێ ئەبێت.
هەر لە تەمەنی لاوێتی بە هۆی نەخۆشیی باوکییەوە ناچار دەبێت واز لە خوێندن بێنێت، کە ئەبێتە 22 ساڵ، باوکی کۆچی دوایی ئەکات و چونکە کوڕی گەورەی ماڵ بووە و وەک خۆی ئەڵێ:
(گەورەیی ماڵی پێ میرات بڕاوە)

مامۆستا ئاسۆ کاریگەرییەکی زۆری لەسەر سروشت و کەسایەتی و شێعرەکانی [تینوو] هەبووە و ماوەی 30 ساڵە خەریکی خوێندن و نووسینی شێعری کوردییە.

بەداخەوە، بە هۆی هەندێ گرفتی تایبەتەوە، تا ئەمڕۆ نەیتوانیوە بەرهەمەکانی لە چاپ بدات...
کاک ئەیووب ئێستا لە شاری بۆکان نیشتەجێیە.

❇️ جێی ئاماژەیە کە گوندی کۆکە، زێدی مەلا مارف کۆکەیی، خاڵە ئەمینی بەرزنجی و عەباسی حەقیقی، سێ شاعێری کورد بووە.

سپاس بۆ بەڕێز ئەیووب ئەحمەدی بۆ هەناردنی ئەم زانیارییانە🌹.

💚 هیوای تەمەنێکی درێژ و ژیانێکی پڕ لە سەرکەوتن و شانازی بۆ بەڕێزیان.

کاناڵی تێلێگرامی [تینوو] 👉
@Agrin_music
تنیا ادریس - ئێواره هات
#تەنیا_ئیدریس


ئێوارە هات..


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌@AuoobAhmadiTinoo

‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نەفرین


پێنج خشتەکی

🌑هۆنراوە و خوێندنەوه
#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Auoobahmaditinoo
کۆچی سوور
کۆچی سوور



داکه باران هەوری ڕەحمەت ,چڵکەسوویە گۆی زەمین
ڕەنگی مردووی لێوه نیشتۆ گشت بنی ئادەم خەمین

ئاسمان دەگری هەتاویش شەوقی جارانی نەما
ناڵەناڵی هەورەکانن دێ به دەنگێکی حەزین

پاییز و زستان و هاوین و بەهار وەک یەک دەچن
هەڵوەرینە و هەڵوەرینە و هەڵوەرینە و هەڵوەرین

ئاە پەتای سیاسەت چلۆنی حاڵی دونیا تێک ڕماند
ڕوو به هەر لایەک دەڕۆم هەر مەرگە هاتۆ بۆ کەمین

کۆچی سووری خۆشەویستانە و هەواڵی مەرگە سات
ڕۆژی وایرۆس و پەتای مەرگە و گەڵاڕێزانی ژین

نالەبارە باروودۆخی ژین, بەتاڵە خوانەڪەم
ناڵە ناڵە و شیوەنەو گریان ڕۆڕۆ و گەرمەشین

نان گرانە و سفره خاڵی, ژین بەلاشەو بێ بەها
جێی به شینگێڕی درا سەیران و شایی و هەڵپەڕین

خزم و قەوم و ئاشنا ئەمڕۆ له یەکتر ڕا دەکەن
خۆشەویستی و یەکدڵی دابی بەسەرچوو بوو بە قین

گەر بیولۆژی شەڕی بخرێنە داوێنی جەهان
وەی لە دونیای سیاسەت و بێ باوەڕی و هەیهات له چین

ئەو دڵەی تینووم لە هەوری نەوبەهار دڵپڕترە
چەندە زاماری پەتایە و ئێش و ئازار و برین


#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو




🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
چرۆ

گشت وەرزەڪان
درۆ دەڪەن
بەهار نایە
بۆ زێدی من

هەتا ئەتۆ
پێنەڪەنی و
غونچەی لێوت
چرۆ نەڪەن


ڪە بەهار هات
گزینگی تاو
زریا و شەپۆل
ڕووبار و ئاو
ئەستێرەکان
پڕشەنگی مانگ
سڵاو لەچاوی تۆ دەڪەن
حاشا له بوونی خۆ دەڪەن

#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
#شەرتە



چەند گرفتار و پەشێوم سەد ئەوەندەش دڵپڕم
شەرتە لەم شارەت دەڕۆم تا دڵ له مەیلت دابڕم

تا پەڵەی بارانی عەشقی خۆت لە من گرتۆتەوە
چەشنی تینوو دوور له ئاوم وەک پەرێزی قاقڕم

تۆ کچی شاری و لە ناز و نیعمەتی خوت دا دەژی
من کوڕی وەرزێڕی ماندووی شاخ و هەورازی چڕم

تۆ شەرارەی ئاگری, پشکۆی گڕی, سووتێنەری
ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەسووتێنی دەروونی پڕ گڕم

شێوەکەی تۆ لەوحی دڵمی بست به بست داگرتووە
ئەو هەموو وێنەت له سەر شاشەی دڵم چۆن دادڕم؟

گورزی جەورت هێندە ڕاکێشا لە ئەستۆی من گوڵم
من له بێ مەیلی تەمی کوێستانی تۆ دا سڕسڕم

ماشەری ڕازم وەها هاڵۆز بووە تاقانەکەم
وەک گڵۆڵەی ڕووبه خواری لێژ و لاپاڵ و خڕم

تا بە تینوویی نەژیم چیتر لە سەر کانی حەزت
وەک مەلی کۆچەر له داخت ڕوو بە غوربەت هەڵفڕم



#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو



گوڵانی 1380 هەتاوی

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
بەرژەوەندی گەل ئەگەر لاچوو له بۆ کورسی و مەقام
پێدەگەن ئینسانی گەوجی لێ نەزانی هیچ نەفام

مل به داری مەرگەوەن زانا و بلیمەت, گیان دەدەن
خۆ فرۆشانیش له دەرکی ملهوڕانن وەک غولام


#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/30 17:21:51
Back to Top
HTML Embed Code: